هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى عیراق هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت" تووڕه‌ین له‌وه‌ى که خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز داواى چاکسازى ده‌که‌ن، روبه‌ڕوى توندوتیژى دڕندانه ده‌بنه‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: " هه‌ست به توڕه‌یى ده‌که‌ین، خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخوازى عێراقى داواى چاکسازى ده‌که‌ن، روبه‌ڕوى توندوتیژى دڕندانه ده‌بنه‌و، پێشێڵکردنى یاسا له‌لایه‌ن چه‌کداره میلیشیاکانه‌وه زیان به هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت". ڕۆژى سێشه‌ممه 25ى ئایار خۆپیشاندانێکى فراوان له شارى به‌غدا به‌دروشمى (کێ منى کوشت) ده‌ستى پێ‌کرد، به‌و هۆیه‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر چوونه مه‌یدانى ته‌حریر. خۆپیشانده‌ران داواى لێپرسینه‌وه‌یان له بکوژانى خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێکردنى داواکاریى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵانى 2019 و 2020 یان کرد، هاوکات له‌ئه‌نجامى ته‌قه‌کردنى هێزه ئه‌منییه‌کان خۆپیشانده‌رێک کوژراو چوارى دیکه بریندارکران.
هاوڵاتى هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق، راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند:"هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواناخرێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، له کۆشکى به‌غداد به ئاماده‌بونى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مان و دادوه‌ر فائق زێدان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چو سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات و ده‌رئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شى کۆبونه‌وه‌که، به‌شداربوانى کۆبونه‌وه‌که جه‌ختیانکرده‌وه روداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات پێویستى به یه‌کخستنى هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه به‌ئاڕاسته‌ى ھێنانه‌دى ئاسایش و ئارامى و پاراستنى شکۆ و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى نیشتماى که هێزى گه‌ل و چالاکییه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بونیادیان ناوه. هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا له مانگى ئۆکتۆبه‌رى داهاتو ئه‌رکێکى ده‌ستورى و نیشتمانییه، بۆیه پاشگه‌زبونه‌وه‌ى تێدا نییه و پێویسته ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربازبون له کێشه و ئاسته‌نگه‌کان که وڵات پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ، تا گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى بێته‌کایه‌وه به ئاڕاسته‌ى راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه‌کان به رێگه‌ى ئاشتی. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى چوار سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27-5-2021 له کۆشکى به‌غداد به ئاماده‌بوونى د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دادوه‌ر فائق زێدان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات و ده‌رئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌کانی. به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیانکرده‌وه رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى وڵات پێویستى به یه‌کخستنى هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه به‌ئاڕاسته‌ى ھێنانه‌دى ئاسایش و ئارامى و پاراستنى شکۆ و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى نیشتماى که هێزى گه‌ل و چالاکییه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بونیادیان ناوه له پێناو رزگارکردنى وڵات له قه‌یران و ئاسته‌نگه‌کان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌رانه. ئاماده‌بووانى کۆبوونه‌وه‌که جهختیشانکردهوه به‌رده‌وامى گرژییه ئه‌منییه‌کان و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى مافه‌کانى بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕیارى ئه‌منى و سه‌ربازى پێشلکارییهکى مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و شکۆى ده‌وڵه‌ت له سه‌پاندنى یاسا و پارێزگاریکردن له ئاسایشى هاووڵاتیان، ھه‌روه‌ک سه‌قامگیرى وڵات ده‌خاته ژێر مه‌ترسى راسته‌قینه‌وه، بۆیه پێویسته ھێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌ڵوێستى جددیان ھه‌بێت بۆ رێگرتن له‌و جۆره رووداوانه و پشتیوانى ده‌وڵه‌ت بکه‌ن بۆ رێکخستنه‌وه‌ى چه‌ک ته‌نھا له ده‌ست ده‌وڵه‌ت و یه‌کخستنى تواناکان و دوور خستنه‌وه‌ى فیتنه و به‌هێزکردنى یه‌کڕیزى نیشتمانى و دانبه‌خۆداگرتن، هه‌روه‌ها گرنگه بڕیارى یه‌کگرتوو و جددى بۆ کۆتایى ھێنان به قه‌یرانه‌کان به گوێره‌ى ده‌ستوور و یاسا و رێگریکردن له دروستبوونى گرژى زیاتر ده‌ربکرێت. به‌شداربووانى کۆبوونه‌وه دووپاتیانکرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى رێزگرتن له‌و بڕیارانه‌ى که له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌رده‌چێت، ھه‌روه‌ھا رێزگرتن له جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ى دۆسێ یاساییه‌کان و رێگرینه‌کردن له بڕیاره‌کانى دادگا له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به رێوشوێن و ده‌قه یاساییه‌کان له پێناو به‌رز راگرتنى سه‌روه‌رى یاسا و بنه‌ماى به ھاووڵاتى بوون له ده‌وڵه‌تێک که پارێزه‌رى گه‌ل و زامنى مافى ته‌واوى هاووڵاتییه‌کانى بکات به‌بێ جیاوازی. له کۆتاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شداربووان ته‌ئکیدیانکرده‌وه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتوو گرنگییه‌کى یه‌کجار گه‌وره‌ى هه‌یه، به‌تایبه‌تى که دواى داواکارییه جه‌ماوه‌رییه‌کان ھات بۆ چاکسازی، هه‌روه‌ها دواى که‌ڵه‌که‌بوونى قه‌یرانه‌کان و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و ته‌شه‌نه‌کردنى گه‌نده‌ڵی، بۆیه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا له مانگى ئۆکتۆبه‌رى داهاتوو ئه‌رکێکى ده‌ستوورى و نیشتمانییه، بۆیه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى تێدا نییه و پێویسته ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربازبوون له کێشه و ئاسته‌نگه‌کان که وڵات پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ، تاوه‌کو گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى بێته‌کایه‌وه به ئاڕاسته‌ى راستکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵه‌کان به رێگه‌ى ئاشتی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بۆ هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجانه پێویسته مه‌رجى پێویست بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دابنرێت و هیچ پاشه‌کشه‌یه‌ک نه‌کرێ له جێبه‌جێکردنى پێوه‌ره‌کانى پاک و بێگه‌ردى له ته‌واوى قۆناغه‌کاندا، ھاوکات زامنى به‌شدارى به‌رفراوانى خه‌ڵک بکرێت، له پێناو فه‌راھه‌مکردنى خواستى ئازادانه‌ى گه‌ل له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان دوور له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ و گوشار، وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ ھێنانه‌کایه‌وه‌ى خواستى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک.
هاوڵاتى میدیاى تورکیا ناوى ئه‌و وڵاتانه ئاشکراده‌کات که پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له‌ڕێگه‌یانه‌وه فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانیان ده‌ستکه‌وتووه، جه‌خت له‌وه‌شکراوه‌ته‌وه، له‌به‌کارهێنان و کردنه ئامانجى چه‌ند خاڵێکى هه‌ستیارى تورکیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌کانه‌وه ئاشکراده‌کات. پارتى کرێکارانى کوردستان له‌رێگه‌ى درۆنه‌کانییه‌وه شه‌رى له کڵاشینکۆفه‌وه گۆریووه بۆ فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان و ئه‌وه‌ش سوپاى تورکیا که ئه‌ندامى ناتۆیه تووشى سه‌رسورمان و سه‌رلێشێواندن کردووه. ڕۆژنامه‌ى خه‌به‌ر تورک، له‌ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به‌چۆنێتى ده‌ستکه‌وتنى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان له‌لایه‌ن پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) که به‌مدواییه چه‌ند چالاکییه‌کیان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى تورکیا دژ به‌سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا، بڵاویکردۆته‌وه، "په‌که‌که خاوه‌نى 41 جۆر له‌فڕۆکه‌ى نموونه‌ییه"، باسى له‌وه‌شکردووه، ئه‌و هێزه داواکارى بۆ ده‌سخستنى 120 فڕۆکه‌ى تریش پێشکه‌شکردووه. یه‌که‌مجار په‌که‌که له10ى تشرینى یه‌که‌مى ساڵى 2018 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى له‌دژى سوپاى تورکیا به‌کارهێنا، له‌دواى ئه‌و چالاکیه‌ى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان، تورکیا له‌به‌شێکى زۆرى بنکه سه‌ربازییه‌کانیدا، سیسته‌مى تێکشکاندنى فڕۆکه دڕۆنه‌کانى جێگیرکردووه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. بنکه‌ى سه‌ره‌کیى هه‌شته‌مى سوپاى تورکیا له‌ئامه‌د تائێستا دووجار که‌وتۆته‌به‌ر هێرشى درۆنه‌کانى په‌که‌که‌و دواى ماوه‌یه‌کى که‌م، بنکه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى سوپاى تورکیا لهباتمانو بنکه‌ى فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 23 له‌شرناخ، له‌لایه‌ن درۆنه‌کانى په‌که‌که‌وه هێرشیکراوه‌ته‌سه‌ر، هه‌روه‌ک ڕۆژنامه تورکیه‌که ته‌ئکیدیکردۆته‌وه، "له‌و سێ هێرشه‌دا، ئامانجى ستراتیژى سوپاى تورکیا گورزى لێوه‌شێنراوه". هاوکات، لهڕاپۆرتى خه‌به‌ر تورک‌دا ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که "په‌که‌که ئه‌کادیمیاى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى درووستکردووه، که‌سانێک له‌هۆڵه‌نداو ئه‌مریکا سه‌رپه‌رشتى ڕاهێنانى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌یان له‌سه‌ر به‌کارهێنانى ئه‌و فڕۆکانه کردووه‌و ئه‌وه‌یان فێرکردوون که چۆن بۆمبیان پێ ههڵبگرنو به‌سه‌ر ئامانجه‌کانى سوپاى تورکیایاندا بیخه‌نه خواره‌وه".
هاوڵاتى ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگه‌یاند:" پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق". ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەڕاگەیاندراوێکدا رایگه‌یاند:" بەهێزەوە پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق". ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، پاڵپشتییەکی "بەهێز"ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و شکۆی دەوڵەت لەعێراقدا. دوو ڕۆژە خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی له‌شارى به‌غدا ڕویدا ئه‌وه‌ش بەتایبەت دوێنێ چوارشەممە ده‌ستگیركردنى فهرماندهیهكى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر بڕیارى مسته‌فا كازمى‌و دواتریش كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره توندتر بۆوه تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى خودى كازمى بڕیارى ئازادكردنى فه‌رمانده‌كه بدات.
هاوڵاتى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دواى ره‌تکردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستوورى ئێرانه‌وه بۆ کاندیدى سه‌رۆکایه‌تی، رایگه‌یاند:" دۆخى وڵات زۆر خراپه و نامه‌وێت به‌شێک بم له رووخانى ئێران". ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "نازانم بۆ کاندید بوونم ره‌تکرایه‌وه، که‌س ئه‌و مافه‌ى نییه من ره‌تبکاته‌وه، بێده‌نگ نابم له‌م زوڵمه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" رێژه‌ى به‌شدارى خه‌ڵک له پرۆسه‌ى ده‌نگدان زۆر داده‌به‌زێت و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیی لێده‌که‌وێته‌وه". ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستوورى ئێران هه‌ریه‌ک له مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، عه‌لى لاریجانى و ئیسحاق جه‌هانگیری، بۆ کاندیدى سه‌رۆکایه‌تى ئێران ره‌تکرده‌وه‌و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه. بریاره رۆژى 18/6/2021، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوڵاتى نمایشى سه‌ربازیی و کۆنتڕۆڵکردنى ناوچه‌ى سه‌وز و ههرهشهکدرن له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، قاسم موسڵیح فه‌رمانده‌ى حه‌شد که تۆمه‌تبار بوو به مادده‌ى 4ى تیرۆر ئازادکرا. حه‌شدى شه‌عبى پێشتر مه‌رجیان بۆ کازمى دانابوو، یه‌که‌م ئازادکردنى به‌په‌له‌ى قاسم موسڵح، داواى لێبوردى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌هۆى ئه‌و ده‌ستگیرکردنه هه‌رچه‌نده تا ئێستا کازمى پشت راستى ئه‌وه‌ى نه‌کردووه‌ته‌وه که فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شد ئازاد کرابێت، به‌ڵام میمیا عێراقییه‌کان ئه‌وه دوو پاتدهکهنهوه که کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ى حه‌شد دواى ئازادکردنى فه‌رمانده‌که‌یان کشاونه‌ته‌وه له ناوچه‌ى سه‌وز. به‌تۆمه‌تى تیرۆرکردنى ئیهاب وه‌زنی، چالاکوانى دانیشتووى که‌ربه‌لا له 9ى ئه‌و مانگه، هه‌روه‌ها تیرۆرکردنى قاسم مهجلوب، فاهم تائى چالاکوان دوێنێ سێشه‌ممه له ئۆپه‌راسیۆنێکى تایبه‌تى هێزه‌کانى دژه تیرۆرى عێراقدا له رێگه‌ى دابه‌زین له ئاسمانه‌وه له شارى که‌ربه‌لا، قاسم موسڵح فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى و فه‌رمانده‌ى لیواى تفوف ده‌ستگیرکرا.
هاوڵاتى نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیران عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى به سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى بۆ تاوتوێکردنى په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌کان کۆبووه‌وه و کازمى وتوویه‌تی، وڵات به قۆناغێکى هه‌ستیاردا ده‌ڕوات. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه دواى دروستبوونى گرژییه‌کان به‌هۆى ده‌ستگیرکردنى فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دووه‌م راگه‌یه‌ندراوى بڵاوکرده‌وه. له راگه‌یه‌ندراوى دووه‌میدا هاتووه:" وڵات به‌دۆخێکى هه‌ستیاردا ده‌روات، ئامانجمانه روبه‌ڕوى ئه‌و ئاڵنگاریانهیه ببینه‌وه، که وڵات له ئه‌نجامى که‌ڵه‌که‌بوونى کێشه درێژخایه‌نه‌کان توشى بووه". مسته‌فا کازمى باسى له‌وه‌شکردووه، جموجۆڵه چه‌کدارییه‌کانى ئه‌مڕۆى به‌غدا، پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدارن، نه‌ک ته‌نها له یاسا و بڕیاره‌کان به‌ڵکو له ده‌ستورى عێراقیش. ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێش یه‌ک کاتژمێر، کازمى له راگه‌یه‌ندراوى یه‌که‌میدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى راگهیاندو لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه پێکده‌هێنێت و ره‌خنه‌ى توندیش له جوڵه‌ى گروپه‌کانى حه‌شد ده‌گرێت و ده‌شڵێت:" فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌حبى ئازاد نه‌کراوه‌و ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه".
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى راگهیاندو لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه پێکده‌هێنێت و ره‌خنه‌ى توندیش له جوڵه‌ى گروپه‌کانى حه‌شد ده‌گرێت و ده‌شڵێت:" فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌حبى ئازاد نه‌کراوه‌و ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه". ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى ئازادکردنى فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" هێزێکى تایبه‌تى ئه‌منى عێراق، به فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق یادداشتێکى دادوه‌رییان بۆ ده‌ستگیرکردنى یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ جێبه‌جێکرد، که تۆمه‌تبار بوو به مادده‌ى 4ى تیرۆر و سکاڵاى له سه‌ر تۆمار کرابوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه که پێکهاتووه له فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کان، هه‌واڵگرى ناوخۆ، هه‌واڵگرى سه‌ربازی، ئاسایشى نیشتمانى و ئاسایشى حه‌شدى شه‌عبى بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ تۆمه‌ته‌باره‌که. هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تکرده‌وه که فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئازاد کرابێت و روونیکرده‌وه، ئێستا ئه‌و له ده‌ستى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانه تا ئه‌و کاته‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کان کۆتای‌یان دێت. مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دیارده چه‌کدارییه‌کان که له لایه‌ن گرووپه چه‌کدارییه‌کانه‌وه روویاندا، پێشێلکارییه‌کى مه‌ترسیدارى ده‌ستوورى عێراق و یاسا به‌رکاره‌کانن. فه‌رمانمان کردووه ده‌ستبه‌جێ و به گوێره‌ى یاسا لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و جمووجووڵانه بکرێت. کازمى له کۆتاییدا راشیگه‌یاندوه"پارێزگاریکردن له ئاسایشى نیشتمان و رێگریکردن له رووبهڕووکردنهوهى ئاسایشى گه‌له‌که‌مان بۆ سه‌رکێشیى له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا به‌رپرسیارێتییه‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌ت و هێزه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و هێز و پارت و ره‌وته سیاسییه‌کان".
هاوڵاتى چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى به شه‌قامه‌کانى به‌غدادا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌که‌ن، ئه‌میندارى گشتى میلیشیاکانى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌قیش ده‌ڵێت:" ئامانج له ده‌ستگیرکردنى (قاسم موسڵح) بۆ ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى بارى نائاسایى رابگه‌یه‌نێت. له دوانیوڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى به‌ده‌یان چه‌کدارو زرێپۆشه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌ى سه‌وز و له‌ئێستادا به شه‌قامه‌کانى به‌غدادا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى سوتاندنى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌که‌ن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش ئه‌و چه‌کدارانه‌ى حه‌شد ده‌روازه‌ى یه‌که‌مى ناوچه‌که‌یان شکاند و ماڵى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراقیان گه‌مارۆ داوه. هێشتا نورى مالکى و هادى عامرى و عه‌مار حه‌کیم له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کۆبونه‌وه‌دان، هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌ته‌له‌فون له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ کازمى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و دۆخه‌ى حه‌شدى شه‌عبى دروستى کردووه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى میلیشیاکانى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌ق، ڕایگه‌یاند، ئامانج له ده‌ستگیر کردنى قاسم موسڵیح فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبی، بۆ ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى بارى نائاسایى رابگه‌یه‌نێت و ده‌ستگیرکردنى قاسم موسڵیح به کارێکى نایاسایی ناوده‌بات.
هاوڵاتى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدایان کۆنتڕۆڵ کردووه به‌هۆى ده‌ستگیرکردنى به‌رپرسى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى ئه‌نبار که تۆمه‌تبار کراوه به کوشتنى چالاکوانان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رکرده شیعه‌کانى وه‌ک نورى مالکى و هادى عامرى و عه‌مار حه‌کیم له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌دان له‌پێناو هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که. به‌پێى میدیاکانى عێراق، گروپه جیاوازه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدایان به‌ته‌واوى کۆنتڕۆڵ کردووه‌و ئه‌وه‌ش مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى توره کردووه، بۆ هێورکردنه‌وه‌ى گروپه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و چۆڵکردنى ناوچه‌ى سه‌وز، عه‌مار حه‌کیم و نورى مالکى و هادى عامرى له‌گه‌ڵ کازمى له کۆبونه‌وه‌دان.
هاوڵاتى هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى چوونه ناو ناوچه‌ى سه‌وز و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیش داواى کۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى هێزه شیعییه‌کان ده‌کات. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای دەستگیرکردنی (قاسم موسلیح) فەرماندەی ئۆپراسۆنەکانی حەشد لە ئەنبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هێزێکی حەشدی شەعبی چونە ناو ناوچەی سەوز و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش داوای لە هێزە شیعییەکانی کردوە کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی ناردنی هێز بۆ ناوچەی سەوز و دروستکردنی مەترسی لەسەر نوێنەرایەتی وڵاتان و دامەزراوەکانی حکومەت.
هاوڵاتى قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به‌پێى ماده‌ى 4 تیرۆر ده‌ستگیرکرا، به‌تۆمه‌تى تیرۆرکردنى دوو چالاکوان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به دارایى گشتی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:" قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به‌پێى ماده‌ى 4 تیرۆر ده‌ستگیرکرا". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به تۆمه‌تى تیرۆرکردنى هه‌ردوو چالاکوان "فاهم تائى و ئیهاب وه‌زنی"، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به دارایى گشتى ده‌ستگیرکراوه. خۆپیشاندانه‌کانى مه‌یدانى ته‌حریر له‌به‌غدا یه‌کێک له‌داواکارییه‌کانیان ده‌ستگیرکردنى هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌ستیان له کوشتن و تیرۆرکردنى چالاکوانان و خۆپیشانده‌راندا هه‌یه.
هاوڵاتى سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند لێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی ڕاستیەكانی ڕوداوەكەی كۆتا ساتەكانی خۆپیشاندانەكەی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا دەكەن و فەرمانی توندیشیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دەركردووە. ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا پشتگیری ئازادی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان لە عێراق كرد و فەرمانی توندیان دەركرد بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و دان بەخۆدا گرتن و بەكارنەهێنانی گولـلە بەهەر هۆیەك بێت. كازمی ئاماژەی بەوەشداوە، لێكۆڵینەوەی ڕوون و ئاشكرا دەربارەی ڕووداوەكانی كۆتا ساتەكانی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا دەكەن بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییەكان. لە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەحریری شاری بەغدا، گرژی دروستبوو و بەهۆیەوە لانیكەم خۆپیشاندەرێك كوژرا و چەند خۆپیشاندەرێكی تر بریندار بوون، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكانیش سوتێنران.
سازدانی: شاناز حەسەن رابەری حزبی حكمتیست ئاماژە بەوە دەدات كەحزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاگایان لەچینی كرێكاران نییەو تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەوڵدەدەن و «خەریكی سەرمایەگوزارین». عەبدوڵا دارابی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و رابەری حزبی حكمتیست لەم چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:»هیچ كام لەسەركردەكانی ئەمریكا جێگەی مەترسی نەبوون بۆ رژێمی ئێران و لەپێناو مافی كورد هیچكات رژێمی ئێرانیان سەركۆنە نەكردووە». هەروەها لەبارەی هێرش و پەلاماری سەلەفییەكان لەشاری مەریوان و سەقز ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە «سەلەفییەكان بەپاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ژیاون و تێكۆشاون هیچ جێگا‌و پێگەو پێكەوەیی كۆمەڵایەتییان لای خەڵك نیە». هاوڵاتى: ئێوە وەك حزبی حكمتیست لەكۆمەڵە جیابوونەتەوە، ئامانج و بەرنامەی ئێوە چییە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان؟ عەبدوڵا دارابی: (30) ساڵ پێش ئێستا لەكۆمەڵە جیابووینەوە، لەسەدا 80ی كۆمەڵە بووین و لە 1991 حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێرانمان پێكهێناو پاشان دوای (14) ساڵ لەئەوانیش جیابووینەوەو حزبی كۆمنیستی كرێكاری حكمتیست-مان پێكهێنا و لەوكاتە تائێستا لەئێراندا كاری چڕوپڕمان كردووە و ئاوات و ئامانجی و مەبەستی ئێمە رزگاری چینی كرێكارە لەئێران. بەچەشنێك ئیش دەكەین كرێكاران خۆیان سەروەر بن و بتوانن بەدەسەڵات بگەن و لەناوەندی بڕیارداندا بن، خۆیان چارەنووسی ژیانی خۆیان لەكوردستان و لەئێرانیشدا دیاری بكەن، رێكخستنەكانی ئێمە نەك تەنیا لەئێران، لەبەشێك لەوڵاتانی دیكەشدا هەیە. هاوڵاتى: هێزی چەكدارتان هەیە وەك حزبەكەی خۆتان؟ عەبدوڵا دارابی: ئێمە هێزی چەكداری ئاشكرامان نیە، بەڵام هەركات پێویست بكات ئەو هێزەمان بەڕێكخراوی لەناو خەڵكدا دەهێنینە ناو مەیدان، چونكە ئێستا خەباتی چینایەتی و كۆمەڵایەتی لەئێراندا هەموو رۆژیك بەئاشكرا دەبینێت، بۆیە ئێمە لەئێستادا هێزی چەكدار بەكارناهێنین، ئەو هێزە كاتێك بەكاردەهێنین كەپێویست بێت. هاوڵاتى: حزبەكانی رۆژهەڵات رەخنەیان لێدەگیرێت كە یەكهەڵوێست نین و لەناو بەرەیەكدا پێكەوە نین؟ عەبدوڵا دارابی: پێمانوایە ئاوات و ئامانجی حزبە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران هەمان سیاسین كەئێستا لەكوردستانی عێراق بەڕێوەدەچن نەك هیچی تر، چوون ئەم حزبانە بەئاشكرا بۆ بەرژەوەندی و قازانجی حزبایەتی خۆیان و سەرمایەدارانی كورد لەكوردستانی ئێران خەبات دەكەن. تائێستا چینی كرێكار كەزۆرینەی خەڵكی كوردستانن بەڕەسمی ناناسن و دان بەمافەڕەواكانیان نانێن، چونكە تەنیا ئامانجیان ئەوەیە خۆیان بەدەسەڵات و پلەو پایە بگەن، ئەم سیناریۆیە هەموو خەڵكیش بەئاشكرا دەیبینێت. بۆیە خەڵكی كوردستانی ئێران نایەوێت سیناریۆی كوردستانی عێراق، لەئێرانیش دووبارە ببێتەوە. هاوڵاتى: لەسێدارەدان بەردەوام رۆژانە لەئێراندا هەیە، بەشێكی دۆسیەكانیش لەسەر دۆسیەی كوردبوون و خەباتكردنە، كە هەندێك جار جاشەكان هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێرانن بۆ ئاشكراكردنی رێكخستنەكانی كورد؟ عەبدوڵا دارابی: لەنەزەری خەڵكی ئێران و كوردستاندا یەكەمین دوژمن، كۆماری ئیسلامی ئێران و بەكرێگیراوی كورد‌و تورك و فارس و عەرەبن. هەموان دەزانن رێكخەری سەرەكی بەكرێگیراوان لەئێران كۆماری ئیسلامییەو تاوانبارانی یەكەم پێش بەكرێگیراوان سەرانی ئەم رژێمەن، دۆسیەكانی لەسێدارەدانی خەڵك بەخاتر كورد بوون یاخود فارس و تورك بوون نیە، چونكە ژمارەی لەسێدارەدراوانی فارس و تورك زۆرترن لەكورد. رژێمی ئێران بەم شێوەیە پێناسە ناكرێت، چونكە رژێمێكی مرۆڤكوژو خوێنمژە و هەركەس دژی بێت و موخالفی لەگەڵ بكات بەدۆسیەی دوژمن بوون دەیگرێت و دەیكوژێت. هاوڵاتى: ئەم ماوەیە دووجار سەلەفیەكان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان هێرشیان كردۆتە سەر خەڵك؟ ئامانج چیە لەو هێرشانە؟ عەبدوڵا دارابی: ئەم سەلەفیانە لەسەرەتای سەرهەڵدانیان بەناوی خێرخوازەوە خۆیان پیشاندەدەن و تێدەكۆشن و خۆیان بەهێزدەكەن، دواتر وەك داعش رەفتار دەكەن و هیچ جیاوازییان نیە، بەغدادی كەخۆی ئیخوانی بوو. سەرەتا هاتن بەناوی دینەوە پارەیان دەدا بەخەڵك، تا بەلای خۆیاندا رایانكێشن. بەڵام ئەمانە ئێستا خۆیان ناساندووە و خەڵك دەیانناسێت، بەپاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ژیاون و تێكۆشاون بەناوی ریفۆرمخواز باڵی ریفۆڕمخوازی رژێم بەهێز بكەن، بەڵام ئێستا هەردوو باڵی رژێم بەر رق و توڕەیی خەڵك كەوتوون گڵۆیان كەوتۆتە لێژی و وەك گروپێكی فشار دەیانەوێت خۆیان بەخەڵكدا نیشانبدەن تا بەم چەشنە بتوانن لەدواڕوژی جمهوری ئسلامی پاریزگاری لەسەروەت و سامانیان بكەن، مێژووی ئەمانە لەكوردستانی ئێران زۆر رەش و خۆیناویەو هیچ جێگای پێكەوەیی كۆمەڵایەتییان لای خەڵك نیە. هاوڵاتى: هەندێك كات ئێران خۆی سەلەفییەكان دەستگیر دەكات؟ عەبدوڵا دارابی: راستە ئەوە دەبینریت، بەڵام لەڕاستیدا لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریی دەكرێن، چونكە ناتوانن بێ جمهوری ئێران یەك رۆژ بمێننەوەو بێ حیمایەتی ئەوان ناتوانن دەست بەرن بۆ خەڵكی ئێران، بەڵام كاركردنی سیستمی جمهوری ئێران وایە كەسی خۆشی دەستگیردەكات، بۆیە لەوانەیە جار بەجار كەسانێكیان لێ دەستگیر بكات. هاوڵاتى: خەڵكی كوردی رۆژهەڵات تاكەی ئەمە لەسەلەفییەكان قبوڵ دەكەن؟ عەبدوڵا دارابی: خەڵك تائێستا هیچی لەسەلەفییەكان قبوڵ نەكردووەو نایكات. تەمەنی ئەمانە گرێدراوە بەتەمەنی رژێمەوە، رژێم بڕوخێت خەڵك بەهیچ شێوەیەك ئەم كۆنەپەرستانە قبوڵناكات، خەڵك هەر ئێستاش كە رژێم پاڵپشتیان نەكات تەحەمولیان ناكەن، لەمەریوان بینیمان چی‌یان بەسەرهێنان، ئەو دەسەڵاتەی هەیانە تەنیا بەپشتگیری رژێمەوەیە. هاوڵاتی: دوای هاتنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا جۆو بایدن، ئێران بەم شێوازەی ئێستای بەردەوام دەبێت؟ عەبدوڵا دارابی: بەبیروڕای من هیچكام لەسەرۆكە كۆن و نوێكانی ئەمریكا جێگای مەترسی نەبوون بۆ رژیمی ئیسلامی ئێران، ترەمپ هیچكات دروشمی رووخانی رژیمی ئیسلامی ئێرانی هەڵنەگرتووەو لەپێناوی پیشێلكردنی مافی كورد لەئێراندا هیچكات رژیمی ئێرانیان سەركۆنە نەكردووە، ئەمریكا تەنیا ئەوەی لەڕژێمی ئێران دەوێت كەوەك بوكەڵە لەمشتی بێت و بەگوێی بكات. بەڵام ئێستا كەخەریكە حكومەتی ئیسلامی ئێران دەڕووخێت تەنیا چینی كرێكار‌و خەڵكی ئازادیخوازی ئێرانن نەك ئەمریكا. هاوڵاتی: ئەگەر حزبەكانی رۆژهەڵات پێكەوەبن و هەرسێ مانگ جارێك كەسێك سەرپەرشتی بكات، ناتوانرێت یەك وتاری دروستبكرێت؟ عەبدوڵا دارابی: یەكگرتنی ئەم حزبانە نە دەكرێت و نە گونجاویشە، چونكە هەریەكەیان بەرژەوەندی خۆی دەوێت، حزبایەتی زۆربەی بازرگانییە، بۆیە زۆربەیان كاردەكەن بۆ داهاتووی خۆیان لەئێراندا، بۆیە ناتوانین لەگەڵ ئەو حزبانەدا یەك بین و پێكەوە كاربكەین، بۆیە یەك وتاری ناكرێت.
هاوڵاتى بڕیارە مانگی داهاتوو هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەئێران بەڕێوەبچێت و پێشبینییەكان ئاماژەن كە رێژەی بەشداریی خەڵك لەنێوان (25%) بۆ (39%) دەبێت و كورد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان هیوایەكی ئەوتۆی لەسەر ئەو هەڵبژاردنە هەڵنەچنیوەو بانگەشەی بایكۆت گەرمترە لەبەشداریی. رێژەی بەشداریی كەمی كورد رەنگە بۆ چەند هۆكارێكی سەرەكیی بگەڕێتەوە چونكە بەپێی یاسا‌و دەستور ناتوانن خۆیان بۆ سەرۆك كۆماریی كاندید بكەن و دواجار ناوچە كوردنشینەكان لەدیدی كۆماری ئیسلامییەوە وەك جوگرافیایەكی سیاسی مەترسیدار لێی دەڕوانرێت و بەبەردەوامی تێڕوانینی ئاسایشی و ئەمنیی بۆ كورد‌و ئەو ناوچانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە زاڵە. لەماوەی پێنج رۆژدا (592) كەس لەئێران ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی تۆمار كردووەو لەئێستاوە (320) كەسیان بەهۆی نەبوونی ناسمانەو مەرجەكان رەتكراونەتەوە، زۆرترین ناوی دووبارە یان كاندیدی پێشوو بەشداریی ئەو پڕۆسەیەیان كردووە، بەڵام (14) كەسیان شانسی بەشدارییان لەهەڵبژاردنەكان زیاترەو سێ كەسیشیان ئەگەری سەركەوتنیان زیاترە. كورد‌و سەرۆك كۆماری لەئێران بەپێی تووێژینەوەیەكی ناوەندی تووێژینەوەی زانستی مرۆیی و لێكۆڵینەوەی كەلتوریی ئێران پێشتر‌و لەساڵی (1979) واتە یەكەم خولی هەڵبژاردنەكانی دوای رووخانی سیستمی پاشایەتی لەو وڵاتە، ئاستی بەشداریی خەڵكی كورد یان ناوچە كوردییەكان لەهەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران نزیكەی (13%) بووەو قۆناغ بەقۆناغ لەخولی شەشەم بۆ (53%) و دواتر لەخولی حەوتەمی سەرۆك كۆماریی بۆ (79%) بەرزبووەتەوە كەهۆكارەكەشی گەڕێندراوەتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاری و گەشەی ئەو ناوچانە. لەتووێژینەوەكەدا كە پشت بەئاماری بەشداریی خەڵكی كورد لەهەڵبژاردنە گەشتییەكان و سەرۆك كۆماریی ئێران لەپارێزگای (سنە) لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بەستووە، روونیكردووەتەوە خەڵكی ئەو ناوچانە زیاتر بەشداریی لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەوانییەكان دەكەن، چونكە كاندیدی كورد لەو هەڵبژاردنانەدا بوونیان هەیە، بەڵام بەپێچەوانەوەی ئاستی بەشداریی لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەو پارێزگایە بەراورد بەهەڵبژاردنەكانی دیكە زۆر كەمتر دەبێتەوە و تەنانەت هەر كاتێك رێگریی لەكاندیدی ریفۆرمخوازان كرابێت بۆ هەڵبژاردنەكان، ئەوا ئاستی بەشداریی خەڵك لەهەڵبژاردنەكاندا بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. لەئامارەكاندا ئەوە ئاشكرایە كەخەڵكی كورد لەحەوتەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران لەساڵی (1997) زیاترین رێژەیان لەبەشداریی لەهەڵبژاردنەكان تۆمار كردووەو رێژەی بەشدارییەكە گەیشتبووە زیاتر لە (79%) كەهیچ كات ئەو رێژەیە لەبەشداریی لەمێژووی ناوچە كوردییەكان دووبارە نەبووەتەوەو هۆكارەكەشی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كە خەڵك بەهیوای ریفۆرم و چاكسازیی لە تێڕوانینی كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەكورد زیاترین دەنگیان دا بە محەمەد خاتەمی، كاندیدی ریفۆرمخوازان لەو سەردەمەدا. دوای ئەوەی محەمەد خاتەمی لەساڵی (1997) و بەزیاتر لە (20) ملیۆن دەنگ بووە پێنجەمین سەرۆك كۆماری خولی حەوتەم، جارێكی دیكە لەساڵی (2001) خۆی بۆ خولی هەشتەم كاندید كردەوە، ئەگەرچی سەركەوتنی بەدەستهێنایەوە بەڵام ئاستی بەشداریی كورد بۆ (53%) دابەزی كە ئەمەش ئاماژەیە بەكەمبوونەوەی هیوای هەڵچنراوی خەڵكی كورد سەبارەت بە ریفۆرم و ریفۆرمخوازن لەئێران. ساڵی (2005) و لەهەڵبژاردنەكانی خولی نۆیەمی سەرۆك كۆماریی لەئێران، حزبی دیموكراتی كوردستان لەژێر كاریگەریی لێدوان و بەیاننامەی میرحسێن موسەوی و مەهدی كەڕوبی، كاندیدەكانی ریفۆرمخوازان سەبارەت بەچارەسەری كێشەی پێكهاتە نەتەوەییەكان لەئێران كەكوردیشی لەخۆ دەگرت، داوایان لەخەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد كەبەشداریی لەو هەڵبژاردنانە بكەن و ئەو حزبە ناڕاستەوخۆ داوای لەخەڵك كرد دەنگ بەكاندیدی ریفۆرمخوازان بۆ سەرۆك كۆماریی لەئێران بدەن، بەڵام ئەو داواكارییەی حزبی دیموكرات دادی ریفۆرمخوازانی ئێرانی نە لەڕۆژهەڵاتی كوردستان و نە لەئێران نەداو رێژەی بەشداریی خەڵكی كورد لەو هەڵبژاردنەدا بۆ (24%) دابەزی و مەحمود ئەحمەدی نەژاد، كاندیدی محافزكارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەقۆناغی دووەمی ئەو هەڵبژاردنانەدا سەركەوتنی بەدەستهێنا و بووە شەشەمین سەرۆك كۆماری ئێران. لەخولی دەیەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەئێران لەساڵی (2009) كە ئەحمەدی نەژاد، جارێكی دیكە بەشداریی تێدا كردووە و بۆ جاری دووەم بووەوە بە سەرۆك كۆمار، رێژەی بەشداریی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە (64%) لەقەڵەم دراوەو پێدەچێت ئەحمەدی نەژاد بەپۆشینی جلوبەرگی كوردی و سەردانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و بەرزكردنەوەی كاتیی ئاستی ئابوریی ناوچە كوردنشینەكان ئەم رێژە لەبەشدارییەی لە بەرژەوەندیی خۆی بەرز كردبێتەوە. كورد زیاترین دەنگی بەڕۆحانی داوە لەساڵی (2013) كە حەسەن رۆحانی وەك میانڕەوێكی سەر بە ریفۆرمخوزان خۆی بۆ خولی یانزەیەمی سەرۆك كۆماریی ئێران كاندید كرد‌و ئاماژەی بە رەچاوی كردنی پێگەی پێكهاتە نەتەوەییەكان ئێران بەتایبەت كورد لەجومگەكانی دەسەڵاتدا كرد‌و ئەمەش وایكرد رۆحانی (73%)ی دەنگەكانی كورد بۆ خۆی ببات و سەركەوتنی پێ مسۆگەر بكات بەڵام ئاستی بەشداریی خەڵك لەو ناوچانە لە (56%) تێپەڕی نەكرد. ساڵی (2007) جارێكی دیكە حەسەن رۆحانی وەك حەوتەمین سەرۆك كۆماری ئێران لە هەڵبژاردنەكانی خولی دوانزەیەمی سەرۆك كۆماری خۆی كاندید دەكاتەوە، ئەگەرچی ئەمجارەش رێژەی بەشداریی كورد (58%) بووە، بەڵام رێژەیەكی بەرچاو لەخەڵكی كورد دەنگ بە رۆحانی دەدەن و ئەو رێژەیەش كە زیاتر بووە لە (70%) بەراورد بەكۆی دەنگەكانی رۆحانی لەناوچە جیاوازەكانی ئێران زیاترین رێژەی دەنگی خاوێن لەبازنەی ناوچە كوردییەكان بووە واتا كورد لەئێران زیاترین دەنگی بە رۆحانی داوە. ئامارەكان ئەوە دەردەخەن كورد بەژمارە و رێژەی بەشداریی لەهەڵبژاردنەكاندا خوازیاری گۆڕانكاریی بنەڕەتییە بۆ باشبوونی دۆخی خۆی، چونكە بەپێی ئامارەكانی ئێران رێژەی بەشداریی كورد لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئێران لەپێنج خولدا كەمترین ئاست بووە لەئێران و لەڕووی بەشداریی كەم لە هەڵبژاردنەكاندا لەڕیزبەندی دووەم بووە، رەنگە ئەم بەشدارییە كەمە ئاماژە بێت بۆ بەدی نەهاتنی خەون و خواستەكانی و هەڵنەچنین هیوای بۆ سەرۆك كۆماریی لە ئێران. لەلایەكی دیكەشەوە لەدەستورو یاسای ئێستای ئێران‌دا پێوەری سەرەكیی كاندیدبوون بۆ سەرۆك كۆماریی ئەوەیە كە لەكەسانی سیاسیی متمانەپێكراوی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەر بەئاینیی شیعە بێت لەكاتێكدا بەشێكی بەچاوی كورد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بەسوننە ئەژمار دەكرێن. لەشكرێك كاندیدی سەرۆك كۆماری لەئێران رۆژی سێشەممە (11/5/2021) تۆماركردنی ناوی كاندیدەكانی خولی (13)ی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەئێران بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامبوو لەو ماوەیەدا (592) كەس ناوی خۆیان تۆمار كرد كەپێدەچێت زۆربەی هەرە زۆریان رەتبكرێنەوە. رۆژنامەی (ئافتابێ یەزد) كە نزیكە لە ریفۆرمخوازنەوە نووسیویەتی: لەشكرێك دەموچاوی دووبارە ناوی خۆیان بۆ سەرۆك كۆماریی لەئێران تۆمار كردووە، دەكرێت لەشكركێشی دەستەواژەیەكی گونجاو بێت بۆ پڕۆسەی ناو تۆماركردنەكە چونكە لەپێنج رۆژدا نزیكەی (600) كەس ناوی خۆیان تۆماركردووە لەكاتێكدا ئەو پڕۆسەیە گرنگترین هەڵبژاردنە لەوڵاتەكەداو زیاترین ناوی دووبارەی تێدایە و تەنانەت هەندێك كەس بۆ گاڵتەو خۆدەرخستن بەشداریی ناو تۆماركردنەكەیان كردووە. لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە؛ لەقۆناغی یەكەمی پێداچونەوە بە بەڵگەنامەكانی ئەو كەسانەی كەناوی خۆیان بەمەبەستی خۆكاندیدكردن لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی تۆمار كردبوو (320) كەسیان بەهۆی نەبوونی بڕوانامە و جیاوازی تەمەنی دیاریكراو‌و پێشینەی دادگایی و زیندانیی، رەتكراوەتەوەو بڕیاری كۆتایی لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریی كۆماری ئیسلامی ئێران (شورای نیگابان)ەو ئەوان ئەركیان یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی ئەو كەسانە دەبێت كە ناوی خۆیان تۆماركردووەو هەر كەسێك بتوانێ دەنگی حەوت كەس لەو ئەندامانە مسۆگەر بكات، دەبێتە كاندیدی سەرۆك كۆماریی لەئێران. سێ كوچكەی ناكۆكی كاندیدەكان هەریەكە لە عەلی لاریجانی سەر بەمحافزكاران و سەرۆكی پێشوی پەرلەمان و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی دەزگای داد‌و كاندیدی پێشوو ئێستای محافزكاران بۆ سەرۆك كۆماریی و ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سەرۆك كۆمار‌و كاندیدی پێشوو ئێستای ریفۆرمخوازان بۆ سەرۆك كۆماریی، ناوی خۆیان تۆماركردووە بەمەبەستی بەشداریی لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەئێران كە بڕیارە لەڕێككەوتی (18/6/2021) بەرێوەبچێت، ئەم سێ كەسە بەهۆی پۆست و دەسەڵات و لایەنەكانیان بە سێكوچكەی ناكۆك ناودەهێنرێن، چونكە پێكهاتەی سەرەكیی سێ جومگەی دەسەڵاتی (پەرلەمان و دادوەریی و حكومەت) لەكۆماری ئیسلامی ئێران بوون و هاوكات هەریەكەیان خۆی بەباڵی دژبەرو ركابەر لەقەڵەمداوە. شانسی سێكوچكەی (لاریجانی، رەئیسی، جیهانگیری) بۆ سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئێران بەراورد بەكەسانی دیكە زیاترە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە محافزكاران ژمارەی كاندیدی دیار‌و دووبارەیان زۆرە بۆ نمونە (مۆحسین رەزایی، سەرۆكی دەستنیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كە لەچوار خولی پێشوی سەرۆك كۆماریی ئێران كاندیدبووە بەڵام لەسێ خولدا سەركەوتنی بەدەستنەهێناوەو لەخولێكیشدا لەهەڵبژاردنەكان كشاوەتەوە، هاوكات سەعید جەلیلی، ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران كاندیدێكی دیكەی دیاری سەر بەمحافزكارانە، واتە محافزكاران خاوەنی سێ كاندیدی دیاری وەك (رئیسی، رەزایی، لاریجانی)ن، بەڵام ریفۆرمخوازان تەنها ئیسحاق جیهانگیرییان بەدەستەوە ماوەتەوە كە شانسی بۆ سەركەوتن هەبێت. رۆژنامەی (ئارمانێ میللی) كە سەر بە ریفۆرمخوازانە بەناونیشانی (یەك لایەن و سێ ناوەند) نووسیویەتی: عەلی لاریجانی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی دەزگای داد، ناوی خۆیان وەك كاندید بۆ سەرۆك كۆماریی لەئێران تۆمار كردووە، بەڵام رەئیسی و لاریجانی كە لەمحافزكاران ئەژماردەكرێن ئاوی پاكیان كردووە بەدەستی محافزكارانداو رایانگەیاندوە وەك كاندیدی سەربەخۆ بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكەن، ئەوەی روونە محافزكاران پەرتەوازییەكی بەرچاویان پێوە دیارەو بە «یەك لایەن و سێ ناوەند» لەئێران ناویان دەهێنرێت. ریفۆرمخوازانیش لەماوەی رابردوودا دوو جار توشی شۆك بوون و ئەویش بەهۆی پاشگەزبوونەوەی حەسەن خومەینی بۆ كاندیدبوونی بۆ سەرۆك كۆماریی، چونكە هیوای زۆریان لەسەر هەڵچنیبوو و دوای ئەویش محەمەد جەواد زەریف ئامادە نەبوو خۆی وەك كاندید بەشداریی پڕۆسەكە بكات بوو كەئەمەش هێندەی دیكە ریفرۆمخوازانی بێهیوا كرد، بۆیە تەنها بژاردەیەك كە بەدەست ئەو باڵەی كۆماری ئیسلامی ئێران مایەوە ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بوو، ئەمەش لەكاتێكدا جیهانگیری پێشتر و لەخولی (12)ی سەرۆك كۆماریی یەكێك بوو لەكاندیدەكان و لەبەرژەوەندیی حەسەن رۆحانی كشایەوە. جیهانگیری وەك پیشەی پێشوی لەدوایین ساتەكانی مۆلەتی ناو تۆماركردنداو دوای داوا‌و تكای سەركردەكانی ریفۆرمخوازان ناوی خۆی بۆ كاندیدبوون تۆمار كرد. گرەو لەسەر رێژەی كەمی بەشداریی و سەركەوتنە.. تائێستا ژمارەیەك راپرسیی لەئاستی بەشداریی خەڵك لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەئێران كراوەو بەپێی ئەو راپرسیانە رێژەی بەشداریی خەڵك لەنێوان (25%) بۆ (39%) دەبێت، كە ئەمەش شانسی محافزكاران بۆ سەركەوتن بەرزدەكاتەوە، هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئێران لەساڵی (2020) كە رێژەی بەشداریی (42%) بوو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی محافزكاران لەكۆی (290) كورسی (221) كورسی مسۆگەر بگەن و ریفۆرمخوازن بە لەدەستدانی (101) كورسیی خولی رابردوودا، تەنها (20) كورسی بەدەستبهێنن و ئەمەش گەورەترین شكستی ریفۆرمخوازان بوو كە زۆربەی شارەزایان، بەشداریی كەمی خەڵك بەهۆكاری ئەو شكستە گەورەیەی ریفۆرمخوازان ناودەبەن.