ئەمریکا رایگەیاند دەیەوێت بە سزاکان رێگریی لە فرۆشی نەوتی ئێران بکات و چین ناچار بکات چیتر نەوت لەو وڵاتە نەکڕێت. رۆبەرت ماڵی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی ، داوایان لە چین کردوە کە نەوت لە ئێران نەکڕێت. ئەو وتویەتی: چین بوەتە شوێنی نایاسایی ساخکردنەوەی نەوتی ئێران بۆیە واشنتۆن دەیەوێت پەکین ناچار بکات نەوتی ئێران نەکڕێت. لێدوانی ماڵی لە کاتێکدایە ساڵی 2018 بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاربو ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نزیکەی سفر کەم بکرێتەوە بەڵام بە پێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان فرۆشی نەوتی ئێران گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە. ئێران ئاشکرای کردوە مانگانە لانیکەم 850 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی چین کردوە. پێش کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاتر لە دو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
دوای ئەوەی محمد سودانی ، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیایدا 3 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی زیادبکرێت ، زیاتر لە 5 ملیۆن هاوڵاتی سودمەند دەبن . ئەمڕۆ دوو شەممە 23ی1یی 2023، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق زیادکردنی 3 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی وتەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامانج لێی دابەزاندنی نرخی خۆراكە. لەو بارەیەوە راگەیەندراوی حكومەت هاتوە : "یەك لیتر زەیت، یەك كیلۆگرام شەكر، 200 گرام چا، 250 گرام شیر و یەك كیلۆگرام ئاردی سفر بۆ هەر تاكێكی خێزانە كەم دەرامەتەكان زیادكراون و جگە لە بەشەخۆراكی مانگانەی خۆیان، ئەو خۆراكانەیان بەسەردا دابەشدەكرێت". ڕوونکراوەتەوە، كە ئەو سەبەتە خۆراكە دەدرێت بە 5 ملیۆن و 76 هەزار هاوڵاتی و مانگانە لە رێگەی زیادكردنی 18 هەزار تۆن خۆراكەوە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان، خواست لەسەر كڕینی خۆراك كەم دەكەنەوە و بە ئەوەش نرخەكان دادەبەزن.
پێنوێنی بەهای دۆلار لە بۆرسە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە دابەزین، پاوەندی بەریتانی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و یۆرۆش بەرزترین ئاستی بەراورد بە نۆ مانگی رابردو تۆمارکرد. پێنوێنی بەهای دۆلار بەردەوام لە داکشاندایە و بۆ 101.5 خاڵ دابەزیوە، ئەوەش لە درێژەی داکشانە بەردەوامەکەیدایە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا. لە بەرامبەردا، بەهای پاوەندی بەریتانیی بەرزبونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە و هەر 100 پاوەندێکی بەریتانیی بەرامبەرە بە 124 دۆلاری ئەمریکی. هەرچی لە بەهای یۆرۆیە، بەرزترین ئاستی لەماوەی نۆ مانگی رابردودا تۆمارکرد و بەهای هەر 100 یۆرۆیەک 108.8 دۆلاری ئەمریکییە. دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە سەبەتەی دراوەکاندا، پەیوەندی بە بەرزبوبەنوەی بەردەوامی نرخی زێر هەیە کە لەئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێر زیاترە لە هەزار و 923 دۆلاری ئەمریکی.
بۆ یەکەمجار لە مێژوی ئێراندا تمەن نزمترین بەهای بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد و بانکی ناوەندیش هەشت خاڵی بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕی دراو راگەیاند و پۆلیسی ئابوریی ژمارەیەک کاسبکاری دەستگیر کرد. لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی ئێران لە ئێوارەی یەکشەممە بەهای یەک دۆلار لەو وڵاتە گەیشتە 45 هەزار و 300 تمەن کە ئەوەش دەبێتە بەرزترین بەهای مێژویی دۆلار لە بەرامبەر تمەنەدا. بانکی ناوەندیی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕەکان راگەیەنراوێکی هەشت خاڵی بڵاو کردەوە و فرۆشتنی و کڕینی زیاتر لە 20 هەزار دۆلاری قەدەغە کرد. هاوکات هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر بازاڕەکانی دراو لە تاران و میدیاکانی دەسەڵات رایانگەیاند پێنج کاسبکاری نێوەندگیر(دەڵاڵ)ی بازاڕی دراو دەستگیر کراون. بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندوە؛ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار و دراوە بیانییەکان یاریکردنە بە بازاڕ و دەستی نەیارانی وڵاتەکەی لەپشتە. پۆلیسی ئابوریی ئێران ئاشکرای کرد ئێوارەی دوێنێ لە هەڵمەتەکانیاندا دەستیان بەسەر یەک ملیۆن121 هەزار دۆلاردا گرتوە و چەند کەسێکیش دەستگیر کراون کە دەستیان لە یاریکردن بە نرخی دراوەکان هەبوە و هۆکارێک بون بۆ دابەزینی بەهای تمەن. دوای پەسندکردنی گەڵالەی بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەهای یەک دۆلار لە 41 هەزارتمەنەوە بۆ 44 هەزار تمەن بەرز بوەوە و پێشبینی دەکرێت ئەگەر یەکێتی ئەوروپا وەک رێکخراوی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسداران بکات ئەوا تمەن زیاترین دابەزین بەخۆیەوە ببینێت بە تایبەت کە 40٪ی ئابوریی ئێران بەدەست سوپای پاسدارانەوەیە.
هاوڵاتی سهرۆك وهزیرانی عێراق لهمیانی كۆبوونهوهی لهگهڵ ژوورهكانی بازرگانی عێراق كه تایبهت بوو به تاوتوێكردنی بهرزونزمی بههای دراوه بیانییهكان، چهند بڕیارێكی دهركرد. ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ یەکێتی ژورە بازرگانییەکان کۆبوەوە و رایگەیاند، بەمەبەستی جێگیرکردنی دراو بڕیاردراوە دەروازەی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە بازرگانان لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بکرێتەوە و بانکی ناوەندی عێراقیش بەبەهای 500 مليۆن دۆلار پشتیوانی دارایی بۆ بانکەکە دابین دەکات. بهگوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق، سوودانی بڕیاریداوه، دەروازەیەکی نوێ بۆ بازرگانان لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەکرێت بەمەبەستی کڕینی دراوی بیانی، و بانکی ناوەندی بەبەهای 500 ملیۆن دۆلار پشتیوانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەکات . هەروەها پرۆسەی هاوردەکردن و هەناردەکردن لەلایەن هەمو ئەو کۆمپانیایانەی لە وەزارەتی بازرگانی تۆمارکراون و لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن، دەستپێدەکات و هەمو کارئاسانییەکیان بۆ دەکرێت، هاوکات ئاسانکاری بۆ هێنانی کاڵاکان دەکرێت و مەرجەکانی پێدانی بارمتە کەمدەکرێنەوە، هەروەها سزای دواکەوتنی هاوردەکردن هەڵدەوەشێنرێتەوە. ئاماژەبەوەشکراوە، کۆبونەوەی نێوان سەرۆک وەزیران، یەکێتی ژورە بازرگانییەکان، پارێزگاری بانکی ناوەندی، بەڕێوەبەری دەروازە سنورییەکان، باج، گومرگ و پێشانگا بازرگانییەکان بەشێوەی هەفتانە بەردەوام دەبێت بۆ چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکان و فەرمانگەی خانوبەرە، تۆماری کۆمپانیاکان، گەشەپێدانی پیشەسازی، دەستەی وەبەرهێنان و بانکی رەشید و رافیدەین بۆ کۆبونەوەکانی داهاتو بانگهێشت دەکرێن و بەشداری دەکەن. هاوکات محهممهد شیاع سوودانی بڕیاریداوه پێداچوونهوه به كاری دهستهی باجهكان بكات و جهختی لهسهر ئهوهشكردووهتهوه بهرپرسیاریهتی بهرزونزمی بههای دراوهكان له ئهستۆی ههموو لایهنهكاندایه و نابێت چیتر هاووڵاتییان بكرێنه قوبانی.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وهزارهتی ناوخۆی عێراق وردەکاری ههڵمهتی دهستگیركردنی ئهو كهسانهی ئاشکراکرد کە یاری به بههای دۆلار بهرامبهر بهدینارهوه دهكهن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. لهڕاگهیهندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكردوه بهمهبهستی بهدیهێنانی ئاسایشی ئابوری، بهدواداچون بۆ سهرپێچیكارانی یاسا و ئهو كهسانهی كۆنتڕۆڵی پرۆسهی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه دهكهن، ههروهها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئهوهی بهپێی یاسا لێپرسینهوه لهو كهسانهی بكرێت كه دهستكاری نرخ دهكهن لهبازاڕهكان. دەشڵێت "هێزه ئهمنییهكان ئۆپهراسیۆنێكی تایبهتیان له بهغدای پایتهخت و پارێزگاكان ئهنجامدا بۆ دهستگیركردنی ئهو كهسانهی یاری به نرخی دۆلار له دهرهوهی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییهكان دهكهن، لهگهڵ خاوهن ئهو دوكانی ئاڵوگۆڕانهی مۆڵهتیان نیه". وهزارهتی ناوخۆ باسی لهوهشكردوه، ئهم ئۆپهراسیۆنه خاوهنی ئهو كۆمپانیایانه نهكرده ئامانج كه به شێوهیهكی یاسایی مامهڵه دهكهن، سهرجهم ئهو قسه و باسانهشی لهوبارهیهوه خراونهتهڕو دورن لهڕاستیهوه و ئهوانه قاچاخچێتی دۆلار و سهرلێشێواوی بازاڕن دهیانهوێت ئهو باسانه بڵاوبكهنهوه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وهزارهتی ناوخۆی عێراق وردەکاری ههڵمهتی دهستگیركردنی ئهو كهسانهی ئاشکراکرد کە یاری به بههای دۆلار بهرامبهر بهدینارهوه دهكهن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. لهڕاگهیهندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكردوه بهمهبهستی بهدیهێنانی ئاسایشی ئابوری، بهدواداچون بۆ سهرپێچیكارانی یاسا و ئهو كهسانهی كۆنتڕۆڵی پرۆسهی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه دهكهن، ههروهها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئهوهی بهپێی یاسا لێپرسینهوه لهو كهسانهی بكرێت كه دهستكاری نرخ دهكهن لهبازاڕهكان. دەشڵێت "هێزه ئهمنییهكان ئۆپهراسیۆنێكی تایبهتیان له بهغدای پایتهخت و پارێزگاكان ئهنجامدا بۆ دهستگیركردنی ئهو كهسانهی یاری به نرخی دۆلار له دهرهوهی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییهكان دهكهن، لهگهڵ خاوهن ئهو دوكانی ئاڵوگۆڕانهی مۆڵهتیان نیه". وهزارهتی ناوخۆ باسی لهوهشكردوه، ئهم ئۆپهراسیۆنه خاوهنی ئهو كۆمپانیایانه نهكرده ئامانج كه به شێوهیهكی یاسایی مامهڵه دهكهن، سهرجهم ئهو قسه و باسانهشی لهوبارهیهوه خراونهتهڕو دورن لهڕاستیهوه و ئهوانه قاچاخچێتی دۆلار و سهرلێشێواوی بازاڕن دهیانهوێت ئهو باسانه بڵاوبكهنهوه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
ئەمڕۆ شەممە 21ـی 1ی 2023، كهمال موسلیم سهیعد، وهزیری بازرگانی ههرێمی كوردستان به میدیاکانی راگهیاند: "لهگهڵ وهزیری بازرگانی عێراق قسهیكردووه و سبهی فهرمانی خهرجكردنی پارهی گهنمی جوتیارانی ههرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2015 دهردهچێت". ئهمه له كاتێكدایه رۆژی چوارشهممه 18ـی 1ی دووهمی2023 غهریب ئهحمهد، ئهندامی لیژنهی كشتوكاڵی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له میانی بهشداریكردنی له بهرنامهیەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگهیاند: "وهزیری كشتوكاڵی عێراق بهڵێنیداوه كه ههفتهی داهاتوو پارهی گهنمی جوتیارانی ههرێمی كوردستان خهرجبكات". ئهو وتیشی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئاماژهی به ئەوهشكرد، له دیدارێكیان لهگهڵ عهباس جهبر، وهزیری كشتوكاڵی عێراق جهخت لهسهر جێبهجێكردنی ناوهڕۆكی یاسای ئاسایشی خۆراك كرایهوه كه ناردنی پارهی گهنمی جوتیارانی ههرێمی كوردستانی تێدا جێگیركراوه. غهریب ئهحمهد ئاماژهی ئەوەشی خستە ڕو، كۆی گشتی ئهو پارهیه 109 ملیار دیناره كه تا وهكو ئێستا تهنیا 14 ملیار دیناری خهرجكراوه.
دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و بەهای هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئەو وڵآتە بۆ زیاترلە 44 هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە. میدیاکانی ناوخۆی ئێران بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلارێک لە بازاڕەکانی وڵاتەکەدا گەیشتوەتە 44 هەزار و 400 تمەن لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی هەر دۆلاریک 42 هەزار 200 تمەن بوە. تەنها لە رۆژێکدا بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن بە رێژەی 4.41٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە کە ئەمەش دووەمجارە دراوی دۆلار ئەو بەرزبونەوەیە بەخۆیەوە ببینێ. پێشتر لە کاتی دەستلەکارکێشانەوە عەلی صاڵح ئابدی، پارێزگاری پێشوی بانکی ناوەندیی ئێران بەهای هەر دۆلارێک بۆ 44 هەزار و 550 تمەن بەرزبوەوە. هاوکات لەگەڵ دۆلار، نرخی زێڕ لە ئێران بە رێژەی 3.81٪ بەرزبونەوەی بەوخۆیەوە بینی و یەک لیرەی (ئمیامی) گەیشتە 24 ملیۆن و 500 هەزار تمەن.
هەناردەی فەرشی ئێران لە جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات و بەرپرسێکش دەڵێت هندستان و ئەفغانستان جێگەی فەرشی وڵاتەکەیان گرتوەتەوە. مەسعود سپێهرزادە، سەرۆکی سەندیکای فرۆشیارانی فەرشی دەستچنی ئێران ئاشکرای کردوە؛ بەهۆی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەناردەی فەرشی دەستچنی وڵاتەکەیان بۆ جیهان 85٪ کەمی کردوە. سپێهرزادە وتویەتی: بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە ئێران ناتوانێت لە بازڕەکانی جیهان ریکلام و بانگەشە بۆ فەرشەکانی بکات و رێگە نادرێت بەرهەمەکانی فەرش لە پیشانگا نێودەوڵەتییەکان نمایش بکرێن. سەرۆکی سەندیکای فرۆشیارانی فەرشی دەستچنی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە لە ئیستادا فەرشی دەستچنی ئەفغانستان و هندستان جێگەی فەرشی ئێرانیان لە بازاڕەکانی جیهاندا گرتوەتەوە. ئێران پێشتر بە گەورەترین هەناردەکاری فەرشی دەستچن لە جیهان ئەژمار دەکرا و سزاکانی ئەمریکا و سزا نێودەوڵەتییەکان ئەو بوارەی هاوشێوەی هەناردەی نەوتەکەی کردوەتە ئامانج و هەناردەی کەمی کردوە. هەناردەی فەرشی دەستچنی ئێران بۆ جێهان پێش سزا نێودەوڵەتییەکان ساڵانە زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بوە بەڵام لە ساڵی 2021 تەنها بە بەهای 55 ملیۆن دۆلار فەرشی دەسچنی هەناردەی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان کردوە.
جارێکی دیکە بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە نزیکەی 43 هەزار تمەن. ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ داخستنی بازاڕەکان لە ئێران بەهای هەر دۆلارێک لەو وڵاتە گەیشتە 42 هەزار 700 تمەن و یەک یۆرۆ بە 46 هەزار و 570 تمەن مامەڵەی پێوەکرا بەوەش لە هەفتەیەکدا بەهای دۆلار نزیکەی 4% بەرز بوەتەوە. نرخی یەک گرام زێڕ لە ئێران گەیشتە دو ملیۆن و 13 هەزار تمەن کە بە بەرزترین نرخی مێژویی زێڕ لە وڵاتەکە لەقەڵەم دەدرێت. پیشبینی دەکرێت بە پەسندکردنی چوارەم قۆناغی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، دابەزینی بەهای تمەن و بەرزبونەوەی نرخی زێڕ لە وڵاتەکە بەردەوام بێت.
هێمن مەحمود سەرەڕای هەموو هەوڵەكانی بانكی ناوەندی عێراق و لێدوانی بەرپرسان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقیدا كەماوەیەكە لەنرخی فەرمی بەرزتربووەتەوە، تائێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەنێوان 155 هەزار بۆ 161 هەزار بەرزونزم دەكات، كەچی بازاڕەكانی دراو بەو هەوڵ و لێدوانانە تائێستا كاریگەرییەكی ئەوتۆیان لەسەر درووستنەبووە، راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بڕوای وایە هۆكاری دابەزینی نرخی دینار كۆتوبەندی دەرەكییە، بەشێك لەسەركردە شیعەكانیش پێیان وایە پلانی ئەمریكایە بۆ تێكشكاندنی دراوی عێراقی، هەندێك بڕواشیان وایە دینار قوربانی ململانێكانی ئەمریكاو ئێرانەو عێراقییەكان باجەكەی دەدەن. ئیحسان یاسری راوێژكاری بانكی ناوەندی دەڵێت بەمنزیكانە بەهای دۆلارێكی ئەمریكی بۆ هەزارو 470 دینار دەگەڕێتەوە، هەروەها هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەبازاڕە ناوخۆییەكان ئاشكرادەكات و دەڵێت « بانكی ناوەندی زیاتر لەساڵێك لەمەوبەر دەستیكردووە بەڕێكخستنی كەرتی دارایی بازرگانی دەرەكی، ئەویش لەڕێگای دروستكردنی ئەوەی پێی دەوترێت (پلاتفۆرم)، كەمیكانیزمێكە كەبانكەكان لەڕێگەیەوە داواكارییەكانیان بەرزدەكەنەوە بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستییەكانی دارایی بازرگانی دەرەكی، بانكەكان ئەركی گەڕان بەدوای كڕیاردا ئەنجامدەدەن بەپێی ئەوەی بەئەركی (كڕیارەكەت بناسە) ناسراوە، واتە زانینی سروشتی كڕیارو سەرچاوەكانی پارەكەی، دواتر پارەكە بۆ بەرژەوەندی كڕیارەكە دەڕوات و دوای ئەوە كاڵاكان دەگەڕێندرێنەوە». پێشووتر بانكی ناوەندی نرخی یەك دۆلاری بۆ وەزارەتی دارایی بەهەزارو 450 دینارو بۆ بانكەكان بەهەزارو 460 دینارو بۆ هاووڵاتیانیش بەهەزارو 470 دینار دیاریكردبوو، بەڵام لەئێستادا ئەو نرخانە بەجێگری لەبازاڕەكاندا نەماونەتەوە، ئەمەش مەترسی لەلایەن هاووڵاتیانەوە درووستكردووە، چونكە عێراق وڵاتێكی بەكاربەرەو زۆربەی بازرگانییەكەی لەڕێگای هاوردەوەیە لەوڵاتانی دەرەوەو بەمەش كاردەكاتە سەر ژیانی هاووڵاتیانی. مەزهەر محەممەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕوای وایە هۆكاری راستەقینەو بنەڕەتی دابەزینی نرخی دینار كۆتوبەندی دەرەكییە، بەڵام هادی عامری سەركردەی دیاری شیعەكان بڕوای وایە ئەمریكییەكان وەك چەكێك بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار لەبەرامبەر عێراقدا بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی فشاری لێبكەن بەرەو رووی ئەوروپاو وڵاتانی دیكەی جیهاندا نەكرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەكات ئەمریكییەكان دۆلار وەك چەكێك بۆ برسیكردنی گەلان بەكاردەهێنن. محەممەد ئال كازم باڵوێزی ئێران لەعێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە گوایە ئێران هۆكاری دابەزینی بەهای دینارەو رایگەیاندووە وڵاتەكەی هەمیشە پاڵپشتی سەرەكی بووە بۆ گەشەی عێراق و سەقامگیری و پێشكەوتنی، جەختیشی لەوەكردووەتەوە ئەو دەنگۆیانە بۆ لەخشتەبردنی رای گشتییەو لابردنی تۆمەتەكانە لەسەر ئەو لایەنەی هۆكاری سەرەكی ئەو دۆخەیە. بەبڕوای چاودێرانی ئابووریش دیناری عێراقی باجی ململانێی ئەمریكاو ئێران دەدات لەسەر گۆڕەپانی عێراقیداو واشدەردەكەوێت ئەم كێشەیەی ئێستا نوێترین ئەڵقەی ئەو ململانێیە بێت، ئەویش بەهۆی ئەو كۆتوبەندانەی ئەمریكا خستوویەتیە سەر بانكە عێراقییەكان وەك هەوڵێك بۆ رێگریكردن لەناردنی دۆلار بۆ ئێران و لەئێرانیشەوە بۆ لایەنگرو هاوپەیمانەكانی لەناوچەكەدا. ئەحمەد تەبەقشلی شارەزای بواری ئابووری بڕوای وایە بەپێچەوانەی ئەو پڕوپاگەندەو زانیارییە هەڵانەوە كە بڵاودەكرێنەوە هیچ بەڵگەیەك لەئارادا نییە بۆ ئەوەی ئەمریكا فشاری لەعێراق كردبێت تانرخی دینار دابەزێت، دەشڵێت هۆكاری دابەزینی نرخی دینار پەیوەستبوونی عێراقە بەچەند سیستەمێكی حەواڵەی نێودەوڵەتییەوەو پێویستە بانكەكانی عێراق جێبەجێی بكەن تاوەكو دەستیان بگات بەیەدەگی دراوی عێراقی لەئەمریكا. لەئێستادا عێراق نزیكەی 100 ملیار دۆلار یەدەگی دراوی هەیەو بانكی فیدراڵی ئەمریكی لەسەدا 80ی داواكارییەكانی بانكەكانی عێراقی رەتكردووەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەو پارەیان دەستبكەوێت ئەویش بەهۆی ئەوەی گومانیان هەیە پارەكە بڕوات بۆ هەندێك وڵات كە لەلیستی سزاكانی ئەمریكادان وەك ئێران و روسیا، ئەمەش وەهایكردووە لەبازاڕەكانی عێراقدا خواست بۆ دۆلار لەخستنەڕووی دۆلار زیاتر بێت و نرخەكەی بەرزببێتەوە. دیاردەی زۆربوونی بانكەكان لەدوای ساڵی 2003ەوە لەعێراقدا سەریهەڵداوەو بەپێی پێوەرە ئابوورییەكان هیچ بیانوویەك نییە بۆ بوونی ئەم هەموو بانكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سیاسییەكان و حزبە دەسەڵاتدارەكان لەڕێگایەوە كاری ئاڵوگۆڕی دراوو ناردنی دۆلار دەكەن بۆ ئێران و وڵاتانی دەرەوە هەم ژمارەكە زۆربووە هەم رۆژانەش قازانجێكی خەیاڵی دەكەن لەمەزادی بانكی ناوەندی، بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی نرخی دۆلاریش دیاردەیەكە لەئێستا سەریهەڵنەداوە، بەڵكو لەساڵانی 2006 و 2014ەوە بەردەوامی هەیەو بەبڕوای چاودێران كۆمەڵێك سیاسی و حزب و میلیشیا دەستیان بەسەر بازاڕەكاندا گرتووەو پەنا بۆ ئەو بازرگانییە دەبەن تاقازانجێكی زۆرتریان دەستبكەوێت، ئەوەی دەمێنێـتەوە هاووڵاتیانی سادەی عێراقییە كە باجی ئەم هەموو بەرزو نزمییەی نرخی دینار و دۆلار دەدەن.
هاوڵاتییانی ئێران لە ساڵێکدا زیاترین گەشتیان بۆ تورکیا ئەنجام داوە و زیاتر لە هەشت هەزار خانوییان لەو وڵاتە کڕیوە. ناوەندی ئاماری تورکیا بڵاوی کردەوە؛ رێژەی کڕینی خانوبەرە لە لایەن هاوڵاتییانی ئێران لە تورکیا کەمی کردوە، بەڵام دووەم وڵات بون دوای هاوڵاتییانی روسیا کە زیاترین خانوبەرەیان کڕیوە. ناوەندەکە رونی کردوەتەوە رێژەی کڕینی خانوبەرە لە ساڵی 2022 لە لایەن هاوڵاتییانی ئێرانەوە بەراورد بە ساڵی 2021 نزیکەی 18٪ کەمی کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەراورد بە سەردەمی رێککەوتنی ئەتۆمیی لە ساڵی 2015 تا 2018 زیاتر لە 10 هێندە زیادی کردوە. بە پێی ئامارەکان هاوڵاتییانی ئێرانی لە ساڵی رابردودا هەشت هەزار و 223 خانویان لە شارەکانی تورکیا کڕیوە، بەڵام هاوڵاتییانی روسیا زیاترین خانویان لەو وڵاتە کڕیوە و لە پلەی یەکەمدا بون. پشکی ئێرانییەکان لە نێوان هاوڵاتییان و گەشتیارانی بیانی بۆ کڕینی خانو لە تورکیا گەیشوەتە 12٪ و ئە رێژەیەش لە سەردەمی پێش کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی تەنها 3٪ بوە. هاوڵاتییانی روسیا بە کڕینی 16 هەزار و 312 خانوبەرە یەکەم وڵات بون کە زیاترین خانویان لە تورکیا کڕیوە و بەوەش رێژەی کڕینی خانو لە لایەن روسییەکانەوە لە سەردەمی هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا سێ هێندە زیادی کردوە. دوای روسییەکان و ئێرانییەکان هاوڵاتییانی عێراق بە کڕینی شەش هەزار و 241خانو لە تورکیا سێەم وڵاتی بیانی بون کە زیاترین خانویان لە تورکیا کڕیوە.
لە میانی بەشداریکردن لە 53مین کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ئەنجامدا و تێیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت نەوت و غازی هەرێمی کوردستان لەو چاوپێکەوتنە، مەسرور بارزانی تیشیکی خستەسەر دۆسیەی نەوت و غاز و رێککەوتنەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق و ئاماژەی بەوەدا، کێشەی درێژخایەنی نەوت و غازی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا لەرێگەی تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غازەوە چارەسەربکرێت. سەبارەت کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاماژەی دا، کێشەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا زیادیانکرد، کاتێک لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق سێکتەری نەوت و غازی هەرێمی بە نادەستووری ناساند. بارزانی وتوێتی، ئەوەی لەسەری رێککەوتوون لەگەڵ بەغدا، وەستاندنی هەموو فشارەکانە لەسەر حکومەتی هەرێم، تاوەکو یاسایی نەوت و غاز پەسند دەکرێت. لەبارەی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر یاسایی نەوت و غاز، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە رۆیتەرزی رایگەیاندووە، پێویستە لەچەند مانگێکدا رێککەوتنەکە ئەنجامبدرێت، شەش مانگی بۆ دیاریکراوە. مەسرور بارزانی سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێم کاردەکەن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە، حکومەتی هەرێم بە تەواوی پابەندە بە پێدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان و ئەو قەرزانەی کۆمپانیاکان لای حکومەتی هەرێمە.
هاوڵاتی بڕیارە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەهۆی قەیرانەکانییەوە 5٪ رێژەی کارمەندانی کەم بکاتەوە بەوەش دەبێتە دووەمین کۆمپانیای گەورەی جیهان کە کارمەندەکانی کەم دەکاتەوە. پێگەی (بیزنس ئینسایدەر) بڵاوی کردەوە؛ ماوەی زیاتر لە مانگێکە زۆربەی بەشەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندی نوێ وەرناگرن و بڕیارە لانیکەم 11 هەزار کارمەندی ئەو کۆمپانیایە دوربخرێنەوە . کۆمپانیاکە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردودا 221 هەزار کارمەندی بوە کە لەو ژمارەیە 122 هەزار کەسیان لە وڵاتی ئەمریکا و 99 هەزار کەسیان لە وڵاتانی دەرەوە بون. پێشتر مایکرۆسۆفت رایگەیاندبو؛ تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی لە مانگی حوزەیراندا کارمەندەکانی کەم کردوەتەوە بەڵام جارێکی دیکە ژمارەی کارمەندانی زیاد دەکاتەوە. مایکرۆسۆفت خاوەنی زیاتر لە 301 ملیارد دۆلار و 118 ملیارد پشکە و پوختە داهاتی ساڵی 2021ی گەیشتوەتە 60 ملیارد دۆلار. بڕیارە لەگەل دورخستنەوەی ئەو 11 هەزار کارمەندە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئامار و داتا ئابورییەکانی لە 24ی ئەم مانگەدا بڵاو بکاتەوە. پێش مایکرۆسۆفت کۆمپانیای ئامازۆن ئاشکرای کردبو بەهۆی بەرزبونەوەی خەرجییەکان و کەمبونەوەی داهات نزیکەی 18 هەزار کارمەندی خۆی دەردەکات.