کۆشکی سپی رایگەیاند ئێران ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی رادەستی روسیا کردوە و کۆماری ئیسلامی رەتی دەکاتەوە بوبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی کەنداوە. جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند؛ مۆسکۆ و تاران سەرقاڵی بەرفراوانکردنی ئاستی هاوکارییە سەربازییەکانیانن و ئێران لە مانگی ئابی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (خۆکوژ)ی رادەستی روسیا کردەوە. کیربی وتوشیەتی: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە رێگریی و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکان لە گەروی هورمز بوەتە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی کەنداو. لە بەرامبەر لێدوانی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی زیاترین سنوری ئاویی لە کەنداو هەیە و پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە. کەنعانی وتویەتی: لێدوان و تۆمەتی دوبارەکانی واشنتۆن بۆ تاران نوێ نییە و ئەمریکا دەیان ساڵە بە سیاسەتی دەستوەردان و تێکدەرانە زیانی بە ئاسایشی کەنداو گەیاندوە. لە ماوەی رابردودا ئێران دەستی گرت بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز و ئەوەش کاردانەوەی ئەمریکای لێکەوتەوە.
هاوڵاتی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رەتكردنەوەی داواكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمەوە سەبارەت بەگرێبەستەكانی نەوت دورە لەڕاستیەوە، "نە هیچ كۆبونەوە و داوایەكی وا كراوە". سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "چهند سهرچاوهیهکی ههواڵی عێراقی و ههرێمی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە کە گوایه ههفتهی رابردوو سهرۆکی ههرێمی کوردستان له کۆبوونهوهیهکدا داوایهکی سهرۆکوهزیرانی عێراقی بۆ ئاشکراکردنی وردهکاریی گرێبهستهکانی نهوتی ههرێمی کوردستان رهتکردووهتهوه." وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سهرلهبهری ههواڵهکه ههڵبهستراو و دووره له راستی. هیچ کۆبوونهوه و داوایهکی وا نەکراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوهیی له گرێبهستهکانی نهوتی ههرێمی کوردستاندا ههیه." دەقی روونکردنەوەکەی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان چهند سهرچاوهیهکی ههواڵی عێراقی و ههرێمی کوردستان بڵاویانکردهوهتهوه گوایه کۆتایی ههفتهی ڕابردوو بهڕێز سهرۆکی ههرێمی کوردستان له کۆبوونهوهیهکدا داوایهکی بهڕێز سهرۆک وهزیرانی عێراقی فیدراڵی ڕهتکردووهتهوه بۆ ئاشکراکردنی وردهکاریی گرێبهستهکانی نهوتی ههرێمی کوردستان! لێرهوه ڕوونی دهکهینهوه که سهرلهبهری ههواڵهکه ههڵبهستراو و دووره له ڕاستی. نه هیچ کۆبوونهوه و داوایهکی وا کراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوهیی له گرێبهستهکانی نهوتی ههرێمی کوردستاندا ههیه. ڕاگهیاندنی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان
هاوڵاتی ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە ٢٣ شاری باکوری کوردستان ٣٢٠ هەزار دەنگی هەژمار نەکردووە. شار بە شاری ئەو دەنگدانی هەژمار نەکراون بەم شێوەیەیە: ئامەد ژمارەی دەنگەکان: ٩٦٥ هەزار و ٧٥٣ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٩٢٥ هەزار و ٣ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٤٠ هەزار و ٧٥٠ ئێلح ژمارەی دەنگەکان: ٣٤٩ هەزار و ١٦٣ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٣٣٤ هەزار و ٨٤٥ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ١٤ هەزار و ٣١٨ شڕنەخ ژمارەی دەنگەکان: ٢٨٣ هەزار و ٤٢ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٢٧٣ هەزار و ٤٤٩ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٩ هەزار و ٥٩٣ مێردین ژمارەی دەنگەکان: ٤٦٢ هەزار و ٤٨٤ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٤٤٦ هەزار و ٢٣٤ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ١٦ هەزار و ٣٥٠ جۆلەمێرگ ژمارەی دەنگەکان: ١٦٠ هەزار و ٢٢٠ دەنگە هەژمارکراوەکان: ١٥٣ هەزار و ١٧٦ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٧ هەزار و ٤٤ وان ژمارەی دەنگەکان: ٥٧٢ هەزار و ٩٠٧ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٥٤٥ هەزار و ٩١٥ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٢٦ هەزار و ٩٩٢ سێرت ژمارەی دەنگەکان: ١٧٣ هەزار و ٢٧٨ دەنگە هەژمارکراوەکان: ١٦٥ هەزار و ٢٨٠ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٧ هەزار و ٩٩٨ دێرسم ژمارەی دەنگەکان: ٥٩ هەزار و ٢٨ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٥٧ هەزار و ٨٠٢ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: هەزار و ٢٢٦ ئەردەخان ژمارەی دەنگەکان: ٥٨ هەزار و ١١٩ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٥٥ هەزار و ٦٤٣ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٢ هەزار و ٤٧٦ قەرس ژمارەی دەنگەکان: ١٥١ هەزار و ٨٤٦ دەنگە هەژمارکراوەکان: ١٤٥ هەزار و ٧٢٠ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٦ هەزار و ١٢٦ ئاگری ژمارەی دەنگەکان: ٢٣٠ هەزار و ٤٤٠ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٢١٨ هەزار و ٩٩٨ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ١١ هەزار و ٤٤٢ ئیدر ژمارەی دەنگەکان: ١٠٩ هەزار و ١٦٨ دەنگە هەژمارکراوەکان: ١٠٤ هەزار و ٨٨٥ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٤ هەزار و ٢٨٣ موش ژمارەی دەنگەکان: ١٩٥ هەزار و ٤٧٨ دەنگە هەژمارکراوەکان: ١٨٨ هەزار و ٢١٢ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٧ هەزار و ٢٦٦ بەدلیس ژمارەی دەنگەکان: ١٨٥ هەزار و ١١٨ دەنگە هەژمارکراوەکان: ١١٧٧ هەزار و ٥٩٦ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٧ هەزار و ٥٢٢ روحا ژمارەی دەنگەکان: ملیۆنێک و ٢٩ هەزار و ٨٦٦ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٩٨٦ هەزار و ٥٢٦ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٤٣ هەزار و ٣٤٠ سەمسور ژمارەی دەنگەکان: ٣٣٧ هەزار و ٤٠ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٣٢٤ هەزار و ٦٢٤ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ١٢ هەزار و ٤١٦ چەولگ ژمارەی دەنگەکان: ١٥٦ هەزار و ٨٧٧ دەنگە هەژمارکراوەکان: ١٤٩ هەزار و ٣٣٣ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٧ هەزار و ٥٤٤ ئەرزەڕۆم ژمارەی دەنگەکان: ٤٥٣ هەزار و ٩٣٣ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٤٤٣ هەزار و ١٧٠ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ١٠ هەزار و ٧٦٣ ئەرزینگان ژمارەی دەنگەکان: ١٥٨ هەزار و ٦٩٣ دەنگە هەژمارکراوەکان: ١١٥٥ هەزار و ٩٧٤ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٢ هەزار و ٧١٩ دیلۆک ژمارەی دەنگەکان: ملیۆنێک و ٢٠٣ هەزار و ٩٨ دەنگە هەژمارکراوەکان: ملیۆنێک و ١٦٩ هەزار و ٥٢٤ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٣٣ هەزار و ٥٦٦ مەڕەش ژمارەی دەنگەکان: ٦٦٣ هەزار و ٧٨١ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٦٤٧ هەزار و ٧٢٢ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ١٦ هەزار و ٥٩ مەڵەتی ژمارەی دەنگەکان: ٤٤٧ هەزار و ٧٨٦ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٤٣٨ هەزار و ٨٤٠ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٨ هەزار و ٩٤٦ خارپێت ژمارەی دەنگەکان: ٣٨١ هەزار و ٣٨٠ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٣٦٧ هەزار و ٨١٦ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ١٣ هەزار و ٥٦٤ سێواس ژمارەی دەنگەکان: ٤٢٤ هەزار و ٣٣٨ دەنگە هەژمارکراوەکان: ٤١٧ هەزار و ٢٢٠ دەنگە هەژمارنەکراوەکان: ٧ هەزار و ١١٨
هاوڵاتی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوکردوەتەوە بە لەسەر کار لادانی 25 بەڕێوەبەری گشتی لە چەند پارێزگایەکی عێراق. بەگوێرەی نوسراوێكی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بە ڕەزامەندی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ، بڕیار دراوە بەكۆتاییهێنان بە ڕاسپاردنی 25 بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت و دامودەزگا حكومی و كۆمپانیاكان. ئەم فەرمانە ئیداریە لەگەڵ بڕیارەكەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران دێت، لە كۆبونەوەكەیدا كە لە 2ی ئایاردا بەڕێوەچو، پاكێجێكی فراوانی بڕیارەكانی چاكسازی كە بریتی بو لە پەسەندكردنی دورخستنەوەی نزیكەی 60 بەرپرس بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاجیاكان، وەك بەشێك لەوەی كە بە یەكەم قۆناغی پرۆسەی گۆڕانكاری گشتگیر لە پۆستەكانی بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە وڵاتەكەدا ئەنجامدەدرێت.
هاوڵاتی لەم شارانەی باکوری کوردستان و تورکیا دەنگی ئاکەپە کەمی کردووە لە خارپێت، ئەرزەڕۆم، روحا، دیلۆک و بەدلیس دەنگی دەسەڵات کەمی کردووە. لە شارەکانی سەر دەریای رەش دەنگی ئاکەپە ١٠٪ کەمی کردووە. لە ریزە کە شاری ئەردۆغانە، بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ دەنگی ئاکەپە کەمی کردووە. لە ئەرزەرۆم دەنگی ئاکەپە لە ٥٤.٨٨٪ەوە بۆ ٤٣.٢٦٪ کەمی کردووە. لە خارپێت لە ٥٤.٦٣ەوە بۆ ٤٠.٢٤، لە روحا لە ٥٢.٧٪ەوە بۆ ٤٢.٩٩٪، لە دیلۆک لە ٥١.٤٥٪ەوە بۆ ٤٤.٩٣٪ و لە بەدلیس لە ٤٤.٧٧٪ەوە بۆ ٣٧.١٤٪ کەمی کردووە. دەنگی ئاکەپە بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە مەڕەش لە ٥٨.٥٤٪ەوە بۆ ٤٧.٧٠٪، لە کۆنیاش لە ٥٩.٥١٪ەوە بۆ ٤٨.١٤٪ کەمی کردووە. دەنگی ئاکەپە لە ئەستەنبوڵ ٤٢.٧٪ەوە بۆ ٣٦.٢٪ و لە ئەنقەرە لە ٤٠.٢٪ەوە بۆ ٣٢.٦٪ دابەزیوە. لە سینۆپ ئاکەپە بەگوێرەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨، ١٣٪ دەنگەکانی کەمی کردووە.
ئێران لە روی بەخشینی ئەندامانی جەستەوە دەبێتە یەکەم وڵاتی کیشوەری ئاسایا و ئەنجومەنی بەخشینی ئەندامانی جەستە رایدەگەیەنێت لە 20 ساڵدا، بەخشینی جەستە زۆر زیادی کردوە. ئەنجومەنی بەخشینی ئەندامانی جەستەی ئێرانییەکان بڵاوی کردەوە؛ نزیکەی نۆ هەزار کەس بە بەخشینی ئەندامانی جەستەیان لە ئێران بونەتە هۆی رزگارکردنی گیانی 70 هەزار کەس . ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ رێژەی بەخشینی ئەندامانی جەستە لە 20 ساڵی رابردو لە ئێران زیاتر لە 70 هێندە زیادی کردوە بەوەش بوەتە یەکەم وڵاتی نێو ریزبەندنی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا کە زیاترین کەس ئەندامی جەستەیان بەخشیوە. ئەو ئەنجومەنە داوای لە دانیشتوانی ئێران کردوە کە ناوی خۆیان بۆ بەخشینی جەستە تۆمار بکەن و بۆ ئەوەی لە ئەگەری توشبون بە هەر روداوێکی نەخوازراو کە دەبێتە هۆی مەرگیان بتوانن جەستەیان ببەخشن و ژیان بۆ کەسانی دیکە بگەڕێننەوە. لە سیستمی تەندروستی ئێراندا ئەو کەسانەی هەڵگری باج و ناسنامەی بەخشینی ئەندامانی جەستەن ئەگەر لە هەر روداوێکدا توشی مەرگی نەخوازراو ببنەوە ئەندامانی جەستەیان دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە چاندنەوەی (دڵ، گورچیکە، جگەر، چاو، سییەکان و ریخۆڵە) و ئەندامانی دیکەی جستە هەیە.
شەقامێکی شاری ڤیەننا-ی پایتەختی نەمسا دەکرێت بە ناوی (ژینا ئەمینی) و ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانیی ئەو شارە و پارتی سۆسیال دیموکراتی وڵاتەکە (NEOS) پشتیوانیی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی کورد دەردەبڕن و دەڵێن پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەکەن. رۆژنامەی (کوریەر) چاپی نەمسا ئەمڕۆ دوشەممە بڵاوی کردەوە؛ شارەوانیی پایتەخت بڕیاریداوە کە وەک پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ڤیەننا بۆ ژینا ئەمینی بگۆڕێت و بڕیارە لە پەرلەمانی وڵاتەکەش گەڵاڵەیک بۆ پشتیوانیی لەو ناڕەزایەتییانە بخرێتە دەنگدانەوە. رۆژنامەکە نوسیویەتی: ناوی ژینا وەک لە کێلی گۆڕەکەیدا بۆ یەکەمجار نوسرا، ئێستا بوەتە رەمەزی تێکۆشان بۆ ئازادی و دیموکراسی . کوریەر ئاماژەی بەوە کردوە ؛ جیاوازیی مامەڵەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دژی نەتەوەی کورد وای کرد ژینا ناوی بە مەهسا لە ناسنامەکەیدا تۆمار بکرێت. مارینا هانکە، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی ڤەیننا رایگەیاندوە؛ وەک پشتیوانیی و هاوسەۆزییەک، پایتەختی نەمسا دەیەوێت شەقامێک بۆ هەمیشە بکات بە ناوی ژینا ئەمینی. پێشتر لە ئەمریکا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا وەک پشتیوانییەک بۆ ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران ژمارەیەک شەقام و کۆڵان کراون بە ناوی ژینا ئەمینی و وێنەکانی لەسەر ژمارەیەک دیواری شارە گەورەکانی وەک نیویۆرک و واشنتۆن کێشراونەتەوە.
هاوڵاتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەی تورکیا بە فەرمی رایگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا چووەتە خولی دووەمەوە کە بڕیارە لە ٢٨ی مانگ ئەنجام بدرێت. ئەحمەد یەنەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی چووە خولی دووەم و وتی، "28ی ئەم مانگە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوە دەچێت." ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوەکرد، ئەردۆغان ٤٩.٢١٪، کلچدارئۆغلۆ ٤٤.٨٨٪ و سینان ئۆغان ٥.١٧٪ی دەنگەکانیان بە دەست هێناوە. دوێنێ ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوە چوو و بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، ئاکەپە ٢٦٧ کورسی پەرلەمان، جەهەپە ١٦٨ کورسی، مەهەپە ٥٠ کورسی، پارتی باش ٤٤ کورسی، پارتی چەپی سەوز ٦٣ کورسی، پارتی رەفاحی نوێ چوار کورسی و پارتی کرێکارانی تورکیا چوار کورسی پەرلەمانیان بەدەست هێناوە.
هاوڵاتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لەم شارانەدا پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد و ئامارەکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە: ئامەد؛ پارتی چەپی سەوز لە ئامەد سەدا ٦٣ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و ٨ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کردووە. وان؛ پارتی چەپی سەوز لە وان بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٥ی دەنگەکان ٥ پەرلەمانتاری بە دەستهێناوە. ڕحا ؛ پارتی چەپی سەوز لە ڕحا بە بەدەستهێنانی سەدا ٢٦ی دەنگەکان ٤ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. مێردین ؛ پارتی چەپی سەوز لە مێردین بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٥ی دەنگەکان ٤ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. جۆلەمێرگ ؛ وەک چاوەڕوان دەکرا پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ هەر ٣ پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە بە تەنها خۆی بەدەستهێنا. ئیدر؛ پارتی چەپی سەوز بە بەدەستهێنانی سەدا ٤٥ی دەنگەکانی ئیدر ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. شرنەخ ؛ پارتی چەپی سەوز لە شرنەخ ٣ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان لە ئەنقەرە کرد. ئێلح؛ پارتی چەپی سەوز لە ئێلح بە سەدا ٦٠ی دەنگەکان لە کۆی ٥ پەرلەمانتار ٤ پەرلەمانتاری ئەو پارێزگایە ڕەوانەی پەرلەمان کرد. سێرت؛ پارتی چەپی سەوز لە سێرت پەرلەمانتارێکی لە دەستدا و بە بەدەستهێنانی نزیکەی سەدا ٥٠ی دەنگەکان ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. بەدلیس؛ پارتی چەپی سەوز بەراورد بە خولی پێشوو لە بەدلیس پەرلەمانتارێکی زیاتری بە دەستهێنا و بە بەدەستهێنانی نزیکەی سەدا ٤٠ی دەنگەکان ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. مووش؛ پارتی چەپی سەوز لە موش نزیکەی لە سەدا ٥٠ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. دێرسیم ؛ پارتی چەپی سەوز لە دێرسیم لە سەدا ٤٤ ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. چەولیگ؛ پارتی چەپی سەوز لە چەولیگ سەدا ٢٥ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. ئاگری ؛ پارتی چەپی سەوز لە سەدا ٥٥ ی دەنگەکانی لە ئاگری بەدەستهێنا. لە ئەنجامدا ٣ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. قەرس؛ پارتی چەپی سەوز لە قەرس بە بەدەستهێنانی سەدا ٢٨ ی دەنگەکان بوو بە یەکەمی ئەو پارێزگایە و دەنگەکانی لە دەنگی هەموو لایەنەکانی تر زیاتر بوون و لە ئەنجامدا ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. ئەرزرۆم ؛ پارتی چەپی سەوز لە ئەرزرۆم بە بەدەستهێنانی سەدا ١٠ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. دیلۆک؛ پارتی چەپی سەوز بە بەدەستهێنانی سەدا ٩ی دەنگەکانی دیلۆک ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. ئیستەنبوڵ؛ هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە ئیستەنبوڵ نزیکەی سەدا ١٠.٥ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. بەو ڕێژەیەی دەنگەکان، هاوپەیمانییەکە توانیی ١١ پەرلەمانتاری لە ئیستەنبوڵ رەوانەی پەرلەمان کرد. ئەدەنە؛ پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە بە بەدەستهێنانی سەدا ٩ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. مێرسین؛ پارتی چەپی سەوز لە مێرسین لە سەدا ١٣ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و ٢ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. ئیزمیر؛ پارتی چەپی سەوز لە ئیزمیر لە سەدا ۷.۵ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و ۲ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. هاتای؛ پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، کە پێکهاتەیەکی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادییە لە ژێر چەتری پارتی چەپی سەوزدا لە هاتای ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. کۆجالی ؛پارتی چەپی سەوز لە کۆجالی بە بەدەستهێنانی سەدا ٥.٦ی دەنگەکان ١ پەرلەمانتاری ڕەوانەی پەرلەمان کرد. ئەنتالیا ؛پارتی چەپی سەوز لە ئەنتالیاوە پەرلەمانتارێکی ڕەوانەی پەرلەمان لە ئەنقەرە کرد.
هاوڵاتی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ئامادەكاری بۆ لوتكەی داهاتووی عەرەبی، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی وەزارەتی وڵاتانی عەرەبی، بە بەشداری شاندێكی سوریا، لە شاری جدەی سعودیە بەڕێوەچوو. میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، كۆبوونەوەکە بە بەشداری شاندێكی سوریا لە شاری جدەی سعودیە بەڕێوەچوو، هەروەها سعودیە لە ئێستادا ئەركی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەكانی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی لە ئەستۆدایە. هاوکات هەریەک لە محەمەد جەدان وەزیری دارایی سعوودیە و حوسام زەكی، یاریدەدەری سكرتێری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە میانەی دیدارەكەدا ڕایانگەیاند، پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو كۆمكاری عەرەبی دەكەین و چاوەڕوانی كاری هاوبەشین لە بەرژەوەندی گەلانەكەماندا. شاندەكەی سوریا بە سەرۆكایەتی محەمەد سامر خەلیل، وەزیری ئابوری و بازرگانی دەرەوە و ڕانیا ئەحمەد، یاریدەدەری وەزیری ئابووری بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی حكومەتی سوریا بەشداریان كۆبوونەوەكەی وڵاتانی عەرەبیان لە سوریا كرد. دوای 12 ساڵ رۆژی یەکشەممە، 7-5-2023، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، بڕیاریان دا کۆتایی بە هەڵپەساردنی ئەندامیێتی سووریا لە کۆمکارەکە بهێنن و بڕیاریاندا سووریا دوبارە وەکو ئەندامێکی ئاسایی کۆمکار مامەڵە بکات.
هاوڵاتی دوای 63 رۆژ لە دووەم کۆبوونەوەی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی 17ـی ئەم مانگ، کە دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی ئاسایی ئەم خولەی پەرلەمان. د. ڕێواز فائق حسێن، سهرۆکی پهرلهمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بە پشتبهستن به حوکمی بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (18)ی پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی کوردستان، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئهندامه بهڕێزهکانی پهرلهمان بکهین بۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی بههارهى ساڵی پێنجهم له خولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان-عێراق، له کاتژمێر (12)ی نیوهڕۆی ڕۆژی چوارشهممه له کاتی دیاریکراودا ئامادهبن". ئەم بابەتانەی تێدا تاوتوێ دەکرێت و دەنگیان لەسەر دەدرێت: یەکەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (39)ـی ساڵی 2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق). دووەم: دهنگدان لهسهر داواكاری دهست لەكار كێشانهوهی حەوت ئەندام پەرلەمان. سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی چەند ئەندامێکی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان و دانانەوەی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی دیکە لە شوێنیان. چوارەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازەیاسا و پێشنیازە بڕیارێک بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89، 97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
بە پێی ئامارێک لە ئێران رێژەی ئەو هاوسەر و هاوژینانەی منداڵیان نابێت و نەزۆکن بەرز بوەتەوە و بەرپرسێکیش دەڵێت نەزۆکیی لە ئێران بەرزترە لە ستاندارد و پێوەرە جیهانییەکان. محەمەد تەباتەبایی، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران رایگەیاند؛ لە بنکۆڵکارییەکان و توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە رێژەی 20.3%ی هاوسەرەکان لە وڵاتەکە توانای منداڵبون و وەچەخستنەوەیان نییە. ئاماژەی بەوە کردوە لە ئێستادا 3 ملیۆن و 260 هەزار کەس لە ئێران توانای وەچەخستنەوەیان نییە و نەزۆکن. بە وتەی تەباتەبایی رێژە و ژمارەی کەسانی نەزۆک لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە و ستانداردی جیهانی زۆر زیاترە. جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران رونی کردوەتەوە کە ساڵانە نزیکەی 88 هەزار کەس بە ژمارەی کەسانی نەزۆک لە ئێران زیاد دەبێت. پێشتر ئەو بەرپرسە رایگەیاندبو ؛ گەشەی ژمارەی دانیشتوانی ئێران لە 3.9% لە ساڵی 1986 بۆ 0.6% لە ساڵی 2021 دابەزیوە و خواستی وەچەخستنەوە لە ناو خێزانەکاندا کەم بوەتەوە. بە وتەی تەباتەبایی، ژمارەی ئێستای دانیشتوانی ئێران دەگاتە 85 ملیۆن کەس و ئەگەر وەچەخستنەوە و گەشەی ژمارەی دانیشتوان لە رێژەی ئێستادا بمێنێتەوە ئەوا کۆمەڵگەی وڵاتەکە روبەڕوی پیربونی خێرا دەبێتەوە.
هاوڵاتی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کۆیە تەقەکرا و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیەش دەڵێت، بەهۆی تەقەکانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربون کە برینی یەکێکیان سەختە. بەپێی زانیاریەکان، ئەمڕۆ دوشەممە چەند کەسێک بەمەبەستی بینینی زیندانییەک لەپۆلیسی ئازادی لە کۆیە سەردانی بنکەکەیان کردوە، بەڵام یەکێک لە سەردانیکاران فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە و ئامادە نەبوە خۆی رادەست بکات و بەهۆیەوە شەڕ لەنێوان ئەو کەسانە و پۆلییسەکاندا دروستبوە و تەقەکراوە. هەروەها بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیەرایگەیاند، بەهۆی تەقەکانی ئەمڕۆوە "کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربون کە سەرجەمیان بە گولە برینداربون و برینی یەکێکیان سەختە و لە ئێستا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت". هاوکات لەبارەی چۆنێتیی پێکدادانە، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاندووە، "رووداوەکە لە بەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی روویداوە و هێشتا رووداوەکە گەرمە زانیاری ورد لەبارەیەوە نییە." لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ڕوداوەکە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردۆتەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین زانیاری لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 99.4٪ـی تێکڕای سندووقەکان کراونەتەوە و لە داتای گشتیدا تۆمارکراون. ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی ئایاری 2023 رایگەیاند، "ژمارەی سندووقەکان لە نێوخۆی تورکیا 192 هەزار و 214 سندووقن. تا کاژێر 09:45 خولەکی ئەم بەیانییە 99.4٪ـی تێکڕای سندووقەکان کراونەتەوە کە ژمارەیان 192 هەزار و 187 سندووقە و 27 سندووق ماون کە بکرێنەوە". لە دەرەوی تورکیا 9 هەزار و 594 سندووق هەبوون؛ 8 هەزار و 65 لەو سندووقانە کراونەتەوە. ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوەدا کە بەگوێرەی ئەم ئەنجامانە؛ لە کاژێر 09:45 رێژەی دەنگی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 49.40٪ـە و رێژەی دەنگی کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 44.96٪ ـە. هەروەها سینان ئۆغانی بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 5.2٪ و موحەڕەم ئینجەی بەربژێری پارتی مەملەکەت کە سێ رۆژ بەر لە دەنگدان کشایەوە 0.44٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. یەنەر تیشکى خستهسهر ئهوهش تا ئهو كاته ئهو پارتانهی بهربهستی لهسهدا 7ی ههڵبژاردنیان تێپهڕاندووه بریتین له، پارتی داد و گهشهپێدان، پارتی بزووتنهوهی نهتهوهیی، پارتی سهرلهنوێ رهفاح و پارتی یهكێتیی مهزن له هاوپهیمانیی جمهوور، پارتی گهلی كۆماری و ئیی پارتی له هاوپهیمانیی میللهت و پارتی سهوزهكان و چهپی ئاینده و پارتی كرێكارانی توركیا له هاوپهیمانیی رهنج و ئازادی.
هاوڵاتی ئاژانسی ڕۆیتەرلە زاری دوو سەرچاوەوە ڕایگەیاند ئەگەر هەیە هەڵبژاردنەکانی تورکیا بچنە خولی دووەمەوە. ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەکان لە هەردوو کەمپی کاندیدانی بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئەردۆغان و کڵچدار ئۆغلۆ دەڵێن لەسەر بنەمای بەشێک لە ئەنجامەکان، پێدەچێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بچێتە خولی دووەمەوە کە لە 28 ی مانگی پێنجدا ئەنجامبدرێت بەهۆی ئەوەی ئەگەر زۆرە هیچ کام لەو دوو کاندیدە سەرەکییە دەنگەکانیان نەگاتە ئەو ڕێژەیەی کە پێویستە بۆ بردنەوەیەکی تەواو. لە ئێستادا ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان بەردەوام بڵاودەکرێتەوەو ئەنجامەکان لە میدیایەکەوە بۆ یەکێکی کە جیاوازە بەوهۆیەشەوە سەرلێشێواوی دروستبووە لە ئەنجامی ڕاستی بەرایی هەڵبژاردنەکان. هاوکات بە ئاماژە بە دەستکاریکردن لە ڕاپۆرتەکانی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی پێشوودا، شارەوانی ئۆپۆزسیۆنی ئەستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو ڕایگەیاند نابێت هیچ کەسێک گوێی لە ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵو بگرێت و گۆڕانکاری تێدا کراوە. بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ڕێژەیەکی زۆر لە پێش کڵچدار ئۆغلۆوەیە بەگوێرەی ئەنجامە نوێیەکانی ئەنادۆڵو کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەردۆغان بە ڕێژەی 51.84٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە بە بەراورد بە کیلیکدارئۆغڵو کە 42.53٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و 59.44٪ی سندوقەکانی دەنگدان دەژمێردرێن. ئەمەشلەکاتێکدایە کڵچدار ئۆغلۆ لە تویتێکدا بڵاویکردەوە و دەڵێت کە " لە پێشەوەن". هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکان لە مێژووی 100 ساڵەی تورکیادا، پێشبڕکێیەک کە لەوانەیە کۆتایی بە حوکمڕانی 20 ساڵەی ئەردۆغان بێنێت.
