هاوڵاتی پەرلەمانتارێکی شیعە: پەیامی ئەمریکا لە ڕێسا نوێیەکانی سەر دۆلا، ڕوخاندنی حوکمەتی عێراقە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری عەقیل ئەلفەتلاوی پەرلەمانتاری شیعە ڕایگەیاندووە، پەیامی ئەمریکا لە یاسا توندەکانی سەر دۆلار ئەمەیە، "کارکردن دژی ئێمە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕوخانی حوکمەتەکەت". عەقیل ئەلفەتلاوی، واشنتنی تۆمەتبار کردوە بەوەی کە بە ئەنقەست ڕێسا نوێیەکان وەک چەکێکی سیاسی بەکار دەهێنێت دژی عێراق ، ئەوەش پەیامێکە بەوەی کارکردن دژی ئێمە دەتوانێ ببێتە هۆی ڕوخانی حوکمەتەکەت". هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز باسی لەوەش کردووە کە ئەو پەرلەمانتارەی شیعە، ئاماژەی بەوەکردووە ئەمە هۆشداری واشنتنە بۆ محەمەد شیاع سودانی و هەڕەشەیە بۆ سەر حوکمەتەکەی، هاوکات لە هەواڵێکی هاوڵاتی دا بەهەڵە ئاماژە بەوەدرابوو کە ئەم پەیامە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکیەوە بە شیاع سودانی دراوە. ئەم لێدوانەی عەیل ئەلفەتلاوی لەکاتێکدایە کە لەژێر فشارەکانی واشنتن، محەمەد شیاع سودانی هێزێکی دژە تیرۆری ڕەوانەی سنورەکان کردووە بۆ ڕێگریکردن لەبازرگانیکردن وبە قاچاخ بردنی دۆلار بۆ ئێران. هاوکات بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندیش ڕایگەیاندووە، ئەمریکا پەیامێکی ڕوونی بۆ بەرپرسانی عێراق ناردووە: پابەندبن بە ڕێسا نوێیەکانەوە ئەگەرنا بانکی ناوەندی عێراق ڕووبەڕووی غەرامە دەبێتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، کە یەدەگی فیدراڵی نیویۆرک لە مانگی تشرینی دووەمدا کۆنترۆڵی توندتری لەسەر مامەڵەی دۆلاری نێودەوڵەتی لەلایەن بانکە بازرگانییەکانی عێراقەوە خستە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لەپێناو ڕێگریکردن لە گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران لەکاتێکدا کە ئێران لەژێر سزاکانی ئەوروپا وئەمریکادایە دژی پەرەدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم وهەروەها شۆڕشی ژینا ئەمینی.
هاوڵاتی سبەینێ دادگای دەستووری تورکیا لەبارەی داواکاری هەدەپە بۆ دواخستنی بڕیاری داخستن یاخود دانەخستنی پارتەکە کۆدەبێتەوە. چەند رۆژ لەمەوبەر میدحاد سانجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوایەکی پێشکەش بە دادگای دەستووری تورکیا کردبوو، کە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بڕیار لەسەر دۆسیەی داخستن یاخود دانەخستنی پارتەکەی بدرێت. ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت، چارەنووسی هەدەپە بگۆڕێت، بەو پێیەی ئەگەر پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) شکست بهێنێت، ئەگەرێکی زۆر هەیە دۆسیەکە دابخرێت. بەهۆی ئەوەی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی جەهەپە چەندین جار رایگەیاندووە کە ئەوان لەدژی داخستنی هەدەپەن. دادگای دەستووری تورکیاش رایگەیاند، سبەینێ لەبارەی داواکاریەکەی هەدەپە کۆدەبێتەوە کە لیژنەی دادوەرانی دادگای دەستووری لە ١٥ کەس پێک دێت و لەو ١٥ کەسە پێویستە ١٠ کەس دەنگ بە بڕیاری کۆتایی لیژنەکە بدەن. دوێنێ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپ)، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا وتیبووی، نابێت لەمە زیاتر بڕیاری دادگای دەستووری تورکیا دوابکەوێت و پێویستە کۆتایی بە هەدەپە بهێنێت، کە پشتگیری لە "تیرۆر" دەکات." میدحاد سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەمان رۆژ وڵامی باخچەلی دایەوە و رایگەیاند، ئەگەر بە تۆن قفڵ بهێنن بۆ داخستنی پارتەکەیان، کلیلی کردنەوەیان پێیە و کاریگەری لەسەر خەباتیان نابێت. ٥ی ئەم مانگە، دادگای دەستووریی تورکیا بودجەی هەدەپەی بەشێوەیەکی کاتی بڕیبوو. بۆ یەکەمجار ١٧ی ئازاری ٢٠٢١، سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای دەستووری لەلایەن بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری گشتی تورکیا، تۆمار کرا بۆ داخستنی هەدەپە. تۆمەتەکان لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە هۆی کەموکورتی لە دۆسیەکەدا رەتکرایەوە. بەڵام بەکر شاهین لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ جارێکی دیکە سکاڵاکەی تۆمار کردەوە. دادگای دەستووریش، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ سکاڵا نوێیەکەی پەسەند کرد. دواتر هەدەپە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بەرگریینامەی خۆی بە فەرمی پێشکەش بە دادگای دەستووری کرد. 10ی ئەم مانگەش لیژنەی دادوەرانی دادگای دەستووری، لەبارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە کۆبووەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە نەداوە.
لە ماوەی سێ هەفتەدا هەشت کەسی کورد بە تۆمەتی جیاواز لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە' لە 21 رۆژی رابردودا هەشت کەس بە تۆمەتەکانی "بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر" و "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانەکانی ئێتران لەسێدارە دراون. ئەو رێکخراوانە ئاماژەیان بەوە کردوە؛ ئەگەرچی هەڕەشەی لەسێدارەدانی زیاتر لە 110 دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان هەیە بەڵام دەسەڵاتی ئێران بەهۆی فشارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانەوە لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی راگرتوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون و لە بەرامبەردا دەستی بە لەسێدراەدانی تۆمەتباری کوشتنی بە ئەنقەست و ماددە هۆشبەرەکان کردوە. ناوەندەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە دەسەڵاتی ئێران بۆ چاوترسێنکردن و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان وەک بڵاوکردنەوەی ترس زۆربەی ئەو کەسانە لەسێدارە دەدات کە دۆسیەکانیان پەیوەندیی بە ناڕەزایەتییەکانەوە نییە چونکە بەهۆی فشارەکانەوە ناتوانێت لە ئێستادا دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان لەسێدراە بدات. بە پێی ئەو ئامارانەی دو ناوەندی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ تەنها لە سێ هەفتەدا لانیکەم هەشت کەسی کورد لە زیندانی کەرەج لەسێدارەدراون کە بە پێی راگەیەنراوەکانی دەزگای دادی ئێران، سەرجەمیان لە رابردودا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە. زۆرینەی ئەو هەشت لەسێدارەدراوەی دۆسیەکانی ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست خەڵکی ناوچەکانی کرماشان و ورمێ بون . زیاتر لە 130 رۆژ بەسەر ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تێدەپەڕێت و لانیکەم 17 گەنجی کورد مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە و تا ئێستا یەک گەنجی کورد و سێ گەنجی دیکە بە بیانوی بەشداریی لەو ناڕەزایەتییانەوە لەسێدراەدراون.
هاوڵاتی سەرچاوەیەك لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەهاوڵاتی راگەیاند: لەنێوان یەكێتی و پارتی لەڕێگای نێوەندگیرەوە هەندێك پەیام ئاڵوگۆڕكراوەو دوور لەڕاگەیاندنەكان یەكتربینین هەبووە، لەسەر مەسەلەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو داوكارییانەی كەیەكێتی هەیەتی بۆ حكومەت و بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و رێكخستنەوەی كۆمیسیۆن گفتوگۆكراوە. وتیشی: بڕیارە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆببنەوە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لەڕاستیدا یەكێك لەداوكارییەكانی یەكێتی دەستكاریكردنی پشكی كۆتاكانە لەیاسای هەڵبژاردندا، تائێستا بەپێی زانیارییەكان پارتی رازی نەبووە بەو داواكارییە، بەڵام لەسەر بابەتەكانی دیكە رەزامەندی دەربڕیوە. ئاشكراشیكرد: كۆمەڵێك میكانیزم دیاریكراوە بۆ ئەم بابەتە، بۆ نموونە ئەگەر یاساكە بەپێی بازنەكان كەداواكاریی یەكێتییە بكرێتە فرەبازنەیی یان چوار بازنەیی ئەوكاتە كۆتاكان لەسەر بنەمای شارەكان دیاریبكرێت بەپێی پێكهاتەكانی شارەكان نەك لەسەر ئاستی هەموو كوردستان، بەڵام داوكاری پارتی ئەوەیە ئەگەر هەڵبژاردن لەسەر بنەمای فرەبازنەیی بوو، كۆتاكان لەسەر بنەمای یەك بازنەیی بێت، ئەمەش یەكێتی رازی نەبووە لەسەری. ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: یەكێتی كێشەی كەمكردنەوەی كورسی كۆتاكانی نییە، كێشەی دادپەروەری دابەشكردنی كورسی كۆتاكانمان هەیەو ئەو لایەنانەشی كەخۆیان بۆ پێكهاتەكان كاندیددەكەن نوێنەری راستەقینەی پێكهاتەكان بن، نەوەك ساختەبن بەدەمامكی پێكهاتەكان بۆ لایەنێكی دیكەی سیاسی كاربكەن كەپارتییە. دەربارەی بەشی پارێزگاكان و بازنەكان لەكورسی پێكهاتەكان، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: لەمەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی دیراسەی ئەو بابەتە كراوەو پاكێجی بۆ ئامادەكراوە، پێم وایە گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەریش هاوڕان لەسەر ئەوەی یەكێتی. سەبارەت بەمەلەفە ئەمنییەكانیش كە پارتی سوورە لەسەری، ئەو سەرچاوەیەی یەكێتی دەڵێت: لەڕووی راگەیاندنەوە پارتی سوورە لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام نەرمییەك هەیە لەلایەن هەردوولایەنەوە بۆ رێككەوتن لەسەر ئەو بابەتە و پرسی حوكمڕانی و چارەسەركردنی ئەو تێبینیانەی كە لەلای هەردوولامان هەیە. سەبارەت بەنێوەندگیری دەرەكیش سەرچاوەكەی هاوڵاتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: داواكاری لایەنی دەرەكی هەیە لەسەر یەكێتی و پارتی و داوایانكردووە هەرچۆنێك بێت ئەو ناكۆكییانە چارەسەربكەن كە من ناتوانم ناوی بنێم فشارێكی توند، بەڵام دەتوانم بڵێم داواكارییەكی جدییە. دەربارەی سەردانەكەی برێت مەكگۆرگ-یش بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی، ئەو سەرچاوەیە وتی: دیداری لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی زۆر ئیجابی بووە. دەربارەی بەشداری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و تیمی وەزاری یەكێتیش لەحكومەتی هەرێم، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: تا كۆبوونەوەكەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی نەكرێت و پاكێجێكی تێگەیشتنی هاوبەشی جددی لەنێوان هەردوولایان درووستنەبێت باسی كاك قوباد دەكەم باسی تیمی یەكێتی ناكەم ناگەڕێتەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران. سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەڕووی مەبدەئییەوە بابەتی دانیشتنی یەكێتی و پارتی كۆتاییهاتووەو ئامادەین بۆ دانیشتن و رێككەوتن، ئەو سەرچاوەیە گەشبینی خۆشی پیشاندا كەیەكێتی و پارتی لەسەر زۆرینەی بابەتەكان رێكدەكەون، جەختیش لەوەدەكاتەوە ئەوەی لەمەسەلە ئەمنییەكەدا پارتی باسی دەكات زیاتر بۆ فشارە لەیەكێتی، ئەگینا دۆسیەی زۆر گەورەتر هەبووە لەم وڵاتە كە پەردەپۆشكراوە لەلایەن پارتی و نەكراوەتە بابەتێكی جددی كە لەلای هەموو خەڵكی كوردستان بابەتێكی جددی بووە، یەكێتیش پەیامی بۆ ئەم بابەتە ئەوەبووە كە ئامادەین بۆ لیژنەی هاوبەش تەنانەت لایەنی دەرەكیشی تیادابێت وەك ئەمریكاو بەریتانیاو وڵاتانی دی كەلێكۆڵینەوە بكەین
سوید رایگەیاند ناتوانن سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆرەوە بەڵام بە توندنی سزای ئەو دامەزراوەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەن. تۆبیاس بیڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ ستۆکهۆڵم هەوڵ ئەدات بە توندترین شێوە سزای کۆماری ئیسلامی ئێران بدات بەڵام بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و ئامادەکاریی زۆری پێویستە. بیڵسترۆم وتویەتی: ناتوانرێت سوپای پاسدارن تەنها بە هۆی پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بخرێتە لیستی تیرۆری ئەوروپا چونکە پێویستە تۆمەتەکانی کاری تیرۆریستیی ئەو سوپای ئاشکرابن و دەرکەوێت ئەو دامەزراوەیەی کۆماری ئیسلامی پەیوەندیی بە تیرۆرەوە هەیە. ئەو تویەتی: دەبێت رێز لە گەڵاڵەی پەسندکراوی پەرلەمانی ئەوروپا بگیرێت بەڵام بڕوای بەوە نییە بڕیاری بەتیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران ژیرانە بێت. لێدوانی وەزیری دەرەوەی سوید لە کاتێکدایە وڵاتەکەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکات رۆژی پێنجشەممەی رابردو ئەو پەرلەمانە، گەلاڵەی بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد بەڵام ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا رەتیان کردوەتەوە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
هاوڵاتی بەپێی کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی تورکیا، تورکیا خولی نوێی دانوستانەکانی لەگەڵ سوید و فینلاند سەبارەت بە داوای ئەندامێتی وڵاتانی سوید و فیلاند لە ناتۆ بۆ ماوەیەکی نادیار دواخستووە. میدیاکانی وڵاتی تورکیا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیاربوو لە برۆکسل بەڕێوەبچێت، لەسەر داوای ئەنقەرە دواخرا،لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرا ینس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ بەشداری ئەو دانوستانانە بکات کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت. بڕیارەکەی تورکیا ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری دایە سوید کە پشتگیری لە هەوڵەکانی ناکات بۆ پەیوەندیکردن بە هاوپەیمانی بەرگریی ڕۆژئاوایی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دوای ئەوەی کە قورئان لەلایەن سەرکردەیەکی ڕاستڕەوی توندڕەوی سوید لە کۆتایی هەفتەدا لەبەردەم باڵوێزخانەکەی سوتێندرا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشنیارەکانی پەیوەست بوون بە ناتۆ دەبێت لەلایەن هەموو ئەندامانی هاوپەیمانییەکە پەسەند بکرێت کە تورکیا ئەندامی هاوپەیمانییە، هاوکات لەم دواییانەدا پەیوەندییەکانی نێوان سوید و تورکیا ئاڵۆز بووە و و ئەنقەرە بەهۆی سووتاندنی قورئان لە دەرەوەی باڵیۆزخانەکەی لە ستۆکهۆڵم هەڵوێستەکانی توندکردۆتەوە لەبەرامبەر سوید.
هاوڵاتی هێزە سنوریەکانی حکومەتی یونان بەڕێوەبەرێکی پێشووی هەدەپە و رۆژنامەنووسێکی کوردیان رادەستی تورکیا کردەوە کە سزایان زیندانیکردنیان لەسەرە. ڕۆژنامەنووس موراد ڤەریم، کە بە تۆمەتی "یارمەتیدانی پەکەکە" لە مێردین بە ٤ ساڵ زیندانیکردن سزا درابوو، رووی لە یۆنان کردبوو، بەڵام یونان رادەستی دەوڵەتی تورکیای کردەوە. لەلایەکی دیکەوە، محەمەد سەیید دەمیر بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە کە تورکیا سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو، لەلایەن یونانەوە رادەستی تورکیا کرایەوە. محەمەد سەیید دەمیر بەڕێوەبەری پێشووی رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ئامەد، لە ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستنی تیرۆر' و ' پرۆپاگەندە بۆ تیرۆر' ٦ ساڵ و ٨ مانگ سزای بەسەردا سەپێندرابوو. دەمیر دوای بڕیاری دەستگیرکردن لە ٢٣ی کانونی دووەم لەگەڵ خانەوادەکەی رووی لە یونان کرد. بەڵام دەمیر و خانەوادەکەی لەلایەن یونانەوە رادەستی تورکیا کرانەوە. محەمەد سەیید دەمیر و دایکی بە ناوی فەریدە دەمیر دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی یونانەوە رادەستکرانەوە، لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیرکران. دواتر فەریدە دەمیر ئازادکرا و سەیید دەمیر بە بیانوی ئەوەی قەدەغەی چوونە دەرەوەی پێشێل کردووە، رەوانەی زیندانی شاری ئەدرنە کرا.
سزادانی ئێران بەهۆی سەرکوت و توندوتیژیی دژی ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و سزادانی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ لە لایەن دەسەڵاتەوە دەستی پێکردەوە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک بەردەوام بو و یاریزانێکی ناوداری کوردیش بە بیانوی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان لە یانەکەی دورخرایەوە. دەستگیرکردنی مامۆستایانی ئایینی و دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی سەردەشت و مەریوان و بانە و چەند شارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئەمڕۆش بەردەوام بو. دەستگیرکردنی مامۆستایانی ئایینیی ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی سێدارە و دەستگیرکردنی خەڵک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و دوای بەیاننامەکەش ژمارەیەک لەو مامۆستا ئایینییانە دەستگیر کران. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ مامۆستا شەریف مەحمودپور، پێشنوێژی مزگەوتی (رەسوڵەڵلا) لە پیرانشار کە بەیاننامەی هاوبەشی مامۆستایانی پیرانشار و نەغەدە و شنوی خوێندوەتەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و بڕیاری دەستبەسەرکردنی دراوە. سێ برای کوژراوێکی روژهەڵات بریندار کران هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەمڕۆ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی براکانی هێمن حەمزە، یەکێک لە کوژراوانی بێوران لە سەردەشت و بەهۆیەوە ئەو سێ برایە بە گوللـە بریندارکران و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کرا. وریا غەفوری دورخرایەوە وریا غەفوری یاریزانی ناودرای کورد لە یانەی (فولادی خوزستان) دورخرایەوە لە کاتێکدا پێشتر بەهۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان لە یانەی (ئیستقلال) دورخرایەوە و دواتر چەند رۆژێک دەستبەسەر کرا. غەفوری تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و یەکێک لە یاریزانانی ناوداری هەڵبژاردەی ئێران بوە و لە ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی، پشتیوانیی لە خۆپیشاندانەکان کرد و سەردانی ماڵی گیانبەختکردوانی ئەو ناڕەزایەتییانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرد. سزادانی مامۆستا و خوێندکاراننی زانکۆ مامۆستایانی زانکۆ بەهۆی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان دور دەخرێنەوە و سەندیکای خوێندکاران و مامۆستایان زانکۆ لە ئێران ئاشکرای دەکات فشارەکان بۆسەر خوێندکاران زانکۆ زیادی کردوە و ژمارەیەک خوێندکار دورخراونەتەوە. دو مامۆستای زانکۆ بە ناوەکای حەسەن باقری نیا، ئەندامی دەستەی زانستی درونناسیی لە زانکۆی (حەکیم سەبزەواری) و مەهشید گەوهەری، مامۆستای وێژە لە زانکۆی (فیردەوسی) شاری مەشهەد لەو مامۆستا دەرکاوانەبون کە ناسنامەیان ئاشکرا کراوە. سەندیکای خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ لە ئێران لە پێگەی خۆی بڵاوی کردوەتەوە تەنها لە زانکۆی فیردەوسی شاری مەشهەد پڕۆسەی خوێندنی 90 خوێندکاری ئەو زانکۆیە بە بیانوی هاندان و بەشداریی لە ناڕەزیەتییەکان دژی کۆماری ئیسلامی هەڵپەسێردراوە و لە زانکۆکانی تاران و ئەسفەهان حەوت مامۆستا هەر بەو بیانوانەوە لە کارەکانیان دورخراونەتەوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی سەندیکاکە ئاشکرایی کردوە مانگرتن و ناڕەزایەتیی لە ژمارەیەکی زۆری زانکۆکان دژی دەسەڵات و سزای خوێندکاران بەردەوامە. ئێران هەڕەشەی سزادانی ئەوروپا و بەریتانیا دەکات ئێران رایگەیاند؛ وەک کاردانەوەیەک بە رامبەر سزاکانی بەریتانیا و ئەوروپا ئامادەکاریی دەکات بۆ سەپاندنی سزا دژی وڵاتانی ئەوروپا و لەندەن. ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ سزا نوێیەکانی بەریتانیا و ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیە کە نەیانتوانیوە لە لێکدانەوە راست بۆ ناوخۆی ئێران و پێگەی کۆماری ئیسلامی بکەن. ئەمریکا دەیەوێت فرۆشی نەوتی ئێران راگرێت ئەمریکا رایگەیاند دەیەوێت بە سزاکان رێگریی لە فرۆشی نەوتی ئێران بکات و چین ناچار بکات چیتر نەوت لەو وڵاتە نەکڕێت. رۆبەرت ماڵی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی ، داوایان لە چین کردوە کە نەوت لە ئێران نەکڕێت.
هاوڵاتی ئەمریکا ڕەخنەی لە ئەفریقای باشور گرت کە مانگی داهاتوو لەگەڵ ڕووسیا و چین مانۆڕی سەربازی ئەنجام بدات، لەکاتێکدا شەڕی ئۆکرانیا بەردەوامە. کارین جان پیێر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە وتی: "ئەمریکا نیگەرانە سەبارەت بە هەر وڵاتێک، کە مەشقی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام بدات لەکاتێکدا لە جەنگێکی دڕندانەدایە دژی ئۆکرانیا. ئەم لێدوانەی واشنتۆن دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هات لەگەڵ هاوتاکەی نالیدی پاندۆر، لە پریتۆریای پایتەخت. لەبارەی لێدوانەکەی کۆشکی سپیەوە، نالیدی پاندۆر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەموو وڵاتان لەگەڵ هاوپەیمانان لە سەرانسەری جیهاندا مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن، ئاماژەی بەوەشکرد، “نابێت هیچ ناچارکردنێک لەسەر هیچ وڵاتێک هەبێت کە لەگەڵ هیچ هاوبەشێکی دیکەدا مانۆڕ ئەنجام بدات. نالیدی پاندۆر، باسیشی لەوەکرد مەشقەکان "بەشێکن لە ڕێڕەوێکی سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان"، نابێت پریتۆریا لە بەشداریکردن" لە مەشقەکاندا بێبەش بکرێت. لەبارەیەوە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ڕاهێنانەکانمان شەفافن،ئێمە لەگەڵ ئەفریقای باشوور و چین هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکانمان پێشکەش کردووە، نامانەوێت هیچ سکانداڵێک و ڕووبەڕووبوونەوەیەک بوروژینین؛ تەنها دەمانەوێت هەموو وڵاتێک بتوانێت مافی خۆی لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا هەبێت وەک لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە. هاوکات بەرپرسانی حکومەتی ئەفریقای باشوور سەردانەکەی لاڤرۆڤیان بە سەردانێکی ئاسایی وەسفکردووە کە ڕۆژێک پێش هاتنی جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بوو بۆ ئەو وڵاتە، لەبەرامبەردا لەلایەن هەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی بچووکی ئۆکرانیەوە لە باشووری ئەفریقا بە بێهەستی وبێ باکی وەسف کراوە. مەشقەکە ناوی مۆسییە و بە واتای “دوکەڵ” دێت بە زمانی تسوانە، یەکێکە لە ١١ زمانی فەرمی ئەفریقای باشوور بە ئامدەبوونی ٣٥٠ سەربازی ئەفریقای باشوور لەگەڵ هاوتا ڕووسی و چینییەکانیان ئەنجام دەدرێت. جێگای باسە مەشقەکان لە کەناراوەکانی ئەفریقای باشوور لە ١٧ تا ٢٧ی شوبات ئەنجام دەدرێن و لە یەکەم ساڵیادی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن مۆسکۆوە ئەنجام دەدرێن.
دوای ئەوەی 10 رۆژ لهمهوبهر هاوڵاتیهك له لایهن 4 تۆمهتبارهوه رفێندرا، دوای ئهشكهنجهدانێكی زۆر تۆمهتبارهكان داوای 95 ههزار دۆلاریان دهكرد بۆ ئازادكردنی، بهڵام هێزهكانیان بهكۆكردنهوهی زانیاری ورد توانیان لهناحیهی گاپیلۆنی سهر به قهزای چوارتای پارێزگای سلێمانی تۆمهتبارهكان دهستگیربكهن و تاوانلێكراویش ئازاد بكهن. ئەمڕۆ سێشەممە 24ی 1ی 2023، ئاسایشی ئیدارهی راپهڕین ڕایگەیاند، رۆژی 14ی ئهم مانگه له لایهن 4 كهسهوه پلان دانرابوو بۆئهوهی هاوڵاتییهكی سنورهكهمان بڕفێنن، دوای ئهوهی به فێڵ تاوانلێكراویان بردبوو بۆ ناحیهی گاپیڵۆن و ئهشكهنجهیهكی زۆری جهستهییان دابوو، داوای بڕی 95 ههزار دۆلاریان كردبوو تا ئازادی بكهن. ئاماژهی بهوهشكردوه، دوای وهرگرتنی زانیاری ورد لهلایهن هێزهكانمان له بهشی لێكۆڵینهوهی سهر به ئاسایشی راپهڕین توانیمان شوێنی تۆماتباران بدۆزینهوه و دهستگیریان بكهین و تاوانلێكراویش ڕزگار بكهین. لە ڕاگەیاندراوەکە هاتوە: له ئێستادا پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ تۆمهتباران كراوهتهوه به بڕیاری دادوهری دادگای لێكۆڵینهوهی ڕانیه به پێی ماددهی 421 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینهوه بهردهوامه.
بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی ڕایدەگەیەنێت لە مانگی داهاتووەوە لە سلێمانی خانەنشینان مووچە بە كارتی ئەلكترۆنی وەردەگرن. هاوڵاتی شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی بە میدیاکانی یەکێتی رایگەیاندووە، هەموو ئامادەكارییەكان تەواوبوون و لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینان بە كارتی ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت، واتە خانەنشینانی مەدەنی مووچەی مانگی یەك بەو كارتە وەردەگرن. شۆخان عومەر ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی رابردوودا ئامێرەكان تاقیكراونەتەوە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە و پڕۆسەكە سەركەوتوو بووە. لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان 22 بانكی حكومی كراوە بە ئەلیكترۆنی و نزیكەی 230 هەزار خانەنشین هەیە.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند له چهند ناوچهیهكی پارێزگای سهلاحهددین و لهمیانی ئۆپهراسیۆنێكی ئهمنیدا شهش چهكداری داعش دهستگیركران. وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سەلاحەددین و لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی شەش چەكداری داعشی دەستگیركرد كە بەگوێرەی ماددەی چوار تیرۆر داواكراو بوون. بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وهزارهتی ناوخۆی عێراق، لە دانپێدانانەكانیاندا یەكێك لەو چەكدارانە دانی بەوەداناوە لەوكاتەی لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە داعشەوە دەكات، ئەركی ئەوە بووە ئایدۆلۆژییای داعش لەنێو قوتابخانەكانی پارێزگای نەینەوادا بڵاوبكاتەوە.
ئێران رایگەیاند؛ وەک کاردانەوەیەک بە رامبەر سزاکانی بەریتانیا و ئەوروپا ئامادەکاریی دەکات بۆ سەپاندنی سزا دژی وڵاتانی ئەوروپا و لەندەن. ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ سزا نوێیەکانی بەریتانیا و ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیە کە نەیانتوانیوە لە لێکدانەوە راست بۆ ناوخۆی ئێران و پێگەی کۆماری ئیسلامی بکەن. کەنعانی وتی کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوە و سزادانی ئەو وڵاتە بە مافی رەوای خۆی دەزانێت و بە زوترین کات ژمارەیەک سزا دژی پێشلکارانی مافەکانی مرۆڤ و تیرۆریزم لە ئەوروپا و بەریتانیا رادەگەیەنێت. لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە رۆژی دوشەممە هەر یەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا ژمارەیەک سزایان بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاند و هۆکاری ئەو سزایانەشیان سەرۆک و سێداراەی خۆپیشاندەران لەقەڵەم داوە.
سێ برای کوژراوێکی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەکرێن. سەرچاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەی بێوران لە شاری سەردەشت هەوڵی دەستگیرکردنی سێ برای هێمن حەمزە-یان داوە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە کوژرا. ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردوە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بڕیاری دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ برایە و تەقەیان لێکردون کە لە ئەنجامدا سەرجەمیان بریندار بون و محەمەد حەمزە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە. هێمن حەمزە لە (11/11/2022) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا و مەرگی ئەو گەنجەش ناڕەزایەتیی زۆری ناوچەی بێوارانی لە سەردەشت-ی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتوە.
هەدەپە لە دژی بڕینی بودجەکەی دەستی بە کەمپینێک کرد بە ناوی "گەنجینەکەمان گەلەکەمانە" بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی . پێگەی(گازەتە دوڤار)ی تورکی بڵاویکردەوە؛ بەرپرسانی پارتی دیموکراتیی گەلان(هەدەپە)، بڕیارانداوە کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی رابگەیەنن ئەوەش دوای بڕینی بودجەکەیان لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە لە سەرەتای ئەم مانگەدا. بەرپرسانی هەدەپە رایانگەیاندوە؛ گەلی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا لە دوای بڕیارەکەی دادگاوە بە چەندین شێوە پەیوەندیان پێوە کردون و پشتیوانییان کردون و لەسەر ئەو بنەمایە بە پشتیوانیی گەلی کورد، هەدەپە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات.
