هاوڵاتی بڕیارە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و پرسی کێشە سیاسییەکان و هەڵبژاردن تاوتوێ بکرێت و تیایدا چارەنوسی هەڵبژاردنەکانی پەرلامنی کوردستان دیاری بکرێت. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2024، لاهور شێخ جه‌نگی كه سه‌رۆكایه‌تی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌كات، له لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس، رایگه‌یاند كه "پشت به‌و خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت، لیستی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌نگی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت". وتیشی: یەکێتی و پارتی رێککەوتوون هەڵبژاردن دوابخرێت، بەڵام نایانەوێت رایبگەیەنن هاوکات هیوایخواست کە مانگی شەش هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بەڵام ئەگەر هەیە تا مانگی ١٠ و ١١ دوابخرێت. لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشکرد کە بڕیارە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەم هەفتەیەدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و تیایدا چارەنوسی هەڵبژاردن دیاری‌بکرێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزه‌یرانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شێك له لایه‌نه‌كان ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردووه و رایانگه‌یاندووه كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2024، قوتابییەک لە قوتابخانەی گارە لە شاری دهۆک بە ناوی هەڵگر رەمەزان کە خوێندکاری پۆلی نۆی بنەڕەتییە، لە لایەن هاوڕێیەکییەوە بە چەقۆ بریندار کرا. رووداوەکە بە جۆرێک بووە لە قوتابخانەی گارە دەمەقاڵێ لە نێوان هەڵگر و هاوڕێکەی دروستبووە دواتر لە لایەن هاوڕێکەیەوە هەڵگر بە سێ چەقۆ بریندارکراوە. لەم بارەیەوە تابان فازڵ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە هاوڵاتی وت، " ئەو خوێندکارە ناوی هەڵگرەو تەمەنی ١٥ ساڵە و لە لایەن هاوڕێکەیەوە سێ چەقۆی لێدراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە". وتیشی، ئەو چۆقۆیانەی لێی دراوە سێ چەقۆبووەو دوانیان لەپشتەوە و یەکێکیان بەر سەری کەوتووە". بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتیش ئەو خوێندکارە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە. هاوکات لەدوای رووداوەکە، مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەجێ تۆمەتبارەکەیان دەستبەسەر کردووە و رادەستی پۆلیسیان کردووە و هێزە ئەمنییەکان تۆمەتباری روداوەکەیان دەستگیرکردوە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری روداوەکە دەستیپێکردوە.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرایکرد شەوی رابردوو گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارباژێڕ بۆردوومانکراوە و گەنجێک گیانی لەدەستداوە. کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە هاوڵاتی رایگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:00 خانوویەک لە گوندی گەڵاڵەی سنووری شارباژێڕ بەهۆی بۆردوومانەوە خاپوور کراوە و گەنجێک لە خانووەکەدا بووە و گیانی لەدەستداوە". ئاماژەی بەوەشکرد "خانووەکە هەشت کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە و ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵاندایە و نیشتەجێی شاری سلێمانی بووە و بۆ سەردان چوونەتەوە ئەو خانووە".
هاوڵاتی شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئەمساڵی وەرزی دابارین شێ و هەوری زیاترە لە ئاسایی و بەگشتی بەهاری تەڕه، بۆیه دابارین درەنگتر کۆتایان دێت لەوادەی ئاسایی خۆی شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "وەرزی دابارینی ئەمساڵ کۆتایی نەهاتووە و پێشبینی دەکەین وەرزی دابارینی ئەمساڵ تانزیک و بۆ کۆتاییەکانی وەرزی بەهار درێژەی هەبێت، مانگی ئایاری داهاتوو لە هەموو ناوچەکان باران بارین لەسەری ئاستی ئاسایی مانگانەی خۆیەوە دەبێت ئەمەش وادەکات وەرزی دابارین درێژەی هەبێت و ناوچەکە بەشێداری بهێڵێتەوە و هەلومەرجی چڕبوونەوە درێژە پێبدات". ئاماژەی بەوەشکرد "هەروەها هەوره بروسکەی زۆر و لافاویش ماون بۆ ناوچەی جیاجیا و لەگەڵ ئەگەری تەرزە و سەرماش به لاوازی کەمتر وەک لەپێشتر، هەرچەند ساڵانە لە 5ی ئایار بەکاتی باران بڕان دیاری دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمساڵی وەرزی دابارین شێ و هەوری زیاترە لە ئاسایی و بەگشتی بەهاری تەڕه، بۆیه دابارین درەنگتر کۆتایان دێت لەوادەی ئاسایی خۆی".
هاوڵاتی لە یادی ٣٦ ساڵەی ئەنفالدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "كه‌سوكارى ئازيزى ئه‌نفالكراوان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه تا كۆتايى له پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ڕوفاتى شه‌هيداندا و گێڕانه‌وه‌يان بۆ باوه‌شى نيشتمان به‌رده‌وام ده‌بين". دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئه‌مڕۆ يادى خه‌مگينى سى و شه‌ش ساڵه‌ى هه‌ڵمه‌ته به‌دناوه‌كانى ئه‌نفال و زياتر له 182 هه‌زار منداڵ و ئافره‌ت و پياو و گه‌نجى ئه‌نفالكراوى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه له يه‌كێك له سامناكترين تاوان و جينۆسايدى مێژوودا ساڵى 1988 له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى به‌غدا شه‌هيد كران و لێكه‌وته‌كانى تا ئێستا و تا داهاتوويه‌كى درێژ، به‌رده‌وام ده‌بن. له‌م ياده‌دا به ڕێز و شكۆدارييه‌وه به بيريان ده‌هێنينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. له كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌م تاوانه‌ى به جينۆسايد ناساندووه، داواكاريمان له حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه بۆ به‌جێگه‌ياندنى دادوه‌رى، ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانييان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه و قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌خت له خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌رچى له توانادا بێت، ده‌بێ درێخييان بۆ نه‌كرێت. كه‌سوكارى ئازيزى ئه‌نفالكراوان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه تا كۆتايى له پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ڕوفاتى شه‌هيداندا و گێڕانه‌وه‌يان بۆ باوه‌شى نيشتمان به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌روه‌ها جه‌خت له كار و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌مان ده‌كه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وەى تاوانى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز تاوانێكى وا له هيچ شوێنێكى جيهان دووباره نه‌بێته‌وه. له‌م ياده‌دا جه‌خت له ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه مه‌رجى پاراستن و مانه‌وه‌ى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستانه. يادى شه‌هيدان هه‌ميشه به خێر و دروود له گيانى پاكيان، سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2024/4/14
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد بەهۆی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل ترس لەلای بازرگانانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن لە پێشووتر رۆژی هەزار بارهەڵگر دەچوونە دیوی ئێران، بەڵام ئێستا تەنها رۆژی 500 بارهەڵگر دەچنە ئەودیو. بازرگانێکی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند "بەهۆی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل ترس لەلای بازرگانانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و هاتووچۆی بازرگانی کەمیکردووە". ئاشکراشیکرد "لە پێشووتردا ر رۆژی هەزار بارهەڵگر دەچوونە دیوی ئێران، بەڵام ئێستا تەنها رۆژی 500 بارهەڵگر دەچنە ئەودیو، بەهۆی ئەوەی ترسیان لا دروستبووە". بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەشێک لە وڵاتان گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئێران راگرت و داوایان لە هاوڵاتییەکانیان کرد ئەو وڵاتە جێبهێڵن. لەم چەند رۆژەی رابردوودا ئاستی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل چووەتە قۆناغێکی نوێ و ئاماژەکان بە ئاراستەیەیە کە گرژییەکان بەرەو جەنگی راستەخۆ بچێت، ئەمەش تەنیا ئەگەرێکە و بەشێك لە چاودێران پێشبینی دەكەن، نازانرێت لە داهاتوودا چی روودەدات.
هاوڵاتی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیاکانی سەر بە ئەپیکور هێشتا پابەندن بە رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش گەشبینن و وەک کرانەوەی دەرگایەک بە روی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەیبینن. ئەمڕۆر هەینی، ئەپیکور لە راگەیەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی دەرفەتێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان. رونیكردوەتەوە، ئەندامەكانی ئەپیكور پابەنددەبن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان،و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەن، ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت. كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان له میانی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه به زیانه‌كانی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، نەبوونی رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، زیانی 14.5 ملیار دۆلاری بە داهاتی عێراق گەیاندووە، هەروەها لە هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی بواری نەوتیش ژمارەیەكی زۆر خەڵكی كارەكانیان لەدەستداوە و دەرفەتی وەبەرهێنانیش كەمبووەتەوە . دووپاتیش ده‌كاته‌وه، كه كۆمپانیا ئەندامەكانی ئەپیكور پابەندن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چاویان لە رێككەوتنێكی هاوبەشە ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق - توركیاوە.
هاوڵاتی شارەوانی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزای دوکانداران و خاوەن عەرەبانەکانی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) ی‌دا بەهۆی هەبوونی پیسی لەبەردەم دوکان و عەرەبانەکاندا و خاوەن کارەکانیش ناڕەزایی بەرامبەر ئەو بڕیارە دەردەبڕن . ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک خاوەنکار لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان سازکرد و باسیانلەوەکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی سەرجەم دوکان و سەر عەرەبانەکانی شەقامەکە گەڕاوەو بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار غەرامەی کردوون بەهۆی ئەوەی بەردەم شوێنی کارەکانیان پاک نەبووە. ئەوان دەڵێن، هۆکاری پیسی شەقامەکە ئەو هاوڵاتییانەن کە بەوێدا هاتوچۆ دەکەن و پاک ڕایناگرن بەو پێیەی ئەو شەقامە زۆرترین گەستیار و هاوڵاتی سەردانی دەکات و هاتوچۆی پێدا دەکات. هاوکات لە پرسیارێکی پەیامنێری هاوڵاتیدا کە ئایا سەرجەمی دوکاندار و عەرەبانەچییەکان پێکەوە غەرامە کراون، ئەوەیانڕونکردەوە کە " هەمووی غرامە کراوە جگە لەو دوکاندارانەی بەرپرسێک یان کەسێک دەناسن ئەوان وەسڵەکانیان بۆ ڕەشکراوەتەوە". جێگەیباسە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا خاوەن دوکاندار و عارەبانەکانی ئەو شەقامەی ئاگادار کردەوە لە پیسبونی شەقامەکە و ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاک‌وخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە". لە ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانیشدا ئاماژە بەوەشکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".
هاوڵاتی هۆشدارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە بۆ دوکاندار و دەستگێڕەکانی شەقامی سالم و ناو بازاڕ لەبارەی پاکوخوێنی شوێنەکانی کارکردنیان. لە راگەیەندراوەکەی شارەوانی سلێمانی هاتووە "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاک‌وخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە". ئاماژە بەوەکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".
هاوڵاتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند گوندێکی سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک-یان بۆردوومانکرد. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12ی نیسانی 2024 گوندەکانی (گوهەرزێ و بلاڤا)ی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و تائێستاش فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. بەهۆی سەختی شوێنەکە و مەترسییەوە تائێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزانراوە.
هاوڵاتی بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی شەفافییەت بێت، داھاتی نانەوتی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ھەفتەیەدا کەمتر لە ملیارێک دینار بووە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە. ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین رایگەیاندووە، لە رۆژانی ٦ تا ١٢ی نیسان کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنوورە لەو ماوەیەدا ٨٤٩ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار دینار بووە. بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور ٣١ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و ٥٤٤ ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە.
هاوڵاتی شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و دوو رۆژی داهاتوو دەخاتەڕوو و دەڵێت "کەشوهەوا جێگیردەبێت". شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە 13ی نیسانی 2024 ئاسمانی ناوچەکانی خۆرهەتاو و ساماڵ و پەڵە هەوری دەبێت کەشوهەوا گونجاوە بۆ گەشت، هەروەها ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 پلە بەرزدەبنەوە". ئاماژەی بەوەشکرد "شەممەش پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی تر بەرزدەبنەوە ، خێرایی با بۆ رۆژانی داهاتوو ئاسایی لەسەر خۆ تا مام ناوەند دەبێت و بەزۆریش ئاسایی لەسەرخۆ دەبێت و رۆژی یەکشەممەش کەشوهەوا سەقامگیره". ئەو کەشناسە ئاشکراشی کرد "ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی تری بارانبارین لەئارادایە، بەڵام جێگیر نەبووە لەگەڵ جێگیر بوونی رۆژانی داهاتوو باسی دەکەین".
هاوڵاتی سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره تۆماركراوه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به‌هۆی پابه‌ندبوونی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، سلێمانی پێشه‌نگی پاكوخاوێنییه له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق. گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كان سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانیان كردووه و له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا پشكنینیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه ئه‌نجام داوه كه له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت. وتیشی، جێگه‌ی سوپاس و ده‌ستخۆشییه بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و چێشتخانه و رێستۆرانت و ئه‌و شوێنانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانیكردوون و خواردن و خواردنه‌وه دروست ده‌كه‌ن، پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن بوون". باسیلەوەسکرد،"له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره تۆماركراوه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به‌هۆی پابه‌ندبوونی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، سلێمانی پێشه‌نگی پاكوخاوێنییه له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق". هاوکات سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوایەکیش لە هاوڵاتییان دەکات وكه "له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ندروستی گشتی و بۆ ماوه‌نه‌وه‌ی شاری سلێمانی له ئاستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی كاركردن، دواكارم له خاوه‌ن شوێنه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاردن بن".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری بارانی بەلێزمەش هەیە، کەشوهەوای رۆژی هەینیش لەنێوان هەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینی، 12ی نیسان، کەشناسی رایگەیاندووە، "ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت." خێراىی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا)، دەبێت، پلەی گەرماش بە نزیکەی 1 تاوەکو 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی هەینی: - هەولێر: 24 پلە - سلێمانی: 22 پلە - دهۆک: 22 پلە - زاخۆ: 22 پلە - هەڵەبجە: 21 پلە - کەرکووک: 27 پلە - سۆران: 20 پلە - حاجی ئۆمەران: 12پلە - گەرمیان: 29 پلە
هاوڵاتی دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوپێش کوردێک لە فەڕەنساوە ڕادەستی تورکیا کرایەوە ڕۆژی سێشەممەش هاوڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی محەممەد کۆپاڵ بە تۆمەتی ئەندام بوونی لە پەکەکە ڕادەستی تورکیا کرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی تورکیا رایگەیاند، فەرەنسا رۆژی سێشەممە 9ـی نیسانی 2024، "ئەندامێکی پەکەکە"ـی بەناوی محەممەد کۆپاڵیان رادەست کردوون بەڵام ئەنجوومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا سەرکۆنەی بڕیارەکەی کرد و رایگەیاند محەممەد کۆپاڵ ئەندامی پەکەکە نییە و تەنیا چالاکوانێکی کوردە. لە بارەی ڕادەستکردنەوەی ئەو هاوڵاتییە کوردە ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا (CDK-F) راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، "ڕادەستکردنەوەی ئەو هاوڵاتییە کوردە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بووەو پێچەوانەی بەها مرۆییە بنەڕەتییەکانە." وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لەگەڵ ئەوەی فەڕەنسا، وڵاتێکە کە بە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ ناسراوە، بە مەبەست ڕادەستکردنەوەی ئەم هاوڵاتییەی ڕێکخستووە و بە تەواوی ئاگاداری دەرئەنجامی نامرۆڤانە و زیندانیکردنی چەندین ساڵەیە کە چاوەڕێی محەمەد کۆپال دەکات لە تورکیا. هاوکات ئەو ڕاستییەی کە میدیاکانی تورکیا پێشوازیی لەم ڕادەستکردنەوەیە دەکەن.، هاوکاریی و پەیوەندی نزیکی نێوان فەڕەنسا و تورکیا ئاشکرا دەکات و جێی نیگەرانییە." ئەو ئەنجومەنە باس لەوەشدەکەن کە "ئێمە ناتوانین لە بەرامبەر ئەو نادادپەروەرییانە بێدەنگ بین. ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەکەین کە دەستبەجێ کۆتایی بەو کردارانە بهێنێت کە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤن. ئێمە داوای هاوکاری نێودەوڵەتی و کاری بەپەلە دەکەین بۆ پاراستنی ماف و سەلامەتی چالاکوانانی کورد لە فەرەنسا. ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا هێشتا پابەندە بە خەبات بۆ دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ و چیتر ڕێگە بە دەرکردنی چالاکوانانی کورد نادات بۆ تورکیا." ئەمەشلەکاتێکدایە ،فەرەنسا چەند هەفتەیەک لەمەوپێش کوردێکی دیکەی بە ناوی فیراز کۆرکماز رادەستی تورکیای کردەوە.
