هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌سبه‌ینێوه چوارشەممە، خۆڵبارینێك زۆربەی شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت. كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه:" ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م، له پارێزگای دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م هه‌یه". كەشناسی هەرێم باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌مڕۆ له هه‌ردو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ له‌هه‌ندێك كات و ناوچه‌دا.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند:" "وێنەکانی بوچا دڕندەیی لە رادەبەدەر و باوەڕپێنەکراوی سەرۆکایەتی روسیا و ئەوانەی کە دوای پرۆپاگەندەکەی کەوتوون، پێشان دەدات". دەشڵێت:" بەهۆی ئەو "کۆمەڵکوژی"یەی لە شاری بوچای ئۆکرانیا رویداوە، بڕیاری داوە 40 دیپلۆماتکاری روسی لە وڵاتەکەی دەربکات". ئەمرۆ دووشەممە، 5ی نیسانی 2022، ئانالینا بایەربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: " ئەو وێنانەی کە لەناوچەی بوچای ئۆکراینا لەدوای کشانەوەی هێزەکانی روسیا بینیمانن، نیازی روسیا بۆ وێرانکردن پیشاندەدەن، کە لە دەرەوەی هەموو سنوورەکانە". بایەربووک وتیشی"ئێمە لەسەر بنەمای ئەو دڕندەییە بڕیارمان داوە بە دەرکردنی 40 دیپلوماتکاری رووسی لە ئەڵمانیا، ئەو دیپلوماتکارە رووسانە هەموو رۆژێک لە ئەڵمانیا دژ بە ئازادیمان و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیمان کاریان کردووە، ئەو کارکردنەی ئەوانیش هەڕەشەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە رێگەی ئێمەوە بە ئاسایش بگەن. لە شاری بوچا کە دەکەوێتە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، هێزەکانی روسیا کشاونەتەوە، بەڵام جێدەستیان دیارە و لەسەر شەقامەکاندا دەیان تەرم کەوتوون، کە منداڵیشیان تێدایە.
هاوڵاتى جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند:" په‌رله‌مان به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی یاسادانان و چاودێریكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت". شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی له‌ڕوی یاسادانان و چاودێریكردن، ئێستاش چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كات بۆ ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022، چونكه یاسایه‌كی گرنگه سه‌باره‌ت به ژیانی گشتی هاوڵاتیان". جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق: "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیواداره له‌م قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌دا دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان و هێزه نیشتمانییه‌كان به‌رده‌وام بێت به‌مه‌به‌ستی هاتنه‌ده‌ره‌وه له قه‌یرانی سیاسی و دۆخی گه‌مارۆكان و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان و ته‌واوكردنی مافه ده‌ستورییه‌كان".
هاوڵاتى سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند:" بەبێ واژۆی سەرۆکی پەرلەمان هیچ فەرمانێکی پەرلەمانی و رێکارێک ناگیرێتەبەر، جگە لە سەرۆکی پەرلەمان، هیچ کەسێک ئەو دەسەڵاتەی نییە". ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە پاڵپشت بە ماددەکانی 48 و 53ی یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2018ی یاسای پەرلەمانی عێراق، بەبێ واژۆی سەرۆکی پەرلەمان هیچ فەرمانێکی پەرلەمانیی دەرناکرێت و ئەو دەسەڵاتە بەهیچ کەسێکی دیکە نادرێت. هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی دیکەی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی پەرلەمان و سەرجەم فەرمانگە و پێکهاتەکانی پەرلەمان کردووە تێیدا دووپاتیکردووەتەوە لەسەر ناوەڕۆکی گشتاندنەکەی ئەمینداری گشتی پەرلەمان، کە لە رۆژی 27/3/2022 ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە و پێکهاتەکانی پەرلەمانی کردووە. هەروەها حەلبووسی لە نووسراوەکەدا دەڵێت، بەبێ واژۆی سەرۆکی پەرلەمان، بەهیچ شێوەیەک، هیچ رێکارێکی لێکۆڵینەوە، یاخود سزای هیچ فەرمانبەرێکی پەرلەمان نادرێت. ئەو نووسراوەی حەلبووسی لە کاتێکدایە، لەسەر دەستەواژەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ئەو و حاکم زاملی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. حەلبووسی دەڵێت، دەستەواژەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە و بەهیچ شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت. زاملیش پێداگیرە لەسەر ئەوەی بەشێکە لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان. پەرلەمانتارێکی سوننەکان دەڵێت، ئەمە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان دروستدەکات .
هاوڵاتى ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی جیابوونەوەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە ساڵی رابردوو نزیکەی 12 هەزار هاوژین جیابوونەتەوە، زۆرترین جیابوونەوەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە، کە 4,767 هاوژین جیابوونەتەوە. بەپێی ئامارەکەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە سەرجەم پارێزگاکاندا ئامارەکانی جیابوونەوە، زیادیانکردووە. ئامارەکەش بەمشێوەیە: هەولێر: ساڵی 2020: 3،261 جیابوونەوە ساڵی 2021: 4,043 جیابوونەوە جیاوازی: + 782 سلێمانی ساڵی 2020: 3,002 جیابوونەوە ساڵی 2021: 4,767 جیابوونەوە جیاوازی: +1,765 دهۆک ساڵی 2020: 1,303 جیابوونەوە ساڵی 2021: 1,796 جیابوونەوە جیاوازی: + 493 گەرمیان - کەرکووک ساڵی 2020: 578 ساڵی 2021: 1,093 جیاوازی: + 515 بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، زۆرترین هۆکار بۆ جیابوونەوەی هاوژینەکان، دەگەڕێتەوە بۆ نەگونجان لەگەڵ یەکدی، جیاوازی تەمەن، هۆکاری نەزۆکی، داوێنپیسی و ماڵی جیا. بەهەمانشێوەی جیابوونەوە، ساڵی 2021، بەراورد بە ساڵی 2020، مارەبڕین و هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان، تەنیا لە گەرمیان نەبێت زیادیکردووە. کە ئامارەکە بەمشێوەیەیە: هەولێر: ساڵی 2020: 16,803 ساڵی 2021: 18,964 جیاوازی: + 2,161 سلێمانی ساڵی 2020: 15,862 مارەبڕین و هاوسەرگیری ساڵی 2021: 20,147 مارەبڕین و هاوسەرگیری جیاوازی: + 4,264 دهۆک ساڵی 2020: 11,745 مارەبڕین و هاوسەرگیری ساڵی 2021: 13,441 مارەبڕین و هاوسەرگیری جیاوازی: + 1,696 گەرمیان - کەرکووک ساڵی 2020: 2,519 مارەبڕین و هاوسەرگیری ساڵی 2021: 2,285 مارەبڕین و هاوسەرگیری جیاوازی: - 234 هەر لە ساڵی 2021دا، لە پارێزگای هەولێر، زۆرترین رێگەپێدان هەبووە بۆ هێنانی ژنی دووەم کە 73 رێپێدان بووە، لە سلێمانی حەوت رێپێدان، دهۆک 21 رێپێدان، بەڵام لە کەرکووک-گەرمیان هیچ حاڵەتێکی رێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم نەبووە، کۆی گشتیی 101 رێپێدان بۆ هێنانی ژنی دووەم بووە.
هاوڵاتى عەلی حەمە ساڵح، لە پۆستێكیدا نوسیویەتی:" 2015 نامەیەکیم بۆ سەرۆکی حکومەت نارد، وتم: فرۆشتنی نەوت لەلایەن مورتەزا لاخانی پاکستانیەوە مەترسیدارە، گوێیان نەگرت، ئەنجام نزیکەی٦٥٠ ملیۆن دۆلار لوبنان بلکۆکرا". لە بەشێكی دیكەی پۆستەكەیدا نوسیویەتی:" ئەم پارە هی نەوتی هەرێمەو لە ژمارە حسابی کۆمپانیا قوبرسیەکەی مورتەزابوو لە پاکستان! بلۆک کرا.. ٢٠١٥ لەسەر مامەڵەی مورتەزا واموت :
هاوڵاتى کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر لەگەڵ شێخ جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە هەردوولا جەختیان لە گرنگی رێككەوتنی لایەنە سیاسیەكانی عێراق كردووە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیی عیراقدا هەیە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا راگەیاندراوێكی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاند:" ئەمڕۆ دووشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەهاکان کاراچای، کۆنسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عيراق و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا لە سەروبەندی پێکهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی عێراق، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و برەودان بە پەیوەندییەکان، تاوتوێ کران". لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:" جێگری سەرۆک، لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووەی لەبەردەم پڕۆسەی سیاسیی عیراقدا هەیە، جەختی لە گرنگی و رێككەوتنی لایەنە ساسییەكانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردەوە". ئاماژەشکراوە کۆنسولی گشتی تورکیا جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتكردووەتەوە و باسی لە گرنگیی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عیراق بۆ ناوچەکە كردووە و لەمبارەیەوە جەختی لە هاوئاهەنگی لەپێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا كردووەتەوە.
هاوڵاتى سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاندوه، ڤلادیمێر پوتن، مه‌رسومێكی تایبه‌تی به هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه واژۆكردوه كه له ئێستادا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یین. به‌پێی تۆڕی هه‌واڵیRussia Today ، سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاندوه، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا مه‌رسومێكی تایبه‌تی به هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه واژۆكردوه كه له ئێستادا ژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یین. سه‌رۆكی روسیا رێنماییه‌كانی ئه‌و مه‌رسومه‌ی به شێوه‌ی نوسراو ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردوه، تا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رسومه بكات و رێگه له به‌شێك له‌و كه‌س و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه بگیردرێت كه له ئێستادا دژ به روسیان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌كه نه‌كه‌ن. پوتین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به مه‌رسومه‌كه‌ی ئاسته‌نگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوڵاتی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریكان دروستكردوه، به‌ڵام بڕیاری ئه‌وه‌شیداوه كه به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه ستراتیژیانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌رویج، ئایسلاند، سویسرا و دانیمارك واژۆی كردوه، هه‌ڵیانبپه‌سێرێت.
هاوڵاتى جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان مایەپووچبوونی حکومەتەکەی راگەیاند و دەڵێت:" حکومەت و بانکی ناوەندی مایەپووچبوون، بۆ چارەسەرێک دەگەڕێن کە زیانەکانی سەر خەڵک کەمبکەنەوە". سه‌عدی شامی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاند، لوبنان لە ساڵی ٢٠١٩ وە دوو چاری قەیرانێکى ئابوری قورس بووە و هەموو رێگایەکی ئابوریان بەکارهێناوە بۆ پاراستنى وڵاتەکەیان لەو قەیرانە، بەڵام دواجار ئەوەى نەیاندەویست دوچارى بن دوچارى بوون. لە ساڵی 2019ـەوە حکومەتی لوبنان تووشی قەیرانێکی قووڵی دارایی بووە. دراوی وڵاتەکە نزیکەی 90٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە. ئەوەش وایکردووە دۆخی دارایی خەڵکی وڵاتەکە بەردەوام بەرەو خراپتر بڕوات. شامى ئاماژەى بەوە کردوە کە بانکی ناوەندی لوبنان مایەپووچ بووە، بەڵام جەختیکردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن کاریگەرییە ئابوری و داراییەکانى ئەو مایەپووچبوونە کەم بکەنەوە. جێگری سەرۆک وەزیرانى لوبنان وتیشى" هەوڵ دەدەین کاریگەرى ئەو قەیرانە لەسەر هاوڵاتیان کەمتر بێت و هەژمارەکان بەشێوەیەکى سو‌و دابەش بکرێن بەسەر خەڵک و کۆمپانیاو گروپەکاندا" هەروەها جێگری سەرۆک وەزیرانى لوبنان ئەوەشى خستەڕوو کە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتى لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى هاوکاری وڵاتەکەى بکرێت و ئومێد هەیە بەم نزیکانە بگەنە رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى ئەم مایەپووچبوونە
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی دەڵێت:" دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە ساڵی 1991ـەوە دۆخی خراپی وەکو ئەمشێوەیە نەبووە، دۆخی دەستبردن بۆ داهاتی گشتیی وەکو ئەم دۆخەی ئێستا نەبووە، هیچ کەس زاتی ئەوەی نەکردووە وەک ئێستا دەست بۆ داهاتی گشتیی ببات". دەڵێت:" بودجەی فریاکەوتنمان وەکو پێویست خەرج ناکرێت. ئەو داهاتەی دەیگەڕێنینەوە بەشێکی خەرج ناکرێتەوە بۆمان بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزارییەکانی پێ بەردەوام بکەین، بۆیە ئێمە ئەم قسانەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان کردووە و بەڵێنیان پێداوین لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەم بابەتە بەشێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکەن". رۆژی دووشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بە گوێرەی دەستووری عێراق، داهات و خەرجییەکان پەیوەندییان بە ئیدارە خۆجییەکانەوە نییە، لە هەرێمی کوردستانیش داهات و خەرجی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و بە رێنوێنی ئەنجوومەنی وەزیرانیش خەرج دەکرێت. پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانیدا وتی، "بڕی پارە لە بانکەکان و سیولە، پەیوەندی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بە ئیدارەی خۆجێییەوە نییە، بەپێچەوانەوە ئێمە قوربانییەکی گەورەی ئەوەین کە بودجەی بەکاربردنیشمان وەکو پێویست بۆ خەرج ناکرێت. بودجەی فریاکەوتنمان وەکو پێویست خەرج ناکرێت. ئەو داهاتەی دەیگەڕێنینەوە بەشێکی خەرج ناکرێتەوە بۆمان بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزارییەکانی پێ بەردەوام بکەین، بۆیە ئێمە ئەم قسانەمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان کردووە و بەڵێنیان پێداوین لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەم بابەتە بەشێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکەن." پارێزگاری سلێمانی باس لەوەش دەکات، نابێت پەیوەندی خراپی لایەنە سیاسییەکان کاریگەری بکاتە سەر خزمەتگوزارییەکان و مووچە و ژیانی خەڵک. هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، "دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە ساڵی 1991ـەوە دۆخی خراپی وەکو ئەمشێوەیە نەبووە، دۆخی دەستبردن بۆ داهاتی گشتیی وەکو ئەم دۆخەی ئێستا نەبووە، هیچ کەس زاتی ئەوەی نەکردووە وەک ئێستا دەست بۆ داهاتی گشتیی ببات." ئاماژە بەوەش دەکات، رێکخراوەکان و هاونیشتمانیان، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هێندەی توانای دارایی خۆیان لە ساڵانی رابردوودا هاوکاریان بوون. دەشڵێت، "ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، حکومەت توانای ناردنە دەرەوەی غازی هەیە، 12 دەروازەی ئێران و عێراق هەن کە شەش دانەیان لە سلێمانین، جگە لە فڕۆکەخانە و دەروازەی تیلەکۆ کە بڕیارە بەم نزیکانە بکرێتەوە، جگە لە 50 خاڵی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کە هەمانە، هەموو ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ زۆرینەی کەرەستەکان پشت بە ئێمە دەبەستێت، بۆیە بە راستی ناکرێت ئێمە دۆخی داراییمان خراپ بێت." پارێزگاری سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەوان هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ چارەسەکردنی گرفتەکان بەگشتیی و لەنێویاندا گرفتی دەرمان و نەخۆشخانەکان. سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، چەند مانگێکە رووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە، لەوانە کەمیی دەرمان، بایکۆتکردنی کرێکارانی پاککەرەوە و دواکەوتنی مووچە.
هاوڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له يادى شه‌هيدانى كوردانى فه‌يليدا رایگەیاند: " له‌م ياده‌دا داوا له حكوومه‌تى فيدراليى عيراق ده‌كه‌ينه‌وه كوردانى فه‌يلى قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و به ته‌واوى كێشه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه و زه‌ويوزار و ماڵه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات و دادپه‌روه‌رييان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له يادى شه‌هيدانى كوردانى فه‌يليدا ئه‌مڕۆ له يادى چل و دوو ساڵه‌ى جينۆسايد و شه‌هيدانى كوردانى فه‌يليدا، به ڕيز و شكۆوه شه‌هيدان و قوربانييانى كوردانى فه‌يلى و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان به بير ده‌هێنينه‌وه، سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين. ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشتگيرييان له شۆڕش و مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه، سه‌تان هه‌زار هاووڵاتيى سڤيل له كوردانى فه‌يلى له ئۆپه‌راسيۆنێكى جينۆسايددا له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى پێشووى عيراق ڕووبه‌ڕووى ڕاگواستن و ده‌ركردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه بوونه‌وه و ده‌يان هه‌زاريان يه‌كجارى بێسه‌روشوێن كران. له كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عيراق ئه‌م تاوانه‌ى به جينۆسايد ناساندووه، له‌م ياده‌دا داوا له حكوومه‌تى فيدراليى عيراق ده‌كه‌ينه‌وه كوردانى فه‌يلى قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و به ته‌واوى كێشه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه و زه‌ويوزار و ماڵه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات و دادپه‌روه‌رييان بۆ مسۆگه‌ر بكرێت. سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيدان و ياديان به خێر. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2022/4/4
هاوڵاتى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای بڕیاری بەپەلەی ئەمریکا بۆ سەرخستنی دانوستاندنەکانی ڤیەننا دەکات و دەڵێت: "ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە دانوستاندنەکان چاوەڕوانی رێککەوتنێکی گونجاون، پێویستە زووتر بڕیاری لەسەر بدەن و نەهێڵن ئەو رێککەوتنە لەوە زیاتر دوابخرێت". سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا لەبارەی وەستاندنی دانوستاندنەکانی تایبەت بە کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان رایگەیاند: "دەبێ ئەمریکا بڕیاری سیاسی لەبارەی دانوستاندنەکانی ڤیەننا بدات و ئێران ناتوانێت بۆ هەمیشە چاوەڕوانی بڕیاری ئەمریکا بێت". سەعید خەتیبزادە وتی:" ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە دانوستاندنەکان چاوەڕوانی رێککەوتنێکی گونجاون، پێویستە زووتر بڕیاری لەسەر بدەن و نەهێڵن ئەو رێککەوتنە لەوە زیاتر دوابخرێت". بە وتەی خەتیبزادە، گەڕانەوەی ئێران بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی چاوەڕێی بڕیاری سیاسیی ئەمریکا دەکات و دەبێ واشنتن ژمارەیەک کەسایەتیی ئێران بەپێی رێککەوتنی ساڵی 2015 لەنێو لیستی گەمارۆکان دەربهێنێت. وەزیری دەرەی ئێران سەبارەت بە ئەگەری گەمارۆی زیاتری ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی لە رۆژانی داهاتوودا گوتی، واشنتن زۆرجار ئەو بڕیارانەی داون و هەموو هەوڵێکی داوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەجێندای خۆی. دانوستاندنەکانی ڤیەننا لە 5-3-2022ـەوە وەستاون. بە وتەی ئێنریكێ مۆرا، دانوستاندنکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا، بەهۆی هەندێک بڕیاری سیاسی، ئەو دانوستاندنانە راگیراون.
هاوڵاتى سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی 3 بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە". سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندبوو: "لەبەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری دارایی‌ش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی روونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر روونکردنەوەی پێویست لەسەر پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینەڕوو". لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانشدا هاتووە: "ئێمه پێشتریش له رێكکه‌وتی 14-3-2022 له راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردووەته‌وه کە هه‌ر زانیارییه‌ك سەباره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیارییه‌ك گوزارشت له رای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و ئەو راپۆرته ره‌تده‌كه‌ینه‌وە". تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە.
هاوڵاتى گۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌سرور بارزانی دەڵێت:" دەبێت لە پێش هەمولایەک جەنابت بە خەمی هونەر و کەلتوری گەلەکەتەوە بیت، چونکە لە ناو هەمو دنیادا کەلتور لە سەر بنەمای هونەر پێش یاخود پاش دەکەوێت". گۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسیویه‌تی: "جەنابی سەرۆکی حکومەت لەم نامەیه‌ی ئاڕاستەی جەنابتی دەکەم، هیوادارم کاری جددی لەسەر بکرێت و ڕۆڵی سەرەکی جەنابتانی تیادابێت، لەسەر بنەمای ئەوەی جەنابت لەپاڵ کاری سیاسەتمەداریتدا کەسێکی هونەری و شێوە کاریت، کە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیه‌نێت کە دەبێت لە پێش هەمولایەک جەنابت بە خەمی هونەر و کەلتوری گەلەکەتەوە بیت، چونکە لە ناو هەمو دنیادا کەلتور لە سەر بنەمای هونەر پێش یاخود پاش دەکەوێت". گۆران عومه‌ر له‌نامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت :"تاکە چارەسەر بۆ گێڕانەوەی شکۆی خێزان، راگرتنی سەرجەم ئەو فیلم و زنجیرانەیە، لە جیاتی ئەوان دەستی ئەکتەر و دەرهێنەری کورد بگیرێت و پشتگیری تەواوەتیان بکرێت لە هەمو روەکانەوە، ئەوکات ئێمە دەتوانین کەلتور و دابونەریتی جوانی خۆمان نیشانی گەلانی دنیا بدەین بەو چەکەی دەستمان کە هونەرە ئەو جەنگە ببەینەوە کە کەلتور و مێژوی جوانی کوردی بردوەتە لێواری مەرگ، بێگومان کردنی ئەمەش زۆر قورسە گەر بەجددی کاری لەسەرنەکرێت و دەستی حیزبی و گەندەڵ کاری لێ دەر نەکرێت". لەبەشێكی دیكەی نامەكەیدا نوسیویەتی:" لە رۆژگاری ئەمڕۆدا هونەر بەهەمو جۆرەکانییەوە لە گێژاوێکی زۆر نادیاردایە و بەرەو دوادێت، لەم نامەیەدا دەمەوێت بەڕونی تیشک بخەمە سەر لایەنی دراما و فیلم، کە لەم ساتەی ئێستایدا هێندە ڕوەو دواو لەناوچونە بەهۆی ئیهمالکردنی دەرهێنەر و ئەکتەری ڕەسەنی کوردی، دەرخستن و هێنانە ناوەی فیلمی دۆبلاژی بێ مانا و دژ بەداب و نەریت و ئاینی کۆمەڵگای کوردی، کە لە ئێستادا ئەوەی چەندین سەدەیە دوژمن نەیتوانیوە کلتور و دابونەریتی کوردی تێکبدات، چەند کەناڵێکی هەڵپەرست بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان لە کەمتر لە دەیەیەکدا کردیان و ئەنجامەکەشی لە بەرچاو هەموان ڕون و ئاشکرایە، ئەوەتا دەبینین لە دادگاکان ژمارەی ئەوانەی جیادەبنەوە وا یەکسان دەبێتەوە بەژمارەی ئەوانەی هاوسەر گیری دەکەن".
هاوڵاتى بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی رایگه‌یاند:" داخستنی به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كه به‌هۆی نه‌بونی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌بێت و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن هه‌رچی زوتره پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینبكات". پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ته‌واوی به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان دانه‌خراون، به‌ڵام داخستنی به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌بێت و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵی نه‌خۆش ده‌هێنرێنه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه هه‌ندێكیان له كاتێكی كه‌مدا له مردن رزگارده‌كرێن، هیوادارین هه‌رچی زوتره حكومه‌ت به‌ده‌م كێشه‌كانه‌وه بێت و چاره‌سه‌ریان بكات". باسی له‌وه‌شكرد: "راكردنی خه‌ڵك بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی نه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌رناكات به‌ڵكو كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه و پێویسته هه‌موان فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت تاوه‌كو كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".