ئەمریکا رایگەیاند؛ ئێران لە جیاتی رێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاری داوە خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی سەرکوت بکات و هاوکاری روسیا بێت بۆ کوشتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا. جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند؛ کات بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی بە خێرایی تێدەپەڕێت و بە هێچ شێویەک رێگە نادرێت ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی. ئەو لە زاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هیچ کاتێک رێگە نادەن ئاستی توانای ئەتۆمیی ئێران بگاتە قۆناغی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی و ویلایەتەیەکگرتوەکان سورە لەسەر ئەو هەڵوێستەی. کیربی، وتی: سەرنج و ئامانجی ئەمریکا لە ئێستادا بۆ چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران نییە چونکە کۆماری ئیسلامی زۆر دڕندانە سەرکوتی خەڵک و خۆپیشاندەران دەکات و هاوکات پشتیوانیی لە روسیا دەکات بۆ کوشتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا. وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی وتیشی: ئەمریکا بە پێی ئەو دۆخەی ئێستا لە ئێران و روسیا رو دەدات هەمو سەرنجی لەسەر توانا و سەرچاوەکانی لە جیهانە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی وڵاتەکەمان.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وردەکاری هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشکراکرد کە یاری به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناره‌وه ده‌كه‌ن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاسایشی ئابوری، به‌دواداچون بۆ سه‌رپێچیكارانی یاسا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتڕۆڵی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی بكرێت كه ده‌ستكاری نرخ ده‌كه‌ن له‌بازاڕه‌كان. دەشڵێت "هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به نرخی دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و دوكانی ئاڵوگۆڕانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه". وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌كرده ئامانج كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و قسه و باسانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕو دورن له‌ڕاستیه‌وه و ئه‌وانه قاچاخچێتی دۆلار و سه‌رلێشێواوی بازاڕن ده‌یانه‌وێت ئه‌و باسانه بڵاوبكه‌نه‌وه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
هاوڵاتی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادی لە ڕۆژی 20ی1ی ٢٠٢٣ و هەروەها هێرشەكانی سوپای تورکیا بۆسەر سەنگەرەكانی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوكەدا ئاماژەبەوه کراوه، “لە چالاكی تیمە گەڕۆكەكاندا داگیركەرێك سزادرا، سەنگەرێكی و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناوبران، سوپای تورکیا، ١٩ جار بە چەكی كیمیایی، دوو جاریش بە بۆمبی قەدەغەكراو و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس سەنگەرەكانی گەریلای بۆردومان كرد، هاوكات بنکەکانی گەریلا ١٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران. هەپەگە زانیاری زیاتری داوە دەربارەی چالاکیی هێزەکانیان ڕاگەیاندوه لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛ 20كانونی دووەم، كاتژمێر 20:00لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گوندی سیدایاندا، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا سەنگەرێك بە چەكێكی بۆمبهاوێژەوە لەناوبرا. هەروەها لە شارەدێی شێلادزێی، ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان سێ جار بە چەكی قورس لە داگیركەران لە دەوروبەری گوندی سیدایان دا. 20ی1، كاتژمێر 4:20ی دوانیوه‌ڕۆ لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆیاندا. 20ی 1 كاتژمێر 9:30، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا. هەروەها، كاتژمێر 21:00لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا. هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی 20ی 1ی 2023، لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ١٩ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وردەکاری هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشکراکرد کە یاری به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناره‌وه ده‌كه‌ن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاسایشی ئابوری، به‌دواداچون بۆ سه‌رپێچیكارانی یاسا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتڕۆڵی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی بكرێت كه ده‌ستكاری نرخ ده‌كه‌ن له‌بازاڕه‌كان. دەشڵێت "هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به نرخی دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و دوكانی ئاڵوگۆڕانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه". وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌كرده ئامانج كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و قسه و باسانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕو دورن له‌ڕاستیه‌وه و ئه‌وانه قاچاخچێتی دۆلار و سه‌رلێشێواوی بازاڕن ده‌یانه‌وێت ئه‌و باسانه بڵاوبكه‌نه‌وه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
بە ڤیدیۆ: بزانە چۆن پۆلیس منداڵێک لەمردن ڕزگار دەکات کە خەریکە لەناو ئۆتۆمبێلێکی داخراودا دەخنکێت...
هاوڵاتی لە ویلایەتی فلۆریدا ئۆتۆمبێڵێک کە دزراوە، منداڵیکی لەناودا بووە و بەمنداڵەکەوە ئۆتۆمبێلەکە فڕێندراوە، لەکاتێکدا پۆلیس ئۆتۆمبێلەکە دەدۆزێتەوە منداڵەکە خەریکە گیان لەدەست ئەدات بەهۆی مانەوە لە گەرمایەکی زۆردا ولەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بە داخراوی. لە ئەنجامدا دوای فریاگوزاری سەرەتایی و فێنککردنەوەی منداڵەکە توانیان م ڕزگاری بکەن.
هاوڵاتی لە دوو هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیادا، لە قامشلۆ و ڕمێلان منداڵێک و شەڕڤانێکی هەسەدە شەهید بوون. منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عەبدولغەنی ١٢ ساڵ کە لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێڵێک لەسەر رێگەی دێرک و قامشلۆ لە ١٨ی ئەم مانگەدا بریندار ببوو. ئەمڕۆ ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەی قامشلۆ گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی رۆژهات حەسەکە لە هێرشی درۆنێکی تورکیادا لە شاروچکەی رمێلان شەهید بووە. هەسەدە وتی، درۆنی تورکیا بنکەی سەربازی رمێلانی بۆردومان کردووە کە کۆبونەوەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو بنکەیە ئەنجام دەدرێن. ئاماژەشی بەوەدا کە لە هەمان بۆردوماندا شەڕڤانێکیان بریندار بووە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌ن سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه مۆبایله‌كه‌ی لێ ونبوه و ده‌ست كه‌سێك كه‌وتوه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه ده‌ستگیربكرێت". كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌لایه‌كی تره‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه مۆبایله‌كه‌ی هاك كراوه و كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه ده‌ستگیربكرێت". له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر موبایله‌كاندا ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر موبایله‌كاندا و له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ك، ح، ع) و (ب، ل، ح) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
هاوڵاتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، چوارێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين گۆڕانکارییەکانی گفتوگۆى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێته مايه‌ى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌ش. خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌ربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى نێچيرڤانى بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد. لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، ڕێكخستنه‌وه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و فراوانكردنى هاوکارییەکان باسی لێوە کرا.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 21ی1ڕایگەیاند "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکوری ناوچەکە جێگیربووە کەشی ھەرێم بەدرێژایی ئەم ھەفتەیە بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە". ئاماژەی بەوەش داوە: لە ئێوارەى ڕۆژى 22ى 1ى 2023ەوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد‌و وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوەو بەھۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر بەرێژەی ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە ئەبینن". شارەزاکە دەربارەی كەشوهەوای هەفتەی داهاتووشەوە وتوێتی: "لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە کاریگەری شەپۆلێکی چالاکی بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە، ئەگەر ھەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ھەبێت
ئەمڕۆ شەممە 21ـی 1ی 2023، كه‌مال موسلیم سه‌یعد، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به میدیاکانی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق قسه‌یكردووه و سبه‌ی فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2015 ده‌رده‌چێت". ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌ممه 18ـی 1ی دووه‌می2023 غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگه‌یاند: "وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنیداوه كه هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكات". ئه‌و وتیشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به ئە‌وه‌شكرد، له دیدارێكیان له‌گه‌ڵ عه‌باس جه‌بر، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاسای ئاسایشی خۆراك كرایه‌وه كه ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا جێگیركراوه. غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی ئەوەشی خستە ڕو، كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه 109 ملیار دیناره كه تا وه‌كو ئێستا ته‌نیا 14 ملیار دیناری خه‌رجكراوه.
دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و بەهای هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئەو وڵآتە بۆ زیاترلە 44 هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە. میدیاکانی ناوخۆی ئێران بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلارێک لە بازاڕەکانی وڵاتەکەدا گەیشتوەتە 44 هەزار و 400 تمەن لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی هەر دۆلاریک 42 هەزار 200 تمەن بوە. تەنها لە رۆژێکدا بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن بە رێژەی 4.41٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە کە ئەمەش دووەمجارە دراوی دۆلار ئەو بەرزبونەوەیە بەخۆیەوە ببینێ. پێشتر لە کاتی دەستلەکارکێشانەوە عەلی صاڵح ئابدی، پارێزگاری پێشوی بانکی ناوەندیی ئێران بەهای هەر دۆلارێک بۆ 44 هەزار و 550 تمەن بەرزبوەوە. هاوکات لەگەڵ دۆلار، نرخی زێڕ لە ئێران بە رێژەی 3.81٪ بەرزبونەوەی بەوخۆیەوە بینی و یەک لیرەی (ئمیامی) گەیشتە 24 ملیۆن و 500 هەزار تمەن.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ڕایدەگەیەنێت هەنگاو بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو دەنێت. ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئێمە ڕێككەوتنمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو و هەموو ئەو گواستنەوە نیشتمانییانەی كەنداو هەیە كە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەنیشنەوە، جگە لە فڕۆكەخانەكانی كوەیت، ئاماژەی بەوەدا كە لە داهاتوودا ڕەنگە ڕێككەوتنی ئاسمانی لەگەڵ كوێت هەبێت. نووسینگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كاردەكات بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو. دەشڵێت : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی پەسەندی هەر داواكارییەك دەكات كە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەكانەوە پێشكەش بكرێت كە ستاندارد و بەرزەفتی تێدا بێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆربەی كۆمپانیاكانی گواستنەوە لە وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی ئیمارات، سعودیە، قەتەر و عومان، گەشتی بەردەوامیان هەیە لە فرۆكەخانەی بەغدا و نەجەفی نێودەوڵەتی. جێگای ئاماژەیە لەدوای ساڵی 1990 و داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو تێکچوو.
ناوەندێک ئاشکرای کردوە لانیکەم61٪ی دانیشتوانی ئێران بۆ جارێکیش بێت بەشداریی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینایان کردوە و رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤیش بڵاوی کردوەتەوە ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان گەیشتوەتە 524 کەس. لە نوێترین راپرسی سەبارەت بە دۆخی ئێران دەکەوتوە؛ 61٪ی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتەکە جارێک بۆ 10 جار بەشداریی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینیان کردوە. ناوەندی داتا و زانیارییەکان لە ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ لەو راپرسییەی کە لەسەر دۆخەکە ئەنجامی داوە دەرکەوتوە لە هەر 10 کەسی دانیشتوی ئێران لە چوار مانگی رابردودا لانیکەم شەش کەس ئەگەر بۆ جارێکیش بێت بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان کردوە. ئەو ناوەند ئاماژەی بەوە کردوە 71٪ی ئەو کەسانەی کە وەڵامی پرسیارییەکانی راپرسییەکەیان داوەتەوە رایانگەیاندوە؛ لە ماوەی ناڕەزایەتییەکاندا زیاتر لە 10جار بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردوە. خۆپیشاندانەکان کە هەر 31 پارێزگای ئێرانی گرتوەتەوە بە پێی راپرسییەکان لە هەر خێزانێک یەک کەس یان زیاتر بەشداریی ناڕەزایەتییەکانیان کردوە. زۆرینەی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردوە تەمەنیان لە 32 ساڵ کەمتر بوە. ئەنجامەکانی ئەو راپرسییە ئاماژەن بە ئاستی بەرفراوانی بەشداریی خەڵک لە ناڕەزایەتییەکان و بە پێی ئەو بەڵگەنامە نهێنیانەشی کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە تۆمار کرابو و دواتر لە لایەن گروپێکی هاککەرەوە دزە پێکرا، 65٪ دانیشتوانی ئێران لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەیان ناڕازین. بە پێی دوایین ئامار ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران 524 کەس کوژراو و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەڵێن لەو بەشە لە کودستان لانیکەم 130 کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژران.
هاوڵاتی دادگای فیدڕالی کەنەدا بڕیاریدا، ئەو هاوڵاتیانەی بگەڕێنێتەوە کە تیرۆریستی داعشن و لە ئیستادا لە زیندان و کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستاندان. هێنری براون دادوەری دادگای فیدڕالی کەنەدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە چوار تیرۆریستی داعش کە هاوڵاتی کەنەدان و لە سوریا بەشداریان لە ریزەکانی داعشدا کردووە، بگەڕێندرێنەوە. براون ئاماژەی بەوەکرد کە داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەی کردووە بە خێرایی پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت و لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا لەمبارەیەوە کۆبونەوە ئەنجام بدرێت و هەر چوار هاوڵاتیەکەیان بگەڕێنرێنەوە. رۆژی پێنج شەممەی رابردووش، حکومەتی کەنەدا و خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رێککەوتبوون، ١٩ ژن و منداڵی تیرۆریستانی داعش کە لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێکراون، بگەڕێندرێنەوە بۆ کەنەدا. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، زیاتر لە ٥٠٠ ژن و منداڵی تیرۆریستانی بیانی داعش، رادەستی وڵاتەکانیان کردووەتەوە کە خەڵکی، سوید، هۆڵەندا، روسیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەلبانیا، نەمسا، بەلجیکا، فەrەنسا، تاجیکستان، عێراق، کەنەدا و ئوستوڕالیا بوون.
هاوڵاتی ئاندری مێلنیک جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر دودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا. ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،نائومێدین لە دودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکەکانی بۆ ئۆکارنیا هاوکات ستایشی شانشینی یەکگرتوی بەریتانیای کرد لەبەرامبەر پێدانی تانک بە ئۆکرانیاو هیوای خواست وڵاتانی دیکەش هەمان شێوەی ئەوان بن و بەردەوام بن لە یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا. وتیشی، "ئێمە نائومێدین، بەڵام هێشتا بڕیارەکە نەدراوە بۆیە هیوادارین حکومەتی بەرلین هەموو ئەو نیگەرانیانەی کە بیستویانە لە رامستین بە جدی وەربگرێت و بڕیاری ناردنی تانکەکان بدات". ئەڵمانیا تا ئێستا شکستی هێناوە لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکیەکانی ڕۆژئاوایی لەسەر ناردنی تانکی لیۆپارد 2 بۆ ئۆکرانیا، سەرەڕای زیادبوونی فشارەکانی ناتۆ و کیڤ بۆ ئەوەی یارمەتییە سەربازییەکانی لە پێش هێرشێکی چاوەڕوانکراوی شاراوەی بەهاری ڕوسیادا بەرز بکاتەوە. هاوکات،وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستوریوس لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی بەرگری بەرز لە بنکەی ئاسمانی ڕامستینی ئەڵمانیا لە ڕۆژی هەینی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند،تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە ناردنی تانکی لیۆپارد ٢ ی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا نەدراوە. جێگەیباسە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا خاوەنی تانکی لیۆپاردن کە بەگوێرەی شارەزایانی سەربازی یەکێکە لە کەرەستە جەنگیەکان کە دەکرێت وەرچەرخان بکات لە شەڕی نێوان ڕوسیا وئۆکرانیادا، ئەڵمانیاش مافی ڤیتۆی هەیە و بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا بتوانن تانکی لیۆپارد بنێنرن بۆ ئۆکرانیا پێویستە ئەڵمانیا ڕەزامەند بێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە و سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لە قوڵبونەوەی جەنگەکە وبەردەوامی زیاتر کردووە لە وەرزی بەهاردا، هاوکات ڕوسیا بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک بەخموت دەکات ئەو شارەی دۆنێتسک کە چەند مانگێکە جێگەی شەڕی توند بووە.
