هاوڵاتى دادگاى ده‌ستورى تورکیا رایگه‌یاند له‌باره‌ى دۆسیه‌ى داواکارى بۆ داخستنى هه‌ده‌په‌ ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ کردووه‌ و دۆسییه‌که‌ى قبوڵکردووه‌، پارتى دیموکراتى گه‌لانیش پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى به‌ جوڵاندنى ئه‌و پرسه‌ ده‌زانن. داواکارییه‌که‌ له‌لایه‌ن داواکارى گشتى کۆماریى تورکیاوه‌ ئاڕاسته‌کراوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى هه‌ده‌په‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ به‌ پیلانى پارتى ئاکه‌په‌ى ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌هه‌په‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى باخچه‌لى ناوده‌به‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارته‌که‌یان. به‌کر شاهین سه‌رۆکى داواکارى گشتیى کۆماریى تورکیا رایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م بڕیار دۆسیه‌ و لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى هه‌ده‌په‌مان له‌ناو دۆسیه‌که‌دا هه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ 800 لاپه‌ڕه‌یه‌، تیایدا داواکراوه‌ قه‌ده‌غه‌ى کارى سیاسیى بخرێته‌ سه‌ر 451 که‌س و رێوشوێنى پێویستیش له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ژماره‌ بانکییه‌کانى هه‌ده‌په‌ بگیرێته‌به‌ر". دادگاى ده‌ستورى تورکیا له‌ 15 ئه‌ندام پێکدێت و بۆ داخستنى هه‌ر پارتێکى سیاسى له‌و وڵاته‌ پێویسته‌ دوو له‌سه‌ر سێ واتا 10 ئه‌ندام ده‌نگبده‌ن و رازى بن به‌و بریاره‌.  

هاوڵاتى ‌ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێکدا داوا له‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌کات تێڕوانین و په‌یوه‌ست بوونیان نیشتمانیانه‌وه‌ هه‌بێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى حوزه‌یرانى 2021، له‌په‌یامه‌که‌یدا موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌شڵێت: "پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى له‌ چوارچێوه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى عێراقدان، بۆیه‌ ده‌بێت پابه‌ندبن به‌ نیشتیمانه‌وه‌ و رێز له‌ سه‌روه‌رى و شکۆى ده‌وڵه‌ت بگرن." موقتەدا سەدر دەشڵێت:"عێراق خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازە، ئەگەرچی دوو تایبەتمەندی عەرەبی بوون و شێعەبوونی تێدایە، بەڵام مانای ئەوەنییە کە سونە و کورد بوونیان نەبێت و رێزی زۆرمان هەیە بۆیان." رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە: "ئێمە رێز لە رەگ و ریشەی عەرەبی بوونمان و مەزهەبەکەشمان دەگرین و داواش دەکەین هەردوولا دراوسێیەتی باشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە نامانەوێت خۆمان بۆ لایەنێک ساغ بکەینەوە لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە."

هاوڵاتى له‌ یه‌که‌م رۆژى ده‌وامى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بانکى ناوه‌ندى عێراق بڕى فرۆشى دۆلارى بۆ 243 ملیۆن و 385 هه‌زار دۆلار به‌رزکردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌ به‌رزترین ئاست داده‌نرێت له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا.  له‌ پاش به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى سه‌د دۆلار له‌ بازاڕه‌کانى عێراق و هه‌رێم بۆ زیاتر له‌ 150 هه‌زار دینارى عێراقى،  بانکى ناوه‌ندیى به‌ چوار رێگا هه‌وڵى دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار ده‌دات. ئه‌و رێگایانه‌ش بریتى بوون له‌، زیادکردنى فرۆشى رۆژانه‌ى دۆلار و زیادکردنى پشکى دۆلارى هه‌فتانه‌ بۆ بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو.  هاوکات پێدانى دۆلار به‌ نرخى فه‌رمى بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ مه‌به‌ستى گه‌شت و چاره‌سه‌رى پزیشکى و خوێندن گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن، جگه‌ له‌وه‌ش، ته‌رخانکردنى بڕى سێ ملیار دۆلار بۆ کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا.

هاوڵاتى ‌سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئێران رایگه‌یاند:" له‌پلانمدایه‌ حکومه‌تێکى شۆڕشگێڕیی و دژه‌ گه‌نده‌ڵى پێکبهێنم". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران، بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئێران له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، له‌پلانیدایه‌ حکومه‌تێکى شۆڕشگێڕیی، چاکه‌خواز و دژه‌ گه‌نده‌ڵى پێکده‌هێنێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى نوێى ئێران جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردوه‌، به‌ره‌و فراوانکردنى پانتایى دادوه‌ریى له‌وڵاته‌که‌ى هه‌نگاو ده‌نێت و به‌ ئه‌رکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێت. دوێنێ هه‌ینى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌رتاسه‌رى ئێراندا ئه‌نجامدراو تائێستا به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان، ئیبراهیم ره‌ئیسى کاندیدى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌بوو که‌ 17 ملیۆن و 800 ده‌نگى له‌کۆى 28 ملیۆن و 900 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستهێناوه‌.  

هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى له‌ سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى ئێراندا، پیرۆزبایى له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسى ده‌کات و داوا ده‌کات که‌"له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تى باش په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو تاران په‌ره‌ى پێبدرێت". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان:  ‌سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆکى تازه‌ى ئێران ده‌کات ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پیرۆزباییى سه‌رکه‌وتنى له‌ به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆکى تازه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى دوێنێدا، به‌ سه‌رکۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا. له‌ نامه‌یه‌کدا که‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆک ڕه‌ئیسى کردووده‌، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌رکه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌رکى تازه‌یدا، هیواى خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆکاتیى به‌ڕێزیاندا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌کانى هاریکاریى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ردوولا و ناوچه‌که‌دا، فراوانتر بکرێن.  

هاوڵاتى ‌به‌پێى نووسراوێکى وه‌زاره‌تى دادى عێراق، که‌ له‌ 15ى ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌ و واژۆى مافپه‌روه‌ر صادق عبد حسین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پێشوازى و به‌ردانى زیندانیانى له‌سه‌ره‌، بڕیار دراوه‌ به‌ ئازادکردنى (جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵا سوڵتان) و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ئاڕاسته‌ى کراوه‌ به‌پێى یاساى تیرۆر به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌رى نه‌بووه‌. جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵڵا سوڵتان هاوسه‌رى (حه‌لا)ى کچه‌ بچووکى (صه‌دام حسێن)ى سه‌رۆکى له‌سێداره‌دراوى ڕژێمى پێشووى عێراقه‌ و یه‌کێک بووه‌ له‌و که‌سانه‌ى ناوى له‌ لیستى تیرۆرى ئه‌مریکادا هاتبوو، که‌ لیستێکى 52 که‌سیدا به‌ ژماره‌ 20 بوو. ئه‌و زاوایه‌ى صه‌دام حسێن له‌ 20ى نیسانى 2003 ده‌ستگیرکرا و له‌ ئێستاشدا دواى 18 ساڵ زیندانى ئازادکرا.  

هاوڵاتى   هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین رایانگه‌یاند که‌ دژ به‌ سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له‌ عه‌فرین و ده‌وروبه‌ریدا، 11یان لێک کوشتوون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین له‌سه‌ر چالاکیى شه‌ڕڤانانى دژ به‌ سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له‌ عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین: ڕۆژى ٦ى ئه‌م مانگه‌، له‌ عه‌فرین له‌سه‌ر ڕێگاى جندرێس له‌ ئه‌نجامى چالاکییه‌ک چه‌ته‌یه‌ک سزادرا. ڕۆژى ٧ى ئه‌م مانگه‌، له‌ شاره‌دێى ڕاعى له‌ ناوچه‌ى باب، چالاکییه‌کى تایبه‌ت دژى چه‌ته‌کان ئه‌نجامدرا، له‌ ئه‌نجامى چالاکییه‌که‌دا، سێ چه‌ته‌ سزادران و نۆى دیکه‌ش برینداربوون و مۆتۆڕسکێڵێکیش تێکشکێندرا. ڕۆژى ٨ى ئه‌م مانگه‌، له‌ گه‌ڕه‌کى مه‌حمودیه‌ى عه‌فرین، له‌ ئه‌نجامى چالاکییه‌کدا، دوو چه‌ته‌ برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکیش که‌وته‌ به‌ر گورزى شه‌ڕڤانان. ڕۆژى ١١ى ئه‌م مانگه‌، له‌ گوندى تل جلبرین سه‌ربه‌ ناوچه‌ئ عه‌زاز، خاڵێکى سوپاى داگیرکه‌رى تورک کرایه‌ ئامانج، له‌ ئه‌نجامیدا سێ چه‌ته‌ سزادران و چه‌ته‌یه‌کیش برینداربوو. ڕۆژى ١٢ى ئه‌م مانگه‌، له‌ جه‌رابلوس، دژى چه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کان چالاکى ئه‌نجامدرا، له‌ ئه‌نجامیدا سه‌رچه‌ته‌یه‌ک به‌ناوى ‘فه‌یسه‌ل خه‌لیل’ به‌سزاگه‌ینرا و چه‌ته‌یه‌کى دیکه‌ش برینداربوو. ڕۆژى ١٥ى ئه‌م مانگه‌، له‌ گوندى که‌فه‌رجه‌نه‌ سه‌ربه‌ ناوچه‌ى شه‌را له‌ ئه‌نجامى چالاکییه‌کدا سێ چه‌ته‌ سزادران و ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا.  به‌ گشتى له‌م چلاکییانه‌دا ١١ چه‌ته‌ى تورک سزادراون و ١٣ چه‌ته‌ى دیکه‌ش برینداربوون.  

هاوڵاتى ‌ پێشنیوه‌ڕۆى دوێنێ له‌ شارى ئیزمیرى تورکیا هێرشێکى چه‌کدارى کرایه‌ سه‌ر باره‌گاى هه‌ده‌په‌ و ژنێکى ئه‌ندامێکى ئه‌و پارته‌ به‌ناوى (ده‌نیز پۆیراز) ژیانى له‌ده‌ستدا، به‌ڵام وێنه‌ى هێرشبه‌ره‌که‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌رووداوه‌که‌وه‌ ئاشکراده‌کرێت. میدیاکانى باکورى کوردستان ئاشکرایان کرد که‌ ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌ به‌ناوى (ئۆنور گه‌نجه‌ر) چه‌ندین وێنه‌ى به‌چه‌کى جۆراوجۆره‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ندێک له‌وێنه‌کانى له‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى سوریا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ گرتووه‌. والى ده‌وڵه‌تى ئیزمیر یاوز سه‌لیم کۆشگه‌ر دوێنێ له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌ کێشه‌ى ده‌روونى هه‌یه‌" به‌ڵام هه‌رزوو به‌شێک له‌ دانپێدانانه‌کانى هێرشبه‌ر له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى ئیزمیر ئاشکرا بوو که‌ رایگه‌یاندوه‌" من په‌یوه‌ندیم به‌که‌سه‌وه‌ نییه‌، ته‌نها ڕقم له‌ په‌که‌که‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌و هێرشه‌م ئه‌نجامداوه‌". به‌کوژه‌که‌ ئه‌وه‌شى له‌ دانپیانانه‌کانیدا ئاشکرا کردووه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بێ کێشه‌ چه‌ک هه‌ڵبگرێت له‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا مۆڵه‌تى چه‌ک هه‌ڵگرتنى له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى غازى ئه‌میرى شارى ئیزمیر وه‌رگرتووه‌و به‌به‌ها سێ هه‌زار و 500 لیره‌ى تورکى چه‌کى کڕیووه‌ بکوژه‌که‌ ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌" 10 فیشه‌کم ناوه‌ به‌باره‌گاى هه‌ده‌په‌وه‌و ئامانجم ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ چه‌ند که‌سێک له‌وێ بکوژم، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک که‌س له‌ باره‌گاکه‌دا هه‌بوو، ئه‌ویشم کوشت".

هاوڵاتى ‌ دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن رایگه‌یاند:"له‌ 95%ى سیاسییه‌کانى عێراق له‌ دۆسیه‌کانى  گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ  به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى حوزه‌یرانى 2021، مونیر حه‌داد دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن ئاشکرایکرد:" زیاتر له‌ 95٪ى ئه‌وانه‌ى له‌گۆڕه‌پانى سیاسى عیراقدان و کێشه‌ى سیاسیان هه‌یه‌، له‌ دۆسیه‌کانى گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ  به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌و دادوه‌ره‌ به‌میدیاکانى عێراقى راگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام دادوه‌ر و دادگاى ئازایان هه‌یه‌، به‌ڵام  "ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق له‌ژێر فشار و ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسیدایه‌" هاوکات به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، وڵاته‌که‌ى له‌ساڵى 2003 وه‌ به‌هۆى  گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى له‌ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌تدا ، سه‌دان ملیار دۆلارى له‌ده‌ستداوه‌.  

هاوڵاتى باره‌گاى هه‌ده‌په‌ له‌ ئیزمیرى تورکیا سوتێندراو کارمه‌ندێکیان گیانى له‌ده‌ستدا و پارتى دیموکراتى گه‌لانیش رووداوه‌که‌ ده‌اخاته‌ ئه‌ستۆى پارتى دادو گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په‌)ى ئه‌ردۆغان و پارتى مه‌هه‌په‌ى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى. پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په‌) له‌ لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆیان له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ له‌لایه‌ن که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر بیناى هه‌ده‌په‌ و سووتێنراوه‌. هه‌روه‌ها رووداوه‌که‌یان خستۆته‌ ئه‌ستۆى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باغچه‌لى. هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، که‌ ئه‌و که‌سه‌ى ئاگرى له‌ بیناکه‌ به‌رداوه‌ ئه‌ندامێکى هه‌ده‌په‌یان به‌ناوى (ده‌نیز پۆیرازی) ته‌مه‌ن 40 ساڵ‌ له‌ ناو بیناکه‌دا کوشتووه‌. ته‌رمى ده‌نیز پۆیراز، که‌ له‌ باڵه‌خانه‌ى هه‌ده‌په‌ له‌ شارى ئیزمیر له‌ ئه‌نجامى هێرشێکى فاشیستانى تورکدا گیانى له‌ده‌ستدا، گه‌یه‌ندرایه‌ پزیشکى دادوه‌رى ئیزمیر و له‌به‌رده‌م بیناکه‌ى هه‌ده‌په‌ له‌ ئیزمیر خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت.

هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هل حه‌ق رایگه‌یاند، هێزه‌کانى به‌رگرى و به‌رخۆدان له‌بژارده‌ى سه‌ربازى راناوه‌ستن ته‌نها به‌ رۆیشتنى راسته‌قینه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا نه‌بێت. قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یرانى 2021، رایگه‌یاند،:"هه‌مولایه‌ک خۆى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و به‌ربه‌سته‌کان ئاماده‌ کردوه‌ و به‌ خه‌یاڵیشدا نایه‌ت که‌ ئێمه‌ له‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بترسین، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى که‌ بڕیارى توندکردنه‌وه‌ى ململانێکان پێشتر جێبه‌جێکراوه‌، ئه‌مریکیه‌کان ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ى که‌ ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشێک". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردویه‌تی، ئه‌نجامه‌کانیان سه‌رکه‌وتن بوو، بژارده‌ى سه‌ربازیش له‌به‌رده‌م هێزه‌کانى به‌رگرى و به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت و ناوه‌ستێت، تا ئه‌وکاته‌ى به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌قینه‌ هێزه‌کانى ئه‌مریکا عێراق جێنه‌هێڵن. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا دانوستانى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستپێکردوه‌، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له‌م ناوچه‌یه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نابێت.

هاوڵاتى  کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى ناتۆ له‌برۆکسل کۆتاییهات و سکرتێرى گشتى رێکخراوه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌و بڕیارانه‌ کرد که‌ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دراون که‌ به‌شێکیان تایبه‌ته‌ به‌ عێراق. جینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى رێکخراوى ناتۆ راگه‌یه‌نراوى کۆتایى له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوساندا خوێنده‌وه‌ که‌ چه‌ند بڕیارێکى ده‌رباره‌ى (روسیا، سوریا، عێراق، ئێران، چین) و چه‌ند پرسێکى گه‌رمى ناوچه‌یى و جیهانى دراوه‌. ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند:" ناتۆ ئه‌رکى راوێژکاریى بۆ هێزه‌ عێراقییه‌کان زیاتر ده‌کات، پاڵپشتییه‌کانیشمان بۆ عێراق زیاد ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یێندراوى لوتکه‌ى ناتۆدا هاتوه‌، "به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له‌ سووریا و عێراق سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ین." هاوکات لوتکه‌که‌ ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ تا روسیا به‌رده‌وامبێت له‌ پێشێلکردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناتوانن بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دۆخى سروشتى له‌ جیهاندا.  

هاوڵاتى له‌ئه‌نجامى بۆردومانێکى موشه‌کى بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کى عه‌فرین 16 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو به‌شێکیان پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌که‌ پێهاتوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕوانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه‌ که‌ له‌ئه‌نجامى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ژماره‌یه‌ موشه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌ى "شیفا"ى عه‌فرین، 16 کوژران، که‌ یه‌کێکیان پزیشک و سێ ژنه‌ کارمه‌ندى تیمى پزیشکی، سێ که‌سیشیان ئافره‌ت بون له‌گه‌ڵ منداڵێک و فه‌رمانده‌یه‌کى گروپى میلیشیاکان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌کى زۆر بریندارى لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌شێکیان برینه‌کانیان سه‌خته‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ژماره‌ى کوژراوه‌کان زیاتر ببێت. هاوکات ئه‌وه‌ روونکراوه‌ته‌وه‌ که‌ تیمه‌کانى فریاگوزارى سه‌رقاڵى ده‌رهێنانه‌وه‌ى برینداره‌کانن له‌ژێر بیناى نه‌خۆشخانه‌ روخاوه‌که‌دا. عه‌فرین له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه‌کانى سوپاى تورکیا و گروپه‌ چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته‌یه‌، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک به‌فه‌رمى به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه‌ موشه‌کیه‌ى سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى شیفاى عه‌فرین رانه‌گه‌یاندوه‌ و گروپه‌ چه‌کداره‌کانیش یه‌کتر به‌و روداوه‌ تۆمه‌تبارده‌که‌ن.  

هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و جێنشینى ئه‌بوزه‌بى کۆبوونه‌وه‌و تێیدا پرسى وه‌به‌رهێنان گفتوگۆى له‌سه‌ر کراو نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ زه‌مینه‌سازى هه‌یه‌و ئاماده‌ن هه‌موو کارئاسانییه‌ک بۆ سه‌رمایه‌گوزارى ئیماراتى ئه‌نجام بده‌ن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و جێنشینى ئه‌بو زه‌بى کۆبوونه‌وه‌، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان تێیدا پرسى ئه‌منى و تیرۆرو پرسى ئابوورى گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه‌. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان، جێنشینى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى ئیمارات، له‌ کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان و عیراق و خواستى بره‌ودانى به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و فراونکردنى بواره‌کانى هاوبه‌شى و هاریکارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، دووپات کرده‌وه‌. له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2012/6/12 به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز باڵیۆزى عیراق له‌ ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌کانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى کوردستان، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عیراق، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى، گرنگیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ کرد. سه‌رۆک نیچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ ئیمارات کرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 که‌ به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جیهانه‌ به‌ سیاسه‌ت و پێگه‌ و ڕۆڵى گرنگى ئیمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى دیپلۆماسى و په‌یوه‌ندییه‌کان و کاریگه‌ریى ئیمارات له‌ڕووى هاریکارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نیشان ده‌دات. به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ئیمارتى کرد بۆ یارمه‌تییه‌ مرۆیییه‌کانى، به‌تایبه‌تیش دوایین یارمه‌تییان به‌ ناوى ده‌ستپێشخه‌ریى خاتوو شێخه‌ فاتیمه‌ بنت موباره‌ک که‌ تیایدا هه‌زاران دۆزى ڤاکسینى دژه‌کۆرۆناى پێشکه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى مانگى سوورى ئیماراتى و به‌ڕێز کونسولى گشتیى ئیمارات له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى. سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ زه‌مینه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌یه‌ هه‌موو ئاسانکارییه‌ک پێشکه‌ش به‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى ئیماراتى له‌ هه‌موو که‌رت و بواره‌کاندا بکات و پێشوازى له‌ کۆمپانیا ئیماراتییه‌کان و کاره‌ و پرۆژه‌کانیان ده‌کات. له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌که‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون که‌ هاوبه‌شى هاریکاریى وڵاتانى ناوچه‌که‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به‌ بواره‌کانى په‌ره‌پێدان له‌ هه‌موو که‌رته‌کاندن پێویسته‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ ئاماده‌یى و ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ئیماراتیان له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌که‌ به‌ گرنگ زانى.  

هاوڵاتى ‌موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ى په‌که‌که‌ رایگه‌یاند:"ئێمه‌ فیدایى ئه‌م وڵایه‌ین. نه‌ ماڵمان هه‌یه‌، نه‌ موڵکمان هه‌یه‌ و نه‌ خانه‌واده‌مان هه‌یه‌. ئێمه‌ گیانى خۆمان بۆ ئه‌م گه‌له‌ به‌خت کردووه‌. ئێمه‌ و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان مادیه‌تمان خستووه‌ته‌ لایه‌ک، ئێمه‌ بۆ مه‌عنه‌ویه‌ت، بۆ داهاتووى ئه‌م گه‌له‌، ره‌نج ده‌کیشین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین". ‌موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ى په‌که‌که‌ به‌شدارى له‌ به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ته‌له‌ڤزیۆنى ستێرک تى ڤیدا و شیکردنه‌وه‌ى بۆ رووداوه‌کانى مه‌تیناو هه‌وڵه‌کانى سوپاى تورک بۆ داگیرکارى راگه‌یاند و ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌"ئێستا له‌ باکورى مه‌تینا له‌ هێڵى کێستێ و گردى زه‌ندورا، هه‌رێمى زاپ له‌ قه‌ڵاى به‌ده‌وێ، له‌ ئاڤاشین له‌ دۆڵى ماران و له‌ گردى مه‌رڤانۆس داگیرکه‌رى تورک گیریخواردووه‌ و ناتوانێت پێشبکه‌وێت. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گردى زه‌ندورا و مه‌رڤانۆس ده‌کرێت، بۆ هه‌موو کوردێک جێگه‌ى شانازى و شادومانیه‌. به‌ راستى کوێ‌ و کچه‌ کورده‌کان به‌ شێوازێکى نوێ، ئه‌مه‌ ٤٣ رۆژه‌ له‌به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رى تورک به‌رخۆدان ده‌که‌ن و رێگه‌ ناده‌ن داگیرکه‌رى تورک پێشڕه‌وى بکات". هه‌روه‌ها وتیشى:"له‌ رێگه‌ى هه‌ندێک دۆست، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌تا ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی، داواى له‌ ئێمه‌ کردبوو که‌ له‌ناو تورکیا واته‌ باکورى کوردستان ئێوه‌ ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئێوه‌ له‌ به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان هه‌رچیه‌ک ده‌که‌ن، ئێمه‌ سه‌رقاڵى نابین'. واته‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ته‌ شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ په‌ده‌که‌ هه‌یه‌، بڕۆن له‌گه‌ڵ وان شه‌ر بکه‌ن. ئه‌مه‌ یارى دوژمنه‌. پێویسته‌ ئێمه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م یاریه‌ى دوژمن هوشیار بین. ده‌وڵه‌تى تورک هه‌موو کاتێک کوردى به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و له‌دژى یه‌کترى به‌کارى هێناون". ده‌قى هه‌موو چاوپێکه‌وتنه‌که‌ له‌گه‌ڵ موراد قه‌ره‌یلان: هێزه‌کانى په‌ده‌که‌ به‌ ئۆتۆمبێڵى زرێپۆش له‌ مه‌تینا هه‌وڵیاندا بچنه‌ ناو که‌مپى گه‌ریلا و هه‌ندێک رووداو روویاندا. بۆچوونى ئێوه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ چییه‌؟ له‌ئێستادا دۆزى ئازادى گه‌لى کورد له‌ سه‌رده‌مێکى زۆر گرنگدا تێده‌په‌ڕێت. له‌سه‌ر تێکۆشانى ئازادى گه‌لى کورد پلانى دوژمن و نه‌یاره‌کان هه‌یه‌. وه‌ک ده‌زانرێت له‌ باکورى کوردستان رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ساڵى ٢٠١٣دا ئاگربه‌ستێکى راگه‌یاند و ئاگربه‌سته‌که‌ ٢ ساڵ به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام ده‌وڵه‌تى تورک بینى که‌ ئاگربه‌سته‌که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌ستى گه‌لى کورد به‌هێز ده‌کات و واده‌کات کورد له‌ هه‌رێمه‌که‌دا ببێته‌ هێزێک. بۆئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌کان گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامێک و په‌یامى هاوبه‌ش بڵاوکرانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ردۆغان قبوڵى نه‌کرد و له‌گه‌ڵ پارته‌ توندڕه‌وه‌کانى وه‌ک باخچه‌لى و دۆغو په‌رینچه‌ک که‌ دوژمنى گه‌لى کوردن، هاوپه‌یمانى به‌ست و له‌ به‌رانبه‌ر ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان هێرشێکى گشتگیرى ده‌ستپێکرد. ئامانجى ئه‌وان ئه‌مه‌ بوو که‌ سه‌ره‌تا په‌که‌که‌ له‌ناوببه‌ن و دواتر هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له‌ناو ببه‌ن. نه‌ک ته‌نها ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد له‌ سنورى تورکیادا، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد له‌ هه‌رێمه‌که‌ له‌ناوببه‌ن. جیاوازى ئه‌م پیلانگێڕیه‌ نوێیه‌ ئه‌مه‌یه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ ٦ ساڵه‌ له‌دژى ئێمه‌ شه‌ڕێکى فراوان هه‌یه‌. سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش شه‌ڕه‌که‌ زیاتر فراوان بوو. سه‌ره‌تا له‌ ئیمڕالى له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌شکه‌نجه‌ و زوڵم هه‌یه‌. ئێستا ئاگادارى دۆخى سه‌رۆکایه‌تى نین. ده‌وڵه‌تى تورک شه‌ڕێکى ده‌روونى له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌ ده‌کات. ١٠ هه‌زار هه‌ڤاڵمان له‌ زیندانه‌کانى تورکیادان و ئه‌وانیش له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان. له‌ باکورى کوردستان هه‌موو رۆژێک مرۆڤى کورد له‌ژێر ناوى په‌که‌که‌دا ده‌ستگیرده‌کرێن، له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌شکه‌نجه‌ و زوڵم هه‌یه‌. جارێکیتر له‌ هه‌موو هه‌رێمه‌کانى باکورى کوردستان ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى هه‌یه‌. ئێستا له‌ گارزان، وان، مێردین، بۆتان ئۆپه‌راسیۆن هه‌یه‌. له‌ باکور له‌ به‌هاره‌وه‌ زۆر شه‌ێ‌ روویاندا، له‌و شه‌ڕانه‌دا شه‌هیدماندا. رۆژانه‌ ئه‌م رووداوانه‌ له‌ راگه‌یه‌ندنه‌کاندا باس ده‌کرێت. له‌ هه‌مانکاتدا له‌سه‌ر باشورى کوردستانیش داگیرکه‌رى ده‌یه‌وێت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو خاک داگیر بکات. دواى داگیرکردنى حه‌فتانین و به‌شێک له‌ خواکورد وه‌ک ده‌زانرێت له‌ ٢٣ – ٢٤ى نیسانى ئه‌مساڵدا هێرشێک له‌ به‌رانبه‌ر هه‌رێمه‌کانى مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین دروست بوو. ئه‌مڕۆ ٤٦ رۆژى له‌دواى خۆى به‌جێ هێشت. به‌م شێوه‌یه‌ هێرشێکى فراوان له‌به‌رانبه‌رمان ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌وڵه‌تى تورک به‌خۆى ده‌ڵێت، هێرشێکى گشتگیر ئه‌نجامده‌درێت. ئێستا له‌سه‌ر باشورى کوردستان له‌و هه‌رێمانه‌ى که‌ هه‌ڤاڵانمانى لێیه‌، به‌ به‌رده‌وامى ٣٠ فڕۆکه‌ى که‌شف به‌ رۆژ و شه‌و ده‌گه‌رێن. فڕۆکه‌ى شه‌ڕیش به‌ به‌رده‌وامى ده‌بینرێن. هه‌ندێک جار له‌ مه‌خمور ده‌ده‌ن، هه‌ندێک جار له‌ جێگه‌یه‌کى دیکه‌ ده‌ده‌ن. واته‌ هێرش له‌ به‌رانبه‌رمان هه‌یه‌. له‌ سه‌رده‌مێکى به‌م شێوه‌یه‌شدا که‌ هێرشى فراوان له‌به‌رانبه‌رمان ئه‌نجام ده‌درێت، ئایا چۆن هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌؟ ئایا ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ عه‌قڵه‌وه‌؟ بۆچى به‌ ده‌ستى خۆمان به‌ره‌یه‌کى دیکه‌ى شه‌ێ‌ له‌به‌رانبه‌رى خۆمان بکه‌ینه‌وه‌؟ هه‌ر که‌سێک که‌ که‌مێک ژیر بێت و له‌ شه‌ڕێکى به‌م شێوه‌یه‌دا بێت، له‌ شه‌ڕى مان و نه‌ماندا بێت، چۆن به‌ره‌ى دووه‌مى شه‌ێ‌ له‌دژى خۆى بکاته‌وه‌؟ هه‌م له‌ شوێنێکى وه‌ک مه‌تینا! ئێستا له‌ باکورى مه‌تینا شه‌ر هه‌یه‌، له‌ ناو مه‌تینا بۆچى به‌ره‌یه‌کى دیکه‌ له‌دژى پێشمه‌رگه‌ بکه‌ینه‌وه‌؟ لێره‌دا هیچ ژیریه‌ک نییه‌ و هیچ بناغه‌یه‌ک بۆ ئه‌و شته‌ نییه‌. واته‌ گه‌ریلا هێرشى نه‌کردووه‌ته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌. ئایا گه‌ریلا شێت بووه‌ به‌ره‌ى دووه‌م له‌دژى خۆى بکاته‌وه‌؟ ئه‌و کاته‌ ئه‌مه‌ چ دۆخێکه‌؟ پلانیان هه‌یه‌ که‌ ئیلا و بیلا پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ریلا بۆ شه‌ێ‌ به‌کاربهێنن. ئێمه‌ش هیچ فه‌رمانێکمان نه‌داوه‌ که‌ له‌دژى پێشمه‌رگه‌ شه‌ر بکرێت و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بڕیارێکى به‌م شێوه‌یه‌ى نه‌داوه‌. ئێمه‌ شه‌ڕى کورد و کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک کاره‌سات ده‌بینین. وه‌ک گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ ده‌بینین. واته‌ هیچ هه‌ڵوێستێکى به‌م شێوه‌یه‌مان نییه‌. هیچ فه‌رمانێکى به‌م شێوه‌یه‌مان نه‌داوه‌ و بیر له‌ بڕیارێکى به‌م شێوه‌یه‌ش ناکه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام به‌ ڕاستى یاریه‌ک هه‌یه‌. ئێمه‌ باش ده‌زانین له‌م کاته‌ مێژووییه‌دا شه‌ڕى کورد و کورد بۆ داهاتووى گه‌لى کورد مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌ دروست ده‌کات. نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ و نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کورددایه‌. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ پێویسته‌ باش له‌ رووداوه‌که‌ى مه‌تینا تێبگه‌ن. کاتژمێر ٤ى سه‌رله‌به‌یانى له‌ دوو لاوه‌، به‌ هه‌موو ئامێرێکى شه‌ر و به‌ ئۆتۆمبێڵى زرێپۆش، خۆیان بۆ شه‌ر ئاماده‌ کرد و هاتنه‌ ناو هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا، به‌ راستى هیچ واتایه‌کى نییه‌. ئه‌و هه‌رێمانه‌ هه‌رێمى سه‌ربازین و ٢٥ ساڵه‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌چووه‌ته‌ ئه‌و هه‌رێمانه‌ و هه‌رێمێکه‌ که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه‌.  بێ ئه‌وه‌ى ئاگاداریه‌ک بده‌ن هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر هه‌رێمه‌که‌. له‌ راستیدا په‌یوه‌ندى هه‌یه‌. ده‌توانن زانیارى بده‌ن. ئێستا وه‌ها پیشانى ده‌ده‌ن که‌ کارێکى یاساییان کردووه‌ و شتێکى ئاشکرایه‌. ئه‌گه‌ر شتێکى یاسایى و ئاشکرا ده‌که‌ن، ده‌توانن زانیاریمان پێبده‌ن. یان ٢ – ٣ ئۆتۆمبێڵ بنێرن. ئایا ١٠٠ ئۆتۆمبێڵى سه‌ربازى زرێپۆش ڕاسته‌؟ ده‌ڵێن، 'ئێمه‌ له‌وێ سه‌روه‌رین. بۆ ئه‌وه‌ى له‌ گردێک بچین بۆ گردێکى دیکه‌، یان بچینه‌ شوێنێکى پێویست، فه‌رمان له‌ که‌س وه‌رناگرین. ئێمه‌ لێره‌ین و ئێمه‌ سه‌روه‌رین.' سه‌ر سه‌رى من باشه‌ تو سه‌روه‌ری. کاکى خۆم ٥ کیلۆمه‌تر نزیکی. له‌وێ شه‌ر هه‌یه‌. ئێستا بچوو لایه‌که‌وه‌. بۆچى هاوکارى تورکیا ده‌که‌ی. تو سه‌روه‌ربه‌ باشه‌. دۆخێکى نائاسایى هه‌یه‌، وا ده‌یبینى له‌به‌رانبه‌ر دوکه‌ڵ هه‌یه‌، زه‌ویه‌کان ده‌سووتێن و فڕۆکه‌ ده‌گه‌ڕێت، تۆپ کار ده‌کات و توش هاتوویت و له‌ پشته‌وه‌ ده‌ستت به‌ جووڵه‌ کردووه‌. ئه‌مه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک دۆخێکى مرۆڤیه‌، ئه‌مه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک یاساییه‌ و تا چ ڕاده‌یه‌ک کوردپه‌روه‌ریه‌؟ به‌ راستى هیچ بناغه‌یه‌کى بۆ نییه‌، هیچ شرۆڤه‌یه‌کى نییه‌. ده‌ڵێن، 'ئێمه‌ لێره‌ سه‌روه‌رین، ئێمه‌ له‌ سه‌ر رێگه‌ین و گه‌ریلا هێرش ده‌کات.' گه‌ریلا هێرش ناکاته‌ سه‌ر هیچ که‌سێک. به‌ر له‌ هه‌موو شتێک ئه‌مه‌ ده‌ڵێم. ئێستا له‌نیوان ئێمه‌دا په‌یوه‌ندى هه‌یه‌. هه‌ندێک دۆست نێوه‌نگیرى ده‌که‌ن. له‌م رۆژه‌دا که‌ ئێمه‌ له‌سه‌ده‌ى ٢١ داین، هه‌موو مرۆڤێک کێشه‌کانى به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. باشه‌، ئێمه‌ى کورد بۆچى به‌ دیالۆگ کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر ناکه‌ین، بۆچى ده‌یانه‌وێت به‌ سه‌ربازى بکه‌ن. به‌ بێده‌نگی، سه‌رباز و له‌ناکاودا هێرش ده‌که‌ن. بۆچی، هۆکار چییه‌ و ئه‌مه‌ له‌ خزمه‌تى کێدایه‌؟ *له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى دیالۆگ هه‌بوو، بۆچى له‌ناکاودا له‌ مه‌تینا په‌ده‌که‌ ده‌ستوه‌ردانى کرد؟ ئێمه‌ش ده‌پرسین بۆچى ئه‌م دۆخه‌ دروست بوو. ئێستا له‌ باکورى مه‌تینا له‌ هێڵى کێستێ و گردى زه‌ندورا، هه‌رێمى زاپ له‌ قه‌ڵاى به‌ده‌وێ، له‌ ئاڤاشین له‌ دۆڵى ماران و له‌ گردى مه‌رڤانۆس داگیرکه‌رى تورک گیریخواردووه‌ و ناتوانێت پێشبکه‌وێت. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گردى زه‌ندورا و مه‌رڤانۆس ده‌کرێت، بۆ هه‌موو کوردێک جێگه‌ى شانازى و شادومانیه‌. به‌ راستى کوێ‌ و کچه‌ کورده‌کان به‌ شێوازێکى نوێ، ئه‌مه‌ ٤٣ رۆژه‌ له‌به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رى تورک به‌رخۆدان ده‌که‌ن و رێگه‌ ناده‌ن داگیرکه‌رى تورک پێشڕه‌وى بکات. ئه‌مه‌ دۆخێکى نوێیه‌. به‌ راستى له‌ مێکووى به‌رخۆدانى کورددا ئێمه‌ وه‌ک دۆخێکى نوێى ده‌بینین. راسته‌، به‌رخۆدانى قه‌ڵاى دمدم ماوه‌یه‌کى زۆر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ وه‌ک ئێستا چه‌کى پێشکه‌وتوو و ته‌کنیک نه‌بوو. ئێستا دوژمن زۆر چه‌ک به‌کارده‌هێنێت، فڕۆکه‌، تۆپ  هه‌موو جۆره‌ گازى ژه‌هراوى به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام داگیرکه‌رى ناتوانێت به‌رخۆدانى گه‌ریلا بشکێنێت. له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ریلا گیرى خواردووه‌. ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌. شتێکى ئاسایى نییه‌. ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو کوردێک ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره‌ که‌ به‌ده‌ستناهێنرێت. واته‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک کورد ده‌بێته‌ ئیراده‌. ده‌وڵه‌ت ئێستا نه‌ ناچارى هاوارى بۆ کوردى خیانه‌تکار ده‌بات. ئێوه‌ ده‌زانین چۆنه‌؟ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گردى زه‌ندورا بگرن، کورد به‌کارده‌هێنن. له‌نێو جاشه‌کانى سێگرکێدا کوردى خایین هه‌یه‌. ده‌یانه‌وێت ئه‌وان بخه‌نه‌ تونێله‌کانى شه‌ێ‌ له‌ زه‌ندورا، به‌ڵام ناتوانن. کورد ده‌خه‌نه‌ پیش خۆیان و ده‌یانه‌وێت به‌ ده‌ستى کورد ئه‌م به‌رخۆدانه‌ بشکێ. به‌داخه‌وه‌ مێژووى تێکۆشانى کورد هه‌موو کاتێک به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌. هه‌روه‌ها کامێرا به‌ سه‌گه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌ و ده‌یانخه‌نه‌ ناو تونێله‌کانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن له‌ناو تونێله‌کاندا دۆخه‌که‌ چۆنه‌. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش هیچ ئه‌نجامێکیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، واته‌ هه‌ندێک جار کورد و هه‌ندێک جار سه‌گ به‌کارده‌هێنن. وه‌ک ئه‌وه‌ى کورد و سه‌گ بخه‌نه‌ یه‌ک ئاست. له‌وێ به‌رخۆدانێکى گه‌وره‌ هه‌یه‌. ده‌وڵه‌تى تورک له‌وێ گیریخواردووه‌. ئێمه‌ بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، ئه‌و بریار و ده‌ستوه‌ردانه‌ى په‌ده‌که‌ له‌سه‌ر چیاى مه‌تینا، بۆ تورکیا ده‌بێته‌ پشتگیرى و بۆ به‌رخۆدانى گه‌ریلا له‌ گردى زه‌ندورا تێک بچێت، هه‌وڵدانێکه‌. ئه‌وان ده‌توانن بڵێن وانییه‌. به‌ڵام بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ته‌ڵه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌. راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ئه‌و رۆڵه‌ ده‌بینن. له‌ ئێستادا رۆڵه‌کانى گه‌لى کورد له‌و جێگه‌یه‌ به‌رخۆدان ده‌که‌ن، له‌ پشته‌وه‌ گه‌مارۆیان ده‌ده‌ی، ئه‌مه‌ به‌ واتاى چى دێت؟ ئه‌مه‌ په‌یامێکى به‌م شێوه‌یه‌یه‌. به‌ راستى ئه‌م به‌رخۆدانه‌ بۆ هه‌موو کوردێک جێگه‌ى شادمانیه‌. من له‌ هه‌ندێک لایه‌ندا به‌ راستى ساده‌م، من ئه‌مه‌ به‌ ئاشکرایى ده‌ڵێم و با گه‌له‌که‌مان بزانێت. هیوام وابوو له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رى هه‌ندێک که‌س پشتگیریمان ده‌که‌ن. ده‌بینن که‌ ئێمه‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌دژى دوژمن شه‌ێ‌ ده‌که‌ین و ئه‌وانیش هاوکاریمان ده‌که‌ن. هیوام به‌م شێوه‌یه‌ بوو. به‌ڵام وانه‌بوو و ئه‌م رووداوه‌ روویدا. له‌ مێژووى کورددا ئێمه‌ ده‌زانین کاتێک هۆزه‌کان به‌رانبه‌ر یه‌کترى شه‌ڕیان ده‌کرد له‌ کاتى هێرشى عوسمانیه‌کان یان ده‌وڵه‌تانى دیکه‌دا ده‌ستیان له‌ شه‌ڕى یه‌کترى هه‌ڵده‌گرت، پێکه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تان به‌رخۆدانیان ده‌کرد. یان کاتێک یه‌کێک به‌رخۆدانى ده‌کرد، ئه‌وه‌ى دیکه‌ هیچ نه‌بێت له‌دژى شه‌ڕى نه‌ده‌کرد. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشێکى مه‌ردانه‌ نییه‌. دوژمنێکى گه‌وره‌ و دڕنده‌ هاتووه‌ و له‌به‌رانبه‌ر لایه‌نێک شه‌ێ‌ ده‌کات و توش له‌ پشته‌وه‌ شه‌ڕى کورد و کورد بکه‌ى راست نییه‌. بۆیه‌ش ده‌ڵێم، ئه‌مه‌ کرده‌وه‌یه‌که‌ که‌ له‌ جێى خۆیادا نییه‌ و هیوادارم که‌ به‌رپرسانى په‌ده‌که‌، یان هه‌ر که‌سێک ئه‌م بڕیاره‌ى داوه‌ ئه‌م راستیه‌ ببینێت. ئه‌مه‌ شتێکى مه‌ردانه‌ نییه‌. له‌ که‌لتورى کوردیدا جێگه‌ى نابێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فى کورد یه‌کناگرێته‌وه‌. ئێستا هێرشێکى گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هاوکارى ناکه‌ن، هیچ نه‌بێت په‌ پشته‌وه‌ به‌ره‌یه‌کى نوێ نه‌که‌نه‌وه‌. بیستومه‌ و ئاگادارم خولوسى ئاکار به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ده‌که‌ى وتووه‌ 'پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شدارى شه‌ر بکات.' له‌ ٢٠ى ئایاردا به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ده‌که‌ بۆ ئه‌مه‌ کۆبوته‌وه‌. چ بڕیارێکیان داوه‌، پێویست ناکات ئێمه‌ لێره‌دا باسى بکه‌ین. به‌ڵام شتێکى دیکه‌ هه‌یه‌ و به‌ راستى شتێکى شاراوه‌ بوو. تاوه‌کو ئێستا من ده‌مگوت ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود ببینم، ئه‌و شته‌ى پێراده‌گه‌یه‌نم، یان به‌رپرسانى په‌ده‌که‌ ببینم پێیان ده‌ڵێم. به‌ڵام ئێستا بۆ راى گشتى کورد ئاشکراى ده‌که‌م. به‌رله‌ چه‌ند مانگێک له‌ رێگه‌ى هه‌ندێک دۆست، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌تا ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی، داواى له‌ ئێمه‌ کردبوو که‌ له‌ناو تورکیا واته‌ باکورى کوردستان ئێوه‌ ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئێوه‌ له‌ به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان هه‌رچیه‌ک ده‌که‌ن، ئێمه‌ سه‌رقاڵى نابین'. واته‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ته‌ شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ په‌ده‌که‌ هه‌یه‌، بڕۆن له‌گه‌ڵ وان شه‌ێ‌ بکه‌ن. ئه‌مه‌ یارى دوژمنه‌. پێویسته‌ ئێمه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م یاریه‌ى دوژمن هوشیار بین. ده‌وڵه‌تى تورک هه‌موو کاتێک کوردى به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و له‌دژى یه‌کترى به‌کارى هێناون. به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رکه‌وتووه‌. ئه‌مه‌ دوژمنه‌. مێژوومان هه‌یه‌. له‌ مێژووى گه‌لى کورددا ده‌وڵه‌تى تورک له‌ هه‌موو قۆناغێکدا، هه‌م له‌ کاتى عوسمانیه‌کان و هه‌م له‌ سه‌رده‌مى کۆماردا، هه‌رچى به‌ڵێنێکى به‌ کورد دابێت، به‌ڵێنه‌کانى جێبه‌جێ نه‌کردووه‌. پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌مه‌ باش باش ببینێت. پێویسته‌ ناکات بیر له‌ دوور بکه‌ینه‌وه‌. له‌ مێژوویه‌کى نزیکدا، له‌ ئه‌نجامى پیلانگێرى نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ساڵى ١٩٩٩ سه‌رۆک ئاپۆیان ده‌ستگیر کرد و راده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورکیان کرده‌وه‌. ئه‌و کاته‌ تورکیا خۆشحاڵ بوو و وتی، "په‌که‌که‌ نه‌ما". ئه‌و کاته‌ش ئاگربه‌ستمان راگه‌یاندبوو. ده‌وڵه‌تى تورک دواى ئه‌وه‌ چى کرد؟ له‌ به‌رانبه‌ر ته‌ڤگه‌رى و سیاسه‌تى باشورى کوردستان هێڵى سوورى دروست کرد. په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ باشورى کوردستان وه‌ک هێڵى سورى دانا. هێڵى سور واته‌ دوژمن. کاتێک له‌ ٢٠٠٨ له‌ زاپ له‌به‌رانبه‌ر گه‌ریلا شکستیان هێنا، بینیان که‌ له‌ باشور ناتوانن به‌ ته‌نها سه‌ربکه‌ون، هێڵى سوریان هه‌ڵگرت. ئه‌وه‌ ئه‌زموونێکه‌. هه‌روه‌ها له‌ نه‌وه‌ته‌کاندا حزبولایان له‌دژى ئێمه‌ هاندا. دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆکاته‌ى ده‌ستگیرکرا، له‌ ئه‌سته‌نبوڵ سه‌رۆکى حزبوڵا و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانیان کوشت. پاشماوه‌کانى حزبوڵاشیان ده‌ستگیرکرد و راپێچى زیندانه‌کانیان کرد. ده‌وڵه‌تى تورک به‌م شێوه‌یه‌یه‌، هه‌موو کاتێک کوردیان به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌، به‌ ده‌ستى کورد به‌رخۆدانى کوردیان ته‌سفیه‌ کردووه‌ و دواتر خۆى کردووه‌ به‌ سه‌روه‌ر. ئێستاش ده‌وڵه‌تى تورک پلانێکى به‌م شێوه‌یه‌ى داناوه‌. هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پلانه‌ هوشیار بن و نه‌بین به‌ به‌شێک له‌ یاریه‌که‌. ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت شه‌ڕى ناوخۆیى له‌ناو کورددا دروست بکات و خۆى سه‌روه‌ر بێت. بۆ ئه‌وه‌ى ستراتیژى خۆى ئه‌نجام بدات ئه‌م کاره‌ ده‌کات. ئێمه‌ چاوه‌رێ ده‌که‌ین که‌ راستى له‌لایه‌ن راى گشتى و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کورد به‌ باشى بزانرێت. * ئامانجى پارتى دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که‌) له‌ هاتن بۆ کامپى گه‌ریلا له‌ مه‌تینا چییه‌؟  له‌سه‌ر مه‌تینا دۆڵ و که‌ندێکى زۆر گرنگ هه‌یه‌، که‌ مه‌تینا ده‌کات به‌ دوو به‌شه‌وه‌. هێزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که‌) له‌وێ جێگیر بوون. له‌وێ له‌ ٧ شوێن و خاڵدا خۆیان جێگیرکردووه‌. هێزه‌کانى ئێمه‌ش له‌و شوێنانه‌وه‌ نزیکن. ئه‌مڕۆ زانیارییان پێدام، که‌ 'به‌ره‌و ئێمه‌ رێگا دروست ده‌که‌ن. نێوانمان ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ مه‌تره‌'، هێزه‌کانمان لێمان ده‌پرسن و ده‌ڵێن، 'ئێمه‌ چى بکه‌ین؟' ئێمه‌ش وتمان، 'هه‌ڤاڵ ئێستا راوه‌ستن. یانى بڵێیت کارێک بکه‌ن، که‌ رێگاکه‌ بهێنن تاوه‌کو شوێنه‌که‌ى ئێوه‌؟' یانى بابه‌تێکى هه‌ستیارى له‌و جۆره‌ له‌ گۆڕێدایه‌. له‌وێ سه‌نگه‌رى شه‌ر دروست ده‌که‌ن. حه‌فاره‌ و شۆفڵ و زرێپۆشیان هێناوه‌. له‌ هه‌مان کاتدا به‌ره‌و کامپه‌کانى هه‌ڤاڵانمان ده‌ڕۆن. ئێمه‌ جارێکیتر زانیاریمان بۆ هات، که‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق دا رێککه‌وتنێکیان کردووه‌. ئه‌و رێککه‌وتنه‌ چه‌ند رێککه‌وتنى ناوه‌ندییه‌، یان نا، ئێمه‌ نازانین، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت هه‌ندێک له‌ هێزه‌کانى عێراقیش به‌شدارى ئه‌و شه‌ڕه‌ بکه‌ن. له‌وێ شاخى چارچه‌ل هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت ئۆپراسیۆن و هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وێ. شاخى چارچه‌ل ساڵه‌هاى ساڵه‌ گه‌ریلاى تیادایه‌ و شوێن و وارى گه‌ریلا له‌وێیه‌. گه‌ریلا به‌ گوشارى سه‌ربازى و به‌ زۆردارى پاشه‌کشه‌ ناکات. ئه‌وه‌ له‌ بیر و هۆش و عه‌قڵییه‌تى ئێمه‌دا نییه‌. به‌ راستى له‌وباره‌یه‌وه‌ ئێمه‌ داوا له‌ گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌وێ بڕۆنه‌ سه‌ر هه‌ڤاڵانمان، هه‌ر هێزێکى سه‌ربازى ئه‌گه‌ر هێزێکى ترى سه‌ربازى بڕواته‌ سه‌ری، ئه‌و هێزه‌ خۆى ده‌پارێزێت. بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڕاستى ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ هه‌ستیاره‌. ئه‌گه‌ر له‌ به‌رامبه‌رماندا به‌ره‌یه‌کى دووه‌م بکه‌نه‌وه‌، باشه‌ ئه‌وه‌ چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کى گه‌لى کوردى تیادایه‌؟ ئه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ کێ ده‌کا؟ ته‌نها خزمه‌ت به‌ ده‌وڵه‌تى تورک ده‌کات. ئێستا هه‌ڵده‌ستن و به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن، 'ئێوه‌ لێره‌ چى ده‌که‌ن و چیتان ده‌وێت؟' باشه‌، ئێمه‌ ٤٠ ساڵه‌ لێره‌ین. بۆ تاوه‌کو ئێستا ئه‌وه‌تان نه‌ده‌وت. بابه‌تى دووه‌م ئه‌وه‌یه‌، له‌ ئاگربه‌ستى ٢٠١٣دا، که‌ رۆڵى کاک مه‌سعودیشى تێدا بوو، به‌ ره‌زامه‌ندیى ئه‌وان و به‌ قبوڵکردن و په‌سه‌ندکردنى هه‌مووان ئێمه‌ گه‌ریلاکانمان له‌ باکووره‌وه‌ کشانده‌وه‌ بۆ باشوورى کوردستان. ئه‌و کاته‌ هه‌موویان ئه‌وه‌یان قبوڵ بوو. دواى ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تى تورک پرۆسه‌ى ئاشتیى تێکدا و خواستى به‌ شه‌ر کۆتایى به‌ ئێمه‌ بهێنێت، له‌ باکوور و باشوور له‌ هه‌موو شوێنێکدا هێرشى کرده‌ سه‌رمان. کوردستان دیالکتیکى هه‌یه‌. ئێمه‌ کوردستانمان نه‌کردووه‌ به‌ ٤ پارچه‌، دوژمن کردوویه‌تى به‌ ٤ پارچه‌. دیالکتیکى کوردستان چییه‌؟ کاتى خۆی، که‌ له‌ باشوور شه‌ێ‌ هه‌بوو له‌ ساڵانى ١٩٦٠ و ١٩٨٠ دا پێشمه‌رگه‌کان باکوریان به‌کار ده‌هێنا. ئه‌و کاته‌ پێشمه‌رگه‌کان شه‌مزینانیان به‌کارده‌هێنا، چه‌لێ، کۆماتا و چیایى جودییان به‌کار ده‌هێنا. ئه‌وه‌ دیالکتیکى کوردستانه‌. ئێمه‌ش ٤٠ ساڵه‌ لێره‌ین. باشه‌ ئێستا ئه‌وه‌تان بیرکه‌وته‌وه‌ و به‌ مێشکتاندا هات، که‌ لێره‌ سه‌روه‌ر و باڵاده‌ستن و بۆ هه‌ر شوێنێک ده‌تانه‌وێت بڕۆن، باشه‌ ئێوه‌ سه‌روه‌ر و باڵاده‌ستن. ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ هیچ ناڵێن، به‌ڵام ئێستا دۆخى ئاوارته‌ و نائاسایى هه‌یه‌. له‌و دۆخه‌دا ئه‌و جموجوڵه‌ خزمه‌ت به‌ دۆزى گه‌لى کورد ناکات. خزمه‌ت به‌ داهاتووى گه‌لى کورد ناکات. ئه‌وه‌ مه‌ترسیى زۆر له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت. وه‌ک پێشتر ئێمه‌ وتمان، ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌ به‌ارمبه‌ر کورداندا چه‌ک به‌کار بهێنین. شه‌ڕى کورد و کورد نه‌ له‌ خزمه‌تى ئێمه‌دایه‌ و نه‌ له‌ خزمه‌تى گه‌لى کورددایه‌. هه‌ندێک دوور له‌ ئێمه‌ بوه‌ستن. ئه‌م شوێنه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌. ئه‌وانیش ئه‌وه‌ ده‌زانن و ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه‌ شه‌ڕیان کردووه‌ و ده‌زانن شه‌ێ‌ چییه‌. ئێستا له‌ مه‌تینا دۆخێکى مه‌ترسیدار هه‌یه‌. هه‌موو ساتێک ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ئێمه‌ و په‌ده‌که‌دا شه‌ر رووبدات. من بۆ ئه‌وه‌ بانگه‌وازم هه‌یه‌ و له‌ پێش هه‌موانه‌وه‌ داوا له‌ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (که‌نه‌که‌) ده‌که‌م، که‌ بۆ یه‌کێتیى کورد ره‌نج و خه‌باتیان هه‌یه‌ و سپاسیان ده‌که‌م و پیرۆزباییان لێده‌که‌م. من داوا له‌ هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌کانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان ده‌که‌م، به‌ ڕاستى ئێستا دۆخێکى جدى هه‌یه‌. ئێمه‌ نامانه‌وێت شه‌ڕى کوشتنى خوشک و برا رووبدات، به‌ڵام خۆیان خستووه‌ته‌ ناو شه‌ڕه‌که‌ى ئێمه‌، که‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ده‌یکه‌ین. ئێستا چوونه‌ته‌ ناو هه‌ڤاڵان. هه‌موو ساتێک ئه‌گه‌رى روودانى شتێک هه‌یه‌، که‌ من نامه‌وێت و میلله‌تى کورد و راى گشتیى کوردیش نایانه‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ش من تکا ده‌که‌م هه‌موو حیزبه‌کان و هه‌موو هێزه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن. من داوا ده‌که‌م به‌رپرسانى په‌ده‌که‌ و یه‌نه‌که‌، گۆڕان، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، زه‌حمه‌تکێشان، سۆسیالیست، حیزبى شیوعی، هه‌موو رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و بڕۆن بۆ ئه‌وێ. ره‌نگه‌ مرۆڤ نه‌توانێت بڕوات بۆ ئاڤاشین و زاپ و هه‌ندێک شوێنى تر، چونکه‌ رۆیشتن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام رێگاى مه‌تینا کراوه‌یه‌ و رێگاکه‌ دێت تاوه‌کو ناوه‌ند. هه‌ر که‌س بیه‌وێت ده‌توانێت بێت و سه‌یر بکات تاوه‌کو بزانێت کێ مافداره‌ و کێ مافدار نییه‌. ده‌ستى خۆتان بخه‌نه‌ سه‌ر رووداوه‌که‌. ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ دژى سه‌روه‌ریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نین، به‌ڵام وه‌ک وتم، دیالکتیکى کوردستان هه‌یه‌. ئێستا هه‌لومه‌رجى ئاوارته‌ و نائاسایى هه‌یه‌، دوژمن دێته‌ سه‌رمان و هێرش ده‌کاته‌ سه‌رمان. من داوا له‌ هه‌موو که‌سانى خاوه‌ن ویژدان ده‌که‌م. داوا له‌ وڵاتپارێزان و دیموکراته‌کان ده‌که‌م. داوا له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م، که‌ نایانه‌وێت خوێنى گه‌نجانى کورد بڕژێت، داوایان لێده‌که‌م، ئه‌و کاره‌ به‌و شێوه‌یه‌ نابێت. ئێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنى داگیرکه‌ردا شه‌ر ده‌که‌ین. به‌و شێوه‌یه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌رمان و هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕێکى ناوخۆیى خزمه‌ت به‌و گه‌له‌ ناکات. ده‌ڵێن، په‌که‌که‌ هێرشى کردووه‌، په‌که‌که‌ له‌ کوێ هێرشى کردووه‌؟ من داوا له‌ هه‌موو که‌س ده‌که‌م، ئێستا هه‌ندێک ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ و له‌ نێوانماندا شه‌ێ‌ رووى نه‌داوه‌. ئه‌و هه‌وڵه‌ بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ێ‌ رابگرن. کاتێک من ئه‌وه‌ ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ له‌ لاوازییه‌وه‌ نییه‌. من کوردێکم، هه‌موو ته‌مه‌نى خۆمم بۆ کوردستان ته‌رخانکردووه‌. هه‌موو هه‌ڤاڵانى تریشمان ته‌مه‌نى خۆیان بۆ کوردستان ته‌رخانکردووه‌. من ئه‌و ته‌مه‌نه‌شى ماومه‌ تاوه‌کو دوا هه‌ناسه‌ بۆ کوردستانى ته‌رخان ده‌که‌م. دڵم ده‌سوتێت و ئاگر ده‌گرێت. حیزبه‌که‌مان نایه‌وێت، سه‌رۆکایه‌تیمان نایه‌وێت جارێکیتر شه‌ڕى کورد و کورد رووبدات. له‌ سه‌ده‌ى ٢١دا شه‌ڕى ناوخۆیى نابێت. سه‌یر بکه‌ن ده‌وڵه‌تى تورک چى ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت، 'ئه‌وانه‌ هه‌موویان خێڵه‌کى و عه‌شیره‌تن، یه‌کتر ده‌کوژن و نه‌ته‌وه‌ و میلله‌ت نین'. به‌و شه‌ڕه‌ ئێمه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، که‌ ئه‌و قسه‌یه‌ راسته‌، ئێمه‌ میلله‌ت نین و عه‌شیره‌تین. ئێمه‌ له‌ سه‌ده‌ى ٢١داین. گفتوگۆ هه‌یه‌، موناقشه‌ هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌کتر دانیشین ته‌واو، خۆ ناوبژیوان هه‌یه‌ له‌ نێوانماندا، که‌واته‌ نابێت ئه‌وه‌ رووبدات. بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌مان ده‌وێت، ئێستا ده‌وڵه‌تى تورک هاتووه‌ و ئێمه‌ بڕوامان به‌ خۆمان هه‌یه‌. ئێمه‌ له‌ شه‌ێ‌ ناترسین و ئێمه‌ بڕواى ته‌واومان  به‌خۆمان هه‌یه‌. ئێمه‌ له‌ شه‌ڕى ناوخۆیى ده‌ترسین. ئێمه‌ له‌شه‌ێ‌ له‌گه‌ڵ دوژمن ناترسین. ئێمه‌ بانگه‌شه‌ ده‌که‌ین و من ئه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م راى گشتیدا ده‌ڵێم، ئێمه‌ ئه‌و دوژمنه‌ تێکده‌شکێنین. شه‌ڕى ٤٦ رۆژه‌ ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌ و ئێستا دوژمن ناتوانێت پێشڕه‌وى بکات و ناتوانێت ئه‌و شاخانه‌ بگرێت، که‌ ده‌یه‌وێت و پلانى بۆ داناوه‌. راسته‌، به‌ فڕۆکه‌ هه‌موو شوێنێک بۆردومان ده‌کات، به‌ڵام ئێمه‌ خاڵى هه‌ستیارى ئه‌وانمان گرتووه‌ و دوژمن به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌. ئێستا زانیاریم بۆ دێت، له‌سه‌ر شاخى زه‌ندورا و له‌ هه‌موو شاخه‌کاندا سه‌ربازانى تورک وره‌یان رووخاوه‌، ماند و شه‌که‌ت بوون، بارى ده‌روونییان تێکچووه‌، هیچ وره‌یان به‌ به‌ره‌وه‌ نه‌ماوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ٢ رۆژ جارێک هه‌موو سه‌ربازه‌کان ئاڵوگۆێ‌ ده‌که‌ن. ئێمه‌ دوژمنمان چه‌قاندووه‌ و به‌ بنبه‌ستمان گه‌یاندووه‌، به‌ڵام ئه‌و دوژمنه‌ دڕنده‌یه‌ و به‌سه‌رماندا دێت. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ هاوکاریمان ناکه‌ن، بۆ رێگریمان لێده‌که‌ن و گرفتمان بۆ دروست ده‌که‌ن و دێنه‌ سه‌ر رێگامان. ئێوه‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ راوه‌ستان، ئێستاش بوه‌ستن، با ئارامى دروست ببێت، ئه‌و کاته‌ ئێوه‌ چى ده‌که‌ن و چى ده‌ڵێن، وه‌رن بیڵێن. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وتمان نا، ئه‌وا ئێوه‌ مافدارن. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پشتیوانى و هاوکارى ناکه‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئێستا راوه‌ستن. ئێمه‌ ئه‌وه‌مان له‌ گه‌له‌که‌مان ده‌وێت و بانگه‌وازمان به‌ تایبه‌تى بۆ گه‌له‌که‌مان له‌ بادینانى خۆشه‌ویست هه‌یه‌. ئه‌و هه‌موو ره‌نجه‌تان هه‌یه‌. ئێمه‌ ده‌زانین گونده‌کانتان خاپوور ده‌کرێن و دوژمن هه‌موو شوێنه‌کانى ئێوه‌ى  کردووه‌ته‌ ئامانج و کاول و تاڵانیان ده‌کات. ئه‌و دوژمنه‌ دوژمنێکى دڕنده‌یه‌ و ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانین. ئێمه‌ش به‌و رووداوانه‌ ناڕه‌حه‌ت و خه‌مبار ده‌بین. ئه‌و دوژمنه‌ دێته‌ سه‌رمان تاوه‌کو ئێمه‌ پاکتاو بکات. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پاکتاو بکات، ئه‌وا سه‌یر بکه‌ن تاوه‌کو بزانن چى به‌سه‌ر کوردستاندا ده‌هێنێت. بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڕاستى ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت گه‌له‌که‌مان، ریشسپییانى گه‌لى کورد ده‌ستبه‌کار ببن تاوه‌کو رێگرى له‌ ئه‌گه‌رى روودانى ئه‌و شه‌ڕه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌ ناوخۆییه‌ بگرن. فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى له‌دواى رووداوه‌که‌ وشه‌یه‌کى بۆ پارته‌که‌تان به‌کارهێنا و وتی، 'به‌کرێگیراون'. بۆ ئه‌و زماندرێژیه‌ ئێوه‌ ده‌توانن چى بڵێن؟ ئه‌و که‌سه‌ى قسه‌که‌ى کردووه‌، ئێمه‌ باش ده‌یانناسین. سه‌ره‌تا ئه‌م قسه‌یه‌ بێویژدانیه‌، قسه‌هه‌ڵبه‌ستنه‌. دواتریش یاریکردنه‌ به‌ عه‌قڵى گه‌له‌که‌مان. ئه‌وان وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌، هه‌رچیه‌کیان وت، خه‌ڵکى دهۆکیش ده‌ڵێت وایه‌. خه‌ڵکى دهۆک خه‌ڵکێکى رۆشنبیره‌، ده‌خوێنن، تۆڕه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان هه‌ن. ئێوه‌ ناتوانن ئه‌و قسانه‌ به‌ گه‌له‌که‌مان بده‌نه‌ قبوڵکردن. کێ په‌که‌که‌ى به‌کرێ گرتووه‌؟ ئێران؟ ئێران هه‌ڤاڵانمان شه‌هید ده‌کات. ٢ حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ سه‌ڵماس ٤ هه‌ڤاڵمان به‌ ده‌ستى ئێران شه‌هید بوون. ئێمه‌ له‌ژێر فشارى ئه‌وانیشداین و هێرشمان ده‌که‌نه‌سه‌ر. له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ تورک هه‌یه‌ که‌ گه‌وره‌ترین هێرشمان له‌دژى ئه‌نجام ده‌دات. ئێوه‌ باسى کێ ده‌که‌ن، ئێوه‌ باسى عێراق ده‌که‌ن؟ وا دیاره‌ ئێوه‌ عێراق پێکه‌وه‌ داده‌نیشن و پێکه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش ده‌که‌ن. باشه‌ ئه‌و کاته‌ کێ ئێمه‌ به‌کرێ گرتووه‌؟ مرۆڤ قسه‌یه‌ک ده‌کات، پێویسته‌ به‌ باشى بزانێت واتاکه‌ى چى ده‌بێت. ئێمه‌ فیدایى ئه‌م وڵایه‌ین. نه‌ ماڵمان هه‌یه‌، نه‌ موڵکمان هه‌یه‌ و نه‌ خانه‌واده‌مان هه‌یه‌. ئێمه‌ گیانى خۆمان بۆ ئه‌م گه‌له‌ به‌خت کردووه‌. ئێمه‌ و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان مادیه‌تمان خستووه‌ته‌ لایه‌ک، ئێمه‌ بۆ مه‌عنه‌ویه‌ت، بۆ داهاتووى ئه‌م گه‌له‌، ره‌نج ده‌کیشین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین. ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆین. مافیان نییه‌ به‌م شێوه‌یه‌ قسه‌ بکه‌ن. ئێمه‌ قسه‌یه‌کى پێچه‌وانه‌یه‌. به‌ڵام بڕوام وایه‌ گه‌لى بادینان و هه‌موو گه‌له‌که‌مان به‌ باشى راستیه‌که‌ ده‌زانن، ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌، ئێمه‌ کێین. ئێمه‌ چۆن ده‌ژین، ده‌زانرێت. ئێمه‌ ژیانمان بۆ ئه‌م گه‌له‌ به‌خت کردووه‌ و ئێمه‌ عاشقى ئازادى کوردستانین. هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن، 'ئه‌مه‌ له‌دژى کوردن.' باشه‌ چۆن له‌دژى کوردین؟ خۆى ئه‌م تێکۆشانه‌یه‌ که‌ کوردى کردووه‌ته‌ ئیراده‌ و هێز. باشه‌ کوردایه‌تى چییه‌؟ پێویسته‌ ئه‌مه‌ باش بزانین. ئێمه‌ ده‌ڵێین، بوه‌ستن. ئه‌وان ناوه‌ستن و ده‌ڵێن 'ئیلا ده‌تانکوژین. بچن بۆ کوێ دواتان ده‌که‌وین و ده‌تانکوژین.' ئێمه‌ش به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ به‌رخۆدان ده‌که‌ین. ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن ویژدانن، که‌رامه‌ت و کوردسیاته‌یان هه‌یه‌، یان دیموکراته‌کان ده‌ڵێن، 'ئه‌مه‌ چ بێ مه‌رحه‌مه‌تیه‌'. ده‌وڵه‌تى تورک به‌م ئه‌ندازه‌یه‌ هێرش ده‌کات، گونده‌کان تێک ده‌دات، به‌م شێوه‌یه‌ دارستانه‌کان ده‌فرۆشێت ، به‌ ته‌نها یه‌ک قسه‌ش له‌سه‌ر تورک ناکه‌ن، به‌ڵام قسه‌ له‌سه‌ر په‌که‌که‌ ده‌که‌ن. باشه‌، ئێوه‌ تورکه‌کان به‌م ئه‌ندازه‌یه‌ پاک ده‌بینن. ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تێکه‌ قێزه‌ون و دوژمن کورده‌. ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ى له‌ تورکیا دروست بووه‌ و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌دژى کورد هاوپه‌یمانى به‌ستووه‌. ئه‌گه‌ر له‌دژى کورد نه‌بن ناتوانن ته‌کبگرن. له‌م قسه‌یه‌دا شتێکى زۆر مه‌ترسیدار هه‌یه‌. دیاره‌ ئه‌وان بڕیارى شه‌ڕیان داوه‌. من بانگه‌وازى ده‌که‌م. ئه‌مه‌ بریارێکى هه‌ڵه‌یه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌سێکى سه‌رکردایه‌تیه‌ و ئاگادارى شته‌کانه‌. یان بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى شه‌ێ‌ بده‌ن، یاخود بیانوویه‌ک دروست بکه‌ن، ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن. خۆى هه‌ندێک راگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێن و هه‌واڵى پرۆپاگانده‌ى ره‌شکردن ده‌که‌ن و بابه‌تى وه‌ک ئه‌وه‌ى په‌که‌که‌ له‌کوێ هاتووه‌، په‌که‌که‌ به‌ڵاى سه‌رى باشوره‌. به‌رله‌ په‌که‌که‌ ده‌وڵه‌تى تورک سڵاویشى له‌ باشور نه‌ده‌کرد. په‌یمانى جه‌زائیر به‌ ته‌نها ٢ ده‌وڵه‌ت نه‌بوون. ده‌وڵه‌تى تورکیش له‌ پشت په‌رده‌ بوو. ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌و کاته‌ش ده‌ستوه‌ردانى ده‌کرد. به‌ڵگه‌ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ دوژمنه‌، توش هه‌ڵده‌ستیت و ده‌وڵه‌تى قێزه‌ونى تورک وه‌ک  ده‌وڵه‌تێکى پاک و په‌که‌که‌ش وه‌ک شتێکى خراپ که‌ گوایه‌ شه‌ڕى هێناوه‌ته‌ باشور پیشان ده‌ده‌یت. ئێمه‌ شه‌رمان نه‌هێناوه‌، دوژمن هاتووه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌و بریاره‌ى که‌ تازه‌ ده‌ریان کردووه‌، پێویسته‌ ده‌ستکه‌وتى کورد له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ک تێکبشکێنن. بریاره‌که‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ وا ده‌زانین ده‌وڵه‌تى تورک هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر په‌که‌که‌، په‌که‌که‌ش لاواز بووه‌، بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پشته‌وه‌ لێى بده‌ن و په‌که‌که‌ ته‌سفیه‌ بکه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌م شێوه‌یه‌ بیر ده‌که‌نه‌وه‌، من پێیان ده‌ڵێم به‌داخه‌وه‌ بۆ ئێوه‌. په‌که‌که‌ له‌ناو ناچێت. په‌که‌که‌ ته‌ڤگه‌رێکى بیردۆزیه‌، تا هه‌ر چ راده‌یه‌ک له‌دژى په‌که‌که‌ بوه‌ستیته‌وه‌، په‌که‌که‌ ئه‌و کاره‌ توندتر ده‌بێت. په‌که‌که‌ به‌ خوێنى کچ و کوڕێ کورد دامه‌زراوه‌. به‌ ملیۆنان لایه‌نگرى په‌که‌که‌ هه‌یه‌. لایه‌نگرانى په‌ده‌که‌ خۆشیان ئه‌مه‌ ده‌بینن. سه‌یرى ده‌که‌ن. تو به‌م شێوه‌یه‌ سووکایه‌تى ده‌که‌ى و له‌ پشته‌وه‌ لێده‌ده‌ی، ئایا گه‌لى کورد لێتان ده‌بورێت؟ وه‌ک تر ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن په‌که‌که‌ ته‌سفیه‌ ببێت، یان گورزى به‌ربکه‌وێت، دواتر نۆره‌ى یه‌نه‌که‌ و دواتریش ئێوه‌ ده‌توێننه‌وه‌. پێویسته‌ که‌س خۆى هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. په‌که‌که‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى کورد ده‌پارێزێت، هێرش له‌به‌رانبه‌ر په‌که‌که‌ ئه‌نجام ده‌درێت. په‌که‌که‌ تورکیاى تێکنه‌داوه‌، به‌ ته‌نها ناسنامه‌ى کورد ده‌پارێزێت، بۆیه‌ش هێرش ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن، 'ئێمه‌ ناسنامه‌ى کوردمان له‌ تورکیا له‌ناوبردبوو، به‌ڵام عه‌بدوڵلا ئۆجالان هاته‌ گۆڕه‌پانه‌که‌ و هه‌مووانى هه‌ستانده‌ سه‌رپێ و تاوانبار ئه‌وه‌.' بۆیه‌ش سه‌رۆکایه‌تیمان ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌درێت و ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ له‌ناو ببه‌ن. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت ئێمه‌ به‌پێى په‌یمانێک هاتووینه‌ته‌ ئێره‌، ٤٠ ساڵه‌ ئێمه‌ لێره‌ین. له‌ ١٩٩٥دا دوباره‌ په‌یمان دروست بوو له‌نێوانمان و له‌و په‌یمانه‌دا هاتووه‌ که‌ شوێن و جێگه‌ى په‌که‌که‌، حه‌فتانین، زاپ و خواکورکه‌. باشه‌، له‌ ٢٠١٣دا به‌ رازیبونى ئێوه‌ له‌ باکور نه‌کشاینه‌وه‌؟ وه‌ک تر خۆ په‌که‌که‌ له‌ ئه‌فریقا نه‌هاتووه‌. له‌ ساڵى ١٩٩١ کاتێک له‌ باتیفا و بێگۆڤاى بادینان یه‌که‌م گوله‌ له‌به‌رانبه‌ر زۆرده‌ستى سه‌دام ته‌قێنرا، په‌که‌که‌ له‌وێ بوو. موشته‌شارى ئه‌و کاته‌ شایه‌دحاڵه‌. کێ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى سه‌دان و له‌ناوى برد و له‌ بادینان راپه‌رینى دروست کرد. باشه‌ ئێمه‌ش که‌رکوک، مه‌خمور و شه‌نگالمان له‌به‌رانبه‌ر داعش نه‌پاراست. به‌رله‌وه‌ش هه‌یه‌. په‌که‌که‌ش کورده‌. راسته‌، ئێوه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌رپرسیارى ئێره‌ین. باشه‌ کێشه‌ نییه‌ ئێوه‌ به‌رپرسیارن.  به‌ڵام هه‌ندێک چیا هه‌یه‌ که‌ ٤٠ ساڵه‌ په‌که‌که‌ى لێیه‌. به‌ڵام ئێوه‌ جارێکیتر هاتوون و ده‌ڵێن بۆچى ئێوه‌ دێن بۆ ئێره‌. وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌ ته‌نها له‌و شاخانه‌ سه‌روه‌ریان ماوه‌ و له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌کى دیکه‌ ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه‌، شتێکى به‌م شێوه‌یه‌ نییه‌. بۆیه‌ش ئێمه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگ ده‌بینین. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌وڵانه‌ کۆتاییان پێبهێنرێت و ده‌ست له‌م هزره‌ى خۆیان هه‌ڵبگرن. ئه‌و هزره‌ى که‌ په‌که‌که‌ ڕه‌ش بکه‌ین، وه‌ک به‌کرێگیراو پێناسه‌ى بکه‌ین، وه‌ک به‌ڵا پیشانى بده‌ین و شه‌ڕى له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندا نییه‌. ئه‌وه‌ بۆ داهاتووى په‌ده‌که‌ش مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ ده‌ست له‌م سیاسه‌ته‌ هه‌ڵبگرن. * چه‌ند رۆژ له‌وه‌ پێش هه‌په‌گه‌ داوایکرد ده‌سته‌یه‌کى بێلایه‌ن دروستبکرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کردن له‌ رووداوه‌که‌ى مه‌تینا، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هه‌ر بانگه‌ش ده‌کرێت، که‌ پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ کوژراوه‌، ئه‌وه‌ راسته‌ یان نا؟ به‌پێى راپۆرتى فه‌رمیى هه‌ڤاڵانمان له‌وێ و به‌پێى ئه‌و رووداوه‌ى له‌وێ روویداوه‌ و به‌پێى شته‌ به‌رچاوه‌کان وادیاره‌ رووداوه‌که‌ به‌مشێوه‌یه‌ روویدابێت؛ ئه‌و هێزه‌ له‌لاى باکووره‌وه‌ یانى له‌لاى کانى ماسییه‌وه‌ قۆڵێکى ده‌ستى جموجوڵ کرد و قۆڵێکى تریشى له‌لاى ئامێدییه‌وه‌ ده‌ستى به‌ جموجوڵ کرد. ئه‌و قۆڵه‌ى له‌ کانى ماسییه‌وه‌ دێت، هه‌ڤاڵان له‌سه‌ر رێگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رایانبگرن و نه‌ڕوات، بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ و ئاگادارکردنه‌وه‌یان گولـله‌یان ته‌قاندووه‌، به‌ڵام راناوه‌ستن و تێده‌په‌ڕن. له‌وێ به‌ دواوه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ زرێپۆشه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌. ئێمه‌ لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر کرد و جارێکیتر پرسیارمان له‌سه‌رى کرد. هه‌ڤاڵانمان هیچ چه‌کێکى وه‌ک مووشه‌ک، که‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بته‌قێنێته‌وه‌ و پارچه‌ى بکات و مرۆڤى تیادا بکوژێت، به‌کار نه‌هێناوه‌. هه‌ڤاڵانى ئه‌وێش سه‌ریان سوڕماوه‌، ئه‌و رووداوه‌ چۆن روویداوه‌، به‌ڵام له‌و کاته‌دا ٥ بۆ ٦ فڕۆکه‌ى چاودێرى به‌ ئاسمانى ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ بوون. ئێمه‌ له‌و ئۆتۆمبێله‌مان نه‌داوه‌، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا ده‌ڵێن، 'په‌که‌که‌ خۆى دانى به‌وه‌دا ناوه‌، که‌ ته‌قه‌ى کردووه‌' ئێمه‌ به‌ چه‌کى که‌سى ته‌قه‌مان کردووه‌ نه‌ک ته‌قه‌یه‌ک، که‌ زرێپۆشێک تێکبشکێنێت. جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و مرۆڤانه‌ به‌ پارچه‌ى بۆمب یان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌ زیانیان به‌رنه‌که‌وتوه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه‌ به‌ دوایدا چوون، ئه‌و که‌سانه‌ سوتاون. له‌به‌ر ئه‌وشه‌ دیاره‌ به‌رامبه‌ریان مووشه‌ک، یان رۆکێتى ئاگرین به‌کارهاتووه‌.   له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه‌ داوامانکرد ده‌سته‌یه‌ک له‌ هه‌ردوو لایه‌ن پێکبهێنرێت، یان ده‌سته‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌ رووى ته‌کنیکییه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بکات. ئێمه‌ له‌و که‌سانه‌مان نه‌داوه‌. رێک له‌و کاته‌دا روودانى رووداوێکى له‌و شێوه‌یه‌ گومانى ئه‌وه‌ى له‌لا دروستکردووین، که‌ ئه‌و رووداوه‌ پلانه‌، کارێکى تێکده‌رانه‌یه‌. ئێمه‌ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌مان ده‌وێت و پێویست ناکات ئه‌و داوایه‌ ره‌تبکرێته‌وه‌. له‌ پێناو ئه‌و مرۆڤانه‌دا، که‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ ده‌بێت مرۆڤ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ بکات. من ئه‌وه‌ ده‌ڵێم، که‌ ئه‌و که‌سانه‌ بێ تاوانن. ئێمه‌ ئه‌وه‌شمان بۆ روون بووه‌ته‌وه‌، که‌ زۆرێک له‌و که‌سانه‌ نازانن ده‌یانبه‌ن بۆ کوێ، بێگومان ئه‌وانه‌ مرۆڤى بێ تاوانن، که‌ ژیانى خۆیان له‌ ده‌ستداوه‌ و شه‌هیدن. من سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌کانیان، له‌ که‌سوکاره‌کانیان ده‌که‌م. بۆ هه‌موو برینداره‌کان هیواى چاکبوونه‌وه‌ ده‌خوازم. ئه‌و رووداوه‌ ئێمه‌ى غه‌مگین کرد. به‌ڕاستى ئه‌وه‌ شتێکه‌، که‌ هیچ که‌سێک خوازیارى نه‌بوو. ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌ نێوانماندا شه‌ڕێک رووبدات. ئه‌و رووداوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ پێکهات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بکرێت. سه‌ره‌تا راگه‌یاندنه‌کانى سه‌ر به‌ په‌ده‌که‌ بڵاویانکرده‌وه‌، که‌ فڕۆکه‌ لێیداوه‌. دواى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ وتمان، 'راسته‌ ته‌قه‌کردن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى روویداوه‌، به‌ڵام رووداوێکى له‌و شێوه‌یه‌ش رووى نه‌داوه‌' رێک هاتن ئه‌وه‌یان گۆڕى و وتیان، 'په‌که‌که‌ هێرشى کردووه‌'. ئه‌وه‌ ناهه‌قییه‌که‌، که‌ له‌ په‌که‌که‌ ده‌کرێت. به‌ڕاستى راى گشتیى باشوورى کوردستان هه‌ست به‌وه‌ ده‌کات و له‌وه‌دا هۆشیاره‌. ناهه‌قیمان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، تۆمه‌تێک و کارێک که‌ ئێمه‌ ئه‌نجاممان نه‌داوه‌، ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆمان. ژیانى ئێمه‌ دیاره‌، هه‌ڵوێستى ئێمه‌ دیار و روونه‌. ئێمه‌ له‌ کورده‌واریدا ده‌ژین و ئێمه‌ بۆ کوردان هه‌ین. بۆ نمونه‌ ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ پلانێکى دوژمنانى کورده‌. هه‌موو دوژمنانى کورد له‌ دژى په‌که‌که‌ن. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و رووداوه‌ روون ببێته‌وه‌. به‌پێى نیشانه‌کانى به‌رده‌ست ئه‌وه‌ له‌هێرشێکى ئاسمانى ده‌چێت، یان له‌ ناو خودى ئۆتۆمبێله‌که‌دا ته‌قینه‌وه‌که‌ روویداوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن، پێویسته‌ ئه‌و رووداوه‌ روون ببێته‌وه‌. * دوا په‌یام و وته‌ى ئێوه‌ چییه‌؟ ئه‌م قۆناغه‌، که‌ تێکۆشانى گه‌له‌که‌مانى پیادا تێده‌په‌ڕێت قۆناغێکى زۆر گرنگه‌. قۆناغى هه‌بوون و له‌ناوچوونه‌، واته‌ قۆناغى مان و نه‌مانه‌. ده‌بێت هه‌موو که‌س ئه‌وه‌ بزانێت و هه‌ستى پێ بکات، چونکه‌ تورکیاى داگیرکه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى کورد پاکتاو بکات و بیسڕێته‌وه‌ بڕیارى خۆى داوه‌. ئه‌وه‌ دید و جوڵه‌کانى دوژمنه‌. ئه‌وه‌ بابه‌تێکى نێوان حیزبه‌کان نییه‌. ده‌بێت ئێمه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ کێشه‌کانى نێوان حیزبه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ هه‌یه‌. له‌لایه‌ن فاشیزمى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌بوون و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ هه‌یه‌. ئه‌و شه‌پۆله‌ى ئێستا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌د له‌ سه‌د ده‌یانه‌وێت ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له‌ ناو ببه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ من به‌ گرنگى ده‌زانم، که‌ له‌م کات و قۆناغه‌دا هاوبه‌شى دروست بکرێت. ئه‌گه‌ر یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یش  دروست نه‌کرێت با هه‌ر هیچ نه‌بێت زیان به‌ یه‌کتر نه‌گه‌یه‌نین. ئێمه‌ ئه‌وه‌ زۆر به‌ گرنگ ده‌زانین. من ناڵێم ئێمه‌ کامڵین و هیچ که‌موکوڕییه‌کمان نییه‌، ده‌بێت ئێمه‌ش که‌موکوڕیمان هه‌بێت. منیش هه‌ر خۆم هه‌ندێک ره‌خنه‌ ده‌گرم، هه‌ڤاڵانمان زۆر جار ئه‌و شته‌ى، که‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامى بده‌ن، به‌ ته‌واوه‌تى جێبه‌جێى ناکه‌ن، یان دره‌نگ و به‌ ته‌ئه‌خیره‌وه‌ جێبه‌جێى ده‌که‌ن. ئێمه‌ بۆ هه‌ندێک له‌ شته‌کان به‌ ته‌واوه‌تى نابینه‌ وه‌ڵامده‌ر. ئێمه‌ ناڵێین، کامڵ و بێ که‌موکوڕین، به‌ڵام له‌ ستراتیژیى ئازادیى گه‌لى کورد دا رێده‌که‌ین و چاودێریى ده‌که‌ین. ئێمه‌ ده‌زانین، که‌ چوارچێوه‌یه‌که‌ راسته‌. ئه‌گه‌ر که‌سێک ره‌خنه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌بێت ده‌توانێت باسى بکات، به‌ڵام هه‌ستن شته‌کان پێچه‌وانه‌ بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ قبوڵ ناکرێت. من له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جارێکیتر ده‌مه‌وێت گه‌لى کورد له‌ باشوورى کوردستان، له‌ باکوورى کوردستان و له‌ رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌م قۆناغ و دۆخه‌دا، هه‌ستیار و هۆشیار بن. ئێمه‌ چادێرى بکه‌ن، سیاسه‌تى کورد چاودێرى بکه‌ن و هه‌ڵوێستى خۆیان بخه‌نه‌ڕوو و ره‌خنه‌ى خۆیان بکه‌ن و ره‌خنه‌ى خۆیان بڵێن. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌م سه‌رده‌مه‌ گرنگه‌دا کورد سه‌ربکه‌وێت. کورد له‌ ناوچه‌که‌دا ببێت به‌ هێزێک. مافى گه‌لى کوردیشه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى ئازاد بژی. ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ له‌ ناو ببات. به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک دا شه‌ێ‌ بکه‌ین و قوربانى و باجه‌که‌شى چى بێت با ببێت، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ سه‌رده‌که‌وین. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ فاشیسته‌ پاکتاوکاره‌ داگیرکه‌ره‌ى تورک تێکبشکێنین نه‌ک ته‌نها کوردستان ئازاد ده‌بێت، تورکیاش له‌ ژێر چه‌پۆکه‌ى فاشیزم رزگارى ده‌بێت. مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر گه‌لانى ناوچه‌که‌، عه‌ره‌ب، ئاسووری، سوریانى و هه‌موو گه‌لانى ناوچه‌که‌ نامێنێت. بۆ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورکدا هه‌ڵوێست گرتن و ئه‌و به‌رخودان و خۆڕاگرییه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت، زۆر به‌ پیرۆزى ده‌بینم. له‌و پێناوه‌دا چى بکرێت ئێمه‌ ده‌ڵێین، له‌ جێى خۆیدایه‌تی. ئێمه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ و له‌و پێناوه‌دا پێداگر و به‌ بڕیارین و له‌م کات و قۆناغه‌دا بۆ گه‌لى کورد و بۆ هه‌موو هێزه‌ دیموکراسیخوازه‌کان ئه‌م تێکۆشانه‌ سه‌رده‌خه‌ین  ئومێد و هیوا و بڕوامان ئه‌وه‌یه‌. بێگومان له‌و پێناوه‌دا ئێمه‌ پشتیوانیمان له‌ هه‌موو که‌سێک ده‌وێت. به‌ تایبه‌تى له‌بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یدا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌موو که‌س لایه‌نگر بێت تاوه‌کو هاوبه‌شى دروست ببێت، یه‌کڕیزى دروست ببێت، هه‌موو که‌س بۆ ئه‌وه‌ هه‌وڵ بدات و بدوێت و قسه‌ى له‌سه‌ر بکات، به‌ڵام کێ هه‌ڵه‌ بێت، ده‌بێت گه‌لى کورد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانیشدا بوه‌ستێته‌وه‌، چونکه‌ به‌ڕاستى له‌م سه‌رده‌مه‌ مێژوویى و گرنگه‌دا ئێمه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دۆزى ئازادیى گه‌لى کورد سه‌رده‌خه‌ین. من ئومێد و بڕوام به‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ ئه‌و هیوا و ئومێده‌ى من زیندووه‌. من له‌و بڕوایه‌دام له‌م کات و قۆناغه‌دا هه‌ر چه‌ند هێرشه‌کانى دوژمن هه‌بن و کێشه‌شمان هه‌بێت، به‌ڵام توانایى و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌شمان هه‌یه‌، که‌ سه‌ربکه‌وین. ئێمه‌ هیودارین و بڕوامان به‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ داهاتوو، داهاتووى کوردستان ده‌بێت.