هاوڵاتى باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایگەیاند:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئە‌و هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا". ماسی‌و تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایگەیاند:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئە‌و هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا". دەشڵێت "پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێ‌تاوان".
هاوڵاتى وە‌زارە‌تی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هێرشەکە ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه". وە‌زارە‌تی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر شاری هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" وەزارەت سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژیانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات. وە‌زارە‌تی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەروو، "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه." هاوکات جەختیش دەکاتەوە لەوەی، په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان لاواز ناكات و به ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه رووبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بنه‌وه. لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه، خه‌باتیشی بۆ به‌رگریكردنه له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه وداوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، كاری جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامار و هه‌ڕه‌شانه." وە‌زارە‌تی پێشمەرگە لە راگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، "نیگه‌رانین به رووداو و په‌لاماری له‌و شێوه‌یه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانمان بكرێت، به‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانین، هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و سوپای عێراق ئه‌ركی لەپێشینەی ئێستایان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و راوه‌دوونان و تێكشكاندنیانه". دڵنیاییش دەدات لەوەی، "سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، به‌ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له‌و ئه‌ركه‌ش درێخی ناكه‌ین". شەوی رابردوو 12 مووشەکی بالیستیکی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاراستەی شاری ھە‌ولێر کران کە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە. پاشنیوەرۆی ئەمرۆش، سوپاسی پاسدارانی ئیران بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
هاوڵاتى بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکی هەرێم لقی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" ماوە‌یە‌كە ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە ھە‌یە لە‌دژی سلێمانی و بە‌تایبە‌ت پرسی داھاتی ناوخۆی سلێمانی كە‌روونە ئە‌و ھە‌ڵمە‌تە لە‌دە‌رھاویشتە‌ی سیاسییە‌وە سە‌رچاوە‌ی گرتووە و زانیاری نادروست بڵاودە‌كە‌نە‌وە بە مە‌بە‌ستی چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك". دەقی روونکردنەوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکی هەرێم/سلێمانی: روونكردنە‌وە‌یە‌ك لە بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی بە‌پێویستمان زانی بۆ ھە‌موولایە‌كی روونبكە‌ینە‌وە كە؛ ماوە‌یە‌كە ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە ھە‌یە لە‌دژی سلێمانی و بە‌تایبە‌ت پرسی داھاتی ناوخۆی سلێمانی كە‌روونە ئە‌و ھە‌ڵمە‌تە لە‌دە‌رھاویشتە‌ی سیاسییە‌وە سە‌رچاوە‌ی گرتووە و زانیاری نادروست بڵاودە‌كە‌نە‌وە بە مە‌بە‌ستی چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك. بۆ رە‌تكردنە‌وە‌ی ئە‌و قسە‌و قسە‌لۆكانە، ئێمە بڕیارماندا بە بە‌ڵگە و ژمارە وە‌ڵام بدە‌ینە‌وە بۆ سە‌لماندی راستی قسە‌كانی ئێمە‌و درۆی ئە‌وان: یە‌كە‌م: ھە‌موو مانگێك لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی، ئە‌و بڕە پارە‌یە دابین كراوە كە وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری دیاری كردووە بۆ تە‌واو كردنی بودجە‌ی مووچە. لە‌و خشە‌یە‌ی كە بڵاو كراوەتەوە بە‌ژمارە روونتر كراوەتەوە. دووە‌م: تە‌نھا بۆ ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢١ لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی؛ یە‌ك تڕلیۆن و ١٠٧ ملیۆن دینار دابین كراوە بۆ پێدانی مووچە. سێیە‌م: بۆ مووچە‌ی مانگی ١٢ی ٢٠٢١ كە لە‌مانگی ١ی ٢٠٢٢ دابە‌ش كراوە، لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی بڕی ٧٥ ملیار ٦٨١ ملیۆن دینار دابین كراوە. چوارە‌م؛ جگە لە‌و پارانە‌ی كە ئاماژە‌ی پێدراوە، و ئە‌و بڕە پارە‌یە‌ش كە لە داھاتی سلێمانییە‌وە دە‌چێتە‌وە بۆ ھە‌ولێر، بە‌شە‌كە‌ی تری داھاتی كۆكراوە‌ی ناوخۆی سلێمانی، بۆ خە‌رجییە‌كانی دامودە‌زگا حكومییە‌كان تە‌رخاندە‌كرێتە‌وە وخە‌رج دە‌كرێتە‌وە. پێنجە‌م: ھە‌موو ئە‌و پارانە‌ی كە‌دێنە بانكە‌كانی سلێمانی، بە‌ڕێكاری یاسایی و ئیداری خۆیان جوڵە‌یان پێدە‌كرێت، لە‌دە‌رە‌وە‌ی یاسا ھیچ شتێك نە‌كراوە و ناكرێت. شە‌شە‌م: ئە‌و بە‌ڕێزانە‌ی كە قسە‌ی ناڕاست دە‌كە‌ن لە‌سە‌ر بانكە‌كانی سلێمانی، با بفە‌رموون یە‌ك بە‌ڵگە بخە‌نە‌روو، ئێمە دڵنییاین كە ھیچیان پێ نییە و ناتوانن قسە‌كانیان بسە‌لمێنن. حە‌وتە‌م: رە‌تی دە‌كە‌ینە‌وە كە‌ھیچ بڕە پارە‌یە‌ك دیار نە‌مابێت یاخود پارە‌ی مووچە درابێت بە شتی تر. لە‌گە‌ڵ رێزدا بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی بانكی ناوە‌ندی ھە‌رێم/ سلێمانی
هاوڵاتى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند:" شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە راستییەوە. له راگه‌یه‌ندراوكه‌دا هاتووه:" ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژییانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگه‌خۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی رۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیك کونسوڵخانەی ئەمه‌ریکا بووە، رایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە راستییەوە. ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، رێگه‌خۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جۆرە تاوانانە. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین، بەپەلە لێکوڵینەوە لەم هێرش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و راستیيەکان بر رای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر. سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران
هاوڵاتى سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند:" جارێکی دیکە هۆشداری بە رژێمی تاوانکاری زایۆنی دەدەین دووبارەکردنەوەی هەر ئاژاوەنانەوەیەک بە وەڵامی تووند و یەکلاکەرەوە و وێرانکەر رووبەڕوو دەبێتەوە". سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و لەبارەی هۆکاری هێرشەکەوە ئاماژە‌ی بەوە دا، "لە ئەنجامی تاوانەکانی ئەمدواییەی رژێمی ساختەی زایۆنی و راگەیاندنی پێشتر بەوەی کە ئە‌و تاوانانە بێ وە‌ڵام نامێننەوە، شەوی رابردوو ناوە‌ندی ستراتیژیی پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوەی زایۆنیستەکان بە مووشەک بەهێزەکانی سوپای پاسداران کرانە ئامانج". سوپای پاسداران هەفتەی رابردوو کوژرانی دوو ئەفسەری پلەداری لە سووریا راگەیاند، بەگوتەی سوپا لە هێرشی ئیسرائیل کوژرابوون. سوپای پاسداران هەڕەشەی کردبوو تۆڵەیان دەکاتەوە. لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران هاتووە، "جارێکی دیکە هۆشداری بە رژێمی تاوانکاری زایۆنی دەدەین دووبارەکردنەوەی هەر ئاژاوەنانەوەیەک بە وەڵامی تووند و یەکلاکەرەوە و وێرانکەر رووبەڕوو دەبێتەوە". هەروەها دەشڵێت، "دڵنیایی دەدەینە گەلی مەزنی ئێران، ئاسایش و ئارامی نیشتمانی ئیسلامی هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی ئێران و رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ببێتە مایەی هەڕەشە و دەستدرێژی بکاتە سەر". دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر، سوپای پاسداران لە هەژماری خۆی لە تویتەر وێنەی ئە‌و دوو پلەدارەی بڵاوی کردەوە و نووسی: "کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی شەیتانەکان ساتێک راناوەستێت و هەر کردەوەیەکی دژی گەلی ئێران وەڵامێکی رووخێنەری بەدواوە دێت". هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتەوە و دوو کەسیش بە سووکی برینداربوون.
هاوڵاتى مەسعود بارزانی دەڵێت:" هێرشەکە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی "بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت." مەسعود بارزانی لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکات، ئاماژە بەوە دەدات کە هێرشەکە"تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی. بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت." لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا مەسعود بارزانی جەخت دەکاتەوە کە "هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت." بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چەند موشەکێک ئاراستەی هەولێ کران، هێرشە مووشەکییەکە تەنیا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە. دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت. جەختیش دەکەینەوە هەروەکچۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت. داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئە‌و هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن. مسعود بارزانی ۱۳ـی ئاداری ۲٠۲۲
هاوڵاتى به‌رده‌وامى پێکدادان و شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر به ئۆکرانیا نرخى نه‌وتى خاوى له بازاره‌کاندا به‌به‌رزى هێشتووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به زیاتر له 112 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئازارى 2022، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 112 دۆلار و 42 سه‌نت . هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 109 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌پێى پێشبینییه‌کانى شاره‌زایانى بوارى نه‌وت، له‌مساڵدا به‌راورد به ساڵى رابردوو، خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌کات و بۆ 96 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رز ده‌بێته‌وه. رۆژى 23ى شوباتى 2022، سه‌رۆکى روسیا جه‌نگى دژى ئۆکرانیا ده‌ست پێکردوو له‌ماوه‌ى بیست رۆژى رابردوودا تا ئێستا جه‌نگه‌که رانه‌گیراوه‌و ئه‌مریکاش سزاى توندى ئابوورى خستووه‌ته سه‌ر مۆسکۆ. .
هاوڵاتى وته‌بێژێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کونسوڵخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له هه‌رێمى کوردستان له‌ڕێگه‌ى چه‌ند موشه‌کێکى بالیستى دورمه‌وداوه کراوه‌ته ئامانج و به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌مریکى ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه‌کان کردووه. به‌پێى رۆژنامه‌ى Wall Street Journal، وته‌بێژێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاندوه، سه‌رکۆنه‌ى روداوه‌که‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌که‌ن که له هه‌رێمى کوردستان رویداوه و هێز و لایه‌نه عێراقییه‌کانه‌وه ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردوه. پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند: "شه‌وى 13/12-3-2022، پاش کاتژمێر یه‌کى به‌ره‌به‌یانى، 12 موشه‌کى دورمه‌وداى بالیستى له سنوره‌کانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئاڕاسته‌ى باڵه‌خانه‌ى نوێى کۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مریکى له هه‌ولێر کران". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که موشه‌که‌کان ناوچه سڤیلنشینه‌کانى نزیک باره‌گاى که‌ناڵى کوردستان 24 و ده‌وروبه‌رى به‌ر هێرشه‌که که‌ووتوون، ده‌رئه‌نجام زه‌ره‌ر و زیانى ماددى به‌ر باڵه‌خانه وخانوه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه که‌وتوه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکى گیانى نه‌بوه و ته‌نیا هاوڵاتییه‌ک به سوکى برینداربووه.
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەڵێت:" هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین. هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە". قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات و دەڵێت، "هێرشە مووشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێری خۆشەویست، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو تاکێکی کورد لە سەرانسەری دنیادا." جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "بەتووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشانە دەکەین و رایدەگەیێنین ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەم ناکاتەوە و ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی هەرێمی کوردستان." لە کۆتایی پەیامەکەیشیدا رایدەگەیێنێت، ''هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین. هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە."
هاوڵاتى سەرۆکی دەستەی پیشەسازی بەرگریی تورکیا رایگەیاند:" لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا هاوکاریی عێراق دەكەین". وە‌زارە‌تی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی کارەکانی دووەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە‌گە‌ڵ ئیسماعیل دەمیر، سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، کۆبووەوە. لە راگەیێندراوی وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەرەدان بە هاوئاهەنگیی سەربازیی لە نێوان هەردوو وڵات و هەنگاوەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی پشتیوانییەکان بۆ عێراق لە قۆناغی دوای داعشدا، کراوە. هەر لە دیدارەکەدا باس لە بەرهەم و تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکان لە بواری پیشەسازیی بەرگری و چۆنیەتی هەماهەنگیی لەنێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان لە داهاتوودا کراوە. لای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ پشکداریی لە پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرگری و رایگەیاندووە ئە‌وان ئامادەن بۆ هاوکاریی و هاوئاهەنگیی لەم بوارەدا و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:" ئەم هێرشانە بە "ترسناک" ناو دەبات و دەشڵێت "به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زۆر به تووندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت." سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ هاونیشتمانییانی هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت "سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد.'' لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامانجکردنی بەو شێوەیەی هەولێر و دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بە "ترسناک" ناو دەبات و دەشڵێت "به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عێراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا داوا له حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دەکات "به جیدى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بووه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر رێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت." بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کران، هێرشە مووشەکییەکە تەنیا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە. دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت. سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى پێكه‌وه‌يى له هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت. به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عيراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت. داوا له حكومه‌تى فيدراليى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2022/3/13
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئە‌و هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر بە تووندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنوێنیی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن". مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: "هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت. ئە‌و هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر بە تووندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنوێنیی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن". ئەمشەو بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەوهۆیەوە چەند شوێنێکی نیشتەجێبوون و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت كەسێك بریندار بوو و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
هاوڵاتى رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕی 85 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبری نیو ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری پاڵپشتی گەیاندە هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ وە‌زارە‌تی تەندروستی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، بەئامادەبونى سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و ڕەهێڵ فریدون بریکارى وزارەت و کاوە خلیل بەرێوەبەرى گشتى کاروباری تەندروستى و وەفدی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆگای ناوە‌ندی هەرێم مەڕاسیمی وەرگرتنی بڕی 85 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەڕێوەچوە. وە‌زارە‌تی تەندروستی هەرێم ئەوەشی راگەیاندووە:" دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان پێکهاتون لە 30 بابەت بە قەبارەی 185 پەلێت بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار، کە لەلایەن ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی دابینکراوە". ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەی زیاتر لە چەند مانگێكە بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی، رایدەگەیەنن كەمی دەرمان بۆتە كێشەی ناوەندە تەندروستییەكان و هۆشداری دەدرێت لە كەمبونەوەی دەرمان.
هاوڵاتى سەرۆكی ئەڵمانیا و فەرەنسا پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامداوە و داوا لە سەرۆكی روسیا دە‌كە‌ن دەستبەجێ جەنگ رابگرێت و دەست بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکە بکرێت. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی ئەڵمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا داوایان لە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا کردووە دەستبەجێ شەڕ رابگرێت و دەست بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکە بکرێت. ئەمڕۆ شەممە 12-03-2022 ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا 75 خولەک لەبارەی دۆخی ئۆکراینا قسەیان کردووە. لەبارەی پەیوەندییەکەوە، کۆشکی کرێملین دەڵێت، سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، سوپای ئۆکرانیا چەکی قورسی لە نزیک نەخۆشخانە، قوتابخانە و باخچەی ساوایان جێگیرکردووە، هەروەها پووتین سوپای ئۆکرانیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە خەڵکی ناڕازی لەسێدارە دەدات و "خەڵکی مەدەنی بە بارمتە دەگرێت و وەکو قەڵخانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت". هەروەها کرێملین دەڵێت، پوتن رەخنەی تووندی لە "پێشێلکاریی زەقی" یاسای نێودەوڵەتیی مرۆییەکان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرایناوە گرتووە.
هاوڵاتى جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: "هۆشدارییمان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە گواستنەوەی رێکخراوی چەک لە هەندێک وڵاتەوە تەنیا هەنگاوێکی مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەوە هەنگاوێکە کە وا دەکات ئە‌و کاروانانە بکرێنە ئامانجێکی رەوا". سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رۆژی شەممە 12-3-2022 بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند: "هۆشدارییمان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە گواستنەوەی رێکخراوی چەک لە هەندێک وڵاتەوە تەنیا هەنگاوێکی مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەوە هەنگاوێکە کە وا دەکات ئە‌و کاروانانە بکرێنە ئامانجێکی رەوا". ریابکۆڤ ئاماژە‌ی بەوەشکرد، مۆسکۆ هۆشداری داوەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی ئەنجام و کاریگەرییەکانی گواستنەوەی هەندێک جۆر چەکی وەک سیستمی دژە مووشەکی و مووشەکی دژە تانک و چەکی دیکە بۆ ئۆکراینا. ئەمرۆ بیست رۆژە سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستاش بەردەوامە كە بەهۆیەوە زیاتر لە 2ملیۆن و نیو ئۆكرانی لەماڵ و وڵاتی خۆیان ئاوارە بوون. جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وتی:" واشنتن هۆشدارییەکانی مۆسکۆی بە جیدی وەرنەگرتووە و ئاماژە‌ی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هیچ جۆرە دانوستاندنێک لەنێوان ئەمریکا و روسیا لەبارەی ئۆکراینا بەڕێوەنەچووە.