ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی سێدارە و دەستگیرکردنی خەڵک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و دوای بەیاننامەکەش ژمارەیەک لەو مامۆستا ئایینییانە دەستگیر کران. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ مامۆستا شەریف مەحمودپور، پێشنوێژی مزگەوتی (رەسولەڵلا) لە پیرانشار کە بەیاننامەی هاوبەشی مامۆستایانی پیرانشار و نەغەدە و شنوی خوێندوەتەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و بڕیاری دەستبەسەرکردنی دراوە. هاوکات مامۆستا جەمالەدین واژەیی، پێشنوێژی مزگەوتی ناوچەی (پەسوێ) لە پیرانشار و ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دیکە لە شاری شنۆ و نەغدە دەستگیرکراون کە لە کەسایەتییە خاوەن پێگەکانی ئەو ناوچانە و رۆژهەڵاتی کوردستانن. دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایانە لە کاتێکدایە رۆژی رابردو لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای ئازدکردنی دەستگیرکراوان و کۆتاییهێنان بە زەبر و زەنگی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردبو. مامۆستایانی ئاینیی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ و دەوروبەری لە بەیاننامەیەکدا دژی سزای سێدارە و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە یان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج بەڵام بڕیارەکانی دەسەڵات بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێراندا نەبوە.
هاوڵاتی وهزارهتی دهرهوهی فڕهنسا ڕایگهیاند، حكومهتی وڵاتهكهی 15 ژن و 32 منداڵی فڕهنسی كه له كهمپهكانی داعشدا له باكوری ڕۆژههڵاتی سوریا دهستبهسهركرابون گهڕاندۆتهوه بۆ پاریس. ئهمڕۆ سێشهممه (24ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023)، وهزارهتی دهرهوهی فهرهنسا له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، " لهقۆناغێكی نوێدا 15 ژن و 32 منداڵی دیكهی وڵاتهكهیان كه ههڵگری رهگهزنامهی فڕهنسین و منداڵهكانیشی لهدایكبوی سوریا و عێراقن و باوك و دایكیان فڕهنسین گهڕاندۆتهوه بۆ فڕهنسا، ئهو منداڵانهشی كه خوار تهمهنی یاسایی بون ڕادهستی ئهو دهزگایانه كراون كه ئهركی هاوكاریكردنی منداڵانیان لهئهستۆیه، ههروهها بهدواداچونی پزیشكی و كۆمهڵایهتییان بۆ دابیندهكرێت." وهزارهتی دهرهوهی فڕهنسا ئهوهشیخستۆتهڕو، ئهو كهسانهشی كه سهروی تهمهنی 18 ساڵ بون ڕادهستی دهسهڵاتی دادوهری كارامه كراون، بهمهبهستی ئهنجامدانی لێكۆڵینهوه لهو تۆمهتانهی روبهڕویان كراوهتهوه بهتایبهت لهڕوی بهشداریكردنیان لهڕیزهكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش. بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، ئهو ئافرهت و منداڵانهی چهكدارانی داعش كه گهڕێندراونهتهوه، لهناو ژمارهیهك كهمپی "باكووری رۆژههڵاتی سووریا"دا دهژیان. پێشتریش ئیریك دۆبۆن مۆریتی وهزیری دادی فهرهنسا ڕایگهیاندبو، نزیكهی 300 منداڵی فڕهنسی گهڕێندراونهتهوه بۆ وڵاتهكهی كه له ناوچهكانی ئۆپهراسیۆنی گروپه "جیهادیهكان" نیشتهجێ بون، لهنێویاندا 77 كهسیان به فهرمی لهلایهن دهسهڵاتدارانهوه گهڕێنراونهتهوه. بردنەوەی ئەم خێزانانە لە کاتیکدایە،، رۆژی یهكشهممه ، رۆژنامه یەکی بهریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، رێكخراوی داعش دوای چوار ساڵ له شكستهێنانی، جارێكی دیکە دهگهڕێتهوه و شێواز و تاكتیكی پێکهێنانی شانه نووستووهكانی گۆڕیوه و هێرشی خوێناوی له عێراق و سووریا ئهنجام دهدهن.
ئەمریکا رایگەیاند دەیەوێت بە سزاکان رێگریی لە فرۆشی نەوتی ئێران بکات و چین ناچار بکات چیتر نەوت لەو وڵاتە نەکڕێت. رۆبەرت ماڵی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی ، داوایان لە چین کردوە کە نەوت لە ئێران نەکڕێت. ئەو وتویەتی: چین بوەتە شوێنی نایاسایی ساخکردنەوەی نەوتی ئێران بۆیە واشنتۆن دەیەوێت پەکین ناچار بکات نەوتی ئێران نەکڕێت. لێدوانی ماڵی لە کاتێکدایە ساڵی 2018 بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاربو ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نزیکەی سفر کەم بکرێتەوە بەڵام بە پێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان فرۆشی نەوتی ئێران گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە. ئێران ئاشکرای کردوە مانگانە لانیکەم 850 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی چین کردوە. پێش کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاتر لە دو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
هاوڵاتی سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی دەرەوەی رووسیا ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بە هەڵگرتنی کەرەستەی سەربازی لە وێزگە ئەتۆمییەکانیدا و ڕایگەیاند لە ئەگەری تەقینەوەیاندا مەترسی گەورە دروست دەکات، هاوکات ئۆکرانیاش ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی دەرەوەی رووسیا (SVR)، سێرگی نارشکین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز بانگەشەی ئەوەی کرد کە سوپای ئۆکراینا ئەو چەکانەی کە رۆژئاوا دابینی کردووە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە جێگیریان دەکات. وتیشی"بەڵگەی متمانەپێکراو لەسەر ئەوە پێدەگات کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە لەلایەن رۆژئاواوە بۆیان دابینکراوە لە وێستگە ئەتۆمییەکان عەمباری دەکات. لێرە مووشەک و تەقەمەنی تۆپهاوێژی گرانبەها و دەگمەن بۆ مووشەکهاوێژی فرەلوولەی جۆری HIMARS و سستەمی بەرگریی ئاسمانیی بیانی هەڵگیراوە”. سێرگی نارشکین، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆتایی ساڵی رابردوو بە ڤارگۆن تەقەمەنی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی ریڤنی ئۆکراینا گواستراوەتەوە و پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەگەری هەیە رووسیا لە هەر دۆخێک کە لە داهاتوودا رووبدات تاوانبار بکرێت. نارشکین، هیوای خۆی بۆ ئەوەش خواست کە تەقەمەنییەکانی نێو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکراینا نەتەقێتەوە. جێگەیباسە ئارشکین لە چاوپێکەوتنەکەدا هیچ بڵگەیەکی پێشکەش نەکرد هاوکات ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە کە نەیانتوانیوە ئەم قسانە بسەلمێنن لە وڵامی ئەمانەشدا میخایلۆ پۆدۆلیاک ڕاوێژکاری ڤۆلۆدۆمیۆر زیلینسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی وڵاتەکەی هەرگیزوێزدگەکانی وزەی ناوەکی (NPP) بەکارنەهێناوە بۆ هەڵگرتنی چەک. ئەو ڕاوێژکارە لە تویتەری خۆیەوە ڕایگەیاند،"ئۆکرانیا هەرگیز هیچ چەکێکی لە ناوچەی NPP خەزن نەکردووە، وەک ئەوەی بە هەڵە لەلایەن دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیاوە بانگەشەی بۆ کراوە. بەپێچەوانەشەوە ڕوسیا دوای ئەوەی دەستی بەسەر وێزگەی هێزی ئەتۆمی زاپۆریزژیا گرتەوە سوپاکەی لەوێ دەهێڵێتەوە".
هاوڵاتی بەھۆی گەشبینی سەبارەت بە بوژانەوەی ئابوری جیھان و زیادبوونی داواکاری لە وڵاتی چینەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٨٨ دۆلاری تێپەڕاند. ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت پێنج سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە ٨٨ دۆلار و ٢٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی تەکساسیش ١٣ سەنت بەرزبووە و گەیشتە ٨١ دۆلار و ٧٥ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دوای ئەوە دێت کە چین کۆتوبەندەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنای ھەڵگرت و چەندین ئاماژە ھەن کە داواکاری چین بۆ کڕینی نەوت زیاتر بووە. ھاوکات بازرگانان ترسیان ھەیە لەوەی سزاکان لەسەر روسیا کاریگەری لەسەر نەوت ھەبێت و بەوھۆیەشەوە نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە. هەروەها بازرگانان چاوەڕێی داتاکانی پەیوەست بە قازانج و زیانی کۆمپانیا گەورەکان دەکەن بۆ ئەوەی بۆیان دەربکەوێت ئابووریی جیهان بە چ ئاراستەیەکدا دا دەڕوات.
ئەمڕۆ رۆژێکی قورس بو بۆ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران چونکە بەهۆی سەرکوتی ناڕەزیەتییەکانەوە لە لایەن ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا سزای بەسەردا سەپێنرا و هاوکات مامۆستایانی ئایینی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ بەیاننامەیەکی دیکەیان بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە بڵاو کردەوە و دەستگیرکردنی گەنجان و چالاکوانانی کورد بەردەوام بو. ئەمڕۆ هاوشێوەی رۆژانی رابردو ژمارەیەک گەنجی دیکە لە شارەکانی سنە و بۆکان و پاوە و چەند شارێکی دیکە ژمارەیەک گەنج و خوێندکاری زانکۆ کە یەکێکیان کچ بو دەستگیرکران. بە بڕیارێک لقی سێی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی ئێران لە تەبرێز مۆڵەتی مامۆستایەتیی لە یونس نەوخاهـ قەدەغە کرا لە کاتێکدا ئەو مامۆستای ناوەندی ئایینیی سەڵاحەدینی ئەیوبی بو لە شاری پیرانشار. بە پێی بڕیارەکەی دادگا ئەو مامۆستا ئایینییەی کورد بۆی نییە چیتر وەک مامۆستایەکی ئاینیی لە ئێران بەردەوام بێت لە ئەرک و کارەکانی. مامۆستایانی ئایینی کورد دژی سێدارە دەوستنەوە مامۆستایانی ئاینیی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ و دەوروبەری لە بەیاننامەیەکدا دژی سزای سێدارە و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە یان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج بەڵام بڕیارەکانی دەسەڵات بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێراندا نەبوە. ئەو مامۆستایانە رونیان کردوەتەوە؛ تۆمەتی دژایەتیی خودا(محاربە) بۆ خەڵکی ناڕازیی بە پشتبەستن بە ئایەتی قورئان پێچەوانەی تێگەیشتن و ئامانجەکانی ئیسلامە. لە بەیاننامەکەدا ئەو مامۆستا ئایینیانە داوایان کردوە؛ دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان ئازاد بکرێن و داوای لێبوردنیان لێبکرێت و قەرەبو بکرێنەوە و هاوکات سەرجەم ئەو بازگانەی کە بونەتە مایەی بێزاریی خەڵک لاببرێن و دەستبەرداری هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک و دەستگیرکردنیان بن. ئەوروپا چوارەم قۆناغی سزاکانی دژی ئێران راگەیاند یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و وتەبێژی وەزارەرەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: دەستەوەستان نابین. ئەمڕۆ دوشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆبونەوە و قۆناغێکی دیکە لە سزاکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پەسند کرد. جۆزێپ بۆڕێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا؛ لە کاتی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەدا رایگەیاند؛ تا دادگایەکی وڵاتانی ئەوروپا سوپای پاسداران وەک تیرۆریست ناو نەبات، ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ناتوانێت وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسداران بکات. پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندبو؛ سزا نوێیەکانی ئەوروپا 37 بەرپرس و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە بەلام یەکێتی ئەوروپا وردەکارییەکانی ئەو سزایانەی ئاشکرا نەکرد. بەریتانیا پێنجەم قۆناغی سزاکانی دژی دەسەڵاتی ئێران راگەیاند بەریتانیا هاوکات لەگەڵ قۆناغی چوارەمی سزاکانی ئەوروپا، پێنج بەرپرس و دو ناوەندی کۆماری ئیسلامی سزا دەدات. ئاژانسی هەواڵی(رویتەرز)بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی سەرکوتی دڕندانەی نارەزایەتیەکان و لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری هاوڵاتیی بەریتانی - ئێرانی ، قۆناغێکی نوێی سزاکانی لەدژی کۆماری ئیسلامی راگەیاند. بە پێی سزا نوێیەکانی بەریتانیا داهات و داراییەکانی جێگری داواکاری گشتی، فەرماندەی گشتی سوپا، فەرماندەی هێزی بەسیج-ی سەر بە سوپای پاسداران و جێگرەکەی و هەروەها جێگری فەرماندەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان بەسەردا دەگیرێت. سزاکانی ئەمریکا دژی دەسەڵاتی ئێران ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی دژی 10 بەرپرسی سەربازیی و ناوەندێکی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاند. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ناسر راشدی، جێگری وەزیری هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) و حسێن تەناوەر، فەرماندەی سوپای پاسداران لە شاری قوم و محەمەدنەزەر عەزیمی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان و کوروش ئاسیابانی، جێگری فەرماندەی ناوەندی رۆژئاوای سوپای پاسدران و موجتەبا فێدا، فەرماندەی ناوەندێکی شاری ئەسفەهان و ناوەندی "هاوکاریی سوپای پاسدران" و پێنج بەڕێوبەری ئەو ناوەندەی سزا داوە. گەنجینەی ئەمریکا رونی کردوەتەوە ؛ ئەو فەرماندە سەربازییانەی کە ناویان هێنراوە کاری رێکخستن و هەماهەنگییان لە نێوان پارێزگاکاندا کردوە بۆ سەرکوتی خەڵک و ناڕەزایەتییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی1، حوسێن کەلاری، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی وتوە: "بەدووری دەزانین حکومەتی عێراق بتوانێت ئەمساڵ ئەو ئاوارانەی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و کەمپەکان دابخرێن؛ هۆکارەکەشی ئەوەیە هێشتا خەڵک ئامادەیی بۆ گەڕانەوە زۆر کەمە." حوسێن کەلاری وتوێتی: "هێشتا ژێرخانی ئابووریی ناوچە رزگارکراوەکانی دەستی داعش گونجاو نییە و کێشەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانیان هەیە، جگە لە نەبوونی دەرفەتی کار و کێشەی دیکە." بەپێی دوایین ئامار ، کە رۆژی 23ـ1ی2023 بڵاوکراوەتەوە، نزیكەی 665 هەزار و زیاتر لە 248 هەزار پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن، واتە 913 هەزار ئاوارە و پەنابەر. حوسێن کەلاری باسی لەوەش کردوه: کە داواکارییەکی زۆریان لەلایەن ئەو ئاوارانەوە پێگەیشتووە کە لەنێو شارەکانی هەرێمی کوردستانن دەیانەوێت بچنە نێو کەمپەکان و "ئەوان دەڵێن ژیان لە شارەکان سەختە، بەڵام لە کەمپەکان کرێی خانوو نادەن و کۆمەڵێک قورساییان لەسەر نامێنێت." شایەنی باسه لەدوای هاتنی داعش و جەنگی ڕزگارکردنی ناوچەکانی لەو ڕێکخراوە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەبیانوی خراپی دۆخی ئەمنی ئامادەن نین بگەڕێنەوه شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.
مامۆستایانی ئاینیی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ و دەوروبەری لە بەیاننامەیەکدا دژی سزای سێدارە و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە یان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج بەڵام بڕیارەکانی دەسەڵات بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێراندا نەبوە. لە بەیاننامەکەدا هاتوە لە سایەی گەندەڵیی رێکخراو لە دەزگا و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، خەڵک لە لایەکەوە گیرۆدەی هەژارییە و لە لایەکی دیکەوە مافە یاسایی و شەرعییەکانی لێ زەوت دەکرێت. بە پێی بەیاننامەکە وەڵامی دەسەڵاتی ئێران بۆ ناڕەزایەتییەکان شەپۆڵێک لە توندتیژیی و سەپاندنی سزای سێدارە بوە و لە جیاتی دەستەبەرکردنی مافەکان بڕیاری زۆر بێبەزەییانە دژی خەڵک دراوە. ئەو مامۆستایانە رونیان کردوەتەوە؛ تۆمەتی دژایەتیی خودا(محاربە) بۆ خەڵکی ناڕازیی بە پشتبەستن بە ئایەتی قورئان پێچەوانەی تێگەیشتن و ئامانجەکانی ئیسلامە. لە بەیاننامەکەدا ئەو مامۆستا ئایینیانە داوایان کردوە؛ دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان ئازاد بکرێن و داوای لێبوردنیان لێبکرێت و قەرەبو بکرێنەوە و هاوکات سەرجەم ئەو بازگانەی کە بونەتە مایەی بێزاریی خەڵک لاببرێن و دەستبەرداری هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک و دەستگیرکردنیان بن. ئەمە دوەم بەیاننامەی مامۆستایانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆیە کە وەک هۆشدارایی دەدرێتە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هاوڵاتی دوو هونەرمەندی کورد بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگێکی هەدەپەدا لە شاری کۆجائەلی تورکیا گۆرانی کوردیان وتووە، دەستگیرکران. دوێنێ شەو لە ناوەندی رێکخستنی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری کۆجائەلی تورکیا ئاهەنگێک رێکخرا. گروپی موزیکی هەڤرا کە کۆمەڵێک هونەرمەندی کورد، بانگهێشتکران و گۆرانیان بە زمانی کوردی وت. دواتر پۆلیسی تورکیا دوو ئەندامی ئەو گروپەی بە ناوەکانی یوسف کەلەش و گەنجای مۆرکۆچ بەهۆی وتنی گۆرانی کوردی دەستگیر کرد. گروپی هەڤرا تویتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و گرتنی هەردوو ئەندامی گروپەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی، " دەسەڵات ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر گۆرانیەکی کوردی رابگریت و لێرەوە دووبارەی دەکەینەوە کە فشارەکان ناتوانن رێگریمان لێبکەن." لەمبارەیەوە عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، " دوای ئاهەنگی رێکخستنی گەنجانی هەدەپە لە ناوچەی دارجای کۆجائەلی دوو ئەندامی گروپی هەڤرا بە ناوەکانی گەنجای مۆرکۆچ و یوسف کەلەش بەهۆی ئەوەی بە کوردی گۆرانیان وتووە، دەستگیرکران. لە کاتێکدا کە لە سەدەی ٢١داین، تاوەکو ئێستاش بەهۆی زمانەوە هاوڵاتیان دەستگیر دەکرێن. پێویستە ئەو هونەرمەندانە ئازاد بکرێن!
ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی دژی 10 بەرپرسی سەربازیی و ناوەندێکی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاند. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ناسر راشدی، جێگری وەزیری هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) و حسێن تەناوەر، فەرماندەی سوپای پاسداران لە شاری قوم و محەمەدنەزەر عەزیمی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان و کوروش ئاسیابانی، جێگری فەرماندەی ناوەندی رۆژئاوای سوپای پاسدران و موجتەبا فێدا، فەرماندەی ناوەندێکی شاری ئەسفەهان و ناوەندی "هاوکاریی سوپای پاسدران" و پێنج بەڕێوبەری ئەو ناوەندەی سزا داوە. بە پێی راگەیەنراوەکەی گەنجینەی ئەمریکا ئەو سزایانە دژی کۆڵەکە سەرەکییەکانی سوپای پاسدارانە کە زیاترین رۆڵیان گێراوە لە سەرکوتی بێبەزییانەی خەڵک و لە روی داراییەوە پشتیوانی رژێمی کۆماری ئیسلامی بون بۆ سەرکوت. گەنجینەی ئەمریکا رونی کردوەتەوە ؛ ئەو فەرماندە سەربازییانەی کە ناویان هێنراوە کاری رێکخستن و هەماهەنگییان لە نێوان پارێزگاکاندا کردوە بۆ سەرکوتی خەڵک و ناڕەزایەتییەکان. ئەمریکا جەختی لەوە کردوەتەوە کە ناوەندی هاوکاریی سوپای پاسداران سەرچاوەی گەندەڵی و بەرتیل بوە و پێشتریش بەهۆی چالاکیی موشەکیی سزا دراوە بەڵام سزاکانی ئەمجارە بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانەوە بوە. سزاکانی ئەمریکا دوای ئەوە هات ئەمڕۆ هەریەکە لە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتی بەریتانیا ژمارەیەک سزایان دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران راگەیاند.
دوای ئەوەی محمد سودانی ، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیایدا 3 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی زیادبکرێت ، زیاتر لە 5 ملیۆن هاوڵاتی سودمەند دەبن . ئەمڕۆ دوو شەممە 23ی1یی 2023، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق زیادکردنی 3 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی وتەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامانج لێی دابەزاندنی نرخی خۆراكە. لەو بارەیەوە راگەیەندراوی حكومەت هاتوە : "یەك لیتر زەیت، یەك كیلۆگرام شەكر، 200 گرام چا، 250 گرام شیر و یەك كیلۆگرام ئاردی سفر بۆ هەر تاكێكی خێزانە كەم دەرامەتەكان زیادكراون و جگە لە بەشەخۆراكی مانگانەی خۆیان، ئەو خۆراكانەیان بەسەردا دابەشدەكرێت". ڕوونکراوەتەوە، كە ئەو سەبەتە خۆراكە دەدرێت بە 5 ملیۆن و 76 هەزار هاوڵاتی و مانگانە لە رێگەی زیادكردنی 18 هەزار تۆن خۆراكەوە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان، خواست لەسەر كڕینی خۆراك كەم دەكەنەوە و بە ئەوەش نرخەكان دادەبەزن.
بەریتانیا هاوکات لەگەڵ قۆناغی چوارەمی سزاکانی ئەوروپا، پێنج بەرپرس و دو ناوەندی کۆماری ئیسلامی سزا دەدات. ئاژانسی هەواڵی(رویتەرز)بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی سەرکوتی دڕندانەی نارەزایەتیەکان و لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری هاوڵاتیی بەریتانی - ئێرانی ، قۆناغێکی نوێی سزاکانی لەدژی کۆماری ئیسلامی راگەیاند. بە پێی سزا نوێیەکانی بەریتانیا داهات و داراییەکانی جێگری داواکاری گشتی، فەرماندەی گشتی سوپا، فەرماندەی هێزی بەسیج-ی سەر بە سوپای پاسداران و جێگرەکەی و هەروەها جێگری فەرماندەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان بەسەردا دەگیرێت. جگە لەم پێنج بەرپرسە ، دوو ناوەندی بەسیجی سوپای پاسداران لە لیستی سزاکانی بەریتانیا دان. بەریتانیا لەسەرەتای ناڕەزایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و زیاتر لە 350 سزای بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە ، سزاکانیش خۆیان لە رێگری لە گەشتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەریتانیا و بلۆک کردنی داراییەکانی ئەو فەرماندە و بەرپرسانەدا دەبینێتەوە. ئەوروپا سزای نوێ دژی ئێران دەسەپێنێت ئێران: هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سوپای پاسداران وەڵامی توندی دەبێت
هاوڵاتی دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، پێنج تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی پێنج هاوڵاتی خەڵکی دهۆک لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە مێردینی باکووری کوردستان چوونە بەردەم دادوەر، چواریان خرانە گرتووخانەوە. دادگەی مێردین دوای وەرگرتنی گوتە لێیان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تۆمەتباران، بڕیاریدا چوار لەو پێنج کەسەی تۆمەتباری دۆسیەکەن، بخرێنە گرتووخانە و کەسەکەی دیکەش بە مەرجی دادوەری ئازاد بکرێت. دوای تهواوبوونی رێكارهكان له داواكاری گشتیی ههریهك له گومانلێكراوان ف. ئا، ئا. ك، و م. ی به داواكاری بهندكردنیان رهوانهی دادگای ئێشگكران و به ههریهك له تاوانهكانی "ئهنجامدانی تاڵانی به شهو، شاردنهوهی تاوان، شاردنهوهی بهڵگهی تاوانێكی دیكه یان به مهبهستی دهستگیرنهكردن ئهنجامدانی كوشتن و ئهنجامدانی تاڵانی به زۆری چهك" و گومانلێكراو چ. ب به تاوانی "لهناوبردنی بهڵگهكانی تاوانهكه، شاردنهوهیان و گۆڕینیان"، فهرمانی بهندكردنیان بۆ دهركرا. هاوكات گومانلێكراو م.ش به مهرج ئازاد كرا. هاوکات، تائێستا بە تەواوی روون نەبووەتەوە کە بۆچی ئەو هاونیشتمانییانەی خەڵکی دهۆک کوژراون. بەرەبەیانیی 19-1-2023، پێنج هاونیشتمانی دانیشتووی دهۆک لە ئۆتۆمبیلێکدا لە شارۆچکەی نسیبینی سەر بە مێردین، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە گولـلە لە سەریان درا و گیانیان لەدەستدا. ئەو پێنج هاوڵاتییەی لە ڕوداوەکەدا کوژران ناویان، حاجی عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا (69 ساڵ)، چیمەن شاهین خالید (75 ساڵ) کە هاوژینی حاجی عەبدوڵڵایە، هەندرێن عەبدوڵڵا ساڵح (39 ساڵ) کە کچی حاجی عەبدوڵڵایە، واحیدە حەیدەر جاسم (63 ساڵ) و مەلا ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم (45 ساڵ) بوون.
كاوە ڕەش نەدیم زەهاوی، پارلەمانتاری پارتی كۆنسەرڤاتیڤ ی بەریتانیاو لەهەمان كاتیشدا، كەئەو ئێستا بەرپرسی پارتەكەیەتی، تۆمەتی خۆدزینەوە لەدانی باج و فێڵكردن لەخەزێنەی دەوڵەتی خراوەتە پاڵ، بەوەی پشكی بەشێك لەوەبەرهێنانی لەكۆمپانیاكانی لەدەرەوەی بەریتانیا، تۆماركردوە بۆئەوەی باجی تەواو نەدات. ئۆپۆزیسۆنی سەرەكی كەپارتی کرێکارانی بەریتانیایە، داوای لەسەرۆك وەزیرانی ووڵاتەكەی، ڕیشی سوناک دەکات، کەنادیم زەهاوی لەپۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران دووربخاتەوە، دوای ئەوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، خۆی بواردوە لەدانی باج خەزێنەی HMRC كەبەچەندین چەند ملیۆن پاوەند دەخەمڵێندرێ. نەدیم زەهاوی، پێشوتریش بۆ ماوەیەك وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بووە، ئێستا ڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا، تۆمەتباری دەكەن، کەهەوڵیداوە خۆی لەدانی باج بەدوور بگرێت. هەربۆیە بەهۆی ئەوەی فشارێکی زۆری لەسەربووە، ئێستا ناچاربووە باجەکە بداتەوە لەگەڵ سزای پێژماردن. ئەنجێلا ڕاینەر، جێگری سەرۆکی پارتی کرێکاران بەرهەڵستكار ڕایگەیاندوە; زەهاوی بەهۆی نەدانی باج، ئێمە ناتوانین لێی بێ هەڵویست بین و ئەو نابێ بەردەوام بێت لەپۆستەكەی، بەڵكو سەرۆکوەزیران دەبێت لەپۆستەکەی دووری بخاتەوە. کۆمپانیاکەی زەهاوی، لەناو ڕیزبەندی وەبەرهێنان دایە، كەبریتییە لە کۆمپانیای (بالشۆر ئینڤێستمەنتس)کەلەجبل طارق تۆمارکراوە. زەهاوی، ڕووبەڕووی پرسیاری پارلەمانتاران بووەتەوە، کەئایا بالشۆری بەکارهێناوە بۆ خۆبواردن لەدانی باج لەگەڵ پشکەکانی کۆمپانیای YouGov، كەئەویش کۆمپانیایەكی ڕاپرسییە، کەلەساڵی ٢٠٠٠دا هاوبەشی بنیادی ناون. پارتی کرێکاران، داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە، لەسەر بونی پشكیی زەهاوی تێداو وەنەدانی باج لەسەر پشكەكانی. بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، زەهاوی بەم دوایانە، بەهۆی فشارو ئاشكرابونی، ناچار بووە ئەو باجەی کەقەرزداربووە، لەگەڵ سزاكەی 30% بداتەوە و کۆی گشتی باجەکەیگەێشتۆتە 4.8 ملیۆن پاوەند. بی بی سی، دەڵێ: نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام کاتێک ڕۆژنامەی گاردیان چەندین جار پرسیاری لەبارەی سزاکە کردووە، وتەبێژی نەدیم زەهاوی ڕەتی نەکردۆتەوە کەسزاکەیان دابێت. لەماوە چەند ساڵی ڕابردووشدا چەندین جاری دیكەش زەهاوی ملیۆنەرو سیاسەت مەداری كورد لەبەریتانیا، بۆتە جێی باسی ڕاگەیاندنەكانی ئەو ووڵاتە. هەرلەدەست كەوتنی نزیكەی بڕی پێنج ملیۆن پاوەند، لەشیرینیەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەسەردەمی پۆستی وەزیری سامانەسروشتیەكانی ئاشتی هەورامی و وەرگرتنی خەرجیەكانی گروپی ئەندام پارلەمانانی پشتگیری لەهەرێم، تاوەرگرتنی كرێی ئاو و غاو كارەبا لەسەر باجی میللەت بۆ خانووی دووەمی لەبەریتانیا. نەدیم زەهاوی بەڕەچەڵەك كوردێكی عئڕاقییەو لەساڵی ١٩٦٧ لەدایك بووە، ئەو هەربەمنداڵی لەگەڵ خێزانەكەی وەك پەناهەندە ڕوویان لەبەریتانیا كردووە. لەساڵی ٢٠١٠وە ئەندام پارلەمانی بەریتانیایە لەسەر پشكی پارتی كۆنسەرڤاتیڤ ی دەسەڵاتدار.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ لە ڕۆژی یەکشەممە هاوپەیمانی سەرەکی ئاریە دیری لە هەموو پۆستە وەزارییەکان دوورخستەوە. دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دادگای باڵای ئیسڕائیل فەرمانی بە نەتانیاهو کرد دێری دووربخاتەوە، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2022 دا دێری بە تۆمەتی ساختەکاریکردن لە باجدا تۆمەتبار کراوە، هەربۆیە ڕۆژی یەکشەممە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هاوپەیمانی سەرەکی ئاریە دیری لە هەموو پۆستە وەزارییەکانی دوورخستەوە. هاوکات، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، نەتانیاهۆ بە دیری وتوە کە ئەو هەنگاوەی "بە دڵێکی قورس، بە خەمێکی زۆرەوە" ئەنجامداوە. ئەمەشلەکاتێکدایە ،وەزیری دادی حکومەتەکی نەتانیاهۆ، یاریڤ لێڤین لەسەرەتای ئەم مانگەدا زنجیرەیەک چاکسازی دادوەری ڕاگەیاند کە ڕێگە بەپەرلەمان دەدات بڕیارەکانی دادگای باڵا هەڵبوەشێتەوە و دەسەڵاتی زیاتر بداتە سیاسەتمەداران لەدانانی دادوەردا. هەروەها حیزبی دێری شاس کە لە مانگی تشرینی دووەمدا 11 کورسی لە پەرلەمانی 120 کورسی ئیسرائیلی بەدەست هێنا و پێکهاتەیەکی سەرەکی هاوپەیمانی نتانیاهۆیە، دەستبەجێ لێیدا و بڕیاری دادگاکەی بە "نابەجێ و بێمانا " ناوبرد. میدیاکانی ئیسرائیلیش ڕایانگەیاند، دەرکردنی دێری ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ناوەندی تەلئەبیڤ دژی حکومەتی نەتانیاهۆ و چاکسازیە دادوەرییە پلان بۆ داڕێژراوەکەی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
