یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران له ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاندوه، عێراق له ماوه‌ی 8 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022دا خاوه‌نی زۆرترین هاورده‌ی مۆبیلیاتی توركی بووه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران له ئه‌سته‌نبوڵ، به‌های هه‌نارده‌ی مۆبیلیات له ماوه‌ی مانگی ئابی رابردوودا 407 ملیۆن دۆلار بووه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه “داهاتی توركیا له هه‌نارده‌ی مۆبیلیاتی ماڵه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 3 ملیار و 11 ملیۆن دۆلار بووه”. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا عێراق به به‌های 337 ملیۆن دۆلار له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه مۆبیلیاتی توركی هاورده ده‌كه‌ن، ئه‌ڵمانیاش به 272.4 ملیۆن دۆلار له پله‌ی دووه‌م و ئیسرائیل به 169.5 ملیۆن دۆلار پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه، ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به 169.3 ملیۆن دۆلار له پله‌ی چواره‌مدایه.
هاوڵاتی قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، كێشه‌مان نییه كێ نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه گه‌ره‌نتیكردنی بودجه و شایسته داراییه‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باربارا لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵات كۆبووه‌وه و تیایدا دواپێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گازیان تاوتوێ كرد. له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی چوارشه‌مه ٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ئه‌لینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌بوو، باس له ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز و بودجه كرا. جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ناكۆكییه‌كان و به ئاماژه‌دان به بڕیاری دادگای فیدراڵی رایگه‌یاند ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه كێ نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه گه‌ره‌نتیكردنی بودجه و شایسته داراییه‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. داواشیكرد، ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه زیاتر هاوكاربێت له چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستورییانه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی به‌غدا كرا. هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ڕێی گفتوگۆی نیشتمانییه‌وه كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و خۆیان به دووربگرن له هه‌ر لێدوان و هه‌ڵوێستێك كه ناكۆكی و بارگرژییه‌كان قوڵتر بكاته‌وه. له به‌شێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم كرا و تیایدا قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رباری گرفت و به‌ربه‌سته‌كان حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگی ناوه. داواشیكرد ئه‌مریكا وه‌كچۆن له ماوه‌ی رابردوودا هاوكار و پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له پرۆسه‌ی چاكسازیدا، بۆ له‌مه‌ودواش له هاوكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
هاوڵاتی/ سه‌ركۆ جه‌مال دوای داگیركاری زه‌وی و موڵكی گشتی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و دۆسیانه‌ی له‌سلێمانی چه‌ندین كه‌سی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیركراون دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌و كاره‌یان به‌ته‌نها نه‌كردووه له‌چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی و حكومیه‌وه نزیكن، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه تائێستا ئاشكرابووه‌و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه زیاتر له 400 ملیار دیناره، به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و سه‌ربازی ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له‌و كه‌سانه دوای ده‌ستگیركردنیان ئازاد ده‌كرێن و چه‌ندین كه‌سیش كه‌بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون و هه‌ندێكیشیان هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دادگای سلێمانی كه‌نه‌یویست ناوی بهێنرێت به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:»ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی داگیركاری زه‌وی و زار‌و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و به‌بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش بووه و نزیكه‌ی 15 كه‌سن». وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان كردووه به‌ته‌وافوق چه‌كی بانكییان كڕیوه و له‌بانكه‌كان ئاسانكارییان بۆ كراوه و پاره‌یان بۆ خه‌رجكراوه به‌وه‌ش قازانجێكی زۆریان كردووه». سه‌رچاوه‌كه‌ی دادگا ده‌ڵێت:»چه‌ندین كه‌سیی دیكه‌ش سكاڵایان له‌سه‌ره‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن به‌ڵام تائێستا به‌شێكیان ده‌ستگیرنه‌كراون و به‌شێكیشیان هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه». سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌هاوڵاتی راگه‌یاند: «كار له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی دزه گه‌وره‌كان كراوه‌و په‌ڕوباڵ كراون و له‌كاتی گونجاو‌دا ده‌ستگیرده‌كرێن«. دوای داگیركاری زه‌وی و موڵكی گشتی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ش له‌سلێمانی له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون و كارمه‌ندی بانكه‌كان بوون. ئه‌و كه‌سانه كاتێك ده‌ستگیركراون، كه‌ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌بازاڕی دراوه‌كه‌ی سلێمانی سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیان كردووه‌و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی نامۆ ده‌كه‌ن له‌و بازاڕه، دواتر بڕیاردراوه هێزێكی ئه‌منیی (كۆماندۆ) بنێردرێته بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كه. جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌سلێمانی به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:»ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیركراون ژماره‌یان 12 كه‌سه‌و ئێمه كه‌سیان ناناسین، له‌كاتێكدا بازاڕی دۆلاره‌كه هه‌مووی یه‌كتر ده‌ناسن، دواتر بۆمان ئاشكرابوو كه كارمه‌ندی ژماره‌یه‌ك بانكن و له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستگیر نه‌كراون». وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه گوایه چه‌كی بانكییان سپی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆسیه‌كانیان له‌دادگایه‌و ده‌بێت دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌م چه‌كانه‌ش كه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كراوه بهئاشكرابووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2014 و 2015 كاتێك به‌ڵێنده‌ره‌كان كاریان بۆحكومهت دهكردو له‌پڕ بانكه‌كان پاره‌یان تێدانه‌ما، بۆیه به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌یانویست چه‌كه‌كان بكه‌ن بهنهختینهو ناچاربوون به‌كه‌متر بیفرۆشن». به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی كه له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون له‌بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌شاری سلێمانی دهستیكهوتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی پاره‌یان كردووه بهنهختینه، زۆرێكیان چه‌كه‌كانیان به‌نیوه‌ی به‌های خۆی لهبهڵێندهران كڕیوه‌و پاشان له‌بانك ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌سه‌ر چه‌كه‌كه نووسراوه به كاش وه‌ریانگرتووه، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه تائێستا ئاشكرابووه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه زیاتر له 400 ملیار دیناره. هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی بانكه‌كان له‌چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حزبی و حكومی نزیكن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستڕۆیشتوویی به‌رپرسه‌كان نه‌توانراوه تائێستا ده‌ستگیربكرێن و كارمه‌نده‌كانیش دانیان به‌وه‌داناوه كه‌ئه‌و كاره‌یان به‌ته‌نها نه‌كردووه‌و له‌قازانجدا ئه‌و به‌رپرسانه‌ش هاوبه‌شیان بوون. هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی، نوسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌ستگیركردنه‌كان له‌سلێمانی و گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ده‌كات، له‌سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كان كه‌سانێك راسپێردراون چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان بكات. رۆژی دووشه‌ممه 5-9-2022 به‌پێی نوسراوێك، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی گه‌رمیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لار ده‌ركردووه، له‌نووسراوه‌كه‌دا، داوای ده‌ستگیركردنی (ئاكۆ عومه‌ر عه‌بدولقادر)، به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لار ده‌كات به پێی مادده‌ی ٣٠٧ له‌یاسای سزادانی عێراقی. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌تۆمه‌تی رێگه‌دان و ئاسانكاریی به‌زیاده‌ڕه‌وی باخ و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی گه‌رمیان ده‌ستگیركران كه‌یه‌كێك له‌وانه پاسه‌وانی به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لاره كه به‌پۆلیسی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیانیش ناوده‌برێت. به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی دوو كه‌سی دیكه له‌گه‌رمیان به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركراون، به‌ڵام هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد بهعوسمان عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی ئاسایشی گه‌رمیان، ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكات و نكوڵیشی له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش نه‌كرد. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌گه‌رمیان:»ئه‌و كه‌سانه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی بیر‌و سیاجكردنی باخ پاره‌یان له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه و كه‌سانی به‌رپرس له‌پشتی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن كاتێك ناوی كه‌سانی سه‌روو خۆیان ده‌ڵێن پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرێن». وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: «ته‌نیا له‌سنووری گه‌رمیان حه‌وت هه‌زار بیری ئیرتیوازی كه قه‌ده‌غه‌كراوه به‌به‌رتیل رێگه بهدروستكردنیان دراوه». هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستیكه‌وتووه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و سه‌ربازی و ده‌ڵاڵ له‌سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌كۆتایی مانگی رابردوو هێزه ئه‌منیه‌كان چه‌ند جارێك چوونه سه‌ر شاره‌وانی سلێمانی و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد و دواتریش ئاسایشی سلێمانی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌سه‌ر ده‌ڵاڵی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی بووه. وتیشی:» هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر كه به‌هاوكاری هێزی كۆماندۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه له‌لیستێكدا ناویان هاتووه‌و ده‌یان كه‌س له‌خۆده‌گرێت و ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون به‌رده‌وامه». به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی چه‌ند كه‌سێك پێشتر ده‌ستگیركراون و دواتر ئازادكراون به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه. لوقمان حه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی وت:» له‌هه‌موو كوردستان داگیركاری زه‌وی كراوه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكین و هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی دهۆك و زاخۆ ده‌كه‌ین، ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه‌شی سه‌ردانمان كردوون تاڕاده‌یه‌ك هاوكاری كراوین، به‌شێوازێكی گشتی به‌هه‌ده‌ردان هه‌یه به‌ڵام له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازه». وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییان داگیركردووه سه‌رجه‌میان ده‌ستڕۆیشتوو بوون و هاووڵاتی ئاسایی ناتوانێت زه‌وی داگیربكات، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێته‌ده‌نگ و ئێمه‌ش كهڕاپۆرتهكهمان ته‌واوكرد پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین». هاوكات كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به هاوڵاتی وت:»ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و لیژنه‌كانی هیچ راسپارده‌یه‌كیان له‌سه‌ر داگیركردنی زه‌وی و زار ئامادهنهكردووه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌رمیانیش رووده‌دات زیاتر هه‌ڵكه‌ندنی بیر‌و سیاجكردنهو تائێستا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون». وتیشی:»له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له گه‌نده‌ڵی بێت و زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ململانێی حزبی و باڵباڵێنه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وه ده‌بێت له‌ڕێگای دادگاوه بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت چاكسازی بكه‌ن، یه‌كه‌م شت ده‌بێت سیسته‌می دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆی بكه‌ن ئه‌وكات هه‌موو كه‌یسه‌كان ده‌چنه دادگا‌و رێوشوێنی یاسایی خۆیان ده‌گرن». هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له‌پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌كاتێكدایه، ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی زیاتر له 65 هه‌زار پارچه زه‌وی و موڵكی گشتی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ركراوه‌و له‌بری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كراون به‌پرۆژه‌ی تایبه‌ت و بازرگانی، كه به‌شێك له‌و زه‌ویانه بۆ پارك و باخچه و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه دابینكراون.
هاوڵاتی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئەنجامی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەسی ئاشکرا کرد‌و ڕایگه‌یاند به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت بڕیاریانداوه ئاستی به‌رهه‌م به‌ڕێژه‌ی ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێکدا که‌مبکه‌نه‌وه. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وەزیری نەوتی عێراق، دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزاری (ئۆپێک +) لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە، کە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه: “(ئۆپێک +) پەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر بۆ بازاڕەکانی جیهان، و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و داواکاری، لە ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ واقیع لەگەڵ ئەو بارودۆخ و هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەرە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە رێككەوتنەكەدا بەڕێژەی (100 هەزار بەرمیل) لە رۆژێكدا كەمبكرێتەوە،کە لە مانگی 10ەوە دەستپێدەكات، دوای ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە بازاڕەکانی نەوت لەم دواییانەدا بەخۆیەوە بینی . وتیشی"كۆبوونه‌وه‌كه پێداچونه‌وه و تاوتوێكردنی راپۆرته ته‌كنیكییه‌كان و راسپارده‌كان بۆ پێشهاته‌كانی بازاڕی نه‌وت و هۆكار و كاریگه‌ره‌كان، و چاوه‌ڕوانییه‌كان له ماوه‌ی مانگه‌كانی داهاتوودا له‌خۆگرتبوو. ھەروەک ئاماژه‌ی به "گرنگی رێككه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕان و ئاڵنگارییانه کرد كه رووبه‌ڕووی بازاڕی نەوت دەبێتەوە . ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە " "حامید یونس" بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری تەسفیەكردن و دابەشكردن و "عەلا ئەلیاسری" بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت،و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەت و کۆمپانیای سۆمۆ بەشدار بونە لەکۆبوەکە وەک لایەنی عێراقی.
یۆرۆ نزمترین نرخی لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا تۆمار کرد ئەمڕۆ دووشەمە نرخی یۆرۆ نزمترین ئاستی بە خۆیەوە بینی، لە بازاڕەکانی جیهان بە ٠.٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوە کراو ٠.٧٠٪ی نرخەکەی لەدەستدا. میدیاکان هۆکاری دابەزینی یۆرۆ بۆ پچڕانی هەناردەکاری گازی روسیا لەڕێگەی بۆری نۆردستریمەوە دەگەڕێننەوە، بەتایبەت کە کاتێکی دیاری کراو دانەنراوە بۆ دوبارە خستنەوە کاری ئەو بۆریەو ناردنی گاز بۆ ئەوروپا .ئەمەش بۆتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی یۆرۆدا. جێی ئاماژەیە دراوی یۆرۆ لە ساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی لە دابەزیندایە .
هاوڵاتی / تایبه‌ت هه‌رچه‌نده رێك ساڵێك به‌ر له‌ئێستاو له‌مانگی ئابی ساڵی رابووردوو (عه‌لی عه‌لاوی) وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ی عێراق ئاماده‌یه و بودجه‌كه زیاتر ره‌هه‌ندێكی چاكسازییانه‌ی تیادایه و هیوادارن به‌ر له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له ١٠ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌شدا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌چی به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و دۆخی ناسه‌قامگیری په‌رله‌مانی و سیاسی وڵاته‌وه نه‌توانراوه بودجه ببرێته په‌رله‌مان و حكومه‌تیش به‌كۆت و به‌ندی سیفه‌تی كاربهڕێكهرهوه ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی لێسه‌نراوه‌ته‌وه. له‌مێژووی نوێی سیاسی عێراقدا له‌دوای ساڵی 2003 بودجه هه‌میشه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ململانێ و كێشمه‌كێشی لایه‌نه سیاسی و ناكۆكییه‌كانی عێراق بووه كه به‌بڕوای زۆرێك له‌و چاودێر‌و رێكخراوه ئابوورییانه‌ی چاودێری دۆخی عێراق ده‌كه‌ن باشترین شوێنێك بۆ گرووپ و لایه‌نه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی بڕگه‌كانی بودجه بووه كه‌سه‌ره‌ڕای ته‌رخانكردنی سه‌دان ملیار دۆلار له‌و چه‌ند ساڵه به‌دواوه كه‌چی له‌ژیانی واقیعی هاووڵاتیاندا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌و هێشتا عێراق به‌ده‌ست هه‌ژاری و كه‌می خزمه‌تگوزاری و بێكاری و نه‌بوونی هیچ پیشهسازییهكهوه ده‌ناڵێنێت. به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو 2021 زیاتر له 950 ملیار دۆلار بڕی بودجه‌ی سه‌رفكراوی عێراقه كه‌ئه‌م بودجه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵییه‌و ده‌توانرا گۆڕانكاری گه‌وره له‌ژیانی عێراقییه‌كاندا بكات، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجكردنی ناپێویسته‌وه نه‌توانراوه سودی پێویستی لێ ببینرێت. ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش عه‌لی عه‌للاوی له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆڕی نهێنی و فراوانی گه‌وره به‌رپرسان و پیاوانی كار‌و سیاسه‌توانان و فه‌رمانبه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سێبه‌ردا هه‌ن، كه‌هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ندین به‌شی ئابووری به‌ته‌واوه‌تی ده‌ده‌ن؛ هه‌روه‌ها چه‌ندین ملیار دۆلار له‌گه‌نجینه‌ی گشتی راده‌كێشن، ئه‌م تۆڕانه له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه گه‌وره‌كانه‌وه پارێزراون و بهپارێزبهندیی په‌رله‌مانی و چه‌كی یاسا‌و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نی بیانییه‌وه پارێزراون". په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی كه‌ئێستا له‌عێراقدا رووده‌دات وه‌هایكرد كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی په‌نابباته به‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسای پاراستنی پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئه‌وه‌ی یه‌كلاییكرده‌وه كه‌حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ناتوانێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٢ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات و ده‌بێت حكومه‌تی نوێ ئه‌و كاره بكات، یاسای ئاسایشی خۆراك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌كراو رۆژی چوارشه‌ممه، ٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له‌دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان په‌سه‌ندكرا كه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌عێراقدا ده‌رده‌كرێت. یاساكه له ١٨ مادده پێكهاتووه‌و بڕی ٢٥ ترلیۆن دینار وه‌ك بودجه بۆ یاساكه ته‌رخانكراوه، تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه‌وه‌زیری دارایی به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بێت لهقهرزكردنی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیی به‌مه‌به‌ستی پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و ئه‌وانه‌ی لهقهرزهكانهوه پاره‌دار ده‌كرێن به‌پێی یاساكانی پێشووی بودجه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نوێ بكات. هاوكات به‌پێی شیكردنه‌وه‌ی یاساناسان، یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ده‌بێت به‌جێگره‌وه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٢، به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه 35٪ی ئه‌و 25 ترلیۆن دیناره‌ی دیاریكراوه بۆ پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك و رێگری له‌هه‌ژاری ته‌رخان بكرێت و 35٪ی دیكه‌ی بۆ پرۆژه په‌ككه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت و پارێزگا ناڕێكخراوهكان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا ته‌رخان بكرێن، رێژه‌كه‌ی دیكه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزو تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و چه‌ند بوارێكی دیكه خه‌رج بكرێت. به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌م یاسایه‌ش وه‌ك هه‌موو بابه‌تێكی سیاسی له‌عێراقدا به‌ره‌ی لایه‌نگران و به‌ره‌ی نه‌یارانی بۆ درووستبوو، كه به‌ره‌ی لایه‌نگران زیاتر (سه‌درییه‌كان) بوون ئه‌م یاسایه‌یان به هۆكاری گه‌شه‌پێدانی عێراق ده‌زانی و به‌ره‌ی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش) یاساكه‌یان بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌زانی. له‌تازه‌ترین لێدوانیشدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر یاسای بودجه په‌سند نه‌كرێت، له‌ڕۆژی 31/12/2022، حكومه‌تی عێراقی، به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور ناتوانێت خه‌رجیی سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كان دابین بكات، هه‌موو ساڵێك له 31ی مانگی 12، ساڵی دارایی كۆتایی دێت". وتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادكردنی فرۆشییه‌وه، 80 ترلیۆن دینار له‌داهاتی نه‌وتی عێراق، دوای خه‌رجییه‌كان له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی یاسای بودجه‌وه كه بهپهكخراوی ماوه‌ته‌وه ناتوانرێت خه‌رج بكرێت. ئاماژه‌شی به‌وه‌شكرد: نه‌بوونی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 وایكردووه نه‌توانرێت پاره‌كان خه‌رج بكرێن و بهپهكخراوهیی ماونه‌ته‌وه . ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی یاسایی ئاسایشی خۆراك 15 هه‌زار كه‌س له 15 پارێزگاكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق، به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێندرێن كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی له‌یاسای بودجه‌ی نوێ‌دا جێگیرده‌كرێن. هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێكدایه كه‌حكومه‌تی عێراق له‌مانگی ته‌مموزی رابووردودا بایی نزیكه‌ی ١١ ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌و مانگانه به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌م و به‌رزی نرخی نه‌وته‌وه داهاته‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، هاوكات خستنه‌بازاڕی دۆلاریش له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌هۆی نزمی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار داهاتێكی بێ‌شومار ده‌ڕژێته گه‌نجینه‌كانی عێراقه‌وه، هه‌ر بۆ نموونه به‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق، نزیكه‌ی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه. له‌ئێستادا به‌بڕوای زۆربه‌ی شاره‌زایان و ئابووریناسان په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌وڵاتدا هه‌یه زۆر ئه‌سته‌مه چونكه له‌لایه‌ك كاتێكی زۆر كه‌م ماوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناكۆكییه سیاسییه‌كان هێنده زۆرن مه‌حاڵه سیاسییه‌كان به‌ئاسانی له‌سه‌ر بودجه رێكبكه‌ون، بهدیاریكرلوی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا هه‌یه فه‌وزایه‌كی ئابوورییه كه ته‌واوی كێشه‌و گرفت و قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی ساڵانی دیكه‌شی هاتووه‌ته‌سه‌ر.
هاوڵاتی بە پێی بڵاوکراوەیەکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان پشکنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢، لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و ئیدارەى گەرمیان ٣٨هەزار و ١٠٩ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کردووە و ١هەزار و ٦٥٠ حاڵەتى سەرپێچییان تۆمار کردووە و دەستیان بەسەر ١ ملیۆن و ٨٤ هەزار و ٧٦٤ تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوودا گرتووە. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندوە: لیژنەکانی چاودێری ڕۆژانە بە پێی پلانەکانیان سەردانی ناوچە ڕێگەپێدراوەکان دەکەن و لە ڕووى کواڵیتی و بەسەرچوون و کەرستەی بەرهەمهێنانى کاڵاکانەوە چاودێریی بازاڕ و مارکێت و دووکانەکان دەکەن، و ئەگەر مادە و کەرەستەیەکى ماوە بەسەرچوو بدۆزرێنەوە، ڕاستەوخۆ دەستى بەسەردا دەگرن و پسوولەى ماوەبەسەرچوون دەدرێتە خاوەنەکانیان و کەلوپەلەکەشیان دەبرێتە بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانى تا دواتر لە ڕێگەى لیژنەى تایبەتەوە کە لە نوێنەرى قایمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیى چاودێرى و ئاسایش پێک دێت، لە شوێنى تایبەت و دیاریکراو بسووتێنرێت یا بکرێتە ژێر خۆڵەوە. لە بڵاوکراوەکەشدا ئاماری سەردانی مەیدانی پشکێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لەسەر ئاستی پارێزگاکان ئاماژەی پێدراوە کە بەم شێوەیەیە: پارێزگاری هەولێر: لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ٩ هەزار و ٧٢٣ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە، ٥٠٧ حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ١٦٦ هەزار و ٢٢٩ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. ـپارێزگاری سلێمانی: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ١١هەزار و ٥٢٠ جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و٨٥٠ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٨٠٤هەزار و ٩٥ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. پارێزگاری دهۆك لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ٩هەزار و ٦١٥ سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و ١٥٢ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٨٨ هەزار و ٨ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە. ئیدارەی سەربەخۆى گەرمیان: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٧ هەزار و ٢٥١ سەردانی شوێنە بازرگانییەکان کراوە و ١٤١ سەرپێچی تۆمار کراون و دەست بەسەر ٢٦ هەزار و ٤٣٢ تۆن کەلوپەلی ئێکسپایەر گیراوە.
هاوڵاتی/ ئیمان زه‌ندی ساڵانه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار تۆن چا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و 37 دۆلار‌و نیو باجی گومرگی یه‌ك تۆنی چایه، كێشه‌كانی كوالێتی كۆنترۆڵ زۆرن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی كوردستان له‌كاركه‌وتوون و كادری باش نیه كاری پێبكات. له‌كوردستان 10 جۆر چا بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت، كه له‌سه‌دا 85ی سریلانكیهو له‌ڤێتنام، فلیپین، هندستان، كینیا هاورده ده‌كرێن. فاتح یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانه به هاوڵاتی وت:»به‌پێی ئاستی ماددی خه‌ڵك جۆره‌كانی چا دێته بازاڕه‌وه، جۆره‌كانیش چای شكسته‌و بارووتی له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌می و بیكۆیه، زیاتر له 50 ماركه‌ی چا هه‌یه»، وتیشی:» نرخی چا بۆ تۆنێك له‌نێوان پێنج بۆ 10 هه‌زار دۆلاره، چای چینی ناگونجێ بۆ كوردستان چونكه یه‌ك كیلۆی زیاتر له 500 دۆلاره تا كۆن بێت خۆشتر ده‌بێت، پێموانیه چا له‌كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، چونكه چا تابمێنێتهوه باشتر ده‌بێت، هه‌رچی چای بۆنداره‌كانه بۆنی ده‌ستكرده‌و له‌به‌ریتانیا به‌رهه‌مدێت». به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی كه هاوڵاتی له‌كۆمپانیایه‌كی هاورده‌كردنی خۆراك ده‌ستیكه‌وتووه، ساڵانه نزیكه‌ی 45 ملیۆن كیلۆ چا هاورده‌ی عێراق ده‌كرێت، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌وروبه‌ری هه‌شت هه‌زار تۆن چا هاورده ده‌كرێت، نرخی یه‌ك تۆنیش به‌حه‌وت هه‌زارو 500 دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌م پێیه ساڵانه به‌به‌های نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلار چا هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت. نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم به هاوڵاتیراگه‌یاند:» هاورده‌كردنی چا بازرگانیه‌كی سنوردار‌و گشتییه، ده‌توانن هه‌موو جۆره خۆراكێك بهێنن، واته بازرگانه‌كه بۆ ساڵه‌كه به‌به‌های هه‌شت ملیۆن دۆلار ره‌سیدی بۆ داده‌نێین، ئیتر نایه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تا هه‌موو رهسیدهكه ته‌واو ده‌كات، ئازاده چ خۆراكێك ده‌هێنێت و زیاتر له 35 هه‌زار كۆمپانیا له‌كوردستان هه‌یه نزیكه‌ی سێ هه‌زاریان بیانین. هاوكات ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم ده‌ڵێت:» گومرگی هاورده‌كردنی چا بۆ تۆنێك 37 دۆلار‌و نیو وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پێنج مانگه ئه‌و گومرگه وه‌رنه‌گیراوه له‌به‌ر خراپی دۆخی بازاڕ هه‌تاوه‌كو ئه‌و مادده‌یه گران نه‌بێت. محه‌مه‌د فاروق، لێپرسراوی كۆنترۆڵی جۆری كۆمپانیای ره‌زگه له‌مه‌رزی باشماخ بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چا كه له‌ڕێگه‌ی مه‌رزه‌وه هاورده ده‌كرێت پشكنینی بۆ ده‌كرێت، له‌كاتی پشكنین هه‌ر جۆرێكی چا ده‌رنه‌چێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌و ناردنه‌وه‌ی خۆراكه‌كه بۆ وڵاتی سه‌رچاوه یاخود له‌ناوبردنی، زیاتر ئه‌و چایانه ده‌رناچن كه به‌شێوه‌ی فه‌لن كێشیان 25 بۆ 50 كیلۆیه»، وتیشی:» پشكنینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای باره‌كان ده‌كرێت، ئه‌و كۆنتێنهرهی دێته ناو ده‌روازه‌وه، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی نموونه له‌لایه‌ن تیمی كه‌ره‌نتینه‌ی حكومه‌ته‌وه‌یه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج نموونه له‌كیس و كارتۆن وه‌رده‌گرین». له‌باره‌ی پشكنینی چا محه‌مه‌د فاروق ده‌ڵێت:» له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پشكنینی فیزیایی بۆ ده‌كرێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراقی ژماره‌ی1847ی ساڵی 2021 كه‌تایبه‌ته به‌ته‌مه‌نی خۆراك ته‌مه‌نی چاش سێ ساڵه، پاشان پشكنینی له‌یبڵی بۆ ده‌كرێت كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌سه‌ر بێت و كێش له‌گه‌ڵ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون، هه‌روه‌ها رووپۆشه‌كه‌ی، دواتر ئاڕاسته‌ی تاقیگه‌كانی كیمیا‌و مایكرۆبایلۆجی ده‌كرێت و سه‌رجه‌م پشكنینه پێویسته‌كانی رێژه‌ی (شێ، خوڵه‌مێش، كافاین و تانین)ی بۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ رێژه‌ی كانزا قورسه‌كان و دیاریكردنی رێژه‌ی ئاسن، قۆناغی كۆتاییش تاقیگه‌ی مایكرۆبایلۆجیه بۆ دڵنیابوونه‌وه لهبهكتریاكانی به‌رهه‌مه‌كه». له‌به‌رامبه‌ردا د.سیروان ئه‌حمه‌د پزیشكی یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌كۆلێژی زانستی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان به‌شی پیشه‌سازی خۆراك، باوه‌ڕی وایه پشكنینه‌كان سه‌د ده‌رسه‌د نیه‌و له‌و باره‌یه‌وه به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» كوالێتی كۆنترۆڵا ئامێری پێشكه‌وتووی ده‌وێت و ئامێره‌كانی كوردستانیش له‌كاركه‌وتون و كادری باش نیه كاری پێبكات، به‌مه پشكنینه‌كان سه‌د له‌سه‌د نیه»، وتیشی:» پڕۆژه‌مان پێشكه‌شكردووه داوامان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه پێویسته سه‌لامه‌تی و كۆنترۆڵی خۆراك سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی بێت، تا له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ سنووره‌كان له‌ئیبراهیم خه‌لیل تا سه‌یرانبه‌ن ببه‌ستێته‌وه، ئه‌ویش به‌سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌هاتن و نه‌هاتنی هه‌موو جۆره خۆراكێك بگیرێت به‌پێی یاسای گرێبه‌ستی عێراقی، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یاساكانی جێبه‌جێنه‌كرد سه‌ره‌تا ئاگاداربكرێته‌وه پاشان غه‌رامه بكرێت و دواتر بخرێته لیستی ره‌شه‌وه‌و رێگه‌ی پێنه‌درێت هاورده‌ی خۆراك بكاته‌وه، به‌مه‌ش ده‌بێته داتابه‌یسێكی باشی خۆراك». د. سیروان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت:» چای سه‌وز ته‌نها گه‌ڵا سه‌وزه‌كه‌یه، به‌ڵام یه‌ك قۆناغ سووتانی به‌سه‌ردا دێت بۆ ئه‌وه‌ی نهئۆكسێدو تام و ره‌نگ و بۆنی نه‌ڕوات، ئه‌ویش به‌دوو رێگا ده‌كرێت بوخاركردن له‌یابان و گه‌رمكردن له‌چین و هندستان، جۆری دووه‌م چای ره‌شه كه‌هه‌مان ئه‌و چایه‌یه به‌ڵام ترشاندنی بهسهردادهكهن تا ره‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و وشك ده‌بێته‌وه»، راشیگه‌یاند:» ده‌بێت شوێنی چاندن و كه‌شوهه‌واو خاك له‌گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چا گونجاو بێت، جۆرێكیتر دوای كۆكردنه‌وه‌یه‌تی له‌كێڵگه ئه‌ویش شێوازی هه‌ڵگرتن و مانه‌وه‌ی له كۆگادایه»و وتیشی:»رێگای دووه‌م له‌ڕێگای بینینه‌وه‌یه كهچای باش له‌بازاڕه‌كان بناسینه‌وه، جۆری چای گه‌ڵا گه‌وره زۆر لول دراو ئه‌م جۆره جۆرێكی باشه به‌راورد به‌و چایانه‌ی وردكراوهو قه‌دی چاكه‌ی تێدایه، چونكه به‌ناو سلینده‌ردا رۆیشتوه‌و هه‌موو خانه‌كانی تێكشكاندووه، به‌مه چایه‌كی كوالێتی نزمی به‌رهه‌مهێناوه، مادده‌ی كافین به‌ڕێژه‌ی سێی و نیو له‌چادا هه‌یه، به‌مه‌ش مرۆڤ ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ی ده‌كات»، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:»فێڵكردن له‌چا ئه‌وه‌یه كه رووه‌كی تری تێكه‌ڵ ده‌كرێت و زیادكردنی جۆرێكی زۆر له‌بۆن، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی له‌كێڵگه هه‌ندێك له‌ده‌غڵ و گژوگیای تری تێكهڵكرابێت، ئه‌و چایانه‌ی له‌كوردستان هه‌ن ناتوانین بڵێین كوالێتییان باشه یاخود خراپه، ده‌بێت له‌ڕووی كیمیایی و فیزیایی و بایه‌لۆجی تێست كرابێت». له‌جیهاندا سێ جۆری به‌ناوبانگی چا هه‌یه، كه‌ئه‌وانیش ره‌ش و سه‌وزو ئۆلۆنگه، له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه یه‌كێكه له‌مادده هۆشیاركه‌ره‌وه‌كان و به‌رگری له‌ش زیادده‌كات له‌وباره‌یه‌وه پسپۆڕێكی بواری به‌رگری له‌ش، د.شۆخان عوسمان بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» چا به‌پێی پێكهاته‌كان ده‌گۆڕێت و سوودو زیانی هه‌یه، سووده‌كانی چا ئه‌وه‌یه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و سوودی زۆره بۆ ده‌م و پووك و هه‌رسكردن، به‌ڵام زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌خواردنه‌وه‌ی زیان به‌گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و پرۆسه‌كانی بایه‌لۆجی ناو خانه‌كان لاواز ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵمژینی ئاسن و ئه‌لیكترۆلایت و كانزاكان كه‌ڕۆژانه له‌ش به‌ده‌ستیده‌هێنێت»، وتیشی:» چا ده‌بێت پێش ژه‌مه خواردن بخورێته‌وه ئه‌ویش یه‌ك كوپ له‌ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چا بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ به‌ڕێژه‌ی زۆر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌برینی گه‌ده‌ی هه‌یه كه‌مرۆڤ دووچاری شێرپه‌نجه ده‌كاته‌وه»، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چای كێش دابه‌زاندن د.شۆخان ده‌ڵێت:» جه‌سته هه‌موو رۆژ پێویستی به‌مادده‌و كانزاكانه وه‌ریبگرێت، ئه‌م چایانه‌ش هه‌ستی تێربوون ده‌دات به‌جه‌سته‌و ناهێڵێت سوود له‌و وزانه وه‌ربگیرێت، كارده‌كاته سه‌ر گه‌ده‌و غوده‌ی ده‌ره‌قی و كۆڵۆن له‌گه‌ڵ گورچیله‌كان و یاری بههۆرمۆنهكانی له‌ش ده‌كات، چای سه‌وز باشترینه دژی پیریی و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانه». مام به‌كر نۆبه‌ره‌ی وه‌ستا شه‌ریفی چایچیه له‌گه‌ڵ عومه‌ری برای 52 ساڵه چایی پێشكه‌شی كڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ن له‌چایخانه‌ی شه‌عب، چایخانه‌ی شه‌عب له‌ساڵی 1950 دامه‌زراوه، مام به‌كر له‌گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باسی كوالێتی چا ده‌كات و ده‌ڵێت:» زیاتر له‌پێنج جۆر چا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و كڕیار لێی رازییه، چایه‌كمان به‌كارنه‌هێناوه كه‌خراپ بێت، جاران یه‌ك جۆر چا هه‌بوو ئه‌ویش سیلان بوو، چای ئێستا بۆ ماوه‌ی 15 خولهك دابنرێت ره‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت وه‌كو خه‌نه‌ی لێدێت و تامی زۆر ناخۆش ده‌بێت»، مام به‌كر وتیشی:» جاران چا كه‌م ده‌خورایه‌وه و چایخانه‌ش كه‌مبوو، یه‌ك چا بهعانهیهك بوو، قۆریهكمان لێده‌نا به‌شی سێ كاتژمێری ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا كڕیار زۆره‌و قۆریه‌ك چا به‌شی چاره‌كێك ده‌كات، موشته‌ری هه‌یه دوو پیاڵه ده‌خواته‌وه‌و هه‌یشه 15 پیاڵه چا ده‌خواته‌وه».
هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، داوایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە هاوکاریان بێت لە چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە سەبارەت بە پرسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان. رۆژی پێنجشەممە، 1ی ئەیلوول، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، کە چەند نامەیەکی ئەو کۆمپانیایانەیان دەستکەوتووە، تێیدا داوا لە حکومەتی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا بەردەوام بێت و ئەنقەرە ناچار نەبێت نەوتی زیاتر لە ئێران و رووسیا وەربگرێت. هەروەها لە نامەکاندا، ئەو کۆمپانیایانە ئەوەشیان بۆ ئەمریکییەکان خستووەتەڕوو ئەگەر هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی لەدەستبدات ئەوا ترسی داڕمانی ئابوورییەکەی هەیە. هەروەها رۆیتەرز ئاشکرای کردووە ئەو کۆمپانیایانە پشتگیریی نامەکەی مانگی رابردووی ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکیشیان کردووە، کە نامەیەکیان بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناردووە سەبارەت بەوەی پێویستە واشنتن رۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەت لەسەر پرسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان. هەروەها لە نامەی ئەندامانی کۆنگرێسدا بۆ بلینکن، داوایان لێکردووە هەوڵبدات هەولێر و بەغدا لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و هەروەها گوشار بکەن کە عێراق لەژێر هەژموونی ئێران دەرچێت. لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، یەکێک لەو کۆمپانیایانە بەناوی (HKN Energy) کە ئەمریکییە و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری داڵاسە، نامەیەکیان بۆ باڵیۆزەکانی ئەمریکا لە عێراق و تورکیا ناردووە، تاوەکو واشنتن هەوڵبدات پرسی کێشەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات، بەتایبەتی لەسەر پرسی بۆریی نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، کە لە ساڵی 2014وە بەغدا ئەو پرسەی بردووەتە دادگەیەکی نێودەوڵەتی. بەگوێرەی وەزارەتی نەوتی عێراق، مانگی تەممووزی رابردوو، دوا دانیشتنی ئەو کەیسە لە یەکێک لە دادگەکانی پاریس بەڕێوەچووە و بڕیارە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە چەند مانگی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدات. لە 16ی ئابی رابردوو، نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی ئەو کێشانەوە رایگەیاند، ئەو کێشانە لەنێوان هەولێر و بەغدایە، بەڵام واشنتن هانی گفتوگۆی هەردوولا دەدات. مانگی تەممووزی رابردووش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کۆمپانیای یاسایی ئەمریکی (ڤێنسن ئاند ئێلکنس) کە نوێنەرایەتیی وەزارەتی نەوتی عێراقی دەکات، بانگهێشت کرد بەمەبەستی روونکردنەوە لەسەر کێشەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئاژانسی رۆیتەرزیش ئاشکرای کردووە چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند دانیشتنێکی دیکە لەنێوان بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و ئەو کۆمپانیایەدا لە بەغدا و واشنتن بەڕێوەبچن. لە مانگی شوباتی رابردووەوە، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر پرسی نەوت جارێکی دیکە خراپبووەوە دوای ئەوەی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری دا یاسای نەوت و گازی کوردستان، "نادەستوورییە". لە دوای ئەو بڕیارەش، حکومەتی عێراق هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکو کۆنتڕۆڵی داهاتی نەوتی کوردستان بکات. ئێستا هەرێمی کوردستان رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێنێت و شارەزایانی ئابووریش هۆشداریانداوە لە ئەگەری نەهاتنی وەبەرهێنەری زیاتر، رەنگە هەرێمی کوردستان نەتوانێت ئەو ئاستە لە ئایندەدا تێپەڕێنێت و رۆیتەرز ئاشکرایکردووە کە ئەگەر دۆخەکە هێورنەبووەوە، رەنگە کۆمپانیاکان لە کوردستان بکشێنەوە.
سەرچاوەیەك لەهاتووچۆ: بەڕەزامەندی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بڕیاری دانانی كامێرای پۆینت توو پۆینت دراوە
سەركۆ جەمال كۆمپانیای جێبەجێكاری دانانی كامێرای هاتووچۆی پۆینت توو پۆنیت لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین 225 كامێرا دادەنێت و بەپێی رێكەوتنی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا 403 ئۆتۆمبێلی نوێی 2022 یان پێشكەشی حكومەت كردووە، كامێرا‌كان لەسنوری سلێمانی دادەنرێن بەڵام بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكان دراون بەسنوری هەولێر، داهاتی كامێراكانیش بۆ ماوەی 10 ساڵ لەسەدا 80 بۆ كۆمپانیاكەیەو تەنها لەسەدا بیستی بۆ حكومەتە، یەك رۆژ كامێراكە تاقیكراوەتەوە تەنها یەك كامێرایان لەكۆی 225 كامێراكە 700 سەرپێچی تۆماركردووە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دوای ئەوەی بەكۆی دەنگ دانانی كامێراكانی لەسلێمانی رەتكردەوە، رۆژی 28ی ئاب بەنووسراو داوای لەوەزارەتی ناوخۆ كردووە بڕیاری دانانی كامێرا‌كان هەڵبوەشێنێتەوە، سەرچاوەیەك لەهاتوچۆی سلێمانی دەڵێت جێبەجێكردنی سیستمەكە بەڕەزامەندی هەرسێ حزبی بەشداری حكومەتی هەرێم (پارتی و یەكێتی و گۆڕان) بڕیاری لەسەردراوە، یەكێتی و گۆڕانیش هاوبەشن لەپرۆژەكەدا. سەرچاوەیەك لەكۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی سیستەمی نوێی كامێرای تیژڕەوی (پۆینت توو پۆینت) كەبڕیارە لەسلێمانی جێبەجێ بكرێت بۆ هاوڵاتی زانیاری ئاشكرادەكات و دەڵێت:" ئەگەر لەسلێمانی جێبەجێ بكرێت لەشارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ دەكرێت، سیستەمەكە هەموو ئۆتۆمبێلێك دەگرێتەوە، شەقامەكە چەند بێت ئۆتۆمبێل دەتوانێت ئەوەندە بڕوات، كامێرای گەڕۆكیشی لێبێت هەمانكار دەكات". بەوتەی ئەو سەرچاوەیە: "هەمان سیستەم لەهەولێرو دهۆكیش جێبەجێ دەكرێت، بەڵام كۆمپانیاكە لەسلێمانییەوە دەستیپێكردووەو تەنها كامێراكانی سلێمانی داناوە، لەشارەكانی دیكەش كۆمپانیای دیكە جێبەجێی دەكات". وتیشی:"ئەوەی لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان دادەنرێت 225 كامێرایەو شەقامی نوێی 100 مەتریش دەگرێتەوە، بەڵام هێشتا سیستەمەكە لەلایەن هاتووچۆی سلێمانییەوە وەرنەگیراوەو دەستی بەكارەكانی نەكردووە". "حكومەت خۆی سەرپێچی و سزا دیاریدەكات نەك كۆمپانیا، ئێمە تەنیا لایەنی جێبەجێكاری پرۆژەكەین، ئەم گرێبەستە بۆ ماوەی 15 ساڵ كراوە، بۆ ماوەی 10 ساڵ 70% ی بۆ كۆمپانیا دەبێت و 20%ی بۆ حكومەت دەبێت و 10%ی بۆ سیانەی پرۆژەكە دەبێت، هەتا ئەوكاتەی پارەی پرۆژەكە دەردەهێنێتەوە، دوای دەرهێنانەوەی پارەكەش پێچەوانە دەبێتەوە 20%بۆ كۆمپانیا و 70% بۆ حكومەت و 10% ی بۆ سیانەی پرۆژەكەیە" سەرچاوەكەی كۆمپانیای جێبەجێكاری كامێرای پۆینت توو پۆینت وای وت. رۆژی 23-8-2022 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوەو بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بەڕەتكردنەوەی سیستەمی نوێی كامێرای تیژڕەوی لەپارێزگای سلێمانی، ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنەكەش داوایكرد پەرلەمانی كوردستان و داواكاری گشتی هەرێم گرێبەستەكە هەڵبوەشێننەوە كە لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ‌و كۆمپانیای جێبەجێكار ئەنجامدراوە، وتیشی: "ئێمە بەتەواوەتی سیستەمە نوێیەكەی كامێرای تیژڕەوی رەتدەكەینەوە". رەسوڵ عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "تەنها لەدەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆ‌و داواكاری گشتیدایە بڕیاری دانانی كامێرای چاودێری هەڵبوەشێنێتەوە، وتیشی پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواكە سەرەتا ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی بكات، ئەگەر جێبەجێی نەكرد ئەوكات دەبێت لەدادگای كارگێڕی سكاڵای لەسەر تۆماربكەین و ئەو دادگایە یەكلایی دەكاتەوە كە داواكە یاساییە یاخود نا". بەرزان محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:"دوای كۆبوونەوەكەی 23ی ئابی ئەنجومەنی پارێزگا رۆژی 28-8-2022 بەنووسراو داوامان لەوەزارەتی ناوخۆ كردووە دانانی كامێرا‌كان هەڵبوەشێنێتەوە، هاوكات داواشمان لەپارێزگاری سلێمانی كردووە بڕیارەكە هەڵبوەشێنێتەوە، جگە لەوەی داوامان لەپەرلەمانی كوردستان كردووە بەهەمانشێوە داوای راگرتنی دانانی ئەو كامێرایانە بكات". عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە هاوڵاتی وت:" زۆر هەوڵمدا پەرلەمانی كوردستان رێگری لەو پرۆژەیە بكات، بەڵام نەیانكرد، ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاش كردوویەتی فشارێكی باشە، بەڵام بڵێی بەوە لادەبرێت یەكسەر لانابرێت، دەبێت فشارەكان زیاتربن". بەوتەی عەلی حەمەساڵح "ئەو سیستەمە نوێیەی كامێرای چاودێری تیژڕەوی بارگرانییەكی قورسە لەسەرشانی هاووڵاتیان و ناكرێت جێبەجێ بكرێت لەپێناو بەرژەوەندی چەند كەسێك". "بۆ نموونە یەك رۆژ كامێراكە تاقیكراوەتەوە یەك كامێرایان لەكۆی 225 كامێراكە 700 سەرپێچی تۆماركردووە، كە بەهەمووی دەگاتە 70 هەزار سەرپێچی و داهاتی مانگێكی دەگاتە یەك ملیار‌و 470 ملیۆن دینار، بەهەموو كامێراكانیش داهاتەكەیان دەگاتە 330 ملیار دینار، كە ئەوەش تا 10 ساڵ 70٪ی بۆ كۆمپانیاكەو قازانجێكی خەیاڵی دەكات". عەلی حەمەساڵح وای وت. عەلی حەمەساڵح ئاشكراشیدەكات "پێشتر لەسلێمانی 98 كامێرای چاودێری هەبووە كەئەو هەموو سزایەی سەر شۆفێرانی تۆماركردووە، سیستەمەكەی ئێستا هیچ شۆفێرێك لێی دەرباز نابێت و ژمارەكەش بۆ 225 كامێرا بەرزكراوەتەوە، كە ئەمەش لەپێناو قازانجە نەك سەلامەتی گیانی خەڵك". كۆمپانیای جێبەجێكاری سیستەمە نوێیەكەی كامێرای تیژڕەوی، وەك خۆشیان دانی پێدا دەنێن 403 ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێی 2022 ی داوە بەحكومەتی هەرێمی كوردستان كە بەشێكیان نێردراون بۆ هەولێر تا رێگەخۆشكەر بێت لەوێش سیستەمەكە جێبەجێ بكرێت. هاوڵاتی چەند جارێك پەیوەندی بەبەرپرسانی هاتووچۆی سلێمانی و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرد تا لەسەر ئەو پرسە قسە بكەن، بەڵام كەسیان ئامادەنەبوون قسەی لەسەر بكەن، بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی كە ئاگاداری وردەكاری دانانی كامێراكانی هاتووچۆی "پۆینت توو پۆینت" ە، هێشتا كامێرا‌كان نەخراونەتەكار تەنها یەك رۆژ تاقیكراوەتەوە. وەك سەرچاوەكە وتیشی:"هیچ كەسێك خۆی لەقەرەی باسكردنی ئەو كامێرایانە نادات چونكە جارێ نایانەوێت فشارەكان لەسەریان زیاتر بێت، رەنگە مەسەلە پەیوەندی بەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە هەبێت تا ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت دەستكاری سیستەمەكە بكەن و بڵێن بۆ ئەوەی قورسایی لەسەرشانی هاووڵاتیان دروست نەبێت دەستكاریمان كردووە". ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"دەیانەوێت سەرەتا سیستەمەكە لەسلێمانی جێبەجێ بكەن، چونكە ئەگەر لەسلێمانی سەریگرت بەڕای ئەوان لەهەولێرو دهۆك بەئاسانی دەچێتە سەرو ئەمەش بڕیاری هەرسێ حزبی بەشداری حكومەتی هەرێمە (پارتی و یەكێتی و گۆڕان)، چونكە لێرە یەكێتی و گۆڕان لەكۆمپانیاكە هاوبەشن و لەهەولێرو دهۆكیش ئەگەر جێبەجێ بكرێت پارتی جێبەجێی دەكات". خالید رەزا كە شارەزایەكی هاتووچۆیەو خۆی لەهۆڵەندا دەژی لەبارەی سیستەمی پۆینت توو پۆینت بە هاوڵاتی راگەیاند:" لەگەڵ زیادبوونی ئۆتۆمۆبیل لەشەستەكانی سەدەی رابردوودا حكومەتی هۆڵەندا تێبینی ئەوەیكرد كە شتێكی باش لەپێوانی خێراییدا هەیە، لەساڵی ١٩٦٦دا یەكەم كامێرای گڵۆپی سووریا‌ن لەشاری (هارلم) دانا، سەرەتا سیستمی لولەیی لاستیكی بوو، لەساڵی ١٩٧١دا پەرەیان پێدا كردیان بەكامێرای سندوقی كە لەرێی دانانی تەل لەناو قیری جادەكاندا كە بەكامێراكانەوە پەیوەست بوو كۆنترۆڵی خێرایی دەكرد، ئەم سیستمە هەتا ساڵی ١٩٨٠ بەكارهێنرا، ئینجا مۆدێلی كامیرای رادار بەرهەم هێنرا كە بەهۆی گەورەیی كامیراكەوە لەناو ئۆتۆمۆبیلدا جێگیر دەكرا، بەهۆی پێشكەوتنی تەكنۆلۆجیاوە گۆڕانكاری لەقەبارەیدا كرا‌و لەساڵی ١٩٨٢وە بۆ یەكەم جار كامێرای راداری فلاشدار لەقەراخ ئۆتۆبانەكاندا جێگیركرا. لەساڵی ١٩٨٨وە كامێرای كۆنترۆڵی جووت سیستمی (سوور‌و پێوانی خێرایی ) خرایە بواری ئیشكردنەوە، لەساڵی ٢٠١٤ یشەوە سیستمی كامێرای كۆنترۆڵی خێرایی (خاڵ بۆ خاڵ) خرایەگەڕ". سەبارەت بەجێبەجێكردنی سیستەمەكە لەكوردستان ئەو شارەزایەی هاتووچۆ وتی:"قسە لەسەر لایەنی یاسایی ناكەم كە دەبێ لەلایەن پارلەمانی كوردستانەوە بۆی دەربكرێ، بەڵام ئەگەر بەپێی ئەو زانیارییانە بێ كە تائێستا بڵاوكراوەتەوەو قسە لەسەر داهاتەكەو بەشكردنی دەكرێ بەجۆرێك: 70٪ بۆ كۆمپانیاكە بێ و 30٪ بۆ حكومەت، ئەمە گرێبەستێكی ناهاوسەنگە، ئەگەرچی حكومەت پارەی كاشی تیا خەرج ناكات، بەڵام بەشێكی زۆر لەكارەكان خراوەتەسەر داودەزگاكانی حكومەت، لەهۆڵەندا ئەو كۆمپانیایانەی كە كامێرا‌كان دادەنێن و چاكسازی تیادا دەكەن و نۆژەنی دەكەنەوە بەپێی گرێبەستەكە مەرجدارەو بەتەنها پارەی تێچوون و بڕی قازانجی خۆیانی دەخەنەسەر، گرێبەستەكە هاوبەش نییەو داهاتی هەموو جۆرەكانی كۆنترۆڵكردنی رێگاوبانەكان دەچێتەوە خەزێنەی حكومەتەوە، داهاتەكەش مەركەزی نییەو بەپێی سنوری جوگرافی شوێنەكە داهاتەكە دەدرێت بەشارەوانی یان هەرێم یان وەزارەتی تایبەت". سەبارەت بەچۆنیەتی كاركردنی سیستەمەكە خالید رەزا وتی:"لەهۆڵەندا ئەگەر ئۆتۆمۆبیلێك لەزۆر بەشدا تیژڕەوی بكات، خاوەنەكەی تەنها یەك غەرامە دەكرێت غەرامەكەش بۆ ئەو بەشەیانە كەبەرزترین خێرایی تیا كراوە، بۆ نموونە ئەوانەی كە بەسیستمی خاڵ بۆ خاڵدا تێدەپەڕن، ئەگەر لەهەموو بەشەكانیدا سەرپێچیان كردبێ و تیژ لێیان خوڕیبێ، ئەوا تەنها ئەو سەرپێچییەی بۆ ئەژماردەكرێ كەبەرزترین تیژڕەوی تیایدا ئەنجامداوە".
هاوڵاتی.. به‌پێی ڕاپۆرتێكی شیكاری كه ماڵپه‌ڕی CNN بڵاویكردوه‌ته‌وه، جه‌نگی ئۆكرانیا و روسیا كاریگه‌ری ئابووری له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردووه. جه‌نگی ئۆكرانیا‌و روسیا چوار كاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردووه. جه‌نگی ئۆكرانیا‌و روسیا پێده‌نێته مانگی حه‌وته‌مه‌وه‌و به گه‌وره‌ترین جه‌نگ داده‌نرێت له‌دوای ساڵی 1945 ه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م جه‌نگه كاریگه‌ری له ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكردوه. چوار كاریگه‌ری جه‌نگ له‌سه‌ر وڵاتان 1-هه‌نارده‌كارانی وزه داهاتیان له زیادبوندایه جه‌نگه‌كه بۆته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان و گرێبه‌ستی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، به‌ڵام بۆ وڵاتانی وزه ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌نداوی فارس، مژده‌به‌خشه دوای دابه‌زینی هه‌شت ساڵه‌ی ئابووری به‌هۆی نزمی نرخی نه‌وت و كۆڤید-19 وه. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات كه وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 1.3 تریلیۆن دۆلاری زیاتر له داهاتی نه‌وت له‌چوار ساڵی داهاتوودا په‌یدا بكه‌ن . ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مینجاره وڵاتانی كه‌نداو له ساڵی 2014ه‌وه بودجه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت گه‌شه‌ی ئابووری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خێراتر بێت، بۆ نمونه ئابووری سعودیه 9.9٪ زیادی كردووه، كه به‌رزترینه له 10 ساڵی رابردوودا. هه‌روه‌ها جه‌نگه‌كه ده‌رفه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی غاز ڕه‌خساندووه له ناوچه‌كه ، بۆ ده‌یان ساڵ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دووره‌وه له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه هه‌نارده‌ی غاز بكه‌ن له ڕووسیاوه له ڕێگه‌ی بۆریه‌كانه‌وه غازیان هاورده كردوه، به‌ڵام له كاتێكدا ئه‌وروپا هه‌نارده‌ی غاز له روسیاوه كه‌مده‌كاته‌وه ، له ئێستادا به دوای هاوبه‌شی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ كڕینی غاز، له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتی قه‌ته‌ر بڕیاری داوه بۆ چوار ساڵی داهاتوو نیوه‌ی توانای غازی خۆی ببه‌خشێت به وڵاتانی ئه‌وروپا ،هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپاش گرێبه‌ستی غازی له‌گه‌ڵ میسر و ئیسرائیل ئیمزاكردووه . ٢- وڵاته زلهێزه‌كان لاواز ده‌بن ده‌سه‌ڵاتداره به‌هێزه‌كانی ڕۆژئاوا كه پێشتر ڕه‌خنه‌ی توندیان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرت، ئێستا پێویستیان پێیانه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دابوو كه سعودییه پشتگوێ بخات و بیكات به وڵاتێكی ده‌ركراو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن له گه‌شتێكی گرنگی مانگی ڕابردوودا سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد، ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێك بوو كه سه‌نگی ئابووری جیهانیدا ده‌گۆڕێت، بایدن به‌و هیوایه‌وه چوو كه سعودیه نه‌وتێكی زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت تا یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بدات له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابوری، به‌ڵام سعودیه ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌نگه‌كه ڕێگه‌ی به ره‌جیب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا داوه كه خۆی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی پێویست له رێكخستنی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ربخات دوای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابوورییه‌كی قوڵ بوهتهوهو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو نزیك ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا یاری دوو لایه‌نه ده‌كات له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆوسیا هێشتوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به ئۆكراینا ده‌فرۆشێت و ته‌نانه‌ت نێوه‌ندگیری نێوان شه‌ڕه‌كه‌ش ده‌كات. 3- هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان له گۆڕاندان له‌گه‌ڵ گۆڕانی ڕێگه بازرگانییه‌كان هاوپه‌یمانێتیه‌كانیش له گۆڕاندان . ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئیمارات ئه‌نوه‌ر گارگاش له مانگی نیساندا ڕایگه‌یاندبوو، شه‌ڕه‌كه سه‌لماندوویه‌تی كه چیتر ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی نییه له ڕێكخستنی هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وتیشی، هاوپه‌یمانێتیه‌كان له گۆڕاندایه و"كاریگه‌ری وڵاتانی رۆژئاوا له‌سه‌ر رێكخستنی جیهانی له ڕۆژانی كۆتاییدایه" هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئیمارات له ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا وتی، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتۆن به تاقیكردنه‌وه‌دا تێپه‌ڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی ئیمارات چووه پاڵ هیندستان و چین له ده‌نگ نه‌دان بۆ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌مریكا پشتگیری ده‌كرد، سه‌باره‌ت به جه‌نگه‌كه‌ی ئۆكرانیا. چین ده‌بێته جێگره‌وه هه‌روه‌ها سعودییه‌ش وڵاتی چین وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا داده‌نێت و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ زیاتر كردووه‌و لهلایهكێ دیكه‌شه‌وه بیر له‌فرۆشتنی نه‌وت ده‌كاته‌وه به‌چین. 4- قه‌یرانی خۆراك و هه‌ڵئاوسانی ئابوری گرژیی دروست ده‌كات جه‌نگه‌كه‌ی ئۆكرانیا‌و روسیا زۆربه‌ی جیهانی توشی قه‌یرانی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه كرد، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆرترین زیانی له‌و باره‌یه‌وه به‌ركه‌وتووه . سێ یه‌كی دانه‌وێڵه‌ی جیهان له روسیا و ئۆكۆانیاوه به‌ده‌ستیان ده‌گه‌یشت، هه‌روه‌ها وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بۆ زیاتر له نیوه‌ی هاورده‌كانیان پشت به‌و دوو وڵاته ده‌به‌ستن، كه ئه‌مه به تایبه‌ت گورزێكی توندی له لیبیا و لوبنان دا له هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه ، هه‌روه‌ها میسریش كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین هاورده‌ی دانه‌وێڵه‌ی هه‌یه له جیهاندا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌نگه‌كه باری ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێكداوه‌و هه‌ڵئاوسانی دروستكردوه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له‌عێراق و ئێران زۆر به‌روونی ده‌ركه‌وتووه.
هاوڵاتی / دیار ستار ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاشكرا غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كات و دوای چه‌ندینجار داواكردنی ده‌رماڵه بۆیان هێشتا ئاماده‌نیه ده‌رماڵه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات. له‌و باره‌یه‌وه باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به هاوڵاتی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار به پرۆژه‌و به ره‌سمی داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه كه ده‌رماڵه شایسته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج بكات ، به‌ڵام حكومه‌ت وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه. وتیشی: حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی بیری لای پاره كۆكردنه‌وه‌یه، هێنده ئه‌و مافه به‌فه‌رمانبه‌ره‌كانی ره‌وا نابینێت كه شایسته داراییه‌كانیان پێ بدات، كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك تائێستا له ده‌رماڵه شایسته‌كانی وه‌ك خێزان و بڕوانامه‌و زۆر ده‌رماڵه‌ی تر بێبه‌ش كراون. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ته‌حه‌دا ده‌كه‌م تائێستا یه‌ك پێشمه‌رگه كه به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كردوه‌و سنگی خۆی بۆ كوردستان ناوه به گوللـه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بینیبێت، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویستیان به پێشمه‌رگه بێت، ده‌ڵێن هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین و ئه‌م دروشمه بێ جێیانه ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام له‌ئه‌رزی واقع دا وانیه‌و حكومه‌ت ته‌واو پێشمه‌رگه‌ی پشتگوێ خستووه‌و كاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك خانه‌نشین ده‌بێت، ته‌نها 220 هه‌زار دیناری پێده‌درێت كه ئه‌و بڕه پاره‌یه جێی هیچ ناگرێت.
هاوڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندوه، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان وێستگه‌ی كێشانی بارهه‌ڵگر هه‌یه به مه‌به‌ستی كێشانی باره‌كه‌یان كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ تێكچوونی رِێگهوبانهكان. ئه‌مه رِێوشوێنێكی جیهانییه به مه‌به‌ستی پاراستنی رِێگهوبانهكان و هاووڵاتیان له هه‌ر رِووداوێكی نه‌خوازراو كه له ئه‌نجامی زیادهبارهوه دروست ده‌بێت. له هه‌رێمی كوردستان ٩٠ جۆر بارهه‌ڵگری جیاواز هه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی ئهكسلهكانیان رِێگهیان پێ ده‌درێت رِێژهیهكی دیاریكراو بار هه‌ڵبگرن. وێستگه‌كانی پارێزگاكان ژماره‌یان ٤٢ وێستگه‌یه كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكاندا: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٣ وێستگه ـ پارێزگای سلێمانی: ١٧ وێستگه ـ پارێزگای دهۆك: ١٢ وێستگه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، واته له رِێكهوتی (٢١ی ئابی ٢٠٢٢) بۆ (٢٥ی ئابی ٢٠٢٢)، كۆی ژماره‌ی بارهه‌ڵگره كێشراوه‌كانی نێو ئه‌و ٤٢ وێستگه‌یه ٦٨هه‌زار و ٨٩١ بارهه‌ڵگر بووه كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٣ هه‌زار و ٨٠٥ بارهه‌ڵگر ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٧ هه‌زار و ٦٠٧ بارهه‌ڵگر ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ هه‌زار و ٤٧٩ بارهه‌ڵگر له‌و ژماره بارهه‌ڵگره كێشراوانهی ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌شی زۆری بارهه‌ڵگره‌كان یاسایی بوون و هه‌ندێكیشیان نایاسایی بوون كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراونه‌ته سه‌ر یاسایی و نایاسییه‌كان: ژماره‌ی بارهه‌ڵگره یاساییه‌كان ٦٨هه‌زار و ٣٨٢ بارهه‌ڵگر بوون كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكان: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٣ هه‌زار و ٧١٢ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی گوێرِ بووه و ژماره‌یان ٦ هه‌زار و ٤٣٣ بارهه‌ڵگر بووه. ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٧ هه‌زار و ٣٤٧ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه و ژماره‌یان ٥ هه‌زار و ٨٩٧ بارهه‌ڵگر بووه. ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ هه‌زار و ٣٢٣ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی باشیكای یه‌ك بووه و ژماره‌یان ٧ هه‌زار و ٨٧٢ بارهه‌ڵگر بووه. ژماره‌ی بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كان ٥٠٩ بارهه‌ڵگر بوون، كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكان: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٩٣ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی قوشته‌په بووه و ژماره‌یان ٢٢ بارهه‌ڵگر بووه. ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٦٠ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی ژاڵه بووه و ژماره‌یان ٨٢ بارهه‌ڵگر بووه. ـ پارێزگای دهۆك: ١٥٦ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی بدریك بووه و ژماره‌یان ٧١ بارهه‌ڵگر بووه. به‌گشتی و له پارێزگاكان، رِێژهی (٤٠٧.٤٥) تۆن برِی زیاده له بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كان گهرِێنراوهتهوه و رِێگه نه‌دراوه بچێته نێو شاره‌كان كه به‌م شێوه‌یه بووه: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٦٦.٢ تۆن ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٣٣.٢٥ تۆن ـ پارێزگای دهۆك: ١٠٨ تۆن ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن بۆ كاروباری رِێگاوبان له‌م باره‌یه‌وه رِاگهیاندوه: ئه‌م كاره‌مان به پێی ستانداردی جیهانییه و بۆ وه‌به‌رچاوگرتنی كواڵێتی رِێگاوبانهكانی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێن له تێكچوون و نه‌بنه مه‌ترسی و زه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر هاووڵاتیان. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی داهاتی ده‌ستكه‌وتوو و ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی كه له ئه‌نجامی سزا و پێبژاردنی بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كانه‌وه ده‌ست حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، ئه‌م بریكاره‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بۆ كاروباری رِێگاوبان رِایگهیاند: ٥٠%ی داهاته‌كه ده‌چێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ئه‌و ٥٠%ـیه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه كه ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت: ٣٠%ی بۆ چاككردنی رِێگا و بانه‌كان و رِێگهی گونده‌كان خه‌رج ده‌كرێت و ١٥%ـه‌شی بۆ خودی وێستگه‌كانی كێشانه بۆ ئه‌وه‌ی كهموكورِی و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و ٥%ـه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه دهگهرِێتهوه دیوانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كهموكورِی دیكه.
ئیمان زەندی راوچیان و بازرگانانی هەڵۆی كۆچەری لەهەرێمی كوردستان وەك خۆیان دەڵێن:» بێبەشكراون لەمۆڵەتی راوكردنی هەڵۆو وەڵامیش نادرێنەوە»، هەریەك لەدەستەی ژینگەو پۆلیسی دارستان هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ پاراستنی سامانی ژینگەیی و كەمی رێژەی ئەو باڵندەیە لەجیهاندا، سەرباری قەدەغەكردنیشی بەڵام بازرگانیكردن و راوی هەڵۆ لەهەرێمی كوردستان هەر دەكرێت. وڵات ناوی هەڵۆكەی كاكە شینەو هەركە برسی بێت بەدەنگە تایبەتەكەی ئاگاداریان دەكاتەوە، كاكە شین تەمەنی 45 ساڵەو وەك خۆی دەڵێت:» 28 ساڵە باڵندەی هەڵۆ وەكو زینە لەماڵەكەیدا بەخێو دەكات»، ئەو زیاتر لەشەش هەڵۆی مردار بووەتەوە لەبەر پەیوەست بوونی بەو باڵندەیەوە نەیهێشتووە لێی داببڕێت و بەردەوام كڕیویەتیەوە. كاكە شین مەخموری لەشاری هەولێر نیشتەجێیە، ئەو هەڵۆیەی ئێستا هەیەتی لەجۆری شاینی دەریاییە، ئەو بەهاوڵاتی وت: « جگە لەكوردستان لەبەغدادو سامەڕا هەڵۆم كڕیوە، بچووكترینیان تەمەنی شەش مانگ بوو، هەموو جۆرە شتێكیان بۆ راو كردوم چونكە كۆچبەرن (كێوی)ن، هەڵۆكەی ئێستام نێرەو جاری واهەبووە هەڵۆم لەكوردستان كڕیوە بەسێ هەزارو 500 دۆلار‌و لەوڵاتانی عەرەبیش بەدوو هەزارو 400 دۆلار كڕیومە، گرانترین هەڵۆ كڕیبێتم 30 هەزار دۆلار بووە، خەرجی ساڵێكیشی نزیكەی 400 دۆلارە، هەڵۆی دەواجنیشم راگرتووە». كاكە شین چیرۆكی مامەڵەی لەگەڵ باڵندەی هەڵۆدا زیاتر بۆ هاوڵاتی باس دەكات و دەڵێت:» هەڵۆ باڵندەیەكی بێكێشەیەو زۆر پاك و خاوێن و زیرەكن، كاتێك برسی بێت تووڕە دەبێت بەزۆر گۆشتەكەت لێوەردەگرێت، و وتیشی: « من هێلكەی خاو‌و كۆتر‌و رانی بەستوو و گۆشتی گوێرەكەی دەدەمێ، موبەریدەم بۆ داناوەو قەفەزەكەشی گەورەیە، ماڵیكردنیشیان سێ بۆ 15 رۆژی دەوێ«. رزگار نەجمەدین لەساڵی 1980وە راوچی باڵندەیەو لەساڵی 2000وە بازرگانی و راوچی هەڵۆیە، ئەو كە لەشاری هەولێر نیشتەجێیە، بۆ هاوڵاتی دواو دەڵێت: «ئەم باڵندەیە ساڵی یەكجار كۆچی ناوچەكانی كوردستان دەكات ئەویش لەمانگی نۆ هەتا مانگی یەك، خەڵكی ئاسایی و دەوڵەمەندو بەرپرسەكان دەیكڕن بەپارەیەكی زۆر، ئەم باڵندەیە وەكو قسمەت و نسیبە لەكوردستان تاڕاوچیەكان راوی بكەن» و وتیشی: «رێژەیەكی زۆر هەڵۆی دەواجن دەهێنرێتە كوردستان كەبەرهەمی ئیمارات و سعودیەیە، بەڵام هەڵۆی دەواجن باڵندەیەكی لاوازەو قەبارەیان گەورەترە لەئەسڵیەكە و راویان پێناكرێت چونكە رۆشتنی خاوەو هیچ نازانێت، بەڵام هەڵۆی وەحشی بەهێزەو خێرایە لەڕۆشتن و هەموو شتێك راودەكات». بەپێی ئەو داتا‌و زانیارییەی هاوڵاتی لەبازرگانێك دەستیكەوتووە ساڵانە نزیكەی 100 بۆ 200 هەڵۆی دەواجن هاوردە دەكرێت كە نرخەكانیان لەنێوان پێنج هەزار دینار بۆ هەزارو 500 دۆلارە، بەڵام هەڵۆی كۆچبەر راو دەكرێت و نرخەكانیان بەپێی قەبارەیان جیاوازە و جاری واهەبووە یەك هەڵۆ بە 40 بۆ 50 هەزار دۆلار لەكوردستانەوە بۆ دەرەوە فرۆشراوە، و لەناوخۆی كوردستانیش یەك هەڵۆ بە 35 هەزار دۆلار فرۆشراوە». رزگار نەجمەدین ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەڵۆ لەسەر شانیەوە بۆ كلكی دەپێورێت درێژی و پانی 17 بۆ 18 ئینجە، هەڵۆی رەنگ زەرد (ئەشقەر) كەسایەتی ناوبانگی ئیمارات بەتایبەتی كەسێك دەنێرن بۆ كوردستان بۆ ئەوەی بیكڕن، قەبارەی هەڵۆی دەواجنیش زۆر گەورەیە زۆر كەس فریودراوە ماڵ و ئۆتۆمبێلی بۆ فرۆشتوە، هی دەواجن لەئەوروپاو بەغداو ئیماراتەوە دێن و بەخاڵی گومرگیدا تێدەپەڕن و بەقاچاخیش دەهێنرێن». ژینگەی كوردستان بۆ هەڵۆی كۆچبەر گونجاو نیە، ئەم هەڵۆیانە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 32 ساڵە، راوكردنیان شارەزایی تەواوی دەوێت نابێت بەهیچ شێوەیەك برینداری هەبێت چونكە نرخی كەم دەكات، لەبارەی شێوازی راوكردنەكەی رزگار نەجمەدین وتی: «سەرەتا كۆتری بێ تۆڕی بۆ هەڵدەدەین هەڵۆكەش برسیەتی دێتە خوارەوە بۆ خواردنی پاشان بەئۆتۆمبێڵ دوای دەكەوین و هۆڕینی بۆ لێدەدین هەتاوەكو سەری لێدەشێوێت و كۆترە بێ تۆڕەكە فڕێدەدات و دواتر كۆترە تۆڕدارەكەی بۆ هەڵدەدەین و دەیگرین، مەرجیش نیە هەموو جارێك راوبكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا راوچی هەیە 10 ساڵە یەك هەڵۆی راو نەكردووە». ناوچەیەكی دیاریكراو نیە بۆ نیشتنەوەی ئەم باڵندە كۆچەریانە زیاتر لەو شوێنانە دەبینرێن كە ئاو یان گۆماو یاخود مراوی تێدایە، ماوەی مانەوەیان لەناوچەكە چوار ۆژ بۆ مانگێكە. راوكردنی هەڵۆ لەكوردستان قەدەغەیە، رزگار نەجمەدین رایگەیاند: چەندینجار سەردانی دەستەی ژینگەمان كردووە پێمان وتوون ئێمە هەموو راوێك ناكەین و لەساڵێكدا سێ بۆ چوار مانگەو گەر ئێمە راوی نەكەین لەوڵاتێكی تر دەكرێت، بەڵام هەر رێگانادەن». هاوكات كەریم فەتحی محەمەد، وتەبێژی كۆمەڵەی راوچیانی باڵندەی هەڵۆ لەو بارەیەوە بەهاوڵاتی وت: « دەستەی ژینگە دەڵێن ئەم باڵندەیە سامانی كوردستانە نابێت راوی بكەن لەكاتێكدا ئەو باڵندەیە كۆچەرییە بەسەر كوردستاندا تێدەپەڕێت، لەساڵی 2008ەوە كتابیان بۆ كردووین بۆ راوكردن، ئیتر رێگەیان نەداوە. ناوبراو رایگەیاند: « كۆمەڵەیەكمان دروستكردووە 80 ئەندامی هەیە لەهەموو كوردستان، بەڵام مۆڵەت نادەنە كۆمەڵەكەمان، ئەم كارە كەسانی دەستڕۆیشتوو دەستوەردانی تێدا دەكەن، رێگە بەئێمە نادەن بەڵام راوچیانی عەرەبی پارێزگاكانی عێراق دەهێنن و راویان پێدەكەن»، و وتیشی: « ئێستا بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی كوردستان بووەتە باخ و ڤێلا هەڵۆش بەكەمی لەسنوری كوردستان دەمێننەوە». لەبەرامبەردا رەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم لەبارەی قەدەغەكردنی راوی هەڵۆ بەهاوڵاتی راگەیاند: «ئێمە كار بەڕێكەوتنامەی (سایكس)ی نێودەوڵەتی دەكەین، چونكە ئەم هەڵۆیانە هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە لەبەرئەوەی ژمارەیان كەمبووەتەوە بازرگانیكردن پێیانەوە قەدەغەیەو سزاكەشی 10 ملیۆن دینارە». (سایتس) رێكکەوتننامەیەكی نێودەوڵەتیە بۆ قەدەغەكردنی بازرگانی گیانلەبەرو 184 وڵات ئەندامن تێیدا، وڵاتی عێراق-یش یەكێكە لەئەندامەكانی لەو ڕێکكەوتنکامەیە، دەستەی ژینگەی كوردستانیش بەشێكە لێی، سایكس بەسیستماتیك كردنی راوە، ئەو سیستەمەش دابەشكراوە بۆ سێ ستون هێڵی سور كەتێیدا راوكردن و بازرگانیكردن قەدەغەیە، هێڵی زەرد راوكردنی سنوردار، هێڵی سەوز راوكردن كراوەیە. لای خۆیەوە فوئاد ئەحمەد زراری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بەهاوڵاتی وت: «راوكردنی هەڵۆ بۆ بازرگانیە بەدەگمەن بۆ زینەیە، لەئێستادا بۆ ئەو مەبەستە سەرقاڵی رێكخستنی مۆڵەتی راوكردنین لەدەستەی ژینگە بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ، كە ڕاوكردنەكە چۆن و كەی بكرێت و بۆچی مەبەستێك ئەم راوە بكرێیت، چونكە هچ داتا‌و زانیارییەكمان نیە لەسەر جۆری راوكردنی هەڵۆ». بەپێی ئامارێكی فەرمی راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بۆ ساڵی 2021، 120 سەرپێچی تۆمار كراوە كە 78 پەڕاویان تایبەت بووە بەڕاوو سزادانیشی تێدابووە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر 193 پێداویستی راوكردن لەوانەش چەك و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ، لایت ...هتد، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانە نزیكەی هەزارو 500 بۆ دوو هەزار سكاڵا تۆمار دەكرێت، غەرامەی راوی باڵندەش لەنێوان 15 بۆ 30 هەزارە». هاوكات ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەڵێت: « گومرگی هاوردەكردنی باڵندە بەپێی نرخەكەی دەگۆڕێت، كەبڕی لەسەدا 10ی نرخی باڵندەكە وەردەگیرێت، و بەگشتی لەنێوان یەك دۆلار بۆ 15 دۆلار لەبەرامبەر هێنانی باڵندەیەك وەردەگیرێت». هەڤاڵ خەفاف، وتەبێژی فەرمی كۆمەڵەی راوچیانی كوردستان بەهاوڵاتی وت: «كۆمەڵەكەمان چوار هەزار ئەندامی هەیەو هەموویان مۆڵەتیان هەیە، لەكوردستان یەك كۆمەڵەی راوچی هەیە»، وتیشی: لەكوردستان راوی هەڵۆ قەدەغەیەو هیچ ئەندامێكی ئێمە راوی ناكات و هەناردەو هاوردەشی ناكات». ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: «هەڵۆ گەر لەكاتی كڕبوون نەبێت تەنها تێپەڕبێت راوچی ئاساییە راوی بكات، بەڵام لەكوردستان ئەمە نەبووە بەیاسا، رێژەی هەڵۆ لەكوردستان زۆر نیە». هەریەك لەپۆلیسی دارستان و ژینگەی كوردستان لەگەڵ وتەبێژی فەرمی راوچیانی كوردستان ئامادەن دانیشتن بكەن لەگەڵ گروپی راوچیانی باڵندەی هەڵۆ بۆ گوێگرتن لەگلەیی و گازندەكانیان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەكانیان و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ دەستەی ژینگەی هەرێم. دوو جۆر باڵندەی هەڵۆ لەكوردستان مامەڵەی پێوەدەكرێت هەڵۆی كۆچبەری و هەڵۆی دەواجن (مەسڵەحە)، هەڵۆ كۆچبەرییەكان كە بەكێوی و وەحشی و ئەسڵی ناسراون بەدوو جۆری باش دادەنرێن لەكوردستان ئەوانیش هەڵۆی شاینی دەریایی (بەحری) لەگەڵ هەڵۆی شاخاوی (جەبەلی)یە، شاینی بەحری رووخساری رەشە جەبەلیش حەڵوایی لەگەڵ خاڵ خاڵی رەش دەگمەنترینیان هەڵۆی سپیە، ئەم باڵندانە سێ هێلكە دەكەن و مێیەكەی لەنێرەكەی گەورەترە، هەرچی هەڵۆی دەواجنیشە سەوزو سورو شین لەگەڵ سپیە.
بە پێی ڕاپۆرتی وزەی ئەمەریکا هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە زانیاری وزەی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە هاوردەی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێن بڵاوی کردەوە کە وڵاتەکەیان لە ٨ وڵاتی جیهانەوە بەبری 5 ملیۆن و356 هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی هاوردە کردوە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کراوەو ئاماژەی بەوە کردووە ، هەفتەی ڕابردوو عێراق بەبری 225 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەى هەناردەکردوە بەم پێیەش بەراورد بەهەفتەی پیش‌تر 64 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە. جێی ئاماژەیە, کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز خستەڕو کە تێیدا دەردەکەوێت لە مانگى رابردودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە (10) ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە و كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل بووە.