بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی ڕایدەگەیەنێت لە مانگی داهاتووەوە لە سلێمانی خانەنشینان مووچە بە كارتی ئەلكترۆنی وەردەگرن. هاوڵاتی شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی بە میدیاکانی یەکێتی رایگەیاندووە، هەموو ئامادەكارییەكان تەواوبوون و لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینان بە كارتی ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت، واتە خانەنشینانی مەدەنی مووچەی مانگی یەك بەو كارتە وەردەگرن. شۆخان عومەر ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی رابردوودا ئامێرەكان تاقیكراونەتەوە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە و پڕۆسەكە سەركەوتوو بووە. لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان 22 بانكی حكومی كراوە بە ئەلیكترۆنی و نزیكەی 230 هەزار خانەنشین هەیە.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند له چهند ناوچهیهكی پارێزگای سهلاحهددین و لهمیانی ئۆپهراسیۆنێكی ئهمنیدا شهش چهكداری داعش دهستگیركران. وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سەلاحەددین و لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی شەش چەكداری داعشی دەستگیركرد كە بەگوێرەی ماددەی چوار تیرۆر داواكراو بوون. بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وهزارهتی ناوخۆی عێراق، لە دانپێدانانەكانیاندا یەكێك لەو چەكدارانە دانی بەوەداناوە لەوكاتەی لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە داعشەوە دەكات، ئەركی ئەوە بووە ئایدۆلۆژییای داعش لەنێو قوتابخانەكانی پارێزگای نەینەوادا بڵاوبكاتەوە.
ئێران رایگەیاند؛ وەک کاردانەوەیەک بە رامبەر سزاکانی بەریتانیا و ئەوروپا ئامادەکاریی دەکات بۆ سەپاندنی سزا دژی وڵاتانی ئەوروپا و لەندەن. ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ سزا نوێیەکانی بەریتانیا و ئەوروپا دژی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیە کە نەیانتوانیوە لە لێکدانەوە راست بۆ ناوخۆی ئێران و پێگەی کۆماری ئیسلامی بکەن. کەنعانی وتی کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوە و سزادانی ئەو وڵاتە بە مافی رەوای خۆی دەزانێت و بە زوترین کات ژمارەیەک سزا دژی پێشلکارانی مافەکانی مرۆڤ و تیرۆریزم لە ئەوروپا و بەریتانیا رادەگەیەنێت. لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە رۆژی دوشەممە هەر یەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا ژمارەیەک سزایان بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاند و هۆکاری ئەو سزایانەشیان سەرۆک و سێداراەی خۆپیشاندەران لەقەڵەم داوە.
سێ برای کوژراوێکی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەکرێن. سەرچاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە؛ ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەی بێوران لە شاری سەردەشت هەوڵی دەستگیرکردنی سێ برای هێمن حەمزە-یان داوە کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە کوژرا. ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردوە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بڕیاری دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ برایە و تەقەیان لێکردون کە لە ئەنجامدا سەرجەمیان بریندار بون و محەمەد حەمزە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە. هێمن حەمزە لە (11/11/2022) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا و مەرگی ئەو گەنجەش ناڕەزایەتیی زۆری ناوچەی بێوارانی لە سەردەشت-ی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتوە.
هەدەپە لە دژی بڕینی بودجەکەی دەستی بە کەمپینێک کرد بە ناوی "گەنجینەکەمان گەلەکەمانە" بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی . پێگەی(گازەتە دوڤار)ی تورکی بڵاویکردەوە؛ بەرپرسانی پارتی دیموکراتیی گەلان(هەدەپە)، بڕیارانداوە کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی رابگەیەنن ئەوەش دوای بڕینی بودجەکەیان لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە لە سەرەتای ئەم مانگەدا. بەرپرسانی هەدەپە رایانگەیاندوە؛ گەلی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا لە دوای بڕیارەکەی دادگاوە بە چەندین شێوە پەیوەندیان پێوە کردون و پشتیوانییان کردون و لەسەر ئەو بنەمایە بە پشتیوانیی گەلی کورد، هەدەپە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات.
هاوڵاتی ههریهكه له ڤیاچێسلاڤ شاپۆڤالۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری، ئۆلێکسی سیمۆنێنکۆ، جێگری داواکاری گشتی و جێگری سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆكرانیا دهستیان لهكاركێشاوهتهوه، بههۆی تێوهگللانیان له "گهندهڵییهوه" له دۆسیهیهكی پهیوهست به کڕینی خۆراک بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا. ئهمڕۆ سێشهممه (24ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023) ئاژانسی هەواڵە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، دوای ئهوهی له ماوهی چهند رۆژی رابردوو دهزگاكانی راگهیاندنی ئۆكرانیا بڵاویانكردبووهوه، ژمارهیهك بهرپرسی باڵای ئۆكرانیا زێدهڕووییان له كڕینی چهند پێداویستییهكی سهربازی بۆ سوپای ئهو وڵاته كردووه و گهندهڵیان كردووه، ئهمڕۆ سیشهممه ژمارهیهك بهرپرسی باڵای ئهو وڵاته دهستیانلهكاركێشایهوه. لهنێو ئهو بهرپرسه باڵانهی ئۆكرانیا كه دهستیانلهكاركێشاوهتهوه، فیاچیسلاف شابوفالۆف، جێگری وهزیری بهرگری ئۆكرانیا، كه بهرپرس بووه له دابینكردنی پاڵپشتی لۆجیستی بۆ سوپای ئۆكرانیا؛ كێریلۆ تیموشینكۆ، یاریدهدهری بهرێوهبهری بهڕێوهبهرایهتی سهرۆكایهتی ئۆكرانیا و ئۆلیسكی سیمینیكۆ، جێگری داواكاری گشتییه. دەستلەکارکێشانەوەی ئەم بەرپرسانەی ئۆکرانیا لە کاتێکدایە،سهرۆكی ئۆكرانیا دو رۆژ لهمهوبهر له پهیامێكدا سوێندی خوارد کە گەندەڵکاران دەربکات، کاتێک بریکاری وەزیرێک لە کارەکەی دورخرایەوە بەهۆی ئەوەی بەشێک بوە لە تۆڕێک کە گەندەڵی له بودجەی وڵاتدا کردوە، دواتر وەزارەتی ژێرخانی ئۆکرانیا ئەو بەرپرسەی لە کارەکەی دورخراوەتەوە بە ناوی ڤاسیل لۆزینسکی، بریکاری وەزیری ئەو وڵاتە ناساند. هاوکات،لە وتاری ڤیدیۆیی شەوانەی خۆیدا، زێلێنسکی وتی کە گرنگیدانی ئۆکرانیا لەسەر شەڕی روسیا نابێتە هۆی ئەوەی حکومەتەکەی لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بوەستێنێت. جێگەیباسە ،شهڕی رووسیا و ئۆكرانیا له (24ـی 2ی 2022)، دهستیپێكردووه و تا ئێستا بهردهوامه. ئهمهریكا و یهكێتی ئهوروپا بهشێوهیهكی بهردهوام هاوكاری سۆپای ئۆكرانیا دهكهن، رۆژانه چهكی گران و پێداویستی سهربازی پێشكهشی سوپای ئهو وڵاته دهكهن.
هاوڵاتی مەهەپە داوای بەپەلە داخستنی هەدەپە دەکات و دەمیرتاشیش پێشنیازێکی نوێی بۆ هەدەپە هەیە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەست (مەهەپە) رایدەگەیەنێت، بە زوترین کات پێویستە هەدەپە دابخرێت و ئەمڕۆش هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە سەرۆکایەتی هەدەپە کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر کاندیدی هاوبەش لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن دەدەن. لەلایەکی دیکەوە سەلاحەدین دەمیرتاش داوا دەکات پارتەکانی نێو هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیشدا بە یەک لیست بەشداری بکەن. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کە هاوبەشی ئاکەپەیە لە دەسەڵاتدا و وەک هاوبەشە بچووکەکە دەناسرێت و دوای هەدەپە چوارەم پارتی تورکیایە لە رووی جەماوەرەوە، لە کۆبونەوەی حەفتانەی پارتەکەیدا، پارتی دیموکراتی گەلانی بە ئامانج گرت و داوای لە دادگای دەستووری تورکیا کرد کە بە زوترین کات، ئەو پارتە دابخات. باخچەلی دەڵێت، هەدەپە داوای کردووە کە دانیشتنی دادگای دەستووری لەسەر پرسی داخستنی پارتەکە، بخرێتە دوای هەڵبژاردن و نارەزایی بەرامبەر ئەو هەنگاوە دەربڕی و وتی، دەبێت بە زوترین کات ئەو پارتە کە هاوکاری پەکەکە دەکات دابخرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە ٢٦ی ئەم مانگە دادگای دەستووری تورکیا، بڕیار لەسەر داواکاریەکی هەدەپە بدات کە داوای کردبوو، دانیشتنی دادگا لەسەر پرسی داخستنی پارتەکەیان بخرێتە دوای هەڵبژاردنەکانەوە. لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەگەڵ هاوبەشەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر کاندیدی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن دەدەن. کەمال ئاڤجی کە رۆژنامەنووسێکی نزیکە لە سەرکردەکانی هەدەپە لە نوسینێکدا باسی ئەوە دەکات کە لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا، کاندیدێکیش دیار دەکرێت و پیێدەچێت، ئەگەر لەگەڵ شەش لایەنەکەی دیکەی ئۆپۆزسیۆن رێکنەکەوتن، ئەوا لە مانگی شوباتدا، کاندیدەکەیان ئاشکرا دەکەن. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە شەش ساڵە لە زینداندایە، ئەمڕۆ تویتێکی بڵاوکردەوە. دەمیرتاش نووسیویەتی، " کێشەی نییە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لەسەر ناوی کام لە پارتەکانی هاوپەیمان بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، گرنگ ئەوەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا یەک لیستیان هەبێت." واتە یەکگرتنەکە تەنیا بۆ کاندیدی هاوبەشی سەرۆکایەتی نەبێت.
هاوڵاتی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئلێنا رۆمانۆسكی لەسەر نرخی دۆلار لەعێراق ڕایگەیاند ئەمریكا نرخی دۆلارو دینار دیاری ناكاتو سزای بەسەر بانكی نوێدا لە عێراق نەسەپاندووە، بەڵكو گەیشتووە بە میكانیزمێك بۆ بەهێزكردنی كەرتی بانكیی عێراق. وتیشی ،"ئەمە چەند ساڵێكی خایاندووەو بۆ ئەوەیە یارمەتی عێراق بدات لە پابەندبوون بە سیستمی بانكیی جیهانیو گەرەنتی رێگریكردن لە بەكارهێنانی سیستمی بانكیی بۆ شتنەوەی پارەی گەلی عێراقو ئاودیوكردنی بۆ دەرەوە." ئەوەشی ڕونکردەوەکە، ئەم رێوشوێنانە بەر لە دوو ساڵ دەستیپێكردووەو بەشێوەیەكی پلە بەپلە لەلایەن بانكەكانی عێراقەوە جێبەجێ كراوە، ئەمەش بەگوێرەی رێككەوتن لەنێوان بانكی فیدراڵی ئەمریكاو بانكی ناوەندیی عێراق، هاوکات ئەوەی دەبێت بكرێت بەردەوامیدانە بە گفتوگۆ لەگەڵ بانكی ناوەندیو چاودێریكردنی لێكەوتەكانیەتی لەسەر هاوڵاتی ئاسایی كە دامەزراوە داراییە نافەرمییەكان بەكاردەهێنێت، ئەمەش بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی. ئلێنا رۆمانۆسكی باسی لە ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا کرد سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارەو گوتی، " ئەمریكا لەگەڵ لایەنی عێراقیدا هەوڵی رێگریكردن لە شتنەوەی ئەو پارانە دەدات كە بۆ گەلی عێراقی دەگەڕێنەوە، هەروەها رێگریكردن لە ئاودیوكردنی، سەرەنجمان خستوەتە سەر دۆسیەی گەندەڵی لە عێراقو ئەوەی رویدا رێكەوت بوو لەگەڵ دەستبەكاربوونی محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا." جێگای ئاماژەیە لەماوەکانی ڕابووردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەرامبەر دینار تۆمارکرد و بۆ هەریەک دۆلار گەیشتە 1660 دینار، لەئێستاشدا حکومەت رێوشوێنی نوێی گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و بەرزکردنەوەی بەهای دینار
هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتوان پێکھێنراوەتەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیم سەرۆکایەتی دەکات. عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتدا کە جەخت لە گرنگی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان دەکاتەوە، دەستەی باڵای سەرژمێریی دانیشتووانیان کارا کردووەتەوە و محەمەد تەمیم وەزیری پلادانان وەک سەرۆکی دەستەکە دیاریکراوە. وتیشی، دەستەی باڵای سەرژمێری، کار بۆ دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو بەڕێوەچوونی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق دەکات. باسی لەوەشکرد کە بڕیاروابوو مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠، سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەوکات بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پڕۆسەکە دواخرا و تائێستا ئەنجامنەدراوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە پێکھێنانەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی بۆ دانیشتوان، رۆڵی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەم پرۆژە نیشتمانییە گەورەیەدا لەبەرچاو گیراوە، ئاماژە بەوەیشدراوە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێکھێنانی دەستەکەدا، بەسیفەتی چاودێر نوێنەرایەتی لە پێکهێنانی دەستەکەدا هەبووە، ھەروەھا نوێنەرانی زۆرێک لە وەزارەتەکان دەستە سەربەخۆکان، ھەروەھا ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە پسپۆران، راوێژکاران و مامۆستایانی زانکۆ تیایدا ئەندامن.
هاوڵاتی وەزیری دەرەوەی فینلاندا سەبارەت بە بوون بە ئەندامیان لە ناتۆ وتی پێویستە وڵاتەکەی ڕەچاوی چونە ناو ناتۆ بکات بەبی سوید ،دوای ئەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد ڕەزامەندی نادات بە ئەندامبونی سوید لەو هاوپەیمانییەکە ئەمیش دوای ئەوەی کەسایەتییەکی سیاسیی لە سوید لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، قورئانێکی سووتاند. پیکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلاند ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، فینلاند دەبێت ڕەچاوی چوونە ناو ناتۆ بکات بەبێ سوید. وتیشی ،"دەبێت دۆخەکە هەڵبسەنگێنین، لە ئەگەری ئەوەی ئەمە ببیتە هۆی ڕێگڕی لە بەرەو پێش چوونی سوید" ئەوەشی ڕونکردەوە،" ئێستا زۆر زووە بۆ بڕیاردان لەسەرئەوەی ڕەچاوی چوونە ناو ناتۆ بکات بەبێ سوید ، بەڵام تا ئەو کاتەی بڕیاری کۆتای دەدرێت بەشداری کردنمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بە هاوبەشی هەڵبژاردەی یەکەممان دەبێت".
ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی سێدارە و دەستگیرکردنی خەڵک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و دوای بەیاننامەکەش ژمارەیەک لەو مامۆستا ئایینییانە دەستگیر کران. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ مامۆستا شەریف مەحمودپور، پێشنوێژی مزگەوتی (رەسولەڵلا) لە پیرانشار کە بەیاننامەی هاوبەشی مامۆستایانی پیرانشار و نەغەدە و شنوی خوێندوەتەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و بڕیاری دەستبەسەرکردنی دراوە. هاوکات مامۆستا جەمالەدین واژەیی، پێشنوێژی مزگەوتی ناوچەی (پەسوێ) لە پیرانشار و ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دیکە لە شاری شنۆ و نەغدە دەستگیرکراون کە لە کەسایەتییە خاوەن پێگەکانی ئەو ناوچانە و رۆژهەڵاتی کوردستانن. دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایانە لە کاتێکدایە رۆژی رابردو لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای ئازدکردنی دەستگیرکراوان و کۆتاییهێنان بە زەبر و زەنگی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردبو. مامۆستایانی ئاینیی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ و دەوروبەری لە بەیاننامەیەکدا دژی سزای سێدارە و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە یان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج بەڵام بڕیارەکانی دەسەڵات بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێراندا نەبوە.
هاوڵاتی وهزارهتی دهرهوهی فڕهنسا ڕایگهیاند، حكومهتی وڵاتهكهی 15 ژن و 32 منداڵی فڕهنسی كه له كهمپهكانی داعشدا له باكوری ڕۆژههڵاتی سوریا دهستبهسهركرابون گهڕاندۆتهوه بۆ پاریس. ئهمڕۆ سێشهممه (24ـی كانوونی دووهم/یهنایهری 2023)، وهزارهتی دهرهوهی فهرهنسا له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، " لهقۆناغێكی نوێدا 15 ژن و 32 منداڵی دیكهی وڵاتهكهیان كه ههڵگری رهگهزنامهی فڕهنسین و منداڵهكانیشی لهدایكبوی سوریا و عێراقن و باوك و دایكیان فڕهنسین گهڕاندۆتهوه بۆ فڕهنسا، ئهو منداڵانهشی كه خوار تهمهنی یاسایی بون ڕادهستی ئهو دهزگایانه كراون كه ئهركی هاوكاریكردنی منداڵانیان لهئهستۆیه، ههروهها بهدواداچونی پزیشكی و كۆمهڵایهتییان بۆ دابیندهكرێت." وهزارهتی دهرهوهی فڕهنسا ئهوهشیخستۆتهڕو، ئهو كهسانهشی كه سهروی تهمهنی 18 ساڵ بون ڕادهستی دهسهڵاتی دادوهری كارامه كراون، بهمهبهستی ئهنجامدانی لێكۆڵینهوه لهو تۆمهتانهی روبهڕویان كراوهتهوه بهتایبهت لهڕوی بهشداریكردنیان لهڕیزهكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش. بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، ئهو ئافرهت و منداڵانهی چهكدارانی داعش كه گهڕێندراونهتهوه، لهناو ژمارهیهك كهمپی "باكووری رۆژههڵاتی سووریا"دا دهژیان. پێشتریش ئیریك دۆبۆن مۆریتی وهزیری دادی فهرهنسا ڕایگهیاندبو، نزیكهی 300 منداڵی فڕهنسی گهڕێندراونهتهوه بۆ وڵاتهكهی كه له ناوچهكانی ئۆپهراسیۆنی گروپه "جیهادیهكان" نیشتهجێ بون، لهنێویاندا 77 كهسیان به فهرمی لهلایهن دهسهڵاتدارانهوه گهڕێنراونهتهوه. بردنەوەی ئەم خێزانانە لە کاتیکدایە،، رۆژی یهكشهممه ، رۆژنامه یەکی بهریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، رێكخراوی داعش دوای چوار ساڵ له شكستهێنانی، جارێكی دیکە دهگهڕێتهوه و شێواز و تاكتیكی پێکهێنانی شانه نووستووهكانی گۆڕیوه و هێرشی خوێناوی له عێراق و سووریا ئهنجام دهدهن.
ئەمریکا رایگەیاند دەیەوێت بە سزاکان رێگریی لە فرۆشی نەوتی ئێران بکات و چین ناچار بکات چیتر نەوت لەو وڵاتە نەکڕێت. رۆبەرت ماڵی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی ، داوایان لە چین کردوە کە نەوت لە ئێران نەکڕێت. ئەو وتویەتی: چین بوەتە شوێنی نایاسایی ساخکردنەوەی نەوتی ئێران بۆیە واشنتۆن دەیەوێت پەکین ناچار بکات نەوتی ئێران نەکڕێت. لێدوانی ماڵی لە کاتێکدایە ساڵی 2018 بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاربو ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نزیکەی سفر کەم بکرێتەوە بەڵام بە پێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان فرۆشی نەوتی ئێران گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە. ئێران ئاشکرای کردوە مانگانە لانیکەم 850 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی چین کردوە. پێش کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاتر لە دو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
هاوڵاتی سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی دەرەوەی رووسیا ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بە هەڵگرتنی کەرەستەی سەربازی لە وێزگە ئەتۆمییەکانیدا و ڕایگەیاند لە ئەگەری تەقینەوەیاندا مەترسی گەورە دروست دەکات، هاوکات ئۆکرانیاش ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی دەرەوەی رووسیا (SVR)، سێرگی نارشکین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز بانگەشەی ئەوەی کرد کە سوپای ئۆکراینا ئەو چەکانەی کە رۆژئاوا دابینی کردووە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە جێگیریان دەکات. وتیشی"بەڵگەی متمانەپێکراو لەسەر ئەوە پێدەگات کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە لەلایەن رۆژئاواوە بۆیان دابینکراوە لە وێستگە ئەتۆمییەکان عەمباری دەکات. لێرە مووشەک و تەقەمەنی تۆپهاوێژی گرانبەها و دەگمەن بۆ مووشەکهاوێژی فرەلوولەی جۆری HIMARS و سستەمی بەرگریی ئاسمانیی بیانی هەڵگیراوە”. سێرگی نارشکین، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆتایی ساڵی رابردوو بە ڤارگۆن تەقەمەنی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی ریڤنی ئۆکراینا گواستراوەتەوە و پێشبینی ئەوەی کرد کە ئەگەری هەیە رووسیا لە هەر دۆخێک کە لە داهاتوودا رووبدات تاوانبار بکرێت. نارشکین، هیوای خۆی بۆ ئەوەش خواست کە تەقەمەنییەکانی نێو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئۆکراینا نەتەقێتەوە. جێگەیباسە ئارشکین لە چاوپێکەوتنەکەدا هیچ بڵگەیەکی پێشکەش نەکرد هاوکات ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە کە نەیانتوانیوە ئەم قسانە بسەلمێنن لە وڵامی ئەمانەشدا میخایلۆ پۆدۆلیاک ڕاوێژکاری ڤۆلۆدۆمیۆر زیلینسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی وڵاتەکەی هەرگیزوێزدگەکانی وزەی ناوەکی (NPP) بەکارنەهێناوە بۆ هەڵگرتنی چەک. ئەو ڕاوێژکارە لە تویتەری خۆیەوە ڕایگەیاند،"ئۆکرانیا هەرگیز هیچ چەکێکی لە ناوچەی NPP خەزن نەکردووە، وەک ئەوەی بە هەڵە لەلایەن دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیاوە بانگەشەی بۆ کراوە. بەپێچەوانەشەوە ڕوسیا دوای ئەوەی دەستی بەسەر وێزگەی هێزی ئەتۆمی زاپۆریزژیا گرتەوە سوپاکەی لەوێ دەهێڵێتەوە".
هاوڵاتی بەھۆی گەشبینی سەبارەت بە بوژانەوەی ئابوری جیھان و زیادبوونی داواکاری لە وڵاتی چینەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٨٨ دۆلاری تێپەڕاند. ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت پێنج سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بە ٨٨ دۆلار و ٢٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی تەکساسیش ١٣ سەنت بەرزبووە و گەیشتە ٨١ دۆلار و ٧٥ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دوای ئەوە دێت کە چین کۆتوبەندەکانی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنای ھەڵگرت و چەندین ئاماژە ھەن کە داواکاری چین بۆ کڕینی نەوت زیاتر بووە. ھاوکات بازرگانان ترسیان ھەیە لەوەی سزاکان لەسەر روسیا کاریگەری لەسەر نەوت ھەبێت و بەوھۆیەشەوە نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە. هەروەها بازرگانان چاوەڕێی داتاکانی پەیوەست بە قازانج و زیانی کۆمپانیا گەورەکان دەکەن بۆ ئەوەی بۆیان دەربکەوێت ئابووریی جیهان بە چ ئاراستەیەکدا دا دەڕوات.
