هاوڵاتى کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند:" بەگوێرەی زانیارییەکانیان سوپای تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر گەریلای هەیە". دەشڵێت:" نابێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشداری لەم پلانە داگیرکارییانەدا بکات". ئەمڕۆ شەممە 26-3-2022، کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "لە میدیاکانی باشوری کوردستان باس لەوە دەکرێت، کە دەوڵەتی تورک دەستی بە جموجوڵێکی داگیرکەری کردووە و بۆ ئەوەش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕێککەوتوون و پلانێکی هاوبەشیان داڕشتووە.. هەروەها (پەدەکە) پێداگری لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری دەکات و خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات." ئەوەش هاتووە، "پارتی وەک ئامادەکاری بۆ چونە ناو پلانەکە، دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەى هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە رای گشتیی کورد لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەوروژێنن. ئەگەر ئەوە شکست بهێنێت، پێشمەرگە چەند هێرشێک ئەنجام دەدات، کە زیان بە گەلی باشور دەگەیەنن و ئەو هێرشانەش دەخەنە ئەستۆی گەریلاکان.. هەروەها لەڕۆژانی ڕابردوودا هێزە تایبەتەکانی پارتی بەچەکی قورسەوە خۆیان لەو ناوچانەدا جێگیرکردووە، کە ئەو ناوچانەی ماوەی 20 ساڵە لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکاندان". کەجەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بچێتە پاڵ دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی گەریلا، ئەمەش بە واتای هێرشکردنە سەر دۆخی باشور و دەستکەوتەکانیەتی. نابێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشداری لەم پلانە داگیرکارییانەدا بکات. بەم بۆنەیەوە داوا لە پەرلەمانی باشوری کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە فەرمییەکان و ڕای گشتی دەکەین، کە لە بەرامبەر پلانی داگیرکەری بوەستنەوە و هۆشداری بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بدەن و ئاگاداری بکەنەوە".
هاوڵاتى وتەبێژى گۆڕان، رایگهیاند:" ئەم دوو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم، ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر رێکخراو". دەشڵێت: "دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە".". ئهمڕۆ شهممه 26ى ئایارى 2022، دلێر عەبدولخالق رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گەڕانەوە بۆ زۆرایەتی لە عێراق بە کۆتایی ئەو سەرەتایە ناو دەبات کە کورد ھەیەتی و دەڵێت، "دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە". ئاماژە بەوەشکردووە، " ئەم دوو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم، ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر رێکخراو". ئەوەشدەخاتەڕوو، "لە دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە بۆ راپەڕینی 1991 بۆ پرۆسەی رزگاری عێراق، کورد تەنھا ئەوکاتانە لە (چەوساندنەوە و کوشت و کوشتار) رزگاری بوە و بڕێک دەستکەوت و بەرھەمی چنیوەتەوە، کە جۆرێک لە سازان و ھاوسەنگی و ھاوبەشی لە دەزگای بڕیاردانی سیاسیی عێراق ھەبوە". رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان دەشڵێت، "گەڕانەوە بۆ حکومەتی زۆرینە و دروستکردنەوەی سیاسیی ڕەھا و توڕدانی پرەنسیپی سازان؛ دەرگای مەترسیە گەورەکە بە رووی کورد و چارەنوسی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەمەش ئۆباڵی مێژویی لە ئەستۆی بڕیاربەدەستانی پارتی و یەکێتیە".
هاوڵاتى چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی دواخستنی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، نامەیەکی بە واژۆی 126 پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. ئهمڕۆ شهممه 26ى ئایارى 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی بە واژۆی 126 پەرلەمانتار نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردوە و بایکۆتکردنی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان راگەیاندوە.
هاوڵاتى چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی دواخستنی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، نامەیەکی بە واژۆی 126 پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. ئهمڕۆ شهممه 26ى ئایارى 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی بە واژۆی 126 پەرلەمانتار نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردوە و بایکۆتکردنی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان راگەیاندوە.
هاوڵاتى شهڕ و پێکدادانهکان له نزیک فڕۆکهخانهى شارى خێرسون لهنێوان سوپاى رووسیا و ئۆکرانیا توندتر بووهتهوهو ئهمڕۆ حهوتهمین ژهنهراڵى روسیا لهو ناوچهیهدا کوژرا. ئهمڕۆ شهممه 26ى ئایاى 2022، میدیا جیهانییهکان بڵاویانکردهوه، یاکۆف زازانتسێڤ، ئهو جهنڕاڵه روسییهى گرتنى ئۆکرانیاى به چهند کاتژمێریک دانابوو له نزیک فڕۆکهخانهى شارى خێرسون کوژراوه. کوژرانى یاکۆف حهوتهمین گهوره جهنهڕاڵى روسیایه تا ئێستا له هێرشهکانى سوپاى ئهوڵاته بۆ سهر ئۆکرانیا کوژرابێت. ههروهها، تا ئێستا وهزارهتى بهرگرى روسیا و هیچ دهزگایهکى فهرمى ئهو وڵاته ههواڵهکهى پشتڕاست نهکردووهتهوه. ئهمڕۆ مانگێک و دوو رۆژ تێپهر دهبێت بهسهر هێرشهکانى رووسیا بۆ سهر خاکى ئۆکرانیا و لهو ماوهیهدا زیاتر له 10 ههزار سهربازى روسیا کوژراوهو 12 تا 14 ههزار سهربازى دیکهشى بریندار بووه. سهرهراى هۆشدارییهکانى وڵاتانى ئهوروپاو ئهمریکا، پوتن ناوهستێت له جهنگهکهى، لهکاتێکدا سهرۆکى ئۆکرانیا ئامادهیى نیشانداوه بۆ رێککهوتن لهگهڵ مۆسکۆدا. هاوکات سهرۆکایهتى سوپاسالارى ئۆکراینا رایگهیاند، له ماوهى تهنها 24کاتژمێرى رابردوودا، 170 سهربازى روسى کوژراون و 42 ئامێر و ئۆتۆمبێلى سهربازیشیان تێکشکاندووه. شارى خێرسون زۆینهى لهلایهن روسیاوه کۆنترۆڵ کراوه، بهڵام وهزارهتى بهرگرى ئۆرکانیا ئهمڕۆ رایگهیاندووه که بهم وزانه کۆنترۆڵى دهکهنهوه و لهدهستى رووسهکان دهریدههێنن.
هاوڵاتى بافڵ جهلال تاڵهبانى لهگهڵ فراکسیۆنى یهکێتیى له پهرلهمانى عێراق کۆبوهوه و رایگهیاند:" هیچ ئیرادهیهکى سهپێنراویش قبوڵ ناکهین". بڕیاربوو ئهمڕۆ شهممه 26ى ئایارى 2022، کۆبونهوهى پهرلهمان ئهنجام بدرێت بۆ ههڵبژاردنى سهرۆک کۆمار، پارتى کاندهدهکهى رێبهر ئهحمهد و یهکێتى بهرههم ساڵح، بهڵام بههۆى تهواونهبوونى نیسابى یاسایى که دهبێت 220 ئهندام پهرلهمان ئاماده بێت تا ئێستا نهتوانراوه کۆبونهوهکه بکرێت. بافڵ جهلال تاڵهبانى له بهغدا لهگهڵ فراکسیۆنى یهکێتیى لهبهغدا ئهوه دووپاتدهکاتهوه که "یهکێتى هیچ بڕیارێک لهدهرهوهى ئیراده و بهرژهوهندى گهلهکهمان نادات و هیچ ئیرادهیهکى سهپێنراویش قبوڵ ناکات". تاڵهبانى ئهوهشى خستهروو که به پشتبهستن به مێژووى سهربهرزى یهکێتى و گهلهکهیان ههموو ههنگاو و بڕیارێکیان لهپێناو یهکڕیزى و دهستهبهرکردنى مافه رهواکانى میللهتدا دهبێت.
هاوڵاتى سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەکۆبونەوەدایە. لەكاتێكدا دوو كاتژمێر بەسەر كاتی دانیشتنی پەرلەماندا تییپەریوە و تائێستاش ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نین. لەئیستادا كەمتر لە 180 پەرلەمنتار ئامادەن تا لە دانیشتنەكەدا بەشداری بكەن كە ئەو ژمارەیەش زۆر كەترە بەپێی رێژەیی یاسایی كە 220 پەرلەمانتار دیاریكراوە. ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن ئەمانەن: - فراکسیۆنی سەدر 74 - هاوپەیمانیی سەروەریی 61 - پارتی 31 - نەوەی نوێ 9 - بزووتنەوەی ئیمتیداد 9 - تورکمانەکان 2 - سەربەخۆکان 10
هاوڵاتى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج". رۆژی شەممە 26-03-2022 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی سعودیە بڵاویکردەوە: "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە رۆژی هەینی خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا باسی لەوە کردووە کە "هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی سعودیە رادەگەیێنین لە بەرامبەر ئەو دوژمنکارییانە کە زۆرجار دووبارە دەبنەوە و هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن." دوێنێ هەینی، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان رایگەیاند:" هێزە چەکدارەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی رۆژئاوای سعودیە کە هاوسنوورە لەگەڵ شاری مەککە و چەند وێستگەیەکی دیکە لە ریازی پایتەختی سعودیە؛ گوتیشی کە چەند شوێنێکی دیکەش لە نێو خاکی سعودیەدا هێرشیانکراوەتە سەر.
هاوڵاتى گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، گروپێکی نهێنی سەر بە روسیا بە ناو "واگنەر"، هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیان داوە. لە هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی دەیلی پۆست-دا هاتووە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، مارکیانی لۆبکیڤسکی، گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، گروپێکی نهێنی سەر بە روسیا بە ناو "واگنەر"، هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیان داوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، هەواڵگری ئۆکرانیا و ئەو هێزە تایبەتەی کە زیلینسکی سەرۆک دەپارێزن، هەواڵەکەیان پشتراست کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، "گروپی سەربازی واگنەر لە هەوڵەکەیان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک سەرکەوتوونەبوون." ئەو ڕاوێژکارەی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ھەموو دۆکیومێنتەکان و بەڵگەی پێویست ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی دەکرێن و چاوپۆشی لەو هەوڵە شکستخواردووە ناکەن." ئەمە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئۆکرانیا ئاشکرایانکردووە، پێشتریش سەرۆکی ئەو وڵاتە لە دووهەوڵی دیکەی کوشتن رزگاریبووە.
هاوڵاتى بنەماڵەی نەقیب محەمەد، رونكردنەوەیەك بلاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن:" ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێ لە پەنابردن بۆ سوڵحی عەشایەری بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسەکە بەهەموو شێوەیەک دوورە لە راستییەوە. ئەم خوێنە رژاوە، ئەم بارە دەروونییە ناجێگیرەی کە ئێستا دەیگوزەرێنین لەگەڵ ئازاری ئەو فیشەکانەی بەجەستەمانەوەیە بەهیچ شێوەیەک قابیلی هیچ سوڵحێک نییە". ئەمرۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 كەسوكاری نەقیب محەمەد و كەسە بریندارەكانی روداوەكەی ئەو شەوە راگەیاندراوێكی هاوبەشیان ئاراستەی رای گشتی و حكوەمت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە و نیگەرانی خۆیان رادەگەیەنن لە دەستبەسەر نەكردنی بكوژەكان و دەنگۆی چارەسەر كردنی كێشەكان بە شێوەی سوڵحی عەشارەیی كە ماوەیەكە لەتۆرە كۆمەڵایەتیەكانەوە باس دەكرێت. راگەیاندراوی هاوبەش رونکردنەوەیەکی پێویست بۆ رای گشتی و حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان 26/3/2022 ىەڕێزان، ئێستا کە ئەم رونکردنەوەیە دەخوێننەوە زیاتر لە 110 رۆژ بەسەر روداوی تەقەکردن لە سەیارەکەی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی تێپەڕیوە کە لەناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، شەوی چواری دیسەمبەری 2021 رویدا. تاوانبارانی ئەو هێرشە کە لەلایەن ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە داواکراون، هەتا ئێستا دەستگیر نەکراون و روونیش نییە کە ئایا هەر بەراستی توانیویانە دەربازی دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ببن یان هێشتا لەناوخۆی هەرێمدا ماونەتەوە. ئێمە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمی خۆمان و بە فەرمانی دادوەر چووبووین داواکراوێک دەستگیربکەین، بەڵام بەداخەوە هێرشمان کرایە سەر. جگە لە شەهیدبوونی هاوکاری خۆشەویستمان نەقیب محەمەد هاوکات چواری دیکەش برینداربووین کە برینی دوانمان سەختەو یەکێک لە بریندارەکان نیوەی لەشی لە جوڵە کەوتووە. ئێمە وەک کەسوکاری شەهید نەقیب محەمەد لەتیف و دەربازبووە بریندارەکانی ئەو هێرشە، بەپێویستی دەزانین ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بخەینە روو: 1- ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێ لە پەنابردن بۆ سوڵحی عەشایەری بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسەکە بەهەموو شێوەیەک دوورە لە راستییەوە. ئەم خوێنە رژاوە، ئەم بارە دەروونییە ناجێگیرەی کە ئێستا دەیگوزەرێنین لەگەڵ ئازاری ئەو فیشەکانەی بەجەستەمانەوەیە بەهیچ شێوەیەک قابیلی هیچ سوڵحێک نییە. ئێمە جەختدەکەینەوە و پێداگرین لەسەر ئەوەی کە دەبێت تاوانبارەکان دەستگیر بکرێن و یاسا کاری خۆی بکات. ئێمە کە بۆ جێبەجێکردنی یاسا چووبووین، هەرگیز ناچینە سەر فەرشی هیچ سوڵحێکی عەشایەری. 2- تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە بەسەر دەستگیرنەکردنی تاوانبارەکانی ئەم کەیسە سەرباری بەڵێنەکان و هاتنە سەرخەتی خوودی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێی پرسیارە بەلای ئێمەشەوە. وێڕای سوپاس و رێزمان بۆ برادەرانی پۆلیس و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان کە بەچەندان شێوە هاوخەمی و دڵسۆزی خۆیان بۆ دووپات کردوینەتەوە. بەڵام ئەو هێرشەی کراوەتە سەر ئێمە پێویستە وەک روداوێکی گەورەتر سەیر بکرێ بەلەبەرچاوگرنتی پلە سەربازییەکەمان و ئەو راستییەش کەئێمە لەجێبەجێکردنی ئەرکدا هێرشمان کراوەتە سەر. 3- ئەوانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناویان دەهێنرێ و دەوترێ دەستیان هەبووە لە داڵدەدان یاخود رەوانەکردنی تاوانبارەکان بۆ دەرەوەی هەرێم، پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێ. هاوکات ئەگەر دەنگۆی راکردنیان بۆ دەرەوەی هەرێم راستە، ئەوا داوادەکەین بە فەرمی بۆ هەموان و رای گشتی روونبکرێتەوە کە تاوانبارەکان چۆن توانیویانە دەربازی دەرەوەی هەرێم بن. 4- ئێمە وەک بریندارەکان هێشتا لە چاوەڕوانی بەڵێنەکانداین بەمەبەستی بردنە دەرەوەمان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام بەداخەوە دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە هێشتا هیچکام لەو بەڵێنانە جێبەجێنەکراون. هەربۆیە بەپێویستی دەزانین جارێکی دیکە وەبیری هەمووانی بهێنینەوە کە ئەوەی ئێمە دەچێژین لە ئازاری جەستەیی و دەروونیی، پێویستی بە ئاوڕلێدانەوەی خێرا هەیە. 5- بەڵێنەکان بۆ چارەسەرکردنمان و پێدانی هەر ئیمتیازێکی دیکەی یاسایی، مافێکی دەستەبەرکراوی خۆمانەو بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە کە بخرێتە بری بێدەنگبوون و چاوپۆشیکردنمان لە دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەم کەیسە. لەگەڵ رێزی دووبارەمان ئاڵا لەتیف لە جیاتی خێزانی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف ئارام قادر ئاکام هیدایەت رێباز عومەر سیروان حەسەن
هاوڵاتى تەریقەتی قادری روونکردنەوەیەکی لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "تۆمارە دەنگییەکە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراوە و بڵاوبووەتەوە." لە چەند رۆژی رابردوودا تۆمارێکی دەنگی شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری بڵاوکرایەوە کە باس لەوە دەکات کە دەبێت شوێنکەوتووەکانی تەنیا باسی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب و کەسانی دیکەی وەک عەبدولقادری گەیلانی بکەن، نەوەک کەسانی وەک مەعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان و کەسانی دیکە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە. ئەمرۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 تەریقەتی قادری روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، "دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراو بڵاوبووەتەوە تۆمەتی خۆشنەویستنی هاوەڵان دەدرێتە پاڵ شێخی دڵسۆزی تەریقەتمان بە مەبەست لەلایەن چەند کەسێکەوە بەبێ مەبەستیش لەلایەن خەڵکانی دیکەوە".
ئارا ئیبراهیم یەكێك لەو حەوت كەسەی چاودێری كارەكانی گۆڕان دەكەن بۆ گەیشتن بە كۆنفرانسی نیشتمانی دەڵێت:" هیچ وەزارەتێكی ئەم حكومەتی هەرێمە بەوەزارەتی دارایشەوە هیچ دەسەڵاتێكیان نییە، تەنها هەندێ كاروبار بەشێوەی رۆتینی جێبەجێ دەكەن". نزار مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" داهاتی نەوت لەسەدا 50ی نایاتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی، داهاتەكانی ناوخۆ بەرێككەوتنی پارتی و یەكێتی كە داهاتەكان 57 بە 43 تەسلیمی وەزارەتی دارایی بكەنەوەو ئەوی تری ببەن بۆ خۆیان، هیچ مانایەك بۆ هیچ وەزارەتێك نییە بەتایبەت وەزارەتی دارایی". ناوبراو وتیشی:" ئەو داهاتەی كە بۆیان دیاری كراوە بۆ دابین كردنی مووچە، 350 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتە، ئەوی دیكەی پارتی لەسەدا 57ی دابین دەكات و یەكێتی لەسەدا 43ی داهاتەكانی گومرگ و باج و رسوماتەكان دەداتەوە بە وەزارەتی دارایی و ئەوی دیكەی بۆ خۆیانە، گۆڕان زەرەرمەندی یەكەم بووە، بەدەرەجەی یەكەم گۆڕان زەرەرمەندەو چونكە بزوتنەوەی خەڵك و دەنگدەرەو دەیەوێت كار بكات و هیچ مانایەك بۆ مانەوەی گۆڕان لە حكومەتدا نەماوە.
هاوڵاتى ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی رایگهیاند:" پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداراندا تووشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایانە". دەشڵێت:" ئهگهر مووچه له سهرهتای مانگی نیساندا دابهش نهكرێت، ههڵوێستی تووندیان دهبێت و ههموو رێگهیهكی مهدهنی دهگرنهبهر". ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی ئهمڕۆ ههینی 25ی ئاداری 2022، له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: ئاشکرایە دەسەڵاتداران بەهۆی لێنەهاتوویی و شکستیان لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا، ئەم هەرێمەیان تووشی سەدان قەیران کردوەو رۆژ لە دوای رۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختر و گرانتر دەکەن، بێباک و بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ کێشەو گرفتەکاندا دەکەن. راشیگهیاندووه: پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداراندا تووشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە. ئهم راگهیهندراوهی ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی دوای ئهوهدێت كه دوێنێ پێنجشهممه 24ی ئادار، بهڕێوهبهرایهتی گشتی پهروهردهی سلێمانی رایگهیاند: كه رۆژی شهممه 26ی ئادار، دهوامی خوێندنگهكان دهستپێدهكاتهوه، بهڵام بهپێی زانیارییهكان هێشتا بهشێك له خوێندنگهكان ئامادهنین بچنهوه هۆڵهكانی خوێندن، تا ئهوكاتهی حكومهت دهست بهدابهشكردنی مووچهی مانگی ئاگادار دهكات. دهقی راگهیهندراوهكهی ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی: مامۆستایانی سەربەرز جەماوەری بەشمەینەتی کوردستان ئاشکرایە دەسەڵاتداران بەهۆی لێنەهاتوویی و شکستیان لەبەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا، ئەم هەرێمەیان تووشی سەدان قەیران کردوەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختر و گرانتر دەکەن، بێباک و بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ کێشەو گرفتەکاندا دەکەن. پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداران دا توشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە. بۆیەلەڕوانگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پەروەردەییمان، ئەم چەندخاڵە دەخەینەڕوو: 1/ پێویستە سەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا هاوتەریب، دژ بە ستەم و زۆرداری و کاولکاری دەسەڵات بوەستنەوە. 2/ دەسەڵات چیتر لە هەوڵی پەکخستن و بێ بەهاکردنی پەروەردەدا نەبێت و بەزووترین کات وەڵامی خواستە هەنوکەییەکانی مامۆستایان بداتەوە لە (پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا). لێرەوە رایدەگەیەنین: وەک هەمیشە داکۆکیکار و پشتیوانی هەموو هەڵوێستێکی خۆرسکانە و مەدەنیانەی سەرجەم مامۆستایان دەبین، لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەمخۆران ئاگاداردەکەینەوە کە لەئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی سێ لەسەرەتای مانگی چواردا ناڕەزایی و هەڵوێستی توندی مەدەنیانە دەگرینە بەر، رێگاکانی فشارمان لەکۆبوونەوەیەکی فراوانی مامۆستایاندا رادەگەیەنین. هاوکات دڵنیایی دەدەین هەر پەککەوتن و گرفتێک بۆ پرۆسەی خوێندن بێتەپێش تەنها دەسەڵاتدارانی بێباک و گەندەڵی هەرێم لێی بەرپرسن. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی 25 / 3/ 2022
هاوڵاتى پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێی بلاوكردەوە و رایگەیاندووە كە تەنیا دەنگدان بۆ هەلبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەدرێت. ئەمڕۆ هەینى 25ـى ئادارى 2022، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق کارنامەى کۆبوونەوەى 26ـى ئادارى پەرلەمانی بڵاوکردەوە. بەپێی بلاوكراوەكە كۆبونەوەكە تەنیا دەنگدان دەبێت بە ئەو كاندیدانەی كە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار خۆیان كاندید كردووە و كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆ دەستپێدەكات. تائێستا 40 كاندید هەیە بۆ پۆستی سەركۆ كۆماری نوێی عێراق. كە هەر یكە لە ریبەر ئەحمەد كاندییدی پارتی یە و بەرهەم سالح كاندیدی یەكێتییە، بەو پێیەی پۆستەكە بۆ كوردە دەبێت هەلبژاردنەكە لەنێوان ئەم دوو كاندیدەدا بێت.
هاوڵاتى ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ناردنی گازی سروشتی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانە و کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکان بە گازی سروشتیی روسیا. بەپێی رێککەوتنەکە، ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ساڵ، بەلایەنی کەم 15 ملیار مەتر سێ جای دیکە سوتەمەنی جۆری LNG بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دابین دەکات. بەهۆی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەیان بەوە کردبوو، واز لە هاوردەکردنی گازی ئەو وڵاتە دەهێنن. بەوپێیەش دەبێت لە وڵاتانی دیکە هاوردەی گاز بکەن و پەرەی زیاتر بە بەرهەمهێنانی وزە نوێبووەوەکان بدەن. رێککەوتنەکە لەکاتی سەردانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەلجیکا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا و لوتکەی ناتۆ هات. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هاوکاریی ئەوروپییەکان دەکەین بۆ ئەوەی دەستبەرداری وزەی رووسیا ببن و "ئەمساڵ ئەمریکا هەناردەی گازی سرووشتی بۆ ئەوروپا 15 ملیار مەتر سێجا زیاد دەکات." ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند، سزاکانیان کاریگەریی گەورەیان لەسەر رووسیا هەبووە و "پاڵپشتییەکانی ئەمریکاش وا دەکات کەمتر پشت بە وزەی روسیا ببەستین."