لە بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شارۆچکەی تل تەمەری باکووری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، مانۆرێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا. ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە، لە بنکەی سەربازیی(قەسرەک) لە شارۆچکەی تل تەمەر و دەورووبەری، هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و هێزەکانی هاوپەیمانان، مانۆرێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا و فڕۆکە جەنگییەکان زۆر نزم بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕانەوە. خەڵکی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن، جگەلە نزمی فڕۆکەکان، دەنگی تەقینەوە و تەقەی زۆریان بیستووە، لەوەوە زانیوویانە مانۆری سەربازیی ئەنجام دەدرێت، سەرچاوەکانی هەواڵیش دەڵێن: ئەمڕۆ بەیانی، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەرکی تایبەت بە(ئیرادەی تۆکمە) لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی شەوی ڕابردووی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئامانج لێی، پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هەردوولایە. پەیامەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە هەوڵێکە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکان لەپێناو شکستپێهێنانی داعش، هەروەها پارێزگاریی کردن لە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

سەرۆک کۆمارى تورکیا دەڵێت تورکیا گەرەنتی ئاسایشی کوردە لە سوریا، ئەوانەی ڕوو لە ئەنقەرە و دیمەشق دەکەن سەردەکەون، ئەوانەی قیبلەیان لەدەست دەدەن، دەدۆڕێن. ئەمڕۆ سێ شەممە لە یادی سەركەوتنی سەلجوقیەکان بەسەر بیزەنتینیەکان لە شەڕی مەلازیگرت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا وتارێکى پێشکەشکرد و سەبارەت بەپرۆسەى چارەسەرى ڕایدەگەیەنێت: ئێمە لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لە پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کە بۆ ڕووخاندنی دیوارەکانی ناتەبایی دەستمان پێکردوە.  هەروەها ئەوەشدەخاتەڕوو هەموو دامەزراوەکان بە وردبینی و زڕنیگیەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن. وتیشی: میللەتەکەمان سەرنجی ئەو کەسانە دەدات کە هەوڵی ژەهراویکردنی پرۆسەکە دەدەن بە ئەجێندای ناپەیوەندیدار. هەرچییەک بکەن، ئەمجارەیان سەرکەوتوو نابن. ئەمجارە کەس ناتوانێت لە ڕێگای ئەم کەشوهەوای هیوادا بوەستێت. ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوەکردەوە تورکیا گەرەنتی ئاسایشی کورد لە سوریا دەکات. ئەوانەی ڕوو لە ئەنقەرە و دیمەشق دەکەن سەردەکەون. ئەوانەی قیبلەیان لەدەست دەدەن، دەدۆڕێن. وتیشى: وەک تورک و عەرەب و کورد تا کۆتایی زەمان لەم خاکەدا شان بە شانی یەکتر دەژین. چاوەڕوانی پشتیوانی هەر هاوڵاتییەکم کە دژی تیرۆر و خوێن و فرمێسک و دووبەرەکی وەستاوە.

سەرۆک کۆمارى تورکیا دەڵێت تورکیا گەرەنتی ئاسایشی کوردە لە سوریا، ئەوانەی ڕوو لە ئەنقەرە و دیمەشق دەکەن سەردەکەون، ئەوانەی قیبلەیان لەدەست دەدەن، دەدۆڕێن. ئەمڕۆ سێ شەممە لەبۆنەیەکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا وتارێکى پێشکەشکرد و سەبارەت بەپرۆسەى چارەسەرى ڕایدەگەیەنێت: ئێمە لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لە پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کە بۆ ڕووخاندنی دیوارەکانی ناتەبایی دەستمان پێکردوە.  هەروەها ئەوەشدەخاتەڕوو هەموو دامەزراوەکان بە وردبینی و زڕنیگیەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن. وتیشی: میللەتەکەمان سەرنجی ئەو کەسانە دەدات کە هەوڵی ژەهراویکردنی پرۆسەکە دەدەن بە ئەجێندای ناپەیوەندیدار. هەرچییەک بکەن، ئەمجارەیان سەرکەوتوو نابن. ئەمجارە کەس ناتوانێت لە ڕێگای ئەم کەشوهەوای هیوادا بوەستێت. ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوەکردەوە تورکیا گەرەنتی ئاسایشی کورد لە سوریا دەکات. ئەوانەی ڕوو لە ئەنقەرە و دیمەشق دەکەن سەردەکەون. ئەوانەی قیبلەیان لەدەست دەدەن، دەدۆڕێن. وتیشى: وەک تورک و عەرەب و کورد تا کۆتایی زەمان لەم خاکەدا شان بە شانی یەکتر دەژین. چاوەڕوانی پشتیوانی هەر هاوڵاتییەکم کە دژی تیرۆر و خوێن و فرمێسک و دووبەرەکی وەستاوە.

شاندی ئیمرالیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، لە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا گەشت بۆ ئیمرالی دەکات بە مەبەستی دیداری ڕێبەر ئاپۆ، ئەمەش  یەکەم سەردانی شاندی دەم پارتى دەبێت لە دوای دامەزراندنی کۆمیسیۆنی هاودەنگی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی. وابریارە، پێنج شەمەى ئەم هەفتەیە شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، کە لە هەریەکە لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، مەدحەت سانجار پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە پێکهاتووە بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن. هێشتا ڕۆژی دیدارەکە دیاری نەکراوە، بەڵام دیدارەکە کە لە چوارچێوەی کارەکانی “کۆمسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی”ـدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام دەدرێت. چاوەڕوان دەکرێت ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکەدا، پەیوەست بە کارەکانی کۆمسیۆنەکە و پرۆسەی چەک لەناوبردن پەیامی گرنگە بدات. ئەنجامدانی ئەمدیدارەش لە کاتێکدایە، نزیکەی یەک مانگ بەسەر کۆتا دیداری ئیمرالی و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕدەبێت. سەردانەكەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی دوای دێت، تونجەر باكرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چەند رۆژی رابردودا وتارێكی توندی داو وتی:  لە ٢٥ی تەمموزەوە کۆبونەوەکانی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و شاندی ئیمرالی لە زیندانی ئیمرالی لە پاشەكشێدان و رایگەیاند: ئایا دەرگاکانی زیندانی ئیمرالی تەنها كەرەستەیەكە لە دەستتدا؟ مانگێک بیکەیتەو و دواتر بۆ مانگی داهاتوو دایبخەیت، ئایا بەم شێوەیە پشتگیری ئەم پرۆسەیە دەکەیت؟ ئایا بەم شێوەیە بە ئاشتی دەگەین؟ ئەم داخستنە بۆ ماوەی مانگێک خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی ناکات.

بەپێى ناوەڕۆکى ڕاپۆرتێکى تەیف سامی کە پێکهاتووە لە 75 لاپەڕە لەبارەی کۆبوونەوە و ناکۆکییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەلایەن وەزیرى داراییەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و تیایدا داوا لە سودانى دەکرێت خۆى دوابڕیار لەبارەى پرسى موچەو کێشەکانەوە بدات. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، کۆببێتەوە و تێیدا راپۆرتێک لەبارەی پابەندییە داراییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بخرێتەڕوو بڕیارى کۆتایش لەبارەى ناردنى مووچەوە بدرێت. سەرچاوەیەکی باڵای نێو حکومەتی عیراق ئەوەدەخاتەڕوو پرسی نەوت و خەرجکردنی موچەی هەرێمی کوردستان، وەک بابەتێکی سەرەکی لە کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا جێگیر کراوە. لەو راپۆرتەدا گە تەیف سامى وەزیری دارایی نووسیویەتی: "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی، تەکەزیان کردەوە لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنەکانی پێشوو، بەڵام ناکۆکییەکی بنەڕەتی لەبارەی لێکدانەوەی یاسایی دەستەواژەی "گەنجینەی گشتی" سەریهەڵداوە." تەیف سامی دەڵێت، ئەمەش وایکرد هەردوولا رێکبکەون لەسەر بەرزکردنەوەی دۆسیەکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەمەبەستی دەرکردنی بڕیاری کۆتایی.   راپۆرتەکە باسی کۆبونەوەکان دەکات کە لەنێوان هەردولادا ئەنجامدراون، هەروەها واژۆی ئامادەبووانی کۆبونەوەکانی لەسەرە، لە راپۆرتەکەدا هاتووە لە میانی دوایین کۆبوونەوەدا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ دۆسیەی یاسایی پێشکەش کرد کە بڕیار و رێنمایی و یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستانی لەخۆ گرتبوو. شاندەکە جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونیان بە رێککەوتنی پێشوو، بەڵام ئاماژەیان بە لێکدانەوەی تایبەتی خۆیان کرد بۆ چەمکی "گەنجینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان" و جیاوازییەکەی لەگەڵ "گەنجینەی گشتیی فیدراڵی". لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی میکانیزمی تایبەتی خۆی بۆ پۆلێنکردن و دابەشکردنی داهاتەکان خستووەتەڕوو، کە لەسەر بنەمای تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025 ئامادە کرابوو. خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکە لە چۆنیەتی لێکدانەوە و مامەڵەکردنی یاسایی بوو لەگەڵ ئەو داهاتانەی کە لە باج و رسومات و گومرگەوە لە هەرێمی کوردستان کۆدەکرێنەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، بەهۆی ئەم جیاوازییە لە لێکدانەوەکاندا و بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی بەربەست، هەردوولا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە گونجاوترین هەنگاو بریتییە لە خستنەڕووی تەواوی بابەتەکە بە وردەکارییەکانیەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی. بڕیارە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی یەکلاکەرەوە و گونجاو لەبارەی چارەسەرکردنی دۆخی داهاتە نانەوتییەکانەوە بدات.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارە سبەی سێشەممە، کۆببێتەوە و تێیدا راپۆرتێک لەبارەی پابەندییە داراییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بخرێتەڕوو بڕیارى کۆتایش لەبارەى ناردنى مووچەوە بدرێت. سەرچاوەیەکی باڵای نێو حکومەتی عیراق ئەوەدەخاتەڕوو پرسی نەوت و خەرجکردنی موچەی هەرێمی کوردستان، وەک بابەتێکی سەرەکی لە کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا جێگیر کراوە. بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە دانیشتنەکەی سبەینێدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم دوو پرسە بکرێت و هەوڵبدرێت بڕیاری پێویست لەسەریان بدرێت  لەلایەکى دیکەوە سەرچاوەیەکی باڵا ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاند، دوو بڕگەی نوێ وەک پاشکۆ خراونەتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران کە کاژێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. بە گوتەی سەرچاوەکە، هەردوو بڕگەکە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراقە، یەکێکیان تایبەتە بە خستنەڕووی پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی. بۆ ئەو مەبەستەش، راپۆرتێکی هاوبەش لەلایەن محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان؛ تەیف سامی، وەزیری دارایی و بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان پێشکێش دەکرێت. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە چاوەڕوان دەکرێت سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات.  تاوەکو ئێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 6ـی ئەم ساڵیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگ 8 دەستیپێکردووە.

بەپێى وتەى بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى سوریا، مانگی داهاتوو ئەحمەد شەرع بەشداری لەکۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا کەناوى خۆى ئاشکرانەکردوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتى سوریا بەشداری لە 80ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەحمەد شەرع، وتارێک پێشکەش دەکات لە میانەى دانیشتنەکانى کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە مانگى داهاتوو نیۆرکى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. ئەمەش یەکەم وتاری سەرۆک کۆماری سوریا دەبێت لە دوای ساڵی ١٩٦٧ەوە. ئەحمەد شەرع کە تا ئێستاش کەوتۆتە ژێر سزاکانی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەبێت لە کاتی گەشتکردندا لێخۆشبوونی تایبەت بەدەستبهێنێت، مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو سەردانی پاریسی کرد و لەوێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێکرا. ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە بۆ یەکەمجار لە ٢٥ی نیسان وتارێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کرد، دوای ئەوەی ئاڵای نوێی وڵاتەکەی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک هەڵکرد، شانبەشانی ئاڵای ١٩٢ وڵاتی ئەندام. تەلەفزیۆنی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەى بڵاوکردەوە، بڕیارە لەسەردانەکەى مانگی ئەیلولی داهاتوودا بۆ ئەمریکا، ئەحمەد شەرع لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەش کۆببێتەوە.

محەممەد سەدر، ڕاوێژکاری پێشووی محەمەد خاتەمی و محەمەد جەواد زەریف، دەلێت تیرۆرکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی کاری ئیسرائیل بووە، بەم تیرۆرە ئیسرائیل پەیامێکی کردەیی نارد کە ئەگەر ئێران بەردەوام بێت، ئێمەش بەردەوام دەبین. پاش زیاتر لە ساڵێک لە روداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبارکرد بەو روداوە محەممەد سەدر، ئەندامی ئەنجومەنی تێگەیشتنی ئیستحقاقی ئێران، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆککۆماری پێشوی ئێرانە. ئەم وتانەی محەمەد سەدر لە میانی چاوپێکەوتنیێکی رۆژنامەوانیدا بوە ئەوەش دوای ئەوەدێت پێشتر ئێران لە ئاکامی لێکۆڵێنەوەی لەسەر روداوەکە ئاشکرای کرد، "ڕاپۆرتی فه ڕمی لیژنەی لێکۆڵێنەوە دەریان خستوە که ڕووداوه که له ئه نجامی بارودۆخی که ش و هه وای ئاڵۆزدا ڕووی داوه و هیچ ئاسەوارێکی  تەقه و ته قینه وه له سه ر هێلیکۆپته ڕ نه بووه ". لە 19ی ئایاری 2024  سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەری  ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆک کۆمارو ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی راگەیاند کە لە ئاکامی روداوەکە سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران گیانی لەدەستدا

فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی، لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە باکووری حەسەکە دەنیشێتەوە، ئەوەش سێیەم کاروانی پڕچەککردنی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانانە لەڕۆژئاوای کوردستان لەم مانگەدا. لەچوارچێوەی بەهێزکردنی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، شەوی ڕابردوو، فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی بەیاوەری هێلیکۆپتەرێکی سەربازی، لە بنکەی خەراب ئەلجیر لەنزیک گوندی ڕمێلان لە باکووری شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەوە، کە بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکە باری تەقەمەنی و چەک و چەندین کەرەستەی سەربازی و لۆجستی هەڵگرتووە. لە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگەش، فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی بە چەک و جبەخانەی زۆرەوە لە بنکەی سەربازیی خەراب ئەلجیری سەر بە هاوپەیمانان نیشتەوە و ژمارەیەک سەربازیشی گواستبووەوە. بەپێی بەدواداچوونەکانی، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە 20ـی ئەم مانگەش چاودێری هاتنی کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ناو بنکەی قەسرەک کرد، کاروانەکە لە 26 بارهەڵگر پێکهاتبوو کە تانکەری سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و سندوقی مۆرکراو و هەروەها کەرەستەی سەربازیی کە بە قوماشی ڕەش داپۆشرابوو لە خۆگرتبوو. کە لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلوەلید لەگەڵ هەرێمی کوردستان چووەتە نێو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و بەرەو بنکەی قەسرەک لە لادێکانی باکووری حەسەکە ڕۆیشتووە.

ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان وەڵامى هێرشێکى گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقیان لە لادێکانی دێرەزۆر داوەتەوە. لەبەیاننامەیەکدا کەمێک لەمەوبەر هەسەدە بڵاویکردەوە، تیایدا ئەوە دەخاتەڕوو لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنى ئاژاوەگێڕی و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، بە بەکارهێنانی چەکی بی کەی سی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، بنکەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی ئەلکەسرەیان کردە ئامانج لە شارۆچکەی ئەلجونەینا لە ڕۆژئاوای لادێکانی دێرەزۆر. بەپێى ناوەڕۆکى بەیاننامەکەى هەسەدە، شەڕڤانان ئازایانە ڕووبەڕووی هێرشەکە بوونەتەوە و بەهێزێکى زۆرو ئازایانە وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکانیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لە نێو هێرشبەرەکاندا پشتڕاستکراوەتەوە. هەروەها پێنج چەکداری هێزەکانى هەسەدەش لەو ڕوبەڕوبونەوەیەدا بریندار بوون. هەسەدە لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت: ئێمە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم هێرشە خیانەتکارانە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان پاشگەزمان ناکاتەوە. ئێمە حکومەتی دیمەشق ڕاستەوخۆ بەرپرسیار دەکەین لە کردەوەکانی ئەو گروپانە، داواش دەکەین دەست بەسەر ئەندامەکانیاندا بگرێت و دەستبەجێ هێرشەکانیان ڕابگرێت.

پەرلەمانتارێكی شیعە ئاشكرایكرد كە پرۆژە یاسای  حەشدی شەعبی كشێنراوەتەوەو شرۆڤەكارێكی سیاسیش دەڵێت ؛ زۆرێك لەهێزە سیاسییە شیعەكان لەبەرامبەر جەماوەرەكانیان توشی ئیحراجی بوون. رۆژنامەی شەرقلئەسەت لەزاری پەرلەمانتارێكی شیعە بڵاویكردوەتەوە، كەسەركردەكانی شیعە بە شێوەی كۆدەنگی لەسەر كشانەوەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی رێككەوتون . هەرلەوچوارچێوەیەدا شرۆڤەكارێكی سیاسی كە پێشتر پەرلەمانتاری عیراقی بووە بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەكەی بەرۆژنامەكەی راگەیاندوە؛ رەوانەكردنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی تەنیا بۆكات كوشتنە و هێزە شیعەكان نایانەوێت روو بەڕوی ئەمریكا ببنەوە . ئەو شرۆڤەكارە جەختی لەوەكردوەتەوە؛كە هێزە سیاسییە شیعەكان لەبەرامبەر جەماوەرەكانیان توشی ئیحراجی بوون بەتایبەتیش هەندێك لەو جەماوەرە رۆڵەكانیان لەناو حەشدی شەعبیدان و لەبەرژەوەندیاندایە یاساكە لەپەرلەمان پەسەند بكرێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە ؛ ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای لەعێراق كردوە ئەگەر پلانێكی بەپەلە بۆ لەبەر یەكهەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دانەنێت.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وتارێکدا کە لە ئاستانەی کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، لە تێڕوانینەکانی ئێرانی سەبارەت بە پێشهاتەکانی فەڵەستین و هەنگاوەکانی ئیسرائیل خستەڕوو. یەکشەممە، 24ـی ئابی 2025، عەباس عراقچی، لە وتارێکدا کە لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی "شرق الاوسط" بڵاو کراوەتەوە پلانی 'ئیسرائیلی گەورە'ی وەک مەترسییەکی ڕاستەقینە و هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی وەسف کرد. بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، کردەکانی ئیسرائیل تەنیا لە سنووری غەززە قەتیس نەبوونە و فراوانکردنی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا، نیشتەجێکردنی ژمارەیەکی زۆر جوو لە قودس، هێرشە دووبارەکان بۆ سەر لوبنان و سووریا و هەوڵدان بۆ دابەشکردنی وڵاتان، هەموویان نیشانەی پلانە گەورەکەی ئیسرائیلن.  وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە لێدوان و نەخشە بڵاوکراوەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە 'ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە'، ئەم بیرۆکەیەی بە ڕاگەیاندنی ئاشکرای سیاسەتی فراوانخوازی لە نیلەوە تا فورات لە قەڵەم دا، کە هەڕەشە لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی وەک سووریا، ئوردن، میسر، لوبنان، کوێت، عێراق و عەربستانی سعوودی دەکات. عراقچی، ڕەخنەی لە پشتیوانیی زلهێزانی ڕۆژئاوا، بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە ئیسرائیل و ڤیتۆکردنی بەردەوامی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش گرت و ئەم پشتیوانییەی بە هاوبەشی لە تاوان و مەترسی بۆ سەر ئاشتیی جیهان لە قەڵەم دا. وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هەرێمی و جیهانی کرد بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان، خستنەگەڕی فشاری سیاسی و دیپلۆماسی، دادگاییکردنی سەرکردەکانی ئیسرائیل لە دادگا نێودەوڵەتییەکان و سەپاندنی گەمارۆی سەربازی و ئابووریی فراوان.

بەهۆى دواخستنى هەڵبژاردن لەسێ پارێزگاو بەتایبەتى ناوچەکوردیەکانى ڕۆژئاواى کوردستان، ئیدارەى خۆسەر هۆشدارى توند دەداتە ئەحمەد شەرع و حکومەتە کاتیەکەى و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دان بەو هەڵبژاردنانەدا نەنێت کە لەداهاتوودا دەکرێت. لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا دوێنێ شەممە رایگەیاند، بەهۆی "ئاڵنگاریی ئەمنی"، هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنەکەیان لە پارێزگەکانی حەسەکە، رەقە و سوەیدا دواخستووە.  لەڕاگەیەندراوێکیاندا ئەمڕۆ یەکشەمە بڵاویانکردەوە، ئیدارەى خۆسەر دواخستنى هەڵبژاردن لە سێ پارێزگاى رۆژئاواى کوردستان و سوریا رەتدەکاتەوە و داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات دان بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى سوریادا نەنێن. ئیدارەى خۆسەر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە رووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە تا ئێستا، کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی و پێکهێنانی حکومەتی کاتی و راگەیاندنی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سوریا، هەموویان هەنگاوێک بوون کە پێچەوانەی ئامانجەکانی شۆڕشی سوریان. دەشڵێت، سوورییەکان قوربانییان داوە بۆ بەدەستهێنانی مافی هاووڵاتیبوونی ڕاستەقینە، لە پێش هەموویان مافی خۆکاندیدکردن و دەنگدان لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەدا. "بەڵام دەبینین مێژوو دووبارە دەبێتەوە و جارێکی دیکە ئەم مافە لە هەموو سوورییەکان بێبەش دەکرێت، چونکە ئەم هەڵبژاردنانە نادیموکراسین و بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە ئیرادەی گەلی سوریا ناکەن".  ئیدارەى خۆسەر جەختدەکاتەوە، بەڕێوەچوونی بەناو هەڵبژاردن لەم کاتەدا هەوڵێکە بۆ پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی نزیکەی نیوەی خەڵکی سوریا لەم پرۆسەیە، جا چ لە ڕێگەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ یان لە ڕێگەی سیاسەتی سیستماتیکەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەشداری پێکهاتەکان و هێزە چالاکەکان لە داڕشتنی داهاتووی وڵاتدا.  "ئەم وەدەرنانە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە کە بەناو هەڵبژاردنەکان تەنیا هەنگاوێکی فەرمییە کە مەرجەکانی چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە کە سوورییەکان پێویستیان پێیەتی، بەدی ناهێنێت. پێناسەکردنی ناوچەکانمان بە ئارام بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتی نکۆڵیکردن لە زیاتر لە پێنج ملیۆن سوری، بەو پێیەی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی سوریا سەلامەتترین ناوچەن".

شاندەکەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دیوانی چاودێری و وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی عێراق دەستپێدەکات، بە ئامانجی رێککەوتن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان. هەولێر و بەغداد بۆچوونیان جیاوازە لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە، هەریەکەیان بە جیا لێکدانەوەى بۆ دەکەن. لە دوێنێ شەوەوە شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی رۆیشتووە بۆ بەغداد. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆچوونى وایە، بەگوێرەی دەستووری عێراق و یاسای بودجە، 100%ـی کۆی داهاتی رسوماتی وەزارەتەکان هی خۆیەتی و دەڵێت، رادەستی ناکەین، بەڵام ئامادەیی دەربڕیوە 50%ـی داهاتی گومرگ و باجی دەرامەت بنێرێت و 100%ـی کۆی داهاتی دامەزراوە فیدراڵییەکانیش رادەستبکات. بەڵام عێراق دەڵێت، بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت، دەبێت %50ـی کۆی داهاتی رسوماتی وەزارەتەکان بنێرن و 100%ـی کۆی داهاتی گومرگ و باجیش بنێرن. کۆی داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024 دا بریتیبووە لە؛ 3 تریلیۆن و 559 ملیار و 168 ملیۆن دینار، واتە بە تێکڕای مانگانە، داهاتی ناوخۆی خەرجکراو بریتیبووە لە 296 ملیار و 597 ملیۆن و 413 هەزار دینار، مانگانەش بڕی 160 ملیار دینار بۆ خەرجیی بەڕێوەبردنی وەزارەت و دامودەزگا و فەرمانگەکانە. ئێستا گرێکوێرەی هەردوو حکومەت لە پاش دۆسییەی نەوت لەسەر جیاوازیی بڕی داهاتی ناوخۆیە کە رادەستبکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا رێککەوتن تەنیا لەسەر 50%ـی داهاتی گومرگ کراوە و مەرج و داواکاری و داهاتەکانی دیکە لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستاندا یەکلایی نەبووەتەوە. سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغداد، لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 دا، بڕی 51 ملیار و 895 ملیۆن دینار، لە مانگی شوباتدا 48 ملیار و 722 ملیۆن دینار و لە مانگی ئازاردا 48 ملیار و 205 ملیۆن دینار و لە مانگی نیسانیشدا 50 ملیار و 522 ملیۆن دینار و بۆ مانگی ئایاریش 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد نێردراوە. لەبارەی سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، سەرچاوەیەک رایگەیاند، شاندەکەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دیوانی چاودێری و وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی عێراق دەستپێدەکات، بە ئامانجی رێککەوتن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان. سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، مەبەست لە سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان، ئامادەکردنی راپۆرتێکی هاوبەشە، بۆ دروستکردنی لێکتێگەشتن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان.

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشداریی لە شەفافنەبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی  عێراق دەدات و دەڵێت: دابەشکردنی ملیارەها دۆلار بەسەر کاندیدەکان و کڕینی کاری دەنگدان، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە لە هەڵبژاردندا ساختەکاری دەکرێت. شەممە 23ـی ئابی 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پاک و بێگەرد نابێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەکانی دەوڵەت لە ڕێگەی پێشکەشکردن پرۆژە و گرێبەست بۆ هەندێک بازرگان بەدەر لە ڕێنماییەکانی گرێبەستی حکوومی، بەکار دەهێنرێت. هاوکات نووسیوویەتی: دروستکردنی لیستی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ لەناوبردنی ئابووریی وڵات و دابەشکردنی ملیارەها دۆلار بەسەر کاندیدەکانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژارن و کڕینی کارتی دەنگدەر، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە لە هەڵبژاردنی ئەم جارە ساختەکاری دەکرێت و بە پاک و بێگەردی بەڕێوە ناچێت. هاوکات هۆشیار زێباری، داوا لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) و کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان دەکات بێنە سەر هێڵ و ڕێوشوێنی توند لە دژی سەرپێچیکاران بگرنەبەر، ناویان ئاشکرا بکەن لە پێناو شەفافبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو. 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە‌، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.