ژوری بازرگانیی ئێران ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی تەنها بازرگانیی لەگەڵ پێنج وڵاتی جیهاندا هەیە و ئەندامێکی ژوری بازرگانیی دەڵێت؛ ژاپۆن سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ تاران رادەگرێت. بەهرام شەکوری، ئەندامی ژوری بازرگانیی ئێران رایگەیاندوە؛ بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران، ئاستی بازرگانیی وڵاتە زۆر دابەزیوە و لە ئێستا تەنها لەگەڵ پێنج وڵات بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکرێت. بە وتەی شەکوری، ئێران لە ئێستادا راستەوخۆ لەگەل (چین،ئیمارات، تورکیا،عەممان، ئیمارات) ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکات. ئەو ئەندامەی ژوری بازرگانیی ئێران هۆشداریشی داوە بەهۆی پەیوەندییەکانی ژاپۆن و ئەمریکا ، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و ژاپۆنیش راگیرێت. بڵاوبونەوەی ئەو لێدوانە لە کاتێکدا عێراق زیاترین کاڵا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و بە وتەی بەرپرسانی تارانیش عێراق دوەم وڵاتە کە دوای چین زیاترین کاڵای لە ئێرانەوە بۆ هەناردە دەکرێت. بەهۆی ئەوەی ئێران تا ئێستا پابەندی سیستیمی (FATF) جیهانی بۆ بەرەبگاربونەوەی سپیکردنەوە دراو نابێت وڵاتانی جیهان ناتوانن بە راستەوخۆ بازرگانیی لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیانداوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی چوارچێوهی ههماههنگی هاتووە، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه له نوسینگهی حهیدهر عهبادی به ئامادهبونی محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیران چوارچێوهی ههماههنگی كۆبونهوهیهكی ئهنجامدا و تاوتوێی پێشهاتهكانی بواری سیاسی و ئهمنیهكانی كرد، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیهی بودجه. ئاماژە بەوە کراوە ، سهرۆك وهزیران ڕونكردنهوهیهكی وردی لهبارهی ئهو میكانیزمانه خستهڕو كه لهسهر بنهمای بودجهی فیدڕاڵی داڕێژراون و ههوڵی گونجانی لهگهڵ بهرنامهی حكومهتدا داوه، ههروهها رونكردنهوهی لهبارهی ئهو گفتوگۆیانهدا كه بانكی ناوهندی عێراق دو ڕۆژ لهمهوبهر لهگهڵ بانكی فیدڕاڵی ئهمریكا له ئیستانبوڵ ئهنجامیدا. محمد شیاع سودانی ئاماژهی بهوهكردوه، "ئهو چارهسهرانهی بانكی ناوهندی پێشكهشیان دهكات له چوارچێوهی پرۆسهی چاكسازی دارایی و بانكیدا دێنه ئاراوه". رێوشوێنه حكومییهكان بۆ كهمكردنهوهی كاریگهرییهكانی ههڵاوسانی بههای دراو لهسهر چینه ههژار و پهراوێزخراوهكان، ههروهها سهردانی داهاتوی شاندی عێراقی بۆ واشنتن به سهرۆكایهتی وهزیری دهرهوه بۆ تهواوكردنی كۆبونهوهكانی ئەستەنبوڵ، بەشێکی تری تەوەری کۆبونەوەکە بووە.
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی و سەرۆكی ئەنجومەنی بانكەکان كۆبونەوە، بۆ باسکردنی ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پاکێجی یەکەمی ڕێگاکانی کۆنترۆڵکرنی ئاڵوگۆڕی دراو. ئەمڕۆ یەک شەممە 5ی2ی2023 عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرانی گشتی و بانکە ناوخۆییەکان کۆبۆوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پاکێجی یەکەمی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ ڕوونکردنەوە و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەیی و خێراترکردنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار لەکۆبونەوەکە، پارێزگاری بانکی ناوەندی، جەختی لە توانای بانکی ناوەندی کردتەوە بۆ بەدیهێنانی هەموو داواکارییە یاساییەکان، ئاماژەی بەوەداوە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دووەم پاکێجی سەرەکی بڵاو دەکرێتەوە. هەروەها عەلاق دووپاتی کردۆتەوە کە هیچ سنورێک، ناوخۆیی و دەرەکی نییە لە گواستنەوەی دەرەکی یان فرۆشتنی دۆلار بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی دارایی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2008 لە ئەنجومەنی نوێنەران. پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەدوە: کە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیان و توانای کڕینەکانیانەوە هەیە، کە پێویستە لە ئاستی ئامانجداردا جێگیر بکرێت و هەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان چڕبکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیان گەیاندن بە هاوڵاتیان. هەروەها عەلی عەلاق، ئاماژە بە سنووردار نەکردنی داواکاریەکانی گواستنەوەی بیانی و پارەی کاش لە بەغدا و کاری خێرا بۆ وەرگرتنی لقی بانکی لە پارێزگاکان و راستەوخۆ ئاماژەی بە بانکی ناوەندی عێراق کرد بۆ کردنەوەی کەناڵی نوێی دەرەکی بۆ ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی گواستنەوەی بیانی. ئاماژەی بەوەشکردوە کە بانکی ناوەندی رێکار و سزای توند بەرامبەر سەرپێچیکارەکان دەگرێتە بەر، هەروەها ستایشی رۆڵی هەندێک لە بانکەکان کرا لە پابەندبوون بە هەر شتێک کە ئامانجەکانی ئاماژەپێکراو بەدەستدەهێنن. لەکۆتای کۆبونەوەکە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان بانکی ناوەندی و بانکەکان، کە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پاکێجی یەکەمی ڕێکارەکان دەکرێت، چاودێری دیاردەکان و دەرئەنجامەکان و بەربەستەکان بکرێت و پێشنیاری گونجاویان لەبارەیانەوە پێشکەش بکرێت.
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: "ئەمساڵ فۆرمی خۆراک دەبێتە ئەلکترۆنی و لە ڕێگەی مۆبایلەوە ھاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەی تۆمارکردن بەڕێوە ببەن". ئەمڕۆ یەک شەممە 5ـ2ی 2023 حسێن سەبری، ڕێکخەری وەزارەتی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا میدیاکانی وتوە: "پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەستیپێکردووە و لە پارێزگای نەجەف کۆتاییی ھاتووە و ئێستا لە دیالە جێبەجێ دەکرێت". بەپرسەکەی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە: "بڕیارە دوای پارێزگای دیالە لە پارێزگای دھۆک جێبەجێ بکرێت و ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە لە ھەموو فەرمانگەکان، ئەمساڵ فۆرمی خۆراک نامێنێت و دەبێتە سیستمی ئەلکترۆنی، کە سیستمێکی پێشکەوتووە و ئیدی ھاوڵاتی کار بە فۆرمی وەرەقە ناکات". بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی وتوە: ' بەپێی ئەم سیستەمە ھاوڵاتییان بۆ زیادکردنی ئەندامێکی خێزان، یان کاتی مردنی ئەندام بۆ ئەوەی ناوی لاببرێت، تەنیا لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەتوانێت مامەڵەی بەڕێوە ببات و پێویست بە سیستمی کلاسیکیی پێشو ناکات.'' حسێن سەبری ئاماژەی بە ئەوەش کرد: "قۆناغی دواتر ھەموو سیستمەکە بە بریکارەکانی خۆراکەوە دەبەسترێنەوە و لە کاتی ھاتنی بەشەخۆراکی مانگانە لە ڕێگەی ئەلکترۆنییەوە بریکاری خۆراک ھاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و ناوی ئەو ماددانەی بۆ ئەو مانگانەی دابەش دەکرێن دەخرێنە بەردەستی ھاوڵاتییان".
راوێژكارێكى محمد شیاع سودانی رایگهیاند: کۆتای هاتنی دابهزینى نرخى دۆلار بهرامبهر به دینارى عێراقى وگهڕانهوهى بۆ نرخى پێشوو لە ماوهى دوو ههفتهى دیكه ڕوودەدات. فادی ئەلشهممهرى ئاماژهى بۆ سهركهوتنى كۆبوونهوهى ئەستەنبوڵ لهنێوان بانكى ناوهندى عێراق وگهنجینهى ئهمریكا كردو وتوێتی: بانكى ناوهندى عێراق كۆمهڵێك رێكارى نوێى بڵاوكردۆتهوه وئهمهش دهبێته هۆكارێك بۆ دابهزینى نرخى دۆلار وههروهها رێكاری دیكهشى گرتووتهبهر لهبهرامبهر ئهوانهى دۆلار دهبهنه دهرهوه و زیان بهنرخى دراو دهگهیهنن. شهممهرى گوتیشى: لهماوهى دوو ههفتهى دیكه دهبینین كهنرخى دراوهكان سهقامگیرى بهخۆیهوه دهبینێت ودهچێتهوه سهر نرخى پێشووترى. جێی باسە، دوای کۆبونەوەکەی ئەستەبوڵ لە نێوان بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق و خەزێنەی ئەمریکا، لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەم نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆیەوە، دواتریش بانکی ناوندی چەند بڕیارێکی تری دەکرد بۆ جێگێربون و زیاتر بەرزبونەوەی نرخی دینار، بەڵام نرخی دینار تا ئەم ساتە، جێگێر نیە و بەردەوام لەبەرزو نزمیی دایە،
حکومەتی عێراق نرخی دۆلاری بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان کردە 147 هەزار دینار، بەپێی بڕیارەکە، هاوڵاتیان ئەو قیستانەی لایەنە دەتوانن بۆ هەر 100 دۆلارە و 147 هەزار بدەن بە كۆمپانیاكان. دەستەی باڵای وەبەرهێنانی عێراق کە ڕاستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە، لە بڕیارێکی نوێدا سەرجەم کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی خانووبەرە یەکەکانی نیشتەجێبوون ناچار دەکات بەوەی، لە کاتی وەرگرتنی قیستدا نرخی هەر 100 دۆلارێک بە 147 هەزار دینار ئەژمار بکەن بۆ بەشداربوانیان. شایەنی باسە ، بڕیارەکە لەکاتێکدایه نرخی دۆلار بەردەوام لە بەرزبونەوە دایە، ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە 174 هەزار دینار.
ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکەی جارێکی دیکە رێژەی سودی بانکیی بەرز دەکاتەوە و بەوەش سودی بانکیی لەو وڵاتە گەیشتە بەرزترین ئاستی 16 ساڵی رابردو. لە دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی یەدەگیی فیدراڵیی ئەمریکا، رێژەی سودی بانکیی 25 خاڵی بنەڕەتیی دیکەی بۆ زیاد کرا و بەوەش رێژەی سودی بانکیی لەو وڵاتە گەیشتە(%4.75). بەمەش سودی بانکی لە ئەمریکا، گەیشتە بەرزترین ئاست بەراورد بە 16 ساڵی رابردو سودی بانکیی وڵاتەکە. جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا، لەدوای بڕیارەکەوە رایگەیاند: هەرچەندە رێژەی هەڵاوسانی ئابوریی لە ئەمریکا دەستی بە کەمبونەوە کردوە، بەڵام پێویستە رێکارەکان بۆ دابەزاندنی هەڵاوسان بەردەوام بن. بەرزکردنەوەی رێژەی سودی بانکیی، یەکێکە لەو رێکارانەی وڵاتانی جیهان دەیگرنەبەر لەپێناو دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسانی ئابوری، چونکە ئەو رێکارە وا دەکات؛ سەرمایەدارەکان پارەکانیان لە بازاڕەکاندا بکشێننەوە و لە بانکەکاندا داینێن. پێشبینی دەکرێت بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو پلانەی ئەمریکا بەهای دراوی دۆلار لە جیهاندا دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و لە بەرامبەردا نرخی زێڕ و نەوت بەرز ببێتەوە.
سەرچاوەیەکی هەواڵی ئێران ئاشکرای دەکات: ئەندامانی سوپای پاسداران، بە هاوکاریی سێ کەسی عێراقی، دۆلاریان لە عێراقەوە بە قاچاخ بردوەتە وڵاتەکەیان. تەلەڤزیۆنی (ئیران ئینتەرناشناڵ) کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە، بڵاوی کردوەتەوە: سێ ئەندامی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، دەیان ملیۆن دۆلاریان لە عێراقەوە بەقاچاخ بردوەتەوە ئێران. ئاشکرای کردوە، ئەندامانی فەیلەقی قودس، بە هاوکاریی سێ هاوڵاتیی عێراقی، دۆلارەکانیان لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە وڵاتەکەیانەوە رەوانەی تاران کردوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوی کردونەتەوە: محەمەد تەجەن جاری، بەڕێوەبەری دارایی یەکەی 400ی سەر بە فەیلەقی قودس، پارەی پێویستی بۆ کڕینی دۆلار رادەستی ئەندامانی دیکەی سەر بە سوپای پاسداران کردوە، تا بە قەبارەیەکی زۆر لە نوسینگەکانی ئەو وڵاتە دۆلار بکڕن. لەو بەڵگەنامانەدا کە تەلەڤزیۆنەکە دەستی کەوتون، پڕۆسەی کڕینی دۆلار لە عێراق لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی مستەفا پاک باتن، جێبەجێ کراوە کە کارمەندی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدایە و هاوکات ئەندامی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانە.
رۆژنامەیەکی ئێران ئاشکرای دەکات خواردنی شیرەمەنیی لە وڵاتەکە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخ بۆ نیوە کەمی کردوە و سفرەی زۆربەی خێزانەکانیش بە بێ گۆشت و مریشکە. رۆژنامەی (هەم میهەن)ی ئێران لە ژمارەی ئەمڕۆ دوشەممەدا بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی بەرزبونەوەی نرخ، خواردنی شیرەمەنییەکان لە ئێران بۆ نیوەی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان دابەزیوە. رۆژنامەکە نوسیویەتی: بەرزبونەوەی هەڵاوسانی ئابوریی توانای کڕینی لە ناو خێزانەکاندا بەشێویەی بەرچاو دابەزاندوە و لە سفرەی هەندێک خێزاندا گۆشت و مریشک نەماوە و ئەوەش وا دەکات وەچە خستنەوە و تەنانەت ئەو منداڵانەی بڕیارە لەم دۆخەدا لەدایک بن تەندروستیان بکەوێتە مەترسییەوە. ئامارەکانی حکومەتی ئێران باس لە هەڵاوسانی ئابوریی 50% دەکەن لە کاتێکدا بە پێی نوێترین ئامار رێژەی هەڵاوسان لە 18 پارێزگا لە کۆی 31 پارێزگای ئەو وڵاتە بە تایبەت لە پارێزگای سیستان و بەڵوچستان گەیشتوتە زیاتر لەو رێژەیە و هەندێکجار لە 78% نزیک دەبێتەوە. وەزارەرتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای کردوە؛ نزیکەی 16%ی منداڵە تەمەن شەش ساڵانەکانی ولاتەکە توشی بەدخۆراکی و کەمیی خۆراک بونەتەوە و 800 هەزار منداڵیش لە تەمەنی گەشەدا توشی کەمی وزە و پڕۆتین بونەتەوە.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەتەوە و هەردوولا سووربوون لەسەر ئەوەی دەبێت بە زووترین کات سەقامگیری دارایی بۆ بازارەکانی عێراق و نرخی دۆلار بگەڕێتەوە. نوسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت "پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لە رێکارەکانی جێگیرکردنی نرخی دۆلار کردووە و پلانێکی خستووەتەڕوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە لەسەر پلانەکە." ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر پێویستبوونی پابەندبوون بە رێکارە یاساییەکانی تایبەتبە ئاڵوگۆڕی دراو و پاراستنی ئابووری عێراق کردووەتەوە. باسی لەوەشکردووە، جێبەجێکردنی رێکارە جیهانیەکان و بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی دراوەکان و کاری بانکە ناحکومییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن گرنگە. دەشڵێت، "پێویستە بەپێی یاساکانی بانکی ناوەندی عێراق لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچییەکان بکرێت."
روسیا و ئێران بۆ بەکارنەهێنانی دۆلار، رێککەوتنی نێوانیان لەبارەی مامەڵەکردنی هاوبەش بە دراوە نیشتیمانییەکانیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە. هەردو بانکی ناوەندیی روسیا و ئێران رێککەوتنی نێوانیان بۆ پێکەوەبەستنی سیستمە بانکییەکانیان و ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان بە دراوی نیشتیمانیی ئەو دو وڵاتە خستە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ و تاران، لەپێناو کۆتاییهێنان بە هەژمونی دۆلار لە مامەڵە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندایە و لەکاتێکدایە کە مۆسکۆ بەدەست چەندین سزای سەپێنراوی ئەمریکییەوە دەناڵێنێت. بە پێی رێککەوتنەکە دەبێت زۆربەی مامەڵە بازرگانییەکانی ئەو دوو وڵاتە بە روبڵی روسی و تمەنی ئێران ئەنجام بدرێت. میدیای ئێران بڵاوی کردوەتەوە بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە 806 بانکی جیهان پێکەو دەبەسترێنەوە کە 700 بانکیان روسی و 106 بانکی دیکەیان لە 13 وڵاتی دیکەی جیهانە. بانکی ناوەندیی روسیا، لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی رونکردوەتەوە؛ بەپێی رێککەوتنەکە گواستنەوە داراییەکان یان حەواڵە لەلایەن بانکی ناوەندیی روسیا سەرپەرشتی دەکرێت و سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئێرانەوە رێکدەخرێت.
بانکى ناوەندى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگهیاند، "بڕیاردرا بانکە حکومییەکانی وهك ڕافیدەین، ڕەشید و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) فراوان بکرێن بە فراوانکردنی شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی وڵات (بەغدا - بەسرە - نەجەف - هەولێر - سلێمانی)". "وەرگرتنی داواکارییەکان لە بەیانیان و ئێواراندا دهبێت، بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران لەخۆبگرێت". له راگهیهندراوهكهدا ئاماژەبەوە کراوه، "فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی دەروازە سنورییە وشکانییەکانەوە دهچنه دهرهوه، دوای پێشکەشکردنی مەرجەکانی گەشتکردن کە پێکدێن کە (ڤیزا یان مۆڵەتی دەرچونی ئۆتۆمبێل)". نیشانەکردن بانکی ناوەندی جێی ئاماژەیە، بەهۆی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بانکی ناوەندی عێراق ناوەناوە بڕیار و ڕێنمایی نوێ دەردەکات بۆ بەرزکردنەوە و جێگیرکردنی نرخی دۆلار.
هاوڵاتی لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت یاسای نەوت و غاز پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم رێکدەخاتەوەو دەربارەی ناردنی پارەش بۆ هەرێم ئاماژە بەوەدەکات یاسای بودجە ئەو بابەتە چارەسەر دەکات. محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس ٢٤ رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ فەرەنسا دەبێتە گواستنەوەیەکی جۆری لە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و لە رێگەی ئیمزاکردنی رێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژی کە ٥٠ بوار لەخۆدەگرێت، مۆرکێکی ستراتیژی وەرگرتووە. سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ھەرێم و بەغداد سوودانی ئاماژەی بەوەکرد، یاسای بودجە بەشێکی زۆری کێشەکانی ناردنی پارە بە پێی دەستور چارەسەر دەکات و دواتریش کار بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز دەکەن کە پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و پارێزگا بەرھەمھێنەرەکانی نەوت رێکدەخات. دەربارەی مانەوەی سوپای وڵاتانی دیکە لەعێراق سوودانی وتی، عێراق پێویستی بە ھێزی شەڕکەری بیانی نیە، بەڵکو پێویستی بەھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری. سودانی دوپاتیشیکردەوە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە ھەوڵی نزیکبوونەوەی لەگەڵ ئێران و سعودیە داوەو بەمنزیکانەش گەڕەکێکی تری دانوستانەکانی ھەردوو وڵات لە بەغداد رێکدەخەن، رونیشیکردەوە، دەستدرێژیکردنە سەر خاکی عێراق کارێکی رەتکراوەو ئیدانەکراوەو دیالۆگ باشترین رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تورکیاو ئێران.