هاوڵاتی كەلار؛ كارمەندانی جەنگی كۆرۆنا حەوت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە نیگار عومەر بەشێكی زۆری كارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لەكەلار كەژمارەیان 124 كارمەندە موچەی حەوت مانگیان وەرنەگرتووەو هیچ دڵنیاییەكیش نیە بۆ پێدانی موچەكانیان و كارمەندانی نەخۆشخانەكەش حكومەت بەكەمتەرخەم و بێباك دەزانن. نەخۆشخانەی قەڵا لەقەزای كەلار لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئەركی خێرخوازانی سنوری گەرمیان دروستكراو دوای كەمبوونەوەی ڤایرۆسەكەش بەهۆی پێویستی كەرتی تەندروستی لەگەرمیاندا نەخۆشخانەكە بۆ چاودێری وردو هەناوی تەرخانكراو خزمەت بەسنورەكە دەكات كەزۆربەیان كارمەندی خۆبەخشن. هاوار جەبار، كارمەند لەنەخۆشخانەی قەڵا بۆ هاوڵاتی وتی:» ئێمە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا لەوكاتەدا كەكارمەندە هەمیشەییەكانی نەخۆشخانەی گەرمیان ئامادەنەبوون دەوام لەنێو نەخۆشخانەی قەڵادا بكەن، ئێمە ژیانی خۆمانمان خستە مەترسییەوە و ئەو ئەركە قورسەمان لەسەرشان هەڵگرت كەشەڕ لەگەڵ مەرگدا بكەین، حكومەت ئامادەنەبوو كارمەند دابمەزرێنێت، ئێمە هاتین دەستمانكرد بەخزمەتكردن و بەسوپاسەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو ئەركەی لەسەرشان هەڵگرت و موچەی بو ئێمە دابینكرد بۆ ئەو ماوەیەی ڤایرۆسەكە زۆر بڵاوبوو». وتیشی:» دوای ئەوەی كەڤایرۆسی كۆرۆنامان تێپەڕاند نەخۆشخانەكە بەردەوامبوو لەخزمەتكردن، بەو كارمەندانەی كەحكومەت ئامادەی هیچ هاوكارییەكی نەبوو، ئێمە ژمارەمان 124 كارمەندەو موچەی حەوت مانگمان وەرنەگرتووەو ئیدارەی دارایی یەكێتی بۆی سەرف نەكردووین و تائێستا نازانین چارەنووسی ئێمە چی لێ بەسەردێت و كەی ئەو موچانەمان بۆ دەگەڕێننەوە». ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:» لەقوناغێكدا ئێمە لەم نەخۆشخانەیە خزمەتمان دەكرد كەس ئامادەنەبوو بەڕێبواریش بەلای نەخۆشخانەكەدا تێپەڕێ، ئێستا حكومەت و وەزارەتی تەندروستی دامەزراندنمان بۆ ناكەن و دەڵێن با بەخۆبەشی دەوام بكەن». رێبین ئەحمەد، كارمەندێكی ترە لەنەخۆشخانەی قەڵا بۆ هاوڵاتی دواو وتی:» ئێمە حكومەت بەبەرپرسیار دەزانین بەرامبەر پێنەدانی موچەكانمان، حزب تەنها هاوكاری ئێمە بووە، بەڵكو پێویستە لەسەر وەزارەتی تەندروستی خەمی ژیانی ئێمە بخوات، لەهەموو دونیا ئەو كارمەندانەی خزمەتیان بەتوشبووانی كۆرۆنا كرد بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی رێزیان لێدەگیرێت و پاداشت دەكرێت، ئێمە موچەكانیشمان بەشایستە نازانن «. «دەبینین لەناوچەكانی تری هەرێم كارمەندانی نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا دادەمەزرێن، جیاوازی لەگەڵ گەرمیاندا دەكرێت و بەهەموو شێوەیەك پشتگوێخراوە، بەگشتی تەندروستی گەرمیان بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنێت و ژیانی خۆمان و ماڵ و مناڵمان بووەتە قوربانی ئەم بابەتە، ئێمە ئەو كارمەندانە بووین كەكەسی یەكەمی خێزانەكانمان لەدەستدا لەپێناو مانەوەی ژیانی هاونشتیمانیەكانمان، كەچی وەزارەتی تەندروستی ئامادە نیە هیچمان بۆ بكات»، رێبین ئەحمەد وای وت. عەباس عەزیز، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بەهاوڵاتی راگەیاند:» لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا وەزارەتی تەندروستی كارمەندی دانەمەزراند بۆ نەخۆشخانەی قەڵا، یەكێتی لەسەر ئەركی خۆی كارمەندی بۆ نەخۆشخانەكە داناو گرێبەستمان لەگەڵ كارمەندەكان كرد، دوای كۆتایی پەتاكە نەخۆشخانە ماوەیەك داخرا، دواتر لەبەر پێویستی كرایەوەو ئێستا وەك نەخۆشخانەیەكی گرنگ و پێویست لەسنورەكە خزمەت بەهاووڵاتیان دەكات «. وتیشی:» وەزارەتی تەندروستی چەند كارمەندێكی كەمی بۆ دامەزراندن، لەسەرەتادا ئەوە بەشی پێویستی ئێمەی نەدەكرد، ناچاربووین بەم كارمەندە خۆبەخشانە فەراغەكان پڕبكەینەوە، بەڵام كارمەندەكان لەئێستادا موچەی حەوت مانگیان وەرنەگرتووە هی ماوەكانی رابردووەو لەلایەن یەكێتییەوە بەڵێندراوە موچەی سێ مانگیان بۆ بنێرێت، لەئێستادا موچەی یەك مانگ بەدەستیان گەیشتوە، بۆ مانگەكانی دیكە جارێك هیچ دڵنیاییەك نیە.» ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: «ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەم كارمەندانە سەرەڕای ئەوەی لەكاتە سەختەكاندا فریای تەندروستی گەرمیان كەوتن، بەڵام دەیان جار داوامانكردووە بۆمان دابمەزرێنن، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكمان وەرنەگرتووە». چۆمان ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکان لەئیدارەی گەرمیان بەهاوڵاتی وت:» ئێمە ئاگاداری گرفتەكانی كارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵاین و داواكارییەكانیانمان گەیاندووەتە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و چەندین جار سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان قسەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كردووە لەسەر ئەم بابەتەو هەوڵمانداوە دابمەزرێن، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكی ئەوتۆمان وەرنەگرتوە لێیان».
هاوڵاتی جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، دەست لە کارەکەی دەکێشێتەوە و لە هەڵبژاردنی ئەمساڵیشدا بەشدار نابێت. دوای ئەوەی خانمە سەرۆکوەزیرانەکە لە شاری ناپیێر بەچاوی پڕ فرمێسکەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، 7ی شوبات دوا رۆژی دەسەڵاتی دەبێت. ئاردێرن گوتی، "من پێ دەنێمە ساڵی شەشەمی پۆستەکەم، بۆ هەر یەک لەو ساڵانەش، هەموو توانایەکی خۆمم بۆ تەرخانکردووە." و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکوەزیران و کەسانی ناسراو دەستخۆشیان لێکرد و کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم بڕیارە هەبوو. کاردانەوەکان: "ئەردێرن نیشانی جیهانی دا کە چۆن بە زیرەکی و بەهێزەوە ڕابەری بکات. ئەو دەریخست کە هاوسۆزی و تێڕوانین سیفەتی سەرکردایەتی بەهێزن." سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئەنتۆنی ئەلبانی "سوپاس بۆ هاوبەشی و هاوڕێیەتیت و بۆ سەرکردایەتیە هاوسۆز و میهرەبان و بەهێز و جێگیرەکەت لەم چەند ساڵەدا ئەو کارە جیاوازانەی کە تۆ کردووتە ناپێورێن. هیوای باشترین دەخوازم بۆ خۆت و خێزانەکەت، هاوڕێکەم." سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەستن ترودو من دەمەوێت سوپاسی سەرۆکوەزیران بکەم بۆ ئەو خزمەتەی بە گەلەکەی کردووە،هەروەها جێگەی ڕێزە کە توانی بەباشی ئیشێکی گران و قورس بەو سەرکەوتوییە بەڕێوە ببات، پێم وایە ئەو ڕێگایەی کە نیوزیلاندی بەڕێوەبرد لە کاتی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کریستچەرچەوە و کاردانەوە وڵامی وڵاتەکەمان وایکرد هەموومان هەست بەشانازی بکەین کە ئەو سەرکردەمانە ،هیوای باشترین بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازم". کریستۆفەر لوکسۆن سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی نیوزلەندا 'ئێمە زۆر شانازی بەوە دەکەین بەو کارانەی سەرۆکوەزیران بۆ وڵاتەکەمان ئەنجامیداوە ،وە هەموو ئەو شتانەی بەهۆی ئەوەو وەک پارتێک توانیومانە بەدەستی بهێنین، هەروەها دەمانەوێت بەردەوام بین لەسەری." گرانت ڕۆبێرتسۆن، جێگری سەرۆک وەزیران "پێم وایە خەڵک دەزانن کە سەرۆک جۆ بایدن و ئەمریکا سوپاسگوزارن بۆ سەرۆک وەزیران ئاردێرن بۆ ڕێبەرایەتییەکەی لە پێشخستنی ئیندۆ پاسیفیک ئازاد و کراوە و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی ئەمریکا و نیوزلەندا" جێگری بەڕێوەبەری سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئۆلیڤیا دالتۆن
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کە هاوپەیمانی گەلیان پێکهێناوە، لە سەرەتای مانگی شوباتدا کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا دەکەن. وەزیری دادی تورکیاش دەڵێت، هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم ئەردۆغاندا نییە کە خۆی کاندیدک بکاتەوە. رۆژنامەی جومهوریەتی سەر پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا، ئەمڕۆ راپۆرتێکی لەبارەی ئامادەکاریی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ٣٠ی ئەم مانگەدا، شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن (جەهەپە، پارتی باش، دەڤا، دوارۆژم، پارتی دیموکرات و پارتی سەعادەت)، کارنامەی خۆیان بۆ حکومەتی داهاتوو ئاشکرا دەکەن. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە بە ئەگەرێکی زۆر، چەند رۆژ دوای ئەوە و لە سەرەتای مانگی شوباتدا، شەش لایەنەکە کاندیدەکەی خۆیان ئاشکرا بکەن، کە تاوەکو ئێستا بە ئەگەرێکی زۆر کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) دەبێت. لەلایەکی دیکەوە بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بە مادەی ١٠١ی دەستووری تورکیا کرد کە تایبەتە بە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا و پرسی هەڵبژاردن کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بەگوێرەی سیستمی نوێی سەرۆکایەتی تورکیا هەموارکراوەتەوە و وتی، " مادەی ١٠١ی دەستوور هەموارکراوەتەوە، بەگوێرەی مادەکە کە هەموارکراوەتەوە، ئەردۆغان یەک جار خۆی هەڵبژاردووە و مادەکە رێگەی پێدەدات، جارێکی دیکە خۆی هەڵبژێرێتەوە و ئەمەش هیچ گرفتێک لەبەردەمیدا دروست ناکات،" هەرچی پارتی دیموکراتی گەلانە (هەدەپە)، چەندین جار باسی ئەوەی کردووە کە کاندیدی سەربەخۆیان دەبێت. چەند جارێک باس لەوەکراوە کە گولتەن کشاناک هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی ئامەد کە حەوت ساڵە لە زینداندایە ، دەبێتە کاندیدی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ کەسێک دیاری نەکراوە. هەرچەندە هاوپەیمانی گەل و هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، بەلام ئەگەر داواکاریەکانی هەدەپە قبوڵ بکرێن، پێدەچێت کە هەدەپە کاندید دیار نەکات و لەدژی ئەردۆغان دەنگ بە کاندیدی هاوپەیمانی گەل بدات. دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ١٤ی ئایاری وەک رۆژی هەڵبژاردنەکان دیاری کرد. ئەمڕۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا لەبارەی ١٤ی ئایار قسەیان کرد و ئامادەیی خۆیان پیشاندا کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
ناڕەزایەتی و کاردانەوەکان دژی دەسەڵاتی ئێران بەردەوامە و ئەمڕۆش لە چلەی جەماوەریی دو کوژراوی ناڕەزایەتییەکان دورشم دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە وترایە و دەستگیرکردنی گەنجانی کورد بەردەوامبو و پەرلەمانی ئەوروپا لە دانیشتنێکی تایبەتدا داوای سزای سوپای پاسدران و خامنەیی و رەئیسیی کرد. دەستگیرکردنی گەنجانی کورد لە سنە و جوانڕۆ و ئیلام و پیرانشار و شاری شنۆ بەردەوامەبو و ئەمڕۆ زیاتر لە 15 گەنج و چالاکوان دەستگیر کران و ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد تەنها شەوی چوارشەممە لە شاری پیرانشار 10 هاوڵاتیی دەستگیر کراون. چلەی جەماوەریی کوژراوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی پێنجشەممە بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر چلەی مەرگی شادمان ئەحمەدی لە شاری دێولان بەڕێوەچو کە بەهۆی ئەشکەنجەی هیزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا. ڤیدیۆ؛ بەشداربوانی چلەی شادمان دروشمیان دژی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و چەکدارە بەکرێگیراوە خۆجێیەکان(جاش) وتەوە. لە شاری مالێ میر(ئیزە) چلەی دنیا فەرهادی کچە خوێندکاری تەمەن 23 ساڵ بەڕێوچو کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی پارێزگای خوزستان کوژرا. هەینی خوێناوییەکانی بەلوچەکان کەمپینی چالاکوانانی بەلوچ بڵاوی کردەوە لە هەینییە خوێناوییەکانی چوار مانگی ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان 109 کەس کوژراون کە دوو کەسیان منداڵ بون. کەمپینەکە رونی کردوەتەوە تەنها لە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی هەینی لە شارەکانی بەلوچستان جگە لە کوژرانی ئەو 109 کەسە، زیاتر لە 352 کەس برینداربون کە 16 کەسیان منداڵ بون و 18 کەسیشیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە. سەرچاوەکانی هەواڵی سیستان و بەلوچستان بڵاویان کردوەتەوە؛ هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ ئەوەی رێگریی لە خۆپیشاندانی جەماوەریی رۆژی هەینی لە شاری زاهیدان بگرن، بازگەیان لە سەر ئەو رێگایانە دانەوە کە دەچێتەوە سەر مزگەوتی (مەککی) لەو شارە. 125 رۆژە دۆسیەی ژینا یەکلایی نەکراوەتەوە ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دۆسیەی مەرگی ژینا ئەمینی رایگەیاند؛ سەرەڕای تێپەڕنی ماوەیەکی زۆر بەڵام تا ئێستا دۆسیەی مەرگی ژینا ئەمینی یەکلایی نەکراوەتەوە. نیکبەخت ناڕەزایەتیی خۆی لە چۆنیەتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە کردوە تا ئێستا راپۆرتی پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیەی کە ژینا ئەمینی تێدابوە رادەستی کەس و کاری ژینا نەکراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی وردتر لە راستیی روداوەکە بکرێت. پارێزەری دۆسیەی مەرگی ژینا وتویەتی: ناکرێت دۆسیەی هەستیاری لەو شێوەیە دوای ماوەیەکی زۆر یەکلایی نەکرێتەوە، تەنانەت لە شەش شاهێدحاڵ تەنها وتەی سیێ کەسیان وەرگیراوە و سێ کەسی دیکە بە بیانوی ئەوەی نایانەوێت قسە بکەن، لەبەردەم دادگا ئامادە نەبون. پەرلەمانی ئەوروپا بەردەوامە لە هەوڵەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە کۆی دەنگ رەشنوسی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی و سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پەسند کرد. بە پێی ئەو رەشنوسە عەلی خامنەیی ، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە بخرێنە لیستی سزاکانەوە و هاوکات سزاکانی ئەوروپا سەرجەم ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی لەخۆ دەگرێت کە دەستیان لە سەرکوتی خەڵک و خۆپیشاندەراندا هەبوە. لە رەشنوسەکەدا هاتوە جگە لە سوپای پاسداران دەبێت سەرجەم بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بنەماڵەکانیان سزا بدرێن. هاوکات لەو رەشنوسەدا ئاماژە بە سزادانی 227 پەرلەمانتاری ئێران کراوە کە لە بەیاننامەیەکدا داوای لەسێدارەدانی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان کردبو. پەرلەمانی ئەوروپا داوای کردوە سەرجەم هاوڵاتییانی بیانی ئازاد بکرێن کە بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە دەستگیر کراون و زیندانین. رۆژی چوارشەممە (18/1/2022) پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا پێشنوسی گەڵاڵەی پڕۆژە یاسای بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسدارانی پەسند کردبو. ئێران: دوو تیمی داعش لە سیستان و بەلوچستان دەستگیر کردوە ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)سەر بە دەسەڵاتی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ سوپای پاسداران دوو تیمی سەر بە رێکخراوی داعش-ی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستگیر کردوە. ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) ئاماژەی بەوەکردوە کە بە هاوکاریی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران و هەواڵگریی سەر بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە دوو تیمی داعش و ژمارەیەک لە لایەنگرانیان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستگیر کردوە. بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە زیاترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە دوای رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دژی دەسەڵاتی ئێران بەڕێوەچو و تا ئێستا زیاتر لە 128 کەس لەو پارێزگایە کە زۆرینەی لە روی ئایینییەوە سوننەن بە بیانوی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.
هاوڵاتی ههڵبژاردهی عێراق بۆ جاری چوارەم بوه پاڵهوانی جامی كهنداو كه ئەمساڵ له بهسڕه بهڕێوهچو، دوای ئهوهی به ئهنجامی 3 گۆڵ بهرامبهر به 2 گۆڵ له ههڵبژاردهی عومانی بردهوه. لە یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25 لە یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یەکبوونەوە، بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق زیاتر لە 64.570 هەزار هاندەر لە یاریگەدا ئامادەبوون. جامی کەنداوی ٢٥ی بەسڕە لە رۆژی ٦ی ئەم مانگە دەستی پێکرد و ئەمڕۆ ١٩ی مانگ بە یاری نێوان عێراق و عومان کۆتایی پێ هات و هەڵبژاردەی عێراق توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت بەمەش عێراق ژمارەی جامەکانی کەنداوی گەیاندە چوار جام. هەروەها عێراق لە ساڵانی ١٩٧٩ و ١٩٨٤ و ١٩٨٨ توانیویەتی نازناوی جامی کەنداو بەدەستبهێنێت و بەم سەرکەوتنەشەوە ژمارەی جامەکانی گەیاندە چوار جام. جێگەیباسە،لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق 3 یاریزانی کورد یارییاندەکرد، کە هەریەکە لە شێرکۆ کەریم، یاریزانی یانەی کوێتی کوێتی، ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی یانەی سالمیەی کوێتی و رێوان ئەمین، یاریزانی یانەی دالکورد بوون و لەگەڵ هەڵبژاردەکە نازناوی جامی کەنداویان بردەوە.
هاوڵاتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە دەڵێت، "هەنگاوێکی چارەنووسسازە بەرەو داننان بە ئازارەکان و بەرەو دادپەروەری بۆ رزگاربووان." ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە زمانی کوردی و ئەڵمانی لە سێ تویتدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر،لهبارهی بهجینۆسایدناساندنی تاوانی ئێزدیهكان بڵاوكردهوه و نوسیویهتی، هیچ بڕیارێکی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەکانی ئەوان بنبڕ بکات، بەڵام "من بڕوایەکی قوڵم بەوە هەیە کە ئەم بڕیارە جیاوازییەک دروست دەکات، هەنگاوێکی چارەنوسسازە بەرەو داننان بە ئازارەکان و بەرەو دادپەروەری بۆ ڕزگاربوان". دەشڵێت، "ئەمڕۆ وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین ڕەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا، دەنگدانی ئەمڕۆش قەرزارباری رۆڵی ماندونەناسانەی ئەوانە". رەشنووسە 20 خاڵییەکە جگە لە داواکاریی داننان بە بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی، داوا لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکات، لە لایەنی داراییەوە پشتیوانیی گەڕانەوەی کوردانی ئێزدیی ئاوارە بۆ ماڵ و حاڵیان بکات، کە بە گوێرەی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی تاوەکو ئێستا 135 هەزار و 860یان لە کامپەکانی دهۆک دەژین و 189 هەزار و 337ی دیکەشیان لە دەرەوەی کامپەکان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەژین. هاوکات،لهو بارهیهشهوه ماكس لوكس، ئهندامی پارتی سهوز-ی ئهڵمانیا، لهبارهی تاوانهكانی چهكدارانی داعش دژ به ئێزێدییهكانی عێراق له ساڵی 2014 رایگهیاند، "داننان به جینۆسایدی ئێزدییهكان ههنگاوێكی گرنگه له پێناو كهمێك ساڕێژكردنی ئهو زهبر و زهنگهی كه كۆمهڵگهی ئێزیدییهكان له عێراق روبهڕوی بونهوه".
نایدە ئەحمەد رۆژنامەی هاوڵاتی بەدواداچوون بۆ لێدوانێكی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەكات كەئاماژەی بۆ ئەوەكرد، حەفتا لەسەدی پارەی پزیشك و پزیشكی دەرمانساز حەڵال نیە بەهۆی ناردنی نەخۆش بۆ لای دەرمانخانەیەكی دیاریكراو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: ئەو بابەتەی كە دكتۆر سەباح وروژاندویەتی نازانم مەبەستی كوێیە، ئەگەر هەر سەرپێچیەك لەنێوان پزیشك و پزیشكی دەرمانساز هەبێت لێپێچینەوەی خۆمان دەكەین، هاوكات سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان تەئكید دەكاتەوە: كە شتی واهەبووەو بانگی پزیشكەكەشمان كردووە. رۆژی یەكشەممە پانزەی كانوونی دووەم دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەونی رایگەیاند، حەفتا لەسەدی پارەی پزیشك و پزیشكی دەرمانساز حەڵال نیە لەهەموو عێراق و هەرێمی كوردستان، چونكە ناردنی نەخۆش لەلایەن پزیشكێكەوە بۆ دەرمانخانەیەكی دیاریكراو بابەتێكی چارەسەرنەكراوەو دەڵێت: لەبەرئەوەی رێكەوتنەكە لەنێوان پزیشك و پزیشكانی دەرمانسازە ئەوە لەسەرشانی نەخۆش دەكەوێت، بەڵام ئەگەر حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بەداتایەك نرخی دەرمان و پشكنینەكان یەكبخەن و لایەنێك چاودێری نرخەكان بكات، ئەوا رێكەوتنی نێوان ئەو دوو لایەنە هەڵدەوەشێتەوەو نرخەكان جێگیر دەكرێن. لەبەرامبەردا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت: ئەو بابەتەی كە دكتۆر سەباح وروژاندویەتی نازانم مەبەستی كوێیە، بەڵام ئەگەر هەر بابەتێكی لەوشێوەیە هەبێت بەڕەوای نازانین و لەلایەن لیژنەكانەكانی سەر بەوەزارەت چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەكەین، ئەگەر هەر سەرپێچیەك لەنێوان پزیشك و پزیشكی دەرمانساز هەبێت لێپێچینەوەی خۆمان دەكەین. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بەهاوڵاتی راگەیاند:» هەرچەندە ئێمە قسەی زۆرمان لەسەر ئەم بابەتە كردووە كەمامەڵەی نێوان پزیشك و پزیشكی دەرمانساز یا هەر بابەتێكی ناتەندروست هەبێ دەبێت بنبڕبكرێت بەڕێكەوتن لەگەڵ سەندیكاكان»، وتیشی:»ئەو بابەتەی كەدكتۆر سەباح وروژاندویەتی نازانم مەبەستی كوێیە، بەڵام ئەگەر هەر بابەتێكی لەوشێوەیە هەبێت بەڕەوای نازانین و لەلایەن لیژنەكانی سەر بەوەزارەت چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەكەین، ئەگەر هەر سەرپێچیەك لەنێوان پزیشك و پزیشكی دەرمانساز هەبێت لێپێچینەوەی خۆمان دەكەین». دكتور ئاسۆ دەڵێت: «دەبوو دكتۆر سەباح كەقسەی لەسەر بابەتێكی لەم شێوەیە كردووە دیاری بكردایە مەبەستی چ شوێنێكە، بۆیە ئەگەر كارێكی لەم شێوەیەش هەبێت ناتوانین بەشێوەی رێژەیی بڵێین 70 لەسەدی كاری پزیشك و پزیشكی دەرمانساز دروست نییە، بۆیە ئێمە بەهیچ شێوەیەك كاری لەو شێوەیە قبووڵ ناكەین، چونكە ئەمە لەكۆتاییدا بارگرانی لەسەرشانی خەڵك دروستدەكات، بۆیە ئەگەر سكاڵایەك سەد لەسەد هەبێت لەسەر ئەم بابەتە دەبێت بكرێت بەكتابی رەسمی و لەوەزارەت بەشی یاسامان هەیە، بەنموونە ئەگەر سكاڵاكە لەبەڕێوەبەرایەتی سلێمانی بێت و بدرێت بەوەزارەتی تەندروستی ئێمەش لەو شوێنەی كەمامەڵە لەنێوان ئەو لایەنە یا ئەو كۆمپانیایەی دەرمان دەهێنێت و بەڵگەی تەواومان هەبێت بەدڵنیاییەوە لێپێچینەوەی خۆمان دەكەین». هاوكات سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی سلێمانی دەڵێت: ئێمە وەك سەندیكای پزیشكان هەر پزیشكێك رێكەوتن لەگەڵ پزیشكێكی دەرمانساز بكات وەك سەندیكا بانگی پزیشكەكە دەكەین و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەین. دكتۆر تەها عوسمان مەحوی، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان بەهاوڵاتی راگەیاند: ئێمە وەك سەندیكای پزیشكان هەر پزیشكێك رێكەوتن لەگەڵ پزیشكێكی دەرمانساز بكات وەك سەندیكا بانگی پزیشكەكە دەكەین و لێپێچینەوەی لەگەڵدەكەین، ئاگاداری سەندیكای دەرمانسازانیش دەكەین ئەوانیش لێپێچینەوە لەگەڵ دەرمانسازەكە بكەن»، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان وتیشی: «شتی واهەبووەو گومان هەبووە و بانگی پزیشكەكەمان كردووە، بەڵام بەڵگەی تەواومان دەستنەكەوتوە كەبتوانین بەبەڵگە بیسەلمێنین».
هاوڵاتی بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە فشاری لەسەر وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستوریوس کرد بۆ ڕێگەدان بەگواستنەوەی تانکە دروستکراوەکانی ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا. سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەڵمانیا ڕێگە بە ناردنی تانکی دروستکراوی ئەڵمانی دەدات بۆ ئۆکرانیا بۆ یارمەتیدان لە بەرگری لە دژی ڕووسیا ئەگەر ئەمریکا ڕازی بێت تانکەکانی خۆی بنێرێت. بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئاشکرا و بە تایبەتی سوورن لەسەر ئەوەی کە واشنتن هیچ پلانێکی نییە بۆ ناردنی تانکی دروستکراوی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە ئێستادا. بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمەریکا گوتی" سکرتێری بەرگری لەسەر ئەم بابەتە فشار لەسەر ئەڵمانییەکان دەکات" ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا گوتی دابینکردنی ئوکراینا بە تانکی لیۆپاردی دروستکراوی ئەڵمانی باشترین هەنگاوە بەوپێیەی ژمارەیەک لەو وڵاتانەی کە هەیانە ئامادەن بە خێرای بیگوازنەوە بۆ ئۆکرانیا. هاوکات ئەمەریکا نزیکەی 24 ملیار دۆلاری کردووە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە دژی هێزەکانی ڕووسیا. هەروەها بەرپرسێکی دووەمی ئەمەریکا گوتی ئیدارەی جۆ بایدن وا دانراوە پاکێجێکی یارمەتی نوێ بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات کە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دۆلارە. جێگەیباسە، هەندێک لەبەرپرسانی ئەمەریکا هیواخوازن کە بتوانن ئەڵمانیا ڕازی بکەن بۆ ڕێگەدان بەگواستنەوەی تانکەکانییان بۆ ئۆکرانیا. ئە بەرپرسە وتیشی،" ئێمە زۆر گەشبینین بەوەی کە تا کۆتایی هەفتە پێشکەوتنمان لەسەر ئەم داواکارییە هەبێت".
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەنێت:ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا سەرپێچی تۆماربکات، راستەوخۆ بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت. ئەمڕۆ پێنج شەممە 19ی1ی 2023، رائید بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کێشەیان بۆ ھاتوچۆ درووستکردووە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، بەشێوەیەکی رەسمی تۆماربکرێن، چونکە بەو رێگەیە پابەندی یاساکانی ھاتوچۆ دەبن و کەمتر سەرپێچی دەکەن. ئەو ئەوەشی وت: ھەر ئۆتۆمبێلێک بێسەرەتا بێت، لەکاتی سەرپێچیدا بەبڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.
هاوڵاتی وهزیری بهرگری بریتانیا هۆشداری دایه ڤلادیمیر پوتن، سهرۆكی روسیا و رایگهیاند، تا دوایین ههنگاو لهگهڵ ئۆكرانیا بهرهوامدهبن له پێشكهشكردنی هاوكارییه سهربازیی و مرۆییهكان بهو وڵاته. بێن واڵس، وهزیری بهرگری بریتانیا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، "ئهگهر روسییهكان لهو بڕوایهدان ئهمساڵ كۆتا كاروانی سهبازیی رهوانهی كیێڤ دهكهین ئهوا دوباره ههڵهن و ئێمه به رهوانهكردنی كاروانێك له هاوكاری سهربازی له تانكی چاڵێنجهر-2 سهر لهنوێ دهست پێدهكهینهوه". وتیشی " گرنگە ڕوسیا لەوە تێبگات کە سەروەری بۆ خاکی ئۆکرانیا دەگەڕێندرێتەوەو ڕوسیا لەو وڵاتە دەکرێتە دەرەوە". وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەوەشی زیاد کرد کە "بەریتانیاش 600 موشەکی بریمستۆن رهوانهی بهرهكانی پێشهوهی جهنگی ئۆكرانیا دهكات بۆ ئهوهی ئۆكرانییهكان تهرازوی بهرهكانی پێشهوهی جهنگ هێندهی دیكه ئاوەژو بكهنهوه و بتوانن جڵهوی نهك بهرهكانی پێشهوه، بهڵكو بهرهكانی بهرگری روسیاش بگرنهوه دهست". جهختی لهوهشكردهوه، "روسیا زوبێت یاخود درهنگ دهبێت خاكی ئۆكرانیا جێبهێڵێت و سزای تهواوی ئهو تاوانهش وهربگرێتهوه كه بهرامبهر به هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ئهنجامیداوه".
ئێران رایگەیاند ژمارەیەک ئەندامی داعش و لایەنگرانیی لە پارێزگایەکی باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەستگیر کردون کە ئامانجیان تێکدانی دۆخی ئەو ناوچەیە بوە. ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)سەر بە دەسەڵاتی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ سوپای پاسداران دوو تیمی سەر بە رێکخراوی داعش-ی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستگیر کردوە. ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) ئاماژەی بەوەکردوە کە بە هاوکاریی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران و هەواڵگریی سەر بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە دوو تیمی داعش و ژمارەیەک لە لایەنگرانیان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەستگیر کردوە. بە وتەی ئەو سەرچاوانە: ئامانجی داعش لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران تێکدانی دۆخی ئەمنی و بە بارمتەگرتنی هاوڵاتییانی بیانی و بازرگانەکان لە ناوچەی چابەهار بوە. هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوانە کە میدیای سەر بە دەسەڵاتی ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەو دوو تیمەی داعش لە ماوەی نارەڕەزایەتییەکاندا و لە دەرەوەی سنوری وڵاتەکە پلانیان پێدارە بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی باشوری رۆژهەڵاتی ئێران. بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە زیاترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە دوای رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان دژی دەسەڵاتی ئێران بەڕێوەچو و تا ئێستا زیاتر لە 128 کەس لەو پارێزگایە کە زۆرینەی لە روی ئایینییەوە سوننەن بە بیانوی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.
نوێترین لێدوانی مەسرور بارزانی دەربارەی بایکۆتکردنی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن یەکێتیەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 19ی01ی2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداری له کۆڕبەندی داڤوس داڤۆس. لەبارەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەڕوداوی وت، "پێم سەیرە برادەرانی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکان دەکەن و نایەن، پێویستە ئەگەر قسەیان هەیە بێن لە ئەنجوومەنی وەزیران قسەی خۆیان بکەن." سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی پێیوایە:دوای رووداوی "شەهیدکردنی هاوکار جاف" بابەتەکان گۆڕان و کێشەکان زیاتر بوون جێی ئاماژەیە، دوای بەیاننامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە لەڕۆژانی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، لەبارەی حکومەت و ڕەوشی سیاسی کوردستان و وەڵامدانەوەی لەلایەن یەکێتیەوه، پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی، بەدیاریکراوی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گرژی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.
هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دوێنێ باسی مێژووی ٧٣ ساڵ لەمەوبەری تورکیای کرد، بەڵام دۆخێکی وەهای خوڵقاندووە کە هاوڵاتیان نازانن ٧٣ کاتژمێر لەمەوبەر چییان خواردووە و وتی، " مانگی ئایار بۆ کۆتاییهێنان بە ئەردۆغان مانگێکی گونجاوە." دەمیرتاش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی مەدیا سکوپی تورکیا ئاماژەی بە قسەکانی دوێنێ ئەردۆغان کرد کە لە کاتی ئاشکراکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکان قسەی کە بڕیارە ١٤ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت. دەمیرتاش وتی، " کاتێک ئەردۆغان باسی ٧٣ ساڵ لەمەوبەر دەکات ( لە ١٤ی ئایاری ١٩٥٠دا، پارتی دیموکرات بەسەر جەهەپەدا سەرکەوتن و بۆ یەکەم جار جەهەپە لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی هێنا) زۆر باشە دیارە کە لە سیاسەت و گەل دوور کەوتووەتەوە." باسی ئەوەشی کرد کە لە کاتێکدا کەهاوڵاتیان، رووبەرووی هەژاری، تراژیدیای ئابوری بوونەتەوە و نازانن ٧٣ کاتژمێر لەمەوبەر چییان خواردووە، ئەردۆغان هەڵدەستێت باسی ٧٣ ساڵ لەمەوبەر دەکات. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وتی، " باسکردنی ٧٣ ساڵ لەمەوبەر ستراتیژیەکی هەڵەیە بۆ هەڵبژاردن، بەم شێوەیە ناتوانرێت سۆزی هاوڵاتیان رابکشێت. لەبارەی ١٤ی ئایاریش، لە راستیدا مانگی ئایار بۆ کۆتاییهێنان بە ئەردۆغان مانگێکی گونجاوە. مانگی ئایاری ئەمساڵ وەک مانگێکی جوان دەچێتە مێژووە. لە ئیستاداوە ' بژی ١ی ئایار'، بەردەوام دەبین." دوێنێ لە کۆبونەوەیی گشتی پارتەکەیدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ١٤ی ئایاری وەک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی دیاری کرد.
هاوڵاتی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارییەكی گوندی (ئەلبو زوید) لەپارێزگای موسەننای باشوری عێراق كەزیاتر لە 10 كاتژمێری خایاندو تیایدا چەند بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بوونەوەو دووئەندامی ئەو هێزانەیان كوشت و 17 ئەندامی دیكەشیان برینداركردو خۆشیان هەڵهاتن، جارێكی تر پرسی ماددەی هۆشبەرو بازرگانیكردن بەو ماددەیەی لەعێراقدا هێنایەوە بەرباس و حكومەتی عێراقی ناچاركرد هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەرو بڕیارو رێنمایی نوێ دەربكات. بەپێی زانیارییە ئەمنییەكان كەسانی دەستڕۆیشتوو و حزب لەپشت دیاردەی بازرگانیكردنن بەماددەی هۆشبەرەوەن و دەرچوون و هەڵاتنی ئەو تاوانبارانەش هەر لەلایەن ئەو كەس و حزبانەوە بووە كەخەریكی ئەو بازرگانیەن. لەدوای ساڵی 2003ەوە پرسی ماددەی هۆشبەر لەعێراقدا بووەتە پرسێكی جددی و سەرەڕای هەموو هەوڵە حكومییەكان بۆ رێگەگرتن لەهاتنە ناوەوەی ئەو ماددەیە بەهەموو جۆرەكانیەوە بۆ عێراق، كەچی رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی بەكارهێنەران و بازرگانان بەو ماددەیەوە زیاتر دەبێت و كۆمەڵگای عێراقی شێواندووەو عێراق بووەتە یەكێك لەو وڵاتانەی كە بەشێوەیەكی بەربڵاوی ئەو ماددەیەی تیادا بەكاردەهێنرێت، بەجۆرێك تەنانەت بووەتە رێڕەوێكیش بۆ تێپەڕاندنی ئەو ماددەیە بۆ ئوردون و سوریاو وڵاتانی دیكەی كەنداوو وڵاتانی ئەوروپا. بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژانە بەكارهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن و رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە، بەڵام ئەمە رێگای تەواوەتی نەگرتووە لەو گرفتەو ژمارەی بەكارهێنەران تادێت زیاتر دەبێت. بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەساڵی 2022 زیاتر لە 14 هەزار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەو ماددەیەوە دەستگیركراون كە 500 كەسیان ژن و گەنجانی خوار تەمەن 18 ساڵن، ئەمە لەكاتێكدا لەساڵی 2019 زیاتر لە 11 هەزار كەس دەستگیركراون، هاوكات ساڵانە دەیان تۆن لەو ماددەیە لەناودەبرێن. جوگرافیای بڵاوبوونەوەی ئەم ماددەیەش لەناوچە هەژارو كەمدەراتەكانی بەغداو باشووری عێراقدایەو لەناو هەردوو رەگەزدا بڵاوە، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیش لەساڵی رابووردوودا چوار هەزارو 500 كەس كە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیدایە لەسەنتەرەكانی چارەسەركردنی توشبووانی ماددەی هۆشبەر چارەسەریان وەرگرتووە. هەژاری و بێكاریش هۆكاری سەرەكی بڵاووبوونەوەی ماددەی هۆشبەرن لەعێراقدا، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كاروكاروبای كۆمەڵایەتیش چوار ملیۆن بێكار لەعێراقدا بوونیان هەیە، وەزارەتی پلاندانانیش جەخت لەوەدەكاتەوە لەسەدا 14ی گەنجانی عێراق بێكارن و هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نییە. لەساڵانی پێشووتردا عێراق یەكێك بووە لەو وڵاتانەی كە لەڕووی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەرەوە زۆر پاكبووەو یاسایەكی زۆر توندی بۆ ئەو پرسە هەبووە، بەڵام بەهۆی لاوازی دەسەڵاتی ئێستاو كرانەوەی سنوورەكان و لێنەپرسینەوەوە ئێستا عێراق لەو پرسەدا دۆسیەیەكی خراپی هەیەو بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەو ماددەیە لەپەرەسەندندایە. بەبڕوای شارەزایانی یاسا ئەم یاسایەی كەئێستا هەیە بۆ ئەو پرسەو لەساڵی 2017 دەرچووە هۆكاری زیادبوونی ئەو دیاردەیەیەو چەندین كەموكورتی و كەلێنی تیادایەو واپێویست دەكات هەمواربكرێتەوە، بۆ نموونە بەپێی یاسای ماددەی هۆشبەری ساڵی 1966 ئەوەی ئەو ماددەیە بەكاربهێنێت 15 ساڵ زیندانی دەكرا ئەمە لەكاتێكدا لەو زەمەنەدا بەكارهێنانی ئەو ماددەیە ئاوا بڵاونەبوو، بەڵام بەپێی ئەم یاسایەی هەیە (ساڵی 2017) سزای بەكارهێنەر ساڵێك بۆ دوو ساڵە، یاخود سزایەكی داراییە تادەگات بە 10 ملیۆن دینار. ئەم سزایەش بارتەقای تاوانەكە نییە كەدووەم تاوانە لەجیهاندا، بەپێچەوانەی یاسای پێشوو كە بەكارهێنەرو بازرگانیكردن بەو ماددەیە تاوان بوو نەك كەتنێكی بچووك و قورسترین سزای هەبوو، هەربۆیە ئێستا پرۆژە یاسایەكی دیكە لەپەرلەماندا هەیە كە خۆی لەسزای توندو دابینكردنی نەخۆشخانەو بڕینی سەرچاوەكانی هێنانی ئەو ماددەیە بۆ عێراق و توندوتۆڵكردنی سنوورەكان و بازرگانی ناوخۆیدا دەبینێتەوە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنج شەممە 19ی1ی 2023، لە راگەیەندراوێکدا، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بڕێک پارە و ماتۆڕسکیلێکی لێدزراوە، 2 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیرکران. پۆلیس ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەکی تر و لە چالاکییەکی جیاوازدا توانرا 3 تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە دزییان لە دوکانێکی سکرابی ئۆتۆمبێل کردبوو. ناسنامەی تۆمەتبارەکان بریتییە لە، (س، ه، ر لەدایكبووی 2005 و أ، أ،ج لەدایكبوی 2022، ی، ج، أ لەدایكبوی 2004، د، س،ب لەدایكبووی 2006، م، م، ع لەدایكبووی 1992 بوون.)
