هاوڵاتى نوری مالیکی رایگەیاند:" دەنگۆ و بابەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە هەڵبژاردنەوەی جێگەی قەبوڵکردن نییە". دەلێت:" چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە دروستکردنی" سێیەکی گەرەنتیکار"(سێیەکی پەکخەر) لەپێناو سەلامەتی پرۆسەی سیاسی و رێگریکردن لە ئاژەوەی سیاسی و دروستکردنی حکومەتێکی لاواز کە زیان بە بەرژەوەندی هاوڵتیان بگەیەنێت و شکۆی دەوڵەت لاوازبکات". نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا کەلەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە دروستکردنی" سێیەکی گەرەنتیکار"(سێیەکی پەکخەر) لەپێناو سەلامەتی پرۆسەی سیاسی و رێگریکردن لە ئاژەوەی سیاسی و دروستکردنی حکومەتێکی لاواز کە زیان بە بەرژەوەندی هاوڵتیان بگەیەنێت و شکۆی دەوڵەت لاوازبکات. ئاشکراشیکرد، ئامانجمان ئەوە نییە کە پێکهێنانی حکومەت پەکبخەین، بەڵام پێویستە بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلە و گەورەترین نوێنەرایەتی کە سەرۆک وەزیران رابسپێرێت و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت. جەختیش دەکاتەوە : "هیچ هێزێکی سیاسی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێگە بەم بابەتەنادات و بەهەموو هێزییەوە دژی دەبنەوە." مالیکی لە تویتەکەیدا دەڵێت، هیچ هێزێکی سیاسی بابەتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشنیاز نەکردووە و بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەش تەنها بۆ دروستکردنی پروپاگەندەیە پێش سازکردنی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دروستکردنی ترسە لە دڵی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان تا هانیانبدەن ئامادەی دانیشتنەکەبن سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی 26ی 3ی 2022 رۆژی دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە.
هاوڵاتى راكان جبوری داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، سه‌ردانی به‌په‌له‌ی پارێزگای كه‌ركوك بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌نزین و كاره‌با. راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" حكومه‌تی فیدڕاڵی و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سوته‌مه‌نی و كاره‌با جیاوازی له‌نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ن و كه‌ركوك په‌راوێزخراوه". وتیشی، "داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م، سه‌ردانی به‌په‌له‌ی كه‌ركوك بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و خراپی ره‌وشی كاره‌با، چونكه كه‌ركوك له‌ڕوی كاره‌با و سوته‌مه‌نیه‌وه خراپترین پارێزگای عێراقه".
هاوڵاتى نوێنەری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند:" لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەموو پارتە سیاسییەکان پێویستە ئەم بابەتە بکەنە سەرلیست بەوپێیەی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و دۆسییەکی گرنگە و پێویستە بە پەلە و بە جدی چارەسەر بکرێت و ناکۆکییە سیاسییەکان بە لاوەبنرێن". ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاداری 2022، جێنین پلاسخارت، نوێنەری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە رۆژی جیهانی ئاودا پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: "فەراهەمبوونی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق بەشێوەیەکی دروست گرنگی تایبەتی هەیە، مانگی رابردوو لە باشوور سەردانی زەنگاوەکانی میزۆپۆتامیام کرد ئەو ئاڵنگارییانەم بینی، کە دووچاری عێراق دەبێتەوە". پلاسخارت وتیشی: "کەمی بارانبارین، کەمبوونەوەی ئاو، سوێربوونی خاوک و ئاو، بەڕێوەبردنی ناکارای سەرچاوەکان و گەشەسەندنی ژمارەی دانیشتووان"، ئەمانە کاریگەرییان لە سەرتاسەری جیهان بە جێهێشتووە، سەرەڕای گۆڕانی کەشوهەواش. بە بڕوای بەرپرسە باڵاکەی یوئێن لە عێراق: "کەمکردنەوەی بەردانەوەی ئاویش لە لایەن وڵاتانی دروسێ یەکێکە لە هەڕەشە مەترسیدارەکان". لە رۆژی جیهانی ئاو، پلاسخارت پەیامێکی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەموو پارتە سیاسییەکانی عێراق کردووە و دەڵێت: "لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەموو پارتە سیاسییەکان پێویستە ئەم بابەتە بکەنە سەرلیست بەوپێیەی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و دۆسییەکی گرنگە و پێویستە بە پەلە و بە جدی چارەسەر بکرێت و ناکۆکییە سیاسییەکان بە لاوەبنرێن، لەمانە گرنگتر پێویستە وڵاتانی دراوسێ بەشداربن لە گفتوگۆ ئامانجدارەکان دەربارەی بەشکردنی ئاو و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان." لە سەرەتای ئەم مانگەدا دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ئاو لە عێراق سازکرا، لەو بارەوە پلاسخارت وتی: "لە کۆنفرانسەکەدا چەندین راسپاردەی گرنگ و جۆراوجۆر خرانەڕوو، ئەمەش بە دڵنیاییەوە دەستپێکێکی باشە و دەبێت لە ئێستا بەدواوە بە کرداری پەیڕەو بکرێت".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که عه‌لى باپیر 250 هه‌زار دۆلارى له مام جه‌لال وه‌رگرتبێت و ده‌شڵێت:" ناوى من له‌و پرسه‌دا هاتووه که به حساب چووبێتم داواى پاره‌که‌م کردبێته‌وه شتى وا نییه". پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کى کتێبى (بیره‌وه‌ریى پێشمه‌رگه‌یه‌ک)ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود بڵاوکرایه‌وه‌و تێیدا ئاشکراى کردبوو، عه‌لى باپیر بڕى 250 هه‌زار دۆلارى له جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێرى یه‌کێتیى وه‌رگرتووه و ناوى حامید حاجى غالى هێنراوه که چووه بۆ لاى عه‌لى باپیر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌که، به‌و هۆیه‌وه گرژى میدیایى که‌وته نێوان حزبى سۆسیالست و کۆمه‌ڵى دادگه‌رى. له‌مباره‌یه‌وه، حامیدى حاجى غالى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌لێدوانێکى تایبه‌تدا به هاوڵاتى وت:" کاکه حه‌مه کتێبى بیره‌وه‌رى پێشمه‌رگه‌یه‌کى بۆ ناردووم و هێشتا نه‌مخوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له میدیاکان باس ده‌کرێت ناوى من هاتووه له‌و پرسه‌دا ئاگادارى نیم". هه‌روه‌ها وتیشى:"به حساب من چووبێتم داواى ئه‌و 250 هه‌زار دۆلاره‌م له مامۆستا عه‌لى باپیر کردبێته‌وه شتى وا نییه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى له‌سه‌ر ده‌ڵێم".
هاوڵاتى وتەبێژی جەهەپە رایگەیاند:" دەمیرتاش بە ناحەق و بە مەبەستێکی سیاسی دەستبەسەرە کە ئەمە راستییەکە هەموو کەسێک دەیزانێت". فایەق ئۆزتراک، وتەبێژی جەهەپە لەبارەی دەستبەسەرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رایگەیاند: "دەمیرتاش بە ناحەق و بە مەبەستێکی سیاسی دەستبەسەرە کە ئەمە راستییەکە هەموو کەسێک دەیزانێت... هیچ کەسێک ناتوانێ باسی ئەو مەودایە بکات کە جەهەپە بەڕوونی لە نێوان خۆی و تیرۆر دایناوە. بەتایبەتیش هاوپەیمانیی جمهوور کە ماوەیەک هاوڕێی نامەگۆڕینەوە بوو لەگەڵ ئۆجەلان". سەلاحەدین دەمیرتاش لە چوارچێوەی ''لێکۆڵینەوەکانی تیرۆر'' لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 ەوە لە گرتووخانەی ئەدیرنە زیندانیکراوە. لە دوایین بڕیاردا، رۆژی 21-02-2022 سزای سێ ساڵ و شەش مانگ بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش لە کەیسی "سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار" لەلایەن دادگەی ئیستەنبووڵەوە پشتڕاستکرایەوە.
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند:" ئەو دوو درۆنە ئێرانیەی کە مانگی رابردوو لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە لە نزیک شاری هەولێر خرانە خوارەوە، بۆ ئەوە نێردرابوون تاوەکو لە نێو ئیسرائیل بتەقنەوە". هێزی بەرگری ئاسمانیی ئیسرائیل ئاشکرای نەکردووە کە بە دیاریکراوی لە کوێوە درۆنەکان ئاراستە کرابوون، بەلام رایگەیاند "درۆنەکان بە درێژایی گەشتەکەیان لە لایەن یەکینەکانی کۆنتڕۆلی زەوینییەوە دۆزرابوونەوە و شوێنیان کەوتبوون." سوپای ئیسرائیل دەڵێت: "پێش ئەوەی درۆنەکان بگەنە سنووری ئاسمانیی ئیسرائیل، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دۆزرابوونەوە." هەفتەی رابردوو، میدیای نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، هەر لە مانگی شوباتدا ئیسرائیل بە هێرشێکی ئاسمانی سەدان درۆنی ئێرانیی لە بنکەیەکی ئاسمانیی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوبردووە. لە دوای ئەو هێرشە، ئێران 12 مووشەکی بالیستی ئاراستەی پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد، ئەوەش بە پاساوی بە ئامانجکردنی پێگەیەکی ئیسرائیلی کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە دەنگۆیێکی بێ بنەما ناوی دەبەن.
هاوڵاتى حەشدی شەعبی ئەمرۆ نوسراوێكی بلاوكردۆتەوە بۆ لایەنگرەكانی و تێیدا چەندین بریاری جۆراوجۆری راگەیاند و بەو پێیە لایەنگرەكانی ناچار دەكات پەیرەوی بكەن. دەستەی حەشدی شەعبی بەپێی نووسراوی ژمارە 134 کە رۆژی 20ی ئاداری 2022 دەرچووە چەند بڕیارێکی بۆ ئەندامانی دەکردووە و بەپێی نووسراوەکە کە لە رۆژی دورچونییەوە جێبەجێدەکرێت، ئەم شتانەی خوارەوەی لە پیاوان قەدەغە کردووە: 1- لەبەرکردنی پانتۆڵی کاوبۆ و کراسی خەتخەت. 2- لەبەرکردنی ئەو جلانەی کە ئاڵا و نووسینی بیانیان لەسەرە. 3- سەرتاشین بەشێوازی رۆژئاوایی. 4- نابێت پێڵاو بەبێ گۆرەوی لەپێبکرێت. 5- نابێت تاتۆی زەق دەربکەوێت. 6- پابەندبوون بە لەبەرکردنی ئەم جۆرە جلانەوە؛ رەنگی سپی، ئاسمانی، رەش، شین و قاوەیی. 7- هەرچی پەیوەندیی بە بەشەکانی ئاسایش، دیزاین، لوجستی، چاککردنەوەوە هەیە دەبێت بەدیاریکراوی جلوبەرگی سەربازی بپۆشن. 8- وێنەگرتن بە مۆبایل قەدەغەیە. ئەوەشی بۆ ئافرەتان لەناو دامەزراوەکانی حەشدی شەعبی و بۆ ئەندامانی قەدەغەیە ئەمانەن: 1- لەبەرکردنی جلی تەسک بەهەموو جۆر و رەنگە زەقەکانییەوە. 2- میکیاژی تۆخ. 3-لەبەرکردنی ئەو جلانەی کە ئاڵا و نووسینی بیانییان لەسەرە. 4-پابەندبوون بە لەبەرکردنی ئەو جلانەی ئەم رەنگانەیان هەیە؛ سپی، نیلی، قاوەیی، رەش، ئاسمانی. 5- وێنەگرتن بە مۆبایل قەدەغەیە. حەشدی شەعبی، لە ساڵی 2014 و بە فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە، بۆ شەڕی دژی داعش دروست بووە. حەشدی شەعبی لە نزیکەی 70 گرووپ پێکدێت و ژمارەیان بە 196 هەزار چەکدار دەخەمڵێندرێت.
هاوڵاتى رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند:" ئەمڕۆ بەهۆی چینێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەتوانین حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنین بۆئەوەی بیسەلمێنین ئەو حکومەتە سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا". موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی دووشەممە 21ی ئاداری 2022 لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند:"هەمووان گومانیان لەو حزبانە هەیە کە لە رووخانی رژێمی پێشووەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە پرۆسەی سیاسی‌دا بەشدارن، ئەوانەی گومانیان هەیە لایەنگری ئەو حزبانە نین و زیاتر چینی سەربەخۆ و بێلایەنی گەلن، بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا زۆر پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەرکەوتن و زۆر لە حزبەکان بچووک بوونەوە، بەتایبەت حزبە شیعەکان لە باشووری عێراق". موقتەدا سەدر دەشڵێت: "حکومەتەکانی سازان سوودیان بۆ عێراق و عێراقییەکان نەبوو، بەڵکو وەکو کەسانێک دەڵێن، زیانیان هەبوو، هۆکارەکەش سازانە، لەگەڵ دابەشکردنی کێکەکە لەنێو ئەو حکومەتانەدا، بۆیە لە خولی پێشوودا تاقیمانکردەوە کێکەکەیان لەگەڵدا دابەشنەکەین، بەڵام سوودی نەبوو، لەبەر ئەو هۆیە، ئەمڕۆ دەبێت لە تونێلی سازان و تایفەگەری دەربچین بەرەو دەشتی زۆرینە و نیشتمانی؛ پێشتر بەهۆی حیزبەکانەوە نەماندەتوانی ئەو کارە بکەین، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی چینێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەتوانین حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبهێنین بۆئەوەی بیسەلمێنین ئەو حکومەتە سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا". هاوکات بەو پەرلەمانتارانە دەڵێت، "ئەگەر متمانەتان بە فراکسیۆنی سەدری نییە، ئەوا ئێمە دەرفەتتان دەدەینێ بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق و ئەمەش دوا هەلە، چونکە ئەگەر لەمەدا سەرکەوتوو نەبم، شکستهێنانی خۆم رادەگەیێنم".
هاوڵاتى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە 15 تاوەکو 20ی ئادار، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێر و سلێمانییان کردووە، كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون". لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە: "زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە". هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و رۆژی نەورۆزی كوردان، ژمارەیەیك بەرچاو گەشتیار روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.
هاوڵاتى سەرۆكی ئۆكرانیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆكی روسیا و ڕایگەیاند: ئەگەر گفتوگۆ و دانوستان نەكەین لەوانەیە جەنگی جیهانی سێیەم دەسپێبكات. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رڕایگەیاند:" ئامادەیە بۆ كۆتاییهێنانی بە جەنگ لە گەڵ هاوتا روسییەكەی دابنیشێت و گفتوگۆ بكات. سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشکردوە، كە دڵنیایە بە بێ گفتوگۆ ناتوانن لەو بنبەستە ڕزگار بن، بۆیە رێگای راست گفتوگۆکردنە بەبێ سەپاندنى سیاسەت و بریار بەسەر یەکتردا. سەرۆکى ئۆکرانیا ڕاشیگەیاندوە، هەموو دەرفەت و هەڵێك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ بە هەند وەردەگرن و پێشوازی لە هەموو هەوڵێك دەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ. پێشتر چەند گفتوگۆیەکى دوولایەنە لەنێوان روسیا‌و ئۆکرانیا بەڕێوەچوو، بەڵام لەو گفتوگۆیانە بۆ راگرتنى شەڕ سەرکەوتوو نەبوون
هاوڵاتى جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆما جڤاکێن کوردستان – که‌جه‌که له‌په‌یامێکیدا رایگه‌یاند:" پێویسته گه‌لى کورد به ڕۆحى نه‌ورۆز له‌دژى سته‌م و داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بوه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لى کورد هه‌یه"، ده‌شڵێت:" په‌که‌که پشکى هه‌یه له دروستبوونى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان و ده‌شیپارێزێت". جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆما جڤاکێن کوردستان – که‌جه‌که، په‌یامێکى بۆ ئاهه‌نگه‌که هه‌بوو: جه‌ژنه پیرۆزه له گه‌لى کورد له هه‌ر چواربه‌شى کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ڕێبه‌ر ئۆجالان و گه‌ریلا و به‌رخۆدێرانى زیندان پیرۆز ده‌که‌م و شه‌هیدانى ڕێگاى ئازادیى باشورى کوردستان و ته‌واوى کوردستان و جیهانى. ڕێبه‌ر ئاپۆ، په‌که‌که و تێکۆشانى ئازادیى له‌م ڕۆژه‌دا و به‌ڕۆحى نه‌ورۆز دروستکردووه، هیچ هێزێک ناتوانێت پێش به‌و ڕۆحه بگرێت، چونکه ئه‌و ڕۆحه ڕۆحى یه‌کێتی، به‌رخۆدان، ئازادیی، بردنه‌وه و ژیانه‌وه‌یه، واتاى چاره‌سه‌رییه، تێگه‌شتنه له کێشه‌کان و چاره‌سه‌رکردنیانه، ڕێبه‌ر ئاپۆ به ڕۆحى نه‌ورۆز ڕۆحى سه‌رۆکایه‌تى پارتێکى پێشخست و گه‌یاندییه ئه‌مڕۆ که ده‌ستکه‌وتى گه‌وره‌ى بۆ گه‌لى کورد هه‌بووه، ئه‌گه‌ر له باشوورى کوردستان ستاتۆیه‌ک دروستبووه به‌شێکى به ڕۆڵى په‌که‌که بووه و په‌که‌که‌ش به‌شێکه له پاراستنى ئه‌و ستاتۆیه. بڕوام به گه‌لى کورد و به‌تایبه‌تى باشورى کوردستان هه‌یه که له‌م نه‌ورۆزه‌دا بۆ ئازادیى ڕێبه‌ر ئاپۆ و ده‌رکردنى په‌که‌که له لیستى تیرۆر ئه‌رکى خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن، قه‌ندیل سیمبۆلى یه‌کێتى و به‌رخۆدان و بردنه‌وه‌یه و نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو گه‌لى کورد ده‌کات، قه‌ندیل بۆ کوردان قه‌ڵاى به‌رخۆدان و ئازادییه، پێویسته گه‌لى کورد ڕاست له جه‌ژنى نه‌ورۆز بڕوانێت، نه‌ورۆز ته‌نها ڕۆژى سه‌یران نییه به‌ڵکو دروستکردنى یه‌کێتى و پێشخستنى به‌رخۆدان و ژیانه‌وه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن. ئه‌مڕۆ جه‌نگى جیهانى سێیه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مه‌یدانى سه‌ره‌کى ئه‌و شه‌ڕه‌ش کوردستانه، له ناوچه‌کانى دیکه‌ش ئه‌و شه‌ڕه هه‌یه جه‌نگى ئۆکراین و ڕوسیا به‌شێکه له‌شه‌ڕى جیهانى سێیه‌م، سیستمى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داریى بۆ گه‌لان و مرۆڤایه‌تى نه‌خۆشى جه‌نگى پێشخستووه، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه هیچ شتێکیان نییه بۆ مرۆڤایه‌تی، ته‌نها به ڕۆحى نه‌ورۆز پێش له‌م جه‌نگ و نه‌خۆشییه ده‌گیرێت. ئه‌وه‌ى که کوردستانى پارچه‌کردووه و خستوویه‌تییه خزمه‌تى داگیرکه‌رانه‌وه مۆدێرنیه‌تى سه‌رمایه‌دارییه، پێویسته گه‌لى کورد زیاتر له‌هه‌موو گه‌لان دژى ئه‌م سیستمه بوه‌ستێته‌وه، ئێمه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا تێکۆشانێکى مه‌زنمان کرد، قوربانى گه‌وره‌ماندا و ئازارى زۆرمان چه‌شت، به‌ڵام به‌و قوربانییانه پلانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و تێکمانشکاند، گه‌ریلا داستانى گه‌وره‌ى نوسییه‌وه له گاره، وه‌رخه‌لێ، مام ڕه‌شۆ، زه‌ندورا و ته‌په‌ى سوور. ئه‌و شه‌هیدانه‌ى که له‌م تێکۆشانه‌دا گیانى خۆیان به‌خشی، نه‌ک ته‌نها بۆ په‌که‌که و باکورى کوردستان به‌ڵکو بۆ ته‌واوى به‌شه‌کانى کوردستان و گه‌لان و مرۆڤایه‌تى تێکۆشینیان کرد و شه‌هیدبوون، شه‌هیدى مه‌زنن شه‌هیدى گه‌لى کورد و هه‌موو مرۆڤایه‌تین، ئێستا ده‌وڵه‌تى فاشیست و قڕکه‌ریى تورک له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌یه‌وێت نه‌ورۆزى کوردان له‌ناو ببات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێرشى دڕندانه له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌هه‌موو لایه‌کى کوردستان. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گه‌لى کورد سیاسه‌تى قڕکردن به‌ڕێوه‌ده‌بات و سیاسه‌تى داگیرکاریى پێشده‌خات و دیمۆگرافیاى کوردستان ده‌گۆڕێت و کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌نجامده‌دات، ئه‌م بوێرییه له په‌ده‌که وه‌رده‌گرێت، په‌ده‌که له‌هه‌موو به‌شه‌کان خزمه‌تى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌کات، ده‌مانویست که په‌ده‌که به‌شداریى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد ببێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌ده‌که خزمه‌تى دوژمنى کرد و له‌گه‌ڵ دوژمن دژى گه‌لى کورد وه‌ستایه‌وه. ده‌یانه‌وێت په‌که‌که و کوردى ئازاد له‌ناوببه‌ن، پێویسته گه‌لى ئێمه ئه‌م ڕاستییه ببینن و له دژى ئه‌م خیانه‌ته بوه‌ستنه‌وه، ئه‌وکاته ده‌توانێت خۆى بپارێزێت و تێکۆسانى ئازدیى پێشبخات و ئامانجى ئازادبوونى خۆى ب ه‌دینهێنێت، ئه‌گه‌ر راستینه‌ى په‌ده‌که نه‌ناسن و له‌دژئ نه‌وه‌ستنه‌وه ناتوانن هیچ کاتێک به ئامانجى ئازادیى و دیموکراسى بگه‌ن، ده‌وڵه‌تى تورک به هاوکاریى په‌ده‌که مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یان بۆ گه‌لى کورد و باشوورى کوردستان دروستکردووه. په‌که‌که باشوره ڕێبه‌ر ئاپۆ باشووره و ئێوه‌یه ڕاستى ئه‌وه‌یه که‌س ناتوانێت باشوورى کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وان ببینێت، ئێمه بۆ ئازادیى جه‌سته‌یى ڕێبه‌ر ئاپۆ و ده‌رکردنى په‌که‌که له لیستى تیرۆر هه‌ڵمه‌تێکمان ده‌ستپێکردووه که له هه‌رچواربه‌شى کوردستان و جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕێبه‌ر ئاپۆ خزمه‌تى گه‌وره‌ى به کورد کردووه نرخى گه‌وره‌ى خوڵقاندووه بۆ ئه‌وه ئێستا له ئیمراڵیدایه، نابێت گه‌ل ئه‌م دڕنده‌ییه له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ قبوڵبکه‌ن، پێویسته تێکۆشان بکه‌ن چونکه ئه‌و تێکۆشانه بۆ ئازادیى گه‌ل خۆیه‌تی. پێویسته گه‌لى کورد به ڕۆحى نه‌ورۆز له‌دژى سته‌م و داگیرکاریى ده‌وله‌تى تورک و هاوکاریى په‌ده‌که بوه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لى کورد هه‌یه، هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد له‌ناوده‌چن بۆیه له‌دژى داگیرکاریى و هاوکارییه‌کانى بوه‌ستینه‌وه ئه‌وکات ده‌توانین خۆمان بپارێزین و ئازادببین، ئێمه ده‌که‌وینه ناو په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ڕێبه‌رایه‌تى و تێکۆشانى په‌که‌که و ڕێبه‌ر ئاپۆ، به تێکۆشان و قوربانییه‌کى گه‌وره گه‌شتینه ئه‌م ڕۆژه، له‌مه‌ودواش ده‌بێت به‌هان ڕۆح به‌رده‌وامبین و ده‌ستکه‌وتى مه‌زنتر به‌ده‌ستبهێنین، هاوکات ژنانى کورد ڕۆڵێکى مه‌زنیان هه‌بووه له‌م تێکۆشانه‌دا به‌م شێوه‌یه زامنى داهاتووى کوردن، بۆ ئه‌مه‌یه که‌هه‌موو جیهان حورمه‌ت نیسانى ژنانى کورد ده‌ده‌ن، هه‌م خۆیان و هه‌م گه‌لى کورد به جیهان ده‌ناسێنن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر فکر و ڕامانى ڕێبه‌ر ئاپۆ بیچم ده‌گرێت. سڵاو ڕیزى تایبه‌ت ده‌نێرم بۆ ژنان و گه‌نجان که به قاره‌مانێتى و فیداکارییه‌کى مه‌زنه‌وه تێکۆشانى بێ کۆتا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا داواى هیچ ناکه‌ن، له گیانى خۆیان به‌نرختر شک نابه‌ن ئه‌ویش ده‌به‌خشن به گه‌لى خۆیان و ئه‌م تێکۆشانه.
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌ڵێت:"خه‌ڵک له مه‌مله‌که‌تى ئێمه خه‌ریکى ڕاکه ڕاکه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایى بژی، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ک هۆکارى هه‌بێت بۆ ده‌ستخستنى داهات، حکومه‌ت ده هۆکارى بۆ دروستکردووه بۆ رووتانه‌وه‌و وه‌رگرتنى باج لێی". محه‌مه‌د حه‌کیم جه‌بار، وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌باره‌ى سه‌یران و خۆشى ده‌ربرینى هاوڵاتیانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌م ڕۆژانه‌دا که خه‌ڵکى خۆشى ده‌رئه‌برن، به جلى ره‌نگا و ره‌نگه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه، سه‌یران ده‌که‌ن، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ڕه‌نگبێت ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یان بۆى هه‌بێت که شکور میلله‌ت مورتاحه‌و گرفتى نیه و شام شه‌ریفه‌و وڵات شه‌فافه‌و خه‌ڵکى تێره و برسى نیه‌و و هه‌موو پاره‌ى هه‌یه‌و هیچ گرفت نیه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" به‌ڵام دروست ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به درێژایى ساڵ له نه‌هامه‌تى و ناخۆشى و ده‌رده‌سه‌رى و له‌نێو هه‌زارو یه‌ک معاناتا ئه‌ژى که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆى هێناوه‌ته به‌رهه‌م، خه‌ڵک ده‌رچه‌یه‌کى نیه بۆ پشوودان و حه‌سانه‌وه‌و خۆشى وه‌رگرتن، ئه‌و خه‌ڵکه جگه له‌م ڕۆژانه نه‌بێت که وه‌ک هۆکارێک دێته پێش بۆى پشوویه‌ک به جه‌سته‌و ناخى بدات که به درێژایى ساڵ به‌ده‌ست ئه‌و هه‌زارو یه‌ک قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌وه ماندوو بووه". هاوکات وته‌بێژه‌که‌ى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌و لێکدانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران کاتێک له‌جێى خۆى بوو که هیچ نه‌بێت مووچه له کاتى خۆى و له ساڵێکدا هاووڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه، خێزان له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بیتوانیبا بچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، پشوویه‌ک وه‌ربگرێت، به‌ڵام "به‌هۆى ئه‌و نه‌هامه‌تى و هه‌زارو یه‌ک قه‌یرانه‌وه که به‌تایبه‌تى ئه‌م کابینه‌یه بۆ میلله‌تى هێناوه‌ته به‌رهه‌م، خه‌ڵک به زه‌حمه‌ت فریاى ژیانى خۆیشى ئه‌که‌وێت چ جاى ئه‌وه‌ى وه‌ک هاووڵاتیانى وڵاتانى دیکه گه‌شت و سه‌یرانى ئاسایى هه‌بێت". محه‌مه‌د حه‌کیم پێشیوابوو که "خه‌ڵک له مه‌مله‌که‌تى ئێمه خه‌ریکى ڕاکه ڕاکه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایى بژی، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ک هۆکارى هه‌بێت بۆ ده‌ستخستنى داهات، حکومه‌ت ده هۆکارى بۆ دروستکردووه بۆ رووتانه‌وه‌و وه‌رگرتنى باج لێی".
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی:"هێرشه‌کانى سه‌ر سعودیه سه‌رکۆنه ده‌که‌م. ئامانج له هێرشه دووباره‌بووه‌کان بۆ سه‌ر ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌کان تێکدانى سه‌قامگیرى ناوچه‌که‌یه". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى ئازارى 2022، مه‌سرور بارزانى تویته‌که‌یدا ده‌شنوسێت: "پاڵپشتى ته‌واوى حکومه‌ت و گه‌لى سعودیه ده‌که‌ین". حوسییه‌کانى یه‌مه‌ن کۆمه‌ڵێک فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان و موشه‌کیان ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه سه‌ره‌کییه‌کانى وزه‌ى سعودیه کردووه، له یه‌کێک له هێرشه‌کاندا ئه‌و موشه‌کانه بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ڕاگرتووه.
هاوڵاتى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز، رایگه‌یاند، له‌کاتێکدا مرۆڤایه‌تى ڕوبه‌ڕوى ئاڵنگارى زۆر سه‌خت ده‌بێته‌وه، با هه‌موان گیانى نه‌ورۆز بکه‌نه ڕێنمونى بۆ به‌یه‌که‌وه‌وه‌ستان ده‌شڵێت: نه‌ورۆز ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاکانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ ئاشتى". ئه‌نتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز رایگه‌یاند، "نه‌ورۆز بریتییه له خۆشى ده‌ربڕین به‌بۆنه‌ى سه‌ره‌تایه‌کى نوێ، سه‌ره‌تاى ساڵێکى نوێ، گه‌یشتنى نه‌ورۆز، نوێبونه‌وه‌ى سروشت، هه‌روه‌ها، نه‌ورۆز بریتییه له خۆشى ده‌ربڕین به‌بۆنه‌ى فره‌ییمان". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که "نه‌ورۆز 300 ملیۆن که‌س له نه‌وه‌ى جیاواز و له‌ودیوى سنوره‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، کاتى ئه‌وه هاتوه له یه‌کترى تێبگه‌ین و ئاشناى کلتوره جیاوازه‌کانى جیهان بین". سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت، "نه‌ورۆزیش وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى هه‌مو ئه‌و شتانه‌یه له هاوبه‌شن له نێوانماندا، نه‌ورۆز ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاکانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه بۆ ئاشتى و مافى مرۆڤ و شکۆمه‌ندى و نه‌ورۆز گرنگیى به ئاشته‌وایى و هاوسێتى باش ده‌دات". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له‌کاتێکدا مرۆڤایه‌تى ڕوبه‌ڕوى ئاڵنگارى زۆر سه‌خت ده‌بێته‌وه، "با هه‌موومان گیانى نه‌ورۆز بکه‌ینه ڕێنمونى خۆمان بۆ به‌یه‌که‌وه‌وه‌ستان و په‌یمانى خۆمان بۆ ژیان به ته‌بایى نوێبکه‌ینه‌وه".
هاوڵاتى لایه‌نه‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له به‌غدا که نورى مالکى زۆرترین کورسى ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ى هه‌یه‌و کۆده‌بنه‌وه‌و پێنج خاڵ ده‌ده‌ته سه‌در له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌ته‌وه. میدیا عێراقیه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویانکرده‌وه، لایه‌نه‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى کۆده‌بنه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌که‌ش بۆ خستنه‌ڕووى دواین داواکاریانه بۆ ڕه‌وتى سه‌در هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که لایه‌نه‌کان پێنج خاڵ ده‌ده‌نه سه‌در و داواى مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و دابه‌شکارى پۆسته‌کان به یه‌کسانى و چونى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ ناو حکومه‌ت و پێدانى به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته سیادیه‌کان ده‌که‌ن و کۆتاخاڵى داواکاریه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو به‌بیانوى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان به ئامانج نه‌گرێت. رۆژى 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراو چوار مانگ و 10 رۆژ زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا تێپه‌ر بووه‌و هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و پێکهێکهێنانى حکومه‌ت رێککنه‌که‌وتوون.