هاوڵاتی بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە، سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی بایكۆتی سەرتاسەرییان راگەیاند، تەنیا لە بەشەكانی فریاكەوتن و بەشە هەستیارەكان دەوام دەكرێت. هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،لە شارەکانی خواروی عێراق کارمەندانی تەندروستی پلەیان بەرزدەکرێتەوە و زەوییان پێدەدەرێت، بەڵام کارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان هەمو مانگێک دەبێت لە دڵەڕاوکێی موچەکانیان بن. وتیشی: چیتر ناتوانن پشو درێژبن و بەبێ موچە دەوام بکەن، بۆیە بڕیاریان داوە بایکۆتی سەرتاسەری لەسەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی رابگەیەنن، هەتا چارەنوسی موچەکانیان بۆ یەکلادەکرێتەوە و بایکۆتەکەش تەواوى بنکە تەندروستى و نەخۆشخانەکان دەکرێتەوە جگە لە فریاکەوتنى خێراى شارەکە. هاوژین عوسمان جەختی لەوەشكردەوە، زۆر هەوڵیانداوە نەگەنە ئەو بڕیارە، چونكە تەندروستی سێكتەرێكی هەستیارە و پەیوەندی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە، بەڵام بەداخەوە پاش لێدوانی وەزیری دارایی تێگەیشتن كە تروسكاییەك یاخود بەروارێك بۆ دابەشكردنی مووچە و چارەسەركردنی دۆخی دارایی نییە، بۆیە ناچاربوون لەژێر فشاری ئەندامان و چین و توێژەكانی تەندروستی، بایكۆتی سەرتاسەریی رابگەیەنن. هیواشیخواست، لە رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران كە كۆدەبێتەوە بڕیاربدات لەسەر دابەشكردنی مووچە، چونكە مووچە لە بەغدادەوە گەیشتووە و دەتوانرێت بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانەكەی پڕبكرێتەوە ودابەشبكرێت. زیاتر لە ٥٤ ڕۆژە فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و لە شەش مانگی ڕابردودا تەنها یەک مووچە وەرگیراوە ئەمەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر هاوڵاتییان دروستکردووە، لەگەڵ ئەوەی بەغدا ٦٠٨ ملیاری بۆ موچەی مانگی دوو ناردوووە بەڵآم حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشیناکات بە بیانوی نەبونی پارەی پێویست و نەبونی داهاتی ناوخۆ بۆ پڕکردنەوەی کەمهێنانی مووچە. لە ئێستاشدا جگە لە بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانگەکانی سلێمانییەوە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیش دەستیپێکرد و ژمارەیەک مامۆستاش دەستگیرکراون.
هاوڵاتی كهمێك پێش ئێستا رێگری له خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی له شهقامی 60 مهتری سلێمانی كرا و هێزێكی زۆری ئهمنی بڵاوهیپێكرا، ئهندامێكی ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازیش دهڵێت، له شارهكانی سلێمانی، ههڵهبجه و ههروهها گهرمیان ژمارهیهك مامۆستا دهستگیركراون. هاوکات پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند لە شوێنی خۆپیشاندانەکان هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیپێکراوە و ڕێگەنادرێت میدیاکان ڕوماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن. ئەندامێکی ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازیی رایگهیاند، "له شاری ههڵهبجه مامۆستا دانا و هاوڕێكانی و له سلێمانی مامۆستا نهجمهدین و له گهرمیانیش مامۆستا سالم دهستگیركراون، پێیانوایه پۆست و بڵاوكراوهی وروژێنهریان كردوه". ئاماژهی بهوهشكرد، بۆ خۆپیشاندانهكهی ئهمڕۆ مۆڵهتیان وهرنهگرتوه.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارە مامۆستایانی ناڕازی بە مەبەستی داوا کردنی مووچەکانیان بڕیارە لە دەباشان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن بەڵام سەرچاوەیەک بە هاوڵاتی وت پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە ژمارەیەک مامۆستا دەەسگیرکراون. سەرچاوەیەک لەناو مامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند :چوار مامۆستا لە شەوی ڕابردوەوە لە قەزای کەلار بە بیانوی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دەستگیرکراون و تائێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕاگیراون و ماونەتەوە. بڕیارە ئەمڕۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سنوری پارێزگای سلێمانی ،دەستەی مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئەنجام بدەن و کاتژمێر ۱۱ لە پارکی مەلیک مەحمودەوە بە ڕێپێوان بچنە دەباشان ، وەک ناڕەزایەتیەک گرفتەکانیان بگەیەنە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی ،بەتایبەت پرسی هەژماری من کە لە ئێستادا بابەتی گەرمی ناو مووچەخۆرانی هەرێمە. ئهمه لهكاتێكدا نزیكهی دوو مانگه هیچ مووچهیهك له ههرێمی كوردستان دابهش نهكراوه، ئهمهش وای كردووه دۆخی ئابووری فهرمانبهران و مووچهخۆران قورس ببێت، هاوكات له پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجهو ئیداره سهربهخۆكانی گهرمیان و راپهڕین، بایكۆتی دهوام بههۆی دواكهوتنی مووچه زۆربهی فهرمانگهكانی گرتووهتهوه. لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن؛ لەو ژمارەیە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مانگانە بۆ پێدانی مووچە زیاتر لە 940 ملیار دیناری پێویستە.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەدا، لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش بنێرن. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئیمزای ئاوات شێج جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆکانی حکوومەتی هەرێمی کردووە و داوا دەکات، هاوپێچ لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئادار، لیستێکی دیکە ئامادە بکەن کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدا دیاری کرابێت، لە کاتی گونجاودا ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بکەن. ای خۆیانهوه پهیجهكانی سهر به مامۆستایانو فهرمانبهرانی ناڕازی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك ئەم نوسراوەیان بەوە لەقەڵەمدا کەدەیانەوێت فێڵ له مامۆستایان بكهن و بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت. ئهمه لهكاتێكدا نزیكهی دوو مانگه هیچ مووچهیهك له ههرێمی كوردستان دابهش نهكراوه، ئهمهش وای كردووه دۆخی ئابووری فهرمانبهران و مووچهخۆران قورس ببێت، هاوكات له پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجهو ئیداره سهربهخۆكانی گهرمیان و راپهڕین، بایكۆتی دهوام بههۆی دواكهوتنی مووچه زۆربهی فهرمانگهكانی گرتووهتهوه. لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن؛ لەو ژمارەیە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مانگانە بۆ پێدانی مووچە زیاتر لە 940 ملیار دیناری پێویستە. لە دوای شەڕی داعش و بڕینی بەشە بودجەکەی لەلایەن بەغداوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێکاری گرتەبەر، لەوانە پاشەکەوتکردنی مووچە، راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، نەدانی پارەی بەڵێندەران و رێکخستنەوەی باج و رسوومات، پێشبینیش دەکرێت مەبەست لە داواکردنی ئەم لیستە بۆ ئەوە بێت ە پلەی فەرمانبەران بەرزبکرێتەوە و ئەو زیادەکەی بەگوێرەی پلەکەیان دەچێتە سەر مووچەکەیان لە لایەن عێراقەوە بۆیان ببەسترێت.
هاوڵاتی دهستهی داكۆكی له مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی جهخت لهسهر رهتكردنهوهی پرۆژهی (ههژماری من) دهكاتهوه و راشیدهگهیهنێت، بێباكی حكومهتی ههرێم وایكرد رو له بهغدا بكهین. دهستهی داكۆكی له مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه،"بێباكی حكومهتی ههرێم وایكرد رو له بهغدا بكهین، به خۆشحاڵیهوه، بهرههمی ههوڵه مهدهنیهكانمان بریتیبو له راگهیاندنی پرۆژهی بهنیشتیمانیكردنی دابهشكردنی موچهی موچهخۆرانی ههرێم (تهوتین) لهڕێگهی بانكه فیدڕاڵیهكانی ڕهشید و ڕافیدهینهوه". ئاماژهی بهوهشكردوه "له ئێستادا بێباكی حكومهتی ههرێم گهیشتوهته ئاستێك نهوهك تهنیا بهدهم بهرههمی خهباته مهدهنییهكهمانهوه نایهن و نایانهوێت موچهكانمان لهڕێگهی بانكه فیدڕاڵیهكانهوه دابهشبكرێت، بهڵكو دهستیشیان بهسهر قوتی ئێمهدا گرتوه و رێگهنادهن پارهی نێردراوی موچهش دابهشبكرێت". دهستهی داكۆكی له مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی ئەوەشیخستۆتەڕوو کە " مامۆستایان و فهرمانبهرانی كۆڵنهدهر، دوباره و سهدباره جهخت لهسهر رهتكردنهوهی پرۆژهی (ههژماری من) دهكهینهوه، بهردهوامیش دهبین له خهباتی مهدهنی، بهڵام رێگهشنادهین خهباتی مهدهنی ئێمه بۆ هیچ مهرامێكی سیاسی بهكاربێت". باسلەوەشدەکەن، "ئێمه بهردهوامین له خهباتی مهدهنی، چونكه پێمانوایه تاكه رێگه بۆ گهیشتن به ئامانجهكانمان شهقام و دهسهڵاتی دادوهریی و رێكاری مهدهنییه". ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی لە کاتێکدایە کە دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنێکیدا سەبارەت بە سکاڵای مامۆستایان بڕیاریدا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە دابەشبکرێت و وەزارەتی دارایی عێراقیش داوای لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کرد بۆ مانگی دوو هاوکات دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران بۆ مووچەکانی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووی ساڵی ٢٠٢٤، لە ئێستاشدا لەگەڵ ئەوەی بەغدا بەشێکی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی ناردووە بەڵام حکومەتی هەرێم هێشتا دەستی بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە نەکردووە و هیچ هەنگاوێکیشی بۆ دروستکردنی ئەو هەژمارە بانکیانە نەداوە کە لییان داوا دەکرێت لە لایەن عێراقەوە . هاوکات وەزیری دارایی هەرێمیش ڕایگەیاند دەستبەرداری هەژماری من نابن و پێویستە مووچە لەو هەژمارەوە دابەشبکرێت کە بەغدا ڕەتیدەکاتەوە بەکاریبهێنێت ئەمەش مامۆستایان و فەرمانبەرانی توڕە و بێئومێد کردووە.
هاوڵاتی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و لەکاتی داخستندا 100 دۆلار بۆ خوار 148 هەزار دینار دابەزی، ڕاوێژکارێکی سودانیش دەڵێت، بەهۆی دروستبونی سەقامگیری ئابوری و سەرکەوتویی سیاسەتی دارایی عێراقەوە، بەهای دۆلار دابەزیوە. مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند؛ سیاسەتی ئابووری رۆڵی گەورەی بینی لە دروستکردنی سەقامگیری لە ئاستی گشتیی بەهای دۆلاردا، لە رێگەی کۆنترۆڵکردنی سیاسەتی دارایی و دراو و بازرگانی کە بووە هۆی راگرتنی هەڵئاواسانی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و بەهای دۆلار دەستی بە دابەزین کردووە و پێشبینی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکرێت. هاوکات جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە هاوڵاتی وت، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 148 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا،دابەزینی بەرچاوی بە خۆوە بینی و بەهای دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەکرا. وتەبێژەکەی سودانیش لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەبارەت بەم نزمبونەوەیەی نرخی دۆلار وتی، " بەشێکی دیکەی دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی گومرکی لە عێراقدا کە بەهای ئاڵوگۆڕ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کۆنترۆڵکراو و بەرامبەر بە هەر دۆلارێک بۆ هەر کەرستەیەک کە دەهێندرێتە عێراق 1320 دینار دیاریکراوە". ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پاڵپشتی یەدەگی گەورەی دراوی بیانی دەکرێت، کە یەدەگی دراوی وڵات گەیشتوەتە نزیکەی 111 ملیار دۆلار کە وایکردوە دۆخی دارایی سەقامگیر بێت. بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلاری بە کاش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە. ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 245 ملیۆن و 545 هەزار و 947 دۆلاری خستەڕوو؛ لەو بڕە، 7 ملیۆن و 818 هەزار و 920 دۆلاری بەشێوەی کاش و 237 ملیۆن و 727 هەزار و 27 دۆلاریشی بە حەواڵە بووە. دوێنێ یەکشەممەش 23-4-2024، بەهای 100 بۆ کەمتر لە 149 هەزار دینار دابەزی.
هاوڵاتی بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کرێی شەش مانگی دوکانداران خۆش دەبێت. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکانەکانی لەنگەی هەولێر لە کرێی شەش مانگی دوکانەکانی بازاڕەکە و پارەی کۆکردنەوەی زبڵی شەش مانگی ئەو بازاڕە خۆش دەبێت". ئەنجومەنی شارەوانیی هەولێر رێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی لێخۆشبوونی کرێی شەش مانگی دوکانەکان و کرێی کۆکردنەوەی زبڵی بازاڕی لەنگەی هەولێری تەواو کردووە، تەنها دەبێت پارێزگاری هەولێر نووسراوەکە واژۆ بکات. ئێوارەی رۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە دوای رووداوەکە پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بەهۆی ئاگرەکەوە ١٦٦ دوکان سووتاون و ٩٠ کەسیش لە کارمەندانی بەرگریی شارستانی، کاسبکاران و هاونیشتمانییان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچوو".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرى خۆراکى سلێمانى لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و کەمی مادەکان لە کۆگادا روونکردنەوە دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەرى خۆراکى سلێمانى بە هاوڵاتی راگەیاند "چوار مادەی خۆراکی بۆ مانگی رەمەزان بڕیاری لەسەر دراوە دابەش بکرێت ئەویش (شەعرییە، ئاردی سفر و نیشاستە و مەعکەرۆنی) جگە لە ئاردی سفر سێ مادەکەی دیکە تاوەکو بنکەی پێنج دابەشکراوە و بەردەوامی هەیە". ئاماژەی بەوەشکرد "ئاردی سفر لە ٪١٠ی گەیشتووەتە دەستمان بڕیارە لە رۆژانی داهاتووش ئەوەی دیکەش بگاتە دەستمان، لە بەشێک لە بریکارەکان دەستکراوە بە دابەشکردنی ئەو مادانەی کە گەیشتووەتە دەستیان". لەبارەی ئەو کێشەی کە هەبوو لە کەمی بەشەخۆراکیدا بەڕێوەبەرى خۆراکى سلێمانى روونیکردەوە "هەردوو مادەی برنج و شەکر کەمبوو، بەڵام دواتر کێشەکە چارەسەر کراو و لەئێستادا بڕی پێویست لە کۆگاندا هەیە".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت باران بارین بەردەوام دەبێت. کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 24- 3- 2024 کەش هەوردەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ و ئەگەرى بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە , لە دواى نیوەڕۆ لە ئەنجامى کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و کەنداوی عەرەبی شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم دەست پێدەکات, لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و باشوورى پارێزگاى سلێمانى باران بارینى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و باران بارینى بەبەراوورد لەگەڵ ناوچەکانى تر زیاتر دەبێت, بڕی باران بارینى پێشبینى کراو لەسنوورى ئیدارەى گەرمیان لە نێوان 35ملم تا45 ملم دەبێت و کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا کاتەکانى بەرە بەیانى ڕۆژى دووشەممە بەردەوام دەبێت . ئەوەشخراوەتەڕوو "لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى ڕاپەڕین و سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ باران بارین کەمتر دەبێت, لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت". هەروەها بەپێی پێشبینییەکان بێت سبەی دووشەممە 25- 3- 2024 کاریگەرى ئەم شەپۆلى باران بارینە بەردەوام دەبێت لە سەر ناوچەکەمان تا کاتەکانى بەرە بەیان، هەروەها لە ئەنجامى گاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە و ئەگەرى تەزرە بارین لە کاتەکانى بەرەبەیان لە هەندێ ناوچە هەیە، لە دواى نیوەڕۆ باران بارین کۆتاى دێت و کەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 15 سلێمانی :13 دهۆک : 15 زاخۆ : 15 هەڵەبجە : 14 کەرکوک : 17 سۆران : 12 حاجی ئۆمەران : 4 گەرمیان : 18
هاوڵاتی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی فەرمانگەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئازاری 2024 کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی سلێمانی و کارەبا و باج و دادگای سلێمانی و فەرمانگەکانی دادنووس و دەستەبەری کۆمەڵاتی و بەشێک لە فەرمانگە تەندروستییەکان و شارەوانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان و بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە. هەروەها د. حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەلار بە هاوڵاتی راگەیاند "کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکەمان بایکۆتی دەوامیان کردووە و بڕیاریانداوە تاوەکو مووچە دابەشنەکرێت نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان". بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەلار ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەک ناکرێت لە نەخۆشخانەکە و بینینی نەخۆش راگیراوە و دەرمانیش دابەشناکرێت". هەر بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بەشێک لە فەرمانگەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین و نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە قەزای چەمچەماڵ و فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە چەمچەماڵ بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوای دابەشکردنی مووچە دەکەن. لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و چەرمو و راپەڕین و هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کردووە بڕیارنداوە تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان نەچنەوە بۆ دەوام. ئەم بایکۆتە لە کاتێکدایە کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، ئامادەنین ئەو پارەیە دابەش بکەن کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە تا ئەو کاتەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش دەگات.
هاوڵاتی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" رایدەگەیەنێت بە هۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان داهاتی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلار کەمیکردووە. لە ساڵیادی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە زیانەکانی راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە و رایگەیاند "بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە داهاتی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلار کەمیکردووە". ئاماژە بەوەشکراوە "بڕی قەرزی ئەپیکۆر لای حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەک ملیار دۆلارە کە لە مانگی ئەیلولی 2022 بۆ مانگی ئازاری 2023یە، هەروەها زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر لە هەرێمی کوردستان راگیراوە". ئەوەشخراوەتەڕوو "داهاتی ساڵانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت بە رێژەی 60% کەمیکردووە بەهۆی ئەوەی فرۆشی ناوخۆی جێگەی فرۆشی بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی گرتووەتەوە". وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و جیاوازییەکەی تەنیا لە داهات و نرخی فرۆشتندایە کە بەراورد بە پێشووتر بە رێژەی 60% کەمبووەتەوە و بەو پێیەش ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان 30 بۆ 35 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە رۆژی 25ی ئازاری 2024 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک بەهۆی بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستاش دەستیپێنەکردووەتەوە.
هاوڵاتی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کورستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا ناردوێتی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات بە دوو بەشەوەو ئەو پارەیەی هەیە بەشی سەرجەمی مووچەخۆران ناکات و دابەشکردنی بەشێکی موچەخۆران و دابەشنەکردنی موچەی بەشێکی دیکە بۆمبێکی کاتییە و کارەسات دروست دەکات. ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کۆمەڵێک رۆژنامەنوس رایگەیاند، کێشەی ئەوان دابەشکردنی موچە یان دابەشکردنی نییە، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە لە ساڵی ٢٠١٢ سیاسەتێک دروستبوە کە هەرێمی کوردستانی بە دۆخی خراپی ئەمڕۆ گەیاندوە. وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەربڕی و رایگەیاند؛ "لەسەر کێشەی هێزە ئەمنییەکان پێنج رۆژ لەمەوبەر رێککەوتبووین کۆدی تایبەتیان بۆ دروستبکەین و ئێستا کۆدەکانمان رەوانەی بەغدا کردووە، ئێستا چاوەڕوانی پارەناردنین بۆ ئەوەی دەستبکەین بە دابەشکردنی مووچە". دەشڵێت؛ "کاتێک بەغدا پارەی خستە سەر هەژمارەکەمان، ئێمە پارەکە رادەکێشیهن و دابەشیدەکەین، بۆ ئەم مانگەش خۆمان ئامادە کردووە کاتێک لیستی مووچە دەنێرین، هەم وەکو یاسای خانەنشینی و هەم وەکو فەرمانبەری مەدەنی، بچینە سەر یاسای مووچەی عێراقی" ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریداوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغدا. ئەوەشی خستەڕو ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە بڕیارێکی سیاسی بووە، بەڵام ئێستا بووە بە ئەرکێکی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و ئەوەی لەسەر ئێمە بووە لیستی مووچە بووە کە داواکراوە و ئێمە ناردوومانە، سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکانمان خستووەتە بەردەستیان، واتا هەموو کارە تەکنیکییەکانمان ٪١٠٠ جێبەجێکردووە. وەزیری دارایی هەرێم باسی لەوەشکرد، لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتون بەو رێککەوتنەی لە رێگەی کۆدەوە پارەی موچەی کەرتە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمەش جیاکاری نییە بۆ هەرێمی کوردستان بەڵکو موچەی حەشدی شەعبیش بەو شێوەیە دابەش دەکرێت. ئەوەشی ئاشکراکرد، وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەیە مووچەی نەک مانگی دوو بەڵکو مانگی سێش دابەشبکرێت هەرکاتێک پارەی پێویست هەبێت بەو مەرجەی وەزارەتی دارایی عێراق پارەکەی بنێردرێت،" بەڵام کێشەکە ئەوەیە سیاسەت کۆنتڕۆڵی موچە دەکات، هەمو ناردنی موچەیەک پێویستی بە رێگەپێدانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەبوە، لە ئێستاشدا هەوڵی سیاسی خەریکن کێشەکە چارەسەر دەکەن." سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێم ڕایگەیاند لەڕووی یاساییەوە کەس ناتوانێت ئەو پارەیەى خراوەتە سەر حسابی حکومەتى هەرێم بیکشێنێتەوە. هاوکات ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەکرد کە نزیکەى ٣٠٠ هەزار موچەخۆرى هەرێم ناوى بۆ موچە نەهاتووەتەوە و ئەمەش وەک بۆمبێکى تەقیتکراو و ئاگرێک وایە خراوەتە نێو ماڵى کوردەوە و پێویستى بە حیکمەتە بۆ چارەسەرکردنى. لەبارەى بەکارهێنانی داهاتی ناوخۆ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە ڕایگەیاند، پێنج سەرچاوەى سەرەکى داهاتى ناوخۆمان هەیە و ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ ملیار دینارى مانگانەیە و ١٥%ى کاش نییە، ٦٠ ملیارى بۆ نەسریە دەچێت و ١٨٠ ملیارى بۆ موچەیە و ئەوەى دەمێنێتەوە بۆ پرۆژەیە و لە ئێستادا ئەو بڕە پارەیە بەشی پڕکردنەوەی کورتهێنانی موچە ناکات. سەبارەت بە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانیش کە تیایدا بڕیاردا مووچە بەم شێوەیەی ئێستا دابەشنەکرێت ئاوات شێخ جەناب ئەوەی ئاشکرا کرد لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەموو لایەنەکان باسیان لە دابەشکردنی مووچە و گرفتەکانی کردووە و لەوێ پرسیار کرا ئاخۆ کەس رازییە مووچە نەدرێت بە هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە؟ یەک کەس ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە. پرسی نەوت؛ ئێستا لە 14 کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا نۆ کێڵگە کار دەکەن وەزیری دارایی هەرێم پێیوایە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان باش نین، ''بەڵام پشتگیریی ئەوە دەکەم کە پیشەسازیی نەوتیی خۆمان هەبێت، ئەمە مافێکی دەستووری و یاساییە و بەر لەوەی کە ئەم حکومەتە نوێیەی عێراقیش پێکبهێنرێت، ئێمە پیشەسازیی نەوتمان هەبوو.'' ئاوات شێخ جەناب وتی: ئێستا لە 14 کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا نۆ کێڵگە کار دەکەن و لە 1/4/2023ەوە تا ئەمڕۆ، 45 ملیۆن بەرمیل نەوتیان لێ بەرهەمهێنراوە کە 11 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل لە 25ـی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە تاوەکو 01-12-2023 دراوەتە بە عێراق. وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوت بۆ عێراق دەڵێت، ''لەو 11 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلەی کە بۆ عێراق نێردراوە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی یەک بەرمیلیش لەلایەن عێراقەوە نەدراوە و بەلاش بردوویەتی، بۆیە دواتر رامانگرتووە. بەپێی قسەکانی ئاوات شێخ جەناب، لە کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو لە 01-04-2023ـوە، 33 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل ماوەتەوە کە بەپێی گرێبەستی کۆمپانیاکان، 45٪ـی بۆ کۆمپانیاکانە و 55٪ـیشی بۆ هەرێمی کوردستانە، کە دەکاتە زیاتر لە 18 ملیۆن بەرمیل. وەک ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بڕە نەوتە، تەنیا 17 ملیۆن بەرمیلی لە رێگەی تانکەرەوە بە 31 دۆلار فرۆشتووە و لە فرۆشەکەی مانگانە نزیکەی 50 ملیۆن دۆلار بۆ حکومەت ماوەتەوە. وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش کرد، لەو 50 ملیۆن دۆلارە مانگانە 22 بۆ 24 ملیۆن دۆلار دەدرێتە کۆمپانیای دانەگاز بۆ دابینکردنی کارەبا، جگە لەوەش بەشێکی دیکەی خەرجی هەن کە بڕێکی زۆر پارە دەبڕن و لەو 50 ملیۆن دۆلارە بۆیان خەرج دەکرێت. پڕۆژەی هەژماری من: بە وتەی وەزیری دارایی، پرۆژەی 'هەژماری من' بانک نییە، زانیاری هەڵە و تێنەگەیشتن لەسەر ئەو پرسە هەیە، هەژماری من پرۆژەیەکە بۆ تەوتین، جیاوازی لەگەڵ تەوتینەکەی عێراق ئەوەیە کە ئەو سیستمەی ئێمە لە هەژماری من کاری پێدەکەین، تەوتین و 19 خزمەتگوزاریی دیکەیە کە پێنج بانک تاوەکو ئێستا بەشدارییان تێدا کردووە کە سەرجەمیان عێراقین و لەلایەن بانکی ناوەندییەوە متمانەیان پیدراوە. ئاوات شێخ جەناب دەشڵیت؛ "پرۆژەی هەژماری من بە رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندیی عێراق دروستکراوە، پێنج بانکە بەشداربووەکەش لەنێو ئەو 47 بانکەن کە لە بەغدا تەوتین دەکەن و بڕیارە سێ بانکی دیکەی عێراقیش تێیدا بەشداربن، بەڵام تەوتینی عێراق تەنیا کارتێکە و دەچیت پارەی کاشی پێ رادەکێشیت و بەدەر لەمە هیچ مامەڵەیەکی دیکەی ناتوانی پێبکەیت." ئاوات شێخ جەناب نەبوونی پارەی کاش بە گرفتی هەرە سەرەکی دابەشنەکردنی مووچە وەسفدەکات و دەڵیت ماوەی ساڵێکە نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەولێر کە 800 کارمەندن، لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن و لە ساڵی رابردوو مووچەی 12 مانگەکەیان وەرگرتووە.
هاوڵاتی لە پێنجەمین ساڵیادی لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا، ھەسەدە داوای چارەسەرکردنی دۆسییەی دەستگیرکراوانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەکات. ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێنجەمین ساڵیادی کۆنترۆڵی جوگرافی رێکخراوی داعش لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان،رایگەیاند، هێشتا داعش “مەترسییەکی گەورە” بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات، بە دووبارە خۆ رێکخستنەوەی لە رێگەی شانە نووستووەکانیەوە و کۆنتڕۆڵی جوگرافی هەندێک ناوچەدا. ئاماژەیان بەوەشکرد، کامپی هۆل “بۆمبێکی کات بۆداڕێژراو” پێکدەهێنێت و “ترسەکان لە زیادبووندایە سەبارەت بە ئەندامانی خێزانەکانی رێکخراوەکە، کە فێرکارییەکانیان لە چوارچێوەی ئەم ژینگەیەدا وەردەگرن، کەوا ژینگەیەکی پڕ لە تیرۆرە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مەترسییە لەسەر داهاتووی ناوچەکە و جیهان”. لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانی تورکیا و میلیشیا ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان “هەموو هێزێک بۆ رێکخراوەکە دەڕەخسێنێت بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ریزەکانی”، هەروەها ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە سووریا “بوونەتە جێگەیەکی پارێزراو بۆ داعش، لەوێشەوە پلانی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان دادەڕێژێت”. هەربۆیە هێزەکانی سوریای دیموکرات داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانی کرد، کێشەی دەست بەسەرداگیراوانی داعش یەکلایی بکەنەوە، هەروەها داوای پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتیان کرد بۆ لێپرسینەوەیان، یان ئەو وڵاتانە هاووڵاتیانی خۆیان بگەڕێننەوە، کە ئەندامی رێکخراوەکەن.
هاوڵاتی رێكخراوى سى پى تى ئهمریكى لە ڕاپۆرتێکدا باس لەو ئۆپراسیۆنە دەکات کە بڕیارە سوپای تورکیا لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی بدات و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئۆپراسیۆنه نوێیهكهى سوپاى توركیا بۆ سەر زنجیرە چیای گارا دەبێت وژیانی “190 خانەوادە لە 39 گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا" دەکەوێتە مەترسییەوە. رێكخراوى سى پى تى ئهمریكى كه یهكێك له كارهكانى بریتیه له چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنه سهربازیهكانى توركیا و ئێران لهنێو خاكى ههرێمى كوردستان نوێترین راپۆرتى خۆى لهبارهى ئۆپراسیۆنه نوێیهكهى سوپاى توركیا لهناو خاكى ههرێمى كوردستان بڵاوكردەوە: له راپۆرتهكهیدا، رێكخراوى سى پى تى شوێنى ئۆپراسیۆنه نوێیهكهى توركیاى ئاشكرا كردووه و ئاماژهى بهوهكردووه، “ئۆپراسیۆنی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆ سەر زنجیرە چیای گارا دەبێت کە بە درێژایی 38.9 کیلۆمەتر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندیی بەیەکەوەبەستنەوەی هەر چوار قەزای مێرگەسۆر و ئاکرێ و ئامێدی و زاخۆشە. تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوهكه له راپۆرتهكهیدا هۆشداریدەدات لە ئاوارەبوون و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر گیانی گوندنشینان بههۆى ئۆپراسیۆنه نوێیهكهوه و له راپۆرتهكهیاندا باس لهوهدهكهن، “190 خانەوادە لە 39 گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا لە قۆناغی جێنەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیادا مهترسى گیانیان لهسهره”. سى پى تى له راپۆرتهكهیدا ئهوهشیان ئاشكرا كردووه، “لە قۆناغی ئامادەکاریدا، تورکیا گوندەکانی دەووروبەری چیای گارای بۆردوومانکردووە و فشاریخستۆتە سەر گوندنشینان بۆ جێهێشتنی گوندەکانیان. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا، چوار هاووڵاتی مەدەنی دانیشتووی گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا شەهیدبوون و هاووڵاتییەکی تری مەدەنیش برینداربووە”. جێگەیباسە لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ هاوڵاتی «جەبار یاوەر» پسپۆری بوارەکانی سەربازی و ئەمنی ڕایگەیاند "تورکیا بەدرێژایی 200 کیلۆمەترو لەهەندێ ناوچەش بەقوڵایی 10 کیلۆمەترو لەهەندێ ناوچەی دیکەش بەقوڵایی نزیکەی 40 کیلۆمەتر بنکەو سەربازگەی هەیە لەناو خاکی عێراق لەهەرێمی کوردستاندا کە بەخۆی بڵاویدەکاتەوە لەسەر نەخشەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە تائێستا نزیکەی 87 بنکەی سەربازی لەناو خاکی عێراقدا لەهەرێمی کوردستاندا هەیە". هاوکات بهپێى ئامارهكانى رێكخراوی سى پى تى ، ” لە ماوەی 70 رۆژی سەرەتای ساڵی 2023دا، تورکیا 141 بۆردوومانی لە پارێزگای دهۆکدا ئەنجامداوە کە لەو ژمارەیە 75 بۆردوومان بۆ سەر گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا بووە”.
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی دا لە مانگی رەمەزاندا. سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، وێڕایی پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابیان، لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە بڕیاردرا کە لە مانگی رەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت، بەم شێوەیە: ١- هەر وانەیەک تەنها (٣٠) سی خولەک دەبێت. ٢- بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت. ٣- قوتابخانەکانی ئێواران(مسائي) بەهەمان شێواز (١٠) خولەک لە هەر وانەیەک کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.
