هاوڵاتى سیدات به‌کیر، ئه‌و سه‌رکرده‌ى مافیایهى ماوه‌یه‌که چه‌ند نهێنییه‌کى ناوخۆى تورکیا ئاشکراده‌کات، له دوایین ڤیدیۆیدا تیرۆرى ده‌وڵه‌ت و ئه‌ردۆغان ئاشکرا ده‌کات بۆ کوشتنى که‌سایه‌تییه‌کان له‌ژێر ناوى گروپى فه‌تحوڵا گوله‌ن و سیخوریدا و ده‌شڵێت، هاوسه‌ره‌که‌ى په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه کوژراوه. سیدات به‌کیر، که یه‌کێک بوو له به‌هێزترین سه‌رکرده‌ى مافیاکان له تورکیا و له‌ئێستادا له دوبه‌ى ده‌ژی، به چه‌ند گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیی، کۆمه‌ڵێک نهێنیى گرنگ و گه‌وره‌ى ده‌یان ساڵى ناو ده‌وڵه‌تى تورکیاى ئاشکراکرد. دوێنێ یه‌کشه‌ممه له دوایین گرته‌ى ڤیدیۆییدا، به‌کیر ئه‌وه‌ى ئاشکراکردووه، محه‌مه‌د ئاغار، وه‌زیرى پێشووى ناوخۆى تورکیا، له ساڵانى نه‌وه‌ده‌کان و له سه‌رده‌مى حکومه‌ته‌که‌ى تانسۆ چیله‌ر، ساڤاش بوڵدان، هاوسه‌رى په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان – هه‌ده‌په و کۆمه‌ڵێک هاوڕێى دیکه‌ى کوشتووه. به‌وته‌ى سیدات به‌کیر، محه‌مه‌د ئاغار له سه‌ره‌تاى ساڵانى 1990، پاره‌ى له چه‌ند بازرگانێکى کورد وه‌رگرتووه، که ساڤاش بوڵدان یه‌کێک بووه له‌وان، به‌ڵام دواتر محه‌مه‌د ئاغار بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کاره‌ى بشارێته‌وه، تانسۆ چیله‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاتى تورکیاى قهناعهتپێهێناوه، که “ده‌وڵه‌ت بۆ داهاتووى خۆی، چه‌ند ههونگاوێک هه‌ن ده‌کرێت بیاننێت”. بۆیه مافیا یاخیبووهکهى تورکیا ده‌ڵێت، ئه‌وکات تانسۆ چیله‌ر و ده‌وڵه‌ت بڕیاریاندا و ئه‌و بازرگانه کوردانه‌یان کوشت، که هاوسه‌ره‌که‌ى بوڵدان یه‌کێک بووه له‌وان. به‌کیر ڕه‌تیده‌کاته‌وه ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌پێناو وڵاته‌که و گه‌لى تورکیا ئه‌وکاره‌ى کردبێت، به‌ڵکو له‌پێناو سڕینه‌وه‌ى ڕابردووى وه‌رگرتنى پاره له‌و بازرگانانه ئه‌و کاره کرا. دواى کوشتنى ئه‌و بازرگانه کوردانه، بکوژان دادگایی‌کران، به‌ڵام هیچ تۆمه‌تێکیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرا و ئازادکران. دواى ئه‌و قسانه‌ى سیدات به‌کیر، په‌روین بوڵدان تویتێکى بڵاوکرده‌وه، نوسیویه‌تی، “به‌رده‌وام له ساڵانى ڕابردوودا وتومانه و ئێستاش دووباره ده‌یڵێینه‌وه، ساڤاش بوڵدان و هاوڕێکانى له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه کوژران که حوکمى وڵاتیان ده‌کرد، ئه‌وانه‌شى تاوانى کوشتنه‌که‌یان ئه‌نجامدا، له دادگاییکردنێکى سیناریۆئامێزدا بێتاوانییان وه‌رگرت، به‌ڵام دووباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه و ڕێکار دژى بێتاوانکردنیان ده‌گرینه‌به‌ر”. سیدات به‌کیر له‌و ڤیدیۆیانه‌ى سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتداران و حکومه‌تى تورکیا بڵاویکردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى ئه‌ردۆغان له‌ئێستادا له‌ڕێگه‌ى گروپى نێوده‌وڵه‌تیى کوشتن و تیرۆرکردنه‌وه، هه‌وڵى کوشتنى ده‌ده‌ن. سیدات له یه‌کێک له گرته ڤیدیۆییهکانیشیدا ڕاسته‌وخۆ ناوى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌هێنێت و باسله‌وه‌ده‌کات، داواى دانیشتنى ڕاسته‌وخۆ و کراوه‌ى لێکردووه، ئاماده‌ى ڕازیبوون بووه به هه‌ر مه‌رجێک، به به‌مه‌به‌ستى سازشکردنى سیدات له قسه‌کانى و ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاشکرایکردووه و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ دۆخى بێده‌نگبوون. ئه‌و سه‌رکرده‌ى مافیایهى تورکیا باس له‌وه‌ده‌کات، حکومه‌ته‌کانى پێشووى تورکیا و سه‌رده‌مى داد و گه‌شه‌پێدانیش، هه‌مان ڕێگه به‌کارده‌هێنن بۆ بێده‌نگکردنى هه‌رکه‌سێک، که کارى بازرگانیى گه‌وره‌به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانى ده‌وڵه‌ت، بازرگانیکردن به نه‌وت، گاز، چه‌ک و مادده‌ى هۆشبه‌ر ئاشکرابکات، به‌ڵام له‌ژێر ناوى جیاوازدا پرۆسه‌ى تیرۆرکردنه‌که ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، ده‌وڵه‌تى ئێستاى تورکیا ویستى له‌سه‌ر سڕینه‌وه و کوشتنى هه‌ر که‌سێک هه‌بێت، له‌ژێر بیانووى سیخوڕی، په‌یوه‌ندى به گروپه تیرۆریستییه‌کان و ڕێکخراوه‌که‌ى فه‌تحوڵا گیوله‌ن، ده‌ستگیرده‌کرێن و دواتر بێسه‌روشوێنیان ده‌که‌ن. له ئه‌ردۆغان و زاواکه‌ى نزیک بووه و یارمه‌تیى گروپه سورییه‌کانى داوه سیدات، به‌ر له هه‌ڵاتنى له تورکیا و چوونى بۆ دوبه‌ی، که‌سێکى نزیک له ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا و پارتى داد و گه‌شه‌پێدان بوو، به‌تایبه‌ت نزیکیى له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا و سه‌رۆکى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان، هه‌روه‌ها به‌رات به‌یره‌قدار-ى زاواى ئه‌ردۆغان.
هاوڵاتى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس وه‌ڵامى بڕیاره یه‌کلاکه‌ره‌وه‌که‌ى فه‌ڵه‌ستینى داوه‌ته‌وه بۆ ئاگربه‌ست و ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیووه که له کاتژمێردووى ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. که‌مێک پێش ئێستا، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى له راگه‌یه‌ندراوێکدا باسى له‌وه‌کرد، که پابه‌ندن به راگه‌یاندنى ئاگربه‌سته‌که ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه به‌پرۆژه‌ى ئاگربه‌ست و کۆتایى هێنان به گرژیى و ئاڵۆزییه‌کان. پێشتر ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیل ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئاگربه‌ستى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین دهبربڕى و دواتریش، گروپى چه‌کدارى حه‌ماسى فه‌له‌ستینیش پابه‌ندبوونى خۆى وه‌ک لایه‌نى دووه‌م به ئاگربسته‌که‌وه راگه‌یاند، ئاگربه‌سته‌که‌ش له کاتژمێر 2ى شه‌وى 20/21ه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیله‌وه، ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گابى ئهشکهنزى هاوتا ئیسرائیلییه‌که‌ى قسه‌ى کردووه و پێشبینى بایدنیان له‌باره‌ى راگه‌یاندنى ئاگربه‌سته‌وه بۆ ده‌ربڕیووه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیل به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا، هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه به‌شێوه‌یه‌کى تاکلایه‌نه رابگه‌یه‌نن، دواى چه‌ند کاتژمێرێکى دیکه‌ش، ئاگربه‌سته‌که ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هه‌روه‌ها میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکرده‌وه، له میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیران پێشنیارێکى بۆ ئاگربه‌ستى تاکلایه‌نه بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه پێشکه‌ش کردوه. میدیاکانى ئیسرائیل ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که دانوستانه‌کان تا ئێستا به‌نهێنى و به هه‌وڵى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میسر و تۆر وینسلاند نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدراون، نوێنه‌رایه‌تى میسر سه‌رۆکایه‌تى دانوستانه‌کانى کردوه و راوێژى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى حه‌ماس له که‌رتى غه‌ززه ئه‌نجامداوه، تۆر وینسلاندیش سه‌ردانى ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌رى کردوه بۆئه‌وه‌ى چاوى به ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ى حه‌ماس بکه‌وێت که به‌هۆى دۆخى شه‌ڕه‌وه له‌و وڵاته نیشته‌جێن. هاوکات ئه‌مڕۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆکى میسر لهپهیوهندیهکى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا داوای‌کرد، به‌په‌له هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستین رابگیرێت و دۆخه‌که هێوربکرێته‌وه. زیانه گیانییه‌کان تا ئێستا زیاتر 225 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینى له بۆردومانى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل‌دا کوژران که 64 یان منداڵن، زیاتر له هه‌زارو 600 که‌سى دیکه‌شیان برینداربون، هه‌روه‌ها 12 ئیسرائیلى کوژراون و 300 دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌یاند، هێزى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال شه‌وى ١٩ى ئایار له دژى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى هه‌شته‌مین باره‌گاى سه‌ره‌کیى جتى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له ئامه‌د، چالاکییه‌کى سه‌رکه‌وتوانه‌یان ئه‌نجامداوه. نیوەشەوی ڕابردوو، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە سەرتاسەری شاری ئامەدی باکووری کوردستان بیسترا، ڕوونبووەوە کە هێرش کراوەتەسەر ناوەندی فەرماندەیی هەشتەمی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک. بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، پێش تەقینەوەکان دەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبیسترێت و دەوترێت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتەسەر ئەو ناوەندە سەر بازییە. هەروەها بەپێی دیمەنەکان، دوای تەقینەوەکان، دەنگی تەقەیەکی زۆر لەناو فڕۆکەخانە سەربازییەکەوە دەبیسترێت، دوای ئەوەش دەیان ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه‌دا له‌سه‌ر هێرشه‌که‌یان بۆ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى سه‌ربازى ئاماد: "هێزه‌کانى به‌رگریى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال شه‌وى ١٩ى ئایار له دژى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیى ٨هه‌مین باره‌گاى سه‌ره‌کیى جێتى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له ئامه‌د چالاکییه‌کى سه‌رکه‌توانه‌یان ئه‌نجامدا. ئه‌و چالاکییه چالاکییه‌کى زۆر کاریگه‌ر و گه‌وره و ئهنجامێگیر بوو. ئه‌و چالاکییه ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره داگیرکه‌ره‌کانى خسته ناو ترسێکى گه‌وره‌وه. دواتر زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى ئه‌و چالاکییه‌وه بۆ راى گشتى و گه‌له‌که‌مان بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل -هه‌په‌گه- کوژرانى سه‌رکرده‌یه‌کى ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و ڕایگه‌یاند:"ده‌وڵه‌تى فاشیتى تورک، بۆ شاردنه‌وه‌ى شکسته‌کانى به‌رامبه‌ر گه‌ریلا، که‌وتووه‌ته درۆکردن". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى ئایارى 2021 ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌په‌گه له‌باره‌ى ئه‌و بانگه‌شانه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌سه‌ر گه‌ریلا و فه‌رمانده‌کانى بڵاویان ده‌کاته‌وه، ڕاگه‌یه‌نراوێکى بۆ ڕاى گشتى بڵاو کرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه: “ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک، له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان، شکستى هێناوه، بۆیه که‌وتووه‌ته درۆکردن، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به‌مدواییه له‌سه‌ر هێزه‌کانمان و فه‌رمانده‌کانمان بڵاو ده‌کاته‌وه، هیچ ڕاستییه‌کیان نییه". دوێنێ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، کوژرانى به‌رپرسى گشتیى په‌که‌که‌ى له‌سوریا ڕاگه‌یاند. ئه‌ردۆغان له وتارێکیدا له‌کۆبونه‌وه‌ى کابینه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار وتی" سۆفى نوره‌دین، به‌رپرسى گشتیى په‌که‌که له‌سوریا له‌ئه‌نجامى کارى دوور‌و درێژى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میت، له‌ئۆپراسیۆنێکدا له‌باکوری عێراق - هه‌رێمى کوردستان کوژراوه".
هاوڵاتى به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشوازیکرد له سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق و له‌دیداره‌که‌دا پێویستى پارێزگاریکردن له ئارامى وڵات، پاراستنى ئاسایش، سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت جه‌ختى له‌سه‌رکرایه‌وه . ئه‌مڕۆ 18ى ئایارى 2021، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به‌رهه‌م ساڵح، له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا پێشوازیکرد له مسته‌فا کازمی کرد. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتوه، له دیداره‌که‌دا جه‌ختکرایه‌وه له پێویستى پارێزگاریکردن له ئارامى وڵات و پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى یاسا و پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و گرنگى راوه‌دونانى پاشماوه‌ى تیرۆریستان که مه‌رامیانه ئاسایش و سه‌قامگیرى چه‌ند ناوچه‌یه‌ک بشێوێنن. هاوکات، پێویستى دابینکردنى پشتیوانى ته‌واو له هێزه ئه‌منییه‌کان به سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانییه‌وه بۆ ھێنانه‌دى ئاسایش و ئارامی. له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا ھه‌ردولا گفتوگۆیانکردوه ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و جه‌ختکراوه‌ته‌وه له پێویستى ره‌خساندنى که‌شێکى له‌بار و گونجاو و پشتیوانى و دابینکردنى ته‌واوى پێداویستییه‌کان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌که و گرتنه‌به‌رى باشترین رێوشوێنه‌کان بۆ رێگریکردن له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ و هه‌مو ئه‌و هۆکارانه‌ى ده‌بنه ھۆى ئه‌وه‌ى کاریگه‌رى له‌سه‌ر خواستى ده‌نگده‌ران دروست بکات له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌ى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵک، ھه‌روه‌ھا تاوه‌کو ده‌رهاویشته‌کانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ببێته مایه‌یى ھێنانه‌کایه‌وه‌ى خواستى ئازادانه‌ى خه‌ڵک. جه‌ختیکرایه‌وه له هه‌ڵوێستى نه‌گۆێ و پشتیوانى عێراق بۆ دۆزى فه‌ڵه‌ستین و ھێنانه‌دى داواکارى و مافه ره‌واکانی.
هاوڵاتى مەزڵوم كۆبانێ رایگەیاند، " ئەمریکا لە پشتیوانیكردنی ڕۆژئاڤا بەردەوام دەبێت". شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، “گفتوگۆمانکردووە لەبارەی پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی داعش و جەختکراوەتەوە لە پشتوانیی ئەمریکا لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک”. شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتبوون لە جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک به وه‌كاله‌ت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا . پێشتر ئەو شاندە ئەمریکییە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حكومەتی هەرێم کۆبووەوە و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرابوو.
هاوڵاتى سوپاى ئیسرائیل ورده‌کارى هێرشه‌کانى شه‌وى رابردووى سه‌ر شارى غه‌ززه‌ى بڵاوکرده‌وه که ماڵى سه‌رکرده‌کانى حه‌ماسیان کردووه‌ته ئامانج. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، سوپاى ئیسرائیل له راگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که شه‌وى رابردوو 54 فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئیسرائیلى به به‌کارهێنانى 110 مووشه‌ک چه‌ند ناوچه‌یه‌کى شارى غه‌زه‌یان بۆردومانکردووه. هه‌روه‌ها سوپاى ئیسرائیل ئاشکرایکرد بۆردومانه‌کانى شه‌وى رابردوو تونێل و 9 ماڵى سه‌رکرده‌کانى گرووپى حه‌ماسیان له غه‌ززه به ئامانج گرتووه، که وه‌ک خه‌زێنه‌ى چه‌ک به‌کاریان هێناون. چه‌ند بینه‌رێکى رووداوه‌که له‌نێو شارى غه‌زه‌وه ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگییه‌کان بۆردومانى باڵه‌خانه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و هه‌ندێک ماڵیان کردووه، که بۆ کاروبارى سه‌ربازى و مه‌شق و راهێنانى چه‌کداره‌کان به‌کارده‌هێندرێن. له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌ریه‌ک له میسر‌و ئوردون و تورکیا له‌لایه‌ک و ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داواى وه‌ستاندنى شه‌رو بۆردومانه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه موشه‌ک و بۆردومانه‌کان رانه‌گیراوه.
هاوڵاتى هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، رایگه‌یاند، له دوو چالاکى هێزه‌کانیاندا سه‌ربازێک و دو ئه‌ندامى میتى تورکى کوژراون و دو ئه‌ندامى دیکه‌ى میت بریندار بون. هێزه‌کانى رزگاریى عفرین، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکرد، رۆژى 10ى ئه‌م مانگه له چالاکییه‌کى هێزه‌کانیاندا دژ بنکه‌یه‌کى سوپاى تورکیا له نزیک گوندى "جلبیری" له ناحیه‌ى شێراوا، سه‌ربازێکى تورکیا کوژراوه. هاوکات به‌پێى به‌یاننامه‌که، هه‌مان رۆژ هێزه‌کانى رزگاریى عفرین له نزیک گوندى "برادێ"ى سه‌ربه ناحیه‌ى شێراوا، چالاکییه‌کیان له‌دژى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ژماره‌یه‌ک میت و سه‌ربازى تورکیا ئه‌نجام داوه‌و له ئاکامى چالاکییه‌که‌دا دو ئه‌ندامى میت کوژراون و دو ئه‌ندامى دیکه‌ى میتیش برینداربون.
هاوڵاتى کۆمپانیاکانى هێڵى ئاسمانیى ئیمارات بڕیاریاندا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان بۆ ئیسرائیل رابگرن تا ئه‌وکاته‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس کۆتایى پێدێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى ئیمارات رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه له‌ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى ئیسرائیل رابگرن، ئه‌مه‌ش له‌ترسى هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس که تائێستا بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها کۆمپانیاکه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هێڵى ئاسمانیى ئیسرائیل له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته‌کان. له‌به‌رانبه‌ردا ده‌زگاى فڕۆکه‌وانیى ئیسرائیل داواى له کۆمپانیا ئیماراتییه‌که کردووه، بۆ پاراستنى فڕۆکه‌کانیان له هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس، رووى گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان له فڕۆکه‌خانه‌ى بن گۆریون-ه‌وه بگوازنه‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى رامون له بیابانى نه‌قه‌ب. ئیمارات یه‌کێکه له وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ى که په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى کردووه‌ته‌وه‌و له‌مانگى ئه‌یلولى 2020ه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌ستپێکرد، که رۆژانه چه‌ندین گه‌شتى نه‌فه‌رهه‌ڵگرو بارهه‌ڵگر بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى ئیسرائیل ئه‌نجامده‌دات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، جه‌ند مه‌رجێکى بۆ راگرتنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند که یه‌کێکیان ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئیسرائیله له مزگه‌وتى ئه‌قسا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، تۆڕى سپوتنیک بڵاویکرده‌وه، خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ڕایگه‌یاند، پێویسته ئیسرائیل ده‌رکردنى دانیشتوانى شێخ جه‌راح ڕابگرێت و ئه‌و که‌سانه‌شى له توندوتیژییه‌کانى مزگه‌وتى قودس ده‌ستگیر کراون، ئازاد بکات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند”بۆ وه‌ستاندنى شهر پێویسته ئیسرائیل هێزه‌کانى له‌مزگه‌وتى ئه‌قسا بکاته ده‌ره‌وه و هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌کانیشى بۆ سه‌ر غه‌زه ڕابگرێت". هاوکات ئاشکراشیکرد، تورکیا و میسر و قه‌ته‌ر له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه و قودس. له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌هۆى هێرشه‌کانى حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ سه‌ریه‌کتر 139 که‌س له فه‌ڵه‌ستیینییه‌کان و کوژراون و هه‌زارى دیکه‌یان برینداربوون، به‌هۆى موشه‌که‌کانى حه‌ماسیشه‌وه هه‌شت که‌س و شه‌ش سه‌ربازى ئیسرائیلى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى بیست که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و عه‌لى لاریجانى سه‌رۆکى پێشووى ئێران دوو کاندیدى موحافزکارهکانن خۆیان کاندید کردووه بۆ سه‌رۆکى ئێران و له‌به‌رانبه‌ردا موحسین هاشمی، ئیسحاق جه‌هانگیرى وه‌ک دوو ریفۆرمخواز ئه‌مڕۆ ناوى خۆیان تۆمارکرد. ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، هه‌ریه‌که له ئیبراهیم ره‌ئیسی، موحسین هاشمی، عه‌لى لاریجانی، ئیسحاق جه‌هانگیرى ناوى خۆیان تۆمارکرد. ئیبراهیم ره‌ئیسى به‌ربژێرى سه‌ره‌کیى موحافزکاران، که هه‌ڵبژاردنى پێشووى به حه‌سه‌ن رووحانى دۆڕاند و سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ئێران و عه‌لى لاریجانی، سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مان له‌به‌ره‌ى موحافزکاران خۆیان کاندید کردووه. هه‌روه‌ها ئیسحاق جیهانگیرى که یه‌کێکه له سه‌رکرده ناسراوه‌کانى ئێران و جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئێرانه له‌به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان که هه‌شت ساڵه جێگرى حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆککۆماره، خولى پێشووى هه‌ڵبژاردن کاندید بوو، به‌ڵام به قازانجى رووحانى کشایه‌وه و موحسین هاشمى که یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى خۆى به درێژکراوه‌ى ڕه‌وتى هاشمى ره‌فسه‌نجانى ده‌زانێت، له‌به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان خۆى کاندید کردووه. پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى و پرسه ئابووریه‌کان گه‌مترین دۆسییه‌ن که کاندیده‌کان له‌کاتى ناوتۆمارکردندا خستیانه‌روو. عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ به‌شێک له کاندیده‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌په‌گه)، له ڤیدیۆیه‌کدا ده‌ڵێت 20 رۆژه به‌رگریى ده‌که‌ن و به‌ڕاستى به‌رخۆدانێکى گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌برێت. موراد قه‌ره‌یلان، له‌سه‌ر نه‌خشه زانیاریى له‌سه‌ر به‌رخۆدانى گه‌ریلا له‌به‌رامبه‌ر داگیرکاریى و شوێنى شهر دایه به‌شداربوانى کۆنفرانسی"هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى دژى داگیرکاریی" و بانگهوازییشى ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت و حزبه‌کانى باشوورى کوردستان و پارچه‌کانى دیکه کرد. موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌په‌گه) په‌یامێکى ڤیدیۆیى ئاڕاسته‌ى کۆنفرانسى ڕاوێژى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى دژى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک کرد، که له‌لایه‌ن که‌نه‌که‌وه ئاماده‌کاریى بۆکراوه و له ئێستادا له‌ڕێگاى تۆڕى زوومه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌ره‌یلان، له سه‌ره‌تادا سوپاسى که‌نه‌که‌ى کرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌تى پێیداووه و سڵاوى بۆ به‌شداربوانى کۆنفرانس نارد، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵدانه‌ى که‌نه‌که‌ى به تێکۆشانێکى گرنگ و پێویست ناوبرد. هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان، به‌م جۆره شرۆڤه‌یه‌کى گشتیى کرد: ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست شه‌ێ هه‌یه، بهڕێبازێکى نوێ شه‌ڕى جیهانیى سێییه‌مه، هه‌موو که‌س ده‌زانێت، دواى ئه‌و شه‌ڕه ناوچه‌که سه‌رله‌نوێ دیزاین ده‌کرێته‌وه، ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان، له هه‌ڵدان بۆ ئه‌وه‌ى له دیزاینى نوێ‌دا کورد شوێنى نه‌بێت، په‌یمانى ١٠٠ساڵیى لۆزان، دوو ساڵى ماوه و له ٢٠٢٣ حوکمى نامێنێت، ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ده‌ڵێت، ‘له لۆزاندا ئێمه مافمان پێشێلکرا’، ئه‌ردۆغان خۆى ئه‌مه‌ى وت، بۆیه ئاماده‌کاریى ده‌که‌ن، دواى په‌یمانى لۆزان، سنوورى میساقى میلـلیى له‌ڕووى سیاسیى و یاسایى و سه‌ربازییه‌وه بخه‌نه ڕۆژه‌ڤ. هاوکات قه‌ره‌یلان، ڕوونیکرده‌وه، کاتێک ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت له عه‌فرین هه‌تا سیده‌کان و خواکورک داگیر بکات و زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت، ئامانجى دروستکردنى بناغه‌ى ستراتیژیى میساقى میلـلییه. موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، له به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانى دهوڵیتى سه‌رده‌ست و داگیرکه‌ر، پێویسته ئێمه‌ى کوردیش خاوه‌ن ستراتیژیى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌یى بین، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسیى جدیى له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانمان دروست ده‌بێت. فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل، جارێکى دیکه جه‌ختیى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌ڵوێستى ناوخۆیى کرده‌وه و پشت به‌ستن به هه‌ڵوێستیى ده‌ره‌کیى ڕه‌تکرده‌وه و وتی: ئه‌م هێرشانه به‌بێ پشتیوانیى هێزى نێوده‌وڵه‌تیى پێکنه‌هاتوه و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌مریکا فڕۆکه ناتوانێت به‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌دا بفڕێت. قه‌ره‌یلان، تیشکى خسته سه‌ر بێده‌نگیى حکومه‌تى هه‌رێم و وتی: حکومه‌تى هه‌رێم بێده‌نگه و هه‌ڵوێستى نادیاره، بێده‌نگیى ڕه‌وایه‌تیى ده‌دات به هێرشه‌کانى تورکیا و وه‌ک ئه‌وه‌یه پشتیوانیى بکات، چونکه ئه‌و به چه‌ک تانک و تۆپ هێرش ده‌کاته سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان، به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم بوهێ به وته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ڵێت، ‘کێشه‌م له‌گه‌ڵ کوردنییه، بۆ په‌که‌که دێم’، وادیاره ئه‌وان باوه‌ێ به‌و قسانه ده‌که‌ن!. موراد قه‌ره‌یلان، له به‌رده‌وامییدا وتی: ده‌وڵه‌تى تورک بۆ ساڵێک و دوو ساڵ ناچێته هیچ شوێنێک، پیلانى ماوه درێژى هه‌یه، ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، تورک ٩٥٠ ساڵه له ئانادۆڵن، تا ئێستا چ به‌ڵێنێکیان به کورد دابێت، جێبه‌جێیان نه‌کردوه، نه له سه‌رده‌مى عوسمانیى و نه له سه‌رده‌مى کۆمارى تورک، له‌کاتى هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێکدا، به‌ره‌یه‌کى کورد ده‌خه‌نه پاڵ خۆیان و پێکه‌وه به‌ره‌ى سه‌رهه‌ڵدان ته‌سفیه ده‌که‌ن، بۆیه باوه‌ڕکردن به وته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها، ڕایگه‌یاند: حکومه‌تى هه‌رێم پشتى خۆیان به ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا قایم ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له شوێنى خۆیدا نییه، ده‌وڵه‌تى تورک ساڵى ١٩٩٤ له‌به‌رچاوى ئه‌مریکا و ئه‌وروپا توانى قوبرس داگیر بکات و تا ئێستاش له‌وێیه، ئه‌مریکا گه‌مارۆى خسته سه‌ر، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندییه‌کانیان باش بوو، تورکیا ده‌ستکه‌وتى گه‌لى کورد به مه‌ترسییدار بۆ داهاتووى خۆى ده‌بینێت، بۆیه گوێ بۆ هیچ که‌سێک ناگرێت، ده‌بێت باوه‌ڕمان به یه‌کێتیى خۆمان هه‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورک به‌ده‌یان جار کوردى فریو داوه، یارییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لى کورد ده‌کات، ده‌بێت مرۆڤ ئه‌م ده‌وڵه‌ته بناسێت و مه‌ترسییه‌کانى ببینن. قه‌ره‌یلان، دووباره جه‌ختى گرنگیى ههوڵهدانهکانى که‌نه‌که بۆ یهکسخستنى هه‌ڵوێستى کورد کرده‌وه و وتی: پێموایه، کاک مه‌سعود ئه‌و دۆخه ببینێت، کاتێک هه‌وڵدان هه‌بێت، مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر گه‌لى کورد ده‌بینن، هاوسه‌رۆکان و به‌ڕێوه‌به‌رانى یه‌نه‌که و به‌ڕێوه‌به‌رانى گۆڕان، چاودێریى دۆخه‌که بکه‌ن و هه‌ڵوێستى پێویست نیشان بده‌ن، هه‌ندێک لایه‌نى سیاسیى وه‌ک زه‌حمه‌تکێشان و شیوعى هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیوه، نه‌ک ته‌نیا باشوور، ده‌بێت هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان، حزب هونه‌رمه‌ند و ڕۆ شنبیر هه‌وڵى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بده‌ن، ئێمه‌ش وه‌ک په‌که‌که بۆ هه‌موو فیداکارییه‌ک ئاماده‌ین، چى له ئه‌ستۆماندا بێت، جێبه‌جێى ده‌که‌ین. له به‌شێکى تر‌ى په‌یامه‌که‌یدا، قه‌ره‌یلان زانیاریى وردى له‌سه‌ر شه‌ڕى ٢٠ ڕۆژه‌ى نێوان گه‌ریلا و هێزى داگیرکه‌ر خسته‌ڕوو، “ئه‌و هێرشانه‌ى تورکیا، ئۆپه‌راسیۆنێکى ئاسایى نییه، سووپایه‌کى گه‌وره‌ى هێناوه و چه‌ته‌ى سووریا ش تیایدا به‌شدارن، ته‌کنیکێکى زۆر به‌رفراوان به‌کاردێنن، به‌رده‌وام بۆردوومان ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا شه‌ێ بکات، له شه‌وى ٢٣ى نیسان هێرشى ده‌ستپێکرد، له ڕۆژى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نیی، وه‌ک ئه‌وه‌ى چى به‌سه‌ر ئه‌رمه‌ن هینا به‌سه‌ر ئێمه‌شى دێنێت، ئه‌مه په‌یام بوو، به‌ڵام ئێمه‌ش ئاماده‌کارییمان کردبوو، ده‌مانه‌وێت هێزێکى پرۆفیسیۆناڵ ته‌کنیکى دووژمن تێکببه‌ین و شکست به دووژمن بێنین، به‌رخۆدانێکى زۆر گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ین”. وتیشی: له هه‌ندێک شوێنى دووژمن له شوێنى ڕۆژى یه‌که‌میه‌تى و هیچ پێشڕه‌ویى نه‌کردوه، له هه‌ندێک شوین چه‌ند کیلۆمه‌ترێک هاتوه‌ته پێش، به‌س شه‌ێ به‌رده‌وامه. موراد قه‌ره‌یلان به نه‌خشه زانیاریى له‌باره‌ى به‌رخۆدانى گه‌ریلا و ناوچه‌کانى شه‌ڕه‌وه دایه به‌شداربوانى کۆنفرانس، ڕوونیکرده‌وه ڕه‌نگى سوور نیشانه‌ى هه‌بوونى ده‌وڵه‌تى تورک و زه‌رد گه‌ریلایه له‌و ناوچانه. هه‌روه‌ها، ڕایگه‌یاند، له مه‌تینا، سوپاى داگیرکه‌ر هاتوونه‌ته گردى زه‌ندۆرا، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه داگیرى بکه‌ن و ٢٠ ڕۆژه شه‌ێ له‌وێ به‌رده‌وامه، شه‌ڕى قورسیش له ئاڤاشینه، گردى مام ڕه‌شۆى گرتوه، به‌ڵام هێشتا سهێ به‌رده‌وامه. له کۆتاییشدا جه‌ختیکرده‌وه، بۆ گه‌ریلا ئامانج سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامێکى مه‌زنه، ئه‌گه‌ر هاوکاریى بۆ گه‌ریلا هه‌بێت، داگیرکاریى تورکیا لێره تێکده‌شکێت، هاوکارییش نه‌بێت، ڕه‌نگه درێژ بکیشێت، به‌ڵام ئامانج تێکشکاندنى داگیرکارییه”ئێمه خه‌باتى ئێوه به‌گرنگ ده‌بنینین و خه‌باتێکى پیرۆزه، باوه‌ڕمان هه‌یه ئه‌نجامى هه‌بێت”.
هاوڵاتى شه‌ڕو پێکدادانى نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى به‌رده‌وامه و ته‌ندروستى که‌رتى غه‌زه ئاشکرایکرد، ژماره‌ى قوربانیانى بۆردومانه به‌رده‌وامه‌کانى ئیسرائیل بۆ 139 کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداره. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، به‌پێى لێدوانێکى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که‌رتى غه‌زه‌ى فه‌ڵه‌ستین، ئامارى ئه‌و که‌سانه‌ى له هێرشه‌کاندا کووژراون گه‌یشتووه‌ته 139 که‌س و له‌ناو کوژراوه‌کاندا 39 منداڵ و 22 ژن هه‌یه. هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که‌رتى غه‌ززه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که زیاتر له هه‌زار که‌س له‌ئه‌نجامى بۆردومانه‌کانى ئیسرائیل برینداربوون. هاوکات لین هاستینگز، رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند:" ده‌یان هه‌زار خێزانى فه‌ڵه‌ستینى ماڵه‌کانى خۆیان جێهێشتووه له ترسى بۆردومانه‌کانى ئیسرائیل". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند:" که به‌شێک له فه‌ڵه‌ستینییه‌کان چوونه‌ته خوێندنگا‌و مزگه‌وته‌کانه‌وه و پێویستیان به دابینکردنى ئاو خۆراکه و چاودێرى ته‌ندروستییه.
هاوڵاتى دواى هێرشى سه‌له‌فییه‌کانى شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بۆسه‌ر گه‌ڕه‌کێک، ئه‌مجاره‌یان له شارى سه‌قز به بیانوى خواردنى مه‌ى په‌لامارى چه‌ند که‌سێکیانداوه و به سه‌ختى برینداریان کردوون. رێکخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه که شه‌وى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى مه‌ل قه‌ڕنى شارى سه‌قز، گروپێکى سه‌له‌فى به پاساوى خواردنى مه‌ی، به چه‌قۆ هێرشیانکردووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک و به سه‌ختى برینداریان کردوون. له‌و هێرشه‌دا چه‌ند که‌سێک برینداربوون و برینى یه‌کێک له‌وانه به‌ناوى “هاوڕێ مه‌له‌کی” زۆر قورسه و که‌سێکى دیکه به‌ناوى شه‌هروز له په‌لاماره‌که‌دا بریندار بووه. چه‌ند شایه‌تحاڵێک له ڕوداوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که سه‌له‌فییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان کردووه، که سه‌رى ئه‌و که‌سانه ده‌بڕن و پیشتریش هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌یان له چه‌ندین که‌سى دیکه کردووه. ڕۆژى دووى ئه‌م مانگه، چوار که‌س که خۆیان وه‌ک سه‌له‌فى ناساندبوو، هێرشیان کرده‌سه‌ر گه‌ڕه‌کى دارسێران له شارى مه‌ریوان و به‌بیانوى فرۆشتى مه‌ى له‌و کۆڵانه هه‌وڵى سه‌ربڕینى چه‌ند که‌سێکیاندا. هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ئه‌و سه‌له‌فییانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران خۆیانه‌وه پشتگیرى ده‌کرێن و له‌کاتى هێرشیش بۆسه‌ر هاوڵاتییان هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ناکرێت.