هاوڵاتی بزوتنەوەی گۆڕان ههڵوێستی خۆی لهبارهی بایكۆتكردن و دواخستنی پرۆسهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دهردهبڕێت و رایگەیاند، " پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە". ئەمڕۆ سێشەممە بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە بەیکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان و دواخستنی هەڵوێستی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، "ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە و باشترین بژاردەش هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە." لە راگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتوە، لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی هاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان؛ پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە. ئاماژە بەوەشکراوە، باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە، بە بەشداری و لێکتێگەیشتنی هەمو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنێک وەڵامگۆی پێداویستیە نیشتمانی، قانونی، دامەزراوەیی و بەپیرەوەچوونی ژیان و گوزەران و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران بێت. بزوتنەوەی گۆڕان جەختدەکاتەوە، لەڕێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستانەوە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بکرێت. ڕاگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە رۆژی دوشەممە مهكتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت." دوای ڕاگەیەندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حزبی بەرەی گەل و بزوتنەوەی گۆڕان جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە.
هاوڵاتی سهرۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئامانجی بڕیارەکەی دادگا بۆ خۆجێیکردنی موچەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدهگهیهنێت، پێویسته ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بهردهوام بێت، تا پرۆسهی بهنیشتمانیكردن "تهوتین"ی تهواو دهبێت کە ڕەنگە ماوەیەکی زۆری بخایەنێت. دادوەر جاسم عەمیری سەرۆکى دادگاى فیدراڵى لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق،ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند، پێویستە ناردنى پارە بۆ مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەردەوامبێت تاوەکو پرۆسەى بەبانکیکردن جێبەجێدەکرێت. وتیشی، "بەگوێرەى رێکارەکانى وەزارەتى دارایی عێراق، رێوشوێنەکانى پرۆسەى بەبانکیکردن کاتى پێویستە هەر بۆیە تا تەواو کردنی ئەو پرۆسەیە پارە بەشێوەی کاش دەنێردرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم". باسی لەوەشکردووە کە لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبن لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزارەتى دارایی بۆ چارەسەرکردنى رێگرییەکانى بەردەم بڕیارەکە . ئەمەشلەکاتێکدایە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران بەپێی لیستی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نێردراوەو مووچەی مانگی سێش دوای دروستکردنی هەژمار لە بانکێکی حکومی عێراق مانگانە دەنێردرێت بەڵام تا ئێستا لەگەڵ ئەوەی بری 562 ملیار و 500 ملیۆن دینار لە لایەن بەغداوە بۆ مووچەی مانگی دوو نێردراوە بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم سەڕەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ بەسەر مووچەی مانگی یەکدا هێشتا ئەو بڕە پارەیەوی دابەشنەکردووە و دەستیشی نەکردووە بە دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران.
هاوڵاتی وتهبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک رایگهیاند، ئهمڕۆ سێشهممه لهئهنجامی دروستبونی لافاو و كۆبونهوهی ئاو لهچهند شوێنێكی پارێزگای دهۆك، تا ئێستا دو كهس ئاو بردونی و گهڕان بهدوای تهرمهكانیان بهردهوامه و ئاو چۆتە ناو ژمارەیەک ماڵەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، 19-03-2024، شەپۆلێکی لێزمەباران ناوەندی شاری دهۆک و دەوروبەری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە لەم بارەیەوە بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت"بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانەکانی لافاو لەبەیانیەوە تا ئێستا بەم شێوەیە، دوو کەس لەگەڕەکی نزارکێ لەئاو دا خنکاون، هەروەها ئاو چووەتە ناو زیاتر لە 10ماڵ و ژمارەیەکی زۆر ئوتومبلیش ئاو بردونی و لە کارکەوتوون ." وتیشی، "تا ئێستا تیمهكانمان سهرقاڵن بۆ بههاناوهچونی ئهو هاوڵاتیانهی ئاو چۆته ماڵهكانیان لهگهڵ دۆزینهوهی تهرمی ئهو دو كهسه، داواشدهكهین ههركهسێك ئهگهر كاری زۆر گرنگی نهبێت لهماڵهكهی نهیته دهرهوه و لهكاتی بونی ههر حاڵهتێكی نهخوازراویش پهیوهندی به ژماره 115هوه بكهن بۆئهوهی تیمهكانمان بچن بههانایانهوه". ئهوهشیخستهڕو، بارانبارین و بای بەهێز لە سنوری شارەکە ههیه، بهوهۆیهوه مهترسی روداوی نەخوازراو و لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ زۆر بونه.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و سودانیش لەسەر پرسی ناردنی پارەی زیاتر بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە وەزارەتی دارایی عێراق بری یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەمەش کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا بەغدا بۆ مووچەی مانگی شوبات ناردویەتی گەیشتوەتە 562 ملیار و 500 ملیۆن دینار. بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیران داوایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخاتە ناو بەرنامەی کۆبونەوەکە، ئەویش داوای ناردنی 100 ملیار دیناری دیکەیە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق تەنها نیوەی ئەو بڕە پارەیە بنێرێت بۆ هەرێم ئەو کات دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات. رۆژی 11ـی ئازار، وەزارەتى دارایی عێراق بە چوار لیست، 560 ملیار و 218 ملیۆن و 37 هەزار و 912 دیناری وەکو مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. هاوکات هێشتا بەغدا مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و چەند هێزێکی سەر بە وەزارەتى ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی نەناردووە ، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەخۆرانی ئەو وەزارەتانەی نەناردووە بۆ ئەوەی وردبینی تێدا بکرێت. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان باسی لەوەکردووە کە لە دواى ناردنى ئەو ملیار و 500 ملیۆن دینارە، هێشتا زیاتر لە 387 ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران. ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی دابەش نەکردوە، بەوهۆیەوە ماوەی سێ رۆژە بەشێک لە فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردوە.
هاوڵاتی بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک ژمارەیەک فەرمانگەی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند و دەرگای فەرمانگەکانیان داخستووە. ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ ی ئازار زیاتر لە حەوت فەرمانگەی جیاجیا لە سلێمانی بەهۆ دواکەوتنی مووچە بۆ زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ بایکۆتیان ڕاگەیاندووەو مامەڵەی هاوڵاتییانیان وەستاندووە، هاوکات بەشێک لە فەرمانگەکان لە سنووری سلێمانی بەتەواوی بایکۆتی دەوامیان کردووە و ئەو فەرمانگانەشی دەوامیان تێدا دەکرێت بەشێک لە کارمەندەکانیان نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، خانەنشینی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا، دادنوسی بەکرەجۆ، بنکەی تەندروستی سەروەری و چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ دژی پێنەدانی مووچەکانیان دەوامیان راگرت ،بەیانی ئەمڕۆش بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بایکۆتی ڕاگەیاند. سەرباری ئەوەی حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ حکومەتی هەرێم ئەو مووچەیە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشناکات و هاوڵاتییانی هەرێم زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە هاوکات لەماوەی شەش مانگی رابردوودا تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە.
هاوڵاتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بەشداری نەکردنی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە دەڵیت "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا گرنگە". نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق - یۆنامی پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند "تێبینی بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین". ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی 10ی حوزەیران زۆر گرنگە و داوا لە لایەنەکان دەکەین بۆ بەرژەوەندیی خەڵک کاربکەن تاکو بەرەو چارەسەر هەنگاوبنێن، نەک بەرەو چەقبەستووییەکی دیکەی درێژخایەن".
هاوڵاتی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستا هۆشداری دەدات و دەڵێت "بەهۆی بارانی زۆر و ئەگەری روودانی لافاو لە درەنگانی ئەمشەو و رۆژی سێشەممە 19ی ئازاری 2024 بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت". بەپێی زانیارییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە تریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی كوردستان روودەدات، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە. ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ زانیاریی زیاتری هاوڵاتییان، زۆرترین باران لەم كاتانەدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت: هەولێر/ 40 ملیم/ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە تاكوو كاتژمێر 6 ی ئێوارە. سلێمانی/ 40-55 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەممە. دهۆك/ 70 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە. هەڵەبجە/30-35 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە. گەرمیان/30-40 ملیم/ دواینوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە. زاخۆ/80 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە. سۆران/ 60ملیم/ بەرەبەیانی سێشەممە، تاكوو درەنگانی شەوەكەی. ڕاپەڕین/ 85 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەمە. ئەوەشخراوەتەڕوو، لەم رووەوە هۆشداری دەدەینە هاوڵاتییان، پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن: ١- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل ڕانەگرن. 2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت. 3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکار نەهێنرێن. 4- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەندبن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "ئامادەکاری کراوە بۆ کشانەوەی پارتی لە بەغدا". شێروان دوبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئامادەکاری کراوە بۆ کشانەوەی پارتی لە بەغدا، چاوڕێی بڕیاری سەركردایەتی دەكەین بۆ كشانەوە لە بەغدا، لەئێستادا پارتی چاوەریی هەڵویستی دادگای باڵای فیدراڵی و حکومەتی عێراقی دەکات بۆ وەڵامدانەوەی پارتی، ئەگەر هیچ گوڕانکارییەک لەبڕیارەکانی دادگا نەکرا و کێشەکانی بەغدا و هەولێر بەتایبەت مووچە چارەسەرنەکرا ئەوا ئەگەرێکی بەهێزە پارتی لە بەغدا بکشێتەوه". ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر پارتی لە بەغدا کشایەوە ئەوکات کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کابینەی محەمەد شیاع سودانی دەبێت، هاوکات وڵاتانی دەرەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان دێنە سەر خەت، چونکە کشانەوەی پارتی کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت". ئەوەشی وت "دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری لە دژی هەرێمی کوردستان داوە دەبێت ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێنرێنەوە یان پێداچوونەی پێدا بکرێت، یان بابەتی مووچە بەغدا هەرماوە ماوە بڕێک پارە دەنێرێت ئەوە گاڵتەجارییە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاکەی بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکرێت ،دبێت ئەمانە بە جدی وەربگێرێت و چارەسەر بکرێن". ئەمرۆ دووشەممە 18ی ئازاری 2024 پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری بایکۆتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا، دوای بڕیارەکە دەگۆترێت پارتی لەبەغداش دەکێشەتەوە، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی یش دەڵێت" ئەگەر پارتی کشایەوە ئەوا کاریگەری زۆر لەسەر کابینەکە سودانی و عێراق بەگشتی دەکات.
هاوڵاتی سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا دەکرێت. ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئازاری 2024 عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە "هیچ داواکارییەکی فەرمی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن پێشکەش نەکراوە و ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن". هەروەها سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە "پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا واتە 10ی حوزەیرانی 2024".
هاوڵاتی حکومەتی ئێران لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا ڕایگەیاندوە، لە میانی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە وڵاتهكه هەژاند، دوای مردنی ژینا ئهمینی، كچه كوردی رۆژههڵاتی كوردستان لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2022، 281 هاوڵاتی ئێرانی کوژراون. ئەو ڕاپۆرتە دوای 10 ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان دێت، کە پشتڕاستی کردوهتەوە کە لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەی دەسەڵاتداران بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان دەستیپێکردوە، "پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران ئەنجامدراوە". هاوکات ئەو ئامارانەی حکومەتی ئێران بڵاویدەکاتەوە بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازن و ژمارەی کوژراو کەمترە وەک لەو ئامارانەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و دەرەوە بڵاویدەکەنەوە بهگوێرهی رۆژنامهی شەرقلئەوسەت لە خۆپیشاندانەکاندا 551 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، کە لانیکەم 49 ژن و 68 منداڵ بون، لەکاتێکدا زۆربەی گیانلەدەستدان بەهۆی چەکی ئاگرینهوه بوە بەڵام حکومەتی ئێران دەڵێن تەنها 281 کەس کوژراون. لە ڕاپۆرتەکەی حکومەتی ئێراندا کە لە دوو بەش پێکدێت هاتووە، ڕاپۆرتی یەکەم، کە دوێنێ یەکشەممە لەلایەن لیژنەی بەدواداچونی ڕاستییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوەداوه، کە تەنها 202 کەسی مەدەنی لە ناڕەزایەتییەکان کوژراون، كه "90 كهسیان چهكیان هەڵگرتوە و بەکاریان هێناوە لە کردەوە تیرۆریستییەکان و هێرشکردنە سەر بارەگا سەربازی و ئەمنییەکان، ژێرخانی یان هێزەکانی پۆلیس". لە بەسی دووەمیشدا هاتووە "112 لە قوربانییەکان لەنێو ئەو تەماشاکارانەدا بون کە لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە کوژراون، هاوكات 54 ئەندامی هێزە ئهمنییهكان لە ئەنجامی توندوتیژی بەربڵاوی ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان گیانیان لەدەستداوە". حکومەتی ئێران سەبارەت بە ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی دەستگیریکردون دەڵێت لە سهرهتای خۆپیشاندانەکاندا 34 هەزار کەس دەستگیرکراون، کە دواتری زۆرینهیان ئازادكراون.
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای 48 کاتژمێر قوتابیان دەتوانن فۆرمی سۆماکانیان پڕبکەنەوە. ئەمرۆ دووشەممە، 18-03-2024، لیژنەی باڵای بەردەوامی تاقیکردنەوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) بڵاوکردەوە. لینکی وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی12: لینکی ئەنجامی بەرایی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کردووە، قوتابییان دوای (48) کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن فۆڕمی سۆماکانیان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ببینن: لینکی فۆڕمی سۆما
هاوڵاتی مهكتهبی سیاسی پارتی هۆشداری له كشانهوه له پرۆسهی سیاسی عێراق دهدات و راشیدهگهیهنێت، " بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت". راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی هات و لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، "بە نەهێشتنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لەياساى هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، یەكێك لە گەرەنتیە سەرەكیەكانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد و هەلی یەکسان و دادپەروەرانە لەهەرێمدا پێشێلکرا، چونكە سەرەڕای ئەوەی كە ئەوە پێشێلكردنی وویست و ئیرادەی هاووڵاتیانی هەرێمە لەمامەڵەكردن لەگەڵ بابەتێكی هەستیاری وەك پێكەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردندا، كە بووەتە ناسنامەی سەقامگیری و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی هەرێم". باس لەوەشکراوە، " بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت." دهقی راگهیاندراوەکە: بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جەماوەری بەڕێزی خۆشەویستی كوردستان و عێراق ئاشكرایە پارتی هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، خەباتی كردووە بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و چەسپاندنی دیموكراسیەت، وەك دوو ئامانجی لەیەكدی دانەبڕاو، لەو باوەڕەوە كە تەنها لەڕێگەی بەدیموكراسی كردنی سیستەمی حوكمڕانی عێراقەوە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان دێنەدی. لەو سۆنگەیەشەوە جەنابی سەرۆك بارزانی، لەیەكەمین رۆژەكانی ڕاپەڕینی بەهاری 1991دا، بۆ بەرجەستە كردنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و پاراستنیان و پیادەكردنیان بەشێوەیەكی دروست، بانگەشەی بۆ ئەنجامدانی (هەڵبژاردنێكی ئازاد) وەك بنەمای دامەزراندنی حوكمڕانیەكی دیموكراسی لەهەرێمدا كرد، هەر بۆیەشە هەمیشە پارتیمان داكۆكیكار بووە لە فەراهەم كردنی بنەماو پێوەرەكانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد كە خۆیان دەبیننەوە، لانی كەم، لە بوونی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە كە گەرەنتی نوێنەرایەتی كردنی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان لەپەرلەمان بكات و دەرگای دەنگدان و خۆپاڵاوتن بۆ زۆرترین ژمارەی هاووڵاتیان بكاتەوە و كەمترین دەنگ لەنوێنەرایەتی بەفیڕۆ بچێت و ڕەنگدانەوەی وویست و ئیرادەی كۆمەڵگا بێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن دەزگایەكی سەربەخۆ و بێلایەن و شارەزا و شەفافەوە لەسەرجەم قۆناغەكانیدا، بە مەرجی سەرەكی پاك و بێگەردیی پرۆسەكە زانیوە، بەشێوەیەك كە متمانەی دەنگدەر و لایەنە بەشدارەكان بە هەڵبژاردنەكە بپارێزێت و پتەو بكات. لەسۆنگەی هەستكردن بەو ئەرك و بەرپرسیارییەوە بووە كە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كارمان كردووە، تا سەرجەم هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەکی دروست و دستوری بەڕێوە بچن بە تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا، لەو پێناوەشدا بەشدارێكی جیددی بووین لەسەرجەم گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق، بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و سازان و كۆدەنگی لەسەر بابەتەكانی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردن. بەڵام دوای ئەوەی بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بردرایە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی، سەرەڕای ئەوەی كەیسەكە، بەبێ پاساو و بێ ڕەچاوكردنی مافە دەستوریەكانی گەلی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنی دامەزراوەیەكی گرنگی وەك پەرلەمان، ماوەیەکی زۆر دواخرا تا دەركردنی بڕیاری كۆتایی ژمارە (83 وموحدتیها 131 و 185/اتحادیة/2023) لە رۆژی 21ی شوباتی 2024، بەتایبەتیش دوای دەرچوونی پاشخان (حیثیات)ی بریارەکەی دادگا لەسەر یاسای هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کە وردەکاری زیاتری نادەستوریی بەرامبەر هەرێم تێدایە و درێژەی ئەو زنجیرە بریارە نادەستوریانەیەتی کە لەماوەی چوار ساڵی رابردوو بەرامبەر هەرێمی کوردستان داویەتی، لەهەمان کاتدا ئەوەی تێبینیمان كرد و لەكاتی خۆیدا ڕای گشتیشمان لێ ئاگادار كردەوە، بریتیە لە پێشێلكاریە زەق و مەترسیدارەکەی دەستور لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵیدا بۆ لەباربردنی سیستەمی دیموكراسی هەرێم، و هەوڵێکە بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ سیستەمی مەرکەزی، كە دەكرێت لەم خاڵانەی خوارەوەدا روونیان بكەینەوە: 1) دادگای باڵای فیدراڵی بە هەمواركردنەوەی جومگە گرنگەكانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە ماددەكانی پەیوەست بە دیاریكردنی سیستەمی بازنەكانی هەڵبژاردن و كۆتای پێكهاتەكان و ژمارەی كورسیەكان و لایەنی سەرپەرشتیار و لایەنی تایبەتمەند بە یەكلایی كردنەوەی تانەكانی هەڵبژاردن، سەرەڕای ئەوەی پێشێلی ماددەكانی (117 و 121)ی دەستوری كردووە كە تایبەتن بە گەرەنتی كردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی یاسادانانی هەرێم، لەهەمان كاتدا پێشێلكاری زەقی ماددەی (6)ی دەستوریشی كردووە كە جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی دەستاودەستكردنی دەسەڵات بەشێوازێكی دیموكراسیانە و بەپێی ڕێوشوێنە دەستوریەكان دەبێت، لەكاتێكدا ئەو هەموارکردنانە دەبێتە هوی شێواندنی سیستەمی دیموکراسی. 2) بە نەهێشتنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لەياساى هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، یەكێك لە گەرەنتیە سەرەكیەكانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد و هەلی یەکسان و دادپەروەرانە لەهەرێمدا پێشێلکرا، چونكە سەرەڕای ئەوەی كە ئەوە پێشێلكردنی وویست و ئیرادەی هاووڵاتیانی هەرێمە لەمامەڵەكردن لەگەڵ بابەتێكی هەستیاری وەك پێكەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردندا، كە بووەتە ناسنامەی سەقامگیری و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی هەرێم، لەلایەكی دیكەشەوە ناكۆكە لەگەڵ ماددەكانی (٤٩/ بڕگەی یەکەم) و (125)ى دەستور و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق و ماددەكانی (2) و (25) لە پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەكان (ICCPR)، كە عێراق لە ساڵی 1971 پەسندی كردووە و پێوەی پابەندە، كە هەموویان جەخت دەكەنەوە لەسەر ڕەچاوکردنی نوێنەرایەتیکردنی هەموو پێکهاتەکانی گەل لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكاندا و بەشداریکردنیان لە بەڕێوەبردنی کاروباری گشتیدا. 3) دوورخستنەوەی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە یەكلایی كردنەوەی تانەكانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، كە لە ماددەی (شەشەم دووبارە/ بڕگەی چوارەمـ)ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دیاریكراوە، و سپاردنی ئەو تایبەتمەندییە بە دەستەیەكی دادوەریی سەر بە (مجلس القضاء الاعلی)ی فیدراڵی، زێدەڕۆییەكی مەترسیدارە لەسەر دەسەڵاتی دادوەریی هەرێم، چونكە لەلایەك پێشێلكردنی سەربەخۆیی هەرێمەكانە، و لەلایەكی تریشەوە لادانێكی بێ پاساوی ئەوپیادە كردنە ئاساییەیە كە لەمەوپێش لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمدا لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی فیدراڵییەوە پەیڕەو دەكرا، بەوەی هەمیشە دەستەیەكی دادوەریی لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێم تانەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی یەكلایی دەكردەوە. 4) بڕیارە یەک لە دوای یەکەکانی دادگای باڵای فێدرالی بوونەتە هۆی پێشێلکردنی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بەشێوەیەك دادگا خۆی خستۆتە پێگەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، و هەندێك دەسەڵات و تایبەتمەندی بەخۆی داوە کە لە دەستوردا بۆی دیاری نەکراوە. بەتایبەتی ئەو كاتەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ژمارە (22)ی ساڵی 2007 ی دەركرد، بەپشت بەستن بە ماددەی (110)ی دەستور، سەرەڕای نەبوونی هیچ بڕگەیەکی تایبەت بە سامانی نەوتيی لەو ماددەیەدا، لەكاتێكدا لە دەستوردا ماددەی (112) تایبەت كراوە بە سامانی نەوت و گاز، کە بەڕوونی جەخت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو سامانە بەهاوبەشی لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمەكاندا دەكات. سەرەڕای ئەوەی لە ماددەی (115)دا جەخت لەوە كراوەتەوە كە لەو پرس و بوارانەی دەكەونە چوارچێوەی دەسەڵاتە هاوبەشەكانەوە، هەرێمەكان دەسەڵاتی یاسادانانیان هەیە، لەوەش زیاتر لەكاتی ناكۆكی لەنێوان یاسای فیدراڵی و یاسای هەرێمەكان لەو بوارانەدا، ئەولەویەت بۆ یاسای هەرێمەكانە. 5) جگە لەو پێشلکارییە دەستوریانەی لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فێدرالی بەرامبەر یاسای هەڵبژاردن کراون، چەند ڕێکارێکی دیکەی ناتەندروست گیراونەتەبەر کە کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەخەنە ژێر پرسیاری جدیەوە، لەوانە بێبەشکردنی نزیکەی (400) هەزار دەنگدەری هەرێمی کوردستان لەدەنگدان، کە دەکاتە 20%ی کۆی ئەو دەنگدەرانەی بایۆمەترییان كردووە، بەبیانوی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان، هەروەها بابەتی نادادپەروەری لە دیارکردنی کورسیەکانی پارێزگای هەڵەبجەدا. 6) دوای رووخانی رژیمی پێشو دەرکەوت کە عێراقی فرەنەتەوە و فرە ئایین و ئاینزا، بەیەك پێكهاتە بە شێوەیەکی دروست بەڕێوە ناچیت، بویە (هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی) بوون بە بنەمای رێکەوتنی هەموو لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی عێراق بۆ هەمووان بێت و هاووڵاتی هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات، بەڵام بەداخەوە سیاسەتی وەلانان و دەستێوەردان و برسیکردن و برینی بودجە و مووچە و هەروەها سیاسەتی جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستور بەشێوەی ئینتقائی، كۆمەڵێك هەنگاون بۆ بچوککردنەوەی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و بوون بە بنەما بۆ ئیدارەدانی ئەم وڵاتە، سەرەرای ئەمەش پارتیمان لە هەوڵ و کوششی خۆی نەوەستا بۆ راستکردنەوەی ئەم لادان و شێوازی حوکمرانیە کە پێچەوانەی رۆحی دەستورە، بەڵام دەسەلاتدارانی بەغدا پەرۆشییان پیشان نەداوە بۆ راستکردنەوەی ئەو لادانە دەستوریانە. لە بەرەنجامی ئەو ڕاستیانەی سەرەوە و پێشلکردنی بەشێک لەماددەکانی دەستور و بەڕەچاوكردنی ئەوەی كە خودی پێكهاتەی ئێستای دادگای باڵای فیدراڵی نادەستورییە و بەردەوام لەبڕیارەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، پێشێلی مافە دەستوریەكانی كردووە و دەیەوێت ئەو دەستكەوتانەی گەلەکەمان كە بە خەبات و تێكۆشان و خوێنی شەهیدەكانمان و ئەنفالکراوان و کیمیابارانكراوان وەدەستی هێناون، بە بڕیاری سیاسی و نادەستوری لە گەلی كوردستانی بستێنێتەوە. هاووڵاتیانی بەرێز؛ لێرەدا لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتی نیشتمانی لەجێبەجێنەکردنی دەستور و تەواوی خالەکانی رێکەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بەسەرۆکاتی بەرێز محمد شیاع سودانی، بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پرۆسەی سیاسی دا. هەروەها بۆ ڕای گشتی ناوخۆیی عێراقی و نێودەوڵەتی رادەگەیەنین، سەرەڕای متمانە بەخۆبونمان و بە پشتیوانیی گەڵی کوردستان بەوەی کە چۆن لە ساڵی 1992 تا ئێستا لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی خەلکی کوردستان متمانەیان بەپارتیمان بەخشیوە، ئێستاش بروامان بەخۆمان و گەلەکەمان هەیە کە هێزی یەکەمی کوردستانین، بەڵام لەسۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتی مێژووییمان لە پاراستنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و سیستەمی دیموكراسی و فيدراڵی عێراق، هەروەها ڕەوایی نەدان بە هەڵبژاردنێكی نا دەستوری و نا دیموكراسی، و وەستانەوە لە بەرامبەر سەرجەم ئەو پێشێلکاریانەی دەستور کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت بەگشتی، و سەپاندنی هەموارە نادەستوریەكانی یاسای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەتایبەتی، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت. مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
هاوڵاتی بهرێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم رایگهیاند، لهئێوارهی ئهمڕۆوه بارانبارین دهستپێدهكات و پلهكانی گهرماش نزیكهی پێنج پلهی سیلیزی نزمدهبنهوه، سبهینێ سێشهممهش كاریگهری شهپۆلهكه زیاد دهكات و دهگۆڕێت بۆ تاوهباران و بروسكه. بهرێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ دوشهممه ئاسمان ههوری تهواو دهبێت لهتهواوی ناوچهكانی ههرێم لهگهڵ نمه باران له زۆربهی ناوچهكاندا، لهكاتهكانی ئێوارهدا كاریگهری دابارین زیاد دهبێت بهتایبهتی لهناوچه شاخاوییهكان و پارێزگای دهۆك، خێرای با له سهرخۆ و مامناوهند دهبێت، ههندێك كاتیش چالاك دهبێت بۆسهروی 30 كیلۆمهتر لهكاتژمێرێكدا، پلهكانی گهرماش بهڕێژهی 3-5 پله نزمدهبنهوه بهراورد به تۆماركراوهكانی دوێنێ. له بارهی كهشوههوای سبهینێ سێشهممه 19ی ئادار، كهشناسی دهڵێت: "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە". باسی لهوهشكردووه، بڕی دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاویيەکانی سنووری رۆژهەڵات. بەرزترین پلەکانی گەرمای ئةمرِؤي شارةكاني هةريَم: هەولێر: 16 سلێمانی: 15 دهۆک: 15 زاخۆ: 15 هەڵەبجە: 17 کەرکوک: 19 سۆران: 16 حاجی ئۆمەران: 6 گەرمیان: 20 هاوکات شارەزایەکی کەسناسیش دەڵێت، ئەم شەپۆلەى رو لە هەرێمى کوردستان دەکات تا 23ـى ئەم مانگە بەردەوامى دەبێت، بەڵام هەندێک رۆژیش کەشوهەوا جێگیر دەبێت، واتا شەپۆلەکە لە هەندێک کاتدا دەوەستێت.
هاوڵاتی لەگەڵ تێپەڕبونی شەش ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە، هەوڵەکانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بەردوامن، خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاواش دەڵێت، بێهەڵوێستیی کۆمەڵی نێودەوڵەتی درێژە بە تاوانکارییەکان دەدات لە عەفرین. لە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨. هێرشیی سوپای تورکیا و گرووپەکانی بە بەکارهێنانی فڕۆکە و تانک و دەیان ئامێری پێشکەوتوو، بۆسەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، لە پاش داگیرکردنی شارەکە لە ١٨ـی ئاداری ٢٠١٨، بە سیستماتیک دەستیان بە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا، خوێناویی کردن، بە تورک کردن و تاڵانکردنی ئەوشارە کرد. بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ بۆ ٦٠ بنکە و سەربازگەی سوپای تورکیا و چەتەکانی لە کانتۆنی عەفریندا هەن. هاوکات بەگوێرەی ئامارەکان، لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە زیاتر لە هەشت هەزار هاوڵاتیی مەدەنی رفێنراون و چارەنوسی نزیکەی 3 هەزار و 500 کەسیان نادیارە، ئەمە جگەلە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر 70 ژن و ئاوارەبوونی زیاتر لە 300 هەزار هاوڵاتی. لەو بارەیەوە، خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، رەخنە لە کۆمەڵى نێودەوڵەت دەگرێت بەوەى، بێدەنگ و بێهەڵوێست بون بەرامبەر ئەوەى لە عەفرین روى داوە و دەشڵێت، بێهەڵوێستیی کۆمەڵی نێودەوڵەتی، درێژە بە تاوانکارییەکان دەدات لە عەفرین.
هاوڵاتی دوای تێپهڕبونی نزیكهی 50 رۆژ، هیچ وادهیهك بۆ دابهشكردنی موچهی مانگی (شوبات/2)ی 2024ی فهرمانبهران دیارینهكراوه و بهشێك له فهرمانگه و بهڕێوهبهرایهتیهكانیش وهك ناڕهزایهتیهك، ئهمڕۆ دوشهممه جارێكی دیكه بایكۆتی دهوامیان كرد. ئهمڕۆ دوشەممە 18 ی ئازار بە هۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە ههریهك له بهڕێوهبهرایهتیهكانی هاتوچۆی سلێمانی، دابهشكردنی ئاوی سلێمانی، بهڕێوهبهرایهتی تۆماری خانوبهره، دابهشكردنی كارهبای سلێمانی، ژمارهیهك له بنكهی تهندروستی گهڕهكهكان، بهڕێوهبهرایهتی خانهنشینی سهربازی و شارستانی، فهرمانگهی دادنوس و چهند فهرمانگه و بهڕێوهبهرایهتیهكی دیكهش بایكۆتی دهوامیان كردوه. هاوكات، تا ئێستا دیار نییە کە چەند بەڕێوەبەرایەتی دیکە هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی رۆژی رابردوو دەوام رادەگرن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە بەشێکی فەرمانگەکان کەمترین کارمەند چووەتەوە سەر کارەکەی ئەوەش بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان. فراوانبونی ناڕهزایهتی و بایكۆتی فهرمانبهران لهكاتێكدایه نزیكهی 50 رۆژ بهسهر دابهشكردنی موچهی مانگی (كانونی دوهم/1)ی ئهمساڵ تێدهپهڕێت، هیچ وادهیهك بۆ دابهشكردنی موچهی مانگی (شوبات/2) دیارینهكراوه، سهرهڕأی دابهشنهكردنی موچهی مانگهكانی (تشرینی یهكهم/10، تشرینی دوهم/11، كانونی یهكهم/12)ی 2023. بهرپرسانی ههرێم و بهغدا یهكتر تۆمهتباردهكهن بهدواخستنی موچهی موچهخۆران، حكومهتی عێراق لهئێستادا 580 ملیار دیناری رهوانهی ههرێم كردوه، بهڵام حكومهتی ههرێم دهڵێت، ئهو پارهیه كهمه و بهشی موچه ناكات، بۆیه دابهشكردنی موچهیان راگرتوه.
