هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا شێوازى گفتوگۆکردنى به‌رامبه‌ر یه‌کێتى ئه‌وروپا گۆڕیوه ئه‌وه‌ش پاش نزیکبونه‌وه‌ى یه‌کێتییه‌که بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:" هیوادارم ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌کانى به‌وه‌فابێت و هه‌نگاو دژى تورکیا نه‌نێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" جگه له‌ئه‌وروپا خۆمان له هیچ شوێنێکى دیکه‌ى جیهان نابینینه‌وه، ده‌مانه‌وێت ئاینده‌یه‌کى هاوبه‌ش بنیاتبنێین". مانگى داهاتوو یه‌کێتى ئه‌وروپا کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش چه‌ند جارێک هۆشدارییانداوه‌ته ئه‌نقه‌ره له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ریدا.
هاوڵاتى گه‌ریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى ڕۆژى ١ى ئه‌م مانگه‌ى هێزه‌کانى گه‌ریلاى له ناوچه‌ى خانتورى هه‌فتانین له دژى سوپاى تورکیا بڵاوکرده‌وه‌و له‌و چالاکییه‌دا شه‌ش سه‌رباز کوژراون. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ى تشرینى دووه‌مى 2020، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه کاوه که هێزه‌کانیان له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى "جه‌نگى هه‌فتانین" دا ڕۆژى ١ى ئه‌م مانگه له کاتژمێر ١١:٠٠ى پێش نیوه‌ڕۆدا له سه‌ر شاخى خاچ له ناوچه‌ى خانتورى هه‌فتانین"به چه‌کى تایبه‌ت له دژى داگیرکه‌ران چالاکییان ئه‌نجامدا، کاتێک پێنج سه‌ربازى داگیرکه‌ر پێکه‌وه له لاى حه‌فاره‌یه‌کى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر کۆبوونه‌وه لێیاندرا، له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییه‌دا حه‌فاره‌که‌ى سوپاى تورک به ته‌واوى تێکشکا و شۆفێرى حه‌فاره‌که و فه‌رمانده‌یه‌کى ئه‌و بنکه سه‌ربازیییه و به گشتى شه‌ش داگیرکه‌ر سزا دران". له‌م لینکه‌دا ڤیدیۆکه ببینه:
هاوڵاتى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکراى ده‌کات که وه‌فدێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا چووه‌ته ڕۆژئاڤاى کوردستان‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات کۆبۆته‌وه‌و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى ئاشکراده‌کات. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکرایکردوه، دوێنێ شه‌ممه له‌بنکه‌ى سه‌ربازیى کێڵگه‌ى نه‌وتیى عومه‌ر له‌گونده‌وارى دێره‌زورى ڕۆژهه‌ڵات، نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌داعش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده)و فه‌رمانده‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازییو مه‌ده‌نى دێره‌زور کۆبونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ، ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه گفتوگۆ له‌باره‌ى دوا پێشهاته‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر‌و چۆنێتى پشتیوانیکردنى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى ناوچه‌که کراوه. هاوکات، ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریکیو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى جه‌ختیانکردۆته‌وه که به‌رده‌وامده‌بن له‌پشتیوانیکردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له‌ڕوى سه‌ربازییو لۆجستیی و به پاڵپشتى ئه‌نجومه‌نى مه‌ده‌نیى دێره‌زور. دوپاتکردنه‌وه‌ى پاڵپشتى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌داعش بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات دواى ئه‌و هه‌واڵانه دێت که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌میدیاکانى نزیک له‌ڕژێمى سوریا بڵاوکرایه‌وه، گوایه ئه‌مریکا وه‌ک به‌شێک له‌هه‌وڵه‌کانى بۆ پاشه‌کشه‌کردن له‌ناوچه‌که، کاروانێکى سه‌ربازیى که له ٥٠ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى پێکهاتوه له‌ڕۆژئاواى کوردستانه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان کێشاوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند، بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى بۆ وڵاته‌که‌یان، به‌سه‌ر 25 به‌رپرسى به‌ریتانیادا سه‌پاند. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى روسیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌م بڕیاره وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌که، له‌به‌رامبه‌ر سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى روسیادا له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، به‌تۆمه‌تى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ. رۆژى 6ى ته‌مووزى ئه‌مساڵ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا سزاى به‌سه‌ر 25 به‌رپرسى روسیادا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تى تێوه‌گلانیان له‌که‌یسى ئه‌شکه‌نجه‌دان و دواتریش کوشتنى پارێزه‌ر "سێرگى ماگنیستکی". سێرگى ماگنیستکی، له‌ساڵى 1972 له‌دایکبووه، راوێژکارى باج بووه له‌روسیا، به‌تۆمه‌تى دزینى پارچه که‌له‌پوورى هونه‌رى Hermitag له مۆزه‌خانه‌ى گشتى سانتپترسبۆرگ، حکومه‌تى روسیا له‌مانگى تشرینى دووه‌مى 2008دا زیندانى کرد. دواى به‌سه‌ربردنى ساڵێک له‌به‌ندیخانه و پێش حه‌وت رۆژ له ئازادبوونى گیانى له‌ده‌ستدا، له‌رووداوى گیانله‌ده‌ستدانه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى روسیا به ئه‌شکه‌نجه‌دانى و کوشتنى تۆمه‌تبار ده‌کرێن.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێکار له باکوور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى له رۆژئاڤاى کوردستان و ته‌واوى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى له ناوچه‌کانى (حه‌سه‌که، قامشلۆ، ته‌بقه و ره‌ققه) بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ راگه‌یه‌ندرا و بڕیاره‌که له رۆژى پێنجشه‌ممه 26ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردن و تا 5ى مانگى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌که‌دا ته‌واوى ناوه‌نده‌کانى خوێندن و باخچه‌ى ساوایان له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى ئیداره‌ى خۆسه‌ر داده‌خرێن و جووڵه‌ى پاس و ئۆتۆمبیله‌کانیش بۆ ناوچه‌کانى ئیداره‌ى خۆسه‌ر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راده‌گیرێت، ته‌نیا ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌مێنێت. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فه‌رمییه‌کان له‌و ناوچانه داده‌خرێن، ته‌نیا ژماره‌یه‌کى دیاریکراوى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کان نه‌بن " له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا ته‌واوى بینایه‌ى فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌کانى خوێندن پاکڕشێن "تعقیم" ده‌کرێن. به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر باسى ئه‌وه‌شیان کردووه که ئه‌رکى دامه‌زراوه میدیاییه‌کانه رێنمایى و هۆشیارى له‌ناو هاووڵاتیان بڵاوبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێنماییه خۆپارێزییه‌کان و دوورى کۆمه‌ڵایه‌تى بن، تا ئه‌و کاته‌ى له په‌تاى کۆرۆنا رزگار ده‌بن. بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه‌کان ناگرێته‌وه، هه‌رچى ده‌رمانخانه‌کانیشه کاره‌کانیان به‌پێى خشته‌یه‌ک رێکده‌خرێن، که له‌لایه‌ن ده‌سته و لیژنه ته‌ندروستییه‌کان و یه‌کێتى ده‌رمانسازانه‌وه به‌شێوه‌ى نۆره بۆیان دیارى ده‌کرێت. به‌رێوه‌به‌رێتى خۆسه‌ر جه‌ختله‌وه‌ده‌که‌نه‌وه که ئاسانکارى بۆ جووتیاران و دابه‌شکردنى مادده قڕکه‌ره‌کان بۆ کێڵگه‌کانیان ده‌کرێت و پێویسته هێزه ئه‌منییه‌کانیش رێکاره‌کانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ وه‌ک چۆن له بڕیاره‌که‌دا هاتووه، جێبه‌جێ بکه‌ن.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى پشتڕاست کرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌مه به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتنه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌عێراق ده‌کشێنه‌وه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، لیوا ته‌حسن خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند:" کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستپێکرد و له قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریکا عێراق جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتن جێبه‌جێ ده‌کرێت". هه‌روه‌ها خه‌فاجى باسى له‌وه‌شکرد به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌لایه‌ن عێراق و ئه‌مریکا دانراوه، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کان زۆرى پێناچێت و له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا کۆتایى پێ دێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا له چوار رۆژى رابردوودا رایگه‌یاندبوو پێش ته‌واوبوونى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه‌ریکا دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له ئه‌فغانستان و 500 سه‌رباز له عێراق ده‌کشێنێته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى هۆڵه‌ندا ئاشکرایکرد، نزیکه‌ى 150 سه‌رباز ده‌نێرێته هه‌رێمى کوردستان و له فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر جێگیر ده‌کرێن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌ته‌که له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندوه، 100 بۆ 150 سه‌رباز ده‌نێرێته هه‌رێمى کوردستان بۆ پاراستنى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه دواى راهێنانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ست ده‌کات به پێشکه‌شکردنى راوێژ به ده‌سه‌ڵاتدارانى سه‌ربازیى هه‌رێمى کوردستان. هاوکات، ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئه‌و ئه‌رکه له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیى هۆڵه‌ندا ده‌بێت و ئامانج لێى ئه‌وه‌یه عێراق بتوانێت له شه‌ڕى دژى داعشدا خۆى بپارێزێت.
هاوڵاتى جێگرى پێشوى سه‌رۆکوه‌زیرانى تورکیا که به هاوپه‌یمانێکى نزیکى ئه‌ردۆغان داده‌نرێت داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌کات. بوڵنت ئارنج جێگرى پێشووى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیاکانى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند:" دژى درێژکردنه‌وه‌ى زیندانیکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لانم و نابێت ده‌ستگیرکردنه‌که‌ى بکرێته سزادان". ئه‌م وتانه‌ى بوڵنت ئارنج، ئه‌ندامى بۆردى باڵاى راوێژکارى ئه‌ردۆغان پاش هه‌فته‌یه‌ک دێت له وته‌کانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته، که تێیدا به‌ڵێنى به په‌رله‌ماندا چاکسازیى دادوه‌ریى بکاته ئه‌وله‌یه‌تى کاره‌کانیى بۆ ساڵى داهاتوو. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش زیاتر له چوار ساڵه به تۆمه‌تى هاندانى خۆپیشاندان دژى هێرشى تورکیا بۆسه‌ر کۆبانى ده‌ستگیرکراوه، پێشتر دادگا پێشتر فه‌رمانى ئازادکردنى بۆ ده‌رکردووه، به‌ڵام ئازادنه‌کراوه. هه‌روه‌ها چه‌ند جارێک یه‌کێتى ئه‌وورپا داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى له به‌رپرسانى تورکیا کردووه، به‌ڵام تورکیا تا ئێستا وه‌ڵامى ئه‌رێنى نه‌داوه‌ته‌وه به ئه‌وروپا.
هاوڵاتى نوسه‌رێکى کورد و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وڵاتى دانیمارک، خه‌ڵاتى لۆریاڵى زێڕین به سارا عومه‌ر رۆماننوسى کورد به‌خشرا و وه‌کو خۆى ده‌ڵێت:" ئه‌و خه‌ڵاته به په‌رتوکێک ده‌به‌خشرێت که له ئاستێکى ئه‌ده‌بى به‌رزدا بێت و سه‌رنجى ره‌خنه‌گران و خوێنه‌ران به‌لاى خۆیدا رابکێشێت". سارا عومه‌ر رۆماننوس له فه‌یسبووکى خۆى نوسیویه‌تى: "خۆشحاڵم پێتان رابگه‌یه‌نم، که رێککه‌وتى 18ى ئه‌م مانگه له شارى کۆپنهاگن له وڵاتى دانیمارک خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى (لۆریاڵى زێڕین)م پێبه‌خشرا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئه‌وه خه‌ڵاتێکى ئه‌ده‌بیى دانیمارکییه، که له ساڵى 1949دا دامه‌زرێندراوه، ھه‌موو ساڵێکیش به یه‌کێک له نوسه‌ره‌کانى هه‌مان وڵات ده‌به‌خشرێت" ئه‌و لیژنه‌یه‌ى بڕیار له‌سه‌ر به‌خشینى خه‌ڵاته‌که ده‌دات پێکھاتوون له ره‌خنه‌گه‌رانى ئه‌ده‌بیى و خاوه‌ن کتێبخانه‌کانى دانیمارک". هاوکات، باسى له‌وه‌شکردووه لیژنه‌که ئه‌و خه‌ڵاته به په‌رتوکێک ده‌به‌خشن، که ئاستێکى ئه‌ده‌بى به‌رزى ھه‌بێت و سه‌رنجى ره‌خنه‌گران و خوێنه‌رانى به‌لاى خۆیدا راکێشابێت. نوسه‌رى براوه که‌سێکه زۆرترین خوێنه‌رى ھه‌بووه و کتێبه‌که به شێوه‌یه‌کى به‌ربڵاو به‌ناو کۆمه‌ڵگادا بڵاوبووه‌ته‌وه. سارا عومه‌ر ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که زۆرێک له نوسه‌ره گه‌وره‌کانى دانیمارک ئه‌و خه‌ڵاته‌یان بردووه‌ته‌وه و ھه‌ر نوسه‌رێکیش ده‌توانێت یه‌کجار له ژیانیدا وه‌ربگرێت. له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى رۆمانه‌کانیشیه‌وه سارا ده‌ڵێت:" ماناى رۆمانه‌کانى له به‌رگریکردندایه له ئازادیى و رێگرتنه له سوکایه‌تى به مرۆڤ، کتێبه‌کانم بۆنى خوێنیان لێدێت، خوێنى ئه‌و ژن و کچانه‌ى رۆژانه به تۆمه‌تى جیاواز ده‌کوژرێن و له‌دواى مردنیشیانه‌وه گۆڕێکیان پێ ڕه‌وا نابینرێت". سارا عومه‌ر یه‌که‌مین نوسه‌رى گه‌نجه که خه‌ڵاتى لۆریاڵى زێڕ‌ینى پێ به‌خشرابێت.
هاوڵاتى ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ -هیومان رایتس وۆچ- ڕاپۆرتێکى بڵاوکردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه، به‌پێى بڕیارى ساڵى 2018ى دادگاى مافه‌کانى مرۆڤی ئه‌وروپا، پێویسته حکومه‌تى تورکیا ده‌ستبه‌جێ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان -هه‌ده‌په- ئازاد بکات. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، رێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ -هیومان رایتس وۆچ- له‌ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ده‌ستگیرکردنى ده‌میرتاش و هه‌شت ئه‌ندام په‌رله‌مانى تر‌ى پارتى دیموکراتى گه‌لان که به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراتیک هه‌ڵبژێردرابون چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌م مانگه‌دا ده‌ستپێکى ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌کانى حکومه‌ت بوو بۆ سه‌ر پارته‌که‌و به‌شێکى فراوانترى هه‌نگاوه سیاسییه‌کانى دادگایى کردنه‌کان و ده‌ستگیرکردنه‌کان بوو که له‌ئه‌نجامى هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى 15 ى 7ى 2016 هاته ئاراوه". هیومان رایتس وۆچ ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که" پێویسته حکومه‌تى تورکیا پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى نوێنه‌رانى دیکه‌ى هه‌ده‌په‌دا بکات له ناویاندا، هاوسه‌رۆکى پارته‌که فیگان یوکسکداغ، که هێشتا دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا بڕیارى له‌سه‌ر دۆسێکه‌ى نه‌داوه." هه‌روه‌ها، هیوو ویله‌مسن به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى ئه‌وروپاو ناوه‌ڕاستى ئاسیاى ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ ده‌ڵێت:"له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردودا حکومه‌تى تورکیا پرۆسه‌ى یاسایى شێواند‌و به‌لاڕێدا برد له‌پێناو مه‌رامه سیاسییه‌کانى خۆیدا بۆ هێشتنه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى وه‌کو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگان یوکسه‌کداغ و نوێنه‌رانى تر‌ى پێشوى هه‌ده‌په له‌زیندان." هاوکات، ئه‌وه‌شى راشیگه‌یاندووه، "حکومه‌تى تورکیا زیندانیکردن‌و ڕێکاره تاوانکاره‌کانى له‌هه‌ڵمه‌تێکى سه‌رکوتکارانه‌دا به‌تایبه‌تى له‌دژى ده‌میرتاش به‌هه‌ڵه به‌کارهێناوه، له‌وانه‌شدا پشتگوێخستنى بڕیارێکى دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا بۆ ئازادکردنى و دانانى تۆمه‌تى بێبنه‌ماى نوێ له‌دژى بۆ هێشتنه‌وه‌ى له‌زیندان". سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش چوارساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیرکرا، پاش ئه‌وه‌ى به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندی به‌ڕێکخراوی تیرۆریستییه‌وه تاوانبار کرا، له‌ساڵى 2018 دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ڕه‌تکرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که‌یسى ده‌میرتاش کراوه به که‌یسێکى سیاسى نه‌ک یاسایى.
هاوڵاتى به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى تورکى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى، ئابوورى تورکیا له داروخان نزیکده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند:"هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌ڵئاوسانى ئابورى وڵاته‌که‌ى بۆ ئه‌و سوده‌یه ده‌گه‌رێنێته‌وه که به‌پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ئیسلامییه‌کان ده‌خرێته سه‌ر پاره‌ى بانکه‌کان". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا، له 18-مین پێشانگاى رێکخراوى پیشه‌ساز و خاوه‌نکارانى سه‌ربه‌خۆ وتارێکى پێشکه‌ش کرد و تێیدا رایگه‌یاند، هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌ڵئاوسانى ئابورى وڵاته‌که‌ى ئه‌و سوده‌یه به‌پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ئیسلامییه‌کان ده‌خرێته سه‌ر پاره‌ى بانکه‌کان. ئه‌ردۆغان باسى له دوه‌م شه‌پۆلى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرد و رایگه‌یاند: "له قۆناغێکدا که شه‌پۆلى دوه‌مى کۆرۆنا ته‌نگى به جیهان هه‌ڵچنیوه، به‌راورد به وڵاتانى دیکه دۆخى ئێمه باشتره". سه‌رۆکیى تورکیا، باسى له‌وه‌ش کرد:" به‌بێ هه‌ڵپه‌ساردن کاره‌کانى به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوازاریش به‌رده‌وام ده‌بن". هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ڕوى ئابورى و دیموکراسییه‌وه تورکیا به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن و رایگه‌یاند: "له ئاماده‌کاریداین بۆ پته‌وکردنى سیاسه‌تى ئابورى وڵاته‌که‌مان، به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئازادییه‌کانمان و باشتر کردنى ژیانى هاوڵاتییانمان". سه‌رۆکیى تورکیا، باسیشى له خراپى سو کرد و رایگه‌یاند: "سو هۆکاره و هه‌ڵاوسانیش ئه‌نجام". هاوکات، سه‌رۆکى تورکیا له‌باره‌ى ده‌ستپێوه‌گرتن و سنوردارکردنى خه‌رجییه‌کانیش ئه‌وه‌ى دوپات کرده‌وه که له یه‌که‌م هه‌نگاودا پێویسته ئه‌و پارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن بهێندرێنه‌وه ناو تورکیا.
هاوڵاتى کاروانێکى سه‌ربازى ئه‌مریکا له هه‌رێمى کوردستانه‌وه چووه رۆژئاڤاى کوردستان که 25 ئوتومبێلى بارهه‌ڵگر بووه. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 18ى تشرینى 2020، سایتى روسیا توده‌ى بڵاویکرده‌وه که کاروانه‌که‌ى ئه‌مریکا له ده‌روازه‌ى وه‌لیدى سنورییه‌وه و له هه‌رێمى کوردستانه‌وه چوه‌ته ناوچه‌ى رومێڵان له رۆژئاڤاى کوردستان. کاروانه‌که له 25 بارهه‌ڵگر پێکهاتبوون ئۆتۆمبیل و موه‌لیده و که‌لوپه‌لى لۆجستى و چه‌ند تانکه‌رێکى تایبه‌ت به سوته‌مه‌نیى فڕۆکه و ئۆتۆمبیلى گولـله‌نه‌بڕى هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مریکا تائێستا سه‌دان بارهه‌ڵگرى له‌رێگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى رۆژئاڤاى کوردستان کردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى نوێى به‌سه‌ر چه‌ندین که‌سایه‌تى و قه‌واره‌ى سه‌ربه ئێران‌دا سه‌پاند و یه‌کێک له‌و دامه‌زراوانه سه‌ربه رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامییه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا ئاشکرایکرد سزا نوێیه‌کان دامه‌زراوه‌ى "موسته‌زعیفانى شۆڕشى ئیسلامی"ى گرتوه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن عه‌لى خامنه‌ئی، رابه‌رى باڵاى ئێران و مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیرى ئاسایش و هه‌واڵگریى ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌روه‌ها سه‌ربارى ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى سه‌ربه خامنه‌ئی، ئیداره‌ى ئه‌مریکا ده‌یان که‌سایه‌تى و قه‌واره‌ى تر‌ى ئێرانى سزا داوه که په‌یوه‌ندییان به که‌رتى کاز و نه‌وت و گواستنه‌وه‌ى ئێرانه‌وه هه‌یه. هاوکات، مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند هه‌ڵمه‌تى ئه‌وپه‌ڕى فشارخستنه‌سه‌ر ئێران ده‌ستیپێکردووه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. پۆمپیۆ راشیگه‌یاند:" نابێت واشنتن خۆى بکات به قوربانیى مه‌رامه ئه‌تۆمییه‌کانى ئێران و ناشبێت واز له سزادانى ئێران بهێنێت".
هاوڵاتى ته‌ڤده‌م ناڕه‌زایى نیشانده‌دات له‌چونى وه‌فدێکى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کوردى سوریا (ئه‌نه‌که‌سه) بۆ تورکیا‌و دیدار‌و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته، هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت:"چاره‌سه‌ر له‌قامیشلۆیه نه‌ک له‌ئه‌نقه‌ره". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى 2020، ئاژانسى فورات بڵاویکرده‌وه که غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ڕایگه‌یاند"چاوپێکه‌وتنى نێوان پارته‌کانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌که‌سه خاوبونه‌ته‌وه". ناوبراو هۆکارى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌که‌سه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که "ئه‌نه‌که‌سه چونه‌ته تورکیا‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکیا کردووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌نه‌که‌سه ئه‌وه قبوڵبکات که چاره‌سه‌ر له‌قامیشلۆیه، نه‌ک له‌ئه‌نقه‌ره". غه‌ریب حه‌سۆ ڕاشیگه‌یاند:"چاوپێکه‌وتنه‌کان بۆ به‌هێزکردنى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى له‌نێوان پارته‌کانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد له‌ڕۆژئاڤا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کوردى سوریا-ئه‌نه‌که‌سه که له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان پێ‌کردبوو، به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى ئه‌نه‌که‌سه له‌به‌رامبه‌ر سیستمى په‌روه‌رده به‌زمانى کوردی‌و سیستمى هاوسه‌رۆکایه‌تیو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر، ئاسته‌نگیان بۆ دروستبووه". هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که وه‌فدێکى ئه‌نه‌که‌سه هه‌فته‌ى ڕابردوو جارێکى تر له‌ئه‌نقه‌ره بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسه تورکه‌کان دانیشتنى ئه‌نجامداوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له عێراق ده‌ستپێکردووه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشکراى کرد ئه‌مریکا هه‌نگاوى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له‌عێراق ده‌ستپێکردووه. وه‌زیرى کاربه‌رێکه‌رى حکومه‌ته‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ له‌سێ رۆژى رابردوودا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که له عێراق و ئه‌فغانستان به‌شێک له سه‌ربازه‌کانیان که‌مده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له عێراق 700 سه‌رباز و له ئه‌فغانستان له‌کۆى پێنج هه‌زار سه‌رباز 2 هه‌زارو 500 سه‌رباز که‌مده‌که‌نه‌وه. کابینه‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ ته‌نها دوو مانگى ماوه‌و دواى سه‌رکه‌وتنى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان، چاوه‌روان ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رووبدات.