هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردستان له‌سه‌ر که‌یسى سزادراوانى بادینان نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌که‌ن و داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنیان ده‌که‌ن. ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردستان له‌سه‌ر که‌یسى سزادراوانى بادینان نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌که‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن" داواتان لێ ده‌که‌ین بڕیاری ده‌سته‌ی سزایی دادگاکه‌تان له‌لایه‌ن (ده‌سته‌ی گشتی) دادگای پیاچوونه‌وه‌وه پیاچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت و ڕاست بکرێته‌وه و سزادراوان ئازاد بکرێن". ده‌قى نامه‌که: نامه‌یه‌ک بۆ دادگای پیاچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئێمه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان که له خواره‌وه ناومان هاتووه، له ڕێگه‌ی ئه‌م نامه ئاشکرایه‌وه، داوا له دادگاکه‌تان ده‌که‌ین، بڕیاره‌که‌تان، بڕیاری ژماره (٤٦٨) له به‌رواری (٢٨ی ٤ی ٢٠٢١) تایبه‌ت به پیاچوونه‌وه به بڕیاری دادگای (تاوانه‌کانی هه‌ولێر٢) تایبه‌ت به سزادراوانی پارێزگای دهۆک ڕاست بکه‌نه‌وه‌و سزای هه‌ریه‌که له سزادراوان (شیروان ئه‌مین، شڤان سه‌عید، ئه‌یاز که‌ره‌م، هاریوان عیسا، گوهدار موحه‌ممه‌د ئه‌مین) هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، له‌به‌ر بوونی ژماره‌یه‌ک هه‌ڵه که ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌شێکیانن: ١ـ سزادراوان له قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دا به پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کراوه‌و پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌کراوه. ٢ـ ئه‌و دانپیانانه‌ی له دۆسیه‌کانیاندا هاتووه، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا لێیان وه‌رگیراوه. ٣ـ سه‌ردانی قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکاو ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێرو وه‌رگرتنی هاوکاری بۆ کار‌و چالاکی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن سزادراوانه‌وه به تاوان ئه‌ژمار کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌مه کارێکی ته‌واو یاساییه، و سه‌دان ڕێکخراوو چالاکی مه‌ده‌نی‌و دامه‌زراوه‌ی حکومی‌و ناحکومی له کوردستان له ساڵانی ڕابردوو و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن قونسوڵخانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌و قونسوڵخانه‌ی وڵاتانی تریش هاوکاریکراون‌و هاوکاری ده‌کرێن، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام مانگانه هاوکاری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌که‌ن. ٤ـ ئاماده‌بوونی لایه‌نی سکاڵاکار که (ئاسایش) بوون له نێو هۆڵی دادگادا وه‌ک پاسه‌وان‌و له هه‌مان کاتدا وه‌ک سکاڵاکار پێچه‌وانه‌ی یاسایه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و هێزانه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌وه‌ی نیشان ده‌دا که ئه‌و هێزانه له نێو دادگا باڵاده‌ستن. هه‌ربۆیه له ڕوانگه‌ی ڕێزگرتن له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌کان‌و دروست نه‌بوونی پشێوی‌و ئاڵۆزی کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان‌و له ده‌ست نه‌دانی متمانه به دادگاکان‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی بۆ سزادراوان‌و که‌س‌و کاریان، داواتان لێ ده‌که‌ین بڕیاری ده‌سته‌ی سزایی دادگاکه‌تان له‌لایه‌ن (ده‌سته‌ی گشتی) دادگای پیاچوونه‌وه‌وه پیاچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت‌و ڕاست بکرێته‌وه‌و سزادراوان ئازاد بکرێن، چونکه ئێمه ئاگاداری دۆسیه‌که بووین‌و له ڕۆژی دادگاییه‌که‌ش نوێنه‌رانمان له ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بووین‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌خرایه ڕوو که تاوانێک له‌سه‌ر سزادراوان ساغ بکاته‌وه، و چه‌ندین هه‌ڵه‌و سته‌می دادوه‌ریی له دۆسیه‌که‌یاندا هه‌یه هه‌ر له قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌وه تا دادگاییکردنیان‌و بڕیاری کۆتایی. له‌گه‌ڵ رێزدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان: ١ـ گوڵستان سه‌عید. ٢ـ عه‌بدولستار مه‌جید. ٣ـ د.کازم فاروق. ٤ـ د.شێرکۆ جه‌وده‌ت. ٥ـ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح. ٦ـ سه‌رکۆ ئازاد گه‌ڵاڵی. ٧ـ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی. ٨ـ هاوڕێ مه‌لا ستار. ٩ـ د.شایان عه‌سکه‌ری. ١٠. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د. ١١ـ شیرین ئه‌مین. ١٢ـ مژده مه‌حمود موحه‌ممه‌د. ١٣ـ عوسمان کانی کورده‌یی. ١٤ـ سیپان سالم ئامێدی. ١٥ـ کاوه عه‌بدولقادر. ١٦ـ هڵز ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د. ١٧ـ دابان موحه‌ممه‌د. ١٨ـ ئاشنا عه‌بدوڵڵا قادر. ١٩ـ ڕووپاک ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان. ٢٠ـ موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌صریی. ٢١ـ د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی. ٢٢ـ جه‌لال موحه‌ممه‌د ئه‌مین. ٢٣ـ شاخه‌وان ڕه‌وف. ٢٤ـ به‌لێن ئیسماعیل. ٢٥ـ گۆران عومه‌ر. ٢٦ـ یاسین خدر. ٢٧ـ ڕزگار شه‌هید حه‌مه نه‌گره‌یى. ٢٨ـ به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود. ٢٩ـ عومه‌ر گوڵپی.
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، په‌یامێکى له‌باره‌ى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر شه‌ش رۆژنامه‌نوس و چالاکوانى بادینان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" تۆمه‌تبارکردنییان به تۆمه‌تى بێ بنه‌ما، سکانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگى هه‌رێم له‌که‌دار ده‌کات. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 6ى ئایارى 2021، لاهور شێخ جه‌نگى له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند:"ئازادی، به‌ردى بناغه‌ى هه‌رێمى کوردستانه، ئازادیخوازانى کوردستان شایه‌نى پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین، نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌دیهێنه‌رى ناوچه‌ى ئارام و پارێزه‌رى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستانن، تۆمه‌تبارکردنییان به تۆمه‌تى بێ بنه‌ما، سکانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگى هه‌رێم له‌که‌دار ده‌کات". "داوا ده‌که‌م سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربێنێت: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانى سیاسى بپارێزێت، سزاى ناڕه‌واى سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان لابه‌رێت" هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"پێویسته به هه‌مومان، هێز و لایه‌نه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌کان، روبه‌ڕوى ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره راوه‌ستین، داوا ده‌که‌م سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربێنێت: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانى سیاسى بپارێزێت، سزاى ناڕه‌واى سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان لابه‌رێت و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ى کراوه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌کان، به‌رپه‌رچبداته‌وه". ده‌سته‌ى سزایى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌بڕیارێکدا که 28ى نیسان به واژۆى عه‌بدوڵا عه‌لى ئه‌حمه‌د شرفانى سه‌رۆکى دادگاى پێداچونه‌وه ده‌رچوه باس له‌وه‌کراوه، به‌گوێره‌ى یاساى ژماره 21ى ساڵى 2003 برگه‌کانى 47، 48 و 49 بڕیارى دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى (شێروان شێروانی، ئه‌یاد که‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێکى دروسته و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه.
هاوڵاتى رێکخراوى داکۆکیکردن له رۆژنامه‌نووسان ناسراو به سى پى جه‌ى رایده‌گه‌یه‌نێت:" به بڕیاره‌که‌ى دادگاى پێداچونه‌وه بۆ په‌سه‌ندکردنى سزادانى رۆژنامه‌نوسانى بادینان، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ریخست که بانگه‌شه‌ى ئازادى رۆژنامه‌نووسى ته‌نها قسه‌یه و هیچ هه‌نگاوێک بۆ به‌رقه‌راکردنى ناگرنه‌به‌ر". کۆمیته‌ى به‌رگرى له رۆژنامه‌نوسان ناسراو به سى پى جه‌ى له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویکرده‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" به بڕیاره‌که‌ى دادگاى پێداچونه‌وه له هه‌ولێر بۆ په‌سه‌ندکردنى سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ هه‌ریه‌که له رۆژنامه‌نوسان شێروان ئه‌مین شێروانى و گوهدار زێباری، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ریخست بانگه‌شه‌کانى بۆ پابه‌ندبون به ئازادى رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ته‌نها قسه‌یه و هیچ هه‌نگاوێک بۆ به‌رقه‌راکردنى ناگرنه‌به‌ر". هه‌روه‌ها سى پى جه‌ى ئه‌وه ده‌خاته‌روو که دادگاى پێداچونه‌وه رۆژى 28ى نیسان له بڕیارێکدا که ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه، بڕیارى دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێرى په‌سه‌ندکردوه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌و بانگه‌شانه کردۆته‌وه که شێروان شێروانى و گوهدارى زێبارى پاره‌یان له کونسوڵخانه‌کانى ئه‌مریکاو ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر وه‌رگرتوه‌و پلانیان هه‌بوه بۆ تێکدانى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌و رێکخراوه داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم کردووه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و دو رۆژنامه‌نوسه ئازاد بکه‌ن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه که روبه‌ڕویان کردونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها گوشارخستنه سه‌ر میدیاکارانیش رابگرن.
هاوڵاتى هه‌ریه‌ک له کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان، هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى سزادانى رۆژنامه‌نوس و چالاکوانه ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئایارى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌رێم رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ئێمه قسه له‌سه‌ر تاکه که‌یسى دادگاکان ناکه‌ین، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ساتى دامه‌زراندنیه‌وه پشتیوانى له ئازادى ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن کردوه، ئازادى ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن به‌شێکه له شوناسمان و به‌رده‌وام ده‌بین له داکۆکیکردن لێى وه‌ک یه‌کێک له به‌ها سه‌ره‌کیه‌کانمان". ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، " به‌رده‌وام ده‌بین له جه‌ختکردنه‌وه له گرنگى ڕێوشوێنى یاسایى و سه‌روه‌رى یاسا، به‌ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ریشه‌وه، چاوه‌ڕوانیمان له حکومه‌ته خانه‌خوێکان له‌سه‌رانسه‌رى دنیا ئه‌وه‌یه که ڕێز له‌کارى دیپلۆماته ئه‌مریکیه‌کان بگرن، که به‌هه‌مان شێوه‌ى ڕۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى جۆراوجۆر کۆده‌بنه‌وه، بۆئه‌وه‌ى بتوانن کاره‌کانیان بکه‌ن، ئێمه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ى ئه‌و ڕێزه‌ى چاوه‌ڕێى ده‌که‌ین هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و دیپلۆماته بیانیانه ده‌که‌ین که له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کارده‌که‌ن، به نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه". هاوکات کونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند:" به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ى له‌لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه ده‌رچو دژ به پێنج له رۆژنامه‌نوسان و چالاکان، بڕیاره‌که قوڕسه ئیستیعاب بکرێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى رونى تێدا نییه که شایانى سزادانى تاوان بێت، بۆیه داوا له سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربهێنێت و لێبوردنى گشتییان پێ ببه‌خشێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، "ئاڵوگۆڕى بیروڕاى ئازادانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و چالاکان به‌شێکى له کاروبارى رۆژانه‌ى دیپلۆماسیی، هى کۆنسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیاش له هه‌ولێر، بڕیاره‌که‌ى ئه‌مڕۆى دادگا زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه و دژ به رۆحى دۆستایه‌تیى نزیک و هاوڕێیانه‌مانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان". ده‌سته‌ى سزایى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌بڕیارێکدا که 28ى نیسان به واژۆى عه‌بدوڵا عه‌لى ئه‌حمه‌د شرفانى سه‌رۆکى دادگاى پێداچونه‌وه ده‌رچوه باس له‌وه‌کراوه، به‌پێى یاساى ژماره 21ى ساڵى 2003 برگه‌کانى 47، 48 و 49 بڕیارى دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى (شێروان شێروانی، ئه‌یاد که‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێکى دروسته و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه.
هاوڵاتى دوو ئه‌ندامى کوردى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، له بازگه‌ى شێراوانى پارێزگاى هه‌ولێر داواى ئیقامه‌یان لێکردوون و خه‌ریکبووه که ئۆتۆمبێله‌کانیان پێ بوه‌ستێنن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئایارى 2021، هه‌ریه‌ک له کاوه محه‌مه‌د و غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێن: "ئه‌مڕۆ له‌رێگاماندا به‌ره‌و هه‌ولێر، له‌بازگه‌ى شێراوه، توشى هه‌ڵوێستێکى سه‌یر و کۆمیدیش بوین که وتمان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراقین، وتیان ئیقامه‌تان هه‌یه ؟!، وتمان کاکى برا، ئیقامه‌ى چی، ئێمه په‌رله‌مانتارى عێراقین، خه‌ریکبو ئۆتۆمبێله‌که‌مان پێ بوه‌ستێنن و سین و جیمى زیاترمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:"دواى هه‌ندێ بێنه‌وبه‌رده، ئینجا رێگه‌یانداین داخلى هه‌ولێربین، ئه‌وه له‌کاتێکدا چه‌ندین ساڵه په‌رله‌مانتارین و له‌ته‌واوى بازگه و خاڵه‌کانى پشکنینى به‌غدا و پارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق، که وتمان په‌رله‌مانتارین، به‌وپه‌ڕى رێز و لوتفه‌وه پێشوازیمان لێ ده‌کرێت و کامه رێگا و ده‌رگاى تایبه‌ت و قه‌ده‌غه‌یه بۆ خۆمان و هاوڕێ و هاوکاره‌کانمان ده‌خرێنه سه‌رپشت". هاوکات ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه که"جا که ئه‌وه به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتارى فیدراڵى بکرێت، بێگومان به‌رامبه‌ر به هاوڵاتییانى دیکه خراپتر ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى به‌رپرسیاریشه له‌م مامه‌ڵه خراپه‌ى بازگه‌کانى هه‌رێم، خودى ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رانى نین، به‌ڵکو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن که دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى بێڕێزى به‌ویتر و سوکایه‌تى به خه‌ڵک و مڕومۆچى و بێ لوتفى نواندن په‌روه‌رده کردوه". کاوه محه‌مه‌د و غالب محه‌مه‌د راشیانگه‌یاندوه، "ئه‌مه جگه له‌چاندنى رق به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانى غه‌یره کورد، که له‌ده‌ره‌نجامدا هه‌مو ئه‌وانه واده‌که‌ن وێنه‌ى هه‌رێم و پایته‌خته‌که‌ى له‌به‌رچاوى هاوڵاتیان و غه‌یره‌کان زیاتر بشێوێنرێت و سروشتى ده‌سه‌ڵاته پۆلیسیه‌که‌ى هه‌رێمیش رونتر ده‌ربخات".
هاوڵاتى رێبوار که‌ریم وه‌لى رۆژنامه‌نوسى پارتى له نوسینێکدا به‌ناونیشانى "پارتى یارى به ئاگر ده‌کات" نووسیویه‌تى:" له کۆى پێنج دادوه‌ره‌که‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه، سێیان پارتین و ھه‌ر ئه‌و سێیه‌ش بڕیارى دادگایى تاوانه‌کانیان ته‌ئیید کرد". رێبوار کریم وه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه که ئه‌و دادوه‌رانه پێش ئه‌وه‌ى نوێنه‌رى که‌س بن، نوێنه‌رى حزبه‌کانى خۆیانن و بۆیه‌ش حزب له‌وێى داناون تا پارێزه‌رى مه‌ساڵحى حزب بن که‌واتا پارتى بڕیارى داوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" ئه‌و کرده‌وانه‌ى که وه‌کو تاوان به‌سه‌ر ئه‌و سزادراوانه‌دا کراوه‌ته ماڵ ره‌نگبێ یه‌کێک بێت له گه‌وره‌ترین سکانداڵه‌کانى مێژوو که به‌ناوى قانونه‌وه تۆمار کرابێت، چونکه نه‌ک ھه‌ر ھیچ ده‌ققێک له قانوندا نییه پشتیان پێ به‌ستبێت، بگره رێگا خۆشکه‌ره بۆ قه‌یرانێکى سیاسیى گه‌وره به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وئه‌وروپا. ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ى پارتى ده‌پرسێت فه‌رقى ئه‌و قه‌راره له‌گه‌ڵ موشه‌که‌کانى حه‌شد چین که به باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکاوه ده‌نرێن له به‌غدا؟ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئایارى 2021، دادگاى پێداچونه‌وه سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ رۆژنامه‌نوسانى بادینان په‌سه‌ند کرد، که سزاکه‌یان زیاتره له شه‌ش ساڵ زیندانى، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى فراوانى لێکه‌وته‌وه.
هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌کاته‌وه له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه هێرش کرابێته سه‌ر خاڵێکى پێشمه‌رگه و ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که "ئێمه‌ش چاوه‌روان ده‌که‌ین که هێزى پیشمه‌رگه به‌شدارى ئه‌م به‌رخۆدانه میژوویى و پیرۆز ببن و پشتگیرى ئێمه بکه‌ن". هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل له‌لێدوانێکى تایبه‌تدا که بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه تێیدا هاتووه:"هێزه‌کانى ئێمه له سیده‌کان هێرشى پیشمه‌رگه‌ى (پارتى) په‌ده‌که‌ى نه‌کردووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که به پێى هه‌ندیک میدیا هێزه‌کانى "ئێمه له سیده‌کانى خنێره هێرشى هێزى پێشمه‌رگه‌ى په‌ده‌که‌ى کردووه ، به‌ڵام ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین هیچ هێرشێک له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ سه‌ر خاله‌کانى پیشمه‌رگه نه‌کراوه". هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که"ئێمه وه‌ک گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان له دژى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک که ده‌خوازێت کوردستان داگیر بکات به‌رخۆدانێکى مێژوویى ده‌که‌ین، ئه‌مه به‌رخۆدانێکى نه‌ته‌وه‌یى و پیرۆزه". هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو که" ئێمه‌ش چاوه‌روان ده‌که‌ین که هێزى پیشمه‌رگه به‌شدارى ئه‌م به‌رخۆدانه میژوویى و پیرۆز ببن و پشتگیرى ئێمه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر پشتگیریش ناکه‌ن ده‌بێت نه‌که‌ونه ناو دۆخیک که له هه‌رێمه‌کانى شه‌ڕدا ئاسته‌نگى بۆ گه‌ریلا دروست بکه‌ن، له‌م بواره‌وه ئێمه داواکارین که هه‌رکه‌س هه‌ڵویستى نه‌ته‌وه‌یى نیشان بدات".
هاوڵاتى وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند لە کات و شوێنەی خۆیان بە گونجاوی دەزانن، وەڵامی هێرشە مووشەکییەکان دەدەنەوە. جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێكدا ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 رایگەیاند" ، پێویستە ئەو پرسیارە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بکرێت کە ئایا چ هەنگاوێکی دیپلۆماتییان دەبێت، بەڵام جەختی لەوەشکردەوە کە لەو کات و شوێنەی خۆیان بە گونجاوی دەزانن، وەڵامی هێرشە مووشەکییەکان دەدەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سێ رۆژی رابردوودا، سێ هێرشی مووشەکی کراونەتە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی ئەمریکایان تێدا جێگیرکراون. وتەبێژی پێنتاگۆن باسی لەوە کرد کە ئەوان لە نزیکەوە چاودێری و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو هێرشانە دەکەن کە دەکرێنە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق. جۆن کێربی ئاماژەشی بەوەکرد، وێڕای ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هێزەکانیان، ئەوان نایانەوێت ئەرکی راهێنان و مەشقپێکردنی هێزە عێراقیەکان بەجێبهێڵن چونکە مەترسی گەورەتر لەوە هەیە، کە ئەویش سەرهەڵدانەوەی داعشە. کێربی دەڵێت، ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای هێزە عێراقییەکانەوە رێگری لە بەهێزبوونەوەی داعش بکات.
هاوڵاتى كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری كورد له كه‌ركوك له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه و پشتیوانیان له ریفراندۆم سزادراون، داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی عیراق لێبووردنیان بۆ ده‌ربكات و سزاكانیان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 رایانگەیاند "ئێمه كۆمەڵێک ئەفسەرو كارمەند لە دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوكمان به‌جێهێشت و وتمان كه‌ركوك داگیركراوه له‌سه‌ر ریفراندۆم وازمان له پله و پۆست و هه‌موو ئیمتیازی خۆمان هێنا، حه‌وت مانگ بێ مووچه و بێ رێگا‌و بێ جێگا بووین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێک بڵێ بۆچی هاتوون چیده‌كه‌ن لێره". ئه‌وه‌ش باسده‌كه‌ن: "سه‌یر له‌وه‌دایه به نه‌زه‌ری پارتی كه‌ركوك داگیركراوه، كه‌چی به هه‌موو هێز و توانای خۆی هه‌وڵ ده‌دات بۆ هه‌ندێ ئه‌فسه‌ری كه‌ركوك پۆست وه‌ربگرێت، به‌راستی بانێكه و دوو هه‌وا". ده‌ڵێن: "ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ده‌كه‌ین، داوایان لێده‌كه‌ین لێبووردنێك ده‌ربكه‌ن و بگه‌ڕێنیه‌وه سه‌ركاره‌كانمان، بڕیاری دادگا و سزاكانمان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه بێ هیوابووین له حكومه‌تی هه‌رێم". ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه: روونكردنه‌وه بۆ رای گشتی و راگەیاندنەكان: بەرێزان ئێمه كۆمەڵێک ئەفسەرو كارمەند لە دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوكمان به‌جێهێشت بۆ؟ وتمان كه‌ركوك داگیركراوه له‌سه‌ر ریفراندۆم وازمان له پله و پۆست و هه‌موو ئیمتیازی خۆمان هێنا حه‌وت مانگ بێ مووچه و بێ رێگا‌و بێ جێگا بووین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێک بڵێ بۆچی هاتوون چیده‌كه‌ن لێره. خۆتان ده‌زانن مووچه‌ی به‌غدا دوو هێنده‌ی مووچه‌ی هه‌رێمه بێ دواكه‌وتنیش له‌وه‌ی سه‌یاره‌و پاسه‌وان و پۆستمان هه‌بوو له برسا رامان نه‌كرد پله‌ی هاوڕێكانمان به‌رزكرایه‌وه هه‌مووی ته‌رفیعی كرد ئێمه لێره راوح ده‌كه‌ین واته پله‌شمان به‌رزنه‌كرایه‌وه، چوار ساڵه دانیشتووین چه‌ند جارێك له رێگای كاك سه‌رحه‌د داوامان له وه‌زیری ناوخۆ كرد بمان بینی به داخه وه نه‌ی بینین به‌س خه‌ڵكی تر بۆ سێڵفی گرتن ده‌بینی. خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئێمه 14 ساڵ له‌ناو ئاگرو ته‌قینه‌وه بووین له‌گه‌ڵ عه‌مید سه‌رحه‌د بوین به دوای مه‌رگی خۆمان ده‌گه‌ڕاین خه‌ڵك له که‌رکوک نه‌یده‌وێرا بمێنیته‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، له حه‌مرین بوین شه‌ڕی تیرۆرمان له‌ناو شار برده ده‌ره‌وه‌ی شار، زیاتر له 300 كه‌س له‌گه‌ڵ کاک سه‌رحه‌د قادر له شه‌ڕه‌كان و به ته‌قینه‌وه شه‌هیدبوون باسی براو خزمه‌كانی خۆی ناكه‌م، به‌ڕێزان ئێمه شایه‌نی رێزلێنان بوین یان به‌م شێوه ته‌عامولمان له‌گه‌ل بكرێت، ئێمه ئه‌گه‌ر كه‌ركوكمان به‌جێ نه هێشتایه نه حوكمی غیابی ده بوین نه مجلسمان له سه‌ر ته‌شكیل ده‌كرا نه‌پله به‌رزكردنه‌وه‌مان ده‌وه‌ستا نه‌نیو مووچه‌مان وه‌رده‌گرت نه هه‌ر ده‌سووڕاینه‌وه. خوێنه‌رانی به‌ڕێز به‌داخه‌وه كه هه‌ندێ خه‌ڵكی ماستاوچی و بێ مسته‌وا، ده‌وراو ده‌ڵێ ئه‌مانه قه‌زیه‌ی تریان هه‌یه یان ده‌ڵێن بۆ پۆست وه‌رگرتن هاتوون، دوو كابینه پێكهێنرا كه‌س نه‌هات داوای پۆستتان لێ بكات، كه‌س هات داوای پاره‌تان لێبكات. خوێنه‌رانی به‌ڕێز له هه‌موو دنیادا كه‌س له‌سه‌ر بیروڕای سیاسی یان حزبی ئاواره ده‌بێت رێزی لێده‌گیرێت و پاداشت ده‌كرێت له‌لای حزبه‌كه‌ی، به‌ڵام له لایه‌ن حزبه‌كه‌مان و حكومه‌ته‌كه‌مان ئێمه سزا ده‌درێین، خوێنه‌رانی به‌رێز شت زۆر بڵێین یان بینووسین شتمان زۆر لایه، به‌ڵام ئه‌مه به‌سه جارێ، خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئێمه زیاتر له 10 كه‌سمان حكوم بوون له‌سه‌ر غائیبی، جگه له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی تریشمان هه‌موو دانیشتنه‌كانمان دراوه به دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوچه‌ی دوو له موسڵ حوكم ده‌درێن و له راژه ده‌رده‌كرێن، بگره له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ندێكمان فه‌سڵ كران و له راژه ده‌ركران، باشه ئێستا هه‌ق لای ئێمه‌یه یان لای حزبه‌كه‌مان و حكومه‌ته‌كه‌مان، هه‌ر ئێمه نه‌بووین فه‌خرتان پێوه ده‌كردین. سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌ركوك داگیركراوه، به ئه‌ندازه‌ی به نه‌زه‌ری پارتی، كه‌چی به هه‌موو هێز و توانای خۆی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ندێ ئه‌فسه‌ری كه‌ركوك پۆست وه‌ربگرێت، به‌راستی بانێكه و دوو هه‌وا، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ده‌كه‌ین، داوایان لێده‌كه‌ین لێبووردنێك ده‌ربكه‌ن و بگه‌ڕێنیه‌وه سه‌ركاره‌كانمان، بڕیاری دادگا و سزاكانمان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه بێ هیوابووین له هه‌رێم.
هاوڵاتى حاكم شێخ له‌تیف، رایده‌گه‌یه‌نێت ئەگەر سەرۆکی ھەرێم دەسەڵاتی خۆی بەکار نه‌هێنێت من پێشنیاز ده‌كه‌م رۆژنامەنوسان و چالاکوانی مەدەنی و رۆشنبیران لە میدیا‌و سوشیال میدیا‌و لە واقیعیش ھەڵمەت یان کەمپەین و ھاشتاگی کونسوڵی ئەمریکاوکونسوڵی ئەڵمانیا بۆ دەرەوە بەرپا بکەین. حاکم شێخ لەتیف، پسپۆڕ و شارەزایی یاسایی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک رایگەیاندوە، دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوە بەداخەوە بریاری سزادانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی بەزۆرینە پەسەند کرد. ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێستا تۆپ لەساحەی سەرۆکی ھەرێمە، کە خۆشی رایگەیاندبو ئەو حوکمە نادادپەروەرەو کاریگەری خراپیشی بۆ ناوبانگی ھەرێم ھەیە، با بفەرموێت بەگوێرەی دەسەڵاتەکانی لێبوردنی تایبەتییان بۆ دەربکات بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم". حاكم شێخ له‌تیف، له‌باره‌ى هاشتاگه‌كه‌وه ده‌ڵێت "چونکە به‌پێى بریاری دادگا کە پلەی کۆتایی وەرگرتوە ئەو دوو کونسولیەتە شوێنێکن بۆکاری جاسوسی و تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و کاری تیرۆر‌و تێکدان". ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەڕوی یاساییەوە بریاری دادگاش کە پلەی کۆتایی وەرگرت حجە یان حجیەکەی واتە بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر واتە نیشانەیە بۆ راستی و قابیل نیە بۆ سەلماندنی پێچەوانەکەی ئەگەر وان نابێ لەخاکی ھەرێمدا بمێنن، ئەگەر واش نین دەبێ ھەڵوێستیان ھەبێ چونکە ئیتر ھەر رۆژنامەنوس و چالاکوانێک پەیوەندی پێیانەوە بکات یان کردبێ بۆی ھەیە روبەروی ھەمان تۆمەت ببێتەوە. دواى ئه‌وه‌ى دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 28ی مانگی رابردوو، بڕیاری كۆتایی داوه له‌سه‌ر سزادانی ده‌ستگیركراوانی بادینان و ئه‌مرۆش ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، به‌پێی بڕیاره‌كه كه واژۆی عه‌بدوڵا عه‌لی شه‌رڤانی سه‌رۆكی دادگاكه‌ی له‌سه‌ره، تۆمه‌ته‌كانی دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌به‌وه‌كراوه ده‌ستگیركراوه‌كان به ئازادانه دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه، ئەو پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانە (شێروان شێروانی، گۆهدار محەمەد، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید و هاریوان عیسا) رۆژی سێشەممە 16ی شوباتی رابردوو لە دووەم رۆژی دانیشتنی دادگادا بە دەنگی زۆرینەی دادوەران، بە "سیخوڕیكردن بۆ وڵاتان و هەوڵدان بۆ كودەتا"، تاوانباركران و بڕیاردرا بە شەش ساڵ زیندانی حوكم بدرێن.
دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کورستان بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی دووی هه‌ولێری سەبارەت بە سزای زیندانی شه‌ش ساڵی پێنج چالاکوانەکەی بادینانی پەسەند کرد و بەڵگەنامەكەی بڵاوكردەوە. بەپێی ئەو نوسراوەی کە دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڵاویکردووە، دەردەکەوێت لە ٢٨ی نیسانی ڕابردوو دادگاکە، بڕیاری دادگای تاوانەکانی دووی هەولێری سەبارەت بە سزادانی گیراوانی بادینان پەسەند کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە درووستە و لەگەڵ یاسادا گونجاوە. بەگوێرەی نوسراوەکە، سزاکە بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ بڕگەکانی ٤٧، ٤٨و ٤٩ بڕیاری دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی (شێروان شێروانی، ئه‌یاز كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) دروستە و لەگەڵ یاسادا گونجاوە. ئەو پێنج کەسە کاریان بۆ لێدان لەپێگە هەستیارەکانی هەرێم و زیانگەیاندن بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان کردووە، سزادراوانیش لە بەردەم داوەری لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بە دروستکردنی گروپێک و لێدان بۆ ئەو مەبەستە. رۆژی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای تاوانه‌كانی دووی هه‌ولێر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینانی بە شەش ساڵ زیندانیکرد سزا دا. لە کاتێکدا دەستگیرکراوەکان سەرجەم تۆمەتەکانیان تا ئێستا رەتکردووەتەوە و دانیان بە هیچ شتێکدا نەناوە، هاوکات دوای بڕیارەکە و دروستبوونی ناڕەزایی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارەی بە مەترسی زانی بۆ نابانگی هەرێمی کوردستان. لای خۆییەوە لەتیف شێخ مستەفا دادوەر، باس لەوە دەکات، ئێستا تۆپ لەساحەی سەرۆکی ھەرێمە کە خۆشی رایگەیاندبوو ئەو حوکمە نادادپەروەرە و کاریگەری خراپی بۆ ناوبانگی ھەرێم ھەیە، با هەڵسێت بەگوێرەی دەسەلاتەکانی خۆی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم. پێشتر هیومان رایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندبوو، هەست بەنیگەرانى سزادانى دەستگرکراوانى بادینان دەکەن بەهۆى ویستێکى سیاسى و ئاڕاستەکانى دادگاى پێداچونەوە کە پێوەرەکانى دادگایەکى دادپەروەرانەى پشتگوێخستووە.
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا وێنه‌ى سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس له شه‌قامه‌کانى بەغدا، لاببرێت. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە ئاسایشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە وێنەکە، کە لەبەردەم مەزاری ئەبو حەنیفە نو‌عمان لە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا دانراوە، لابدەن. وێنەکە بریتییە لە وێنەیەکی سێ کەسایەتی ئێرانی و کەسایەتییەکی عێراقی، کە بریتین لە: - ئایەتوڵڵا روحوڵڵا خومەینی، رێبەری باڵای یەکەمی ئێران - ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێستای ئێران - قاسم سولەیمانی، فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێران - ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری کوژراوی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە وێنەکە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی قودس دانراوە، کە دەکەوێتە دوا هەینیی مانگی رەمەزان.
هاوڵاتى میدیای نزیك له په‌كه‌كه ڕایگەیاند لە دەڤەری برادۆست، هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان- پەدەکە، ویستیان بە چەکی قوورسەوە جێگیربن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە ڕێگرییان لێکراوە . میدیای ڕۆژنیوز نزیك له په‌كه‌كه ئەمرۆ پێنج شەممە 6ی ئایاری 2021 ڕایگەیاند:”لە گردی بۆڵێ و لە ناوچەکانی بەربزنان و گۆشینێ لە سنووری شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، چەکدارەکانی هێزی هەڵگوردی پەدەکە بە چەکی قوورس هێرشیان کردووە و ویستوویانە لە ناوچەکە جێگیرببن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە پێیان واتراوە، کە نابێت لێرە جێگیربن و هۆشیارکراونەتەوە". میدیاكه ڕاشیگەیاندووە "چەکدارەکانی پەدەکە تەقەیان کردووە و تەنانەت ‘ئاڕ پی جی’یان بەکارهێناوە، هەربۆیە گەریلاکان تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و چەکدارەکانی پەدەکە هەڵهاتوون و ناوچەکەیان جێهێشتووە، هیچ پێشمەرگەیەکیش بریندار نەبووە”. ئەم هێرشەی پەدەکە لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا چەندین کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانی داگیرکردووە، تا ئێستا وێڕای ناڕەزایی توندی خەڵک.
هاوڵاتى تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش رایگەیاند، رێکخراوی داعش چەکی بایۆلۆجی لەسەر زیندانییەکانی تاقیکردوەتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا چەند جارێک چەکی کیمیایی بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە. تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش باسی لەوەشکردوە، ئەو تاوانانەی داعش بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامیداون دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی ، بەجۆرێک تائێستا تەرمی 875 (هەشت سەد و حەفتا و پێنج) روفات لە 11 گۆڕی بەکۆمەڵدا لەنەینەوا دۆزراونەتەوە. ئەوەش هاتوە، لەئێستادا تاوتوێی چۆنیەتی چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکەن بۆ لێپرسینەوە لە چەکدارانی داعش بەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. بڕیارە تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە تاوانەکانی داعش رۆژی 12ی ئایار ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بۆ رایگشتی ئاشکرابکات و رێکار و داواکارییەکانیشی لەسەر ئەو بابەتە ئاڕاستەی حکومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بکات.