هاوڵاتى هاوسەرۆکی کەجەکە رایگه‌یاند پێویستە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک هەستێتە سەر پێی و خاوەنداری لە ڕۆڵەکانی خۆی بکات، ئێمەش خاوەنداری لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکان دەکەین. جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند " هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە و گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار قارەمانانە و بە شێوەیەکی مێژوویی دژی ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکەن". هاوسەرۆکی کەجەکە وتی " پێویستە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک هەستێتە سەر پێی و خاوەنداری لە ڕۆڵەکانی خۆی بکات، ئێمەش خاوەنداری لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکان دەکەین". جەمیل بایک بە ئاماژەدان بەوەی کە لەم قۆناغە دژوارەدا، گەریلاکان لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکانی پێکەوە دەپارێزن، ئەرکێکی مێژووییان گرتووەتە سەر شان و لەم ڕێگەیەدا گیانی خۆیان فیدا دەکەن و وتی: لەم کاتەدا ئەو کەسانەی لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا جێگە نەگرن پێویستە کەس لێیان خۆش نەبێت، چونکە ئە‌م تێکۆشانەی بەڕێوەدەچێت، تێکۆشانێک بۆ پاراستنی کوردستان، گەلی کورد و مرۆڤایەتییە، هەمووان دەبێت لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا جێگە بگرن، هەر کەسێک کە خۆی بە کورد، وڵاتپارێز، شۆڕشگێر، سۆسیالیست و دژی فاشیزم دەزانێت، پێویستە بەشداری ئە‌م بەرخۆدانە ببێت.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی دەڵێت، "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئه‌مه دواکەوتووییە" دەشڵێت، "سوورین له سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌م دیارده‌یه". لە ئەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان گرت دەربارەی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌م دیاردەیه، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵته‌ره‌كان". بارزانی ئەوەشدەخاتەڕوو، "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپەکانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە کوردستانێکی سەلامەتترە بۆ هەمووان". بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، رێژەى کوشتن و خۆکوشتن لە 4 مانگى ئەمساڵ بەراورد بە هەموو 2020، زیادى کردووە، بە جۆرێک کە خۆکووشتن 25% و کووشتنیش 25% زیاتر بوون هۆکارى زۆرینەشیان، کێشەى کۆمەڵایەتییە.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 8 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 65 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە ماوه‌ی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوڵاتى بڕیاربوو حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیدا بودجه‌ى هه‌رێم په‌سه‌ند بکات، به‌ڵام ته‌نها گفتوگۆى له‌سه‌ر کرد. به‌پێى راگه‌یه‌نراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی، ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه و گفتوگۆى ده‌رباره‌ى ستراتیژیى نیشتمانیى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى کرد و پڕۆژه یاساى کۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌کان له هه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ندکرد. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ره‌شنووسى پڕۆژه‌ى ستراتیژیى نیشتمانى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له هه‌رێمى کوردستان خرایه‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له روبه‌ڕوبوونه‌وه و بنبڕکردنى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى کرده‌وه که به‌شێکى گرنگى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه . له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه، دواتر وه‌زیرى پلاندانان راپۆرتێکى له باره‌ى داهات و خه‌رجییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و رێکخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 خسته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دوا ئاماده‌کارییه‌کانى ره‌شنووسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى تاوتوێ کرد که بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌کانى داهاتوو، پڕۆژه‌که بچێته قۆناغى په‌سه‌ندکردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێته په‌رله‌مانى کوردستان.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ 5ى ئایار یانزه ساڵ به‌سه‌ر رفاندن‌و تیرۆرکردنى خوێندکار‌و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) تێپه‌ر ده‌بێت، که‌سوکاره‌که‌ى "داواى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت ده‌که‌ن". سه‌رده‌شت عوسمان له‌دایکبوى 1988 بوو، به‌ره‌به‌یانى 4/5/2010، که خوێندکارى دوا قۆناغى به‌شى ئینگلیزى کۆلیژى زمان بوو، له‌به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌ى له‌شارى هه‌ولێر رفێندرا‌و بۆ رۆژى دواتر ته‌رمه‌که‌ى له‌شارى موسڵ دۆزرایه‌وه. ئه‌و که به‌نوسینه ره‌خنه‌ئامێزه‌کانى له‌ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سه‌ڵاتداران ناسرابو، شێوه‌ى تیرۆر کردنه‌که‌ى جێى سه‌رنج بو که دوو فیشه‌ک به‌نێو ده‌میه‌وه نرابو، وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بێده‌نگکردنی. تا ئێستا خێزانه‌که‌ى ئه‌نجامى ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ره‌تده‌که‌نه‌وه که "لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسى رفاندن‌و کوشتنى سه‌رده‌شت عوسمان" بڵاویانکرده‌وه‌و به"نادروست‌و گاڵته‌جاری" ناوى ده‌به‌ن‌و داواى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت ده‌که‌ن. به‌کر عوسمانى براى سه‌رده‌شت له‌په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ى "هاوڵاتى" کردووه ده‌ڵێت:" "سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵێکى زۆریاندا ئه‌وه بکه‌نه کوشتنێکى ئاسایی که رۆژانه له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا ده‌قه‌ومێت، دواتر به هه‌ڕه‌شه‌کردن هه‌وڵیاندا تیرۆرى سه‌رده‌شت له بیرى خه‌ڵک ببه‌نه‌وه. به‌ڵام فشار و ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌راسه‌رى کوردستان و ده‌ره‌وه، زه‌ختێکى زۆرى خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و پارتى دیموکراتى کوردستان، تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ژێر زه‌ختدا به‌ڵێنیاندا که زوو لێکۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه بکه‌ن". ناوبراو ده‌شڵێت:" پاش نه‌مانى هێزى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌ر شه‌قام. ده‌سه‌ڵاتداران پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یان کرد که به‌ڵێنیان به‌خه‌ڵک دابوو، له‌جیاتى ئاشکراکردنى راستیه‌کان و ناساندنى تاوانباران و هۆکارى تیرۆرى سه‌رده‌شت، ئه‌ویان دووباره تیرۆرکرده‌وه ئه‌ویش له ڕێگه‌ى به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدانى سه‌رده‌شته‌وه، ئه‌وه ده‌رسێکى گرنگه بۆ کۆمه‌ڵگاى کوردستان که هاتنه مه‌یدان بۆ هه‌ر داخوازییه‌ک، ده‌بێ به‌چۆڵنه‌کردنى شه‌قام ته‌واو بێت، به به‌ڵێنى پێکهێنانى لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه بڕوا نه‌که‌ن". به‌کر عوسمان له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌روو که "گفت و به‌ڵێنى لیژنه‌که" ته‌واو کاڵ بوونه‌ته‌وه، خه‌مى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى له ده‌فته‌رى یاددا سڕاونه‌ته‌وه. "که‌سێک نییه بزانێت ئه‌م لیژنانه چۆن کار ده‌که‌ن و به چ یاسایه‌ک ده‌چن به‌ڕێوه، یان ته‌نانه‌ت بتوانێت ده‌رکى پێ بکات، راستیه‌کانیش نه‌ده‌زانرێن، نه‌ده‌بیسترێن، نه‌ده‌بیرێن، نه‌ده‌کرێت شوێن پێیان هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام مه‌رجى یه‌که‌م و کۆتاى ئه‌وه‌یه که ده‌بێت بڕواى پێبکه‌ین. ئه‌مه پوخته‌ى ئه‌و "لیژن" و "دادگایه‌یه" که گوایه خولیاى راستیه‌کانه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ى که له‌ئیستادا له‌هه‌موو کاتێک ئاشکراترو ڕوونتره ئه‌وه‌یه که کێشه‌ى دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت، کێشه‌ى نه‌بوونى لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى بێلایه‌ن و دادگاى سه‌به‌خۆ و عادلانه‌یه... ئیتر هه‌موو به‌ڵێنه‌کانى ده‌سه‌ڵات مایه‌پووچ ده‌رچوون و و کارته‌کانى ڕاستى خستنه روو له‌سه‌ر مێز نین". هاوکات براکه‌ى شه‌هید سه‌رده‌شتى رۆژنامه‌نوس ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" ئه‌مرۆ گشتمان جاره‌کیتر ده‌پرسین بکوژانى ئه‌و کێن؟ ئایا که‌یسى سه‌رده‌شت ڕووداوێک بوو وه‌ک ته‌واوى کوشتنه‌کانى تر‌ى وڵات، لابه‌لا هات و لابه‌لا تێپه‌ڕی؟ یان کوشتنى ئه‌و کوشتنى راستیه به هه‌موو به‌رگه‌کانیه‌وه! ئه‌وه‌ى که ماوه‌ته‌وه درۆى رووته. تاکه‌ى تیرۆرستان به ئازادى ئه‌سوڕێنه‌وه و ئه‌وانه‌ى داواى دادگاى تاوانباران ئه‌که‌ن ئه‌که‌ونه ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه؟".
هاوڵاتى میدیا ئێرانیه‌کان له زارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێرانه‌وه بڵاویانکرده‌وه، ڤاکسینى په‌ره‌پێدراوى فه‌خریزاده له تاقیکردنه‌وه‌ى یه‌که‌مدا سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئایارى 2021، میدیاکانى ئێران سه‌رکه‌وتنى ڤاکسینى وڵاته‌که‌یان راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه، له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ى ڤاکسینى په‌ره‌پێدراوى فه‌خریزاده ده‌ستیپێکرد. ماڵپه‌ڕى ته‌سنیم بڵاویکرده‌وه، کوڕه‌که‌ى فه‌خریزاده وه‌کو یه‌که‌م خۆبه‌خش له‌سه‌رى تاقیده‌کرێته‌وه، هاوکات، کیانوش جه‌هانپه‌روه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران له تویته‌ر رایگه‌یاند، ڤاکسینى فه‌خریزاده له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى سیپاند بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى په‌ره‌ى پێدراوه. تا ئێستا 120 ملیۆن توشبوو و زیاتر له دوو ملیۆن و 66 هه‌زار گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه. رۆژى 27ى 11ى 2020، موحسین فه‌خریزاده زاناى ئه‌تۆمى ئێران لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران رووبەڕووی ھێرشێکی تیرۆریستی و لە ئاکامی هێرشەکەدا کوژرا.
هاوڵاتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ برێت مه‌کگۆرک له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کۆبوویه‌وه‌و تێیدا باس له په‌یوه‌نییه‌کانى نێوان ئه‌مریکا و هه‌رێمى کوردستان کراوه‌و جه‌خت له پشتیوانى ئه‌مریکا بۆ کورد کراوه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا. له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى ده‌ست ( هاوڵاتى ) که‌وتووه، هاوسه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتی، سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندێکى باڵاى ئه‌مریکا، ڕایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5ى ئایارى 2021 لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان له باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له شارى هه‌ولێر، پێشوازییان کرد له وه‌فدێکى باڵاى حکومه‌تى ئه‌مریکا که پێکهاتبو له دیرێک شولیت ڕاوێژکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، برێت مه‌کگۆرک ڕێکخه‌رى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى ڕۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقا، جوى هود یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى خۆرهه‌ڵاتى نزیک و خاتو دانا سترول جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى بۆ کاروبارى ڕۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وه‌فدێکى یاوه‌ریان. له دیدارێکدا که هه‌ریه‌ک له د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌ردار هه‌رکى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و پۆڵاد شێخ جه‌نگى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى دژه‌تیرۆر ئاماده‌ى بون، گفتوگۆیه‌کى جدى و هه‌مه‌لایه‌نه کرا سه‌باره‌ت به دوایین گۆڕانکارییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که له ڕ‌وى سیاسى و ئه‌منى و ئابورى و ڕێوشوێنه‌کانى به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردولا. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که” هاوسه‌رۆکان جه‌ختیان له به‌رده‌وامى ڕۆڵى ئه‌مریکا کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، پێزانینى خۆشیان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ى که ئه‌مریکا هه‌یبوه له یارمه‌تیدان و پشتیوانیکردنى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌ت له جه‌نگى دژه‌تیرۆردا، پێویستى به‌رده‌وامبون و ئه‌نجامدانى کارى ھاوبه‌شیان دوپاتکرده‌وه به تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و له‌ناوبردنى شانه نوستوه‌کانیان له وڵات‌دا". هاوکات باس له‌وه‌شکراوه که هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕوانینى خۆیان له‌باره‌ى دۆخى ئێستا و کێشه و قه‌یرانه‌کان و ڕێوشوێنه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و زاڵبون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه سیاسى و ئه‌منییه‌کانیان بۆ وه‌فدى ئه‌مریکا خسته‌ڕوو. هاوکات سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى یه‌کێتى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى هه‌رێم، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه”جه‌ختیشیان له هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى یه‌کێتیى کرده‌وه بۆ یه‌کڕیزى و ته‌بایى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و نه‌هێشتنى ناکۆکى و گرژییه سیاسییه‌کان و به فاکته‌رێکى گرنگیان دانا بۆ بره‌ودان به پڕۆسه‌ى سیاسى به‌هێزى پێگه‌ى کورد له به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێکھێنانى به‌ره‌یه‌کى نیشتیمانى فراوانیان به گرنگ زانى بۆ یه‌کگوتارى و یه‌کهه‌ڵوێستى له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ڕه‌ھه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییان ھه‌یه. له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا،له به‌شێکى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه” هاوسه‌رۆکان دوپاتیان کرده‌وه که گرتنه‌به‌رى زمانى دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و په‌نابردن بۆ ده‌ستور تاکه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانه له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ به تایبه‌ت کێشه‌ى ناوچه دابڕێندراوه‌کان که ئێستا به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعشه‌وه هاوڵاتییانى ئه‌و ناوچانه ژیانیان له مه‌ترسیدایه”. سه‌باره‌ت به ھه‌ڵبژاردنه‌کانى داھاتوى عێراقش” ھاوسه‌رۆکان ته‌ئکیدیان کرده‌وه له ئه‌نجامدانى ھه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد دور له ده‌ستتێوه‌ردان”. له کۆتاى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه”وه‌فده‌که‌ى ئه‌مریکاش جه‌ختیان کرده‌وه له سه‌ر به‌رده‌وامیى ئه‌رکه‌که‌یان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و پابه‌ندبونى وڵاته‌که‌شیان بۆ پشتیوانیکردنى ئارامى و ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و به‌گژداچونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌ھێزکردنى ئابورى و به‌رده‌وامى کارى پێکه‌وه‌یى له چوارچێوه‌ى به‌رده‌وامى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ردولا له ته‌واوى بواره‌کاندا”.
هاوڵاتى وه‌فدى ئه‌مه‌ریکى به‌سه‌رۆکایه‌تى برێت مه‌کگۆرگ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا کۆبوییه‌وه‌و تێیدا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه:"ئێوه دۆستى زۆرتان له واشنتن هه‌یه و ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ریکا له پشتگیرى و یارمه‌تیدانى ئێوه و هاوپه‌یمانه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئایارى 2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و برێت مه‌کگۆرگ، رێکخه‌رى کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا له کۆشکى سپی کۆبونه‌وه. وه‌فدى باڵاى ئه‌مریکا سڵاوى جۆ بایدن و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رگریى ئه‌مه‌ریکایان به نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند و دووپاتیان کرده‌وه، هه‌ر له سه‌رۆک بایدنه‌وه تا به‌رپرسانى باڵاى دیکه‌ى ئه‌مه‌ریکا، دۆستى زۆرتان له واشنتۆن هه‌یه و ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مه‌ریکا له پشتگیرى و یارمه‌تیدانى ئێوه و هاوپه‌یمانه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها برێت مه‌کگۆرک باسى له‌وه‌کردووه که به بایه‌خه‌وه له هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت و گرنگى به پته‌وکردنى هاریکاریى درێژخایه‌نى نێوانیان ده‌دات. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/5 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له شاندێکى باڵاى ئه‌مه‌ریکى کرد که له هه‌ریه‌ک له برێت مه‌کگورگ، رێکخه‌رى کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا له کۆشکى سپی، دێریک شۆلێى، گه‌وره راوێژکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا، جۆوى هوود یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیک به وه‌کاله‌ت، خاتوو ده‌ینا سترۆل جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند راوێژکارى دیکه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریکا و به‌رپرسان له باڵیۆزخانه‌یان له به‌غدا و کونسولخانه‌یان له هه‌ولێر پێکهاتبوو. شانده‌که ستایش و پێزانینى ئه‌مه‌ریکاى بۆ رۆڵى هه‌رێمى کوردستان و پێشمه‌رگه له تێکشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر دووپات کرده‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون، که داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کى جددییه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌ڵمه‌تى له‌ناوبردنى ده‌بێ به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها کارى هاوبه‌ش و هاریکاریى هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌که‌دا پێویسته. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگیرى و یارمه‌تیى ئه‌مه‌ریکاى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد و سه‌ردانى شانده‌که‌ى به ناردنى په‌یامێکى روونى ئه‌مه‌ریکا به ماناى به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوکارییان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و موکوڕییان له‌سه‌ر کارى هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌یى بۆ نه‌هێشتنى یه‌کجاره‌کیى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و جێگیرکردنى سه‌قامگیرى له قه‌ڵه‌م دا. گفتوگۆى ستراتیژیى عێراق ـ ئه‌مه‌ریکا و گرنگیى به‌شداریى هه‌رێمى کوردستان تیایدا، یادى 30 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى نه‌واى ئارام و رۆڵى ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له پاراستنى گه‌لى کوردستاندا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ماهه‌نگییان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و کۆمه‌ڵێک بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و برێت مه‌کگۆرکى رێکخه‌رى کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و ئه‌فریقاى باکور له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى له ئێستادا له هه‌ولێر له کۆبوونه‌وه‌دان. بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئایارى 2021 برێت مه‌کگۆرک، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتی له هه‌ولێر کۆببێته‌وه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه له 70 دۆلار. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 74 سه‌نت به‌رزبووته‌وه‌و به‌رمیلێک به 69 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) 66 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. دابه‌شکردنى ڤاکسینى دژه کۆرۆنا له جیهاندا مامه‌ڵه‌ى بازرگانى نه‌وتى زیاتر کردووه. هاوکات، قه‌باره‌ى نه‌وتى کۆگاکراوى ئه‌مریکا ئه‌مرۆ حه‌وت ملیۆن به‌رمیل زیاتر که‌میکردووه و خواست له‌سه‌ر نه‌وتى خاو زیادى کردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که چاکبوونه‌وه به‌رزه‌و له دوێنێوه 997 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که 777 تووشبوونى نوێ و حه‌وت گیان له ده‌ستدان تۆمارکراوه.
هاوڵاتى وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەنەوە لەبارەی پرسی رادەستنەكردنی داهاتی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە بەغدا. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەزوترین كات حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی لێدوانەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە رادەستنەكردنی داهاتی نەوت لەلایەن هەرێمەوە بە بەغدا، دەداتەوە. دوێنێ سێشەممە، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق رایگەیاندبو، تاوەكو ئێستا هیچ داهاتێكی نەوتی هەرێم لە چوارچێوەی بڕگەكانی یاسای بودجەدا رادەستی بەغدا نەكراوە. بەگوێرەی یاسای بودجەی 2021ی عێراق، دەبێت هەرێمی كوردستان داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەو هەروەها نیوەی داهاتە فیدراڵییەكان رادەستی بەغدا بكات و لەبەرامبەردا پشكی خۆی وەردەگرێت كە نزیكەی 12 ترلیۆن دینار دەبێت.
هاوڵاتى ئەندامی دەستەی کەجەکە بە بەرپرسانی باشووری کوردستان دەڵێت، “تاوەکو شوێنێک مرۆڤ دەتوانێت تێبگات، کە بۆ لەدژی دەوڵەتی تورکیا شەڕ ناکەن، بەڵام ڕێگریی لە گەلی باشوور مەکەن، کە دەیەوێت لە دژی ئەو هێرشانە ناڕەزایەتی نیشان بدات”.داوای هەڵوێستی لە بەڕێوەبەری باشووری کوردستان، عێراق و ئێران کرد و وتی، “دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر بێدەنگیی هێزە ناوچەییەکاندا ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات”. سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە “بەرنامەی تایبەتی” ستێرک تیڤی شیکاریی بۆ پێشهاتەکانی ئەمدواییە کرد. ئەندامی دەستەی کەجەکە لە بەرنامەکەدا باسی لە پیلانی دەوڵەتی تورکیا کرد و وتی: ئەو پیلانە وەک پیلانی سریلانکایە، کە بەرامبەر بە پڵنگەکانی تامیل ئامادە کرابوو، لەم پیلانەدا ناوچەکانی گەریلا بە بەردەوامی بۆردوومان دەکرێن و هاوڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەکان دەردەکرێن و لەم دواییەشدا چەکی کیمیاوییان بەکارهێنا. ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی هێرشەکانی ٢٤ی نیسان بۆ سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین وتی، ئێمە ئەوەمان پیشبینیی دەکرد، کە دوای گارە بلۆکی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بەو هێرشەوە ناوەستن و درێژە بەو بەرنامەیەی خۆیان دەدەن، وەک ئەوە دەرچوو، کە ئێمە لێکدانەوەمان بۆ کردبوو، ئامانجیان لەو زنجیرە هێرشانە ئەوەیە، کە باکوور و باشوور لە یەکتر داببڕن، هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەکە دەربکەن و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە یەکتر داببڕن”. ئۆک، ئەوەشی ڕاگەیاند: دەوڵەتی تورکیا بە فەرمانی هێزە نێودەوڵەتییەکان هێرشە داگیرکەرییەکانی دەستپێکردووە، لەم لاشەوە حکومەتی عێراق بێدەنگ بوو و فەرمان و رێگای پێدان. هەر خۆی بەڕێوەبەریی باشووری کوردستان بە شێوەکی ڕوون و ئاشکرا لە ناو ئە‌م کارەدان. ئۆک، ئاماژەی بە لێدوانێکی سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا کرد، کە وتبوی، “ئامانجمان ئەوەیە وەک سوریا لە عێراقیش بۆ هەمیشە خۆمان جێگیر بکەین و بمێنینەوە” و وتی: سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بە ئاشکرا دەڵێت، خاکی باشوور و ڕۆژئاوا دەخەنە سەر خۆیان، بەڵام عێراق بێدەنگە و ناڵێن، تورکیا ‘تۆ لێرە چی دەکەیت؟”. سەبری ئۆک بەردەوامیی بە بابەتەکە دا و وتی:”عێراق کە بۆ شەنگال بە بەردەوامی دەڵێت، “یەکپارچەیی خاک” ئەی بۆ لە بەرامبەر داگیرکەریی خاکی خۆی لەلایەن دەوڵەتانی ترەوە بێدەنگە؟ بۆ ئەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کۆتای‌یان پێ بێت ئۆک داوای هەڵوێستی لە بەڕێوەبەریی باشووری کوردستان، عێراق و ئێران کرد و وتی، “دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر بێدەنگیی هێزە ناوچەییەکاندا ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات”. سەبری ئۆک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بانگەوازیی بۆ بەڕێوەبەرانی باشووری کوردستان ئەوە بوو، “لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاکە هێز، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرەنگاریی دەکات و دەتوانێت شەڕ بکات پەکەکەیە، تاوەکو شوێنێک مرۆڤ دەتوانێت تێبگات، کە بۆ لەدژی دەوڵەتی تورکیا شەڕ ناکەن، بەڵام ڕێگری لە گەلی باشوور مەکەن، کە دەیەوێت لە دژی ئەو هێرشانە ناڕەزایەتی نیشان بدات، هێزەکانی گەریلامان مسۆگەری و دڵنیایی باشووری کوردستانن و ئێمە دەزانین گەل چەند گەریلای خۆش دەوێت”.
هاوڵاتى عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تائێستا بڕیارێكی حكومەت بۆ كۆنتڕۆڵی خاڵە سنوورییەكان جێبەجێ نەكراوە كە تەنها لەساڵێكدا 800 ملیۆن دۆلار لە چوار ملیۆن ئوتومبیلی بارهەڵگر سەندراوە. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، بۆ نموونە حكومەتی هەرێم ماوەی ساڵێكە بڕیاری دەركردووە بۆ چارەسەری كێشەی خاڵە سنوورییەكان، لەكاتێكدا ئەو كێشەیە چارەسەر نەكراوە". ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "لەو كاتەوە تائێستا 13 كۆمپانیا پارەیان لە چوار ملیۆن ئوتومبیلی بارهەڵگر سەندووە لەخاڵە سنوورییەكان كە لەماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلارە كە تەنیا كۆمپانیایەك 120 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە". ئەو پەرلەمانتارە داوای لەسەرۆكایەتی پەرلەمان كرد دوای جەژن بەدواداچوونی زیاتر بۆ كۆمپانیاكان بكرێت، چونكە دەتوانرێت بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی حكومەت، كێشەی مووچەش تاڕادەیەكی باش چارەسەر بكرێت.