تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی مانگێكدا 256 حاڵەتی سوتاوی تۆماركراوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:"لە شاری سلێمانی لە ماوەی مانگێكدا 256 حاڵەتی سوتاوی تۆماركراوە، هەر لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 1180 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریان کردووە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2021، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووە، "بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 256 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە و  چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، 182 نەشتەرگەری گەورە و سەرووگەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 4475 پشكنینی تاقیگەیی و 282 چارەسەری سروشتی لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دراو".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 1180 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كردووە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار