هاوڵاتی لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنوسیدا هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری دەروەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا جەختی کردەوە کە زلهێزەکان بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان یاری بە کارتی کوردەکانی سووریا دەکەن. عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری دەروەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژەهەلاتی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤارێکیی ئیسپانیایدا ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی زلهێزەکان گرت، بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژاوایی لەگەڵ کوردەکانی سووریا. ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ناسیۆ دیجیتاڵ، وتی: زلهێزەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ کوردەکانی سووریا مامەڵە دەکەن. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تویتێک دوو شاری ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریای دا بە تورکیا. لە ئێستادا دەبینین کە سوید و فینلاند بۆ چوونە ناو ناتۆ، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنێک دەکەن سەبارەت بە کورد. ئێمە لە شەڕی داعشدا 12 هەزار هێزمان لەدەست دا، بەڵام هەموو جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئێمەدا مامەڵە دەکەن. هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری دەروەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژەهەلاتی سووریا، تورکیای بە گەورەترین دوژمنی کوردەکانی سووریا ناوبرد و زیادی کرد: تورکیا دەیەوێت لەم سەدەیەدا کۆتایی بە بوونی کورد بهێنێت. ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندیی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لەگەڵ وڵاتانی جیهان وتی: ئەم هەرێمە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جۆراوجۆری وەک ئەمریکا، کەنەدا و ڕووسیا هەیە، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا پێوەندییمان دەکەین، بەڵام تەنها پەرلەمانی کەتەلۆنیای ئیسپانیا ئیدارەی خۆسەری کورد لە سووریا بە فەرمی ناساندووە. ئەم بەرپرسە کوردەی سوریا وتی ئێستاش داعش هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر کورد و جیهان. ناوبراو دانی بەوەدانا کە ئیدارەی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر بنەمای بیر و باوەڕی عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرکردەی زیندانیکراوی PKK دامەزراوە. عەبدولکەریم عومەر جەختی کردەوە لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی تورکیا لەگەڵ کورد و وتی ئەم بابەتەی دەتوانێت پرسی کوردەکان چارەسە بکات.
هاوڵاتی له زۆربه‌ی زانكۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تی و گردبوه‌نه‌وه به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی به‌ڕێوه‌بچێت و به پێی دوایین ئامار تا ئێستا 283 كه‌س له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كوژراون. رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مانگرتن ده‌ستیپێكرده‌وه رۆژی دووشه‌ممه مانگرتن له شاری شنۆ و روانسه‌ر ده‌ستیپێكرد و دوكان و بازاڕه‌كان نه‌كراونه‌وه و هاوكات كچانی خوێندكار له مه‌ریوان رژانه شه‌قامه‌كان و دروشمیان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران وته‌وه. به به‌شداریی خه‌ڵكێكی زۆر، ته‌رمی كۆمار ئه‌و لاوه 16 ساڵه‌یه‌ی كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له پیرانشار گیانی له‌ده‌ست دا، له گوندی زێوكه به‌خاك سپێردرا و به‌شداربوانیش دروشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"یان وته‌وه. باوكی كۆمار له‌كاتی به‌خاكسپاردنی رۆڵه‌كه‌یدا؛ وتی جه‌رگ سوتان ئاسان نییه من كوڕه‌كه‌م له 25 گه‌لاوێژ له‌دایكبو بۆیه ناوم نا كۆمار، ئه‌و بێ‌تاوان بو شانازیی ده‌كه‌م كه بۆ خاك و وڵاتی خۆی شه‌هیدبوو ئه‌گه‌رچی ژانی ئه‌و مه‌رگه ئاسان نییه. وتیشی: نابێت خه‌ڵك و وڵاتی خۆمان بفڕۆشین و سیخوڕیی بۆ ده‌سه‌ڵات بكه‌ین چونكه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی كوشتنی هه‌موان ده‌دات. هاوكات له‌شاری سنه جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌شدارییان كرد له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی سارینا ساعدی ته‌مه‌ن 16 ساڵ كرد كه له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردودا برینداركرا و دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژ له نه‌خۆشانه‌ی ته‌وحید له سنه گیانی له‌ده‌ستدابوو پزیشكی دادی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئێران رایگه‌یاندبو كه مه‌رگی سارینا په‌یوه‌ندیی به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نه‌بوه و به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. خوێنداكارانی زانكۆكانی سنه گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیانه دروشمیان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران وته‌وه. شه‌وی دووشه‌ممه له شاری سه‌رده‌شت خۆپیشانداو ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستی پێكرده‌وه و گه‌نجانی شاره‌كه رێگا سه‌ره‌كییه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه. له كامیاران له‌چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كامێرای چاودێریی شاره‌كه سوتێنران. ناوه‌ندی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مڕۆڤ بڵاوی كرده‌وه زیاتر له 20 كه‌س له شاری قه‌سری شیرین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و چاره‌نوسیان نادیاره. ناڕه‌زایه‌تیی له زانكۆكانی ئێران له زانكۆ به‌هه‌شتیی تاران خۆپیشاندانه‌كان به‌فراوان بون و دروشمیان دژی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران وته‌وه. ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆی شه‌ریف له تاران ده‌ركرابون چونه به‌رده‌م زانكۆكه و مانگرتنیان راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردودا ده‌یان خوێندكار به بیانوی هاندانی خوێندكاران له زانكۆكانی ئێران ده‌ركراون. له زانكۆی چه‌مران له شاری ئه‌هواز له باشوری ئێران خوێندكارانی زانكۆ گردبونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان رێكخست و دروشمیان دژی "به‌سیج" و ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته وته‌وه. خوێندكارانی زانكۆكانی شیراز هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه به‌رده‌وامبون له دربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و دروشم وتنه‌وه دژی ده‌سه‌ڵات. له زانكۆی زانستی پزیشكی ته‌برێز خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چو و خوێنكاران دروشمی " ده‌جه‌نگین و ئێران وه‌ده‌گرینه‌وه"یان وته‌وه. شه‌وی دووشه‌ممه‌ش له ژماره‌یه‌ك شه‌قامی شاری تاران و ته‌برێز ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌چوو. له زانكۆی ئه‌هلیی شاری ئیسلامشه‌هر له تاران به درۆن چاودێریی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كرا به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خوێندكاران دروشمی " نا بۆ كۆماری ئیسلامی"یان وته‌وه. خوێندكارانی زانكۆی سیستان و به‌لوچستان گردبونه‌وه و دروشمی "ئازادی، ئازادی.."یان وته‌وه و له زانكۆی شاری ئه‌راك و له زانكۆی خه‌یام له شاری مه‌شهه‌د ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوچوو. خوێندكاره هاوپۆله‌كانی سارینا ئیسماعیلزاده یادی چله‌ی مه‌رگی ئه‌ویان كرده‌وه و بۆیان نوسیوه له "خاكی تۆ هیوا ده‌ڕوێت" و " بۆنی به‌هار دێت ئێمه ده‌نگی ده‌بیستین" سارینا ئیسماعیلزاده ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌هۆی لێدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له شاری كه‌ره‌ج كوژرا و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند خۆی كوشتووه. سه‌رۆكی ده‌زگای داد له تاران رایگه‌یاند؛ دوای سزادانی هه‌زار خۆپیشانده‌ری تاران كراوه و بڕیاره به‌ڕێوچونی دادگای تۆمه‌تبارانیش به ئاشكرا بێت و له ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ش په‌خش بكرێت. به به‌شداریی هه‌زارن كه‌س له گۆڕستانی وحیده له شارۆچكه‌ی شه‌هریار سه‌ر به پارێزگای تاران چله‌ی جه‌ماوه‌ریی بۆ عێرفان خه‌زایی كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌هریار كوژرابو به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات له شاری قه‌زوێن چله‌ی جه‌واد حه‌یدری له لایه‌ن كه‌سوكاری به‌ڕێوه‌چوو. له به‌یاننه‌مه‌یه‌كدا به ناوی چالاكانی مه‌ده‌نی داوا كراوه رۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ناڕه‌زایه‌تیی له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ش بڕیاره له كاتژمێر (11:00) ده‌ست پێبكات. به پێی داوایین ئامار ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران 283 كه‌س و زیاتر له 14 هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.
کەنەدا ژمارەیک سزای دیکەی دژی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دامەزراوەکانی رادەگەیەنێت. وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا رۆژی دوشەممە ئاشکرای کرد؛ بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ژمارەیەک سزای بەسەر چوار بەرپرس و دوو دامەزراوەی وڵاتەکەدا سەپاندوە. لە بەیاننامەکەدا ناوی حسێن رەحیمی، ئەحمەد فازلیان، ئەسەدوڵڵا جەعفەری، مورتەزا موسەوی لە فەرماندە سەربازییەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هێنراوە . جگە لەو چوار بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دامەزراوەی پۆلیس و ناوەندێنی پەروەردە و راهێنانی(موستەفا)ی لە لایەن کەنەداوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە. مێلانی جولی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند؛ وڵاتەکەی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و خواستی بوێرانەی خەڵکی ئێران دەکات. ئەو سزایانە چوارەم قۆناغی سزاکانی کەنەدایە کە بەهۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرپرسانی ئێران و دامەزاروەکانی سەپێنراوە.
رۆژنامەنوسێکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات حیزبوڵڵای لوبنا ئامادەکاریی دەکات بۆ رەوانەکردنی دو یەکەی هێزە چەکدراەکانی بۆ ئێران ئەوەش بە مەبەستی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە. ئێمیلی شرەیدێر، رۆژنامەنوس لە رۆژنامەی (جۆرۆسەلیم پۆست)ی ئیسرائیل بڵاوی کردوەتەوە بە بڕیاری حەسەن نەسڕوڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنا یەکەی 133 و یەکەی 910ی سەر بە چەکدارانی ئەو حیزبە رەوانەی ئێران کراون. بە پێی ئەو بەڵگەی شرەیدێر بڵاوی کردوەتەوە ژمارەی ئەو دو یەکەیە کە هێزی تایبەتی حیزبوڵڵا لە دەرەوەی لوبنان ناودەهێنرێت نۆ هەزار و 500 چەکدارە. لە بەڵگەنامەکەدا هاتوە ئەو چەکدارانە بە مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و روبەڕوبونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە رێکەوتی (20/10/2022) رەوانەی ئێران دەکرێن.
هاوڵاتی راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ئیدانەی هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات بەرامبەر خۆپیشاندەران و رایدەگەیەنێت: سزای زیاتر چاوەڕوانی دەسەڵاتدارانی تاران دەکات. ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە؛ وڵاتەکەی و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی تاوتوێکردنی سەپاندنی سزای نوێن بەسەر دەسەڵاتدارانی ئێران. شۆڵز هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی بە نەگونجاو و توندوتیژانە ناوهێناوە ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کردوە کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە وڵاتەکە بەکاردەهێنرێت. ئەوە لە کاتێکدا نیوەڕۆی رۆژی دوشەممە ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا کردبو کە لەژێر کاریگەریی ئەمریکا هەوڵی سزادانی تاران نەدەن. کەنعانی وتیشی؛ سزادانی سوپای پاسداران کە دامەزراوەیەکی فەرمیی ئێرانە لە لایەن ئەوروپاوە نایاساییە. پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و وتەبێژی حکومەتی ئەو وڵاتە رایانگەیاندبو؛ بەرلین لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی ئەوە دەکەن کە سوپای پاسدارانی ئێران بخەنە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا.
هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجومەنی گشتی راژەی راسپاردووە بە زوترین کات بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا چارسەربکات. بڕیارەکەش فەرمانبەرانی گرێبەست و وانە بێژانی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەگرێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند سەرۆکی حکومەت ئەنجومەنی گشتی راژەی راسپاردووە، بە زووترین کات بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان، هەڵگرانی ماستەر و دوکتۆرا چارەسەر بکرێت. وتیشی "داواکراوە چارەسەرکردنی بابەتەکە بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم بێت بەتایبەتی یاسای میلاکات و یاسای بوجە". هاوکات لە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەیدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەمیکانیزم و شێوازی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان نەکرد. ئەمەشلەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەشێوەیەکی گشتی دامەزراندن لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم راگیراوە و لەبەرامبەردا بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان و شوێنە بەتاڵەکان حکومەت پەنای بۆ فەرمانبەری گرێبەست و مامۆستای وانەبێژ بردووە.
هاوڵاتی بەهۆی زیادبوونی هێرش و گوشارەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر زانکۆ پەیمانگاکان ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران، داوا لە زانكۆ و ناوەندە زانستییەكانی جیهان دەكات، پاڵپشتی لە زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندنی ئێران بكەن. ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای ئیدانەكردنی هێرش بۆ سەر زانكۆكان، ئاماژەی بەوەكردووە، چەندین بەڵگەیان دەستكەوتووە، كە دەیسەلمێنێت، جگە لە یەكەكانی تایبەت بە سەركوتكردنی خوپیشاندەران، هێزێكیش، بە جل و بەرگی ئاسایی كە هەندێكیان چەكیان پێبووە، توندوتیژیان بەرامبەر بە خوێندكاران ئەنجامداوە و هەندێك لەو خوێندكارانەیان ڕفاندووە. ڕێكخراوەكە هەروەها، داوای لە زانكۆكان و ناوەندە زانستییەكانی جیهان كردووە، پشتیوانی لە داخوازییەكانی خوێندكارانی ئێران بكەن و كاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشی بەرفراوانی هێزەكانی سەر بە دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر حەرەمی زانكۆكان هەبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، بە پێی دوایین ئاماری ڕێكخراوەكە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، لانیكەم ٢٥٣ كەس، كە ٣٤ كەسیان منداڵن بە هۆی توندوتیژی و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سەر بە دەسەڵات، گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق یەک هەفتە دەداتە وەزیرەکانی عێراق بۆ ئاشکرا کردنی سەروەتوسامانەکانیان. ئەمڕۆ دووشەممە ئەمیندارێتیى گشتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند محەممەد شیاع سوودانى لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ماوەى یەک هەفتەى داوەتە وەزیرانى کابینەى حکومەتەکەى بۆ ئەوەى فۆرمى ئاشکراکردنى سامانەکانیان پڕبکەنەوە و رادەستى دەستەى دەستپاکیى عێراقى بکەن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستۆتە ڕوودەستپێکی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە یەک هەفتەیە کە لە یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتیى محەممەد شیاع سوودانى لە ٢٨ تشرینی یەکەمى 2022، ئەنجامدرا و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو فەرمانە بۆ وەزیرەکان دەرکراوە بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى ئاشکراکردنى سەروەت و سامانیان و وادەکە دەستی پێکردووە. جێگەی باسە دەستەى دەستپاکیى عێراق ساڵانە فۆرمى ئاشکراکردنى سامان بۆ بەرپرسانى باڵاى عێراق دەنێرێت بۆئەوەى پڕیبکەنەوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لە دەوڵەمەندبوونى نائاسایی.
هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ بنێرن بە مەبەستی دامەزراندنیان لە نوسراوێکی ڕەسمیدا کە ئاماژە بە نوسراوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی عێراق كراوە، ناوی سێ یەکەمەکان بە پێی نوسراوەکە دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی عێراق بە مەبەستی دامەزراندنیان. هەربۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوای ناوی سێ یەكەمی زانكۆكان لە زانكۆكانی هەرێم دەكات بە مەبەستی دامەزراندیان لەلایەن راژەی گشتی فیدراڵی عێراق. ئەمەش لە کاتێکدایە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠،کە ژمارەیان زیاتر لە شەش هەزار كەسە تا ئێستا دانەمەزراون.
هاوڵاتی پەرلەمانتاری پارتی وەفا عەبدولکەریم ڕایگەیاند لە ماوەی دوو هەفتەی داهتوودا پۆستی هەردوو وەزارەتی ژینگەوئاوەدانکردنەوەی عیراق یەکلایدەکرێنەوە. وەفا عەبدولکەریم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی یەکلایی بووەتەوە، بەڵام لەسەر وەزارەتی ژینگە پارتی و یەکێتیی ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە. ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "لەبارەی پۆستی وەزارەتی ژینگە چەند بۆچونێکی سیاسیی جیاواز هەیە، وەک ئەوەی بۆچونێکیان دەڵێت ئەو پۆستە بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پشکی پارتییە، ڕایەکی تریشیان دەڵێت لەبەرئەوەی لەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراق لە بنەڕەتەوە بەربژێری یەکێتیی نەبووە، بۆیە ئەو حزبە مافی خۆیەتی دوو وەزارەت لەبەغدا وەربگرێت" ئەوەشی ڕونکردەوە "ئەگەر لایەنە سیاسییەکان لەسەر بابەتەکە نەگەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی، ئەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن پۆستەکە یەکلایی دەکاتەوە". ئەمەش لە کاتێکدایە، 27-10-2022، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی سوودانی، 253 پەرلەمانتار ئامادە بوون. جگە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە، 21 وەزارەتەکەی دیکە متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا. کابینەکە لە ٢٣ وەزارەت پێکدێت و تائێستا دوو وەزارەت یەکلانەکراونەتەوە، کە پشکی کوردن.
هاوڵاتی مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی پیرانشار بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیان لەدەست دەدات. کۆمار دەرۆفتادە،ی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی پیرانشارە دوای بەشدارییکردنی لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی 30-10-2022ـی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا. ئەو مێردمنداڵە چەند کاتژمێرێک پێش ڕوداوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ئینستاگرام ئەم پۆستەی کردبوو، "ئێمە خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، هەندێکمان لە جەنگ دەکوژرێین، هەندێکمان لە بەندیخانە، هەندێکمان لەسەر شەقام دەمرین، هەندێکمان لە دەریادا نقووم دەبین، تەنانەت کەژە بەرزەکانیش تۆڵەی تەنیاییان لە ئێمە دەکەنەوە، چونکە ئێمە کارمان مردنە." ئەمەش لە کاتیکدایە هەر لە پیرانشارڕۆژی شەممە دیانا مەحموودیی تەمەن ١٢ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەست دا. ناڕەزایەتییەکان هەموو شوێنێک و چێن و توێژەکانی گرتۆتەوە بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان . تەنانەت ئێستا چلەی ئەو کەسانەشدا لە ناڕەزایەتییەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بووەتە شوێنی ناڕەزایەتی دەربڕین.
هاوڵاتی سەرۆکی پێشوی بەڕازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٠،٨٣ی دەنگەکان، سەرکەوتنی بەدەست هێنا. لولا دا سیلڤا بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٠،٨٣ی دەنگەکان توانیوێتی بەسەر رکابەرەکەی سەرۆکی ئێستا، جایر بۆلسۆنارۆ کە سەدا ٤٩،١٧ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە سەرکەوێت. هەروەها لولا دا سیلڤا-ی تەمەن ٧٧ ساڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ساڵی ٢٠١٠ بۆ ماوەی دوو خول سەرۆکی بەڕازیل بووە، بەهۆی ئەو دۆسیانەی گەندەڵییەوە کە لەسەری کراونەتەوە، ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کرا، دوای ئەوەی دۆسیەکانی یەکلابووەوە و داخران، سەرلەنوێ بەشداری لە کێبڕکێی سەرۆکایەتییدا کردەوە. ئەمەشلەکاتێکدایە لۆلا یەکەم سەرۆکی پارتی کرێکارانبوو کە لە رێگەی هاوکاری کۆمەڵایەتییەوە نزیکەی ٣٠ ملیۆن بەڕازیلی لە هەژاری رزگار کرد .
ڕۆژی شەممە لەدوای هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر گوندی "وش تەپە"ی سەر بە شاری بۆکان و قوتابخانەی ئەو گوندە، لانی کەم ١٦ هاووڵاتی ئەو گوندەو لە ناویاندا کچێکی تەمەن ١٢ ساڵیان ڕفاندووە. ناسنامەی ئەو ١٦ کەسە ڕفێندراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هێمن ئەمین نەژاد، هێمن لوتفوڵڵاهی، هیوا لوتفوڵڵاهی، ئەرسەلان عەزیزی، هانیە عەزیزی (١٢ ساڵ و کچی ئەرسەلان)، محەممەد ئەسەدی، شۆڕش ڕەحیمزادە، مستەفا ڕەحیمزادە، یادگار عەلیزادە، فەرهاد ئابدار، شاهین سلێمانی، ئەردەڵان ڕەحیمزادە، ئەرسەلان ڕەحیمزادە، سەیوان ڕەحیمزادە، زانیار عەلیزادە و زانیار حەمزەڕەش. بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هەر یەک لە محەممەد ئەسەدی، شۆڕش ڕەحیمزادە و موستەفا ڕەحیمزادە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار کراون. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم ١٦ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە. شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە ١٦ کەس زیاترە، بەڵام هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ١٦ کەسیان ئاشکرا بکات.
هاوڵاتی تورکیا لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ی کارەکانی “ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا” دان بەوەدا دەنێت، کە چەکی تەرمۆباریک-یان دژی گەریلاکانی کوردستان بەکارهێناوە، کە بەپێی پەیمانی جنێڤ یەکێکە لە چەکە قەدەغەکراوەکان. دەوڵەتی تورک لە ڕاپۆرتی ساڵای ٢٠٢١ی “کارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”دا کە لەماوەی ڕابردوودا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بە بەکارهێنانی جۆرە چەکێک کردووە بەناوی “تەرمۆباریک” کە یەکێکە لە چەکە قەدەغەکراوە جیهانییەکان. لە ڕاپۆرتەکەدا دەوڵەتی تورک دانی بەوەداناوە، کە چەکی تەرمۆباریکی بەکارهێناوە و دەڵێت: چەکی تەرمۆباریک لەسەر چەند پەناگەیەک تاقیکراوەتەوە و هێزەکان دەستیان بە بەکارهێنانی ئەو چەکە کردووە. مێژووی بەکارهێنانی تەرمۆباریک کە دەوڵەتی تورک لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ ئاماژەی پێکردووە، دەگەڕێتەوە بۆ حەوتی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، کە لە ناوچەی وەلیکای باشووری مووش لە هێرشێکدا بۆ سەر پەناگەیەکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهێنا و بەهۆیەوە پێنج گەریلا شەهیدبوون. لە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕۆژی ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١یشەوە کە بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیپێکرد، سوپای تورک دەیان جار چەکی تەرمۆباریکی لە تونێلەکانی شەڕ دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهێنا، ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٢٢یش ئاژانسی فورات نیوز ڤیدیۆی کارتۆن و پاشماوەی ئەو چەکەی لە ناوچەکانی شەڕ بڵاوکردەوە. تەرمۆباریک کە بە زمانی یۆنانی تەرمۆ بە واتای ‘گەرمایی’ە و ڕیشەکەشی “هێزە” یەکەم جار لەلایەن زانای فیزیایی نازی ماریۆ زیپەرمایەر دروستکرا، ئەو تەقەمەنییە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بۆ یەکەم جار لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە بەکارهێندرا، لە ساڵانی دواتریشدا لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتەوە پەرەی پێدرا. بەگوێرەی پسپۆران، ئەو تەقەمەنیەی لە تەرمۆباریکدا هەیە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی پێشووتر شەپۆلی زیاتری تەقینی هەیە، خاوەنی هێزێکە کە جەستەی مرۆڤ بە تەواوەتیی دەتوێنێتەوە. دەوڵەتی تورک پێشتر ئەو چەکە تەرمۆباریکانەی لە ڕووسیا و ئەمریکا دەکڕی، ڕۆکێتی جۆری تی بی گی-٧ ڤی بەرهەمی ڕووسیایە، کە کڵاوەی تەرمۆباریکی لەسەر بەکاردەهێنرێت، لە ساڵی ٢٠٢٠یشەوە تورکیا خۆی دەستی بە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی ئەو چەکە کردووە. ماددەی تەقەمەنی تەرمۆباریک لە مۆدێلی نوێ‌دا لەلایەن پەیمانگای بەرەوپێشبردن و توێژینەوەی پیشەسازیی بەرگریی (توبیتاگ – ساگە) بەرهەمدەهێنرێت، لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە یەک لەو چەکانە لەناو کەرستە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک‌دا زۆر بەکاردەهێنرێت، توبیتاک-ساگە رایگەیاندبوو، کە ئەو چەکە بۆ تونێل و ئەشکەوتەکان زۆر کاریگەرە. ئاشکراشیکردبوو، کە تەرمۆباریک دەخەنە ناو بۆمبی فڕۆکەکان، هەروەها گولـلەی تانک و نارنجۆکی دەستیی، لە چەکەکانیشدا بەکاریان دەهێنن.
هاوڵاتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، راگه‌یاند كه‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌روه‌ت وسامانی خۆی ئاشكرا كردووه له‌دوایی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی و متمانه‌وه‌رگرتنی كابینه‌كه‌ی. فه‌رمانگه‌ی پارێزی له‌ده‌ستپاكی له‌راگه‌یندراوێكدا رایگه‌یاند" ده‌سته‌كه فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت وسامانی تایبه‌ت به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه‌یه‌كه‌م به‌رپرسه له‌م كابینه‌یه سه‌روه‌ت وسامانی خۆی ئاشكرا ده‌كات له‌دوای وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. جێگای ئاماژه‌پێكردنه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ته نوێیه‌كه راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی دستپاكی له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له‌رێكه‌وتنی وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان. هه‌روه‌ها مادده‌ی (16/ یه‌ك/ ج) له‌یاسایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره (30ی ساڵی 2011)ی هه‌مواركراو، هه‌ر یه‌ك له( سه‌رۆك و جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌مان پله‌یان هه‌یه) و پله‌به‌رزه‌كانی دیكه‌ی ناچار ده‌كات سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
