هاوڵاتی عەلی بەنداوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو، ٨٥٠ هەزار هەلی دامەزراندن لەخۆدەگرێت وتیشی ئەو ٨٥٠ هەزار هەلی دامەزراندنە، ٢٠٠ هەزاریان بۆ وەزارەتی پەروەردە دەبێت و ٢٠٠ هەزاریشیان بۆ وەزارەتی کارەبا دەبێت. ژمارەکەی دیکەش بەسەر وەزارەتەکاندا دابەش دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای دامەزراندن کە بەم دواییە دەرچووە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە زیاتر لە دوو ساڵ خزمەتیان کردووە، هەروەها نایەکسانیەکی رێژەیی هەیە لە دابەشکردنی هەلی دامەزراندن بۆ گەنجان لە پارێزگاکانی عێراق هەوڵدەدرێت ئەوەش چارەسەر بکرێت.
هاوڵاتی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پوتن و سەرۆکی ئێران جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان دەکەنەوە بە پێی هەواڵێکی رۆیتەرز کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران قسەی کردووە و هەردوو سەرکردە جەختیان لەسەر قووڵکردنەوەی هاوکارییە سیاسی، بازرگانی و ئابوورییەکان کردووەتەوە بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی کریملن کۆمەڵێک بابەت لە کارنامەی دووقۆڵیدا تاوتوێ کران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر زیاتر گرینگی‌دان بە هاوکارییەکان لە بوارەکانی سیاسی، بازرگانی و ئابووری، لەوانەش کەرتی گواستنەوە و لۆجستی. ئەمەشلە کاتێکدایە ئێران تا ئێستا نکۆڵی لە پێدانی چەک بە ڕوسیا دەکات ودەڵێت پێش دەستپێکردنی جەنگ ژمارەیەکی کەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا ناردووە. بەڵام مانگی ڕابردوو دوو بەرپرسی باڵای ئێران و دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ئێران بەڵێنی داوە کە مووشەکی زەمینی بۆ ڕووسیا دابین بکات.
هاوڵاتی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق لێكۆڵینه‌وه له به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ده‌كات وگومان ده‌كرێت گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێدا کرابێت حه‌مید شه‌بلاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دادگا پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ده‌كات و گومان ده‌كرێت گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێدا ئه‌نجام درابێت. گوتیشی: "لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له دژی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ستی به‌جوڵه كردووه، لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌ستی دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌كات، كه ماوه‌ی 18 ساڵه به‌رده‌وامه". شه‌بلاوی جه‌ختیشده‌كاته‌وه، گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی تایبه‌ت به پسوله‌ی خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراك كه‌موكوڕی زۆری تێدایه و سوودی ئه‌وتۆی بۆ هاووڵاتیان نه‌بووه.
هاوڵاتی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پۆلیسانەی لەلایەن بنەماڵەی سەهەندەوە سكاڵایان لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن لیژنەی لیکۆڵینەوەی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون و وتەیان لێوەردەگیرێت. ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوت ئەحمەدوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بسەلمێنرێت هەرکەسێک لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی سەهەند کەمتەرخەمی کردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. وتیشی ئەو پۆلیسانەی لەلایەن بنەماڵەی سەهەندەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن لیژنەی پۆلیسەوە دەست بەسەرکراون و وتەیان لێوەردەگیرێت. سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی سەهەندی ئاشکرا کرد و وتی، لەمانگی ١٠ی ئەمساڵدا کەسێک سکاڵای تۆمارکردووە کە دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە، دوایی دەرکەوتووە سەهەند و هاوڕێکەی بوون لەسەر ئەو سکاڵایە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە. هەروەها، لە بارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی سەرهەندەوە، سەرکەوت ئەحمەد باسی لەوەکرد، ئەوانیش وەک پۆلیس پرسیاریان هەیە ئایا سەهەند بەهۆکاری لێدان گیانیلەدەستداوە یان هۆکاری دیکە هەیە، هەربۆیە تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە تا توێکاری بۆکرێت و هۆکاری مردنەکەی دەستنیشان بکرێت. ئەمەشلەکاتێکدایە ئەمرۆ، کەسوکار و بنەماڵەی سەرهەند رایانگەیاند، کوڕەکەیان لەدوای ئەوەی گیراوە بە پێنج پۆلیس لێیانداوە و تەعزیبیان داوە و دواتریش لە ژوری زیندان خنکاندویانە.
هاوڵاتی هه‌فته‌ی ئاینده ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا كۆتایی دێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ڕایگه‌یاند: هێشتا سازان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه نه‌كراوه ئاژانسی تاسی ڕووسی له‌سه‌ر زاری (سێرجی ڤێرشینین) جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه بڵاوی كرده‌وه: هێشتا سازان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه نه‌كراوه. هۆكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی گەڕاندەوە بۆ، جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به چیمه‌نتۆ و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی ڕوسیا سێرجی ڤێرشنین ڕایگەیاندووە، باره‌كانی دانه‌وێڵه و چیمه‌نتۆی ڕووسیا به‌هۆی سزاكانه‌وه ناگه‌نه بازاڕه‌كانی جیهان و نزیكه‌ی 280 هه‌زار ته‌ن چیمه‌نتۆی ئه‌و وڵاته له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. ئه‌و وتیشی: مۆسكۆ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی چیمه‌نتۆ و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی به‌بێ به‌ربه‌ست بگاته بازاڕی جیهانی. ئەمەش لە کاتێکدایە هه‌فته‌ی ئاینده ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا كۆتایی دێت و هه‌ریه‌كه له ئۆكرانیا، توركیا، ئه‌ڵمانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن كه بڕیاره 19ـی ئه‌م مانگه كۆتایی بێت.
هاوڵاتی خاڵی سەهەند ئەحمەدی تەمەن ١٧ ساڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کوڕکەمان لێیدراوە لە لایەن پێنج پۆلیسەوە بە قۆناغە دەمانچەو پاشان خنکێندراوە" ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خاڵی ئەو منداڵە ١٧ ساڵەی ئێوارەی دوێنێ لەلایەن پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیر کرا ولە بارودۆخێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا ڕایگەیاند: " بە پێی گوتەکانی پۆلیس ئەم کوڕەمان ڕایکردووە لەدەستیان پاشان بە پێنج پۆلیس دوای کەوتون و دوای گرتنی بە قۆناغە دەمانچە لێیان داوەو تەعزیبدراوە،ولەناو مەرکەزی پۆلیس منداڵەکەیان خنکاندووە" هەروەها سەبارەت بە کامێرای چاودێری لە ناو مەرکەزەکە بە پێی گوتەی خاڵی مێرمنداڵەکە "بەڕێوبەری مەرکەزەکە گتوێتی کامێراکانی چاودێری ئیشناکەن ". وتیشی" داوامان لێدەکرێت چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکی بین بەڵام لە دوێنێوە دەنوسرێت و دەسڕدرێتەوە" خاڵی سەهەند باسی لەوەشکرد کە شایەتحاڵیان هەیە لە منداڵەکەی دراوەو بە پیی خۆی چۆتە ناو مەرکەزەکەوەو لەوێ گیانی لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، جێگەی ئەشکەنجە بە تەرمی کوڕەکەوە دیاربووە کە چەندین سوێنی جەستەی بە قۆناغە دەمانچە شین بووەتەوە. سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو پێنج پۆلیسەی منداڵەکەیان دەستگیرکردووە ڕایگەیاند "هیچ کامیان دەستگیر نەکراون "
هاوڵاتی ئەو پیاوە ئێرانییەی کە بۆ ماوەی 18 ساڵ لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس گیری خواردبوو و ژیاننامەکەی بووە ئیلهامی کورتەفیلمێکی هۆڵیوود، گیانی لەدەستدا. ئێوارەی رۆژی شەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2022، بەرپرسانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، کە مێهران کەریمی ناسری بە "جەڵتەی دڵ" لە تێرمیناڵی 2 ئێف لە فڕۆکەخانەی شارلی دی گۆلی باکووری رۆژهەڵاتی پاریس گیانی لەدەستداوە. مێهران کەریمی ناسری دوای ژیان کردنی بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لە فڕۆکەخانەی چارلز دیگۆل ی فەڕەنسا لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوای کرد،ئەو پیاوە لە مانگی تشرینی دووەمی 1988 دوای ئەوەی لە ئێرانەوە بە فڕۆکە چووەتە لەندەن، بەرلین و دواتر ئەمستردام، دواجار لە فڕۆکەخانەکەی پاریس گیرساوەتەوە بەپێی یاسای ئەو کاتە ی فەڕەنسا لەوێ جێگیر دەبێت بە شێوەیەک نە دەیتوانی بچێتە خاکی فەڕەنساوە نە دەشی توانی فەڕەنسا جێبهێڵێت. دواتر لە ساڵی 1988ـەوە تاوەکو ساڵی 2006 لەو فڕۆکەخانەیە ماوەتەوە. مانەوەی ناسری لەو فڕۆکەخانەیە لە ٢٠٠٦ کۆتای هات دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە دەگوێزرێتەوە نەخۆشخانەو لە ساڵی ٢٠٠٧ نەخۆشخانەکە جێدێڵێت ولە لایەن خاچی سوری فەڕەنسییەوە دەگوێزرێتەوە ناوەندێکی خێرخوازی ولە یەکێک لە پەناگەکانی پاریس دەست بە ژیان دەکاتەوە . میهران کەریمی چەندین فلیم لەسەر ژیانی بەرهەمهێنراوە و چەندین کتێبیشی لەسەر نوسراوە دیارترینیان فیلمی "زە تێرمیناڵ" کە بە واتای "تێرمیناڵەکە" دێت و هەریەکە لە تۆم هانکس و کاترین زێتا جۆنز رۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکەدا بینی.
هاولاتی وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شێرپەنجەی سییەکان و مەمک و بۆرییەکانی ھەوا بەربڵاوترینییانە. خزەیر رواق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بە پێی دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ٣١ ھەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و شێرپەنجەی مەمک لەنێو ژنان و بۆرییەکانی ھەوا لە نێو پیاواندا باوترین جۆری نەخۆشییەکەیە. رونیشیکردەوە، راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ ئامادەکراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە بگاتە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس . ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە راشیگەیاند، وەزارەتی تەندروستی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی دەرمان و چارەسەری بێبەرامبەر بۆ توشبووانی شێرپەنجە، بەتایبەت ھەندێک دەرمانی تایبەت بە بەرگری کە لە نەخۆشخانەکاندا کەمبووەتەوە.
هاوڵاتی لە یەکەم راگەیێندراوی فەرمیدا لە دوای کۆنگرەی حیزبەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەیانەوێ لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە و جەختیش لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەموو لایەنەکان دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن. ئەمڕۆ شەممە، 12-11-2022، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە هەڵبژێردران کە 17 کەس بوون. دواتر لەبارەی وردەکاریی کارەکانی کۆنگرە، پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە. ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەمانەن: - فازڵ میرانی - فوئاد حوسێن - هۆشیار زێباری - ئازاد بەرواری - مەحموود محەممەد - رێبوار یەڵدا - کەمال کەرکووکی - زەعیم عەلی - سیداد بارزانی - ھێمن ھەورامی - پشتیوان سادق - ھیوا ئەحمەد مستەفا - سەربەست لەزگین - زاگرۆس فەتاح - نەوزاد هادی - ئامینە زکری - عەلی حوسێن بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کە لەبارەی ئەنجامی کۆنگرەی 14ـی حیزبەکە بڵاویکردووەتەوە، پارتی دەڵێت، "له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، كۆنگره جه‌ختی له یه‌كڕیزی و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه و به پێویستی زانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن." لەبارەی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقیش، "كۆنگره جه‌ختی كردەوە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسی و دامه‌زراندنی حكومه‌ت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه." دەقی راگەیێندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان: له رۆژانى 3، 4، 5 و 6ی نۆڤێمبه‌رى 2022، پارتيمان كۆنگره‌ى 14ى خۆى له ژێر دروشمى (ئازادى، ديموكراسى، دادپه‌روه‌رى) له شارى دهۆك به به‌شدارى 1061 ئه‌ندام گرێدا. كۆنگره، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد و دواى چه‌ند ئايه‌تێك له قورئانى پيرۆز، سروودى نيشتيمانیى عێراق و سروودى ئه‌ى ره‌قيب پێشكه‌ش كران. له ده‌ستپێكدا سه‌رۆك بارزانى وتارێكى پێشكه‌شكرد، تییدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه به‌هۆى شه‌رى داعش و پاراستنى يه‌كێتى خاكى كوردستان و په‌تاى كۆڕۆناوه، كۆنگره دواكه‌وتووه. هه‌روه‌ها به گشتى باسى له بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جيهان كرد، به تايبه‌تى له وتاره‌كه‌يدا تيشكى خسته سه‌ر دوو خاڵ كه جێگه‌ى شانازيى به‌ڕێزيانن له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانی هه‌بووه، يه‌كه‌ميان؛ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ پشتيوانیى كۆبانێ بووه، دووه‌ميان؛ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه. له به‌شێكى ديكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سوپاسى خۆڕاگریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی كرد له به‌رگريكردنى قاره‌مانانه‌يان له شه‌ڕى دژى داعش و پاراستنى خاكى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگریی و پشتیوانیی پێشمه‌رگه و داموده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌و شه‌ڕه‌دا. پاشان فیلمێكى ديكۆمێنتارى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى سه‌ركردايه‌تى كه له‌ماوه‌ى نێوان كۆنگره‌ی سێزده و ئه‌م كۆنگره‌يه‌دا كۆچى دواييان كردووه نيشاندرا، دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگره هه‌ڵبژێردرا. هه‌ر له دانيشتنى يه‌كه‌مدا؛ كۆنگره به كۆى ده‌نگ رێزدار سه‌رۆك بارزانيان به سه‌رۆكى پارتى دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژارده‌وه، هه‌روه‌ها كۆنگره متمانه‌ی به‌خشی به جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆك. دواتر راپۆرتى سياسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى خوێندرايه‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى به روونی خراوه‌ته روو كه وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه سه‌رۆك ئاماژه‌ی پێداون، ریفراندۆم و خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وته‌كانی، هۆكاربوون بۆ دواكه‌وتنی كۆنگره. له‌و راپۆرته‌دا، په‌يوه‌ست به پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان، ئه‌وه‌خراوه‌ته روو كه ئێمه له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانیانین له هه‌مان كاتدا، داوا له هێزه سياسييه‌كانى هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ى كوردستان كراوه سه‌رده‌ميانه خه‌باته مه‌ده‌نييه‌كانيان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، داواش له هه‌ر سێ وڵاتى دراوسێ كراوه كه سنوورى جوگرافى، قووڵاى مێژويى، تێگه‌يشتنى ديبلۆماسی، به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى و كولتورى و كۆمه‌ڵايه‌تيمان پێكه‌وه هه‌يه، به كرده‌يى بير له چاره‌سه‌رى سياسیى پرسى كورد بكه‌نه‌وه، چاره‌سه‌رێك كه ببێ به مايه‌ى ئاشتى و سه‌قامگيرى و بوژانه‌وه‌ى ناوچه‌كه به گشتى. له‌سه‌ر ئاستى عێراقيشدا هاتووه كه پارتيمان له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ كار ده‌كات له‌سه‌ر ياسادانان و كاراكردن و جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك ياساى گرنگ و بنچينه‌يى بۆ پاڵپشتى سيسته‌مى فيدراڵى و ديموكراسى له عێراقدا، وه‌ك له ده‌ستوورى عێراقی فيدراڵدا هاتووه. دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگره؛ ده‌رگاى پێكهێنانى ليژنه‌كانى بۆ ئه‌ندامانى كۆنگره كرده‌وه و له ئاكامدا چوار لیژنه له لايه‌ن كۆنگره‌وه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا، كه بريتی بوو له (ليژنه‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆ، ليژنه‌ى پرۆگرام، ليژنه‌ى راپۆرتى سياسى، ليژنه‌ى سكاڵا و پێشنياز). له دانيشتنى دووه‌مى هه‌مان رۆژدا ليژنه‌كان گفتوگۆى چڕ و ورديان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانيان كرد و به تێبينى و سه‌رنجه‌كانى ئه‌ندامانى كۆنگره ده‌وڵه‌مه‌ند كرا و، له دانيشتنى يه‌كه‌مى رۆژى دووه‌مى كۆنگره‌دا، راپۆرته‌كان دواى خوێندنه‌وه، خرانه ده‌نگدانه‌وه و له لايه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ند كران. هاووڵاتیانی به‌ڕێز هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر... كۆنگره به‌پێويستى زانى له‌م قۆناخه‌دا، پێداچوونه‌وه‌يه‌كى ورد به په‌يڕه‌وى ناوخۆدا بكات، له رووى هه‌يكه‌ليه‌ت و رێكخستن و په‌يوه‌ندیى نێوان ئۆرگانه‌كاندا، به‌شێوه‌يه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ واقعيى ئه‌مڕۆى كارى حزبايه‌تيدا. له لايه‌كى ديكه‌وه له په‌يڕه‌وى ناوخۆدا ناوى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى گۆڕدرا بۆ كۆميته‌ى ناوه‌ندى، هه‌روه‌ها گۆڕانكارى له به‌شێك له هه‌يكه‌ليه‌تى حزبدا ئه‌نجامدرا و ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگا گۆڕدرا بۆ (مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگا)، هه‌روا بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نى باڵاى تێكۆشه‌ران درا. يه‌كێكى ديكه له گۆڕانكارييه‌كانى په‌يڕه‌و بريتييه له به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شداریى ئافره‌ت له كۆميته‌ى ناوه‌ندى به‌جۆرێك له 15% كه‌متر نه‌بێت. له رۆژی دووه‌مدا، سه‌رۆك بارزانی پێشنیاری 10 هه‌ڤاڵی خسته به‌رده‌م كۆنگره كه، هه‌ر ده هه‌ڤاڵ به ده‌نگی راسته‌وخۆی ئاشكرا بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران. پاشان، كۆنگره ده‌رگای خۆكانديدكردنى بۆ كۆميته‌ى ناوه‌ندى كرده‌وه كه (129) هه‌ڤاڵ خۆيان كانديد كرد بۆ 41 ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و (9) يه‌ده‌ك. له رۆژانى سێيه‌م و چواره‌میشدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و لێكجیاكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد كه له لايه‌ن كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنی عێراق و (7) دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. جێگاى باسه كۆنگره كۆمه‌ڵێك له پڕه‌نسيب و ستراتيژيه‌تى پارتى له چه‌ندين بوارى جياجيادا په‌سه‌ند كرد كه گرينگترينيان بريتييه له كاركردن له پێناو به‌هێزكردنى سيسته‌مى په‌رله‌مانى و به ديموكراتیزه‌كردنی سیستمی حوكمڕانی به پشتبه‌ستن به پره‌نسيبه‌كانى: گه‌ل سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته؛ لێك جيايى و هاوسه‌نگى ده‌سه‌ڵاته‌كان؛ سه‌ربه‌خۆيى و كارايى دامه‌زراوه‌كان؛ سه‌روه‌رى ياسا و پاراستنى ماف و ئازادييه‌كان و مافی ئافره‌ت؛ هه‌روه‌ها رێزگرتنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه بنه‌ڕه‌تييه‌كان و رێزگرتن له پڕه‌نسيبى شه‌فافيه‌ت و لێپرسينه‌وه و سزا و پاداشت له حوكمڕانى هه‌رێم و عێراقدا. له به‌شێكى ديكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێويسته چه‌سپاندنى مۆدێلى حوكمڕانى باش و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى باش‌ترين خزمه‌تگوزاریى گشتى پێشكه‌شى گه‌لى هه‌رێمى كوردستان بكات. له‌سه‌ر ئاستى مرۆيى و كۆمه‌ڵايه‌تيدا، پارتيمان كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانى كوولتوریى، كه به جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌قينه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى بێت و فره‌كولتوورى و فره‌ئايينى و يه‌كترقبووڵكردن و رێزگرتن له جياوازييه‌كانمان تێيدا به‌رجه‌سته بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستى هزرى و هۆشيارى و نيشتمانى كوردستانيان بێت. له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، كۆنگره جه‌ختی له یه‌كڕیزی و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه و به پێویستی زانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش كۆنگره جه‌ختی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسی و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه. هاووڵاتيانى به‌ڕێز هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر.. پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتنى خواست و به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لى كوردستان ده‌زانێت، به‌و پێيه‌ى پارتى هه‌ميشه و له‌مه‌ودواش ئامرازێكى خه‌بات و تێكۆشانى جه‌ماوه‌ريى گه‌له‌كه‌مانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستان، بۆيه پارتيمان پيرۆزبايى له خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر ده‌كات و به‌ڵێن دووپاتده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌ل و به‌ده‌ستهێنه‌رى ماف و پاراستنى ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورى و نيشتمانی و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى بێت كه درێژه‌ده‌ری رێبازی بارزانیی نه‌مره. كۆنگره به تێكڕای ده‌نگ ته‌خویلی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ دیاریكردنی هه‌ڤاڵێك له كوردانی ئێزدی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان. سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چوار‌ده‌هه‌مينى پارتى ديموكراتى كوردستان پيرۆز بێت. دروود بۆ گيانى پاكى سه‌رجه‌م شه‌هيدانى كورد و كوردستان و سه‌روه‌ريان بارزانى نه‌مر و كاكه ئيدريسى هه‌ميشه زيندوو. بژى كورد بژى كوردستان
هاوڵاتی ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاڤا هۆشداریی دا کە ناسەقامگیری لە سووریا چڕتر دەبێتەوە ئەگەر مامەڵەی سیاسی جیهان لەگەڵ دامودەزگا کوردییەکان لە سووریا کەم ببێتەوە. ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاڤا کە چاودێری بارودۆخی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا دەکات، دوای کەم بوونەوەی خواستی سوید بۆ تەعامول لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی، هۆشداری دا لە دەرئەنجامەکانی کەم بوونەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کوردەکانی سووریا. ئەم پەیمانگایە ئاماژەی دا بە ناڕەزایەتیی دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا لە بڕیاری حکوومەتی نوێی سوید بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دامودەزگا کوردییەکان لە سووریا لەوانەش پارتی یەکێتی دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هۆشداریی دا کە ئەم پرسە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاشتی لە سووریا دروست بکات. ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاڤا هۆشداری دەدات لەوەی کە خۆبواردنی سوید لە درێژەدان بە سزادانی تورکیا و پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردانی سووریا و تەسلیم بوون بە داواکارییەکانی تورکیا سەبارەت بە کورد، ڕەنگە بە مانای خۆگێل کردنی ئەم وڵاتە بێت لە پێشێل کردنی مافی سوورییەکان لە لایەن تورکیاوە. ئەم ناوەندە هۆشداری داوە لەوەی کە لەبەرچاو نەگرتنی دامەزراوە کوردییەکان لە سووریا و تۆمەتبارکردنیان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی تیرۆریستی لەلایەن تورکیاوە و ڕێگەنەدان بە بەشداری کردنیان لە دانوستانەکانی ئاشتی سووریا، دەتوانێت ڕێگری بکات لە بەدیهاتنی ئاشتی ڕاستەقینە لە سووریا. ئەم دامەزراوە توێژینەوەیی-میدیاییە کە لەلایەن توێژەران و چالاکانی میدیای ڕۆژئاواییەوە بەڕێوەدەبرێت، پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوردەکانی سووریا و پەراوێزخستنیان وەک هۆکاری پەرەسەندنی ناسەقامگیری لە سووریا ناو دەبات. چوونکە بەڕای ئەم پەیمانگایە، کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە شەڕی دژ بە داعش و تەعامول نەکردنی وڵاتانی بیانی لەگەڵ کوردەکان، دەاعش هاندەدات بۆ زیاتر کردنەوەی هێرشەکانی.
هاوڵاتی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە شەودا باریوە ئاستی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات، بەرز بوونەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکە، حاتەم حەمید لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق "INA" رایگەیاند "رێژەی باران بارینەکە بەگوێرەی شارەکان گۆڕاوە. بەهۆی چەندین کاتژمێر بارانەوە ئاستی ئاوی دیجلە و فورات، بەرز بوونەتەوە". حەمید، باسی لەوەش کرد کە ئەو ئاوەی لە شەقامەکاندا کۆبووەتەوە چووەتە ناو رووبارەکان، ئاماژەی بەوەشدا کە بەشێک لە ناوچەکانیش رووبەڕووی ئەو لافاوە بوونەتەوە کە لە ئێرانەوە هاتووە. سەرۆکی شارەوانی بەغدا، عەمار مو‌سا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە ئاو لە شەقام و کۆڵانەکانی بەغدا کۆبووەتەوە و تواناکانی شارەوانی بۆ رێگری کردن لە بارانە بەلێزمەکە وەک پێویست نەبوون.
هاوڵاتی دەیان چیرۆكی سەرنجڕاكێش لەژیانی ئەو گەنج و لاوانەی كەژیانیان لەپێناو ناڕەزایەتیی لەدەسەڵاتی ئێران لەدەستداوە هەیە كۆمار‌و مەهساو غەزالە لەو سەدان كەسەن كە ناویان چووەتە تۆماری پاڵەوانەكانی ناڕەزایەتییەكان. كۆمار دەرئۆفتادە لە (30/10/2022) لەناڕەزایەتییەكانی شاری پیرانشار لەرۆژهەڵاتی كوردستان بەتەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا. كۆمار كە لاوێكی تەمەن 16 ساڵ بوو بەهۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەكان لەمەودای سێ مەترییەوە تەقەیان لێكردبوو بڕێكی زۆر ساچمە بەر لەشی كەوت و دوای رۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. كۆمار تەنها 12 كاتژمێر پێش ئەوەی بپێكرێ لەپۆستێكدا لەئینیستاگرام بەزمانی كوردی دەنووسێت: ئێمەی خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەندێكمان لەجەنگ دەكوژرێین، هەندێكمان لەبەندیخانە، هەندێكمان لەشەقام دەمرین، هەندێكمان لەدەریا نوقم دەبین، تەنانەت كەژو چیا سەربەرزەكانیش تۆڵەی تەنیاییان لەئێمە دەكەنەوە، چونكە ئێمە كارمان مردنە. كۆمار لەپۆستێكی دیكەدا نووسیویەتی: لەهەر شتێك زۆرتر، ئازادیتان خۆش‌بووێت، پۆست و پەیامەكانی كۆماری ئاماژەیەكی روونن بۆ تێڕوانینی ئازادیخوازانەی ئەو لاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان تەنانەت باوكی لەكاتی بەخاكسپاردنەكەیدا وتی: ئەگەرچی جەرگ سوتان ئاسان نییە، بەڵام مایەی شانازییە كە كۆمار لەپێناو ئازادی و نیشتیمان گیانی لەدەستداوە. یەكێكی دیكە لەو كەسانەی كەهەر لەناڕەزایەتییەكان گیانی لەدەستدا كچێكی یاریزان و پاڵەوانی تایكواندۆ بەناوی مەهسا مەوگویی بوو كە تەمەنی 19 ساڵ بوو. ئەو كچە وەرزشكارە خاوەنی زایاتر لە 100 میدالیاو خەڵاتی وەرزشی بوو، بەڵام رۆژی (22/9/2022) تەنها شەش رۆژ دوای مەرگی ژینا ئەمینی لەناڕەزایەتییەكانی فولادشەهر لەپارێزگای ئەسفەهان بەچەكی تاپڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا. باوكی مەهسا رایگەیاند؛ كچەكەی من كەخاوەنی پشتێنی رەشی تایكواندۆو پەڵەوانێكی وەرزشی بوو بەم شێوەیە كوژرا، بۆیە نابێت لەئاست كوشتنی گەنجان و كچاندا بێدەنگ بین. رێوڕەسمی چلەی مەهسا مەوگویی یەكێك لەجەماوەریترین چلەی كوژراوانی ئێران بوو كەزیاترین خەڵكی شارەكەو دانیشتوانی شاری ئەسفەهان بەشدارییان تێدا كرد‌و لەسەر گۆڕەكەشی بەڵێندرا بەتۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەو كچە پاڵەوانە. یەكێكی دیكە لەو كەسانەی كە بەپاڵەوانی خۆپیشاندانەكان ناودەهێنرێت غەزالە چەلابی تەمەن (33) بوو كە بەكامێرای مۆبایلەكەی دوایین چركەساتەكانی ژیانی خۆی تا پێش تەقەلێكردن و كوشتنی تۆمار كردووە. بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی كە غەزالە تەنها چەند چركەساتێك پێش مەرگی تۆماری كردووە، داوا لەخۆپیشاندەران دەكات نەترسن، چونكە ئەوان پێكەوەن، ئەو لەباڵای كچێكی ئازا، هانی خۆپیشاندەران دەدات لەپێناو ئازادی و داوجار بەتەقەی راستەوخۆ هێزە ئەمنییەكانی شاری ئامۆل لەپارێزگای مازندەران لەباكوری ئێران گیانی لەدەستدا. ئەوەی مایەی سەرنجە لەژیانی ئەو كچەدا ئەوەیە دوای ئەوەی گوللـە بەر سەری دەكەوێت و هیچ هیوایەك بۆ زیندوبونی بەدی ناكرێت، لەسەر وەسیەت و راسپەردەیەك كە پێشتر بەكەسوكاری راگەیاندووە؛ ئەندامانی جەستەی ئەو كچە شاخەوان و وەرزشكارە دەبەخشرێتە هەشت نەخۆش. بەخشینی ئەندامانی جەستەی غەزالە ژیانی بۆ زۆر كەس گەڕاندەووەو رەنگە ئەوەش ناوی ئەو وەك پاڵەوانێكی ئازادی و بەخشندەیی بۆ ساڵانێكی زۆر بەزیندویی بهێڵێتەوە.
هاوڵاتی ڕێكه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه كۆبوه‌وه‌كانی به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا له‌نێوان رووسیا، ئۆكرانیا، توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌فته‌ی ئاینده كۆتایی دێت و داوای نوێكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت هه‌ریه‌كه له ئۆكرانیا، توركیا، ئه‌ڵمانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن كه بڕیاره 19ـی ئه‌م مانگه كۆتایی بێت. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه، وه‌فدێكی راوێژكارییان له جنێفی سویسرا شاندی حكومه‌تی رووسیایان بینیووه‌و تایبه‌ت به ڕێكه‌وتنی دانه‌وێڵه و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه قسه‌یان كردووه. هەروەها فلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، و أولاف شولتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا جه‌ختیان له گرینگی درێژكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی دانه‌وێڵه كرد. ٢٢ـی ته‌مووزی ساڵی رابردوو ڕێكه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه كۆبوه‌وه‌كانی به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا له‌نێوان رووسیا، ئۆكرانیا، توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌سته‌نبووڵ ئه‌نجامدراوه و 19ـی ئه‌م مانگه‌ش واده‌كه‌ی كۆتایی دێت.
هاوڵاتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە هەڵبژێردران. بەپێی زانیارییەکان، ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەمانەن: - فازڵ میرانی - فوئاد حوسێن - هۆشیار زێباری - ئازاد بەرواری - مەحموود محەممەد - رێبوار یەڵدا - کەمال کەرکووکی - زەعیم عەلی - سیداد بارزانی - ھێمن ھەورامی - پشتیوان سادق - ھیوا ئەحمەد مستەفا - سەربەست لەزگین - زاگرۆس فەتاح - نەوزاد هادی - ئامینە زیکری - عەلی حوسێن
هاوڵاتی ناوەندێکی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد هەناردەى نەوتی ئێران زیادی کردوە و سەرەڕای ئەوەش نزیکەی 100 ملیۆن بەرمیلی لە کۆگاکاندا راگرتوە و کڕیاری نییە. ناوەندنی نێودەوڵەتیی ڤۆرتسکا بۆ بازاڕی نەوت، بڵاوی کردەوە؛ مانگی رابردو هەناردەی نەوتی ئێران زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بوە لە کاتێکدا پێشتر تەنها 850 هەزار بەرمیل نەوتی لە بازاڕەکاندا بۆ ساخ بوەتەوە. ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردوە ئێران بۆ ئەوەی نەوتی زیاتر بفرۆشێت نرخی نەوتەکەی بەراورد بە بازاڕەکانی جیهان و تەنانەت نەوتی روسیا دابەزاندوە. بە پێی ئامارەکانی ناوەندنی ڤۆرتسکا، ئێران لە ئێستادا 98 ملیۆن بەرمیلی لە کۆگانی وڵاتەکەیدا هەیە کە ناتوانێت لە بازاڕەکانی جیهاندا بیفرۆشێت و ئەو نەوتەی کڕیاری نییە. پێشتر بەرپرسانی ئێران بە نێوەندگیریی قەتەر بڕیاربو لە چوارچێوەی گەڕانەوە و چالاکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران لە شەش مانگدا 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بفرۆشێت بەڵام ئەمریکا ئەو داواکارییەی رەت کردەوە.
