هاوڵاتى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ رایگه‌یاند:"ئه‌مریکا به‌ڵێنى به هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) داوه که رێگرى بکه‌ن له هێرشه‌کانى تورکیا و نه‌هێڵن ناوچه‌کانى عه‌ین عیسا و ده‌روبه‌رى داگیر بکرێن". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤى سوریا که ئاژانسى هه‌واڵى میهر ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى بڵاوکردۆته‌وه هاتووه:" ئه‌مریکا به‌ڵێنى به هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات داوه که پارێزگاریان لێ بکه‌ن و نه‌هێڵن تورکیا ناوچه‌ى دیکه‌ى کوردستانى رۆژئاڤا داگیر بکات". له راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه:" ماوه‌یه‌که ناوچه‌کانى عه‌ین عیسا و ده‌وروبه‌رى بووه‌ته جێگه‌ى مه‌به‌ستى سوپاى تورکیا و هێزه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته، به‌ڵام زانیاری‌یان هه‌یه که هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌ڵێنى پاراستنى کورده‌کانیان داوه و رایانگه‌یاندووه که هه‌ندێک ناوچه هێڵى سوورن و تورکیا ناتوانێت داگیرى بکات". چه‌ند هه‌فته‌یه‌که تورکیا چاوى بریوه‌ته ناوچه‌ى عه‌ین عیسا و گونده‌کانى ده‌روبه‌ری، تورکیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و شارۆچکه‌یه و شاڕێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (M4) داگیربکات. شاڕێگه‌ى (M4) ده‌که‌وێته باکوورى خۆرئاواى سوریاوه و درێژییه‌که‌ى ده‌گاته نزیکه‌ى 120 کیلۆمه‌تر، به ناوچه‌کانى (لاکاتیا و سهرقیب)دا تێپه‌ڕده‌بێت و درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته‌وه سنوورى تورکیا. له مانگى تشرینى دووه‌مى 2019 تورکیا‌و میلشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى له‌تۆپباران و هێرشه‌کانیان بۆ گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا‌و شارێگاى (M4) به‌رده‌وامن و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌و به‌پێى میدیاکانى هه‌سه‌ده‌ش بێت تا ئێستا تورکیا یه‌ک بست نه‌یتوانیوه پێشره‌وى بکات.
هاوڵاتى برێت مه‌کگۆرک، دواى دیاریکردنى به به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" بایدن ئه‌و سه‌رکرده‌یه که له‌م ساته‌دا پێویستمانه". برێت مه‌کگۆرک، دواى ئه‌وه‌ى پۆستى به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاى وه‌رگرت په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و له تویتێکدا له هه‌ژمارى خۆى نوسیویهتى:"من له ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوودا مافى خزمه‌تکردنم له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێراودا هه‌بوو ئه‌و سه‌رکرده‌یه که له‌م ساته ڕه‌خنه‌یه‌ى مێژوودا پێویستمانه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" من شانازى ئه‌وه‌م پێده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى تیمه‌که‌ى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا (NSC) بکه‌م به سه‌رۆکایه‌تى جاک سولیڤان له دواى 12 رۆژى دیکه". رۆژى 6ى ئه‌م مانگه ئاشکرا بوو که برێت مه‌کگۆرک که پێشتر نوێنه‌رى باراک ئۆباما، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا بوو بۆ شه‌ڕى داعش وه‌ک به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له کابینه‌ى داهاتووى حکومه‌تى ئه‌مریکا دیاریکراوه و جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا متمانه‌یه‌کى به‌هێزى پێى هه‌یه بۆ راپه‌راندنى ئه‌و ئه‌رکه‌ى خستویه‌ته ئه‌ستۆى مه‌کگۆرک.
هاوڵاتى به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئاواره‌کانى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باکورى رۆژئاڤاى کوردستان و کوڕه‌که‌ى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه له‌به‌شى چواره‌مى کامپى "هۆڵ" کوژران. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو له به‌شى چواره‌مى که‌مى هۆڵ ده‌ستدرێژى گوللـه‌یان له حه‌مه‌د ساڵح حه‌دید به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئاواره‌کان له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتى رۆژئاڤا و کوڕه‌که‌ى کردووه، به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌دواى روداوه‌که‌دا هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ گه‌ڕان و پشکنینیان به‌دواى چه‌کداره نه‌ناسراوه‌کان ئه‌نجامداوه، روبه‌ڕو بونه‌وه دروستبوه، له‌ئه‌نجامیشدا کارمه‌ندێکى هێزه‌کانى ناوخۆ برینداربوه. حه‌مه‌د ساڵح حه‌دید پێشتر سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات بوو بۆ دۆسیه‌ى ئاواره‌کان، ئه‌رکه‌که‌ى چاودێریکردن و ئاسانکارى بوو بۆ کاروبارى ئاواره سورییه‌کانى ناو که‌مپى هۆڵ. ڕۆژى پێنجشه‌ممه هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ ته‌رمى په‌نابه‌رێکى به نه‌ته‌وه عێراقییان دۆزییه‌وه و دوو فیشه‌کیان به سه‌ریه‌وه ناوه ، له به‌شى دوه‌مى که‌مپى " هۆل " دا . کامپى هۆڵ یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین که‌مپه‌کانى نیشته‌جێبون و که‌سوکار و خێزانى ئه‌ندامانى رێکخراوى چه‌کدارى داعش له باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، زیاتر له شه‌ست هه‌زار هاوڵاتى سورى و بیانى تێدا نیشته‌جێیه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌هۆى تێوه‌گلانى له مافه‌کانى مرۆڤ و توندوتیژى به‌رامبه‌ر بهخۆپیشاندهران، فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى خراوه‌ته نێو لیستى سزاکانه‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" به‌هۆى تێوه‌گلانى له پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانى خۆپیشانده‌رانى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى 2019 بڕیاردرا فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و راوێژکارى پێشوى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بخرێته لیستى سزاکانه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه له روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ چالاکوانان و ئه‌و که‌سانه‌ى داکۆکى له هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌رانه بۆ عێراق ده‌که‌ن. فه‌لاح فه‌یسه‌ڵ فه‌هاده ناسراو به فالح فه‌یاز له ساڵى 1956 له شارى بابل له‌دایکبوه، دامه‌زرێنه‌رى جوڵانه‌وه‌ى عه‌تایه، پێشتریش پۆستى سه‌رۆک و راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وه‌رگرتووه.
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌سه‌ر دووباره داڕشتنه‌وه و کاراکردنى یاساى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ ده‌کرێت ئاماده‌کارى پێویستیان بۆ کردووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاند:" که‌مپ و سه‌نته‌رى ڕاهێنان هه‌یه و ده‌توانین به‌رده‌وامى به مه‌شق و راهێنانه‌کان له زستانیشدا بده‌ین ئه‌گه‌ر یاساى سه‌ربازى زۆره‌ملێ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندبکرێت که ئه‌و یاسایه گرنگه بۆ پێکه‌وه‌ژیانى گه‌نجان له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێکهاته جیاوازه‌کان و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سودى ئابورى ده‌بێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" یاساى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ وه‌ک زانستێک له‌هه‌مو وڵاتاندا بونى هه‌یه، چونکه گه‌نجان پێویستیان به بنیاتنانه‌وه و بهرزکرددنهوهى ئاستیان هه‌یه، تاببنه جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ سوپا، مه‌رجیش نییه ماوه‌ى دامه‌زراندن 3 (سێ) ساڵ یان به‌هه‌مان مه‌رجه‌کانى پێشوو سیستمه‌که دابنرێته‌وه، به‌ڵکو ده‌توانرێت به‌ماوه‌یه‌کى که‌متریش مه‌شق و راهێنانه‌کان بکرێن". دواى رووخانى رژێمى سه‌دام له ساڵى 2003 دا پۆڵ بریمه‌ر، حاکمى مه‌ده‌نى ئه‌وکاتى عێراق ئه‌و یاساى زۆره ملێى سه‌ربازییه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه که رژێمه‌که‌ى سه‌دام جێبه‌جێیان ده‌کرد.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌رنامه‌یه‌ک بۆ زیادکردنى سود و قازانجه‌کان له رێکاره‌کانى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار راده‌گه‌یه‌نێت و له هه‌فته‌ى داهاتوشدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رفراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ساز ده‌کات بۆ پشتیوانى له هه‌ژار و کهمدهرامهتانى وڵات. له راگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که هه‌ندێک رێکار بۆ زیادکردنى کاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌کانى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار ده‌گیرێنه به‌ر، که به‌هۆى هه‌ستیاریى بابه‌ته‌کان ناتوانرێت ئاشکرا بکرێن. وه‌زاره‌تى دارایى عێراق راشیگه‌یاندووه، هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوان له‌گه‌ڵ ئابووریناسان رێک ده‌خات و سیاسه‌تى خۆى بۆ زیادکردنى کاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌کانى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار داده‌ڕێژێت. هه‌روه‌ک له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تى دارایى هیواخوازه کۆبوونه‌وه فراوانه‌که هاوکات بێ له‌گه‌ڵ گفتوگۆکانى په‌رله‌مانى عێراق بۆ په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2021. مانگى رابردوو بانکى ناوه‌ندیى عێراق بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دیناریدا ئه‌وه‌ش له پێناو زاڵبوون به سه‌ر قه‌یرانى دارایى و کورتهێنانى بودجه‌دا.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، رۆژى شه‌ممه په‌رله‌مان بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و تاوتوێکردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق کۆده‌بێته‌وه و بانگهێشتى په‌رله‌مانتاران ده‌که‌ن بۆ کۆبونه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى کانونى دووه‌مى 2021 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که‌وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه باس له‌وه‌کراوه، کاتژمێر 5:00ـى ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه (9ـى کانونى دوه‌م) په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق کۆده‌بێته‌وه. پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق به 150 ترلیۆن دینار دیاریکراوه (نزیکه‌ى 103.4 ملیار دۆلار)، له‌و رێژه‌یه‌ش 70 تریلیۆن دینار (48.2 ملیار دۆلار) کورتهێنانى هه‌یه که‌ده‌کاته 46.6% کۆى بودجه. په‌رله‌مانى عێراق ماوه‌ى مانگێک ماوه‌ى دانیشتنه‌کانى درێژکردوه‌ته‌وه له‌پێناوى په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021، بڕیاره په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى مانگێکدا پڕۆژه‌ى بودجه پهسهندهکات
هاوڵاتى جۆ بایدن، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا پۆستى به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقیا ده‌داته برێت مه‌کگۆرک، نێرده‌ى پێشووى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به داعش. به‌پێى رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى ئه‌مریکی، له چوارچێوه‌ى پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى و دیاریکردنى به‌رپرسه باڵاکانى کۆشکى سپی، جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا بڕیاریداوه برێت مه‌کگۆرگ وه‌ک به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقیا دیاریبکات. پێشتر، برێت مه‌کگۆرگ له‌لایه‌ن باراک ئۆباما سه‌رۆکى پێشووترى ئه‌مریکاوه وه‌ک نێرده‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش دیاری‌کرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى دۆناڵد تره‌مپ بۆ کۆشکى سپى دواى ماوه‌یه‌ک له‌کاره‌که‌ى دوورخرایه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 12 که‌سایه‌تى و لایه‌نى ئێرانی‌دا سه‌پاند که ده‌ستیان له‌به‌رهه‌مهێنانى مادده کانزاییه‌کاندا هه‌بووه، کۆمپانیایه‌کى چینی به‌تۆمه‌تى فرۆشتنى مادده‌ى کانزایى به‌تاران خسته لیستى سزادراوانه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021، میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویانکرده‌وه که وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 12 که‌سایه‌تى و لایه‌نى ئێرانی‌دا سه‌پاند که ده‌ستیان له‌به‌رهه‌مهێنانى مادده کانزاییه‌کانى ستیل و جۆره‌کانى دیکه‌دا هه‌بوه، له‌گه‌ڵ سێ کۆمپانیاى تایبه‌ت به‌ده‌رهێنان و بازرگانیکردن به‌مادده کانزاییه‌کان. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکادا نوسینگه‌ى چاودێرى کاروباره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى چین (OFAC) کۆمپانیایه‌کى بۆ دابینکردنى گرافیت بۆ ئێران ده‌ستنیشانکردوه و ئه‌مریکا ئه‌و دامهزراوهیهشى سزاداوه. هاوکات ئه‌و کۆمانیایانهى تایبه‌ت بازرگانى مادده کانزاییه‌کان سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى دابینکردنى داهاتن بۆ ئێران بۆیه خراونه‌ته ناو لیستى سزادراوانه‌وه.
هاوڵاتى ئاسایشى ژن، سه‌ر به‌هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) ژنێکى ڕفێندراویان له شارۆچکه‌ى بسێرا له دێره‌زوور، له چنگى چه‌کدارانى داعش ڕزگار کرد و ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدیى هه‌رێمى جزیره‌یان کرده‌وه. ژنێکى ئێزدى به ناوى عاسیمه جاسم خدر، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، که ساڵى 2014 له لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه له شه‌نگال ڕفێندراوبوو، له‌لایه‌ن داعشێکهوه له شارۆچکه‌ى به‌سێرا له دێره‌زۆر به دیل گیرابوو. پاش ئه‌وه‌ی، که هه‌رێمى دێره‌زوور له لایه‌ن شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له ده‌ستى چه‌کدارانى داعش ڕزگار کرا و دواى ئه‌وه‌ى عاسیمه ده‌بیسێت، ئه‌و ژنه ڕفێندراوانه‌ى ئێزدى که له شه‌نگال له لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه ڕفێندراون، ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدى ده‌کرێن، ئه‌ویش له به‌سێرا هه‌ڵدێت و خۆى ده‌گه‌یه‌نێته هێزه‌کانى ئاسایشى ژنانى سه‌ر به‌هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له حه‌سه‌که. ئاسایشى ژنان له حه‌سه‌که، عاسیمه جاسمیان ڕاده‌ستى ماڵى ئێزدییان کرد له هه‌رێمى جزیره، ماڵى ئێزدییانى هه‌رێمى جزیره به ئاژانسى هاوارى ڕاگه‌یاندووه که عاسیمه خدر، له شارۆچکه‌ى بهسێره له ده‌ستى چه‌کدارانى داعش له بارودۆخێکى زۆر دژوار‌دا ژیاوه و دۆخى ته‌ندروستیى و لایه‌نى ده‌روونیى باش نییه، ماڵى ئێزدییان سوپاسى ئاسایشى ژنیان کردووه بۆ ڕزگارکردنى عاسیمه خدر.
هاوڵاتى پنتاگۆن ڕایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێرانه‌وه، که‌شتییه فڕۆکه ههڵگرهکهى ئه‌مریکا له ئاوه‌کانى که‌نداو ده‌مێنێته‌وه. ڕۆژنامه‌ى نیۆرک تایمزى ئه‌مریکیى هه‌فته‌ى رابردوو بڵاویکرده‌وه، که‌شتیى فڕۆکه هه‌ڵگرى “نیمیتز”، ده‌گه‌ڕێته‌وه بنکه‌ى سه‌ره‌کیى خۆى له ئه‌مریکا، به‌ڵام کریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و که‌شتییه‌ى ڕه‌تکرده‌وه. میله‌ر، هۆکارى مانه‌وه‌ى که‌شتییه‌که‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران له‌سه‌ر تره‌مپ و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئه‌مریکا. که‌شتى فڕۆکهههڵگرى “نیمیتز” له‌مانگى تشرینى دوه‌مى ساڵى ڕابردوه‌وه، نێردراوه‌ته ئاوه‌کانى که‌نداو و چاودێریى جوڵه‌ى هێزه‌کان له ناوچه‌که‌دا ده‌کات.
هاوڵاتى نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى روسیا بۆ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ڤیهنناى پایته‌ختى نه‌مسا رایگه‌یاند، بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بوو. میخائیل ئۆلیانۆف له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: "بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بو، له‌مدواییانه‌دا له‌ژێر رۆشنایى یاسادا له په‌رله‌مانى ئێران خوێندنه‌وه‌ى بۆ کراوه و په‌سه‌ندکراوه، بابه‌تى سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ئاساییکردنهوهیهکى گونجاو‌دا ده‌کرێت پێداچونه‌وه‌ى پێدا بکرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"روسیا رازى نیه به ڕه‌تکردنه‌وه‌ى تاران له پابه‌ندبونى له‌ژێر سایه‌ى پلانێکى کارى ته‌واوه‌تى هاوبه‌شدا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌کان". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هیچ شتێک نییه که له‌ئێستادا ئه‌نجام بدرێت، به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران ته‌واو شه‌فاف و به‌جێیه، پێویسته تیشکبخاته سه‌ر جێبه‌جێکردنى ته‌واوى جێبه‌جێکردنى رێکه‌وتننامه‌که‌ی. حکومه‌تى ئێران رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى وڵاته‌که‌یان پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% له وێستگه‌ى فۆردۆ به‌رزده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حکومه‌ت باوه‌ڕى وایه، "بڕیاره‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات‌دا نیه، به‌ڵام پابه‌نده به‌جێبه‌جێکردنى یاساکانى په‌رله‌مان".
هاوڵاتى وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاند هەر كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 60 دۆلار، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە، دابەزاندنی بەهای دینار كاتییە، هه‌روه‌ها رێكخراوی ئۆپیكیش دەیەوێت بڕیار لەسەر زیادکردنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ نێو بازاڕەکانی جیهان بدات. فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم راگەیاند بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عيراق و لە ماوەی رابردوودا چەند توێژینەوەیەك ئەنجام دراوە لەبارەی چۆنێتی جێگیركردنی بەهای دیناری عيراقی و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە. وتیشی: "دابەزاندنی بەهای دینار كاتییە و نزیكەی 68 ملیار دۆلاریش لە بانكی ناوەندی عيراق هەیە، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە 2021 دا بەرزببێتەوە، هەر كاتێكیش نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 60 دۆلار، راستەوخۆ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە و نرخی كاڵا و شتومەكیش دادەبەزێت". رێكخراوه‌كانی نه‌وتیش به‌ده‌رنین له ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له نرخی نه‌وتدا، كه زۆرجار بارودۆخی سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاو كاریگه‌رییه‌كی زۆردهخاته سه‌ر ئه‌و رێكخراوانه یاخود ئه‌و كۆمپانیانه‌ی نه‌وت ده‌فرۆشن كاتێك رێکخراوی ئۆپێک، دەیەوێت بڕیار لەسەر زیادکردنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ نێو بازاڕەکانی جیهان بدات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەسدا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو زیادکردنە دەدرێت. به‌پێی خشته‌ی بلومبێرك ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 53.1 دۆلار و نه‌وتی ته‌كساسیش 49.59 دۆلاره، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌رز بێته‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خسته سه‌ر بازاڕی جیهان و به‌ڕاده‌یه‌ك بازاڕی جیهانی تووشی داڕمانێكی ئابوری كرد. هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش بەهۆی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێکە. رێکخراوی ئۆپێک پێشتر رایگەیاندبوو، بەرهەمهێنانی ڤاکسین هیوایەکی دروستکردووە بۆ زیادکردنی ئەو نەوتەی رۆژانە دەخرێتە بازاڕەکانەوە. زۆربه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و بۆرسه جیهانیه‌كان هیوایه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه به به‌رزبونه‌وه‌ی ئابووری به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆناو به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین، بانكه‌كانیش به‌ده‌رنین له‌و چاوه‌ڕوانیه هه‌روه‌ها پێشبینی دۆخه‌كه‌شیان كردووه كاتێك، بانکی جیهانی پێیوایە ئەمساڵ ئابووریی جیهان بە رێژەی 4.4% بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێشبینییەکانی ئۆپێک بەم جۆرەن، تا کۆتایی 2021 خواست لەسەر نەوت بگاتە 95 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بەمەش ئەندامانی ئۆپێک بتوانن پێنج ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد لە بڕی رۆژانەی 2020 هەناردە بکەن، وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێکیش دەیانەوێت ئەمساڵ رۆژانە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر هەناردە بکەن. سه‌ره‌ڕای كه‌مبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌ندێك وڵات، به‌ڵام له چه‌ند وڵاتێكیش ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی جیاواز كه تێیدا كۆرۆنا خاسیه‌ت و شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێیوایە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو دووبارە بووەتە هۆی داخستنی بەشێک لە بازاڕەکان، ئەمەش لەوانەیە خواست لەسەر نەوت کەمبکاتەوە. بەڵام ئۆپێک هیوای لەدەستنەداوە، 13 ئەندامی ئەو رێکخراوە بە سەرکردایەتیی سعودیە و شەش وڵاتی دیکە لە چوارچێوەی ئۆپێک پڵەسدا بە سەرکردایەتیی رووسیا، رازیبوون بەوەی سەرەتای هەر مانگێک کۆبوونەوە سەبارەت بە داهاتووی نەوت و زیادکردنی بەرهەم بەڕێوەببەن. ئەمە لە کاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندووە، چەندین وڵات و سعودیە بە تایبەتی بە هۆشدارییەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی شوبات دەڕوانن، بە جۆرێک رووسیا رایگەیاندووە، ئەگەری هەیە ئۆپێك پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە 500 هەزار بەرمیل دیکە نەوت کەمبکاتەوە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوێنێ له بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به 51 دۆلار و 80 سه‌نته، هاوكات بهرمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 48 دۆلار و 52 سه‌نته. هاوکات مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عيراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاندووه: "دەکرێت کورتهێنانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 بە چەندین بڕگەی خودی بودجەکە پڕبکرێتەوە، وەک زیادبوونی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، کە دەبنە جێگرەوەی قەرزکردن"، پێشبینیشی کردووە کە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 65 دۆلار بەرزببێتەوە، "ئەوەش بەهۆی لابردنی کۆتەکان لەسەر گواستنەوە لە ئەنجامی کەمبوونی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان".
هاوڵاتى وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند به‌غدا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردوه و ده‌بێت به‌غدا شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رج بكات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانونی دووه‌می 2020، د.به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و دوای كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا. له‌لای خۆیه‌وه شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه، دەبێت عێراق شایستە داراییەكانی پێشمەرگە بدات، چونكه بەگوێرەی دەستور پێشمەرگە لە سیستەمی بەرگری عێرادایه و وتی "عێراق ستەمێكی گەورەی لە پێشمەرگە كردووە". له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا د.به‌شیر حه‌داد ڕایگه‌یاند، لەسەر ناوچە جێناكۆكەكان و شایستە داراییەكانی و وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد، وتیشی لەبەر نەبونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكاندا، سوپای عێراق پشتیوانیی لایەنی دیكەی كردووە . جێگره كورده‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی "ئەوە حكومەتی عێراق نیە بەڵكو هەندێك لایەنن كه نایانەوێت ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم بكرێت."
