هاوڵاتى حاكم شێخ له‌تیف، رایده‌گه‌یه‌نێت ئەگەر سەرۆکی ھەرێم دەسەڵاتی خۆی بەکار نه‌هێنێت من پێشنیاز ده‌كه‌م رۆژنامەنوسان و چالاکوانی مەدەنی و رۆشنبیران لە میدیا‌و سوشیال میدیا‌و لە واقیعیش ھەڵمەت یان کەمپەین و ھاشتاگی کونسوڵی ئەمریکاوکونسوڵی ئەڵمانیا بۆ دەرەوە بەرپا بکەین. حاکم شێخ لەتیف، پسپۆڕ و شارەزایی یاسایی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک رایگەیاندوە، دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوە بەداخەوە بریاری سزادانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی بەزۆرینە پەسەند کرد. ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێستا تۆپ لەساحەی سەرۆکی ھەرێمە، کە خۆشی رایگەیاندبو ئەو حوکمە نادادپەروەرەو کاریگەری خراپیشی بۆ ناوبانگی ھەرێم ھەیە، با بفەرموێت بەگوێرەی دەسەڵاتەکانی لێبوردنی تایبەتییان بۆ دەربکات بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم". حاكم شێخ له‌تیف، له‌باره‌ى هاشتاگه‌كه‌وه ده‌ڵێت "چونکە به‌پێى بریاری دادگا کە پلەی کۆتایی وەرگرتوە ئەو دوو کونسولیەتە شوێنێکن بۆکاری جاسوسی و تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و کاری تیرۆر‌و تێکدان". ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەڕوی یاساییەوە بریاری دادگاش کە پلەی کۆتایی وەرگرت حجە یان حجیەکەی واتە بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر واتە نیشانەیە بۆ راستی و قابیل نیە بۆ سەلماندنی پێچەوانەکەی ئەگەر وان نابێ لەخاکی ھەرێمدا بمێنن، ئەگەر واش نین دەبێ ھەڵوێستیان ھەبێ چونکە ئیتر ھەر رۆژنامەنوس و چالاکوانێک پەیوەندی پێیانەوە بکات یان کردبێ بۆی ھەیە روبەروی ھەمان تۆمەت ببێتەوە. دواى ئه‌وه‌ى دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 28ی مانگی رابردوو، بڕیاری كۆتایی داوه له‌سه‌ر سزادانی ده‌ستگیركراوانی بادینان و ئه‌مرۆش ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، به‌پێی بڕیاره‌كه كه واژۆی عه‌بدوڵا عه‌لی شه‌رڤانی سه‌رۆكی دادگاكه‌ی له‌سه‌ره، تۆمه‌ته‌كانی دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌به‌وه‌كراوه ده‌ستگیركراوه‌كان به ئازادانه دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه، ئەو پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانە (شێروان شێروانی، گۆهدار محەمەد، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و هاریوان عیسا) رۆژی سێشەممە 16ی شوباتی رابردوو لە دووەم رۆژی دانیشتنی دادگادا بە دەنگی زۆرینەی دادوەران، بە "سیخوڕیكردن بۆ وڵاتان و هەوڵدان بۆ كودەتا"، تاوانباركران و بڕیاردرا بە شەش ساڵ زیندانی حوكم بدرێن.
دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کورستان بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی دووی هه‌ولێری سەبارەت بە سزای زیندانی شه‌ش ساڵی پێنج چالاکوانەکەی بادینانی پەسەند کرد و بەڵگەنامەكەی بڵاوكردەوە. بەپێی ئەو نوسراوەی کە دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڵاویکردووە، دەردەکەوێت لە ٢٨ی نیسانی ڕابردوو دادگاکە، بڕیاری دادگای تاوانەکانی دووی هەولێری سەبارەت بە سزادانی گیراوانی بادینان پەسەند کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە درووستە و لەگەڵ یاسادا گونجاوە. بەگوێرەی نوسراوەکە، سزاکە بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ بڕگەکانی ٤٧، ٤٨و ٤٩ بڕیاری دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی (شێروان شێروانی، ئه‌یاز كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) دروستە و لەگەڵ یاسادا گونجاوە. ئەو پێنج کەسە کاریان بۆ لێدان لەپێگە هەستیارەکانی هەرێم و زیانگەیاندن بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان کردووە، سزادراوانیش لە بەردەم داوەری لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بە دروستکردنی گروپێک و لێدان بۆ ئەو مەبەستە. رۆژی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای تاوانه‌كانی دووی هه‌ولێر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینانی بە شەش ساڵ زیندانیکرد سزا دا. لە کاتێکدا دەستگیرکراوەکان سەرجەم تۆمەتەکانیان تا ئێستا رەتکردووەتەوە و دانیان بە هیچ شتێکدا نەناوە، هاوکات دوای بڕیارەکە و دروستبوونی ناڕەزایی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارەی بە مەترسی زانی بۆ نابانگی هەرێمی کوردستان. لای خۆییەوە لەتیف شێخ مستەفا دادوەر، باس لەوە دەکات، ئێستا تۆپ لەساحەی سەرۆکی ھەرێمە کە خۆشی رایگەیاندبوو ئەو حوکمە نادادپەروەرە و کاریگەری خراپی بۆ ناوبانگی ھەرێم ھەیە، با هەڵسێت بەگوێرەی دەسەلاتەکانی خۆی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم. پێشتر هیومان رایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندبوو، هەست بەنیگەرانى سزادانى دەستگرکراوانى بادینان دەکەن بەهۆى ویستێکى سیاسى و ئاڕاستەکانى دادگاى پێداچونەوە کە پێوەرەکانى دادگایەکى دادپەروەرانەى پشتگوێخستووە.
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا وێنه‌ى سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس له شه‌قامه‌کانى بەغدا، لاببرێت. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە ئاسایشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە وێنەکە، کە لەبەردەم مەزاری ئەبو حەنیفە نو‌عمان لە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا دانراوە، لابدەن. وێنەکە بریتییە لە وێنەیەکی سێ کەسایەتی ئێرانی و کەسایەتییەکی عێراقی، کە بریتین لە: - ئایەتوڵڵا روحوڵڵا خومەینی، رێبەری باڵای یەکەمی ئێران - ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێستای ئێران - قاسم سولەیمانی، فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێران - ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری کوژراوی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە وێنەکە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی قودس دانراوە، کە دەکەوێتە دوا هەینیی مانگی رەمەزان.
هاوڵاتى میدیای نزیك له په‌كه‌كه ڕایگەیاند لە دەڤەری برادۆست، هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە، ویستیان بە چەکی قوورسەوە جێگیربن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە ڕێگرییان لێکراوە . میدیای ڕۆژنیوز نزیك له په‌كه‌كه ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 ڕایگەیاند:”لە گردی بۆڵێ و لە ناوچەکانی بەربزنان و گۆشینێ لە سنووری شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، چەکدارەکانی هێزی هەڵگوردی پەدەکە بە چەکی قوورس هێرشیان کردووە و ویستوویانە لە ناوچەکە جێگیرببن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە پێیان واتراوە، کە نابێت لێرە جێگیربن و هۆشیارکراونەتەوە". میدیاكه ڕاشیگەیاندووە "چەکدارەکانی پەدەکە تەقەیان کردووە و تەنانەت ‘ئاڕ پی جی’یان بەکارهێناوە، هەربۆیە گەریلاکان تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و چەکدارەکانی پەدەکە هەڵهاتوون و ناوچەکەیان جێهێشتووە، هیچ پێشمەرگەیەکیش بریندار نەبووە”. ئە‌م هێرشەی پەدەکە لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا چەندین کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانی داگیرکردووە، تا ئێستا وێڕای ناڕەزایی توندی خەڵک.
هاوڵاتى تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش رایگەیاند، رێکخراوی داعش چەکی بایۆلۆجی لەسەر زیندانییەکانی تاقیکردوەتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا چەند جارێک چەکی کیمیایی بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە. تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش باسی لەوەشکردوە، ئەو تاوانانەی داعش بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامیداون دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی ، بەجۆرێک تائێستا تەرمی 875 (هەشت سەد و حەفتا و پێنج) روفات لە 11 گۆڕی بەکۆمەڵدا لەنەینەوا دۆزراونەتەوە. ئەوەش هاتوە، لەئێستادا تاوتوێی چۆنیەتی چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکەن بۆ لێپرسینەوە لە چەکدارانی داعش بەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. بڕیارە تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش رۆژی 12ی ئایار ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بۆ رایگشتی ئاشکرابکات و رێکار و داواکارییەکانیشی لەسەر ئەو بابەتە ئاڕاستەی حکومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بکات.
هاوڵاتى رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەحكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی كوردستان ئەنجومەنی داوەری و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیە. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەحكومەتی هەرێم ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 لەشاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو كەسانە لەدادگا تاوانبار بوون و دادگا بڕیاری لەسەر داوە و پەیوەندیدار نییە بە حكومەتەوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە "حكومەت تەنیا لایەنی جێبەجێكارە بۆ بڕیارەكانی دادگا"، روونیكردۆتەوە، لە هەرێمی كوردستان ئەنجومەنی داوەری و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیە. دوای نزیكەی سێ مانگ لەسزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی ناوچەی بادینان لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە بە شەش ساڵ زیندانی، رۆژی سێشەممەی رابردوو دادگای تەمیز بە دەنگی سێ ئەندام، سزادانەكەی پەسەندكرد.
هاوڵاتى گه‌وره راوێژکاری به‌رگری بەریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئەفریقا، لەمیانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامانجییەتی لەو قۆناغەدا سەركردایەتی ریفۆرمی سەربازی بكات لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئێوارەی چوارشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کردوە له مارشاڵ سامیوڵ سامپسۆن، گه‌وره راوێژکاری به‌رگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئەفریقا و کۆڵۆنێڵ چارڵی، راوێژکاری هێزەکانی بەریتانیا لەهەرێم و وەفدێکی یاوه‌ری. له دیدارێکدا هەریەک لە سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی و فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی دەستەی ئەرکان و راوێژکارانی باڵای وەزارەت ئامادەیبون، گفتوگۆ کرا، لەبارەی دوایین پێشهات و جموجۆڵ و مه‌ترسييه‌كانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. وەزیری پێشمەرگە، هۆشداریدا لە کردە تیرۆریستیەکانی داعش، کە لە ئێستادا بەتەواوی خەریکی خۆرێکخستنەوەن لە رێگەی تەکتیکی تازەوە، وتیشی: بەهێزبونەوەی داعش، مەترسیە بۆ سەر ئاشتی و ئارامی جیهان، وەک چۆن پێشمەرگە لەرابردودا شەڕی تیرۆریستانی لەبری جیهان کرد، لەئێستاشدا بۆ رێگری لەو مەترسییە پێویستیمان بەهاوکاری ئێوەو هاوپەیمانان هەیە. لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا، لەم بارەیەوە جەختکرایەوە لەسەر هەماهەنگی کاری هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاى عێراق، بە پشتیوانیی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان. هەروەها وەزیری پێشمەرگە، لەسەر هاوکارییەکانی سوپای بەریتانیا، سوپاسی گەل و حکومەتی بەریتانیای کرد، کە بەردەوام هاوکارێکی گرنگ و کاریگەر بون. مارشاڵ سامپسۆنیش لای خۆیەوە، وەزیری پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە، کە بەریتانیا لەهاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و ئامانجیانە لەم قۆناغەدا سەرکردایەتی رێفۆرمی سەربازی بکەن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا. لەکۆتایی دیدارەکەدا، راوێژکارانی باڵای سەربازی بەریتانیا و تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، هاوڕابون لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆ لەناوبردن و تێکشکاندنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش.
هاوڵاتى حکوومەتی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی خێزان و منداڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەڵدەوەشێنێتەوە. شێروان دووبردانی، سەرۆکی لێژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: حکوومەتی عێراق بڕیارەکەی هەڵوەشاندووەتەوە. بەپێی بڕیارەکە، خێزان و منداڵی چەکدارە عێراقییەکانی داعش لە کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێندرانەوە کەمپەکانی سنووری شارەدێی گەیارە لە باشووری مووسڵ. شێروان دووبردانی رایگەیاندبوو: کاروانێکی خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعش گەڕێندراونەتەوە کەمپەکانی سنووری شارەدێی گەیارە لە باشووری مووسڵ. شێروان دووبردانی ئاماژەی بە مەترسیی گەڕاندنەوەی ئەو ژن و منداڵانە کردبوو و رایگەیاندبوو: ”هەموو هەوڵێکمان دا بۆ رێگرتن لە گەڕاندنەوەیان، بەڵام هەوڵەکان بێئەنجام بوون، پێدەچێ بە ئەنقەست هەوڵی گەڕاندنەوەیان بۆ پارێزگای نەینەوا بدرێ“. سەرۆکی لێژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە مەترسی گەورەی گەڕاندنەوەی ئەو ژن و منداڵانە دروستبوونی تۆڵەسەندنەوەی خەڵکی مووسڵە لێیان، بەهۆی ئەوەی لە کاتی داگیرکردنی مووسڵ (2014-2017)، چەکدارەکانی داعش ستەمێکی زۆریان لە خەڵکی مووسڵ کرد. پێشتر شێروان دووبردانی هۆشداری دابوو لە هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی 100 خێزانی داعش، کە ژمارەیان 700 کەس دەبێت، بۆ کەمپەکانی باشووری مووسڵ.
هاوڵاتى هاوسەرۆکی کەجەکە رایگه‌یاند پێویستە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک هەستێتە سەر پێی و خاوەنداری لە ڕۆڵەکانی خۆی بکات، ئێمەش خاوەنداری لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکان دەکەین. جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند " هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە و گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار قارەمانانە و بە شێوەیەکی مێژوویی دژی ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکەن". هاوسەرۆکی کەجەکە وتی " پێویستە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک هەستێتە سەر پێی و خاوەنداری لە ڕۆڵەکانی خۆی بکات، ئێمەش خاوەنداری لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکان دەکەین". جەمیل بایک بە ئاماژەدان بەوەی کە لەم قۆناغە دژوارەدا، گەریلاکان لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکانی پێکەوە دەپارێزن، ئەرکێکی مێژووییان گرتووەتە سەر شان و لەم ڕێگەیەدا گیانی خۆیان فیدا دەکەن و وتی: لەم کاتەدا ئەو کەسانەی لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا جێگە نەگرن پێویستە کەس لێیان خۆش نەبێت، چونکە ئە‌م تێکۆشانەی بەڕێوەدەچێت، تێکۆشانێک بۆ پاراستنی کوردستان، گەلی کورد و مرۆڤایەتییە، هەمووان دەبێت لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا جێگە بگرن، هەر کەسێک کە خۆی بە کورد، وڵاتپارێز، شۆڕشگێر، سۆسیالیست و دژی فاشیزم دەزانێت، پێویستە بەشداری ئە‌م بەرخۆدانە ببێت.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی دەڵێت، "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە کچان و ژنان لە کوردستان، ئه‌مه دواکەوتووییە" دەشڵێت، "سوورین له سەر ئەوەی كاربكه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌م دیارده‌یه". لە ئەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "ئەمڕۆ گوێم لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان گرت دەربارەی بەرەنگاربوونەوە و سنووردانان بۆ ئە‌م دیاردەیه، وەک برەودان بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسا کە یەکسانی پێشدەخەن و لە ئاست داواكاری و مافەکانی ئافرەتانە، هەروەها باشترکردنی دۆخی شێڵته‌ره‌كان". بارزانی ئەوەشدەخاتەڕوو، "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپەکانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان کە کوردستانێکی سەلامەتترە بۆ هەمووان". بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، رێژەى کوشتن و خۆکوشتن لە 4 مانگى ئەمساڵ بەراورد بە هەموو 2020، زیادى کردووە، بە جۆرێک کە خۆکووشتن 25% و کووشتنیش 25% زیاتر بوون هۆکارى زۆرینەشیان، کێشەى کۆمەڵایەتییە.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 8 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 65 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە ماوه‌ی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك چه‌ند رۆژێكه له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوڵاتى بڕیاربوو حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیدا بودجه‌ى هه‌رێم په‌سه‌ند بکات، به‌ڵام ته‌نها گفتوگۆى له‌سه‌ر کرد. به‌پێى راگه‌یه‌نراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی، ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه و گفتوگۆى ده‌رباره‌ى ستراتیژیى نیشتمانیى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى کرد و پڕۆژه یاساى کۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌کان له هه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ندکرد. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ره‌شنووسى پڕۆژه‌ى ستراتیژیى نیشتمانى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له هه‌رێمى کوردستان خرایه‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له روبه‌ڕوبوونه‌وه و بنبڕکردنى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى کرده‌وه که به‌شێکى گرنگى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه . له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه، دواتر وه‌زیرى پلاندانان راپۆرتێکى له باره‌ى داهات و خه‌رجییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و رێکخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 خسته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دوا ئاماده‌کارییه‌کانى ره‌شنووسى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى تاوتوێ کرد که بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌کانى داهاتوو، پڕۆژه‌که بچێته قۆناغى په‌سه‌ندکردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێته په‌رله‌مانى کوردستان.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ 5ى ئایار یانزه ساڵ به‌سه‌ر رفاندن‌و تیرۆرکردنى خوێندکار‌و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) تێپه‌ر ده‌بێت، که‌سوکاره‌که‌ى "داواى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت ده‌که‌ن". سه‌رده‌شت عوسمان له‌دایکبوى 1988 بوو، به‌ره‌به‌یانى 4/5/2010، که خوێندکارى دوا قۆناغى به‌شى ئینگلیزى کۆلیژى زمان بوو، له‌به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌ى له‌شارى هه‌ولێر رفێندرا‌و بۆ رۆژى دواتر ته‌رمه‌که‌ى له‌شارى موسڵ دۆزرایه‌وه. ئه‌و که به‌نوسینه ره‌خنه‌ئامێزه‌کانى له‌ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سه‌ڵاتداران ناسرابو، شێوه‌ى تیرۆر کردنه‌که‌ى جێى سه‌رنج بو که دوو فیشه‌ک به‌نێو ده‌میه‌وه نرابو، وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بێده‌نگکردنی. تا ئێستا خێزانه‌که‌ى ئه‌نجامى ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ره‌تده‌که‌نه‌وه که "لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسى رفاندن‌و کوشتنى سه‌رده‌شت عوسمان" بڵاویانکرده‌وه‌و به"نادروست‌و گاڵته‌جاری" ناوى ده‌به‌ن‌و داواى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى راسته‌قینه‌ى سه‌رده‌شت ده‌که‌ن. به‌کر عوسمانى براى سه‌رده‌شت له‌په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ى "هاوڵاتى" کردووه ده‌ڵێت:" "سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵێکى زۆریاندا ئه‌وه بکه‌نه کوشتنێکى ئاسایی که رۆژانه له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا ده‌قه‌ومێت، دواتر به هه‌ڕه‌شه‌کردن هه‌وڵیاندا تیرۆرى سه‌رده‌شت له بیرى خه‌ڵک ببه‌نه‌وه. به‌ڵام فشار و ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌راسه‌رى کوردستان و ده‌ره‌وه، زه‌ختێکى زۆرى خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و پارتى دیموکراتى کوردستان، تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ژێر زه‌ختدا به‌ڵێنیاندا که زوو لێکۆڵینه‌وه له‌م دۆسیه بکه‌ن". ناوبراو ده‌شڵێت:" پاش نه‌مانى هێزى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌ر شه‌قام. ده‌سه‌ڵاتداران پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یان کرد که به‌ڵێنیان به‌خه‌ڵک دابوو، له‌جیاتى ئاشکراکردنى راستیه‌کان و ناساندنى تاوانباران و هۆکارى تیرۆرى سه‌رده‌شت، ئه‌ویان دووباره تیرۆرکرده‌وه ئه‌ویش له ڕێگه‌ى به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدانى سه‌رده‌شته‌وه، ئه‌وه ده‌رسێکى گرنگه بۆ کۆمه‌ڵگاى کوردستان که هاتنه مه‌یدان بۆ هه‌ر داخوازییه‌ک، ده‌بێ به‌چۆڵنه‌کردنى شه‌قام ته‌واو بێت، به به‌ڵێنى پێکهێنانى لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه بڕوا نه‌که‌ن". به‌کر عوسمان له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌روو که "گفت و به‌ڵێنى لیژنه‌که" ته‌واو کاڵ بوونه‌ته‌وه، خه‌مى دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى له ده‌فته‌رى یاددا سڕاونه‌ته‌وه. "که‌سێک نییه بزانێت ئه‌م لیژنانه چۆن کار ده‌که‌ن و به چ یاسایه‌ک ده‌چن به‌ڕێوه، یان ته‌نانه‌ت بتوانێت ده‌رکى پێ بکات، راستیه‌کانیش نه‌ده‌زانرێن، نه‌ده‌بیسترێن، نه‌ده‌بیرێن، نه‌ده‌کرێت شوێن پێیان هه‌ڵبگیرێن، به‌ڵام مه‌رجى یه‌که‌م و کۆتاى ئه‌وه‌یه که ده‌بێت بڕواى پێبکه‌ین. ئه‌مه پوخته‌ى ئه‌و "لیژن" و "دادگایه‌یه" که گوایه خولیاى راستیه‌کانه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ى که له‌ئیستادا له‌هه‌موو کاتێک ئاشکراترو ڕوونتره ئه‌وه‌یه که کێشه‌ى دۆسیه‌ى سه‌رده‌شت، کێشه‌ى نه‌بوونى لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى بێلایه‌ن و دادگاى سه‌به‌خۆ و عادلانه‌یه... ئیتر هه‌موو به‌ڵێنه‌کانى ده‌سه‌ڵات مایه‌پووچ ده‌رچوون و و کارته‌کانى ڕاستى خستنه روو له‌سه‌ر مێز نین". هاوکات براکه‌ى شه‌هید سه‌رده‌شتى رۆژنامه‌نوس ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" ئه‌مرۆ گشتمان جاره‌کیتر ده‌پرسین بکوژانى ئه‌و کێن؟ ئایا که‌یسى سه‌رده‌شت ڕووداوێک بوو وه‌ک ته‌واوى کوشتنه‌کانى تر‌ى وڵات، لابه‌لا هات و لابه‌لا تێپه‌ڕی؟ یان کوشتنى ئه‌و کوشتنى راستیه به هه‌موو به‌رگه‌کانیه‌وه! ئه‌وه‌ى که ماوه‌ته‌وه درۆى رووته. تاکه‌ى تیرۆرستان به ئازادى ئه‌سوڕێنه‌وه و ئه‌وانه‌ى داواى دادگاى تاوانباران ئه‌که‌ن ئه‌که‌ونه ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه؟".
هاوڵاتى میدیا ئێرانیه‌کان له زارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێرانه‌وه بڵاویانکرده‌وه، ڤاکسینى په‌ره‌پێدراوى فه‌خریزاده له تاقیکردنه‌وه‌ى یه‌که‌مدا سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئایارى 2021، میدیاکانى ئێران سه‌رکه‌وتنى ڤاکسینى وڵاته‌که‌یان راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه، له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ى ڤاکسینى په‌ره‌پێدراوى فه‌خریزاده ده‌ستیپێکرد. ماڵپه‌ڕى ته‌سنیم بڵاویکرده‌وه، کوڕه‌که‌ى فه‌خریزاده وه‌کو یه‌که‌م خۆبه‌خش له‌سه‌رى تاقیده‌کرێته‌وه، هاوکات، کیانوش جه‌هانپه‌روه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران له تویته‌ر رایگه‌یاند، ڤاکسینى فه‌خریزاده له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى سیپاند بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستى په‌ره‌ى پێدراوه. تا ئێستا 120 ملیۆن توشبوو و زیاتر له دوو ملیۆن و 66 هه‌زار گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه. رۆژى 27ى 11ى 2020، موحسین فه‌خریزاده زاناى ئه‌تۆمى ئێران لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران رووبەڕووی ھێرشێکی تیرۆریستی و لە ئاکامی هێرشەکەدا کوژرا.
هاوڵاتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ برێت مه‌کگۆرک له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کۆبوویه‌وه‌و تێیدا باس له په‌یوه‌نییه‌کانى نێوان ئه‌مریکا و هه‌رێمى کوردستان کراوه‌و جه‌خت له پشتیوانى ئه‌مریکا بۆ کورد کراوه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا. له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى ده‌ست ( هاوڵاتى ) که‌وتووه، هاوسه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتی، سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندێکى باڵاى ئه‌مریکا، ڕایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5ى ئایارى 2021 لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان له باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له شارى هه‌ولێر، پێشوازییان کرد له وه‌فدێکى باڵاى حکومه‌تى ئه‌مریکا که پێکهاتبو له دیرێک شولیت ڕاوێژکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، برێت مه‌کگۆرک ڕێکخه‌رى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى ڕۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقا، جوى هود یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى خۆرهه‌ڵاتى نزیک و خاتو دانا سترول جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى بۆ کاروبارى ڕۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وه‌فدێکى یاوه‌ریان. له دیدارێکدا که هه‌ریه‌ک له د.سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌ردار هه‌رکى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و پۆڵاد شێخ جه‌نگى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى دژه‌تیرۆر ئاماده‌ى بون، گفتوگۆیه‌کى جدى و هه‌مه‌لایه‌نه کرا سه‌باره‌ت به دوایین گۆڕانکارییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که له ڕ‌وى سیاسى و ئه‌منى و ئابورى و ڕێوشوێنه‌کانى به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ردولا. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که” هاوسه‌رۆکان جه‌ختیان له به‌رده‌وامى ڕۆڵى ئه‌مریکا کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، پێزانینى خۆشیان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ى که ئه‌مریکا هه‌یبوه له یارمه‌تیدان و پشتیوانیکردنى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌ت له جه‌نگى دژه‌تیرۆردا، پێویستى به‌رده‌وامبون و ئه‌نجامدانى کارى ھاوبه‌شیان دوپاتکرده‌وه به تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و له‌ناوبردنى شانه نوستوه‌کانیان له وڵات‌دا". هاوکات باس له‌وه‌شکراوه که هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕوانینى خۆیان له‌باره‌ى دۆخى ئێستا و کێشه و قه‌یرانه‌کان و ڕێوشوێنه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و زاڵبون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه سیاسى و ئه‌منییه‌کانیان بۆ وه‌فدى ئه‌مریکا خسته‌ڕوو. هاوکات سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى یه‌کێتى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى هه‌رێم، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه”جه‌ختیشیان له هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى یه‌کێتیى کرده‌وه بۆ یه‌کڕیزى و ته‌بایى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و نه‌هێشتنى ناکۆکى و گرژییه سیاسییه‌کان و به فاکته‌رێکى گرنگیان دانا بۆ بره‌ودان به پڕۆسه‌ى سیاسى به‌هێزى پێگه‌ى کورد له به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێکھێنانى به‌ره‌یه‌کى نیشتیمانى فراوانیان به گرنگ زانى بۆ یه‌کگوتارى و یه‌کهه‌ڵوێستى له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى ڕه‌ھه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییان ھه‌یه. له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا،له به‌شێکى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه” هاوسه‌رۆکان دوپاتیان کرده‌وه که گرتنه‌به‌رى زمانى دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و په‌نابردن بۆ ده‌ستور تاکه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانه له نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ به تایبه‌ت کێشه‌ى ناوچه دابڕێندراوه‌کان که ئێستا به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى داعشه‌وه هاوڵاتییانى ئه‌و ناوچانه ژیانیان له مه‌ترسیدایه”. سه‌باره‌ت به ھه‌ڵبژاردنه‌کانى داھاتوى عێراقش” ھاوسه‌رۆکان ته‌ئکیدیان کرده‌وه له ئه‌نجامدانى ھه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد دور له ده‌ستتێوه‌ردان”. له کۆتاى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه”وه‌فده‌که‌ى ئه‌مریکاش جه‌ختیان کرده‌وه له سه‌ر به‌رده‌وامیى ئه‌رکه‌که‌یان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و پابه‌ندبونى وڵاته‌که‌شیان بۆ پشتیوانیکردنى ئارامى و ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و به‌گژداچونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌ھێزکردنى ئابورى و به‌رده‌وامى کارى پێکه‌وه‌یى له چوارچێوه‌ى به‌رده‌وامى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ردولا له ته‌واوى بواره‌کاندا”.