هاوڵاتی شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارین گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان، له‌ناوچه‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقیش به‌چڕى ده‌ستى پێكردۆته‌وه‌و لەشارى بەغدا ماوه‌ى بینین بۆ 200 مەتر کەمبووەتەوە. شه‌پۆلێكى نوێى خۆڵبارین له‌ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقه‌وه به‌ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستان هاتوه‌و له‌ئێستادا به‌چڕى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوچه‌كانى باشورى هه‌رێم كه ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه دروستكردووه. شه‌پۆلى خۆڵباینه‌كه ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌شى تا چه‌ند ڕۆژى داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت. پێشتریش كه‌شناسه عێراقیه‌كان پێشبینیان كردبوو، له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین ناوچه‌كانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه‌و تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وامبێت. له‌ناوچه‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراقیش به‌چڕى ده‌ستى پێكردۆته‌وه‌و لەشارى بەغدا ماوه‌ى بینین بۆ 200 مەتر کەمبووەتەوە. هاوكات بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدۆییانەی لەلایەن دانیشتووانی بەغدادەوە تۆمارکراون‌و بڵاوکراونەتەوە، چڕی‌و بەھێزی شەپۆلی خۆڵبارینەکە، شارەکەی داپۆشیوەو ئاستەنگی بینینی بۆ ھاووڵاتیان‌و شۆفێران دروستکردووە. فەرمانگەی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی عێراقیش ڕایگەیاندووه، زۆربوونی خۆڵبارین بۆ کەمی بارانبارین‌و دیاردەی بەبیابانیبوون دەگەڕێتەوە کە زیانێکی زۆر لەعێراق دەدات. لەکۆتاییەکانی ھەفتەی ڕابردووەوە، شەپۆلێکی بەھێزی خۆڵبارین عێراق‌و ھەرێمی کوردستانی گرتەوەو لەپارێزگاکانی ھەرێم سەدان کەس بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌كان.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی نوێی چیک لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی چیکی کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازىی له كارێل كۆرتانێك، كۆنسوڵى گشتيى نوێی كۆمارى چيك له هه‌رێمى كوردستان كرد. له ديدارێكدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ کۆرتانێک خواست و هه‌موو هاريكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چيك دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سوپاسى پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كانى كۆمارى چيكى بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا كرد. كۆنسوڵى گشتيى نوێی كۆمارى چيك دووپاتىكردووەتەوە كه "وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاتەگه‌ڕ بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان." په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى چيكى له هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخی سياسی له عێراق، دۆخى شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وتە و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، چەند تەوەرێکی ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر به توانایی 25 مێگاوات له سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. كه ماوه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه 365 رۆژی ته‌قویمیه و داواش له‌كۆمپانیاكان ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌رینی پرۆژه‌كه و جێبه‌جێكردنی. مەرجەكانی بەشداریكردنی بۆ هەر كۆمپانیایەك بە 15 خاڵی سەرەكی دیاریكردووە . یه‌ك: جێبه‌جێكردنی كاره‌كان ده‌بێت به‌پێی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومیه‌كان ژماره (2) ساڵی (2016) و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت. دو: هه‌موو كاره‌كان ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن به‌پێی مواسفاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با. سێ: ماوه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه ( 365) رۆژی ته‌قویمیه. چوار: كۆمپانیا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م یه‌ك كاری هاوشێوه‌ی پڕۆژه‌ی هاتووی ئه‌نجام دابێت به‌پێی مه‌رجه‌كانی ناو ته‌نده‌ر. پێنج: كۆمپانیا ده‌بێت پله یه‌ك بێت ئه‌گه‌ر به‌ڵینده‌رایه‌تی بێت وه كۆمپانیای بازرگانی گشتی ده‌بێت تۆماری له‌هه‌رێم هه‌بێت وه بیانیش بێت پێویسته لقی تۆمار كرابێت له هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌ك له تۆمار پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئۆفه‌ر. شه‌ش: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆفه‌ری دارایی و ته‌كنیكی له دوو زه‌رفی جیایی سه‌ربه‌خۆی داخراو ده‌بێت.(مغلفین) حه‌وت: ده‌بێت ته‌نده‌ره‌كه مۆر‌و واژووی كۆمپانیای له‌سه‌ر بێت. هه‌شت: وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با / ب. گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت. نۆ: ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كۆمپانیا له رۆژی كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان . ده: كرێی بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه له ئه‌ستۆی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌بێت كه بۆی ده‌رده‌چێت . یازده: هیچ ته‌نده‌رێك له دوای كاتی دیاركراو وه‌رناگرێت و سندوقی ته‌نده‌ر داده‌خرێت. دوازده: نرخی كرینی ته‌نده‌ر ( 4,000,000) چوار ملیۆن دیناره به پێی پسوڵه‌یه‌ك كه بۆی ناگه‌رێته‌وه بۆ هه‌رته‌نده‌رێكی هه‌ر پارێزگایه‌ك . سێزده: ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ك رۆژی دیاریكراو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر بووه پشوو ئه‌وا یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی فه‌رمی دوای ئه‌و به‌رواره ده‌بێته دوا رۆژ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر . چوارده: جگه له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر مه‌رجێكی تری ته‌كنیكی په‌یوه‌ست به پرۆژه‌كه له ناو ته‌نده‌ر هاتووه و مه‌رجێكه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه. پازده: دوارۆژ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان له رێكه‌وتی 10/5/2022 رۆژی سێشه‌ممه ده‌بێت كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ .
هاوڵاتی بانكی رافده‌ین بڵاویكرده‌وه:" بڕیار دراوه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناسنامه‌ی خانه‌نشینیان له بانك هه‌یه، پێشینه‌یان پێبدرێت به‌بڕی (پێنج ملیۆن) دینار تاوه‌كو (بیست و پێنج ملیۆن)، مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه موچه‌كانیان له بانكی رافده‌ین و له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه وه‌ربگرن". له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانكی رافده‌ین بڵاویكرده‌وه، بڕیار دراوه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناسنامه‌ی خانه‌نشینیان له بانك هه‌یه، پێشینه‌یان پێبدرێت به‌بڕی 5.000.000 (پێنج ملیۆن) دینار تاوه‌كو 25.000.000 (بیست و پێنج ملیۆن)، مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه موچه‌كانیان له بانكی رافده‌ین و له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه وه‌ربگرن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه له ڕێگه‌ی هه‌مو لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه ده‌بێت"
هاوڵاتی سەرۆك كۆماری ئێستای فەرەنسا و كاندیدی ئەم خولەی سەرۆكایەتی دەڵێت:" فەرەنسایەکم دەوێت کە بە تووندی دژی جوداخوازە موسڵمانەکان شەڕ بکات، بەڵام فەرەنسایەک بێت کە لەڕێگەی سێکولارییەوە رێگە بە هەموو کەسێک بدات، باوەڕدار و بێباوەڕ رێوڕەسمی خۆیان بکەن. فەرەنسایەکمان ناوێت موسڵمان و جووەکان لە پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان، رێگری بکات؛". ئیمانوێل ماکرۆن، كاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاند: "فەرەنسایەکم دەوێت کە بە تووندی دژی جوداخوازە موسڵمانەکان شەڕ بکات، بەڵام فەرەنسایەک بێت کە لەڕێگەی سێکولارییەوە رێگە بە هەموو کەسێک بدات، باوەڕدار و بێباوەڕ رێوڕەسمی خۆیان بکەن. فەرەنسایەکمان ناوێت موسڵمان و جووەکان لە پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان، رێگری بکات؛ ئەوە ئێمە نین. فەرەنسایەکمان دەوێت، خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان بهێنێتەدی". دوێنێ یەكشەممە، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا ەدستپێكرد و دوای چەند خولەكێ: لە كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان ئەنجامە بەراییەكان راگەیەندران، ئەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەرەنسا راگەیێندرا، کە 24%ی دەنگدەران بۆ ماری لوپێن و 28% بۆ ئیمانوێل ماکرۆن دەنگیان دابوو. لایەنگرانی ئیمانوێل ماکرۆنی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە دەڵێن: "5 ساڵی دیکەی سەرۆکایەتی". ئیمانوێك ماكرۆن بۆ جاری سێیەم سەركەوتنی بەدەست هێنایەوە و لەلایەن فەرەنسەكانەوە بە سەرۆك كۆماری فەرەنسا هەلبژێدرا. خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا 13 دیكە دەكرێت، هەرچەندە ماكرۆن لە پێشەوەیە، بەڵام كەس نازانێت ئەنجامی كۆتایی چی دەبێت بۆ فەرەنسا و فەرەنسییەكان.
عەمار عەزیز لەزاخۆ خاوەن موەلیدەیەک بە فێڵ لە بری کارەبای مۆلیدەکەی کارەبای نیشتیمانی بەخەڵک داوە مشیر بەشیر، قایمقامی قەزای زاخۆ بە هاوڵاتی ی وت"زیاتر لەساڵێکە کەسێک لەشاری زاخۆ 300 ئەمپێری کارەبای گشتی لە نزیک مۆەلیدەکەی خۆی دزیوە و پێشکەشی خەڵک کردوە، دوای ئاگاداربوون لسەر ئەو کەسە بەبێ دواکەوتن لیژنەکەمان لەنزیکەوە بەدواداچون بۆ پرسەکە مان کرد، دەرکەوت ئەو کەسە زیاتر لە ساڵێکە کارەبای نیشتیمانی دزیوە". موشیر بەشیر وتیشی"ئێستا ئەو کەسە دەستگیرکراوە،چاوەریێ دادگایی کردنی دەکەین، دادوەر بریاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە دەدات کە ئایە سزاکەی چەند دەبێت". قایمقامی قەزای زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"ماوەی ساڵێکە لیژنەیەکمان دروستکردووە رۆژانە پێداچوونەوە بە کەرتی کارەبادا دەکەن و هەموو سەرپێچییەکان دەدۆزنەوە و رایدەگرن، هەندێک کاتیش کە خاوەن مۆلیدەیەک پابەند دەبێت بە پێدانی کارەبا بە هاونیشتمانیان، گومان دروست دەبێت، بۆیە پێداچوونەوە بە کارەکانیدا دەکەین." موشیر بەشیر دەڵێت: "ئەو کارە بۆ ئێمە جێگەی گومان بوو، دوای بەدواداچوون دەرکەوت ئەو کەسە کار بە موەلیدەکەی ناکات، کە کارەبای گەڕەکەکەیان دەبڕا، بە کێبڵ لە گەڕەکێکی دیکە کارەبای نیشتمانی راکێشاوە و بە خەڵکەکەی داوە، ئەوانیش وایانزانیوە کارەبای موەلیدەیە، بەڵام راستییەکەی کارەبای نیشتمانی بووە." قایمقامی زاخۆ جەختی لەوەشكردەوە :"نووسراوێکی لە بارەی ئەو کەسە رادەستی دادگا کردووە و وتی: "لە نووسراوەکە داوام کردووە ئەو پارەیەی کە ئەو ماوە زۆرە لە کارەبای نیشتیمانی بردوویەتی بۆ گەنجینەی حکومەتی بگەڕێنێتەوە و پارەی هاونیشتمانییانیش بگەڕێنێتەوە."
شاناز حەسەن پێنج لە زیندانییانی بادینان کە ماوەیەکە مانیان گرتووە وەسیەتنامەی خۆیان رادەستی بنەماڵەکانیان کردووە و رایانگەیاندووە، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، تا مردن بەردەوام دەبن لە مانگرتن. لەوبارەوە ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان بەهاوڵاتی وت:" ئەو پێنج زیندانییەی شێلادزێ کە لە زیندانی ئاسایشی هەولێر چەندین رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و داوای یەکلاکردنەوەی چارەنووسیان دەکەن، دۆخی تەندروستیان خراپە و وەسیەتنامەی خۆشیان بە کەسوکاریان داوە و رایانگەیاندووە، چاوەڕێی مردنن". روونیشیکردەوە:" سەرباری ئەوەی پێشتر ھەموو لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردوە کە دوور لە ھەموو بنەما یاسایی و دیمۆکراسی و ئەخلاقییەکان ماوەی ساڵێک و چوار مانگە ئەو پێنج چالاکوانەی شێلادزێ لەگەڵ چەندین زیندانی دیکەی بادینان لە ئاسایشی گشتیی ھەولێر زیندانی‌کراون. راشیگەیاندوە، ئەم دۆسیەیە لەسەر ماف و ڕای جیاوزە کە پرسێکی گشتیە و چەندین پێشڵکاری بەرامبەریان کراون: یەکەم: زیندانیەکان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجەدراون. دووەم: رێگەیان پێ نادەن پارێزەری خۆیان ببینن کە بەپێ (اصول محاكمات جزائية) بکۆژێکیش مافی پارێزەری ھەیە، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا دۆسیەکەی بچێتە دادگا. سێیەم: لەکاتی لێکولینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوون کە نەیانزانیوە چی نوسراوە. ئەو زیندانییە مانگرتووانە داوادەکەن: یەکەم: بە زووترین کات رێگە بدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگایی‌کردنیان دیاری بکرێت کە بەپێ یاسا کارپێکراوەکان را‌گرتن و دادگایینەکردنیان نایاسایی یە. دووه‌م: ڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەسەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و رێکخروە جیھانیەکان کار بۆ دیمۆکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسیە بۆ سەر ئازادی ڕادەربرین. لە کۆتاییشدا وتیشی: "زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێت تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین، چونکە ئەوان بێ تاوانن و ئەگەر یاسا سەروەربێت دەستبەجێ ئازادەکرێن".
هاوڵاتی وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌کەیان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم ئاشكراده‌كات و دەڵێت، "بە شاندی هەرێم یان وتووە، كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى نوێ له هه‌ولێر دروستبكرێت كه سه‌رجه‌م فایلى نه‌وتى هه‌رێم بگرێته ده‌ست". وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم رایگه‌یاندووە، "به شاندى هه‌رێممان وت، كه پێویسته پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا بكرێت و كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى نوێ له هه‌ولێر دروستبكرێت كه سه‌رجه‌م فایلى نه‌وتى هه‌رێم بگرێته ده‌ست". ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت هەموو ئەو لایەنانەی كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم گرێبەستی لەگەڵدا كردوون، حەواڵەی لای كۆمپانیایەكی نەوتیی بكرێن كە بۆ ئەم مەبەستە و بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دروستدەكرێت و بارەگای كۆمپانیاكە لە هەولێر دەبێت و لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە خاوەندارێتی كۆمپانیاكە دەكرێت و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاكییە نەوتییەكانی پێدەسپێردرێت، دەسەڵات و پێوەرەكانی كاركردنی كۆمپانیاكە لەلایەن كۆمپانیای نیشتمانی نەوت‌و وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە ئامادە دەكرێت". وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە ئەوەشی وتووە، "حساب بانكییەك لە یەكێك لە بانكە جیهانییەكان دروست دەكرێت و سەرجەم داهاتەكانی فرۆشتن و هەناردەی نەوت خاوی هەرێم دەخرێتە ئەو بانكەوە، وەزارەتی دارایی خاوەندارێتی حساب بانكییەكە دەكات و داهاتەكانی نەوتی هەرێم بەكاردەهێنرێت بۆ زامنكردنی بودجەی هەرێم لە حاڵێكدا ئەگەر ناردنی پارەكە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دواكەوت". وەزیری نەوتی عێراق ستایشی تێگەیشتنی ئەندامانی وەفدی هەرێمی كرد بۆ ئەو بابەتانەی كە لە كۆبونەوەكەدا باسكراون، وتی، "وەفدی هەرێم جارێكی تر دەگەڕێنەوە بەمەبەستی دەستپێكردنی گەڕێكی تری گفتوگۆ".
هاوڵاتی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کۆمپانیای کار کۆمپانیایەکی گەندەڵکراوە و لەلایەن چەند کەسایەتییەکی سیاسییەوە پشتیوانیی دەکرێت بۆئەوەی لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەست بەسەر داهاتەکانی دەوڵەت و پڕۆژەکانی بواری وەبەرهێناندا بگرێت. محەمەد بەلداوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆمپانیای کار کۆمپانیایەکی گەندەڵکراوە و لەلایەن چەند کەسایەتییەکی سیاسییەوە پشتیوانیی دەکرێت بۆئەوەی لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەست بەسەر داهاتەکانی دەوڵەت و پڕۆژەکانی بواری وەبەرهێناندا بگرێت. جەختیشی کردۆتەوە لە کۆمپانیای کار شارەزاییەکی زۆری لەبواری گەندەڵییکردندا هەیە و بەشێکە لە سیستەمی گەندەڵیی لە سەرجەم ئەو پڕۆژانەی بەدەستیهێناون. ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکردووە کە جوڵەیەک هەیە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوینەرانەوە بۆئەوەی واژۆی پێویست بۆ راگرتنی کارکردنی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی کۆبکرێتەوە، دڵنیاییشیداوە لەوەی کە هەموو پەڕلەمانتاران دژ بەو کۆمپانیایە هان دەدەن کە دەستی بەسەر چەندین پڕۆژەی نەوتیی و وزە و کارەبادا گرتووە.
هاوڵاتی عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "با دەرچووانی بەشی ژینگە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان سیڤی پێشکەشی فەرمانگەی ژینگەی شارەکەیان بکەن". سەرۆکی دەستەی ژینگە وتی: "دەرچووەکە دوای هەڵسەنگاندنی سیڤییەکە بانگ دەکرێت و چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت؛ هەڵبەت ئەوانەی دەرچووی بەشی ژینگەن، زۆربەیان ئەگەر هەلی کاریان دەستکەوتبێت داوای دامەزراندن ناکەن". عەبدولڕەحمان سدیق ئاماژە بەوە دەدات کە دەستەکەیان رەزامەندی لەسەر ژمارەیەکی زۆری پڕۆژە داوە و دەرچووانی بەشی ژینگە بەراورد بەو پڕۆژانە ژمارەیان یەکجار کەمە و دەڵێ: "لە ساڵی 2011 تا ئەمڕۆ 807 کەس لە هەرێمی کوردستان بەشی ژینگەیان تەواو کردووە، لەکاتێکدا ئەو پڕۆژانەی ئێمە رەزامەندیمان لەسەرداون، زۆر زیاترن لەو ژمارەیە". سەرۆکی دەستەی ژینگە گوتی، ئەوان سەردانی زۆربەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و ئەو زانکۆیانەی بەشی ژینگەیان داخستووە، داوایان لێکردوون "بەشەکە بکەنەوە لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان پێویستی بە دەرچووانی ئەو بەشەیە". عەبدولڕەحمان سدیق رایگەیاند: "ئەوانەی ئارەزوومەندن بۆ دەستکەوتنی هەلی کار لە فەرمانگەکانی ژینگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بە دڵنیاییەوە کاریان دەستیان دەکەوێت".
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند:" لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ دەکەن بۆ رێککەوتن لەبارەى میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسییەی پیشەسازیى نەوت لە هەرێمى کوردستان لە پێناو "هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نيشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت". وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 11-4-2022 راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانى ئەو وەزارەتە و وەفدێكی باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنى جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان دوای بڕیارى دادگاى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دۆسێیەى نەوتى هەرێمى کوردستان. وەزارەتى نەوتی عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ دەکەن بۆ رێککەوتن لەبارەى میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسییەی پیشەسازیى نەوت لە هەرێمى کوردستان لە پێناو "هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نيشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت". لە 15ى شوباتى 2022، دادگەی باڵاى فیدراڵیی عێراق یاسای نەوت و گازى ساڵى 2007ى هەرێمى کوردستانى بە نادەستووری لەقەڵەمدا و داوای‌کرد بەرهەمەکانى نەوتى رادەستى بەغدا بکرێت. ئەو بڕیارە لەلایەن سەرۆکایەتییەکانی هەرێمى کوردستانەوە رەتکرایەوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە هەموو رێوشوێنێکى یاسایی و دەستووری دەگرنەبەر بۆ پاراستنى سەرجەم گرێبەستەکانى نەوت و گازى سرووشتى.
هاوڵاتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:"ێمە ئامادەین هەرکاتێک بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت بەرنامەی کاری دانیشتن بریتی بێت لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ سەرجەم ئەو پێشنیازە یاسایانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشکێشکراون، بە تایبەتی پێشنیازە یاساکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی رێڕەوی پەیڕەوی و یاسایی پەرلەمانی وەربگرێت". جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیکرد لە سپێنسه‌ر فیلدس، سه‌رۆكی به‌شی سیاسی له كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان. هێمن هەورامی رایگەیاند:" له دیدارێكدا دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان باسكران. هێمن هەورامی، لەبارەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانەوە دەڵێت: "جەختمان لەوە کردەوە کە ئێمە ئامادەین هەرکاتێک بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت بەرنامەی کاری دانیشتن بریتی بێت لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ سەرجەم ئەو پێشنیازە یاسایانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشکێشکراون، بە تایبەتی پێشنیازە یاساکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی رێڕەوی پەیڕەوی و یاسایی پەرلەمانی وەربگرێت، هەروەها کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پڕکردنەوەی جێگەی دوو کۆمیسیار، سەرجەم ئەوبابەت و یاداشت و راپۆرتانەی پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی". جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکردووە، جەختمان لەوەکردەوە کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان پارێزراو بن و خواستی پێکهاتەکان لە فراکسیۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی، ئایینی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەستەبژێری پێکهاتەکان و جەماوەرەکەیان لەسەر شێوە و جۆر و کورسیەکانیان لە لایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت و هیچ حیزب و لایەن و فراکسیۆنێکی دیکە شێوەیەکی دیاریکراو لە دەرەوەی خواستی پێکهاتەکان بەسەردا نەسپێنێت و داوامان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاو‌دێر و هاوکاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بن. پێنج لایەن داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەکەن و گرفتە سەرەکییەکەش هەر ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری دەڵێن، دەبێت یەک بازنەی هەڵبژاردن بکرێتە فرەبازنە و دەستکاریی پێکهاتەی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیش بکرێت. لە وەڵامی رێکنەکەوتنی پارتی و ئەو لایەنانە، بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی سەرۆکی فراکسیۆنەکان، نابێت پارتی باسی زۆرینە و کەمینە بکات، چونکە هەڵبژاردن پرسێکە، رەهەندی نیشتمانیی هەیە. لە کاتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومی سەرۆکایەتی 1ی تشرینی یەکەمی 2022ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکردووە، بەڵام ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان و کارانەکردنەوەی کۆمیسیۆن وایانکردووە، ئەگەر رێکیشبکەون، کۆمیسیۆن بەهۆی پێویستیی بە لانیکەم شەش مانگ دەرفەت، نەتوانێت لە کاتی دیاریکراودا هەڵبژاردن بەڕێوەببات.
هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند:"ئەگەر وڵاتەکەی ئەندامی ناتۆ بووایە، ئەم جەنگە هەرگیز رووینەدەدا؛ ئەوەش بەوتەی خۆی لەبەر ئەوەی لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانی دەستیان دەدایە دەستی یەکدی و پشتی یەکدییان دەگرت". ئاشكراشی كردووە وڵاتەکەی پابەندە بە بەرقەرارکردنی ئاشتی و وەستاندنی جەنگەوە. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە هەڤپەیڤینێکدا دەڵێت، سەرەڕای هەموو ئەو شەڕ و پێکدادانەی لە شەش هەفتەی رابردوودا روویداوە، حکومەتی وڵاتەکەی هێشتا ئامادەیە بۆ ئەوەی پێشوازی لە ئاشتی بکات. سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی بۆ وەستاندنی شەڕ نیشاندا و گوتی: "هەموو جەنگێک دەبێت بە ئاشتی کۆتایی بێت یان ئەوەتا ملیۆنان قوربانی لێدەکەوێتەوە.... راستە، دەبێت بجەنگین، بەڵام بۆ ژیان دەجەنگین. نا‌توانیت بۆ خۆڵ شەڕ بکەیت ئەگەر هیچ شتێکت نەبێت و هیچ خەڵکێکیشت نەبێت. بۆیە گرنگە ئەم جەنگە بوەستێنین" زیلینسکی وتیشی: "لە ڕووی هەست و سۆزەوە شتێکی قورسە. لە رووی ویستیشەوە شتێکی قورسە. کەس نایەوێت دانوستاندن لەگەڵ کەسێک یان خەڵکانێک بکات کە نەتەوەکەی ئازار دەدات. لە هەموو ئەمە تێدەگەین. من وەک پیاوێک، وەکو باوکێک زۆر بەباشی لەمە تێدەگەم. نابێت بدۆڕێین. ئەمە هەر هیوایەک نییە، ئەگەر دەرفەتێکی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە هەبێت؛ نامانەوێت لەدەستی بدەین". زیلینسکی لە بەشێکی هەڤپەیڤینەکەدا، ئاماژەی بە بڕی پێدانی چەک لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە کرد و وتی، ئەو چەک و تەقەمەنییەی کە پێیان دەدرێت بەس نییە بۆ ئەوەی ئاراستەی جەنگ بگۆڕن؛ رەخنەشی لەو وڵاتانە گرت کە بە وتەی خۆی لە کاتێکی زوودا ئەو چەک و تەقەمەنییەی وڵاتەکەی پێویستی پێ بووە، پێی نەدراوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، سلۆڤاکیای دراوسێی، کە ئەندامێکی یەکێتیی ئەوروپایە، سیستمی ئێس 300ـی بەرگریی دایە ئۆکراینا، ئەوەش لەدوای داواییەکی زیلینسکی هات کە داوای‌کرد ئاسمانی وڵاتەکەی لە بەردەم فڕۆکە و مووشەکی روسیاوە دابخەن. هەر لە چەند رۆژی رابردوودا سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ پیشاندانی پاڵپشتیی وڵاتەکانیان، لەنێویدا بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئورسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی کیێڤیان کرد. زیلینسکی لەبارەی پاڵپشتی وڵاتان، وتی: "من لە ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتان پاڵپشتیی تەواو بەدیدەکەم. دەبینم و ئەمەش راستەقینەیە. ژمارەیەک وڵاتانی ئەوروپیش هەڵوێستی خۆیانیان گۆڕی، بەڵام باجی ئەم گۆڕانە دەبینیت". زیلینسکی لەبارەی ماریوپۆلەوە وتی، ئێستا بووەتە ناوەندی جەنگ و دەڵێت، ئەگەر ئەوێ لاواز بێت ئۆکرانیا هەمووی لاواز دەبێت. زیلینسکی دەڵێت ئەگەر وڵاتەکەی ئەندامی ناتۆ بووایە، ئەم جەنگە هەرگیز رووینەدەدا؛ ئەوەش بەوتەی خۆی لەبەر ئەوەی لەگەڵ وڵاتە دراوسێکانی دەستیان دەدایە دەستی یەکدی و پشتی یەکدییان دەگرت.
هاوڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردوەتەوە، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 299 ملیۆن و 977هەزار و 500 دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێک شوێنی تێكچو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وتی: "رەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی 299 ملیۆن و 977 هەزار و 500 دینار لەسەر پلانی ساڵی 2022، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی نێو شاری سلێمانی". رونیشیکردوەتەوە، ئەم گوژمەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكانەی ناو شاری سلێمانی دەبێت و هەروەها ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروست دەكات. سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی حەوت بەڕێوەبەرایەتی هەیە: بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی رۆژهەڵات، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی رۆژئاوا، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تاسڵوجە، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی بەکرەجۆ، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان و بەڕێوەبەرایەتیی پارکی هەواری شار.