هاوڵاتی بهڕێوهبهری گهشتوگوزاری قهزای دوكان پێشبینی هاتنی ژمارهیهكی زۆر له گهشتیار له رۆژانی جهژنی رهمهزان دهكات و راشیدهگهیهنێت، نرخی كهپر و كابینهكان بهپێی ههڵكهوتهی شوێنهكانیان دیاریكراون و ههر خاوهن پرۆژهیهكی گهشتیاریش پارهی زیاد له گهشتیاران وهربگرێت، رێكاری یاسایی بهرامبهر دهگیرێتهبهر. رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و سەردانیکەران، لە رۆژانی جەژندا چاودێری نرخی و خزمەتگوزارییەکانیش دەکەن. وتیشی، ئیدارەی قەزای دوکان و کۆمەڵەی میوانخانەکان، نرخی کەپر و کابینە گەشتیارییەکانیان دیاریکردووە و نرخی یەک کەپر لە رۆژانی جەژنی رەمەزان لە نێوان 25 بۆ 60 هەزار دیناردایە و نرخی مانەوە بۆ 24 کاتژمێر لە کابینەی ئاسایی لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دیناردایە. بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی کابینەیVIP دوو نهۆمی کە شوێنی پێنج خێزان دەبێتەوە، لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار دیناردایە، کابینەش هەیە کەپری لەگەڵدایە و نرخەکەی دەگاتە 200 هەزار دینار. رێژین رهئوف باسی لهوهشكرد، ههر گهشتیارێك سكاڵای لهسهر شوێنه گهشتیاریهكه ههبێـت یان نرخی زیادی لێوهربگیرێت، دهتوانێت لهڕێگهی ئهو ژمارانهی له شوێنهكان بڵاومانكردونهتهوه، پهیوهندیمان پێوهبكات و راستهوخۆ ئێمهش رێكاری یاسایی پێویست دهگرینهبهر.
هاوڵاتی قامقامییەتی سلێمانی هۆشداری بەدایكان و باوكان دەدات كە رێگری لەبەكارهێنانی ئەم جۆرە یاریەی منداڵەكانتان بكەن و دەڵێت "لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە فرۆشیارانی روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكەنەوە". گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی هەبونی مەترسی لەسەر سەلامەتی ئەو منداڵانەی یاری پێ دەكەن و بەرامبەرەكەیان، لیژنەی یەكی قایمقامییەتی سلێمانی لەناوچەی قولەرەیسی و چەند ناوچەیەكی دیكەدا، دەستی بەسەر بڕێكی زۆر تەقەمەنی و چەكی مورودا گرتوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت". ئاماژەی بەوەشداوە "لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە یاریانە، مەترسی لەسەر ئەو منداڵانەی یارییان پێدەكەن دروست دەكات، دەبێتە هۆی بێزاربوونی هاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەتی ئەو شوێنە و جێگەیانەی منداڵ بۆ بەسەر بردنی كاتەكانی خۆیان روی لێدەكەن". سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەت، هۆشداری بەدایكان و باوكان دەدات، زیاتر ئاگاداری منداڵەكانتان بن و رێگری لە كڕینی تەقەمەنی و چەكی مورو بكەن، مەهێڵن منداڵەكانتان یارییان پێبكەن لەبەر ئەوەی روداوی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە. سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشدا "لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنە هاوبەشەكان لەئەركدا دەبن و لە هەرشوێنێك بفرۆشرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و فرۆشیارەكەش لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە".
هاوڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە بڕیارە گرنگەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارێكی دیكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە لێخۆشبوونەكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان لەگەڵ كرێی ئاو و خاشاك و ڕسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە. ئەوەش روونكراوەتەوە كە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ دووشەممە 8/4/2024 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە و ئاراستەی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار و كەلەپوور، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە و تێیدا داوا دەكات لەئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت. لە خاڵی یەكەمی گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، وەكوو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسوماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ. لە خاڵی دووەمدا هاتووە: بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوون دەكرێت لە كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسوماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، تاوەكوو ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی كوردستان. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی كردووەتەوە كە، بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە 8/4/2024وە لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كاری پێویستی لەسەر دەكرێت و جێبەجێ دەكرێت.
هاوڵاتی نیوەرۆی ئەمرۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ دیاریکردنی ژمارەی حزب و هاوپەیمانێتییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان کرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ناویشیاندا شێرزاد عەبدوڵا ناسراو بە مام ڤاندام کەسایەتی دیاری نێو سۆشیال میدیای تێدایە کە ژمارەکەی ١٣٥ ی پێدرا. شێرزاد عەبدوڵا ناسراو بە مام ڤاندام کەسایەتی دیاری نێو سۆشیال میدیا ئەمڕۆ دوای ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ژمارەی حیزب و لایەنەکان کرد لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەو پێی وایە پەرلەمان پێویستی بە کەسێکی وەک ئەوەو هەوادارەکانی دەیانەوێت لەوێ بیبینن. دڵنیاشیکردەوە کە وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات و پڕۆژەو پلانەکانیشی بۆ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هەڵگرتووەو و پڕۆژەی تایبەتی دەبێت. ئەو کەسایەتییەی سۆسیاڵ میدیا باسی لەوەشکرد کە بەهۆی ئەوەی دەمێکە لە سلکی عەسکەریدایەو توانای گەیاندنی موعاناتی هاوڵاتیانی هەیە کاندیدێکی باشە بۆ پەرلەمانی کوردستان و وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بە ژمارە ١٣٥ بەشدار دەبێت. کۆمسیۆنی باڵای سەرخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بڵاویکردەوە لە کۆی 63 کەس کە فۆرمی کاندیدبوونیان وەک سەربەخۆ وەرگرتووە، تەنها 23یان مەرجەکانی کاندیدبوونیان تێدابووە و وەرگیراون . جێگەیباسە بە پێی بڕیارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق بێت، هەر کاندیدێک گەر بیەوێت بەشداربێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت لەوانە خاوەنی کارتی نیشتمانی کوردستان بێت و کارتی دەنگدانی هەبووبێت و فۆرمی خۆراکی کەرکوک و موسڵ و ناوچە جێناکۆکەکان نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشینەی تاوانی نەبووبێت و دەستی لە پرۆسەی ئەنفالدا نەبێت و بەشدارنەبووبێت لە چالاکیەکانی ڕژێمی بەعس و دەستپاک بێت. گۆڕانکاری لە یاسایی هەڵبژاردن وایکردووە ژمارەیەک لە هونەرمەندان و چالاکوانانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بتوانن بێنە ناو کایەی سیاسیەوە و وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن. هاوکات بەوتەی ئەوانەی کە هونەرمەند و کەسانی دیاری نێو سۆشیال میدیان، بڕوایان وایە کە سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا مسۆگەرە، لە ڕوانگەی ئەو هەوادارە زۆرەی کە هەیانە و ڕۆژانە پاڵشتییان لێدەکەن.
هاوڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگهیاند، بڕیاردراوه بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 ههزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتهكه. وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بڕیاردراوه بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 ههزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، ئەو پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بەبریاری شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە. دەقی راگەیندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە: بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی 14 لە سیستمی ژمارە 6ـی ساڵی 2011ـی پەیڕەوی نیزامیی راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە، تایبەت بە یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتیی ژمارە 6033 له 4-12-2011 تایبەت بە رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ـی کارمەندان.
هاوڵاتی عەدنان موفتی، سەرۆکی خولی دوەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ میدیای ئەمریکا بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە نادەستووری وەسف دەکات و هۆکاری ئەو دۆخەش کە ئێستا بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە بۆ ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەگەڕێنێتەوە. عەدنان موفتی كه ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دهنگی ئهمریكادا تیشکی خستە سەر دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و پەرتەوازەیی و ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان و بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە هەرێمی کوردستان. سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەڵێت، "بەشێک لە بڕیارەکان زیاد لە سنوری خۆیان ڕۆشتون، چونکە هەندێک لەو بڕیارانە لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی و بەشێکیشیان هی پەرلەمانی عیراقن، بەڵام دادگای فیدڕاڵ خۆی کردوهتە خاوەنیان ئەوەش پێچەوانەی دەستوری عێراقە، دادگای فیدڕاڵی ڕاستە بڕیارەکانی کۆتایین، بەڵام دەستور لە سەروی هەمو یاساکانەوەیە". سەرۆکی پێشووی پەرلەمان سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە بڕیارەکانی ئەم دواییە دادگای فیدڕاڵی بە "نا دەستوری" ناو دەبات، دەشڵێت هۆکاری ئەو ئاڵەنگارییانەی سەر قەوارەی هەرێم پەرتەوازەیی ناوخۆیی لایەنەکانی هەرێمی کوردستانە. ئەو سیاسەتی هەرێم بە "دوو ئیدارەیی" ناودەبات و و لایەنەکانیش تۆمەتبار دەکات بە زاڵبوونی "فەرهەنگی براکوژی" بەسەریان. سەرۆکی پێشووی پەرلەمان دەڵێت،" ئەگەر یەکڕیزی هەبوایە نەدەگەشتینە ئەمڕۆ. تا ئێستا دوو ئیدارەیی یەکی نەگرتۆتەوە، کە ناعەدالەتی و گەندەڵی و هەموو قەیرانەکان بە هۆی ئەمەوە دروست بوون. هەموو هۆکارەکان ئەوە بوون نەمانتوانی زاڵبین بەسەر ناکۆکیەکاندا. فەرهەنگی شەڕی ناوخۆ بووە هۆی ئەوەی هەرکەس فەرهەنگی خۆی هەبێت و بە خیتابی جیا بچنە بەغداد، ئەمەش زەرەری گەیاندە هەرێم." هاوکات سەبارەت بە هەڵبژاردنیش وتویەتی، "ئومێد دەکەم هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت و پارتیش بەشدار بێت، چەندجارێک دواکەوتنی خراپە بۆشاییەکی تەواو هەیە لە دەسەڵاتی یاسادانان، ئەگەر پارتیش بەشدار نەبێت و بایکۆت بکات زەرەرێکی تر دەگەیەنێت و کەموکوڕی تێدا دەبێت، لە ڕوی کرداریشەوە نازانم چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت بەبێ پارتی، بەڕێکەوتن بێت باشترە لەوەی بچینە کێشەیەکەوە کە نازانین دەرەنجامەکەی چی دەبێت". جێگەیباسە کۆتایی مانگی داهاتوو ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بەرواری 30-5-2023 کە تێیدا درێژکرنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی بە نادەستوریی دانا، هەرچەندە وا بڕیارە لە 10-6-2024 هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵام بایکۆتکردنی پارتی دیسان هەڵبژاردنی خستۆتە بەردەم ئەگەری دواکەوتن.
هاوڵاتی بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى قۆناغى دوهەمى باران بارین و تەرزە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و بەوپێیە جەژن بە بارانى بەخوڕ و هەورەبروسکە دەستپێدەکات. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "ئهمڕۆ دوشهممه ئاسمانی ههرێم بهگشتی ههور دهبێت لهگهڵ بهردهوامی تاوه باران و ههوره بروسكه لهزۆربهی ناوچهكاندا لهكاتهكانی دوای نیوهڕۆ، پێشبینیدهكرێت بری دابارین زیاد بێت بهتایبهتی لهناوچه شاخاوییهكان و سهنتهری شارهكانیش دهۆك و ههولێر و بهڕێژهیهكی كهم سلێمانی و ههڵهبجهش لهكاتهكانی ئێواره". سهبارهت به بری دابارینی پێشبینی كراو بۆ 24 كاتژمێر بۆ ناوچهكان بهمشێوهیه دهبێت: - پارێزگای دهۆك بهگشتی 4 بۆ 8 ملم و ناوچه شاخاویهكان و ئیداری زاخۆ كهمێك زیاتردهبێت 8 بۆ 12 ملم دهبێت. - سهنتهری شاری ههولێر و دهوروبهری 2 بۆ 4 ملم و ئیدارهی سۆران رێژهكه زیاتر دهبێت بۆ 4 بۆ 8 ملم - سهنتهری شارهكانی سلێمانی و ههڵهبجه وه ئیدارهی گهرمیان 1 بۆ 4 ملم و ئیدارهی راپهرین و ناوچه شاخاوییه سنوریهكانی ئهم دهڤهره 4 بۆ 8 ملم سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنیش ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی،بڵاویکردۆتەوە کە رۆژى چوارشەممە کە "پێشبینى دەکرێت وەک یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان دیاریبکرێت" کاریگەری ناجێگیری کەشوھەوا زیاتر بێت لەسەر ناوچەکە و تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکەی بەھێز چالاک بێت لەکات و شوێنی جیاوازدا لەھەندێک ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزە هەیە و پلەکانی گەرما 6 تا 8 پلە بەڕاورد بە سبەی نزم دەبێتەوە و بای باکوری رۆژھەڵات چالاک دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی . هاوکات لەبارەى کۆتاییهاتنى ئەم شەپۆلەشەوە ڕایگەیاندووە کە لە ئێوارەى رۆژى پێنجشەممەوە بەشێوەیەکى کەم ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت، بەڵام پلەکانى گەرما نزم دەمێننەوە و با-ش بە چالاکى دەمێنێتەوە.
هاوڵاتی ئەمرۆ یەکشەمە 8/4/2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تیروپشکی بۆ ژمارەی لیست و بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا . بە پێی راگەیاندنەکەی کۆمسیۆن، 10 پارتی سیاسی و دوو هاوپەیمانی و 587 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن کە بریارە لە 10/6/2024 بەرێوە بچێت . جێی ئاماژەیە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک نارەزایەتییەک لە بریارەکانی دادگای فیدراڵی عیراق و هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسی کۆتای پەرلەمان و گۆرینی سیستمی هەڵبژاردنەکان لە بازنەی داخراوەوە بۆ فرە بازنەیی ، لە رێی راگەیندراوێکەوە ئاشکرای کرد بەشداری هەڵبژاردن ناکات . ئهنجامی تیروپشكهكه بهمشێوهیهی خوارهوه بوو: بەرەی گەل 169 یەکێتی نیشتمانی کوردستان 129 یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 148 نەوەی نوێ 157 بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان 123 رەوتی هەڵوێست 161 هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 133 هاوپەیمانی نیشتمانی 162 بزوتنەوەی گۆران 114 بهرهی توركمانی عێراقی 149 كۆمهڵی دادگهری كوردستان ژماره 147ی پێدرا
هاوڵاتی حکومەتی عێراق لەنوسراوێکدا بۆ نوسینگەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دەربڕیوە، هەروەها پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەربڕیوە دەربارەی خەرج کردنی ٣ موجە نەدراوەکەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣. بە پێی دیکۆمێنتێکی حکومەتی فیدراڵی عیراق کە لە بەرواری 26/3/2024 دەرچووە و ئیمزای "عەلی رەزوقی لامی" بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراقی لەسەرە ولە برواری 27/3/2024دا بۆ ئەمانەی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق نێردراوە ، جەخت لە پابەند بوونی حکومەت بە بریارەکانی دادگای فیدراڵی عیراق کراوەتەوە و لە دیکۆمێنتەکەدا هاتووە کە : بۆ / ئەمانەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق- نووسینگەی ئەمینداری گشتی بابەت / خەرجکردنی مووچەی سێ مانگی ساڵی 2023 ی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان "ئاماژە بە نووسراوی ژمارە(702/د) کە لە برواری 25/3/2024 ناردوتانە، ئاگادارتان دەکەینەوە حکومەتی عیراق پابەندە بە جێ بەجێکردنی برگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی "2023،2024،2025" و هەروەها پابەندە بە بریارەکانی دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بەم بابەتە". حکومەتی هەرێم لە ئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئەوەش لە كاتێكدایە هەریم مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2023 ی فەرمانبەرانی نەداوە. ئەو سێ مووچەیە تایبەتن بە مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٣ و دوای ئەوەی دابەشنەکرا بەهۆی نەبوونی پارەوە حکومەتی هەرێم بە بڕیارێک وەک قەرز لەسەر حکومەتی عێراق هەژماری کردوو لە مووچەی مانگی ١ ـەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٤
هاوڵاتی حکومەتی عێراق لەنوسراوێکدا بۆ نوسینگەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ دەربڕیوە، هەروەها پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەربڕیوە دەربارەی خەرج کردنی ٣ موجە نەدراوەکەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣. سامان عەلی ئەندامی دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بهگوێرهى نوسراوێك كه واژۆى بهڕێوهبهرى نوسینگهى سهرۆكى ئهنجومهنى وهزیرانى عێراقى لهسهرهو ئاراستهى ئاراستهى ئهمیندارێتى پهرلهمانى عێراق كراوه، لارینهبونو نیشاندانى ڕهزامهندى خۆى خستوهتهڕوو سهبارهت بهخهرجكردنى سێ موچهى نهدراوى ساڵى 2023ى فهرمانبهرانى ههرێمى كوردستان. هاوکات بە گوێرەی نوسراوهكهى حكومهتى عێراق ئهوه ڕونکراوەتەوە کە "پابەندی خۆمان بەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023و 2024و 2025 دهردهبڕین، ههربۆیه ڕهزامهندین بهخهرجكردنى سێ موچهى فهرمانبهرانى ههرێم كه لهساڵى 2023دا نهدراون". هەر لەم بارەیەوە پەرلەمانتاری عێراق سۆران عومەر،دەڵێت بەگوێرەی بریارەکانی دادگای فیدراڵی و حکومەتی عێراق پێویستە حکومەتی هەرێم چەند خاڵێک جێبەجێبکات: ١- گێڕانەوەی سێ موچە نەدراوەکەی مانگەکانی ١٠-١١-١٢ی ساڵی ٢٠٢٣ کەبەپێی دواین وەڵامی نوسینگەی سەرۆک وەزیران لەسەر ئەو سێ موچە دەڵێ پابەندە بەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت ئەو موچانە بدرێت. ٢- هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان بەکارکردن بەیاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کەبڕیاری دادگای فیدراڵیش لەم بارەوە دەرچووە. ٣- دەسپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی بەگێڕانەوەی جیاوازی موچەکانیان.
هاوڵاتی بەیانیی ئەمڕۆ دوبارە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە، بەپێی بەرگریی شارستانیی هەولێر زیانی لە دووکانەکانی نزیکەی پێنج فەرعی بازاڕەکە داوە و لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، کاسبکارانی ناو بازاڕەکەش دەڵێن، دوای ئەوەی کۆمپانیا هاتن پارە کۆبکەنەوە نەماندا ئاگرەکە کەوتۆتەوە. بایانی ئەمڕۆ دووشەممە دوبارە ئاگر لەناوبازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕەکە بە دوو قۆناغ کەوتۆتەوە سەرەتا کاتژمێر 06:45 بەیانی لەلایەن ئەنجوومەنی بازارەکەوە پەیوەندی بە ژووری کۆنترۆڵ کراو. تیمەکانمان هاتوون و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و گەڕاونەتەوە، بەڵام دوای کاتژمێرێک و 4 خولەک واتە لە 07:47 پەیوەندی کراوەتەوە کە لە هەمان بازاڕ ئاگرێکی گەورە هەیە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە." کەوتنەوەی ئەو ئاگرە لەکاتێکدایە؛ پێش 41 رۆژ ئاگرێکی دیکەی گەورە لە هەمان بازاڕ و نزیک هەمان شوێنی ئەمڕۆ کەوتەوە، کە بووە هۆی سووتانی نزیکەی 200 دووکانی بازاڕەکە. ئەوەی جێگەی سەرنجە ژمارەیەک لە دوکاندارانی ناو ئەو بازاڕە بە میدیاکانیان وتووە ،یەکەم ئاگر کە کراوەتەوە بە ئەنقەست بووەو دوای ئەوەی پاسەوانی بازاڕەکە پێی زانیوە کوژاندویەتییەوە و دواتر ئاگری دووەم دوبارە بە ئەنقەست کراوەتەوە . باسلەوەشدەکەن کە لە سێ شوێنی جیاجیا ئاگرەکە کراوەتەوە و گومانی تەواویان هەیە بە ئەنقەست ئەم ئاگرانە بکرێنەوە. خاوەن دوکاندارەکانی لەنگەی هەولێر باسلەوەشدەکەن کە هەفتەی پێشو دوای ئەوەی کۆمپانیای کە بەشی سکوێرتی و پارێزگاری بازاڕەکەی لەدەستە هاتوون پارە کۆبکەنەوە بەهۆی زیادکردنی پارەکە لە ١٠ هەزارەوە بۆ ٢٠ هەزار نەیانداوە، دوابەدوای ئەمەش ئاگرەکە کەوتۆتەوە. هاوکات بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند لە ئێستادا ئاگری بازاڕەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوەو تائێستا هۆکاری دروستبوون و قەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەی ئەمڕۆ نەزانراوە. بازاڕی لەنگە یەکێکە لە بازاڕە میلی و هەرە قەرەباڵخەکانی شاری هەولێر، کە بەوە دەناسرێت کاڵاکانی بەراورد بە شوێنەکانی دیکە هەرزانن.
هاوڵاتی عوسمان گوڵپی یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە بڵاوکراوەیەکدا داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکات و تیایدا داوای مووجە پاشەکەوتکراوەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەکات. شەوی ئەمشەو یەکشەممە عوسمان گوڵپی یەکێك لە چالاکوانان و نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە بڵاوکراوەیەکدا داوای دانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات و دەڵێت، کاتی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ میکانزمێك بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچە دابنێت. ئەو چالاکوانە دەڵێت،"ئەمانە پارەیان نەبوو بۆیە مووچەیان نەدەدا ئەوەتا ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی تەواوی مووچەخۆران دەنێرێت و داهاتی ناوخۆش کە زۆر زیاترە لەوەی باس دەکرێت و نادرێتە مووچە کەواتە داهاتی ناوخۆ بە فرۆشتنی نەوتی قاچاخیشەوە بکەنە هۆکارێک و بە میکانزمێک بیدەنەوە بە مووچەخۆران." دەقی بڵاوکراوەکە: عوسمان گوڵپی یەکێك لە چالاکەکانی مامۆستایانی ناڕازی نوسیویەتی: لە پاشەکەوتەکەتان مووچە پاشەکەوتەکەمان بدەنەوە کاتی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ میکانزمێك بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچە دابنێت، تاخەڵک باوەڕ بکات(کە نایکات) ئەمانە پارەیان نەبوو بۆیە مووچەیان نەدەدا ئەوەتا ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی تەواوی مووچەخۆران دەنێرێت و داهاتی ناوخۆش کە زۆر زیاترە لەوەی باس دەکرێت و نادرێتە مووچە کەواتە داهاتی ناوخۆ بە فرۆشتنی نەوتی قاچاخیشەوە بکەنە هۆکارێک و بە میکانزمێک بیدەنەوە بە مووچەخۆران وەك بەشێك لە گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان چونکە کاتێک حکومەتی عێراق مووچەی تەواوەتی مووچەخۆران بدات، ئەوا داهاتی ناوخۆ دەبێتە پاشەکەوت و زیادە بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە لە پاشەکەوتەکەتان مووچە پاشەکەوتەکەمان بدەنەوە عوسمان گوڵپی
هاوڵاتی ڕێخراوی هەنگاو ڕایگەیاند ڕۆژنامەنوسی کورد ڕەسووڵ گەلەبان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەستگیرکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ڕەسووڵ گەلەبان، کە یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی میدیایی لە ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پۆلیسی فەتاوە دەستگیرکراوە. ڕێکخراوی هەنگاو لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە کە ئەو ڕۆژنامەنوسە دوای سکاڵای داواکاری گشتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە. ڕەسوول گەلەبان، چالاکوانی میدیایی، خاوەن ئیمتیاز و هەروەها بەڕێوبەری پێگەی هەواڵی "ئورمیە ٢٤"ە و وەکوو پێشکەشکاری هەواڵەکانیش چالاکی دەکات. هاوکات ناوبراو لە دوایین پۆستی ئینستاگرامەکەیدا لە نامەیەک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێوەچوونی ئەو ڕەسمە مێژوویییەی بە هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ تەواوی خەڵک زانیوە.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان، رێژهی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی بهشێك لهناوچهكانی ههرێمی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، لهدوای كاتژمێر 2:00ی ئهمشهوهوه رێژهیهكی زۆر باران له سنوری دهۆك و كۆیه و گهرمیان دهبارێت. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "ئهمشهو باران بارین و ههوره تریشقهی پچڕ پچڕ بهردهوام دهبێت له زۆربهی ناوچهكانی ههرێم، پێشبینی دهكرێ له كاتژمێر 2:00ی دوای نیوهشهو زۆرترین رێژهی باران بارین له ناوچهكانی ڕۆژههڵاتی پارێزگای دهۆك و بهشێك له ناوچهكانی ئیدارهی سۆران و ناوچه شاخاویهكانی ههولێر (كۆڕێ و پیرمام)، ههروهها قهزای كۆیه و خهلهكان و ههروهها بهشێك له ناوچهكانی گهرمیان ببارێت". هاوکات بهیانی ئهمڕۆش، کەشناسی رایگهیاندبو، ئهمڕۆ لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سور ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین، سبهی دوشهممهش بارانبارین بەردەوامى دەبێت له تهواوی ناوچهكاندا. رێژهی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردوی ههندێك له ناوچهكانی ههرێم: ههولێر 1.2 ملم شهمامك 1.0 ملم پیرمام 2.9 ملم سلێمانی 1.1 ملم چهمچهماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوه دهۆك 0.5 ملم زاخۆ 0.9 ملم ئاكرێ 5.4 ملم ئامێدی 9.6 ملم بامهرنێ 2.8 ملم باتوفه 2.4 ملم بارزان 10.6 ملم دهربهندیخان 0.4 ملم حاجی ئۆمهران 7.8 ملم ههڵهبجه 2.2 ملم خهبات 1.0 ملم مانگیش 6.0 ملم مهیدان 1.0 ملم سۆران 5.0 ملم مێرگهسور 12.8 ملم سیدهكان 3.8 ملم كهركوك دڵۆپ دڵۆپ خورماتو 0.6 ملم خانهقین 12.0 ملم
هاوڵاتی دوێنێ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد، یەکێک لە پرسەکان دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە. له دیدار و کۆبوونهوهکانیدا لهگهڵ سهرکرده و بهرپرسانی باڵای عێراق، نێچیرڤان بارزانی چارهسهرکردنی کێشهکانی ههولێر - بهغدا و دۆخی سیاسیی عێراق و ههرێمی کوردستان و چهند پرسێکی دیکه، تاوتوێ کرد. دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکی تەندروست و باش لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات". کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ئێوارەی دوێنێ لە بەغدا کرا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "له كۆبوونهوهكهدا تێڕوانینی هاوبهش بۆ تهواوی پرس و بابهته نیشتمانییهكان و جێبهجێكردنی كارنامهی حكومهتی فیدراڵیی عێراق له ههموو بوارهكاندا خرایه بهر باس". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوە لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی کۆبوونەوەکانی دوێنی شەممە رایگەیاند "کۆبوونەوەی باشمان لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، سەرۆک وەزیران و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەبوو." نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دۆخی بەغدا، پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێک لەو تەوەرانە بوون گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. هەروەها نيوهڕۆى ئهمڕۆ يهكشهممه نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له بهغدا لهگهڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كۆبووهوه. له كۆبوونهوهكهدا دهربارهى دوايين پێشهاتهكانى دۆخى سياسيى عێراق، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا لهژێر ڕۆشناييى دوا بهرهوپێشچوونهكان و ڕێككهوتنى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و حكوومهتى فيدراڵ لهسهر پرسى مووچهى مووچهخۆرانى ههرێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆ و ههڵبژاردنى ههرێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه. ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە قسەی کرد و وتی "هیوادارین سەرجەم هێزە سیاسییەکان پێکەوە بگەنە قەناعەت و تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردن بکرێت". بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هاولاتی کەوتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 دوابخرێت و هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە کە لایەنەکانی دیکە و پەرپرسانی عێراق رازی بکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن. پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاردا بەمجۆرەی ئێستا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات و ناوی لیست و کاندیدەکانی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارنەکردووە.
