هاوڵاتی بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری سی‌و وۆرلدی ئابوری ئەمەریکی کە بۆ ریزبەندی گەورەترین وڵاتە ئابورییەكانی جیهانی کرد عێراق لە پلەی ٤٧ مینی وڵاتانی جیهان و چوارەمی عەرەبیدایە لە ڕووی ئابورییەوە. گۆڤاری سی‌و وۆرلدی ئەمەریکی ڕاپۆرتیکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ١٠٠ وڵاتی جیهانی ڕیزبەند کردووە لە خاوەنی زۆرترین بەرهەمی ناوخۆی بۆ کەمترین بە پێی ئەم ڕیزبەندییە ئەمەریکا بە پلەی یەکەم و عێراق بە پلەی ٤٧ مین دێت . لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە بە كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی، كە ٢٥ ترلیۆن و ٣٤٦ ملیار دۆلارە و چین بەكۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی ١٩ ترلیۆن و ٩١٩ ملیار دۆلار لە پلەی دووەمدایە، ژاپۆن بە چوار ترلیۆن و ٩١٢ ملیار دۆلار و ئەڵمانیا و هیندستان لە پلەى سێیەم تا پێنجەمدان. هەروەها عێراق بە کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی ٢٩٧ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار دۆلار لە پلەی ٤٧ی جیهان دایە. سەبارەت بە وڵاتە عەرەبییەکانیش سعودیە یەكەمی وڵاتانی عەرەبییە و، لە دواى سعودیە ئیمارات بە پلەی دووەم ومیسر بە پلەی سێیەم و عێراق بە پلەی چوارەم دێت دوای ئەویش قەتەرە لە پلەی پێنجامدا. لە کۆتاى ڕاپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی لەجیهاندا ٩٤ ترلیۆن دۆلارە، كە ئەمەریکا خاوەنی زۆرترین پشکە تێیدا دواتریش چین . هەروەها ئابوریی وڵاتانی چین و هیندستان و بەڕازیل ئەو ئابورییانەن، كە خێراترین گەشەیان هەیە لە جیهاندا.
هاوڵاتی بەهۆی شکانی بۆری لە بەندەری بەسرە هەناردەکردنی نەوتی خاو ڕاگیراوەو چاککردنی یەک هەفتەی پێویستە،کە ئەمەش زیانی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری هەیە بەندەری بەسرە چوار سەکۆی بارکردن لەخۆدەگرێت کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوت دزە کردنی نەوت هەیە لە بۆرییەکانی بەندەرەکە هەناردەکردنی نەوتی خاو لەو بەندەرە ڕاگیراوە بە مەبەستی چاککردنەوەی. بەوپێیەش زیانەکان بە نرخی ئەمڕۆی نەوت زیاتر لە یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە ئەمە جگە لە خەرجی چاککردنەوەی شکستی بەندەرەکە. بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئیحسان حەبدولجەبار، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە و وەزیری نەوتی ئێستا تۆمەتباردەکەن بەوەی کە هۆکاری چاکنەکردنەوەی ئەو بۆرییەن . جێی ئاماژەیە یەکێک لە هێڵەکانی دیکەش ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە شکستی تێدایە و چاکنەکراوەتەوە کە توانای هەناردەکردنی نەوتی رۆژانەی ٣٥٠ هەزار بەرمیلە، بەوپییەش ماوەی چوارسالە عێراق بێبەش بووە لە بەدەستهێنانی ٥٢ ملیار دۆلار.
هاوڵاتی له شاری سلێمانی هاوڵاتیان بۆ ده‌ركردنی ئه‌ستۆپاكی له به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان داوای پاره‌یان لێده‌كرێت و كۆمپانیایه‌كیش دیاریكراوه بۆ پێدانی پاره‌كه كه بڕی 200 دۆلاره، له‌كاتێكدا وه‌رگرتنی پاره‌كه نایاساییه‌و بۆ ده‌ركردنی ئه‌ستۆپاكی پێویست ناكات پاره وه‌ربگیرێت، ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ی ئهستۆپاكیان ده‌ركردووه بۆ هاوڵاتی قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: به ئاشكرا داوای پاره‌مان لێكراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه پشتڕاستده‌كاته‌وه. هاوكار سه‌ردار یه‌كێكه له‌و هاوڵاتیانه‌ی له به‌شی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی داوای پاره‌یان لێكردووه، به‌هاوڵاتی وت:»له‌مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانم كرد تا ئهستۆپاكییهك بهێنم بۆ گه‌شتێك كه بۆ نیوزلانده، به‌ڵام كاتێك چوومه ئه‌وێ پۆلیسه‌كان پێیان وتم ده‌بێت 200 دۆلار بده‌یت تا مامه‌ڵه‌كه‌ت بۆ بكه‌ین، به‌ڵام من ڕه‌تمكرده‌وه پاره‌یان بده‌مێ». وتیشی:» كاتێك داوای پاره‌یان لێكردم پرسیارم له ئه‌فسه‌رێكی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان له‌هه‌ولێر كرد كه ئایا ئه‌م پاره وه‌رگرتنه رێكاری حكومیه، له وه‌ڵامدا وتی نه‌خێر له هه‌ولێر شتی وا نییه»، هاوكار سه‌ردار ده‌ڵێت:» دواتر منیش چوومه‌وه‌و وتم ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌م بۆ رایی نه‌كه‌ن و هه‌ر سوربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به پاره بۆم بكه‌ن سكاڵا ده‌كه‌م، بۆیه كاره‌كه‌یان بۆ كردم». فاتیح حه‌سه‌ن، هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یه و ئه‌ویش بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ڤیزا ڕێی كه‌وتووه‌ته به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی، به‌ڵام له‌وێ به‌هه‌مانشێوه داوای پاره‌یان لێكردووه، ئه‌و به‌هاوڵاتی وت:»كه چوین وتیان رۆژانی چوارشه‌ممه بۆ هاوڵاتیانه به گشتی و رۆژانی دووشه‌ممه‌ش تایبه‌ته به خوێندكاران، دواتر كه چوارشه‌ممه چوینه‌وه كه‌سیان نه‌كرده ژووره‌وه و ناوی كۆمپانیایه‌كیان پێوتین (ناوی كۆمپانیاكه لای هاوڵاتی پارێزراوه) له‌وێ یه‌كی دووسه‌د دۆلار بده‌ن و دواتر ناوه‌كه‌تان ده‌هێنن بۆ ئێره، كاتێكیش چوومه‌وه بۆ پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان داوای وه‌سڵی پاره‌كه‌یان لێنه‌كردم»!. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی بهێنرێت، رایگه‌یاند: «ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چن ڤیزه وه‌رده‌گرن پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت، پاره‌كه ده‌ده‌ن به ژماره‌یه‌ك نوسینگه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س سكاڵایان كرد ئێستا له‌به‌ڵگه‌و تاوان هیچ پۆلیسێك یاخود كه‌سێكی تر داوای پاره ناكات، كه كه‌سێكیش بچێته هه‌ر نوسینگه‌یه‌ك و بڵێت ئه‌وه نایاساییه و قسه بكات داوای پاره‌كه‌ی لێناكه‌ن». هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانی سلێمانی كه پێی باشنه‌بوو ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ده‌ڵێت: «خه‌ڵك ده‌بێت پێشیینه وه‌ربگرێت له به‌ڵگه، كاتێك هاوڵاتیه‌ك ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوای پێشینه یاخود ئه‌ستۆپاكی لێده‌كه‌ن، لێره‌ش پێویسته بێ پاره بۆی بكه‌ن، كه دواتر ده‌ینێرنه هه‌ولێر و پاشانیش له‌وێ به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆی ده‌كرێت و ده‌ینێرن بۆ به‌غدا، به‌ڵام له سلێمانی ناڕاسته‌وخۆ داوای پاره له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی پێنج مانگه ئه‌و دیارده‌یه دروستبووه». ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ئاماژه‌ی به‌ناوی هه‌مان كۆمپانیا كرد كه (ناوه‌كه‌ی لای هاوڵاتی پارێزراوه) له پۆلیسی به‌ڵگه‌وتاوان داوا ده‌كرێت له‌و كۆمپانیایه چه‌كێكی 200 دۆلاری بكرێت راییكردنی مامه‌ڵه‌كان، وتی: «له‌و كۆمپانیایه چه‌كێكی بانكییان پێده‌كه‌ن كاتێك ده‌چنه‌وه به‌ڵگه و تاوان ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی تێدا نه‌بێت ئاسته‌نگ بۆ كاری هاوڵاتیان دروستده‌كه‌ن، واته ئه‌گه‌ر پاره‌كه نه‌دات ده‌ستی ده‌ستی پێده‌كرێت، له‌كاتێكیشدا ئه‌و به‌شه هه‌فته‌ی دوو رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن كه راستیدا پێویسته وه‌ك سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی تری حكومه‌ت ده‌وام بكه‌ن». هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به‌و كۆمپانیایه‌ی چه‌كی پاره‌كه ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌تیانكرده‌وه كاری له‌وشێوه‌یه ڕوویدابێت، ئاماده‌ش نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن. هاوكات شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی وت:»ئێمه هیچ سكاڵایه‌كمان له‌سه‌ر پرسێكی له‌وشێوه‌یه بۆ نه‌هاتووه و ئاگادارنین، ئه‌گه‌ر شتێكی واكرابێت نایاساییه و خراپه». هاوڵاتی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڵگه و تاوانی هه‌رێم و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز پێشتر له‌شاری دهۆك كچان به‌وه به‌ناوبانگ بوون كه له‌كاتی خوازبێنی به‌كیلۆ داوای ئاڵتونیان ده‌كرد، كه‌مترینیان 500 گرام بوو، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌م خواسته‌ی كچان بۆ 250 تاوه‌كو 200 گرام دابه‌زیوه. نه‌واف قاسم، كه‌ماوه‌ی دوو ساڵه ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، له‌كاتی خوازبێنی هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای 250 غرام ئاڵتونی لێكردووه، به هاوڵاتی وت: «زۆربه‌ی ژنان زۆر حه‌زیان لهئاڵتونه به‌تایبه‌ت ژنانی دهۆك، پێش چه‌ند ساڵێك كچانی دهۆك زۆرینه‌یان نیو كێلو تا یه‌ك كیلو داوای ئاڵتونیان ده‌كرد، كه‌س ده‌ناسم داوای دوو كیلو ئاڵتونی كردبوو و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆی كڕیبوو، به‌ڵام ئێستا به‌گشتی ئه‌و داواكارییه بۆ نیوه كهمبووتهوهو 200 بۆ 250 غرام داواده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به‌لای منه‌وه مامناوه‌نده.» وتیشی» هاوسه‌ره‌كه‌م داوای 250 غرام ئاڵتونی كرد، دوای هاوسه‌رگیری ئاڵتونه‌كه‌ی فرۆشت و داویه‌تی به‌پارچه زه‌ویه‌ك ئه‌گه‌ر پاره‌مان ده‌ستكه‌وت خانووی له‌سه‌ر دروستده‌كه‌ین». عه‌بدولسه‌لام به‌شیر، سه‌رۆكی لقی دهۆكی سه‌ندیكای زێڕه‌نگه‌رانی كوردستان به‌هاوڵاتی راگه‌یاند: « پێش قه‌یرانی دارایی كچ هه‌بووه له‌دهۆك به‌دوو بۆ سێ كیلو ئاڵتون شووی كردووه، به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2014وه رێژه‌ی داواكردنی ئاڵتون له‌لایه‌ن كچانه‌وه زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، زۆرینه‌یان 200 بۆ 250 غرام داوا ده‌كه‌ن، خراپی باری دارایی خه‌ڵك و گرانبوونی نرخی ئاڵتون هۆكاری سه‌ره‌كین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم كچ داوای بڕێكی زۆر له‌ئاڵتون بكات، چونكه كاتێك كچێك شوو ده‌كات ماڵێك ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه نابێت ماڵی زاوا كاول و قه‌رزار بكات«. وتیشی: « پێشتر به‌هۆی چاولێكه‌ری و پاره‌ی زۆر ئه‌و بڕه زۆره داواده‌كرا، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك تێگه‌یشتووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواكردنی بڕێكی زۆر له‌ئاڵتون نابێته مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری له‌نێوان ژن و پیاو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه لێكتێگه‌یشتن و هاوكاریكردنی یه‌كتر دڵخۆشی له‌نێوان ژن و پیاو زیاد ده‌كات«. كاژین سه‌عید ته‌مه‌ن 28 ساڵ، كه ده‌رچووی كولیژی كارگێڕی و ئابووریه‌و هێشتا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه، ئاڵتون به‌گرنگ ده‌زانێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیه برێكی زۆر داوابكرێت تابگاته ئه‌و راده‌یه، كوڕه‌كه زۆر قه‌رزبێت، ئه‌و به‌هاوڵاتی وت: « هه‌ر كچێك به‌ر له‌هاوسه‌رگیری بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چه‌ند ئاڵتون داوا بكات، ئه‌و كه‌سه‌ی كه من هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌م یه‌كه‌مجار ده‌بێت به‌دڵی من و خانه‌واده‌كه‌م بێت ئینجا بڕێك ئاڵتونم بۆم بكرێت 200 تا 250 غرام زیاتر نه‌بێت». « پێش ساڵێك خوشكێكی من شووی كرد داوای 240 غرام ئاڵتونی كرد، كچان تێگه‌یشتوون ئه‌گه‌ر خواستی زۆری ئاڵتون و مه‌رجی قورسیان بۆ كوڕان هه‌بێت ره‌نگه دواینجار له‌ماڵی باوكی بمێننه‌وه». به‌پێی ئامارێك كه هاوڵاتی له‌دادگای دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه، له‌ساڵی 2021 له‌سنوری پارێزگای دهۆك 13 هه‌زارو 441 هاوسه‌رگیری تۆماركراون، رێپێدان به‌ژنهێنانی دووه‌م 28 حاڵه‌ت تۆماركراوه، 1796 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراوه.
هاوڵاتی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان پلانیان هه‌یه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نزیكه‌ی 25 هه‌زار به‌رمیل زیادبكه‌ن. به‌پێی ماڵپه‌ری ئیراك ئۆیل ریپۆرت، سه‌ره‌ڕای گوشاره به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كۆمپانیا نه‌وتییه كاركه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی زیاتریان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تێكڕا نزیكه‌ی 25 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبكه‌نه‌وه. به‌پێی دوایین راپۆرتی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له سێ كێڵگه‌ی سه‌رسنگ، شێخان و ئه‌ترووش ده‌بێت كه له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌زۆری له‌و سێ كێڵگه‌یه به‌رزده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی عێراق چه‌ندینجار داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتییان له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ وه بنێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه. فشاره‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌هه‌وڵی زیادكردنی به‌رهه‌مدایه.
هاوڵاتی نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاگرێك كه‌وته‌وه به‌و هۆیه‌وه زیانی ماددی زۆری به‌دوو بازرگانان گه‌یاندوه، كه به زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت. عه‌تا محه‌مه‌د نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی له لێدوانێكدا به ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رِاگهیاندوه، تواندرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنترِۆڵ بكرێت و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له‌باره‌ی زیانهكهوه زانیومانه به‌یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت له‌وانه‌یه ئه‌و برِه زیاتریش بێت چونكه هێشتا به‌ته‌واوی نه‌گه‌شتوینه‌ته كۆی زیانه‌كان. نوێنه‌ری كاسبكارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستهرِوو، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه چوار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری بهرِاد كه پرِبوه له سه‌وزه به‌ته‌واوی سوتاون له‌گه‌ڵ سێ دوكان باری ناو بهرادهكان كه سهزهیان تێدابووه.
هاوڵاتی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌وه جێی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش ده‌ڵێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه كه زیاتر له 50 پرۆژه له‌سلێمانی بكه‌ونه كار. سه‌میر هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كوردسات رایگه‌یاند: لهكۆبوونهوهكهودا دووپاتكرایه‌وه كه پێویسته ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین بكرێت. وتیشی: له‌ئێستا 39 پرۆژه ئاماده‌ن بۆ مۆڵه‌تی كۆتایی كاركردن، هه‌روه‌ها 15 پرۆژه‌ش ساید پلانیان بۆ ئاماده ده‌كرێت و دوو پرۆژه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ داوای مۆڵه‌تیان كردوه، كه به‌مه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له 50 پرۆژه له‌سلێمانی ده‌كه‌ونه كار. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌م پرۆژانه كاریگه‌ری زۆر باشیان له‌سه‌ر هه‌لی كار‌و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری له پارێزگای سلێمانی ده‌بێت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی چاودێری پرۆژه‌كانیش ده‌كات. سه‌میر هه‌ورامی وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی وت، ده‌بێت خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن و رۆتین كه‌م بكه‌نه‌وه‌و به‌پێی یاسا كارئاسانی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن.
هاوڵاتی كۆمپانیای به بازارِكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان سوره له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی برِیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت. عه‌لا خزه‌یه‌ر ئه‌لیاسری بهرِێوهبهری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ به رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی حكومه‌تی عێراقی راگه‌یاندوه: هه‌رێمی كوردستان هێشتا جێبه‌جێكردنی برِیاری دادگای فیدراڵی ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌شێوه‌ی نایاسایی نه‌وت هه‌نارده ده‌كات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ئێستادا هیچ دانوستانێك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا بوونی نیه، كه به‌ره‌سمی رایگه‌یاندوه برِیارهكهی دادگای فیدراڵی به ته‌واوی ره‌تده‌كاته‌وه. هاوكات رۆژنامه‌ی "سه‌باح" له زاری حه‌مزه جه‌واهیری پسپۆرِی بواری نه‌وت بڵاویكردوه‌ته‌وه: كه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان نایاسای و نا ده‌ستورییه، و كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ره‌تكردنه‌وه‌ی برِیارهكهی دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌یه كه برِیارهكانی دادگای فیدراڵی ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن.
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: گومانمان له كوالێتی ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پزیشكیش هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌كاندا رێككه‌وتووه تا ده‌رمانه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه. د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد، به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌هێنرێنه هه‌رێم به قاچاخ ده‌هێنرێن و به‌شێكی زۆری به‌ڕێككه‌وتنی پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان به‌سه‌ر نه‌خۆشدا ساغ ده‌كرێنه‌وه. د. سه‌باح هه‌ورامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، خۆشیان گومانیان له سه‌رچاوه‌كانی ده‌رمان هه‌یه و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ده‌هێنرێنه هه‌رێم به‌شێكیان به رێگه‌ی قاچاخ دێن، به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌رمانه‌ش به رێككه‌وتنی پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان به‌سه‌ر نه‌خۆشدا ساغ ده‌كرێنه‌وه، كه ئه‌وه‌ش كارێكی نامرۆڤانه و نائه‌خلاقییه. رونیشیكردووه‌ته‌وه، ده‌رمانی ساخته‌ش بوونی هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ده‌رمانێكی قاچاخ ساخته بێت، هه‌ندێك ده‌رمان هه‌ن باشن به‌ڵام به رێگه‌ی قاچاخ هێنراون، ده‌كرێت حكومه‌ت ده‌زگای كواڵێتی كۆنترۆڵ له سلێمانیش بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری كۆمپانیاكان به زوویی رایی بكرێن بۆ هێنانی ده‌رمان به‌شێوه‌ی یاسایی. هه‌رچی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌می ده‌رمانه له سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتی، حكومه‌ت بڕیاریداوه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ده‌ر له داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ ده‌رمان ته‌رخان بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوڵاتی / تایبه‌ت ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وی و زاری حكومه‌تیان داگیر كردوه‌و پاره‌یان له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی سپی كردوه‌ته‌وه له‌سلێمانی به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییان داگیركردووه سه‌رجه‌میان ده‌ستڕۆیشتوو بوون. له‌باره‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌وه جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌سلێمانی به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:»ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیركراون ژماره‌یان 12 كه‌سه‌و ئێمه كه‌سیان ناناسین، له‌كاتێكدا بازاڕی دۆلاره‌كه هه‌مووی یه‌كتر ده‌ناسن، دواتر بۆمان ئاشكرابوو كه كارمه‌ندی ژماره‌یه‌ك بانكن و له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستگیر نه‌كراون». له‌باره‌ی داگیركردنی زه‌وی زاری حكومه‌تیشه‌وه لوقمان حه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی وت:» ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییان داگیركردووه سه‌رجه‌میان ده‌ستڕۆیشتوو بوون و هاووڵاتی ئاسایی ناتوانێت زه‌وی داگیربكات، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێته‌ده‌نگ و ئێمه‌ش كهڕاپۆرتهكهمان ته‌واوكرد پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین». هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له‌پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌كاتێكدایه، ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی زیاتر له 65 هه‌زار پارچه زه‌وی و موڵكی گشتی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ركراوه‌و له‌بری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كراون به‌پرۆژه‌ی تایبه‌ت و بازرگانی، كه به‌شێك له‌و زه‌ویانه بۆ پارك و باخچه و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه دابینكراون. له‌م لینكه‌وه راپۆرتێك له‌و باره‌یه‌وه بخوێنه‌ره‌وه
یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران له ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاندوه، عێراق له ماوه‌ی 8 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022دا خاوه‌نی زۆرترین هاورده‌ی مۆبیلیاتی توركی بووه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران له ئه‌سته‌نبوڵ، به‌های هه‌نارده‌ی مۆبیلیات له ماوه‌ی مانگی ئابی رابردوودا 407 ملیۆن دۆلار بووه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه “داهاتی توركیا له هه‌نارده‌ی مۆبیلیاتی ماڵه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 3 ملیار و 11 ملیۆن دۆلار بووه”. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا عێراق به به‌های 337 ملیۆن دۆلار له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه مۆبیلیاتی توركی هاورده ده‌كه‌ن، ئه‌ڵمانیاش به 272.4 ملیۆن دۆلار له پله‌ی دووه‌م و ئیسرائیل به 169.5 ملیۆن دۆلار پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه، ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به 169.3 ملیۆن دۆلار له پله‌ی چواره‌مدایه.
هاوڵاتی قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، كێشه‌مان نییه كێ نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه گه‌ره‌نتیكردنی بودجه و شایسته داراییه‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باربارا لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵات كۆبووه‌وه و تیایدا دواپێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گازیان تاوتوێ كرد. له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی چوارشه‌مه ٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ئه‌لینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌بوو، باس له ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز و بودجه كرا. جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ناكۆكییه‌كان و به ئاماژه‌دان به بڕیاری دادگای فیدراڵی رایگه‌یاند ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه كێ نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه گه‌ره‌نتیكردنی بودجه و شایسته داراییه‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. داواشیكرد، ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه زیاتر هاوكاربێت له چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستورییانه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی به‌غدا كرا. هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ڕێی گفتوگۆی نیشتمانییه‌وه كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و خۆیان به دووربگرن له هه‌ر لێدوان و هه‌ڵوێستێك كه ناكۆكی و بارگرژییه‌كان قوڵتر بكاته‌وه. له به‌شێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم كرا و تیایدا قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رباری گرفت و به‌ربه‌سته‌كان حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگی ناوه. داواشیكرد ئه‌مریكا وه‌كچۆن له ماوه‌ی رابردوودا هاوكار و پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له پرۆسه‌ی چاكسازیدا، بۆ له‌مه‌ودواش له هاوكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
هاوڵاتی/ سه‌ركۆ جه‌مال دوای داگیركاری زه‌وی و موڵكی گشتی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و دۆسیانه‌ی له‌سلێمانی چه‌ندین كه‌سی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیركراون دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌و كاره‌یان به‌ته‌نها نه‌كردووه له‌چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی و حكومیه‌وه نزیكن، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه تائێستا ئاشكرابووه‌و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه زیاتر له 400 ملیار دیناره، به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و سه‌ربازی ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له‌و كه‌سانه دوای ده‌ستگیركردنیان ئازاد ده‌كرێن و چه‌ندین كه‌سیش كه‌بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون و هه‌ندێكیشیان هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دادگای سلێمانی كه‌نه‌یویست ناوی بهێنرێت به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:»ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی داگیركاری زه‌وی و زار‌و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و به‌بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش بووه و نزیكه‌ی 15 كه‌سن». وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان كردووه به‌ته‌وافوق چه‌كی بانكییان كڕیوه و له‌بانكه‌كان ئاسانكارییان بۆ كراوه و پاره‌یان بۆ خه‌رجكراوه به‌وه‌ش قازانجێكی زۆریان كردووه». سه‌رچاوه‌كه‌ی دادگا ده‌ڵێت:»چه‌ندین كه‌سیی دیكه‌ش سكاڵایان له‌سه‌ره‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن به‌ڵام تائێستا به‌شێكیان ده‌ستگیرنه‌كراون و به‌شێكیشیان هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه». سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌هاوڵاتی راگه‌یاند: «كار له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی دزه گه‌وره‌كان كراوه‌و په‌ڕوباڵ كراون و له‌كاتی گونجاو‌دا ده‌ستگیرده‌كرێن«. دوای داگیركاری زه‌وی و موڵكی گشتی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ش له‌سلێمانی له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون و كارمه‌ندی بانكه‌كان بوون. ئه‌و كه‌سانه كاتێك ده‌ستگیركراون، كه‌ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌بازاڕی دراوه‌كه‌ی سلێمانی سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیان كردووه‌و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی نامۆ ده‌كه‌ن له‌و بازاڕه، دواتر بڕیاردراوه هێزێكی ئه‌منیی (كۆماندۆ) بنێردرێته بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كه. جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌سلێمانی به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:»ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیركراون ژماره‌یان 12 كه‌سه‌و ئێمه كه‌سیان ناناسین، له‌كاتێكدا بازاڕی دۆلاره‌كه هه‌مووی یه‌كتر ده‌ناسن، دواتر بۆمان ئاشكرابوو كه كارمه‌ندی ژماره‌یه‌ك بانكن و له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستگیر نه‌كراون». وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه گوایه چه‌كی بانكییان سپی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆسیه‌كانیان له‌دادگایه‌و ده‌بێت دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌م چه‌كانه‌ش كه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كراوه بهئاشكرابووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2014 و 2015 كاتێك به‌ڵێنده‌ره‌كان كاریان بۆحكومهت دهكردو له‌پڕ بانكه‌كان پاره‌یان تێدانه‌ما، بۆیه به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌یانویست چه‌كه‌كان بكه‌ن بهنهختینهو ناچاربوون به‌كه‌متر بیفرۆشن». به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی كه له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون له‌بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌شاری سلێمانی دهستیكهوتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی پاره‌یان كردووه بهنهختینه، زۆرێكیان چه‌كه‌كانیان به‌نیوه‌ی به‌های خۆی لهبهڵێندهران كڕیوه‌و پاشان له‌بانك ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌سه‌ر چه‌كه‌كه نووسراوه به كاش وه‌ریانگرتووه، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه تائێستا ئاشكرابووه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه زیاتر له 400 ملیار دیناره. هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی بانكه‌كان له‌چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حزبی و حكومی نزیكن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستڕۆیشتوویی به‌رپرسه‌كان نه‌توانراوه تائێستا ده‌ستگیربكرێن و كارمه‌نده‌كانیش دانیان به‌وه‌داناوه كه‌ئه‌و كاره‌یان به‌ته‌نها نه‌كردووه‌و له‌قازانجدا ئه‌و به‌رپرسانه‌ش هاوبه‌شیان بوون. هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی، نوسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌ستگیركردنه‌كان له‌سلێمانی و گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ده‌كات، له‌سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كان كه‌سانێك راسپێردراون چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان بكات. رۆژی دووشه‌ممه 5-9-2022 به‌پێی نوسراوێك، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی گه‌رمیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لار ده‌ركردووه، له‌نووسراوه‌كه‌دا، داوای ده‌ستگیركردنی (ئاكۆ عومه‌ر عه‌بدولقادر)، به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لار ده‌كات به پێی مادده‌ی ٣٠٧ له‌یاسای سزادانی عێراقی. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌تۆمه‌تی رێگه‌دان و ئاسانكاریی به‌زیاده‌ڕه‌وی باخ و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی گه‌رمیان ده‌ستگیركران كه‌یه‌كێك له‌وانه پاسه‌وانی به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لاره كه به‌پۆلیسی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیانیش ناوده‌برێت. به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی دوو كه‌سی دیكه له‌گه‌رمیان به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركراون، به‌ڵام هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد بهعوسمان عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی ئاسایشی گه‌رمیان، ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكات و نكوڵیشی له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش نه‌كرد. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌گه‌رمیان:»ئه‌و كه‌سانه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی بیر‌و سیاجكردنی باخ پاره‌یان له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه و كه‌سانی به‌رپرس له‌پشتی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن كاتێك ناوی كه‌سانی سه‌روو خۆیان ده‌ڵێن پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرێن». وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: «ته‌نیا له‌سنووری گه‌رمیان حه‌وت هه‌زار بیری ئیرتیوازی كه قه‌ده‌غه‌كراوه به‌به‌رتیل رێگه بهدروستكردنیان دراوه». هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستیكه‌وتووه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و سه‌ربازی و ده‌ڵاڵ له‌سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌كۆتایی مانگی رابردوو هێزه ئه‌منیه‌كان چه‌ند جارێك چوونه سه‌ر شاره‌وانی سلێمانی و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد و دواتریش ئاسایشی سلێمانی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌سه‌ر ده‌ڵاڵی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی بووه. وتیشی:» هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر كه به‌هاوكاری هێزی كۆماندۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه له‌لیستێكدا ناویان هاتووه‌و ده‌یان كه‌س له‌خۆده‌گرێت و ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون به‌رده‌وامه». به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی چه‌ند كه‌سێك پێشتر ده‌ستگیركراون و دواتر ئازادكراون به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه. لوقمان حه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی وت:» له‌هه‌موو كوردستان داگیركاری زه‌وی كراوه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكین و هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی دهۆك و زاخۆ ده‌كه‌ین، ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه‌شی سه‌ردانمان كردوون تاڕاده‌یه‌ك هاوكاری كراوین، به‌شێوازێكی گشتی به‌هه‌ده‌ردان هه‌یه به‌ڵام له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازه». وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییان داگیركردووه سه‌رجه‌میان ده‌ستڕۆیشتوو بوون و هاووڵاتی ئاسایی ناتوانێت زه‌وی داگیربكات، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێته‌ده‌نگ و ئێمه‌ش كهڕاپۆرتهكهمان ته‌واوكرد پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین». هاوكات كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به هاوڵاتی وت:»ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و لیژنه‌كانی هیچ راسپارده‌یه‌كیان له‌سه‌ر داگیركردنی زه‌وی و زار ئامادهنهكردووه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌رمیانیش رووده‌دات زیاتر هه‌ڵكه‌ندنی بیر‌و سیاجكردنهو تائێستا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون». وتیشی:»له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له گه‌نده‌ڵی بێت و زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ململانێی حزبی و باڵباڵێنه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وه ده‌بێت له‌ڕێگای دادگاوه بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت چاكسازی بكه‌ن، یه‌كه‌م شت ده‌بێت سیسته‌می دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆی بكه‌ن ئه‌وكات هه‌موو كه‌یسه‌كان ده‌چنه دادگا‌و رێوشوێنی یاسایی خۆیان ده‌گرن». هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له‌پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌كاتێكدایه، ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی زیاتر له 65 هه‌زار پارچه زه‌وی و موڵكی گشتی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ركراوه‌و له‌بری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كراون به‌پرۆژه‌ی تایبه‌ت و بازرگانی، كه به‌شێك له‌و زه‌ویانه بۆ پارك و باخچه و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه دابینكراون.
هاوڵاتی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئەنجامی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەسی ئاشکرا کرد‌و ڕایگه‌یاند به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت بڕیاریانداوه ئاستی به‌رهه‌م به‌ڕێژه‌ی ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێکدا که‌مبکه‌نه‌وه. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وەزیری نەوتی عێراق، دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزاری (ئۆپێک +) لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە، کە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه: “(ئۆپێک +) پەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر بۆ بازاڕەکانی جیهان، و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و داواکاری، لە ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ واقیع لەگەڵ ئەو بارودۆخ و هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەرە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە رێككەوتنەكەدا بەڕێژەی (100 هەزار بەرمیل) لە رۆژێكدا كەمبكرێتەوە،کە لە مانگی 10ەوە دەستپێدەكات، دوای ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە بازاڕەکانی نەوت لەم دواییانەدا بەخۆیەوە بینی . وتیشی"كۆبوونه‌وه‌كه پێداچونه‌وه و تاوتوێكردنی راپۆرته ته‌كنیكییه‌كان و راسپارده‌كان بۆ پێشهاته‌كانی بازاڕی نه‌وت و هۆكار و كاریگه‌ره‌كان، و چاوه‌ڕوانییه‌كان له ماوه‌ی مانگه‌كانی داهاتوودا له‌خۆگرتبوو. ھەروەک ئاماژه‌ی به "گرنگی رێككه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕان و ئاڵنگارییانه کرد كه رووبه‌ڕووی بازاڕی نەوت دەبێتەوە . ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە " "حامید یونس" بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری تەسفیەكردن و دابەشكردن و "عەلا ئەلیاسری" بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت،و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەت و کۆمپانیای سۆمۆ بەشدار بونە لەکۆبوەکە وەک لایەنی عێراقی.
یۆرۆ نزمترین نرخی لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا تۆمار کرد ئەمڕۆ دووشەمە نرخی یۆرۆ نزمترین ئاستی بە خۆیەوە بینی، لە بازاڕەکانی جیهان بە ٠.٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوە کراو ٠.٧٠٪ی نرخەکەی لەدەستدا. میدیاکان هۆکاری دابەزینی یۆرۆ بۆ پچڕانی هەناردەکاری گازی روسیا لەڕێگەی بۆری نۆردستریمەوە دەگەڕێننەوە، بەتایبەت کە کاتێکی دیاری کراو دانەنراوە بۆ دوبارە خستنەوە کاری ئەو بۆریەو ناردنی گاز بۆ ئەوروپا .ئەمەش بۆتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی یۆرۆدا. جێی ئاماژەیە دراوی یۆرۆ لە ساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی لە دابەزیندایە .