ئێران لە ساڵێکدا نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار تۆن کاڵای هەناردەی دو مەرز لە هەرێمی کوردستان کردوە و پارێزگای سنە زیاترین بەربومی کشتوکاڵی هەناردە کردوە. خەلیل حەیدەری، چاودێری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند؛ لە ساڵی رابردودا بڕی یەک ملیۆن و 670 هەزار و 294 تۆن کاڵا و بەروبومی رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە کە 986 هەزار 791 تۆنی لە رێگەی مەرزەکانی باشماخ و سەیرانبەن-ەوە بوە. ئاماژەی بەوە کردوە تەنها لە رێگای گومرگی پارێزگای سنە لەو دوو مەرزەی هەرێمی کوردستان بڕی 986 هەزار و 791 تۆن بە بەهای 443 ملیۆن و 810 هەزار دۆلار کاڵا هەناردە کراوە و لە رێگای ژمارەیەک گومرگی پارێزگاکانی ئێران بڕی 683 و 503 تۆن کاڵا بە بەهای 398 ملیۆن و 911 هەزار دۆلار کاڵا هەناردەی باشماخ و سەیرانبەن کراوە. حەیدەری رونی کردوەتەوە؛ لە کۆی ئەو کاڵا و بارانەی لە پارێزگای سنەوە هەناردەی هەرێم کراوە 52%ی بەروبومی کشتوکاڵی بوە.
هاوڵاتی سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگهیاند، هاوكاری لهنێوان حكومهتی ههرێمی كوردستانی عێراق و بانكی ناوهندی ههیه، بهمهبهستی كردنهوهی لقهكانی له ههرێم، بۆ دابینكردنی دراوی بیانی بۆ بازرگانهكان و ئهوانهی كار دهكهن له ههرێم، ههروهها بۆ هاوڵاتیان بهپێی مهرجهكان، دهشڵێت، "ئهركی حكومهتی فیدڕاڵه موچهكانی فهرمانبهران له ههرێم یان لهههر پارێزگایهكی دیكه خهرج بكات". سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار ئاماژەی بە دوا پێشھاتەکانی رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عێراق کرد و سەبارەت بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی ٤ی نیسان رێککەوتنێکی گرنگە بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان و لە پرۆژەیاسای بودجەدا جێگیرکراوە. سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمیش سودانی رایگەیاند، کەمبوونەوەی ھەناردەی ٤٧٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانە ژمارەیەکی گەورەیە و زیان بە ھەموو لایەک دەگەیەنێت، لەچەند رۆژی داھاتووشدا کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیاکانی دەرھێنانی نەوت رێککەوتن ئیمزا دەکەن و داوا لە تورکیا دەکەن ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە. سودانی جەختیشیکردەوە، دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم و ھەموو پارێزگاکانی عێراق ئەرکی حکومەتەو خەڵات نییە، وتیشی، پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە لەسەدا ١٢.٦٧ جێگیرکراوە و گۆڕانکاری تێدا نەکراوە. لهبارهی ئاڵوگۆڕ له نرخی بههای دۆلار بهرامبهر بهدینار له ساڵانی رابردودا، رونیكردهوه، "ههمو ئالوگۆڕهكانی نرخی دۆلار لهئهنجامی جێبهجێنهكردنی رێكهوتنی واژۆكراوی نێوان حكومهت و بانكی ناوهندی لهگهڵ فیدڕاڵی ئهمریكی بو لهماوهی رابڕدو، ماوهی رێكهوتنهكه دو ساڵه و له15ی تهشرینی دوهمی 2022 كۆتایی هاتوه، كهواته كهمتر له مانگێك لهپێش دهستپێكردنمان". ههروهها دهڵێت، "بڕیارماندا پێگیری بهسیستهمی بانكی جیهانی بكهین و رێكاری زۆرمان لهبانكی ناوهندی و حكومهت و كهرتی تایبهت ئهنجامماندا، خهمی ئێمه پاراستنی نرخی كهل وپهلی خۆراك بو، لهگهڵ تێپهربونی كات پێگیربون بهپێوهرهكانی بانكی زیاتر بوه و ههموو بازرگانهكان دهست بهكارهێنانی پهنچهری ئهلیكترۆنی كردوه و یارمهتیمان داون بۆ بهدهستخستنی دراوی بیانی بهنرخی فهرمی لهجێگای راهاتن لهسهر بازرگانیكردنێكی ناشهرعی". محەممەد شیاع سوودانی ئەوەشی خستەڕوو "دیناری عێراقی بەهێزە و وڵات لە باشترین دۆخی دارایی دایە، بەهای هەر دۆلارێک بەرامبەر بە دینار بۆ 1320 دینار دابەزێت".
ئێران رێوشوێنەکانی سەپاندنی سەرپۆش بە ناچاریی توند دەکاتەوە و رۆژانە هەزاران کورتەنامە بۆ بەشداربوانی هێڵەکانی مۆبایل رەوانە دەکات. میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردوە؛ تێچوی سەرجەم ئەو کورتەنامانەی تەنها لە 24 کاتژمێردا بۆ ئاگادارکردنەوە لە سەرپۆش نێردراوە زیاتر لە یەک ملیارد و 514 ملیۆن تمەن بوە کە بە دۆلار دەکاتە 30 هەزار دۆلار. پێگەی (خەبەرئۆنلاین) بڵاوی کردوەتەوە لە رۆژی یەکشەممەی رابردو و تەنها رۆژێک دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی پۆلیس بۆسەپاندنی سەرپۆشی بە ناچاریی، هەزارن کورتەنامەی هۆشداریی بۆ دانیشتوانی ئێران نێردراوە و هەردوو رەگەزەکە لە سزاکانی پابەندنەبون بە سەرپۆش ئاگادار کراونەتەوە. پۆلیسی ئێران رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە هەڵمەتێکی بۆ سەپاندنی سەرپۆشی بەناچاری و رێگریی لە ژنان و کچانی بێسەرپۆش لە وڵاتەکە راگەیاند و لە رۆژی یەکەمی ئەو هەڵمەتەدا دەیان شوێنی گشتی بە بیانوی بونی ژنان و کچانی بێسەرپۆش داخران. پۆلیس رایگەیاندوە؛ تەنها لە یەکەم رۆژی ئەو پلانەدا هەزار کورتەنامەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە رەوانەکراوە کە شۆفێر و سەرنشینەکانیان پابەندی سەرپۆش نەبون و بە وتەی سەعید مونتەزیرمەهدی، وتەبێژی پۆلیسی ئێران نزیکەی 84%ی ئەوانەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ رەوانە کراوە پابەندبونی خۆیان راگەیاندوە بەڵام ئەوانەی پابەندنی سەرپۆش نەبن، ئۆتۆمبێلەکانیان رادەگیرێت و سزا دەدرێن. ئاماژە بەوە کراوە تەنها لەو رۆژەدا 155 دوکان و خواردنگە و هۆڵی بۆنەکان بەهۆی پابەندنەبون بە سەرپۆشەوە داخراون و سێ هەزار و 500 شوێنی دیکەش ئاگادارکردنەوەیان بۆ کراوە. بە پێی بڕیاری دادگا و هەڵمەتی پۆلیسی ئێران هەر شوێن و دامەزراوە و دوکان و مارکێت و خواردنگەیەک رێگە بە کچان و ژنانی بێسەرپۆش بدات ئەو شوێنە دادەخرێت.
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدانی ریفراندۆم لە وڵاتەکە رەت دەکاتەوە و دەڵێت: لە هیچ شوێنێکی جیهان پرس بە هەمو خەڵکێک ناکرێت و هەمو پرسێکیش ناخرێتە راپرسی و ریفراندۆمەوە. عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ و لایەنگری کۆماری ئیسلامی، ئەنجامدانی ریفراندۆم و راپرسیی لەو وڵاتە رەت کردەوە و رایگەیاند توانای چارەسەریی کێشەی وڵاتەکەیان هەیە و هەمو پرسێک پێویستی بە وەرگرتنی رای هەمو خەڵک نییە. بە وتەی خامنەیی ئەگەر کێشەکانی ئێران 100 هێندەی دیکەش گەورەبن پێویست بە ریفراندۆم ناکات و توانای چارەسەری کێشەکانیان هەیە بەڵام نابێت بێ هیوا بن. خامنەیی وتی: هەندێک کەس لەسەر بنەمای سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شیکردنەوەی بە لێشاو بۆ بارودۆخەکان دەکەن ئەوەش هەڵەیە. وتەکانی خامنەیی لەکاتێکدایە پێشتر میرحسێن موسەوی، سەرکردەی بزوتنەوەی سەوز و باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی کە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە داوای کرد بەهۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان و چارەسەری کێشەکانی ئێران ریفراندۆم لەسەر دەستورێکی نوێ بکرێت. دوای موسەوی، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران داوای کرد ریفراندۆم لە وڵاتەکەدا بەڕێوبچێت و جگە لەو دو سەرکردەیەی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی داوای راپرسی سەرتاسەریی و ریفراندۆمیان کردبو.
هەدەپە تیرۆرکردنی حسێن تورەلی هاوڵاتی باکوری کوردستان شاری دهۆک ئیدانە کرد و وتی، " رووڕەشیەکی گەورەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی کۆمەڵکوژیەکان." لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) راگەیەندراوێکی لەبارەی تیرۆرکردنی حسێن تورەلی هاوڵاتیەکی شاری باتمانی باکوری کوردستان لە شاری دهۆک بڵاوکردەوە. هەدەپە دەڵێت، " دوێنێ شەو، لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان کارسازێک بە ناوی حسێن تورەلی تیرۆرکرا. حسێن تورەلی هاوڵاتی تورکیا بوو و بەهۆی فشارەکانی سەر کورد بە ناچاری کۆچی کردووەتە هەرێمی کوردستان. ئەو هێزانەی تورئەلیان تیرۆر کرد بیانی نەبوون. ئەو هێزانە پێشتر بە هەمان شێوە، رۆژنامەنووس و ئەکادیمی ناگیهان ئاکارسەل، یاسین بوڵوت، محەمەد زەکی چەلەبی و زۆر سیاسەتمەداری دیکەیان شەهید کرد. باش دەزانین کە ئەو هێزانەی ئەم تیرۆرە دەکەن، بە هەمان شێوە هێرش دەکەنە سەر کەمپی مەخمور کە دانیشتووانەکەی لە نەوەتەکانی سەدەی رابردوودا بەهۆی سووتان و وێرانکردنی گوندەکانیان ناچار بوون کۆچ بکەن. هەدەپەش راشیگەیاند، ئەو هێزانەی ئەم کۆمەڵکوژیە دەکەن، بە شێوەیەکی ئاشکرا بە کورد دەڵێن، " لەم جیهانە هیچ شوێنێک بۆ ئێوە ئارام نییە و لە هیچ شوێنێک رێگە نادەین ئێوە بژین'. رووڕەشیەکی گەورەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی کۆمەڵکوژیەکان! هەدەپە لە کۆتاییدا کەشتنی ئەو هاوڵاتیەی باکوری کوردستان بە توندی شەرمەزار کرد و وتی، " باش دەزانین ئەو هێزانەی نەوەتەکانەوە تاوەکو ئێستا کوشتن و کۆمەڵکوژی دژی کورد دەکەن، لە چی دۆخێکداین. چارەنوسی ئەو هێزانەی ئەمڕۆش هێرش دەکەنە سەر کورد، وەک هێزەکانی پێشوو دەبێت. پێشتریش سەرمان دانەنەواند و ئەمڕۆش داینانەوێنین. بانگەوازی لە گەلی کورد و هەموو هێزە شۆڕشگێرەکان و دیموکراتەکانی تورکیا دەکەین: لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێست پیشان بدەن."
هاوڵاتی دوێنێ دووشەممە لەناو بازاڕی فامیلی مۆڵ لە شاری دهۆک هاوڵاتییەک بە ناوی حسێن تۆرەلی بە حەوت گولە بە سەختی بریندار کرا، دوای گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. تەقەکەرەکەش تائێستا دەستگیر نەکراوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی هاوڵاتی لە سەرچاوەیەکەوە دەستی کەوتووە، ئەو هاوڵاتییە ناوی حسێن تۆرەلی یە و خاوەنی خواردنگەی 'ئاسڵی بۆرەک'ە لە ناو فاملی مۆڵی دهۆک و ئەوە دووەم جاریشە تەقەی لێدەکرێت. ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، "مانگی ئایاری ساڵی رابردووش هێرشی چەکداری کرابووە سەری و بریندار ببوو". وتیشی ،" دەزگای میتی تورکی لە پشتی ئەم کارەوەن ."
پۆلیسی ئێران رایگەیاند خراپیی جۆری ئۆتۆمبێلی بەرهەمی وڵاتەکە ژمارەی قوربانییانی روداوەکانی هاتوچۆی زۆر کردوە و پزیشکی داد ئاشکرای دەکات لە 20 رۆژدا زیاتر لە هەزار کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە. کەمال هادیانفەر، بەڕێوبەڕی پۆلیسی هاتوچۆ لە ئێران رایگەیاند؛ بەهۆی خراپی و رەچاونەکردنی ستانداردە جیهانییەکان لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی وڵاتەکە لە هەر کاتژمێرێکدا (1.9) کەس واتە نزیکەی دوو کەس بە روداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن. هادیانفەر وتویەتی: خەڵک گیانی خۆیان خۆش دەوێت بەڵام بەهۆی گیرفانیانەوە و ئاستی داهاتیان ناچارن ئۆتۆمبێلی دروستکراوی وڵاتەکە بەکاربهێنن کە رەنگە وەک پێویست گیانیان نەپارێزێت. بە وتەی بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران لە هەر کاتژمێرێکدا جگە لە گیانلەدەستدانی دوو کەس نزیکەی 20 بۆ 25 کەس لە روداوەکانی هاتوچۆی وڵاتەکە بریندار دەبن و 32 دامەزراوەی حکومەت و کارگەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بەرپرسیارن لەو قوربانییانە. وتەکانی هادیانفەر لە کاتێکدایە ئێران باجی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوەی وڵاتەکەی تا نزیکەی دوو هێندەی نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەرز کردوەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک ناچار بێت ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ناوخۆ بەکاربهێنێت. لە لایەکی دیکەوە پزیشکی دادی ئێران رایگەیاندوە تەنها لە 20 رۆژی سەرەتای بەهاری ئەمساڵدا هەزار و 146 کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا کە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە. فارس عیسا، سهرۆكی نوێنهرایهتی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بهغدا ڕایگەیاندووە، ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق له كۆبونهوهی ئهمڕۆیدا به كۆی دهنگ بڕیاریداوه گوژمهیهك پاره بۆ موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان بنێرێت كه بڕهكهی 400 ملیار دیناره. ئاماژهی بهوهشكردووە، جێبهجێكردنی بڕیارهكه كۆمهڵێك رێوشوێنی ئیداری پێویسته و دواتر رهوانه دهكرێته سهر ههژماری بانكی حكومهتی ههرێمی كوردستان. ئەمەشلەکاتێکدایە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا پێشنیازی کرد کە بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکومەت بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو پێشنازەی خستووەتە دەنگدانەوە و بەکۆی دەنگ پەسند کرا. ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیارە حکومەتی عێراق بینێرێت، 400 ملیار دینارە و بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
هاوڵاتی دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە بەغدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت تاوانباردا سەپاند کە بە راکێشانی زیندانییەکانی ناو زیندانەکانی داعش تۆمەتبار کرابوون. ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی نیسان 2023، دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، دادگای تاوانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت کەسدا سەپاندووە، کە لە بەشی چاکسازی عێراقی، زیندانی تاجی و زیندانی کیفل و زیندانی کەرخ، زیندانن، بەهۆی ئەوەی بەیەکەوە پەیوەندیان کردووە بە زیندانیانی داعشەوە بۆ پێکهێنانەوە و پلاندانان بۆ هەڵهاتن لە زیندانەکان و دروست کردنەوەی هەیکەلیەتی رێکخراوەکە. ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى ئاشکرای کردووە، تۆتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە فەرمانیان کردووە بە رێکخستەوەى رێکخراوى داعش لەنێو گرتووخانەکاندا و ئەمیر و بەرپرسیان بۆ دیاریکردوون. بڕیارەکەى دادگا بەگوێرەى هەردوو مادەى چوار و دووى یاساى بنەبڕکردنى تیرۆرە، کە تایبەتە بە "پیلانگێڕى بۆ کارى تیرۆریستى" و، سزاکەیان لەنێوان بەندکردنى تاهەتایی تاوەکو لەسێدارەدانە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "دادگا بڕیارەکەی بەپێی ماددەی چوارەم و ماددەی دووەم 3ی یاسای دژە تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرکردووە."
هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکدا بۆ ئەردۆغان رایگەیاند، ئەگەر وڵات بەرەو هەرزانی ببات، بەڵێن بێت خۆی لە زینداندا دەمێنێتەوە و نایەتە دەرەوە. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی 2016ەوە زیندانیکراوە و لەگەڵ بانگەوازەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، بەڵام حکومەتی تورکیا ئامادە نییە ئازادی بکات، لەبارەی دۆخی ئابوری تورکیا لە رێگەی تویتێکەوە، پەیامێکی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کرد. پەیامەکەی دەمیرتاش بەم شێوەیەیە، " بەڵێنی ئەردۆغان کە ٢١ ساڵە لەسەر دەسەڵاتە ئەمەیە، ' سەلۆ لە زینداندا دەهێڵمەوە'. تو بەهای دۆلار بۆ ٥ لیرە، نرخی نان و پیاز بۆ یەک لیرە، نرخی گۆشت بۆ ٥٠ لیرە دابەزێنە و رێژەی هەڵاوسان بۆ ٢٪ دابەزێنەوە: بەڵێن بێت، من خۆم لە زینداندا دەمێنمەوە و نایەمە دەرەوە." هەرچەندە بەرپرسانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایانگەیاندووە کە ئەگەر ببنە دەسەڵاتدار بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش و هاوڕێکانی جێبەجێ دەکەن، بەڵام داواکاری کۆماری تورکیا لە دوایین دانیشتنی دۆسیەی کۆبانێدا کە ١٥ی ئەم مانگە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، داوای کرد حەوت جار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دەمیرتاشدا بسەپێندرێت.
هاوڵاتی کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیای چاودێریی چینی هیکڤیژن ڕەتیکردەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی زانیارییەکان بە حکومەتی ئەمریکا بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت سیخوڕی بەسەر چینەوە بکات. کۆمپانیاکە گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی کامێرای چاودێرییە لە جیهاندا و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دەوڵەتی چین هەیە. ئەمریکا پێشتر بەرهەمەکانی هیکڤیزیۆنی لە زنجیرە دابینکردنی حکومەتەکەی قەدەغە کردبوو، بەڵام لە مانگی نۆڤەمبەردا ڕێکخەرانی ئەم کارە هەنگاوێکی زیاتریان برد و قەدەغەکردنی سەرتاسەرییان خستە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ئاماژەدان بە نیگەرانییەکان لە ئاسایشی نیشتمانی. لە بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراوی حکومەتی ئەمریکادا کە بی بی سی بینیویەتی، هیکڤیژن بە "هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە هەواڵگرییەکانی چین" وەسف دەکرێت و "پەیوەندی لەگەڵ فرۆشیاران بەکاردەهێنێت بۆ پۆشینی بەرهەمەکانی بۆ فرۆشتن بە دابینکەرانی حکومەت". کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا کاردەکەن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان لە زنجیرەی دابینکردنیان دوور بخەنەوە و "دڵنیابن لەوەی کامێراکەکانمان هەرگیز بە شێوەیەکی نادروست نەفرۆشرێن" بە حکومەتی ئەمریکا.. لە بەریتانیا، لە مانگی نۆڤەمبەردا بە وەزارەتەکانی حکومەت ڕاگەیەندرا کە دانانی کامێرای چاودێری کە لەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە دروستکراون لەسەر "شوێنە هەستیارەکان" ڕابگرن، ئەمەش بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە. بە بەرپرسان وتراوە بیر لە لابردنی ئامێرە هەبووەکان بکەنەوە بە تەواوی.
هاوڵاتی ناوەندی راپۆرتی تورکیا بە پشت بەستن بە راپرسی شەش کۆمپانیای تورکیا کە ئەنجامی راپرسیەکانیان ئاشکرا کردووە، رایگەیاند، کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا شکست بە ئەردۆغان دەهێنێت. ناوەندی راپۆرتی تورکیا، لێکۆلینەوەیەکی لەبارەی ئەنجامی راپرسیەکانی کۆمپانیای ئەڤراسیا، ماک، سارۆس، ئۆ ئاڕ جی، ئادا و بولگو ئەنجامداوە. بەگوێرەی لێکۆلینەوەکە، هیچ کاندیدێکی پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا، ناتوانێت لە خولەی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رێژەی ٥١٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، بەڵام لە خولی دووەمی هەڵبژارندا، کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت بە بەدەستهێنانی ٥٤.٥٦٪ی دەنگەکان شکست بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و کاندیدی دەسەڵات بهێنێت. بەگوێرەی لێکۆلینەوەکە، ئەردۆغان ٤٥.44٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت. رێژەی دەنگی هاوپەیمانێتیەکانیش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بەگوێرەی ناوەندی راپۆرتی تورکیا بەم شێوەیەیە: هاوپەیمانی کۆمار (دەسەڵات) ٤٠.١٪ هاوپەیمانی گەل (شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن) ٣٨.٧٪ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی (هەدەپە و پێنج لایەنی چەپ و سۆسیالیست) ١١.٣٪ پارتی مەملەکەت (پارتەکەی موحەڕەم ئینجە کە لە جەهەپە جیابووەتەوە) ٣.٦٪ ئەوانەی دیکە ٦.٣٪ لەم هەڵبژاردنەدا ٦٤ ملیۆن و ١٩١ هەزار و 285 هاوڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە کە سێ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار ٧٨٥ کەسیان لە دەرەوەی تورکیا دەژین و بڕیارە لە ٢٧ی نیسان تاوەکو ٩ی ئایار لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدەن. هەروەها بە گشتی نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی تورکیا بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
هاوڵاتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کاروانێکی دیپلۆماسی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە سودان کەوتۆتە ژێرمەترسییەوە لە هێرشێکی ئاشکرادا لەلایەن چەکدارانی پەیوەندیدار بە هێزەکانی پشتیوانی خێرای سودانەوە، بلینکن ئەم ڕوداوەی بە " بێڕەوشتی" و " بێ بەرپرسیار " ناوبرد. بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شارۆچکەی کارویزاوای ژاپۆن کە لەوێ ئامادەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت بوو ڕیگەیاند،"دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە دوێنێ کاروانێکی دیپلۆماسی ئەمەریکا تەقەی لێکرا". وتیشی،"من زۆر بە ڕوونی گوتم هەر هێرشێک، هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر دیپلۆماتکارەکانمان بە تەواوی قبوڵ ناکرێت." بلینکن لە بارەی تەندروستی هاوڵاتییەکانیانەوە گوتی، "هەموان سەلامەتن و بەدڵنیاییەوە نیگەرانییەکی قووڵمان هەیە سەبارەت بە ژینگەی ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی چونکە کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی و دیپلۆماتکاران هەیە، هەروەک چۆن کاریگەری لەسەر کارمەندانی فریاگوزاری دەبێت." هاوکات ڕووداوەکە بووە هۆی ئاگادارکردنەوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن بلینکنەوە، کە بە جیا تەلەفۆنی لەگەڵ ژەنەڕاڵ محەمەد حەمدان داگالۆ ناسراو بە هێمێدتی و سەرۆکی سوپای سودان ژەنەڕاڵ عەبدول فەتاح بورهان کرد بۆ ئەوەی پێیان بڵێت هەر مەترسییەک بۆ سەر دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا دروست بکرێت قبوڵ ناکرێت. بلینکن ئاماژەی بەوەشدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەماهەنگیی و گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ وڵاتانی دیکە کە کاریگەرییان لەسەر سودان هەیە، لەوانە ئیمارات و سعودیە و بەریتانیا و هەروەها یەکێتی ئەفریقا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە. جێگەیباسە شەڕو پێکدادانەکان لە سودان تا ئێستا بوونەتە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە 185 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 1800 کەسی دیکە و پێکدادانەکان بەردەوامن سەرەڕای چەندین داواکاری ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هەروەها هەوڵەکانی میسر و ئیمارات بۆ ئەوەی ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.
سەرۆک کۆماری ئیران داوای کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات و هەڕەشەی کاردانەوەی توند لە ئیسرائیل دەکات. ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا لە یادی دامەزراندنی سوپای فەرمیی ئێران کە بە (ئەرتەش) ناودەهێنرێت، رایگەیاند؛ بونی ئەمریکا و هێزە نێودەوەڵەتییەکان لە ناوچەکە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نییە و دەبێت چۆڵی کەن. رەئیسی وتی: ئەگەرهەر دوژمنێک بە تایبەت ئیسرائیل ئامانجی زیانگەیاندن بێت بە ئێران ئەوا کاردانەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکە دەبێتە هۆی لەناوچونی تەلئەبیب و حەیفا لە ئیسرائیل. بە وتەی ئەو؛ بونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بوەتە هۆی ناسەقامگیریی و تێکچونی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەڵام هێزەکانی ئێران دەتوانن ئاسایشی ئەو ناوچانە بپارێزن و کۆماری ئیسلامی لە هەر شوێنێک بێت ئاسایشی ئەو شوێنە پارێزراو دەبێت. پێشتر رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئێران پلانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی بە چەکدارانی نزیک لە خۆی لە لوبنان و سوریا و عێراق راگەیاندوە و بەهۆی هێرشەکانی رابردوی ئەو چەکدارانە لە سوریا 23 سەربازی ئەمریکا برینداربون. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە قائانی لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیروت لەگەڵ سەرکردەکانی حیزبوڵڵا-ی لوبنان و جیهادی ئیسلامی فەلەستین کۆبوەتەوە و پێی راگەیاندون کە ئێران زانیاریی هەیە ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر چەکدارانی جیهادی ئیسلامی و حەماس لە سوریا و لوبنان.
هاوڵاتی کەمال کلچدارئۆغلۆ رکابەری سەرسەختی ئەردۆغان رایگەیاند، کەی دەسەڵاتی تورکیا (ئاکەپە – مەهەپە) بزانێت، لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێت، روو دەکاتە کوردەکان و وەک تیرۆریست بەناویان دەکات. کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە بەتیرۆرناساندنی کوردان کرد لەلایەن حکومەتی تورکیا و ئەردۆغانەوە. لە ڤیدیۆکەدا کەمال کلچدارۆغلۆ دەڵێت، " گەلی خۆشەویستم، لەم ساڵانەی دواییدا، کەی هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و کۆشک (کۆشکەکەی ئەردۆغان) هەست بەوە دەکات کە لە هەڵبژاردنەکاندا دەدۆڕێت، روودەکاتە کورد و کوردەکان وەک تیرۆریست لەقەڵەم دەدات. شەرمەزاریە و بە راستی دۆخێکی شەرمەزاریە." کلچدارئۆغلۆ لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، " لە ئێستادا مامەڵەی 'تیرۆریست' لەگەڵ ملیۆنان کورد دەکرێت. هەموو رژێک بیوەستان، ملیۆنان لیرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خەرج دەکەن. بۆ ئەوەی سووکایەتی بە من بکەن و کورد وەک تیرۆریست بەناو بکەن. هاوڵاتیەکانمان لە دەوڵەت دووردەخەنەوە. بۆچی؟ بۆئەوەی چوار – پێنج دەنگ بەدەست بهێنن. شەرم ناکەنەوە. بە راستی شەرم ناکەنەوە." کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەروەها داوا لە هاوڵاتیەکانی تورکیا دەکات، گوێ لە بانگەشەکانی دەسەڵات نەگرن و وتی، " برایەتی لەبیر مەکەن. قەدەرێک هەیە کە کورد و تورکی کردووەتە برا و خوشکی یەکدی. هیچ خۆشەویستیەک وەک خۆشەویستی خوشک و برایەتی نییە. سەد ساڵە پێکەوەین و پێکەوە ژیاوین. بە تەنیا رێگەمان نەبڕێوە و نەمانتوانیوە رێگەکە ببڕین. رێگە نادەین بۆ کۆکردنەوەی چوار – پێنج دەنگ، ئەم برایەتیە لەناو بچێت. زۆر نەماوە! " پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەم هەڵبژاردنەدا، کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا نەکرد و هەرچەندە بە فەرمی راینەگەیاندووە کە دەنگ بە کەمال کلچدارئۆغلۆ دەدەن، بەڵام هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە لایەنگرانی هەدەپەش کلچدارئۆغلۆ هەڵدەبژێرن. ئەم پیشهاتەش، ئەردۆغان و بەرپرسانی حکومەتی تورکیای تووڕە کردووە و کەمال کلچدارئۆغلۆ بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لەگەڵ هەدەپە، ئەجێندانی پەکەکە جێبەجێ دەکەن.
