شاندێکی نێودەوڵەتى، لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەی کە بە بانگەوازی ٢٧ی شوبات عەبدوڵا ئۆجەلان دەستی پێکرد، دەچێتە ئیستەنبوڵ. شاندەکە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و داواکاری فەرمی پێشکەش دەکات بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئاپۆ. شاندەکە بە ڕۆژەڤی پرۆسەکە دەچێتە ئیستەنبوڵ، لەم شاندەدا کەسانی ئەکادیمی و سەندیکایی و ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارێزەر و پەرلەمانتار و زانا و فێمێنیست و نووسەر و لێکۆڵەر و سەرۆک شارەوانییەکان لە نەمسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، کەتەلۆنیا، فەرەنسا، سویسرا و ژاپۆن، بەشدارن. سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندەکە لە ١ ی تەمموزەوە دەست پێ دەکات. شاندەکە سەرەتا سەردانی نووسینگەی یاسایی سەدە دەکات و لەگەڵ پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبێتەوە. پاشان لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان کۆدەبێتەوە، چاوەڕێ دەکرێت لەم کۆبوونەوانەدا بۆچوونەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن. شاندەکە لە ٢ی تەمموز لە هیل ئوتێلی تەقسیم مێزگردێک ڕێکدەخات. چاوەڕێ دەکرێت لە مێزگردەکەدا هەموو بەشداربووان قسەبکەن و بۆچوون و پێشنیارەکانیان دەربارەی پرۆسەکە بخەنەڕوو. چاوەڕێ دەکرێت دواتر نەخشەڕێگایەک ەربارەی پرۆسەکە ڕابگەیەنرێت. هەروەها شاندەکە لە چوارچێوەی کەمپەینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەم" داواکاری فەرمی پێشکەش دەکات بۆ سەردانکردنی ئیمراڵی.

  دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن و "رەنگە رێککەوتنێک بکەین."   رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە لووتکەی ناتۆ لەبارەی کۆتاییهێنانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و چەند تەوەرێکی دیکە قسەی کرد.    سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران و ئەمریکا گوتی، هەردوو لا لە جەنگەگە "ماندوو بوون" و داوای ئاگربەستیان کرد.    رۆژی 22ـی حوزەیران، ئەمریکا بەشێوەیەکی راستەوخۆ هێرشی کردە سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان.    سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەو هێرشەی کردیانە سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان، پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکەیان "چەندین دەیە" گەڕاندووەتەوە دواوە.    دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.    لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "پێشتر لەلایەن ئێران لە هێرشەکە ئاگادارکرابووینەوە."    سەرۆکی ئەمریکا باس لە رۆڵی پووتین لە ئاگربەستەکە دەکات و دەڵێت، پووتین پەیوەندی پێوە کردووە و داوای کردووە لە جەنگەکە نێوەندگیری بکات، بەڵام ترەمپ پێی گوتووە، "تۆ ئاگاداری رووسیا بە." 

وەزارەتى دارایی وئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تیمی تەکنیکی لیستی مووچەی مانگی شەشى ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.                     لەڕاگەیەندراوێکیاندا، وەزارەتى دارایی دەڵێن: ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. ئەمەش لەکاتێکدایە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەغدا لەم یەک بۆ دوو رۆژەدا شاندێک دەنێرێت بۆ گفتوگۆی راستەقینە لەسەر چارەسەرکردنی پرسی مووچە". باسی لەوەش کرد، "گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان". مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025ـی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە کێشەی مووچەی مووچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی عێراق و گشتیی ناوچەکەى کرد.  وتی: "دەمەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا بکەمەوە، کە ژیان و مردنی ئێمە بەیەکەوەیە. ئەوەی لە توانای حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت، ئەوەی لە توانای خۆمدا بێت، هەموو هەوڵێک دەدەین کە دەستەبەری هەموو مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین.  جەختى کردەوە هیوادارم لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، لەم چەند ڕۆژەدا بگەیەن بە ئەنجامێکی زۆر ئەرێنی (لەگەڵ حکوومەتی عێراق) و ئەم کێشەیە بەرەو چارەسەر بڕوات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکرێت. لە وەڵامی پرسیارێکدا لەسەر ئەوەی ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەیشتنە رێککەوتن، هەرێمی کوردستان دەتوانێت مووچە دابین؟ مەسرور بارزانی گوتی، "سەخت دەبێت، چونکە لەم ماوەیە کە نەوت راگیراوە، وایکرد داهات بەشێوەیەکی گشتی کەم بێتەوە".

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی جددیان لەلایەن ناوبژیوانانەوە پێنەگەیشتووە کە ئاماژە بە گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە هەڵوێستی حکومەتی ئیسرائیلدا بکات سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان. لە بەیاننامەیەکدا تاهیر نونو، ڕاوێژکارى حەماس ونیکردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ نێوەندگران نەوەستاوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکمان پێنەگەیشتووە کە گۆڕانکارییەکی جددی لە هەڵوێستى بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا هەبێت، بەوتەی ئەو، ئیرادەی سیاسیی نییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژییە بۆ سەر خەڵکى غەززە. تاهیر نونو جەختیشی کردەوە کە حەماس هیچ ڕێککەوتنێک قبوڵ ناکات کە مەرجی ڕوونى بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکە لەخۆ نەگرێت، ئەو وتی: هەر ڕێککەوتنێک دەبێت چوار خاڵی بنەڕەتی لەخۆبگرێت، ئەوانیش وەستانی یەکجاری شەڕ و دەستدرێژی، کشانەوەی تەواوەتى و هەمەلایەنە لە کەرتی غەززە، ئاوەدانکردنەوە و کۆتاییهێنان بە گەمارۆ مرۆییەکان، هەروەها ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان. بەبێ ئەمانە هەر ڕێککەوتنێک بێ مانایە". لەسەر بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەوەى وتى "بەمزوانە مژدەى رێککەوتنى غەززەو ئیسرائیل" دەبێت، تاهیر نونو ڕایگەیاند، بزووتنەوەکە بە تەنیا لێدوان ڕازی نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە درک بەوە دەکەین کە ترامپ و ئەمریکا توانای ئەوەیان هەیە ناتانیاهۆ ناچار بکەن کۆتایی بە دەستدرێژییەکە بهێنن و شەڕی سەر غەززە ڕابگرن. بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بە لێدوان نییە، بەڵکو کاری ڕاستەقینە و جدییە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیدا لەگەڵ چەکدارانی حەماس لە باشووری کەرتی غەززە، 6 سەرباز و فەرماندەیەکیان کوژراون. ماڵپەڕی فەرمیی سوپای ئیسرائیل ناوی 5 سەرباز و فەرماندەیەکی هەمان هێزی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ناسنامەی حەوتەمین سەربازی بڵاونەکردووەتەوە، چونکە هەروەکو سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، خێزانی سەربازەکە رێگەیان نەداوە ناوی بڵاوبکرێتەوە.   بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی نزیکەی 20 مانگی جەنگی غەززەدا، زیاتر لە 430 سەربازی ئیسرائیلی لەو شەڕەدا کوژراون، کە بەهۆی هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ی چەکدارانی حەماسەوە بۆسەر باشووری ئیسرائیل دەستیپێکرد.

  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران "زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە" دوای ئەوەى چەند جارێک لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هێرشیانکراوەتە سەر. بەرپرسانی ئێران و میدیاکانی دەوڵەتی ئێران پێشتر بە کەمترین ئاستی زیانەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیان کەم کردبووەوە. ئیسماعیل بەقایی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، ڕێکخراو و ئاژانسەکانی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکە کار لەسەر هەڵسەنگاندنێکی تەکنیکی بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لێدانانەی کە فەرمانی پێکردووە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بووەتە هۆی "سڕینەوەی تەواوەتی"، تەنانەت دوای ئەوەی کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە کە هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگری سەرەتایی دۆزرایەوە کە زیانێکى کەمیان بەرکەوتووە. سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە "هاوشێوەی هێرۆشیما" چواند و رایگەیاند، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانیان بۆ "چەندین دەیە" پەکخستووە. هاوکات ئەو راپۆرتە هەواڵگرییانەشی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کاریگەریی هێرشەکان سنووردار بووە. سەبارەت بەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کە رۆژی سێشەممە لە میدیاکانی ئەمریکاوە دزەیان پێکرا و باسیان لەوە دەکرد کە هێرشەکە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی تەنیا بۆ چەند مانگێک دواخستووە، ترەمپ گوتی، "ئەوان [سەرچاوە هەواڵگرییەکان] بەڕاستی نازانن وردەکاریی زیانەکە چەندە." ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا ناتوانرێت قەبارەی زیانەکانی سەر بنکەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان بە تەواوی پشتڕاست بکرێتەوە.   هاوکات پیت هێگسێس، وەزیری بەرگری و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیان کردەوە، دامەزراوەی فۆردۆ "بە تەواوەتی وێران کراوە."   ترەمپ ئاشکرای کرد، ئیسرائیل دوای هێرشەکان سیخوڕی ناردووەتە نێو بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ و دەڵێت، "ئەوان کەسانیان هەیە کە دوای لێدانەکە چوونەتە ئەوێ و گوتوویانە بە تەواوەتی وێران بووە. ئیسرائیل ئێستا راپۆرتێک لەسەر ئەوە ئامادە دەکات."   سەرۆکی ئەمریکا ستایشی ئیسرائیلیشی کرد بۆ دانبەخۆداگرتنیان و گوتی: "زۆر شانازی بە ئیسرائیلەوە دەکەم،" و "نەتەنیاهوو دەبێت زۆر شانازیی بە خۆیەوە بکات."

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەغدا لەم یەک بۆ دوو رۆژەدا شاندێک دەنێرێت بۆ گفتوگۆی راستەقینە لەسەر چارەسەرکردنی پرسی مووچە". باسی لەوەش کرد، "گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان". مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025ـی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە کێشەی مووچەی مووچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی عێراق و گشتیی ناوچەکەى کرد.  وتی: "دەمەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا بکەمەوە، کە ژیان و مردنی ئێمە بەیەکەوەیە. ئەوەی لە توانای حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت، ئەوەی لە توانای خۆمدا بێت، هەموو هەوڵێک دەدەین کە دەستەبەری هەموو مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین.  جەختى کردەوە هیوادارم لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، لەم چەند ڕۆژەدا بگەیەن بە ئەنجامێکی زۆر ئەرێنی (لەگەڵ حکوومەتی عێراق) و ئەم کێشەیە بەرەو چارەسەر بڕوات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکرێت. لە وەڵامی پرسیارێکدا لەسەر ئەوەی ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەیشتنە رێککەوتن، هەرێمی کوردستان دەتوانێت مووچە دابین؟ مەسرور بارزانی گوتی، "سەخت دەبێت، چونکە لەم ماوەیە کە نەوت راگیراوە، وایکرد داهات بەشێوەیەکی گشتی کەم بێتەوە".   سەرۆکوەزیران باسی لەوەش کرد، "کەمبوونەوەی داهات، جووڵەی بازرگانی و کەرتی تایبەتیش بەرەو لاوازی دەبات، بۆیە بێگومان سەخت دەبێت، بەڵام ئێمە بە هیچ جۆرێک واز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناهێنین".   مەسرور بارزانی زیاتر لەسەر ئەم پرسە قسەی کرد و گوتی، "بەغدا موڵکی تاکە لایەنێک نییە کە ئێمە بچین سواڵکەر بین و ئەوان خاوەن ماڵ بن، هەموومان لەم وڵاتە دەبێت یەکسان بین. خۆشمان بە خاوەن دەسەڵات دەزانین، هەموو هەوڵێکیش دەدەین بگەین بە رێککەوتن و هەموو مافەکان بە یەکسانی و دادپەروەرانە دابەش بکرێت". بەشێکى دیکەى پەیامەکانى مەسرور بارزانى,,, سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین، بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان ئەم قەیرانە بەرەو کۆتایی دەڕوات. چاومان لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقە کێشەی مووچە چارەسەر بکات، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق قسەم کرد و ئامادەن لەگەڵ ئێمە گفتوگۆ بکەن. ژیان و مردنی ئێمە و خەڵکی هەرێمی کوردستان بەیەکەوەیە، شاندێکی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی مووچە دێنە هەرێمی کوردستان. بەلێنتان پێدەدەم نایەڵین مووچەکانتان بفەوتێت مانگى پێنج و شەشیش، سکاڵای هەندێک لایەنی ناوخۆ ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ دەستێوەردانی دادگای فیدراڵی لە بابەتی مووچە .   بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین مافە دەستورییەكانمان كە لە دەستوری عێراقدا هاتووە كەمبكرێتەوە دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا داناخەین. شاندێک بۆ چارەسەکردنی پرسی مووچە دێتە هەولێر، لە ئاستێکی باڵایە، هەژماری من لە سلێمانی بە خێرایی دەچێتەپێش. ئەوەى لەبەردەستمانە دەیدەین بەمووچە بەس نازانم بەش دەکات یان نا، لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێککەوتووین بەڵام لەسەر پۆستەکان کێشەمان هەیە.

  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردووداو کۆتایی شەڕ ئیسرائیل زیانێکی زۆری بەرکەوت. هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد سەرکەوتنێکی گەورەی لە ئێران بەدەستهێناوە و ئەگەر دامەزراوەکانی ئێرانی لە ناو نەبردایە،هەرگیز بەم دۆخە ڕازى نەدەبوو. لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە لاهای پایتەختی هۆڵەندا دۆناڵد ترەمپ قسەى بۆ ڕۆژنامەنوسانکردو لێرەدا گرینگترین تێبینییەکانی دەخەینەڕوو: ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەکۆتاییەکانى شەڕدا زەبرێکی زۆری بەرکەوتووە. ئیتر ڕێگە بە ئێرانییەکان نادەین هیچ یۆرانیۆمێک پیتاندن بکەن. ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە باشی بەڕێوەدەچێت. ئێمە سەرکەوتنێکی گەورەمان لە ئێران بەدەست هێنا ئەوەی لە ئێران ڕوویدا، لەناوبردنی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بوو و پێموانییە ئەوان سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی هیچ کەرەستەیەک. ئەگەر ئێمە ئیمکاناتەکانی ئێرانمان لەناو نەبردبایە، نەدەکرا لەگەڵ ئێرانییەکان بگەینە یەکلاییکردنەوە. لێدانمان بۆ سەر ئێران نایاب بوو، بەو پێیەی هەموو ئەو شتانەی لەناوبرد کە ئیسرائیل نەیتوانی لەناوی ببات. - زەحمەتە ئێران جارێکى دیکە بیر لەبەرنامەى ئەتۆمى بکاتەوە، زیانى دەیان ملیۆن دۆلارمان لێداون. - ئەگەر لەئێرانمان نەدایە هەرگیز بەم دۆخە ڕازى نەدەبوو، ئیسرائیل نەیدەتوانى بگاتە ئەو ناوچانەى ئێران ئێمە بۆردومانمان کردن. - ئێران دەگەڕێتەوە بۆ دانوستان، ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل بە باشی بەڕێوەدەچێت، شانازی دەکەم بە پابەندبوونی ئێران و ئیسرائیل بە ئاگربەستەوە. - ئێران نەوتی هەیە و دەتوانێت ببێتە وڵاتێکی مەزن، ئەوەی لە ئێران روویدا لەناوبردنی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بوو. سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها بڕوای خۆی دەربڕی کە بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێشکەوتنی بەرچاو لە غەززە بەدەست دەهێنن و ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە مژدەی خۆش دەبێت سەبارەت بە غەززە.

  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردووداو کۆتایی شەڕ ئیسرائیل زیانێکی زۆری بەرکەوت. هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد سەرکەوتنێکی گەورەی لە ئێران بەدەستهێناوە و ئەگەر دامەزراوەکانی ئێرانی لە ناو نەبردایە،هەرگیز بەم دۆخە ڕازى نەدەبوو. لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە لاهای پایتەختی هۆڵەندا دۆناڵد ترەمپ قسەى بۆ ڕۆژنامەنوسانکردو لێرەدا گرینگترین تێبینییەکانی دەخەینەڕوو: ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەکۆتاییەکانى شەڕدا زەبرێکی زۆری بەرکەوتووە. ئیتر ڕێگە بە ئێرانییەکان نادەین هیچ یۆرانیۆمێک پیتاندن بکەن. ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە باشی بەڕێوەدەچێت. ئێمە سەرکەوتنێکی گەورەمان لە ئێران بەدەست هێنا ئەوەی لە ئێران ڕوویدا، لەناوبردنی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بوو و پێموانییە ئەوان سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی هیچ کەرەستەیەک. ئەگەر ئێمە ئیمکاناتەکانی ئێرانمان لەناو نەبردبایە، نەدەکرا لەگەڵ ئێرانییەکان بگەینە یەکلاییکردنەوە. لێدانمان بۆ سەر ئێران نایاب بوو، بەو پێیەی هەموو ئەو شتانەی لەناوبرد کە ئیسرائیل نەیتوانی لەناوی ببات. - زەحمەتە ئێران جارێکى دیکە بیر لەبەرنامەى ئەتۆمى بکاتەوە، زیانى دەیان ملیۆن دۆلارمان لێداون. - ئەگەر لەئێرانمان نەدایە هەرگیز بەم دۆخە ڕازى نەدەبوو، ئیسرائیل نەیدەتوانى بگاتە ئەو ناوچانەى ئێران ئێمە بۆردومانمان کردن. - ئێران دەگەڕێتەوە بۆ دانوستان، ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل بە باشی بەڕێوەدەچێت، شانازی دەکەم بە پابەندبوونی ئێران و ئیسرائیل بە ئاگربەستەوە. - ئێران نەوتی هەیە و دەتوانێت ببێتە وڵاتێکی مەزن، ئەوەی لە ئێران روویدا لەناوبردنی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بوو. سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها بڕوای خۆی دەربڕی کە بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێشکەوتنی بەرچاو لە غەززە بەدەست دەهێنن و ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە مژدەی خۆش دەبێت سەبارەت بە غەززە.

  سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە 7 سەربازیان لە شاری خانیونس لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون، ئەمەش لەدوای رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی حەماس لەنێو کەرتەکە.   رۆژی چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیدا لەگەڵ چەکدارانی حەماس لە باشووری کەرتی غەززە، 6 سەرباز و فەرماندەیەکیان کوژراون.   ماڵپەڕی فەرمیی سوپای ئیسرائیل ناوی 5 سەرباز و فەرماندەیەکی هەمان هێزی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ناسنامەی حەوتەمین سەربازی بڵاونەکردووەتەوە، چونکە هەروەکو سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، خێزانی سەربازەکە رێگەیان نەداوە ناوی بڵاوبکرێتەوە.   بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی نزیکەی 20 مانگی جەنگی غەززەدا، زیاتر لە 430 سەربازی ئیسرائیلی لەو شەڕەدا کوژراون، کە بەهۆی هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ی چەکدارانی حەماسەوە بۆسەر باشووری ئیسرائیل دەستیپێکرد.   ئەمەش جگە لەوەی لەکاتی هێرشەکانی حەماسدا، لانیکەم 251 کەسیان بە دیل گرت و هێشتا بەشێکیان لەنێو غەززە دیلن و بەشێکی دیکەشیان کوژراون و تەرمەکانیان رادەست نەکراونەتەوە. بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل 49 دیل هێشتا لە غەززە ماون، کە کوژرانی 27یان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە پشتڕاست کراوەتەوە.   لە بەرامبەردا، بەرپرسانی تەندروستیی غەززە رایانگەیاندووە، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەنێو کەرتەکە، زیاتر لە 56 هەزار کەس، کە زۆرینەی قوربانییەکان خەڵکی سڤیلن، کوژراون.   رۆژی سێشەممە، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە جەنگە 12 رۆژییەکەیان؛ ئیال زامیر، سوپاسالاری سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دووبارە سوپا سەرنج دەخاتەوە سەر جەنگی غەززە.

پەرلەمانی ئێران مەرجە گشتی و وردەکانی بڕیارنامەیەکیان پەسەندکرد کە هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رادەگرێت، سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت: خێراتر لە جاران لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بەردەوام دەبین. ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025، پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسەند کرد. لە کۆی 219 پەرلەمانتاری ئامادەبووی کۆبوونەوەکە، 210 پەرلەمانتار بە (بەڵێ) دەنگیان بە پرۆژەیاساکە دا، تەنیا دوو پەرلەمانتار دەنگیان (نەخێر) بوو. بە گوێرەی پرۆژەیاساکە، هیچ کەسێک لە ئێران بۆی نییە هاوکاریی ئاژانسەکە و نوێنەرانی بکات؛ هەر کەسێکیش سەرپێچی بڕیارەکە بکات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت. لەوبارەوە محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ڕایگەیاند "بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمیی ئێران خێراتر لە جاران بەرەوپێش دەڕوات و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران تا ئەو کاتەی لە ڕووی ئاساشیەوە گەرەنتی دەکرێت، هەموو هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵدەپسێرێت." لەبارەی شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە کرد "ئەمەریکا خۆڕاگریی گەلی ئێرانی بینی کە بەو نمایشەی کردی، خۆی لە دۆخەکان دەرباز کرد." ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 24-06-2025، بێهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند "دەبێت هەموو لایەنێک ئەوە بزانێت، پیشەسازیی ئەتۆم لە ئێران ڕەگ و ڕیشەیەکی پتەوی هەیە و ناتوانرێت ئەم پرۆژەیە لە ڕەگەوە هەڵکەنرێت." کەمالوەندی ئاماژەی بەوەش کرد "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو توانا و تایبەتمەندییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جێبەجێکردنی سروشتی پرۆژەی وزەی ئەتۆم هەیەتی، دەبێت بایەخ و درێژە بە بەرنامەی ئەتۆمی بدرێت، هەر بۆیە هیچ ڕاگرتنێک لە ئارادا نییە." ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانیی یەکشەممە، 22-06-2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هەر سێ بنکەی ئەتۆمیی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان)ـیان لە ناوخۆی ئێران بۆمباران کرد.   

  وەزیرى بەرگری ئیسرائیل بۆیەکەمجار ئاشکرایدەکات، ئێرانیەکان پلانیان دانابوو سەرەتا هێرش بکەنە سەرمان لە هێرشی سەرەتاییدا لەنێوان 400 بۆ 500 مووشەک هەڵبدەن. ئەمڕۆ لیژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگری بە سەرۆکایەتی دیدارێکى بۆ یسرائیل کاتزى وەزیرى بەرگرى ڕێکخسبوو تیایدا بەشێوەیەکى بەرفراوان سەبارەت بە دۆخی شەڕی غەززە و شەڕى ئێران گفتوگۆکراوە. وەزیری بەرگری ئاشکرای کردوە ئێران پلانی دانابوو لەناو هێرش بکات، بەڵام ئیسرائیل پێش ئەو هێرشەکەى ئەنجامدا، وتیشى: ئەگەر ئێمە سەرەتا هەنگاومان نەنایە، زۆر قورستر دەبوو، گەورەترین ئاستەنگى ئێمەش کردنەوەی ئاسمانەکان و لەکارخستنى سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانیەکان بوو، ئاسمانەکانمان کۆنترۆڵ کرد و توانیمان بەردەوام بین. ناوبراو زیادی کرد: لە کاتی شەڕدا ئێمە جیاوازییەکمان کرد و ئەندامانی سوپای پاسدارانمان کردە ئامانج لە چاو سەربازی ئێران، کاتێک ویستمان خامنەیی لەناو ببەین، خۆی شاردەوە. وەزیرى بەرگرى ئەوەشى وتوە، ئێمە 100%ی ئامانجە ئۆپراسیۆنییەکانمان لە ئێران بەدیهێنا و ئەمریکییەکانیش لە کۆتاییدا زۆر هاوکارییان کرد، ئەگەر ترەمپ یەک چارەکى تر بخەوتایەو درەنگتر هەستایە، هێرشەکەى ئەمرۆ دوو هێندە بەهێزتر دەبوو. لەدرێژەى قسەکانیدا ئاماژەی بە پلانی درێژخایەنی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کردوە، دەلێت: ئێران چیتر توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە، من ڕێنماییم کرد بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکییەکان پلانی جێبەجێکردن ئامادە بکات، کە لەسەر بنەمای مۆدێلی لوبنانی بێت، بەڵام زۆر گشتگیرتر، بۆ جێبەجێکردنی هەر هەوڵێک بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیک". بەوتەى ئەو وەزیرە بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران گەشت بکات بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر داڕشتنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەبێت، دەچێتە ئەمریکا بۆ ئەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکییەکان بکات و کار لەسەر ئێران بکرێت ئەمەى ئێستا تەنها ئاگربەستێکە، دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە ترەمپ سزای ناوەندی لەسەر ئێران فرۆشتنی نەوت بە چینییەکان هەڵوەشاندەوە و لە ئەنجامدا ئێران دەتوانێت جارێکی دیکە بەهێزتر بێتەوە.

میدیاکانى ئیسرائیل، ئاشکرایدەکەن یەکێک لەو پێنج کەسەى ئەمڕۆ لەهێرشى موشەکەکانى ئێراندا کوژراوە سەربازبووەو تەمەنى ١٨ ساڵە. پێش دەستپێکردنى ئاگربەستەکەى نێوانیان ئێران لەرێگەى موشەکەوە هێرشى کردە سە ئیسرائیل و موشەکێک بەر باڵەخانەیەک کەوت جگە لەکوژرانى پێنج کەس 22 کەسی دیکەش برینداربوون. سوپاى ئیسرائیل بڵاویکردەوە یەکێک لەکوژراوەکان ناوى کۆرپۆڕاڵ ئیتان زاکسە، تەمەن 18 ساڵەو، خەڵکی بیئر سەبع، سەربازەو لە یەکەی (888)، لە هێرشێکی مووشەکیدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کوژراوە. هاوکات لەگەڵ ئەو ئەو سەربازەدا چوار هاوڵاتی دیکەی ئیسرائیلی بەهۆی بۆردومانی مووشەکەوە بۆ سەر باڵەخانەکە کوژران بەڵام تائێستا ناو پیشەکەیان بڵاو نەکراوەتەوە.   مووشەکەکە ڕاستەوخۆ بەر باڵەخانە حەوت نهۆمیەکەکەوتووە، کۆى ژمارەى کوژراوانی شەڕەکە تا ئەمڕۆ گەیشتوەتە ٢٨ کەس زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون. لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا کە هێزەکانى فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ ئەنجامیانداوە دەرکەوت کە مووشەکەکەی ئێران چووەتە ناو دوو ژووری پارێزراو لە نهۆمی شەشەم. ئەو پێنج کەسە لەپەناگەدابوون. شەوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ (Truth Social) رێککەوتنێکی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا راگەیاند.

  سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، قەوارەی زایۆنی نەگەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو دەستدرێژیانەى کردیانە سەر ئێران و شکستی هێنا، جەختى لەوەکردەوە ئێران و غەززە و لوبنان و سوریا نییە کە بتوانن بە چەند هێرشێک پەکی بخەن. میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە مەسعود پزیشیان، سەرۆک کۆماری ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیری قەتەر ئەنجامداوەو وتویەتى هێرشەکانى دوینێ دوێنێ تەنیا کاردانەوەیەک بووە، بەرامبەر بە بەشداری ڕاستەوخۆ و ئاشکرای ئەمریکا لە دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران. ناوبراو باسى لەوەکردوە بە هیچ شێوەیەک ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و دۆست و برا و دراوسێی قەتەر ڕوونادا. هەر لەو پەیامەیدا  جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، ئێران ئاگربەست پێشێل ناکات، مەگەر قەوارەی زایۆنیستی پێشێلى بکات وهێرشە ئاسمانیەکانى ڕانەگرێت. سەرۆک کۆماری ئێران جەختى کردەوە قەوارەی زایۆنیستی و لایەنگرانی حسابیان بۆ وروژاندنی ناڕازیبوونی گەلی ئێران دەکرد، وتیشى: تاران ئامادەیە بۆ وتووێژ و داکۆکی لە مافەکانی گەلی ئێران لەسەر مێزی دانوستان. ناوبراو ئەوەى باسکردوە کە ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی درکیان بەوە کرد کە ئێران و غەززە و لوبنان و سوریا نییە کە بتوانن بە چەند هێرشێک پەکی بخەن و بە ئامانجەکانیان بگەن گەلی ئێران تا کۆتایی دەوەستێت و داکۆکی لە مافە ڕەواکانی خۆی دەکات. ئەم وتانەى پزیشکیان لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، دوای ئاگربەستەکە ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی کردووە و لێی پەستم. دەشڵێت، لە ئێرانیش تووڕەیە، بەڵام زیاتر لە ئیسرائیل.   ترەمپ باسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیشی کرد و گوتی، بە هێرشەکانیان لەنێویان بردووە، ئەوەی بەشێک لە رۆژنامەڤانان و میدیای ئەمریکی لە نێوخۆی وڵاتەکە دەیڵێن، دەیانەوێت هێرشی بکەنەسەر و "سوکایەتی" بە فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا دەکەن، ئەگینا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "خاپوور بووە." سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەردوولا، ئێران و ئیسرائیل، ئەو ئاگربەستەیان پێشێل کردووە کە بۆیانی راگەیاندبوو، گوتی، "دڵنیا نیم ئەوان بە ئەنقەست کردبێتیان.. پێم خۆش نییە کە ئیسرائیل ئەم بەیانییە هیچ ئەو کارەی کردووە. و دەمەوێت بزانم ئایا دەتوانم رایبگرم."

  بڕیارە رۆژی پێنج شەممە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خۆپیشاندان دژی نەدانی موچە رێكبخەن، لیژنەی ئەمنی سلێمانی دەڵێت لەمكاتەدا خۆپیشاندان گونجاو نیە.  لەڕاگەیەندراوەکەى  لیژنەی ئەمنی سلێمانیدا ئەوەش خراوەتە ڕوو چۆن پێشتر هاوکار و هەماهەنگ بووین لەپرسی پاراستن و هێنانەکایەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندان، ئەمجارەش داوا دەکەین؛ خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن.   دەقی راگەیەندراوەکەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی: ئێمە لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتیی؛  دەردەبڕین و، باری دژواری ژیان و گوزەرانی موچەخۆران بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە لەبەرچاودەگرین، لەگەڵ ئەوەشدا؛ بەهەموو لایەکی رایدەگەیەنین؛ کە دەنگی موچەخۆران و ناڕەزایەتییەکانیان گەیشتۆتە هەموو دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت؛ گونجاو نابێت.  بۆیە، وەک چۆن پێشتر هاوکار و هەماهەنگ بووین لەپرسی پاراستن و هێنانەکایەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سەلامەتیی گیانی خۆپیشاندەران، ئەمجارە بەسوپاس و پێزانینەوە، داوا دەکەین؛ خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوکار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەکانیان بەشێوەیەکی شارستانیانە و دوور لەهەر ئەگەرێکی توندوتیژی و ڕووداوی نەخوازراو. سوپاس بۆ هاوکاریی و پابەندبوون.. لەگەڵ ڕێزدا لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

  ئێران ڕەتیدەکاتەوە هیچ مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردبێت دوای ئەوەی ئاگربەستەکە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. تەلەفزیۆنی فەرمى ئێرانی لەزارى بەرپرسانى ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو هەواڵانەی باس لە ئاڕاستەی مووشەک لە ئێرانەوە دەکەن لە دوای ئاگربەستەکە درۆیەو ڕەتیدەکەینەوە. ئیسرائیل دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتنی ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی دوو موشەکیان لێداوە و بەرپرسانی ئیسرائیلیش بە وەڵامدانەوەی توند هەڕەشەیان لە تاران کرد. کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی لە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئێران ئاگربەستی پێشێل کردووە و باجەکەی دەدات. لاى خۆیەوە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند فەرمانى کردوە بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەى کە وەڵامێکى توندو بەهێزى پێشێلکردنی ئاگربەستی ئێران بدەنەوە، لە ڕێگەی هێرشی توند بۆ سەر ئامانجەکانی ڕژێم لە دڵی تاراندا. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاردانەوەى هەڵدانی مووشەکێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل کە ێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەیە سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو. ئەم هێرشانەش بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانە و درێژەدانە بەو چالاکیانەی دوێنێ ئەنجامدراوە، فەرمانی درێژەدان بە هێرشەکانی دژ بە ژێرخانی ڕژێمى ئێران لە تاراندا. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دواى نزیکەى چوار کاتژمێر لەئاگربەست، خەریکی بەرپەرچدانەوەی مووشەکێکى ئێرانە.  لەلایەکى دیکەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕایدەگەیەنێت ئێمە دوژمنمان ناچار کرد کە تەوبە بکات و دان بە شکستدا بنێت و دەستدرێژیەکانی تاکلایەنە ڕابگرێت. هەروەها ئەوەش دەڵێن هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن وەڵامی یەکلاکەرەوە و بە ئازارانە بدەنەوە بەرامبەر هەر کارێکی دوژمنکارانە لەلایەن دوژمنەوە.