پێنوێنی بەهای دۆلار لە بۆرسە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە دابەزین، پاوەندی بەریتانی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و یۆرۆش بەرزترین ئاستی بەراورد بە نۆ مانگی رابردو تۆمارکرد. پێنوێنی بەهای دۆلار بەردەوام لە داکشاندایە و بۆ 101.5 خاڵ دابەزیوە، ئەوەش لە درێژەی داکشانە بەردەوامەکەیدایە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا. لە بەرامبەردا، بەهای پاوەندی بەریتانیی بەرزبونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە و هەر 100 پاوەندێکی بەریتانیی بەرامبەرە بە 124 دۆلاری ئەمریکی. هەرچی لە بەهای یۆرۆیە، بەرزترین ئاستی لەماوەی نۆ مانگی رابردودا تۆمارکرد و بەهای هەر 100 یۆرۆیەک 108.8 دۆلاری ئەمریکییە. دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە سەبەتەی دراوەکاندا، پەیوەندی بە بەرزبوبەنوەی بەردەوامی نرخی زێر هەیە کە لەئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێر زیاترە لە هەزار و 923 دۆلاری ئەمریکی.
هاوڵاتی ئانالینا باربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەگەر وارشۆ داوابکات کە تانکی لیۆپارد بدات بە ئۆکرانیا، ئەوا ئەڵمانیا ئامادەیە ڕێگە بە پۆڵەندا بدات تانکی لیۆپارد کە لە ئەڵمانیا دروستکراوە ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات بۆ ئەوەی یارمەتی کیێڤ بدات لە بەرەنگاربوونەوەی لەشکرکێشی ڕووسیا. باربۆک ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆبوونەوەی لوتکەی فەرەنسا-ئەڵمانیا لە پاریس ڕایەگیاندووە، ئەگەر ئەو پرسیارەمان لێ بکرێت، ئەوا ئێمە لە ڕێگاکەدا ناوەستین. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە دەزانین ئەم تانکانە چەندە گرنگن و هەر لەبەر ئەمەشە ئێستا لەگەڵ هاوبەشەکانمان باسی ئەم بابەتە دەکەین، پێویستە دڵنیا بین لەوەی ژیانی خەڵک ڕزگار دەکرێت و خاکی ئۆکرانیا ئازاد دەکرێت" ئەم گوتارەی ئانالینا باربوک لەکتێکدایە کە پۆڵەندا ڕایگەیاند ئامادەیە ١٤ تانکی لیۆپارد ڕادەستی کیێڤ بکات بەڵام سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ماتیۆس مۆراڤیسکی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند چاوەڕێی "بەیاننامەیەکی ڕوون" دەکات لە بەرلینەوە کە ئایا ئەو وڵاتانەی کە تانکی لیۆپاردیان هەیە دەتوانن بیانگوازنەوە بۆ ئۆکرانیا یاخود نا. هاوکات، ئۆکرانیا چەندین جار داوای لە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی کردووە کە یارمەتی سەربازی زیاتر و خێراتر بگەیەننە دەست ئۆکرانیا، میخایلۆ پۆلۆدیاک، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە لە ڕاگەێندراوێکدا وتی، “هەموو ڕۆژێکی دواکەوتن مردنی ئۆکراینییەکانە. خێراتر بیربکەرەوە”. تا ئێستا هیچ تانکی جەنگی سەرەکی کە لەلایەن ڕۆژئاواوە دیزاین کراوە، نەگەیشتووەتە ئۆکرانیا بۆ شەڕی بەرگری لە دژی هێزەکانی داگیرکەری ڕووسیا، هەروەها سەرەڕای فشارێکی زۆر لەسەر ئەڵمانیا، تا ئێستا بڕیاری نەداوە کە ئایا مۆڵەت بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپی دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو تانکە دروستکراوانەی ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا یان نا. ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە کە ڕۆژی هەینی، ٥٠ وڵات لە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاینی ئەمریکی لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە و ڕێککەوتن لەسەر دابینکردنی کاڵای سەربازی بە ملیارەها دۆلار بۆ کیێڤ، لەوانەش زرێپۆش و تەقەمەنی، بەڵام نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا، کە وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە جەنگەکە سەیر دەکرێت.
بۆ یەکەمجار لە مێژوی ئێراندا تمەن نزمترین بەهای بەرامبەر دۆلار تۆمار کرد و بانکی ناوەندیش هەشت خاڵی بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕی دراو راگەیاند و پۆلیسی ئابوریی ژمارەیەک کاسبکاری دەستگیر کرد. لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی ئێران لە ئێوارەی یەکشەممە بەهای یەک دۆلار لەو وڵاتە گەیشتە 45 هەزار و 300 تمەن کە ئەوەش دەبێتە بەرزترین بەهای مێژویی دۆلار لە بەرامبەر تمەنەدا. بانکی ناوەندیی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕەکان راگەیەنراوێکی هەشت خاڵی بڵاو کردەوە و فرۆشتنی و کڕینی زیاتر لە 20 هەزار دۆلاری قەدەغە کرد. هاوکات هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر بازاڕەکانی دراو لە تاران و میدیاکانی دەسەڵات رایانگەیاند پێنج کاسبکاری نێوەندگیر(دەڵاڵ)ی بازاڕی دراو دەستگیر کراون. بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندوە؛ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار و دراوە بیانییەکان یاریکردنە بە بازاڕ و دەستی نەیارانی وڵاتەکەی لەپشتە. پۆلیسی ئابوریی ئێران ئاشکرای کرد ئێوارەی دوێنێ لە هەڵمەتەکانیاندا دەستیان بەسەر یەک ملیۆن121 هەزار دۆلاردا گرتوە و چەند کەسێکیش دەستگیر کراون کە دەستیان لە یاریکردن بە نرخی دراوەکان هەبوە و هۆکارێک بون بۆ دابەزینی بەهای تمەن. دوای پەسندکردنی گەڵالەی بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەهای یەک دۆلار لە 41 هەزارتمەنەوە بۆ 44 هەزار تمەن بەرز بوەوە و پێشبینی دەکرێت ئەگەر یەکێتی ئەوروپا وەک رێکخراوی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسداران بکات ئەوا تمەن زیاترین دابەزین بەخۆیەوە ببینێت بە تایبەت کە 40٪ی ئابوریی ئێران بەدەست سوپای پاسدارانەوەیە.
هاوڵاتی دوای ئەوەی عەبدولمەجید تێبۆنی سەرۆکی جەزائیر ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران بۆیان دەرکەوتووە کە خێزانێک زیاتر لە 36 ملیار دۆلاریان دزیوە، دیسانەوە مشتومڕی لەسەر ئەو بڕە پارەیە دروست کردەوە کە دزابوو لە سەردەمی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، کە 20 ساڵ حوکمڕانی وڵاتەکەی کرد. لێدوانەکانی تێبۆن، ڕۆژی پێنجشەممە، دوای مانگێک هات کە ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەت هاوشێوەی نزیکەی 20 ملیار دۆلار کە پێشتر لە ناوخۆدا دزرابوو، پارەکانی تر دەگەڕێنێتەوە. تێبۆن ڕایگەیاند "گەلی جەزائیر لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر پارەی تاڵانکراوی دۆزیوەتەوە و گەڕاندوێتیەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە تەنها خێزانێک 36 ملیار دۆلاری دزیبوو. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر ئەم پارەیە بەردەوام بووایە، جەزائیر دەبووە هێزێکی کیشوەری و دەریای ناوەڕاست و ئابووری دیکە". هەندێک لایەن وتارەکەی تێبۆنیان بە "لێدانێک دژی لە گەندەڵکاران" لەقەڵەم دا، لە کاتێکدا هەندێک پێیان وایە " کە قەبارەی پارەی دزراو بەشێوەیەکە بەشی نەوەکانی داهاتوو دەکات". بەڵام هەندێکی تر گومانیان لە قسەکانی سەرۆک کۆمار هەیە و پێیان وایە ئەو ژمارەیە زیادەڕەویی تیاکراوە. تێبۆن ڕاشیگەیاند: زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا دەستی هاوکارییان بۆ جەزائیر درێژ کردوە لەم ڕوەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری لە پێناو گەڕانەوەی ئەو پارانە و گەڕاندنەوەی بۆ خەزێنەی دەوڵەتی جەزائیرکە لەماوەی10ساڵی ڕابردوو براوتە دەرەوەی وڵات لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، "پرۆسەکە بەردەوامە، هەروەها موڵک و ماڵ و هۆتێلی 5 ئەستێرە و ئەوانی تر لەناو شتە دزراوکانن، کە باقاچاغ براون ئاماژەی بەوەشکرد کە هەندێک پارە هەیە لە حسابی تایبەتین لە بانکەکانی لە سویسرا و لۆکسمبۆرگ و دوورگەکانی ڤێرجن".
هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆژەی مریشكی دایكانە، یەكێكە لەو پڕۆژانەی بە یارمەتی و هاوكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت؛ پڕۆژەكەش بریتییە لە هاوردەكردنی جوچكە لە وڵاتی سكۆتلەندا بۆ هەرێمی كوردستان و بەخێوكردنیان لە ناوخۆدا، تاكوو بۆ خواردن ئامادە بكرێن و خواست لە بازاڕدا پڕبكەنەوە. كاوە مستەفا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڕاسۆن، كە بەو پڕۆژەیە هەڵدەستێت،بە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند : "پڕۆژهی ڕاسۆن بۆبەرهەمهێنانی دایكانەی مریشكە، بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت و هێلكە. ئهم پڕۆژهیه پێویستیی بازاڕی ههرێمی كوردستان و بهشێك له بازاڕهكانی عێراق پڕ دهكاتهوه، بەشێوەیەك دەتوانین 40% بۆ50%ی خواستی بازاڕی عێراق پڕبكهینهوه." وتیشی، "پڕۆژەكە له ساڵی 2022، نزیكەی 750 ههزار مریشكی خستووەتە بازاڕەكانی ههرێمی كوردستان و عێراق وڵاتی ئوردن. ههروهها ملیۆنێك جوچكهی گۆشتمان ناردووهته بازاڕەكانی عێراق. بهرههمی سهرهكیمان جوچكهی داكانهیه (كەڵەباب و مریشك)، ههروهها جوچكهی گۆشتیش دهخهینه بازاڕەوە." لەبارەی بەرهەمی هێلكەی ئەم جۆرە مریشكەوەش، گوتی: "ئەم جۆرە مریشكانە ساڵانە نزیكەی 170 بۆ 175 هێلكە دەكەن، بەم پێیە ڕەنگە بگاتە 100 ملیۆن مریشكی خواردن. بۆیە ئەگەر ڕێژەكە لێكبدەینەوە، گەر هەر مریشكێك 2 كیلۆ بێت، ساڵانە دەكاتە نزیكەی 200 ملیۆن كلیۆگۆشت". لەبارەی جۆری ئەو مریشكە دایكانەیەی بەرهەمدێت، گوتی: " ئەو جوچكەی بەرهەمیدەهێنین (رۆس 308)ە، لە دنیادا بەناوبانگ و بەربڵاوە. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە هاوكارییەكی زۆر باشمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵ هەیە و ئاسنكاریمان بۆ دەكەن؛ لەبەر ئەوەی ئێمە هەم جوچكە دەهێنین و هەم جوچكە ڕەوانە دەكەین. ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگی و گفتوگۆی بەردەوام هەیە."
هاوڵاتی لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٩٢٤ هەزار کەس داوای مافی پەنابەری لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە و داواکاری مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا بەگوێرەی ساڵی ٢٠٢١، لەسەدا ٤٦.٥ زیادی کردووە. رۆژنامەی دی وەڵت راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە کە پشت بە ئامارەکانی ئۆفیسی هاوکاریکردنی پەنابەران لە ئەوروپا دەبەستێت. راپۆرتەکە باسی ئەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٩٢٤ هەزار کەس داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەم رێژەیە تۆمار نەکراوە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٧٢ هەزار و ٦٤٦ هاوڵاتی سوریا، ٤١ هەزار و ٤٧١ هاوڵاتی ئەفغانستان، ٢٥ هەزار و ٥٤ هاوڵاتی تورکیا داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە و هەرچەندە ژمارەی هاوڵاتیە عێراقیەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هاوڵاتیانی عێراق لە ریزی چوارەمی ئەو وڵاتانەوە دێت کە هاوڵاتیەکانیان داوای مافی پەنابەریان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە. راپۆرتەکە باسی لەوە دەکات کە ٢٢٦ هەزار و ٤٦٧ کەس داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا، ١٥٤ هەزار و ٥٩٧ کەس داوای مافی پەنابەرییان لە فەڕەنسا، ١١٦ هەزار و ٩٥٢ کەس داوای مافی پەنابەرییان لە ئیسپانیا و ١٠٨ هەزار و ٤٩٠ کەسیش داوای مافی پەنابەرییان لە نەمسا کردووە و ئەوانەی دیکەش بەسەر وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپادا دابەش دەبن.
هاوڵاتی شانهی راگهیاندنی ئهمنی عێراق رایگهیاند، له هێرشێكی فڕۆكهی ئێف-16ـهكانی عێراقیدا، له سنووری قهزای خورماتوو، 5 چهكداری داعش كوژران. له بهیاننامهیهكدا شانهی راگهیاندنی ئهمنی عێراق ئاشكرایكرد، له هێرشێكی فڕۆكهی ئێف-16ـهكانی عێراقیدا، له سنووری قهزای خورماتوو، 5 چهكداری داعش كوژران ئەوەشڕونکراوەتەوە، دوای هێرشهكه هێزی تایبهتهكان ئهو شوێنهیان پشكنی كه لهلایهن فڕۆكهكانهوه بهئامانجكرابوو و لهكاتی پشكنیندا تهرمی 5 چهكداری داعش كه له هێرشهكهدا كوژرابوون، دۆزرانهوه و دووانیان ناسراونهتهوه و سێی دیكهش بههۆی پارچهپارچهبوونیان نهناسراونهتهوه، وێڕای دۆزینهوهی ژمارهیهك چهك و جبهخانه و مادده لۆجستییهكان. ئاماژهی بهوهشدا، تا ئێستا پرۆسهی پشكنین بهردهوامه. پێشتریش راشل جیفکۆت گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاندبوو، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمساڵیاندا، 600 چەکداری داعش کوژراون و 374 کەسی دیکەش دەستگیرکراون.
هاوڵاتی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەك و دزینی ئۆتۆمبێلەكەی راگەیاند. هۆگز عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی پیاوێك سكاڵای كرد كە كوڕەكەیان ڕفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەیان لە جۆری شۆفرلێت كروز دزیوە، تیمێك لە پۆلیسی هەولێر پێكهێندرا و بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانە كرا. ئاشكرایكرد، تۆمەتباران كوڕەكەیان ئازادكردووە و دوای پێنج كاتژمێر لە رووداوەكە سێ كەس بە تۆمەتی رووداوەكە دەستگیركران كە دانیانناوە بە تاوانەكە و هاوكات دانیانناوە بە تاوانێكی دزیكردنیش لە گەڕەكی ڕاستی شاری هەولێر. راشیگەیاند، تۆمەتباران رادەستی یاساكران و بەپێی ماددەی 442 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
کاردانەوە و ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی کۆمار ئیسلامی ئێران بەردەوامە و ئەمڕۆ ژمارەیەک گەنجی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران و فەرماندەکانی سوپای پاسداران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشایەن لە ئەوروپا و سوپاکانی ئەو وڵاتانە کرد. دادگایەکی ئێران سزای 16 ساڵ زیندانیی بەسەر حسێن موحسینی تەمەن 17 ساڵدا سەپاند کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتەدا دەستگیر کرابو. لە سنە و بۆکان و کامیاران و مەریوان دەستگیرکردنی هاوڵاتییان و گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامبو و تەنها لە شاری مەریوان سێ کەسی ئەندامانی خێزانێک دەستگیر کران. دوو رۆژنامەنوسی دیکەی ئێران دەستگیرکران و بەوەش ژمارەی رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکان بۆ 79 کەس زیادی کرد. لەشاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا گردبونەوەی ناڕەزایەتیی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوا و چالاکیی بۆ پشتیوانی لەو کەسانەی بەهۆی گوللـەی ساچمەیی چاوەکانیان لەدەستداوە ئەنجام درا. کەلهوڕ کۆنسێرتەکەی پێشکەشی لەسێدراەدراوێکی ناڕەزایەتییەکان کرد کەیهان کەڵهوڕ هونەرمەندی و کەمانچەژەنی ناوداری کورد و جیهان لە نوێترین کۆنسێرتی لە شاری لەندەن لە بەریتانیا رایگەیاند؛ کۆنسێرتەکەی پێشکەشی محەمەد حسێنی دەکات کە بە بیانویی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێران لەسێدارەدرا. کەلهوڕ لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رایگەیاند لەمەودوا هەر کۆنسێرت و بەرنامەیەکی دەکاتە مینبەرێک بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕازیی دژی دەسەڵاتی ئێران. هونەرمەندان بایکۆتی گەورەترین فێستیڤاڵی شانۆی ئێران دەکەن ئەمڕۆ 41ەمین فێستیڤاڵی شانۆی فەجر لە ئێران دەستی بەکارەکانی کرد و کەمترین کەس لە مێژوی 40 ساڵی ئەو فێستیڤاڵەدا بەشداربون و بڵاوبونەوەی وێنەی کورسییە چۆڵەکانی ناو هۆڵی بەڕێوچونی فێستیڤاڵەکە بوە مایەی سەرنج و توانجی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێران. پیشتر زۆرینەی ئەکتەر و شانۆکار و هونەرمەندانی ئێران رایانگەیاندبو؛ وەک ناڕەزایەتییەک بە کوشتن و لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران، بەشداریی لەو فێستیڤاڵەدا ناکەن و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکەش پێچەوانەی ساڵانی رابردو رایانگەیاند؛ هاتن بۆ هەمو کەسێک بێبەرامبەرە بەڵام ئەو هەوڵەش بۆ پڕکردنەوە کورسییە چۆڵەکان ئەنجامێکی نەبو. قەیرانی غاز لە دوەم وڵاتی خاوەن زیاترین غازی جیهان ئێران بڕیاربو غاز بە ئەوروپا بفرۆشێت بەڵام هاوڵاتییانی وڵاتەکە غازیان دەست ناکەوێت. ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە چەند شار و ناوچەیەکی ئێران قەیرانی نەبونی غاز سەریهەڵداوە لە کاتێکدا ئەو وڵاتە خاوەنی 17%ی هەمو غازی جیهانە کە بە 33 تریلیۆن مەتر سێجا دەخەمڵێنرێت. گەندەڵی و نۆژەن نەکردنەوەی سیستمی گەیاندنی غاز لە ئێران هۆکاری سەرەکیی قەیرانی ئەو وڵاتەیە و ئەوەش ناڕەزایەتیی لێکەوتوەتەوە بەڵام بەرپرسان رایانگەیاندوە؛ بەهۆی سزاکانەوە ئاستی توانای سیستمی راکێشان و گەیاندنی غاز بە بۆری بۆ ماڵان کەمی کردوە. ڤیدیۆ؛قەیرانی غاز لە شاری جیرۆفت لە پارێزگای کرمان لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران بەرپرسانی ئێران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکەن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تویتەر بڵاوی کردەوە؛ پەرلەمانی وڵاتەکەی ئامادەکاریی دەکات بۆ کاردانەوە دی سوپای ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە دژی سوپای پاسداران بڕیار دەدەن. عەبدوڵڵاهیان نوسیویەتی: ئەمڕۆ یەکشەممە بەشداریی لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردوە کە حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ئامادەی بوە و تاوتوێی کاردانەوەکانی وڵاتەکەمان کراوە بەرامبەر سوپای ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا کە دژی سوپای پاسداران هەڵوێستیان وەرگرتوە. سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەسەر بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران هۆشداریی دەداتە سوپای وڵاتانی ئەوروپا و رۆژنامەیەکی کۆماری ئیسلامیش هەڕەشەی راگرتنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکان دەکات. محەمەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ وڵاتەکەی کاردانەوەی دژی سوپای وڵاتانی ئەوروپا دەبێت ئەگەر سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا. قاڵیباف رایگەیاند؛ لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئەوروپا، ئێران رێوشوێنی تایبەت دژی سوپای وڵاتانی ئەندامی ئەکێتی ئەوروپا لە ناوچەکە دەگرێتەبەر و ئامادەکاریی دەکات بۆ کاردانەوەی گونجاو لەبەرامبەر هەنگاوەکانی ئەوروپا. حسێن سەڵامی، فەرماندەی سوپای پاسداران رایگەیاند؛ وڵاتانی ئەوروپا ناتوانن لە ئاستی ململانێ لەگەڵ سوپای پاسداراندا بن و وتیشی کۆماری ئیسلامی ئەزمونی شکستدانی زلهێزەکانی هەیە و هەوڵەکانی ئێران لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوروپاوەیەوە بۆ سەپاندنی سزا و گەمارۆدانی وڵاتەکە.
هاوڵاتی وو ژۆنیۆ، بەرپرسی نەخۆشییەکانی سەنتەری چاودێری و نەهێشتنی نەخۆشی چین، ڕۆژی شەممە ،ئێوارەی ساڵی نوێی لونەر ڕایگەیاند، کە ئەم شەپۆلەی ئێستای کۆرۆنا نزیکەی 80٪ی دانیشتوانی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە. بەم شێوەیەش لە هەر 10 کەسێکدا لە چین هەشت کەس تووشی کۆڤید-19 بوون. ئەم قسانەی ئەو بەرپرسە لە کاتێکدایە کە لێشاوی گەشتکردن لەو وڵاتە بەبۆنەی پشوی ساڵی نوێی لونەر دەستیپێکردووە، کەهەندێک جار ناودەبرێت "گەورەترین کۆچی مرۆڤ' لە جیهاندا"،کە ئەمەش مەترسی دووبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دروست دەکات. هاوکات وو ڕاشیگەیاند بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی توشی ڤایرۆسەکە بوون ئەگەری دوبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بەو شێوازەی پێشوی کەمە. هەروەها وەزارەتی گواستنەوەی چین،سەبارەت بە گەشتەکان ڕایگەیاند بە پێی خەمڵاندنەکانیان نزیکەی دوو بلیۆن گەشت ئەنجام دەدرێت لە 40 ڕۆژی پشووکەدا،بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە سەرتاسەری چین دەگەڕێنەوە شارو شارۆچکەکانیان بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکانیاندا بمێننەوە بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی ڕێکارەکانی سنوردارکردن لەسەر گەشتە ناوخۆییەکان نەماون بۆ یەکەم جار دوای سێ ساڵ لە سەپاندنیان. باسی لەوەشکرد کە تەنها لە ئێوارەی سەری ساڵی لونەردا زیاتر لە 26 ملیۆن گەشت ئەنجام دراوە. هەروەها ڕۆژێک پێش ساڵی نوێ لونەر نزیکەی 4.1ملیۆن کەس بە شەمەندنەفەرو756هەزار کەس بە فڕۆکە گەشتیانکردووە.
هاوڵاتی سهرۆك وهزیرانی عێراق لهمیانی كۆبوونهوهی لهگهڵ ژوورهكانی بازرگانی عێراق كه تایبهت بوو به تاوتوێكردنی بهرزونزمی بههای دراوه بیانییهكان، چهند بڕیارێكی دهركرد. ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ یەکێتی ژورە بازرگانییەکان کۆبوەوە و رایگەیاند، بەمەبەستی جێگیرکردنی دراو بڕیاردراوە دەروازەی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە بازرگانان لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بکرێتەوە و بانکی ناوەندی عێراقیش بەبەهای 500 مليۆن دۆلار پشتیوانی دارایی بۆ بانکەکە دابین دەکات. بهگوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق، سوودانی بڕیاریداوه، دەروازەیەکی نوێ بۆ بازرگانان لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەکرێت بەمەبەستی کڕینی دراوی بیانی، و بانکی ناوەندی بەبەهای 500 ملیۆن دۆلار پشتیوانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) دەکات . هەروەها پرۆسەی هاوردەکردن و هەناردەکردن لەلایەن هەمو ئەو کۆمپانیایانەی لە وەزارەتی بازرگانی تۆمارکراون و لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن، دەستپێدەکات و هەمو کارئاسانییەکیان بۆ دەکرێت، هاوکات ئاسانکاری بۆ هێنانی کاڵاکان دەکرێت و مەرجەکانی پێدانی بارمتە کەمدەکرێنەوە، هەروەها سزای دواکەوتنی هاوردەکردن هەڵدەوەشێنرێتەوە. ئاماژەبەوەشکراوە، کۆبونەوەی نێوان سەرۆک وەزیران، یەکێتی ژورە بازرگانییەکان، پارێزگاری بانکی ناوەندی، بەڕێوەبەری دەروازە سنورییەکان، باج، گومرگ و پێشانگا بازرگانییەکان بەشێوەی هەفتانە بەردەوام دەبێت بۆ چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکان و فەرمانگەی خانوبەرە، تۆماری کۆمپانیاکان، گەشەپێدانی پیشەسازی، دەستەی وەبەرهێنان و بانکی رەشید و رافیدەین بۆ کۆبونەوەکانی داهاتو بانگهێشت دەکرێن و بەشداری دەکەن. هاوکات محهممهد شیاع سوودانی بڕیاریداوه پێداچوونهوه به كاری دهستهی باجهكان بكات و جهختی لهسهر ئهوهشكردووهتهوه بهرپرسیاریهتی بهرزونزمی بههای دراوهكان له ئهستۆی ههموو لایهنهكاندایه و نابێت چیتر هاووڵاتییان بكرێنه قوبانی.
هاوڵاتی ڕۆژی یەکشەممە بەهای " ڕیاڵی ئێرانی" لەبازاڕدا بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ یەکەم جار ٤٥٠ هەزار ڕیاڵی تێپەڕاند، بەمەش ڕیکۆردی پێوانەیی شکاند لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دا. محمەد ڕەزا فەردین، جێگیری بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی پشت هەڵاوسانی دراوەکان بانگەشەی میدیایی و گرژی وئاڵۆزیەکانی کۆمەڵگای ئێرانە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دوای دوورخستنەوەی بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران، محەممەد ڕەزا فەرزین، جێگری عەلی ساڵح ئابادی سوێندی خواردبوو، ٢٨٥ هەزار ڕیاڵ بەرامبەر دۆلار بهێڵێتەوە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلی سەرەکی لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی نرخەکان لە ماوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ٤٠٪ بە جێگیری بمێننەوە. لە گەڵ ئەوەشدا لە کاتێکدا نرخی ڕیاڵ لە ڕۆژی شەممەدا بەوجۆرە دابەزیووە، بانکی ناوەندی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ (٣٢٦ ملیۆن دۆلار) لە پارەی ئێران لە عێراق وەرگیراوە، سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا و دەرزی لێدراوە بۆ بازاڕ.
ئێران لە بەرامبەر بەتیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران هەڕەشەی کشانەوە لە رێککەوتنی نێودەوڵەتیی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمیی دەکات و وەزیری دەرەوە دەڵێت،ئەگەری کاردانەوەی چاوەڕوان نەکراو هەیە. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تویتەر بڵاوی کردەوە؛ پەرلەمانی وڵاتەکەی ئامادەکاریی دەکات بۆ کاردانەوە دی سوپای ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە دژی سوپای پاسداران بڕیار دەدەن. عەبدوڵڵاهیان نوسیویەتی: ئەمڕۆ یەکشەممە بەشداریی لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردوە کە حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ئامادەی بوە و تاوتوێی کاردانەوەکانی وڵاتەکەمان کراوە بەرامبەر سوپای ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا کە دژی سوپای پاسداران هەڵوێستیان وەرگرتوە. هەر لە لێدوانێکی دیکەدا ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدوڵاهییان وتی: لەگەڵ جۆزێپ بۆڕێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا قسەی کردوە و بۆڕێل رایگەیاندوە؛ مەرج نییە گەڵاڵەی پەسندکراوی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەوەش تەنها هەستێکی تایبەتی پەرلەمانتاران بوە. وەزیری درەوەی ئێران ئاشکرای کردوە کە ئەگەر ئەوروپا بڕیارەکە دژی سوپای پاسداران جێبەجێ بکات، دور نییە کۆماری ئیسلامی بڕیاری کشانەوە بدات لە پەیمانی ریگریی لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی (ئێن پی تی). عەبدوڵاهیان وتوشیەتی: جگە لە ژمارەیەکی کەم لە سەرکردەکانی ئەوروپا زۆرینەی سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتانە خاوەنی ئەزمون نین بۆیە پێشنیار دەکەین هەنگاوەکانیان ژیرانە بنێن و پێداچونەوە بە هەڵسوکەوتەکانیان بکەن چونکە بە پێچەوانە ئەگەر هەمو شتێکی چاوەڕوان نەکراو نییە.
به پێی زانیارییهكانی میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان ، تۆمهتباری سهرهكی هێرشه چهكدارییهكهی مێردین كه تێیدا 5 هاووڵاتیی شاری دهۆك كوژران، ناوی ( ف. أ )ـه، خهڵكی نسێبینه لەزانیاریەکاندا هاتوە بکوژ له بەشی میکانیک لە کۆمەڵگهی ئەڤرۆستیی شاری دهۆک بۆ ماوەی چهند ساڵێك کاریکردووە بەپێی زانیارییەکان ، پهیوهندی لهگهڵ بنهماڵهی قوربیانیەکان هەبووه و ئاگەداربووە کە ئەو رۆژە پێنج هاووڵاتییەکەی دهۆک سەردانی تورکیا دەکەن و پێش ئهوان سهردانی مێردینی كردووه و پلانی كوشتنیان داناوه.
كاوە ڕەش/ بەریتانیا ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا ڕایگەیاندوە، گەورە داواكراوێكی كورد، كەسەرۆكی باندێكی قاچاغچیەتی كردن بوە بەكۆچبەری نایاساییەوە، لەكاتی گەشتكردنی لەئیستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی مانچستەر لەبەریتانیا، دەسگیركراوە. ئەو قاچاغچییە کوردە پێشتر لێكوڵینەوەی لەگەڵ كراوە، بەڵام بەر لەوەی ڕۆژی دادگایی بێت، لەحوکمەکەی هەڵاتبوو، بۆیە دوای گەڕانەوەی لەفڕۆكەخانە دەستگیرکرا. (ت، ن)تەمەن ٤٥ساڵ و دانیشتوی شارۆچكەی ئۆڵدهامە لەنزیك مانچەستەری بەریتانیا. ئەو بەتاوانی هێنانی كۆچبەری نایاسای لەعێڕاق و ئێرانەوە بەپشتی لۆری بۆ بەریتانیا لەدیسەمبەری ساڵی ڕابردوو، بەغیابی سزای هەشت ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە لەگەڵ چوارهاوكاری دیكەی لەباندەكەی. دادگا پێشتر گوێبیستی كەیسی ئەو تاوانبارە بووە، کەچۆن لە ساڵی ٢٠١٧وە بۆتە بابەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای تاوانی نیشتمانی، بەریتانیا. هەروەها ئەو سەرۆکایەتی گروپێکی ڕێكخراوی تاوانکاری كردوەو کەدەستیان هەبووە، لەگواستنەوەی کۆچبەری نایاسایی لەعێراق و ئێرانەوە بۆ بەریتانیاو لەپشتی لۆریە بارهەڵگرەکاندا شاردویانەوە. دوای ئەوەی لە٩ دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٢ ئامادەنەبووە لەڕۆژی دادگای كردنی، فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دەرچووە. دواجاریش ڕۆژی هەینی ٢٠ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣ لەكاتی گەشتكردنی لەئیستەنبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی مانچستەر دەستگیركراوە. بڕیاربوو ڕۆژی (21ی 1) بۆ ماوەیەکی کورت لەبەردەم دادگای مانچستەر ئامادەبێت، بەڵام وا پێدەچێت ڕۆژی دووشەممە 23ی 1 بگەڕێنەوە دادگای شاهانەو بەشێوەیەكی فەرمی سزاكەی بەسەردا بسەپێنرێت. ڕیچارد هاریسۆن، بەرپرس لەئاژانسی تاوانی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە تۆمەتبارەكە، قاچاغچیەكی مەترسیدارو گەورە بووە، کەگروپی تاوانكاری کۆچبەرانی لەبەر دەست بووە، ئەو بۆ دەستكەوتی ماددی سودی لەكۆچبەرە لاوازەکان بینوەو هیچ دەربەستی مەترسییەكانی سەرژیانی كۆچبەران نەبووە، بەڵكو ئامانجی تەنها كۆكردنەوەی قازانجی ماددی بووە. ئەو بەرپرسە دەڵێ، خۆشحاڵم کەئێستا ڕووبەڕووی دادگایی كردن دەبێتەوە لەسەر ئەو تاوانانەی کەئەنجامی داون. هەروەها دەشڵێت، تاوانبارە هەڵاتووەکان هەرگیز لەژێر چاودێری ئێمە دەرناچن و لەهەر شوێنێك بێ شوێن پێیان هەڵدەگرین. تیشی: دەمەوێ زۆرسوپاسی هاوکارەکانمان بکەم لەپۆلیسی فڕۆكەخانەی مانچستەر، بۆ هاوکاریکردنیان و دڵنیابوون لەوەی کەبەخێرایی ئەو تاوانبارەیان دەستگیركردوە لەكاتی گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا.
