هاوڵاتى سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند:" ھەوڵێکی چڕ دەدەین بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆكرانیا و روسیا بەو پێیەی وڵاتەكەمان خاوەنی پەیوەندیی مێژوویی، ئابووریی، سیاسی و مرۆییە لەگەڵ ھەردوو وڵات‌دا". رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە نووسینگەی دۆڵمەباخچەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەگەڵ خانەوادەی شەھیدان بەربانگی کردەوە و وتارێکی پێشکێش‌کرد لەبارەی جەنگی ئۆكرانیا و روسیا رایگەیاند:" ئەوان ھەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ کۆتاییھێنان بەم جەنگە، بەو پێیەی وڵاتەکەی خاوەنی پەیوەندییەکی مێژوویی، ئابووریی، سیاسیی و مرۆییە لەگەڵ ھەردوو وڵات‌دا". ئەردۆغان وتی: "جەنگی نێوان ئۆكرانیا و روسیا لە بواری وزەوە تاوەکو خۆراک، لە زۆر بواردا ھاوسەنگی بازرگانی جیھانی تێکداوە و ئێمەش ھەستمان بە کاردانەوە نەرێنییەکانی کردووە، ھیوادارین ئەم جەنگە بە زووترین کات کۆتایی بێت". هەفتەی رابردوو وەفدی دانوستاندنکاری روسیا و ئۆكرانیا، بە نێوەندگیری تورکیا لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوە. دەیڤید ئارخامیا، سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئۆكرانیی بە میدیای وڵاتکەی وت، ئەگەرێکی زۆر هەیە کۆبوونەوەی نێوان ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆكرانیا و و ڤیلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، لە تورکیا بکرێت. سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: "پێشتر تراژیدیای مرۆییمان لە سووریا دیت، ئێستاش ھاوشێوەکەی لە ئۆكرانیا دەبینین. ئەمە جارێکی دیکە ئەوەی نیشانداوە کە پاراستنی خاکی وڵات، پارێزگاریکردن لە ئازادی و شکۆمان، چەندە گرنگە".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق سێیه‌مین وۆركشۆپی خۆیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌برد و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و وردبینییه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند نمونه‌یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت نیشاندرا. ئەمرۆ شەممە 2ی نیسانی 2022، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق سێیه‌مین وۆركشۆپی خۆیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌برد و له‌م وۆركشۆپه‌دا، له‌باره‌ی" نمونه‌ترین به‌ڕێوه‌بردن بۆ پیشه‌سازی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان" گفتوگۆ كراوه. ئه‌م وۆركشۆپانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌دوای بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌ستیپێكردووه، به‌تایبه‌تیش كه دادگاكه بڕیاریداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بكات. ژماره‌یه‌ك شاره‌زایی بیانی و ناوخۆیی بواری نه‌وت و وزه و یاسای ده‌ستوریی به‌شداربوون له وۆركشۆپه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا، ئه‌مه له‌پاڵ به‌شداربوونی تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق. له‌م وۆركشۆپه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و وردبینییه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند نمونه‌یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت نیشاندراوە، تێبینی دارایی و یاسایی له‌باره‌یانه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو. وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوا ده‌كات دۆسیه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بدرێته ده‌ست كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی (KROC) كه كۆمپانیایه‌كی حكومه‌تی عێراقه‌و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
هاوڵاتى وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند:" لە مانگی رەمەزاندا كاتژمێرێك کاتی دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە و كاتژمێر 09:00 یەکەم وانە دەستپێدەکات. هاوكات هەر ئەمرۆ وەزارەتی تەندروتیش دەوامی لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیدا كەمكردەوە. دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا: وێڕای پیرۆزبایی هتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان، بەفەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە: ١/ کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک سەعات. ٢/ سەعات ٩:٠٠ی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت. ٣/ کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو سەعات، بۆ ئەو وانانەی دوو سەعاتی و سێ سەعاتین. ٤/ دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆ بەڕێزەکان بۆ ڕەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان و دەکەوێتە کاتی بەربانگ بە شێوەیەک لەهەمو حاڵەتیکدا وانەکان (تیۆری و پراکتیکی)، نیو سەعات پێش بەربانگی ئیواران کۆتای‌یان پێ بێت.
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا، تەرمی سێیەمی ئەو سێ گەنجەی ناو چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت خنكان دۆزرایەوە. لەكاتێكدا ئەمرۆ بەیانیەەكی تەرمی دووانەكەی دیكەش دۆزرانەوە و رادەستی خانەوادەكانیان كرانەوە. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردەوە، تەرمی سێیەمی ئەو سێ گەنجەی كە لە چەمی خەمەڵۆکەی قەزای ماوەت خنكان دۆزرایەوە. هاوكات هەر ئەمرۆ تەرمی دوانەی دیكەش لەلایەن تیمی مەلەوانی تەقتەقەوە دۆزرانەوە. یەكەم رۆژی نەورۆز سێ گەنج بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە چەكی قەشان كەلەناو گەنجاندا و لەناو زۆربەی خەڵكی ئەو دەڤەرەدا بە چەمی خەمەڵۆَكە ناسراوە( بەو پێیەی ساڵانە ژمارەیەك خەڵك لەو چەمەدا دەخنكێنن و دۆزینەوەیان ئاسان نییە). سێ گەنجەمە لەو رۆژەوە تا ئێستا بێسەرو شوێنن.تەنیا بەپێی دواین گرتە ڤیدیۆ دەردەكەوێت لەسەر پردەكەن دوای ئەوە دیارنامێنن.
هاوڵاتى هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند:" هێزەکانمان لە سێ چالاکیی جیاوازدا لە ناوچەی خواکورکی باشووری کوردستان، نۆ سەربازی توركیایان كوشتووە و ئۆتۆمبێلێک و دوو سەنگەریشیان تێکشکاندووە". ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕو پێكدادانەكانی گەریلاكان و سوپای توركیا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:" ڕۆژی ٢٧ی ئادار هێزەکانمان بە چەکی قورس چالاکییان دژی سوپای توركیا ئەنجامدا لە گردی کەڤۆرتێ، لەو چالاکییەدا کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە پێگەکانی سوپای توركیا کرانە ئامانج، بەلایەنی کەمەوە دوو سەرباز كوژران و سەنگەرێکی بەتەواویی خاپوورکرا. ئەوەشخراوەتەڕوو:" ڕۆژی ٢٩ی ئازاریش سوپای توركیا لە دەوروبەری گردی لێلکان و گردی شەهید شەرڤان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، بە ڕێگای تەقاندنەوە چالاکییان لەدژی سوپای توركیا ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چوار سەرباز كوژران و ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواویی تێکشکێندرا. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئاماژە بەوەكراوە، ڕۆژی ٣٠ی ئازار لە گردی لێلکان دیسان هێزەکانیان بە چەکی قورس تەقەیان لە سوپای توركیا كرد، لە ئەنجامدا سێ سەرباز كوژران و سەنگەرێکیش بەتەواویی خاپوورکرا.
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: " پاش نیوەرۆی ئەمرۆ تەرمی دووەمی ئەو سێ گەنجەی ناو چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت بێ سەروشوێن بوون دۆزرایەوە". تەرمی دووەم، ناوی دەروون رەئوف-ە لە دایکبووی ساڵی 1995-ە" . ئەمرۆ شەممە 2ی نیسانی 2022 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنورەکە و بەڕێوەبەرێتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان، ڕاسپێردراون و هەماهەنگی یەکترن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی ئەم ئازیزانە". پێشتر، کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت لە لیدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" تەرمی هەڵکەوت نووری لە گۆمەکەی خوار چەمی خەمەڵوکە ناسراو بە گۆمی بەردەباز لە چەمی قەشان – ماوەت دۆزرایەوە. بەڵام بەھۆی سەختی شوێنەکەوە ناتوانن دەری بھێنن، داوای تیمی فڕۆکەوانیان کردوە بۆ ئەوەی بگەنە شوێنەکە و تەرمەکە بهێننە دەرەوە. قایمقامی ماوەت ئەوەشی وت، "تیمی مەلەوانیی تەقتەق توانیویانە گەنجەکە بدۆزنەوە. پاش دەرهێنانەوەی، تەرمەکە دەبرێتە پزیشکی دادی سلێمانی بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن". یەكەم رۆژی نەورۆز سێ گەنج بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە چەكی قەشان كەلەناو گەنجاندا و لەناو زۆربەی خەڵكی ئەو دەڤەرەدا بە چەمی خەمەڵۆَكە ناسراوە( بەو پێیەی ساڵانە ژمارەیەك خەڵك لەو چەمەدا دەخنكێنن و دۆزینەوەیان ئاسان نییە). سێ گەنجەمە لەو رۆژەوە تا ئێستا بێسەرو شوێنن.تەنیا بەپێی دوایسن گرتە ڤیدیۆ دەردەكەوێت لەسەر پردەكەن.
هاوڵاتى داواکاری گشتی تورکیا دۆسیەیەکی نوێ لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری ھەدەپە دەکاتەوە و بە "پروپاگەندە بۆ تیرۆر" تۆمەتباری دەکات. بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، ئەحمەد ئاڵتون، داواکاری گشتی کە یاداشتی بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ئامادەکردووە، لە ئێستادا دۆسیەیەکی نوێی لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش کردووەتەوە. دۆسیەکە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرەوە پێشکەش بە 17ھەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە کراوە و دەمیرتاش-ی بە "پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوی تیرۆر" تۆمەتبار کردووە. لەو راپۆرتەدا کە لە ئێستادا پێشکەش بە دادگا کراوە بانگەشەی ئەوە کراوە دەمیرتاش لە 16ی تشرینی دووەمی 2013 پەیامی "بژی سەرۆک ئاپۆ"ی بڵاوکردۆتەوە، ئەوەش پڕوپاگەندەیە بۆ رێکخراوی تیرۆر. سەبارەت بە سزادانی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، داواکاری گشتی داوای کردووە لە 1 تا 5 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام تائێستا داواکارییەکە لەلایەن دادگای سزای قورسی ئەنقەرەوە قبوڵ نەکراوە.
هاوڵاتى وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا کۆشکی سپی بڕیاری خستنە بازاڕی رێژەیەکی تۆمارشکێنی نەوتی کۆگە ستراتیژییەکانی ئەمریکای راگەیاند. برايان دیس، راوێژکاری ئابووریی کۆشکی سپی دەڵێت: "قەبارەی ئەو بڕەی دەخرێتە بازاڕەوە، پێشتر نەبووە کە رۆژی یەک ملیۆن بەرمیلە. هەروەها ماوەکەیشی پێشتر شتی لەو شێوەیە نەکراوە کە بۆ شەش مانگە". ماوەکە بەو شێوەیە رێکخراوە و دیزاین کراوە کە وەکو پردێک بێت، پردێکی مامناوەند، مەودا بۆ ئەوەی بمانگەیێنێتە ئەو کاتەی کە پێمان وایە تێیدا بەرهەمهێنانی وزەی ئەمریکا جارێکی دیکە ئاسایی دەبێتەوە." لەگەڵ ئەوەی کە بڕیارەکەی کۆشکی سپی هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لەسەر بازاڕی وزەی ئەمریکا و جیهان، بەڵام چاودێرانی بازاڕی وزە پێیانوانییە کە خستنەبازاڕی ئەو رێژەیەی نەوت، قەیرانی وزە چارەسەر بکات.
هاوڵاتى عەلی حەمە ساڵح، رایگەیاند:" ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام دابەش ناکرێت". عەلی حەمە ساڵح، لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی نوسیویەتی:" ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام دابەش ناکرێت. کۆی داهاتیش (٤٤٧ ملیار دینار)ی زیاترە لە پارەی پێویست بۆ موچە". لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا بەداتای وردی رونیكردۆتەوە كە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەستدایە. بۆ موچە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە. یەک: نەوت .. (٥٥٠ ملیۆن دۆلار) مانگی ٢ کە ٢٨ ڕۆژ بوو، تێکڕای نرخی برمیلێک نەوتی برێنت (٩٧دۆلار) بوو، داهاتی نەوت بۆ موچە تەرخانکرا ( ٤٨٨ ملیۆن دۆلار) بوە.. مانگی (٣) تێکڕای نرخی نەوتی برێنت (١١٣.٨٧ دۆلار) بوە.. بە فرۆشتنی بە (١٠ دۆلار) کەمتر لە برێنت.. دواتر تەنیا ٤١٪ داهاتەکەشی بمێنێتەوە بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە( ٥٥٠ ملیۆن دۆلار). دوو: (٢٠٠ ملیار دینار) ی بەغدا تائێستا هیچی خەرجنەکراوەو بۆ تەواوکردنی موچە لەم بڕە پارە ( ٧٣ ملیار دینار) پێویستە. واتە: (١٢٧ ملیار دینار) دەمێنێتەوە.. سێ: داهاتی ناوخۆ کە نزیکەی(٣٥٠ ملیار دینارە).. بەمەش داهات (٤٧٧ ملیار دینار)ی زیاترە لە موچە.. جگە لە دابەشکردنی موچە ئیدی کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانە.. درێژکردنەوەی ماوەی دابەشکردنی موچە بۆ ئەوەی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا یەک موچە بدرێت کارێکی نارەوایە.. بە دڵنیایی دەتواندرێت تاوەکو جەژن دوو موچە بدرێت..
شاناز حەسەن بەیانی ئەمرۆ تەرمی یەكێك لەو سێ گەنجەی یەكەم رۆژی نەورۆز لە چەمی قەشان خنكان لەلایەن تیمی مەلەوانی تەقتەقەوە دۆزرایەوە. کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە بە هاوڵاتی وت:" تەرمی یەکێک لەو سێ کەسەی لە چەمی قەشان لە سنووری قەزای ماوەت خنکابوو دۆزرایەوە". قایمقامی ماوەت ئەوەشی ئاشكرا كرد:" ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، هەڵکەوت نوورییە و خەڵکی هەولێرە، ئەو بۆ جەژنی نەورۆز لەگەڵ ژن و كچەكەی هاتبووە سلێمانی و دوای خنکانی، لە چەمی قەشان - ماوەت تەرمەکەی دۆزرایەوە". کامەران حەسەن، وتیشی:" تیمی مەلەوانیی تەقتەق توانیویانە گەنجەکە بدۆزنەوە. پاش دەرهێنانەوەی، تەرمەکە دەبرێتە دادپزیشکی بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن". یەكەم رۆژی نەورۆز سێ گەنج بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە چەكی قەشان كەلەناو گەنجاندا و لەناو زۆربەی خەڵكی ئەو دەڤەرەدا بە چەمی خەمەڵۆَكە ناسراوە( بەو پێیەی ساڵانە ژمارەیەك خەڵك لەو چەمەدا دەخنكێنن و دۆزینەوەیان ئاسان نییە). سێ گەنجەمە لەو رۆژەوە تا ئێستا بێسەرو شوێنن.تەنیا بەپێی دوایسن گرتە ڤیدیۆ دەردەكەوێت لەسەر پردەكەن.
هاوڵاتى هاوپەیمانی عەزم دەڵێت:" هەڵوێستیان نەگۆڕە و هانی سەرجەم لایەنەکان دەدەن گفتوگۆ بکەن و بگەنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش".. ئاماژە بەوەش دەکات، هەر هەوڵێک رەتدەکەنەوە کە هەوڵبدات دابەشبوون لەنێو کۆمەڵگەی عێراقی دروستبکات". هاوپەیمانیی عەزم شەوی رابردوو کۆبووەوە و جەختیان لە پێویستی گفتوگۆ و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان کردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا فالح فەییاز، سەرۆکی بزووتنەوەی عەتا و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی ئامادە بوون. بەپێی راگەیێندراوی هاوپەیمانیی عەزم، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە فالح فەییاز، سەرۆکی بزووتنەوەی عەتا و جەمال زاری، ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی ئامادەبوون و ئاماژە بەوە کرا کە پێویستە گفتوگۆکان بەردەوام بن بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکان. فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021دا سەرۆکایەتی هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی کرد و 4 کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا. هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، هەڵوێستیان نەگۆڕە و هانی سەرجەم لایەنەکان دەدەن گفتوگۆ بکەن و بگەنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەر هەوڵێک رەتدەکەنەوە کە هەوڵبدات دابەشبوون لەنێو کۆمەڵگەی عێراقی دروستبکات. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا خالید عوبێدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاندووە، ناکۆکییەکان ئەوەیان سەلماند کە عێراق پێویستی بە پرۆژەیەکی نیشتمانییە و دەبێت دەستبکرێت بە گفتوگۆ و دانوستاندنی بونیاتنەرانە و راشکاوانە. خالید عوبێدی وتیشی، پێویستە گفتوگۆکان ئەنجامیان هەبێت و رێچکەی پرۆسەی سیاسی راستبکەنەوە تاوەکو خزمەتی عێراقییەکان بکرێ. هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی خاوەنی 12 کورسییە لە پەرلەمانی عێراق.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یه‌ند جگه له لیژنه‌ى باڵاى بینینى مانگ هیچ که‌س بۆى نییه له‌باره‌ى دیاریکردنى یه‌که‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان قسه بکات و چه‌ند مه‌رجێک بۆ مامۆستایانى ئاینى دیارى ده‌کات بۆ وتاره‌کانیان. له ڕێنماییه‌کاندا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى داوا له مامۆستایانى ئایینى ده‌کات له وتاره‌کانیان ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌ته ڕۆحى و ئه‌خلاقى و په‌روه‌رده‌ییه‌کان بێت. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه ته‌نها 10 شه‌وى کۆتایى مانگى ره‌مه‌زان ده‌رگاى مزگه‌وته‌کان له‌دواى نوێژى عیشا تا بانگى به‌یانى کراوه ده‌بێت. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که بێجگه له خه‌تیب و پێش نوێژى مزگه‌وته‌کان هیچ که‌سێکى دیکه بۆى نییه وتار‌و چالاکى دیکه‌ى هه‌بێت. وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که "وه‌عز"ى دواى نوێژى عه‌سر ده‌بێت له 25 خوله‌ک تێپه‌ر نه‌کات و بڵندۆگى مزگه‌وت بۆ ناو مزگه‌وته‌که کارى پێ بکرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆکرانیا دواین ئاماره‌کانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا ئاشکرا کرد که هێزه‌کانى مۆسکۆ گورزى کوشنده‌یان به‌رکه‌وتوه و زیاتر له 17 هه‌زار سه‌ربازیان کوژراوه‌و سه‌دان فرۆکه‌شیان خستۆته خواره‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆکرانیا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه، دواین ئاماره‌کانى جه‌نگى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ روسیا ده‌ریده‌خه‌ن که هێزه‌کانى روسیا زیانى زۆریان به‌رکه‌وتوه و له 24ى (شوبات/2)ى 2022 تا ئه‌مڕۆ نزیکه‌ى 17 هه‌زار و 700 سه‌ربازى روسیا کوژراون. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که له روبه‌ڕوبونه‌وه‌کانیاندا توانیویانه 625 تانک، هه‌زار و 751 زرێپۆش، 96 ئۆتۆمبێلى موشه‌ک هاوێژ و 316 تۆپهاوێژى روسیا تێکبشکێنن. هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که 54 سیستمى دژه فڕۆکه، هه‌زار و 220 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، 76 بارهه‌ڵگرى گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نیان له‌ناوبردوه، له‌گه‌ڵ 85 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان، 143 فرۆکه‌ى جه‌نگى و 131 هێلیکۆپته‌رى روسیان خستووه‌ته خواره‌وه. ئه‌مڕۆ دوو فرۆکه‌ى ئۆکرانیا بۆ یه‌که‌مجار دوو کۆپته‌رى ئۆکرانى که زۆر به‌نزمى فڕیوون ده‌گه‌نه خاکى روسیا و خه‌زێنه‌ى نه‌وتى شارى بیلگۆرودى روسیا بۆردومان ده‌که‌ن. میدیاکانى روسیا له زارى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌که‌وه که ناوى فیاتشیسلافه بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، ئه‌و دوو کۆپته‌ره به‌هۆى بۆردومانه‌که‌یانه‌وه هه‌شت خه‌زێنه‌ى نه‌وتى ئه‌و شاره گڕى گرتووه‌و پێشبینى ده‌کرێت هه‌شتى دیکه‌ش ئاگرى تێبه‌ربێت.
هاوڵاتى دوو کۆپته‌رى ئۆکرانى که زۆر به‌نزمى فڕیوون ده‌گه‌نه خاکى روسیا و خه‌زێنه‌ى نه‌وتى شارى بیلگۆرودى روسیا بۆردومان ده‌که‌ن. میدیاکانى روسیا له زارى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌که‌وه که ناوى فیاتشیسلافه بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، ئه‌و دوو کۆپته‌ره به‌هۆى بۆردومانه‌که‌یانه‌وه هه‌شت خه‌زێنه‌ى نه‌وتى ئه‌و شاره گڕى گرتووه‌و پێشبینى ده‌کرێت هه‌شتى دیکه‌ش ئاگرى تێبه‌ربێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵاوکراوه‌ته‌وه که دوو که‌س بریندارده‌بن و خه‌ڵکى گه‌ڕه‌که‌کانى بوتشتوفایا و ماکارینکۆ و قسته‌نتین و زاسلونو گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێکى دوور له بۆردومانه‌که. له‌به‌رانبه‌ردا، کۆمپانیاى روس نه‌فتى رووسى رایگه‌یاند که به‌م زوانه سوته‌مه‌نى پێویست بۆ شارى بیلگۆرد ده‌نێرن. ماوه‌ى پێنج هه‌فته‌یه رووسیا و ئۆکرانیا له شه‌رێکى سه‌ختدان، سه‌ره‌راى دانوساندن له‌نێوانیاندا، هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ده‌رئه‌نجامێک بۆ راگرتنى شه‌رى نێوانیان.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی ئاشووریی بابلی دەکات و رایدەگەیێنێت، "هه‌رێمى کوردستان وه‌ك هەمیشە به زێد و نیشتمانی پێکەوەژیان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیيی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه". ئەمڕۆ 31-03-2022 سەری ساڵی بابلی و ئاشووری و جەژنی ئەکیتۆیە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی کلدان، ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکات. نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه "به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له كولتوورى فره‌يى و ته‌بايى له كوردستان ده‌كه‌ين." جەژنی ئەکیتۆ، یان جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشووری، دەکەوێتە یەکەمین رۆژی مانگی نیسانەوە. لەو جەژنەدا وەکو نەریتێک ساڵانە فیستیڤاڵ و چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچن، لە دوو ساڵی رابردوو بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هیچ رێوڕەسمێک لە هەولێر بەڕێوەنەچوو. ئەمساڵ لەسەر قەڵای هەولێر رێوڕەسمێک بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوو. لە رێوڕەسمەکەدا بە ئاهەنگ، سەما و هەڵپەڕکێ پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا.