هاوڵاتی گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی دراوسێ بە بەهێزی بمێننەوە و رێگەیەکیش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بریتییە لە رێگەگرتن لەوەی لە خاکەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتان. یهحیا رهسوڵ، وتهبێژی فهرماندهیی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق ئهمڕۆ یهكشهممه لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، "فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان له كۆبونهوهی ئهنجومهنی ئاسایشی وهزاری جهختی لهسهر كۆنتڕۆڵكردنی سنور لهلایهن هێزهكانی پاسهوانی سنورهوه كردوه و هێڵی سفری لهگهڵ ههردو وڵاتی دراوسێ (ئێران و توركیا) كۆنتڕۆڵ بكرێت، فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان فهرمانی بهوهكردوه و دهستبهجێ فهرماندهی پاسهوانی سنور فهرمانیكردوه به دابینكردوه به دابینكرنی پێویستیهكان كه پێكدێن له چهك، كهرهسته و پاسهوان بهجۆرێك كه ببێتههۆی گهرهنتیكردنی سنور و خاڵه سنوریهكان" لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چەند کەس بۆ ریزەکانی پاسەوانی سنوور دادەمەزرێن بۆئەوەی ئەو هێزە گەورەتر و کاریگەرتر بێت، یەحیا رەسوول گوتی، فەرماندە سەربازییەکان بڕیار لەسەر ژمارەکە دەدەن، بەڵام بڕیارەکە دراوە کە دەبێت سنوورەکە تووندوتۆڵ بکرێت. باسی لهوهشكرد، "پرسی بههێزكردنی سنورهكان لهگهڵ شاندی ههرێمی كوردستان گفتوگۆمان لهسهر كردوه، سنورهكان دهپارێزین و هێڵی سفری دهگرینهدهست، بهپێی فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكان كاردهكهین بۆ پاراستنی سهروهری عێراق". جێگەی باسە، ئێران تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە چەک لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێرنە ئەودیو؛ تۆمەتێک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش رەتیدەکەنەوە. ئێرانیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت سنوورەکان باشتر کۆنترۆڵ بکرێن.
رێکخراوى لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەدات لە سێدارەدانی بەشێک لەو کەسانەى لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا دەستگیرکراون و رایدەگەیەنێت نزیکەی 30 کەس مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، دادگاکانی ئێران سزای سێدارەیان بەسەر 28 کەس لە بەشداربوانی ناڕەزایەتییەکاندا سەپاندوە کە سێ کەسیان تەمەنیان لە 17 ساڵ کەمترە. ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەکردوە، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر کراون روبەڕوی تۆمەتی دژایەتی خودا و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەبنەوە و سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێت. پێشتریش دادگای تاران و کەرج سزای سێدارەیان بەسەر سێ گەنجی کورددا سەپاند بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان. بە پێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە شەش هەزار کەس دەستگیر کراون و بە گشتی لە سەرتاسەری ئێران زیاتر لە 18 هەزار کەس بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کراون.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی عامودا لە رۆژئاوای کوردستان دەکەنە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە شەوی شەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە گوندی سنجاقی شێخ لە عامودایان بۆردومان. لەلایەکەی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە؛ ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە فەرماندەیەکەی ئەو هێزە و شۆفێرەکەی کوژراون و دو کەسی دیکەش دیکەش بریندار بون. لە (20/11/2022) تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی چنگ-شمشێر لە دژی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردوە و دەیان کەس بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتەوە کوژراوە.
هاوڵاتی داواکاری گشتی ئێران ئاشکرای کرد کارەکانی پۆلیسی ئەخلاق لە وڵاتەکە راگیراوە و کۆتایی بە ئەرکەکانی هێنراوە. محەمەدجەعفەر مونەتەزری، سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران رایگەیاند؛ پۆلیسی ئەخلاق لە وڵاتەکە هیچ کاتێک پەیوەندیی بە دەزگای دادەوە نەبوە و ئەو شوێنەی دایمەزراندوە ، کۆتایشی بە کارەکانی هێناوە. پۆلیسی ئەخلاقی ئێران لە ساڵی 2006 لە ئێران دامەزروە و بە وتەی بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە، ساڵانە زیاتر لە 30 هەزار کەسیان بە تۆمەتی نەگونجابونی جلوبەرگ یان هەڵسوکەوت دەستگیر کردوە. لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ پۆلیسی ئەخلاق لە شاری تاران ژینا ئەمینی بە تۆمەتی نەگونجاوبونی جلوبەرگەکەی دەستبەسەر کرد و ئەو روداوەش بوە هۆی گیانلەدەستدانی و نزیکەی 80 رۆژە ناڕەزایەتییەکانی مەرگی ژینا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان کە لە ئەنجامی مەرگی ژینا ئەمینی بەهۆی پۆلیسی ئەخلاق لە ئێران رویدا لانیکەم لە رۆژهەڵاتی کوردستان 114 کەس و لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 469 کەس کوژران.
سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زیلکانی سەر بە موسڵ موشەکباران کرا و لیوای ئەحرار العراق بەرپرسیاری هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت. ئەمشەو سەربازگەی سوپای تورکیا لە ناوچەی زیلکانی باکوری موشەکباران کرا. بەپێی سەرچاوەکان چوار موشەک ئاراستەی سەربازگەکە کراون. هێزەکانی “بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق” بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت. بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق ئاشکرای کرد کە چوار موشەکی ١٢٢ ملیمیان ئاراستەی سەربازگەکەی سوپای تورکیا کردووە و لە ناوەڕاستی سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە. بەیاننامەی بەرگریی ئیسلامیی، لیوای ئەحرار ئەلعێراق لەبارەی هێرشەکە.
ئەمساڵ هێزە ئەمنیەکانی تورکیا نزیکەی ٢١٩ هەزار و ٤٩٥ پەنابەریان دەستگیر کردووە و لەو ژمارەیە نزیکەی ١١٠ هەزاری دیپۆرت کردووتەوە. بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا رایگەیاند، ئەمساڵ بە گشتی ١٠٩ هەزار و ٨١٦ کۆچبەر دیپۆرت کراونەتەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە لەچاو ساڵەکانی رابردوودا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران چەندین جار زیادی کردووە. ئاماژەشی بەوەکرد کە لە ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی گەشت و کەرەنتینە، رێژەی پەنابەران لە تورکیا زۆر کەمی کردبوو و هەردوو ساڵەکە بە تەنها ١٢٢ هەزار پەنابەر لە تورکیا دەستگیرکراون. وتیش، بەڵام ئەمساڵ هێزە ئەمنیەکان نزیکەی ٢١٩ هەزار و ٤٩٥ پەنابەریان دەستگیر کردووە و لەو ژمارەیە بە گشتی ١٠٩ هەزار و ٨١٦ کۆچبەر دیپۆرت کراونەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا دەشڵێت، لەو ژمارەیە ٦١ هەزار و ٦١٧ هاوڵاتی ئەفغانی و ١٢ هەزار و ٩١٤ هاوڵاتی پاکستانی بۆ وڵاتەکانیان دیپۆرتکراونەتەوە. تورکیا بەهۆی پێگەی جیۆپۆلیتیکی وەک پردێکی سەرەکی کۆچی نایاسایی لە وڵاتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا دادەنرێت. لە ساڵانی رابردوودا، حکومەتی تورکیا زۆر جار پرسی پەنابەرانی وەک کارتێکی فشار لەدژی وڵاتانی رۆژئاوا بەکارهێناوە و بە تایبەتی لە ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا، حکومەتی تورکیا رێگەی پەنابەرانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردەوە و بە دەیان هەزار کەس خۆیان گەیاندە ئەوروپا. بەڵام ئێستا بەهۆی ژمارەیەک رێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەوروپا، رێگە بە پەڕێنەوەی پەنابەران نادرێت.
هاوشێوەی زیاتر لە 70 رۆژی رابردو لە زۆربەی زانکۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مانگرتن و گردبونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو و داواکرا لە رۆژی خوێندکار (7/12/2022) خوێندکارانی زانکۆکان بەشداریی مانگرتنی سەرتاسەریی بکەن هاوکات لە ژمارەیەک پایتخەتی وڵاتانی ئەوروپا رێپێوانی بەرفراوان بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و دژایەتی دەسەڵاتی ئێران بەڕیوەچو. ژمارەیەک لە کچە خوێندکارانی شاری سنە ئەمڕۆ وەک 78ەمین رۆژی ناڕەزایەتییەکان رژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان بۆ ئازادای وتەوە. دادگای تاران سزای سێدارەی بەسەر کەسێکی دیکە بە ناوی سەهەند نورمحەمدزادە-دا سەپاند کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا دەستگیر کرابو. بۆ یەکەمجار ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران دانی نا بە کوژرانی 200 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتێکدا ناو و ناسنامەی 469 کوژراوی ئەو ناڕەزایەتییانە لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە پشتڕاست کراوەتەوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی ژمارەیەک خوێندکاریان بڵاو کردوەتەوە کە لە دێولان و کرماشان و سنە و سەقز و ورمێ دەستگیرکراون و چارەنوسیان نادیارە. هاوکات ئەو رێکخراونە ئاشکرایان کردوە تا ئێستا هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و دەیان کەسی دیکە رۆژی شەممە لەو بەشە لە کوردستان دەستگیرکراون. لە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەسوکاری دەستگیرکراوان چونە بەردەم دادگای شارەکە و هێزە ئەمنییەکانیش هێرشیان کردە سەر کەسوکاری دەستگیرکراوەکان. رۆژی شەممە لە زانکۆی خارەزمی تاران داوای دەستلەکارکێشانەوەی راگری زانکۆکە کرا و لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوامبو و داوای ئازادکردنی بەهرۆز چەمەن ئارا، مامۆستای ئەو زانکۆیە کرا. میترا حەججار، یەکیک لە خانمە ئەکتەرە ناودارەکانی ئێران دوای پێنج کاتژمێر دەستبەسەربون بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و پارێزەرەکەشی رایگەیاندوە هۆکاری دەستگیرکردنەکە رون نییە ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردودا زۆربەی ئەو هونەرمەند و ئەکتەرە ناودارانەی کە پشتیوانیان بۆ ناڕەزایەتییەکان دەربڕیوە دەستبەسەرکراون و تەنها ژمارەیەکیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون. ژمارەیەکی لە دانیشتوانی کورد و چالاکوانانی ئێران لە وڵاتی سوید لە شاری گۆتنبرێگ رێپێوان و گردبەونەوەیان بۆ پشتیوانیی ناڕەزایەتییەکانی دژی دەسەڵاتی ئێران دەربڕی. هاوکات لە شاری ئۆکلاند لە نیوزلەندا بە هەمان شێوەی گۆتنبرێک ناڕەزایەتیی بەڕیوچو. لە شاری مێلبۆرن لە وڵاتی ئۆسترالیا چالاکی و گردبونەوەی ناڕەزایەتیی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچو. چالاکوانانی ئێران و دانیشتوانی کورد لە شاری فرانکفۆرت لە وڵاتی ئەڵمانیا گردبونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و پشتیوانیی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوپات کردەوە. لە ئیتاڵیا هاوشێوەی وڵاتانی دیکە گردبونەوەی ناڕەزایەتیی لە شاری رۆما-ی پایتەختی وڵاتەکە بەڕێوەچو. لە شاری ئیستانبوڵ لە تورکیا دانیشتوانی کورد و پەنابەرانی ئێران گردبونەوەی ناڕەزایەتییان وەک هاوپشتی بۆ خۆپیشاندەرانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی و دروشمیان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتەوە. لە وڵاتی بەلژیک و لە شاری برۆکسێل و لە شاری ڤیەننا-ی نەمسا و لە شاری لەندەن لە بەریتانیا خۆپیشاندان و گردبونەوەی بەرفراوان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوچو.
هاوڵاتی لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا بهرپرسێک له دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندووه، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و بردنی سامانی گشتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ٧ ھەزار و ٧٣٩ تۆمەتبار کراوە کە ٣٩یان وەزیرن. عەلی محەمەد بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، دەستەکەیان توانیویەتی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەر نۆ ھەزار و ٥٥٧ تۆمەت، لێکۆڵینەوە لەگەڵ حەوت ھەزار و ٧٣٩ تۆمەتبار بکات کە لە نێویاندا ٣٩ وەزیر ھەیە. ھاوکات ٥٠ فەرمانی دادوەری بۆ ٤٧ دۆسیەی تاوانکاری دەرچووە. رونیشیکردەوە، لە ٣٧١ دۆسیەی تاوانکاری ٤٠٣ فەرمان بۆ ٢٤١ تاوانباری خاوەن پلەی تایبەت و دوو بەڕێوەبەری گشتی و پلەداری تر دەرچووە و پێداچوونەوەش کراوە بۆ ٣٤ ھەزار و ٢٠٩ ھەواڵ و ئاگادارینامەی دادوەری.
هاوڵاتی دوای 78 رۆژ ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندان دواجار ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەیاننامەیەک رایگەیاند؛ 200 کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون. ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە؛ وڵاتەکە روبەڕوی پلانێکی هاوبەش بوەتەوە و پێشکەوتنی وڵاتەکە دوژمنانی توڕە کردوە و هەر ئەوەش وای کردوە کاری تێکدەرانە لە ناوخۆی وڵاتەکە سەر هەڵ بدات و دوژمنانیش هانی گەنجان و لاوان دەدەن بۆ لاوازکردنی پێگەی وڵاتەکە. بە پێی بەیاننامەکە لە خۆپشاندانەکانی وڵاتەکەدا 200 کوژراوە 51 کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە سوپای پاسداران و پۆلیس بون. بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لە کاتێکدایە تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 114 کەس کوژراون و بە گشتی لە سەرتاسەری ئێران ناسنامە و وێنەی زیاتر لە 469 کەس کوژراون.
سەرۆکى رژێمی سوریا رەتی دەکاتەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە و ئاژانسێکیش ئاشکرای دەکات دیمەشق نایەویت پێش هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە. ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لەزارى چەند سەرچاوەیەک لە سوریا بڵاوی کردوەتەوە کە هەوڵەکانى روسیا بۆ نزیککردنەوەى ئەسەد و ئەردۆغان سەرکەوتو نەبوە و ئەنجامدانى دیدارى نێوانیشیان لەلایەن دیمەشق رەتکراوەتەوە. رۆیتەرز ئاشکرای کردوە کە ئەسەد رەتى کردوەتەوە کە پێش هەڵبژاردنە گشتییەکەى تورکیا لەگەڵ ئەرۆدغان کۆببێتەوە بەوهۆیەى کە ئەم هەنگاوە پێگەی جەماوەریی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان بەهێز دەکات. ئەو سەرچاوانە بە رۆیتەرزیان وتوە: تا لە لایەن ئەنکەرەوە پێشنیاریكی گرنگ رادەستی دیمەشق نەکرێت و تورکیا هێزەکانی لە خاکی سوریا نەکشێنێتەوە پێناچێت هیچ دانوستان و دیدارێک لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا بەڕێوەبچێت. بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە روسیا هەوڵی ئەوە دەدات پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رژێمی سوریا ئاسایی بکاتەوە.
هاوڵاتی راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، یەدەکی دراوی بانکی ناوەندیی عێراق 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و کۆتایی ساڵی داهاتووش دراوی 20 هەزار دیناری دەردەچێت. ئیحسان یاسری، راوێژکاری بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند: "یەکەمینجارە یەدەکی دراوی بانکی ناوەندیی عێراق 90 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشبوونەوەی ئابووریی وڵات". وتیشی ،کۆتایی ساڵی داهاتوو دراوی 20 هەزار دیناری دەردەچێت کە "بە تایبەتمەندییەکی ئەمنیی بەرز لە چاپ دەدرێت". باسی لەوەشکرد،بانکی ناوەندی 15 تریلیۆن دیناری لەبەردەستە کە وەک قەرز دەیداتە پڕۆژە پیشەسازییەکان، کشتوکاڵییەکان، پڕۆژەکانی بواری نیشتەجێکردن و بازرگانی.
هاوڵاتی لە ساڵیدان زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا 73 زیندانیی گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش ژمارەیەکیان خۆیان کوشتوە. عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئامارەکانی ئەو زیندانیانەی بڵاو کردەوەتەوە کە لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان گیانیان لەدەست داوە. گەرگەرلی ئۆغڵو وتویەت: زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بوەتە دۆزەخی مەرگ بۆ زیندانیان و لە ماوەی ساڵێکدا 39 زیندانی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و 34 زیندانیش کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کرد ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی باکوری کوردستان و تورکیا وەک پێویست چارەسەریی پزیشکیان بۆ ناکرێت و ئەوەش هۆکارێکە بۆ گیانلەدەستدانی زیندانییەکان.
دەمیرتاش پێشنیارێکی دەزگای میت بۆ جێگردنەوەی ئۆجەلان رەت دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ئەوە پێشنیارە دەبێتە مایەی تێکدانی پڕۆسەی چارەسەریی پرسی کورد. سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنە لە رێگەی نامەوە وەڵامی پرسیارەکانی تەلەفیزیۆنی(هاڵک تیڤی) داوەتەوە و ئاشکرای کردوە لە ماوەی شەش ساڵدا لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی تورکیا دانوستان و کۆبونەوەی نەکردوە. دەمیرتاش سەبارەت بە پێشنیاری هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، میت، وتویەتی: لە ساڵی 2014 و لە کاتی بەڕێوچونی پڕۆسەری چارەسەریدا لە رێگەی سری سورەیا ئۆندەر یەکێک لە ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی، پێشنیاری پێکراوە شوێنی عەبدوڵا ئۆجەلان بگرێتەوە. دەمیرتاش وتویەتی: پێشنیارەکەی سەرۆکی دەزگای میت بۆ ئەوە بوە کە ئە لە جیاتی ئۆجەلان پڕۆسەی چارەسەریی بەڕێوەببات و پێشنیارەکە بۆ ئەوە نەبوە کە دەمیرتاش سەرۆکایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە بکات. سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو پێشنیارەکەی رەت کردوەتەوە چونکە ئەو کارە دەبوە هۆی تێکچوانی پڕۆسەی ئاشتیی لەو سەردەمەدا.
هاوڵاتی لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەنگ لەسەر بەربژێرانی وەزیرانی وەزارەتەکانی ئاوەدانكردنەوە و ژینگە دەدرێت کە پشکی کوردن دەدرێت. سبەی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی بەرنامەی کاریش بریتییە لە متمانەدان بە هەردو وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ژینگەی عێراق کە یەکەمیان لە پشکی پارتی و دوەمیشیان لە پشکی یەکێتی دەستبەکاردەبن. محهممهد شیاع سوودانی، سهرۆكوهزیرانی عێراق له نووسراوێكدا كه رۆژی پێنجشهممه (1ـی كانوونی یهكهم/دیسێمبهری 2022)، ئاراستهی سهرۆكایهتی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقی كردووه، داوادهكات بۆ تهواوكردنی كابینهكهی له دانیشتنێكدا متمانه به كاندیدانی ههردوو وهزیرانی ئاوهدانكردنهوه و ژینگه ببهخشرێت. هەردوو بەنگین رێکانی کە بەربژێرە بۆ بوون بە وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و نزار محەممەدیش کە بەربژێری وەزیری ژینگەی عێراقە، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. هاوکات لەم كابینەیەی حکومەتی عێراقدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەیە لە پشكی پارتی دیموکراتی کوردستان و خالید شوانی، وەزیری دادە لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان. جێگەی باسە ڕۆژی (13ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، لهلایهن لهتیف رهشید، سهرۆككۆماری عێراقهوه محهممهد شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومهتی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، به ئامادهبوونی (253) پهرلهمانتار، ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق متمانهی به كارنامه و 21 وهزیری كابینهكهی محهممهد شیاع سوودانی بهخشی.
هاوڵاتی مەرال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە رایگەیاند، ئەندامانی داعش بە ئاسانی لە تورکیا بازرگانی دەکەن و داوای کرد، لێکۆلینەوە لەم پرسەدا بکرێت. مەرال دانش بەشتاش جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەرلەمانی تورکیا، پێشنیاز پرسێکی لەبارەی جموجووڵی ئەندامانی داعش لەنێو تورکیادا پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و لە وتارێکیشدا کە ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد وتی، " ئەندامانی داعش لە تورکیا بە ئاسانی کار و بازرگانی دەکەن". بەشتاش وتی: پێویستە ئاشکرا ببێت کە داعش لە تورکیا چۆن بازرگانی دەکات و ئابوریەکەی بەهێز دەکات. پێنج ملیۆن پەنابەری سوریا لە تورکیا هەن کە ئەندامانی داعشیش لەناویاندا هەن و پێویستە پەنابەر و ئەندامانی داعش لە یەکدی جیابکرێتەوە. 'ئیلهان بالی' کەسێکە کە هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە. بەرپرسیاری تەقینەوەکەی پێنجی حوزەیرانە کە لەبەرامبەر میتینگی ئێمە ئەنجامدرا و ئێستا لە شاری کلیس مارکێتی هەیە. بە واتایەکی دیکە پۆلیس ناتوانێت دەستگیری بکات، جگە لەوەش رێگەی پێدەدرێت بازرگانی بکات. حکومەت دەزانێت کە زۆربەی ئەندامانی داعش چوونەتە نێو سوپای سوریای ئازاد و لەگەڵ سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن. جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە لە پەرلەمانی تورکیا ئەوەی خستەڕوو، لەو سەردەمانەی کە تورکیا هاوسنووری داعش بوو، حکومەتی ئاکەپە دەروازە سنوورییەکانی سوریای بە کراوەیی هێشتەوە و ئەندامانی داعش بازرگانییان دەکرد. ئێمە ئەو رۆژانە لەبیر ناکەین. بە واتایەکی دیکە داعش ئازادە لەم وڵاتەدا سامان بەدەست بهێێنێت و ببنە هاوڵاتی، تاوان ئەنجام بدەن، تەراتێن بکەن و بازرگانی بکەن. دوای تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ لە ١٣ی تشرینی دووەمدا کە حکومەتی ئەو وڵاتە کوردی بە ئەنجامدانی تۆمەتبار کرد، مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، رایگەیاند، ئەو ژنەی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵی ئەنجامداوە، ئەندامی داعشە و سێ برای لەنێو داعشدا کوژراون و برایەکیشی کە پێشتر ئەندامی داعش بووە، ئێستا لەنێو سوپای سوریای ئازادە و وتی، " تورکیا بە هێرش کردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، دەیەوێت تۆڵەی داعش بکاتەوە." ف.ق