هاوڵاتى جێگرى یاریده‌ده‌رى یه‌که‌م بۆ کاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریکا داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌کات که بۆ وێستگه‌کانى کاره‌با پشت بهبهکارھێنانى غازى سروشتى ھه‌رێمى کوردستان ببه‌ستن نه‌ک ئێران. ماتیۆ زایس، جێگرى یاریده‌ده‌رى یه‌که‌م بۆ کاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند:" عێراق خاوه‌نى غازى سروشتى گه‌وره‌یه که به‌شێکى زۆرى بێسوود ده‌سوتێت، بۆیه پشتبه‌ستن به غازى سروشتیى ھه‌رێمى کوردستان بۆ کارپێکردنى وێستگه‌کانى کاره‌با له عێراق، له پشتبه‌ستن به ئێران و که‌نداو به‌سود تره. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا ئاماده‌ى هاوکاریکردنى هه‌رێمى کوردستانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و به‌ربه‌سته سیاسیانه‌ى دێنهرێگهى و ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى کازمى له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن". هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که ھه‌رێمى کوردستان له توانایدایه تا 14 ساڵى دیکه ئاستى به‌رھه‌مھێنانى غازى سروشتى بۆ نزیکه‌ى 40 ملیار مه‌تر چوارگۆشه به‌رز بکاته‌وه. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکییه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئێران دۆسیه‌ى فرۆشتنى غازى سروشتیى به عێراق کردووه‌ته کارتێکى سیاسی به‌سه‌ر به‌رپرسانى حکومه‌تى عێراقه‌وه بۆیه به پێویستى داده‌نێت به‌غدا خۆى له ئێران دووربخاته‌وه و روو له غازى هه‌رێمى کوردستان بکات.
هاوڵاتى سه‌رکرده‌یه‌کى پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و په‌رله‌مانتاریى پێشووى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى تورکیا رایگه‌یاند:" جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له بنه‌ڕه‌تدا کورده و له عه‌شیره‌تى بیرۆکییه و ناویشى جمۆى به‌هائه‌دین ئاغایه". ئۆرغان میرئۆغڵو سه‌رکرده‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و پارته، له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویهتى:" له‌م دوواییانه‌دا له یه‌کێک له هاورێ کورده‌کانمه‌وه جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له بنه‌ڕه‌تدا کورده و له عه‌شیره‌تى بیرۆکیه، که بنه‌ماڵه‌که‌یان له یه‌ریڤانه‌وه کۆچیانکردووه و چوونه‌ته ئه‌مریکا، ناویشى له ئه‌سڵدا به‌هائه‌دین ئاغایه." شاره‌زایان پێیانوایه سیاسه‌ته‌کانى جۆو بایدن به‌رده‌وام له به‌رژه‌وه‌ندى کورد بووه و واشنتن و ئه‌نقه‌ره گرژى له په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا هه‌بووه و سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکاش پێشتر و له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا دژایه‌تى خۆى بۆ سیاسه‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا و ئه‌ردۆغان ده‌ربڕیووه.
هاوڵاتى له ئه‌نجامى تۆپبارانى تورکیا و میلیشیاکانى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى تل ڕه‌فعه‌ت له هه‌رێمى شه‌هباى رۆژئاڤاى کوردستان، سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى کوژران که یه‌کێکیان مناڵه. میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که کاتژمێرێک پێش ئێستا "ده‌وڵه‌تى تورک و میلیشیاکانى به تۆپ و چه‌کى قورس ناوچه‌ى تل ڕه‌فعه‌ت یان له کانتۆنى شه‌هبا تۆپباران کرد و له ئه‌نجامدا سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید بوون و شه‌ش که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون". شارى تل ڕه‌فعه‌ت که‌وتووه‌ته باکورى حه‌له‌به‌وه و زۆربه‌ى دانیشتووانه‌که‌ى له ئاواره‌کانى عه‌فرین پێکدێن و تۆپبارانه‌کان تا ئێستا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوا له جۆ بایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا ده‌کات له گفتۆگۆى ستراتیجى نێوانیان به‌رده‌وام بن و ده‌شڵێت:" گفتوگۆ بکرێت له‌سه‌ر بوونى هێزى ئه‌مریکا له عێراقدا بکرێت". فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوا له جۆو بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌کات که به‌رده‌وامى بدرێت به گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا. هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواش ده‌کات که"تیمێکى نوێ پێکبهێنن بۆ ئه‌و پرسه و به‌رده‌وامى به دانوستانه‌کان بده‌ن، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ى بابه‌ته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و بوونى هێزى ئه‌مریکا له عێراقدا". گفتوگۆى نێوان به‌غدا و واشنتۆن له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى ستراتیژیى 2008ى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دایه، له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى رابردوو، گفتوگۆى ستراتیجى نێوانیان ده‌ستیپێکرده‌وه و به به‌شدارى وهفدى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به سه‌رۆکایه‌تى ده‌یڤد هه‌یل، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته و وهفدى حکومه‌تى عێراقى به سه‌رۆکایه‌تى عه‌بدولکه‌ریم هاشم مسته‌فا، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه له رێگه‌ى ڤیدیۆکۆنفرانسه‌وه گه‌ڕى یه‌که‌مى گفتوگۆى ستراتیجى به‌ڕێوه‌چوو. له مانگى ئابى ساڵى ٢٠٢٠دا، گه‌ڕى دووه‌مى گفتوگۆى ستراتیجى به ئاماده‌بوونى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی، مایک پۆمپیۆ، گه‌ڕى دووه‌مى گفتوگۆى ستراتیجى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له واشنتۆن ئه‌نجامدراوه.
هاوڵاتى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا ئاشکرایکرد، بڕى بیست ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدادى پایته‌خت ته‌رخانکردووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى کانونى دووه‌مى 2021، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یاندراوێکیدا ئاشکرایکرد، نزیکه‌ى بیست ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدادى پایته‌خت وه‌ک پاڵشتییه‌ک بۆ حکومه‌تى عێراق ته‌رخانکردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که پاره ته‌رخانکراوه‌که تیمى ئه‌ندازیارى مه‌ده‌نى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى گشتگیر بۆ خاڵه دهروازهییهکانى ناوچه‌که و دانانى ده‌روازه‌ى دیکه‌ى نوێ ده‌گرێته‌وه.
هاوڵاتى چوار موشه‌ک ئاراسته‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا کران و سیستمى به‌رگریى بنکه‌ى سه‌ربازیى ڤیکتۆریاى ئه‌مریکى له‌ناو فڕۆکهخانهکهدایه موشه‌که‌کانى تێکیشکاندووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى کانونى دووه‌مى 2021 ماڵپه‌ڕى سکاى نیوز بڵاویکرده‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چوار موشه‌ک ئاراسته‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا کراون و سیستمى به‌رگریى سه‌ربازیى ڤیکتۆریاى ئه‌مریکا که له‌ناو فڕۆکهخانهکهدایه تێکیشکاندووه. تا ئێستا حکومه‌تى عێراقى به فه‌رمى هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌وه نه‌داوه.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى دیموکراتى شه‌نگال ده‌ڵێت:"ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بهڕوانگهیهکى عوسمانییه‌وه سه‌یرى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى دهکهنو هاوشێوه‌ى باکورى کوردستان به‌نیازی له‌ناوبردنى ئێزدییه‌کانن"، ده‌شڵێت:" گفتوگۆکانى ئه‌م دواییانه‌ى تورکیا‌و پارتی دیموکراتی کوردستان جگه له‌ئه‌نجامدانى کۆمه‌ڵکوژى دووه‌م له‌دژى ئێزدییه‌کان، شتێکى تر نییه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى کانونى دووه‌مى 2021 ڕیحام حه‌جۆ، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى دیموکراتى شه‌نگال به‌سایتی رۆژنیوزی راگه‌یاند:"تورکیا له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه ئامانجى ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر بهئێزدییهکانى باکورى کوردستان کردى جێبه‌جێى بکات، به‌ڵام با هه‌موو که‌س بزانێت گه‌لى ئێزدى بێ هه‌ڵوێست نابێت‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرشه‌کاندا شه‌ڕ ده‌کات". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" تورکیا ئێستا ڕوانگه‌ى عوسمانى بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى نیشان ده‌دات و هه‌وڵى ناسه‌قامگیرکردنى و ئاسایشى شه‌نگال ده‌دات، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رخۆدان و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌موو پیلانگێڕییه‌کان ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌رکه‌وتن بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدی". هاوکات ڕیحام حه‌جۆ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى خولوسی ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا بۆ عێراق‌و هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هه‌میشه وڵاتانى هه‌رێمى هه‌وڵى سه‌پاندنى ئه‌جێنداى خۆیان ده‌ده‌ن له‌ناوچه‌که به‌تایبه‌ت عێراق که له‌ئه‌نجامى لاوازبونییهتی، وتیشى:" ئێمه ده‌زانین ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له‌دژى ئیراده‌ى خه‌ڵکى شه‌نگال کراوه، به‌فشارى ده‌ره‌کى بووه که ده‌وڵه‌تى تورکیا ڕێبه‌رایه‌تى ده‌کات، گفتوگۆکانى ئه‌م دواییانه‌ى تورکیا‌و پارتی دیموکراتی کوردستانیش جگه له‌ئه‌نجامدانى کۆمه‌ڵکوژى دووه‌م له‌دژى ئێزدییه‌کان، شتێکى تر نییه، وه‌ک چۆن له‌تورکیا به‌سه‌دان گوندى ئێزدى سوتێنران و دانیشتوانه‌که‌ى به‌زۆر ئاواره کراوه". ڕیحام ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که" گه‌لى شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌بێت له‌تێکۆشانیان تا ئه‌وکاته‌ى مافه ڕه‌واکانیان له‌ناوخۆى عێراقدا بناسرێته‌وه".
هاوڵاتى له دوو هه‌فته‌دا بیست ژنى کورد له شاره جۆراوجۆره‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ستگیرکراون، یا بانگهێشتى ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان کراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت. رێکخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بڵاویکرده‌وه" له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى شه‌پۆلى نوێى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى هاووڵاتیانى کورد که ٢٠ى به‌فرانبار (٩ى ژانویه) ده‌ستى پێکردوه، لانیکه‌م نۆ ژنى کورد له شاره‌کانى کرماشان، بانه، نه‌غه‌ده، بۆکان و مه‌هاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که سێ که‌س له‌و ژنانه به ناوه‌کانى ( نازه‌نین ئهتابهکى و نه‌سرین یه‌زدانى پوور) خه‌ڵکى کرماشان و ( ته‌رانه محه‌مه‌دى خه‌ڵکى بانه) هه‌مان ڕۆژى ده‌ستبه‌سه‌ر کران ئازاد کراون و پێنج ژنى دیکه هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن. هاوکات ئه‌وه‌شى باسکردووه که ده‌ریان تاڵبانى و ئه‌سرین محه‌مه‌دى خه‌ڵکى مه‌هاباد و عه‌زیمه ناسرى خه‌ڵکى بۆکان ڕۆژى شه‌ممه ٢٠ى به‌فرانبار (٩ى ژانویه) له شاره‌کانى مه‌هاباد، تاران و بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و ئێستا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ى ئیتلاعاتى سپاى ئورمیه ڕاگیراون و په‌یوه‌ندى کورتیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان گرتووه. رێخراوى هه‌نگاو ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که تا ئێستا چاره‌نووسى (گه‌لاوێژ عه‌بدوڵڵاهى) خه‌ڵکى نه‌غه‌ده، (فه‌ریبا ئه‌حمه‌دى) و (ڕۆژین محه‌مه‌دپوور) خه‌ڵکى بۆکان که ٢٤ى به‌فرانبار و ٣٠ به‌فرانبار ده‌ستبه‌سه‌ر کراون نادیاره. رێکخراوه‌که زانیویه‌تى که له ماوه‌ى دوو حه‌وتووى ڕابردوودا لانیکه‌م ١١ چالاکى ژن له شاره‌کانى کرماشان، مه‌ریوان، بۆکان و مه‌هاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه بانگ کراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه. ئه‌و رێکخراوه ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى بڵاوکردۆته‌وه که ده‌ستبه‌سه‌رکراون: ١_ ده‌ریا تاڵبانى خه‌ڵکى مه‌هاباد ڕێکه‌وتى ٢٠ى به‌فرانبار له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ٢_ ئهسرى محه‌مه‌دى خه‌ڵکى مه‌هاباد ڕێکه‌وتى ٢٠ى به‌فرانبار له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ٣_ عه‌زیمه ناسرى خه‌ڵکى بۆکان ڕێکه‌وتى ٢٠ى به‌فرانبار له بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ٤_ ته‌رانه محه‌مه‌دى خه‌ڵکى بانه ڕێکه‌وتى ٢٢ى به‌فرانبار له بانه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ٥_ گه‌لاوێژ عهبدوڵلاهى خه‌ڵکى نه‌غه‌ده ڕێکه‌وتى ٢٤ى به‌فرانبار له نه‌غه‌ده ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ٦_ نازه‌نین ئهتابهکى خه‌ڵکى کرماشان ڕێکه‌وتى ٢٧ى به‌فرانبار له کرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ٧_ نه‌سرین یه‌زدانى پوور خه‌ڵکى کرماشان ڕێکه‌وتى ٢٧ى به‌فرانبار له کرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ٨_ فه‌ریبا ئه‌حمه‌دى خه‌ڵکى بۆکان ڕێکه‌وتى ٣٠ى به‌فرانبار له بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. ٩_ فه‌ریبا ئه‌حمه‌دى خه‌ڵکى بۆکان ڕێکه‌وتى ٣٠ى به‌فرانبار له بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى له‌شکرکێشى بۆ سه‌ر شنگال رایگه‌یاند:"هه‌میشه وته‌یه‌کم، هه‌یه ره‌نگه شه‌وێک له پڕدا بێین". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى کانونى دووه‌مى 2021 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا دواى به‌جێهێنانى نوێژى هه‌ینى له مزگه‌وتى که‌ره‌م ئایدنلار له ئیستانبوڵ له‌باره‌ى دۆخى شنگال رایگه‌یاند:"هه‌میشه وته‌یه‌کم هه‌یه، ره‌نگه شه‌وێک له پڕدا بێین بۆ شه‌نگال". ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند:"له‌رێگه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى په‌که‌که له شه‌نگال ده‌رده‌که‌ین". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هه‌فته‌ى رابردوو خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا سه‌ردانى به‌غداو هه‌ولێرى کرد‌و کیفاح مه‌حمود راوێژکارى مه‌سعود بارزانى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که تورکیا له به‌رنامه‌یدایه بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له شه‌نگال دروست بکات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق ئاشکراى کرد که بۆشایى ئه‌منى بووه‌ته هۆى ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌و راشیگه‌یاند:" رێگه‌ناده‌ين دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان تێکه‌ڵى ململانێ سیاسییه‌کان بکرێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى کانونى دووه‌مى 2021 مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند که رێگه‌ناده‌ن دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان تێکه‌ڵى ململانێ سیاسییه‌کان بکرێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌رپرسه ئه‌منییه‌کان به‌رپرسیارییه‌تى رووداوه‌که‌ى دوێنێ به‌غدا له ئه‌ستۆ ده‌گرن". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ته‌قینه‌وه‌کانى به‌غدا نیشانه‌ى بونى بۆشایى ئه‌منییه و به‌رپرسانى ئه‌منى که‌مته‌رخه‌م له پۆسته‌کانیان دورده‌خرێنه‌وه. دوێنێ پێنجشه‌ممه دووشه‌ممه له دوو کرده‌وه‌ى خۆکوژی‌دا له به‌غداى پایته‌ختى عێراق 32 که‌س کوژران و 110 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون به‌پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق. ئه‌مڕۆ هه‌ینى داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له ته‌قینه‌وه‌کانى به‌غدا راگه‌یاند که له‌رێگه‌ى دوو چه‌کداریانه‌وه کرده‌وه‌ى خۆکوژیان ئه‌نجامداوه. ته‌قینه‌وه‌کانى دوێنێى به‌غدا کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌رپرسانى بزوتنه‌وه سیاسییه‌کانى عێراق ره‌خنه‌ى توند له مسته‌فا کازمى ده‌گرن که نه‌یتوانیوه بۆشاییه ئه‌منییه‌کان پڕبکاته‌وه. له ساڵى 2017 وه تا ئێستا رووداوه‌که‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ى به‌غدا زه‌نگێکى مه‌ترسیدارى رووبه‌رووى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى کردووه‌ته‌وه، چونکه بڕیاره له مانگى 10ى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتى رێکخراوى داعش، به‌رپرسیارێتى خۆى له ته‌قینه‌وه‌کانى دوێنێى به‌غداى راگه‌یاند که تێیاندا 32 که‌س کوژران و 110 که‌سى دیکه‌ش بریندار بون. رێکخراوى داعش له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه که چه‌کدارێکیان به ناوى "ئه‌بو یوسف ئه‌نساری" به پشتێنێکى بۆمبڕێژکراو خۆى له گۆڕه‌پانى "ته‌یه‌ران"ى به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش که‌سێکى دیکه به ناوى "محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر" ئه‌نجامیداوه له هه‌مان شوێنى ته‌قینه‌وه‌ى یه‌که‌م. دوێنێ پێنجشه‌ممه دوو خۆکوژ دوابه‌دواى یه‌ک له گۆڕه‌پانى تهیارانى ناوه‌ڕاستى به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه‌و بونه هۆى کوژرانى 32 که‌س و برینداربونى 110 که‌سى دیکه. ته‌قینه‌وه‌کانى کاردانه‌وه‌ى زۆریان له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه لێکه‌وته‌وه و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق دوابه‌دواى ته‌قینه‌وه‌که فه‌رمانیدا به دورخستنه‌وه‌ى پێنج به‌رپرسى باڵاى ئه‌منى له پۆسته‌کانیان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌توندترین شێوه هێرشه تیرۆریستیه‌کانى دوێنێى به‌غدا ئیدانه ده‌کات که به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه برینداربون. دانیه‌ل بى سمێت، که به شێوه‌ى کاتى کاره‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه که"ئێمه به‌توندترین شێوه هێرشه‌کانى تێرۆریستى له به‌غداد مه‌حکوم ده‌که‌ین، ئه‌و ته‌قینه‌وانه کردارى کوشتنى به کۆمه‌ڵ و وهبیرهێنهرهوهیهکى گه‌لێک ناخۆشى تیرۆره". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێرشه تیرۆرستییه‌کان هه‌ڕه‌شه له ژیانى عیراقییه بێ تاوانه‌کان ده‌کات، "ئێمه سه‌ره‌خۆشى قوڵى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌کانى قوربانیان ده‌نێرین و هیوادارین ئه‌وانه‌ى بریندارن به زویى چاک ببنه‌وه". دوێنێ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له به‌غدا رویاندا، به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تایه‌کان، تا ئێستا 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سیش برینداربون، ئه‌مڕۆش رێکخراوى چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى ته‌له‌گرام-ه‌وه به‌رپرسیاریێتى له هه‌ردو ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستى به‌غدا راگه‌یاند، که به‌هۆیانه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه‌ش برینداربون
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌توندترین شێوه هێرشه تیرۆریستیه‌کانى دوێنێى به‌غدا ئیدانه ده‌کات که به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه برینداربون. دانیه‌ل بى سمێت، که به شێوه‌ى کاتى کاره‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه که"ئێمه به‌توندترین شێوه هێرشه‌کانى تێرۆریستى له به‌غداد مه‌حکوم ده‌که‌ین، ئه‌و ته‌قینه‌وانه کردارى کوشتنى به کۆمه‌ڵ و وهبیرهێنهرهوهیهکى گه‌لێک ناخۆشى تیرۆره". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێرشه تیرۆرستییه‌کان هه‌ڕه‌شه له ژیانى عیراقییه بێ تاوانه‌کان ده‌کات، "ئێمه سه‌ره‌خۆشى قوڵى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌کانى قوربانیان ده‌نێرین و هیوادارین ئه‌وانه‌ى بریندارن به زویى چاک ببنه‌وه". دوێنێ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له به‌غدا رویاندا، به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تایه‌کان، تا ئێستا 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سیش برینداربون، ئه‌مڕۆش رێکخراوى چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى ته‌له‌گرام-ه‌وه به‌رپرسیاریێتى له هه‌ردو ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستى به‌غدا راگه‌یاند، که به‌هۆیانه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه‌ش برینداربون
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، سه‌رۆکایه‌تى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى به‌په‌له‌ى کرد به به‌شدارى وه‌زیرى ناوخۆ. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمى له باره‌گاى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى به‌غدا، سه‌رۆکایه‌تیى کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ى سه‌رکرده‌کانى ده‌زگاى ئاسایش و هه‌واڵگرى کردوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا کازمى فه‌رمانى کرد کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له بکرێت به به‌شدارى وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى به‌غدا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژی‌دا له بازاڕى باله‌ى نزیک گۆڕه‌پانى تهیهرانى به‌غدا 32 که‌س کوژران و 110 که‌سى دیکه بریندار بون. هاوکات به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، روداوى دو ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هاوڵاتیانى بێ تاوان له‌به‌غدا و له‌م کاته‌دا، ئاماژه‌ى ئه‌وه‌یه‌که" گروپه تاریکپه‌رسته‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن مافه نیشتیمانییه گه‌وره‌کان به‌ئامانج بگرن".
هاوڵاتى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا له ته‌قینه‌وه‌کانى گۆڕه‌پانى ته‌یراندا له به‌غداد13 که‌س کوژراون و 19 دیکه‌ش برینداربوون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21ى کانونى دووه‌مى 2021 له شارى به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه له ناوچه‌کانى ساحه ته‌یران و باب شێخ به‌غدا روویاندا و به‌رپرسانى ئه‌منى ئاشکرایان کرد که کرده‌وه‌ى خۆکوژى بووه له‌رێگه‌ى پشتێنى بۆمبرێژکراوه‌وه بووه. هاوکات، میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه که دواى ته‌قینه‌وه‌کان ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به‌فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆ داخراوه.