هاوڵاتى به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له دوو سه‌رچاوه‌ى نێو وه‌زاره‌تى دارایى و حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ست که‌وتووه، هه‌وڵ ده‌درێت رۆژى یه‌کشه‌مه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى ئایار بکرێت. سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد، پاره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج ئاماده‌یه‌و چاوه‌رێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌که‌ن. به‌بۆنه‌ى ساڵیادى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له 1ى حوزه‌یران، پێناچێت کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رۆژى چوارشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت که هه‌فتانه له‌و رۆژه‌دا کۆبونه‌وه‌کان کراون. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه بۆ هاوڵاتى که سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه دابه‌ش ده‌کرێت، وتیشى:" ده‌توانین بڵێن به‌دیارى کراوى رۆژى پێنجى حوزه‌یران، مووچه‌ى مانگى ئایار دابه‌ش ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێک دروست نه‌بێت". هاوکات باسى له‌وه‌شکرد که رۆژى پێنجشه‌ممه یان شه‌ممه لیستى مووچه به فه‌رمى بڵاوده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند" داوامان له مسته‌فا کازمى کردووه کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌ش بکه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌کانى سوپاى تورکیا له‌ناو خاکى عێراق بریار بدرێت و داگیرکراییه‌کان رابگیرێت". ئه‌حمه‌د موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى، له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که سوپاى تورکیا به‌قوڵایى 50 کیلۆمه‌تر هاتۆته ناو قوڵایى خاکى عێراقه‌وه‌و ئه‌وه‌ش پێشێلکاریى و داگیرکاری ئاشکرایه که چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازى جێگیر کردووه. موسه‌وى راشیگه‌یاند که بوونى سه‌ربازیى تورکیا له‌ناو خاکى عێراق ره‌تکراوه‌یه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگریى و فه‌رمانده ئه‌منییه‌کان گرێ بده‌ن و تێیدا میکانیزمێکى هاوبه‌ش بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داگیرکارییه‌ى تورکیا ده‌ستنیشان بکه‌ن.
هاوڵاتى روسیا چالاکییه سه‌ربازییه‌کانى له ئۆکرانیا چڕتر ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێت له پایزدا جه‌نگى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئۆکرانیا رابگه‌یه‌نێت، سه‌رۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند:" بە دڵنیاییەوە لەم جەنگەی بەسەرماندا سەپێنراوە سەردەکەوين". میدیاکانى روسیا بڵاویانکرده‌وه که به‌رپرسانى روسیا گفتوگۆى هێرشکردنه سه‌ر پایته‌ختى ئۆكرانیا( کێڤ) ده‌که‌ن و هێرشه‌کان فراوانتر ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت له پایزى ئه‌مساڵدا جه‌نگى سه‌رکه‌وتن رابگه‌یه‌نن. پێتر، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى روسیا، رایگه‌یاندووه که سوپاى وڵاته‌که‌ى له رێگه‌ى مووشه‌کى زۆر هه‌ستیاره‌وه ناوه‌نده‌کانى فه‌رمانده‌یى سوپاى ئۆکرانیایان کردووه‌ته ئامانج. لاى خۆیه‌وه، ڤۆڵۆدمیر زلێنیسکی، سه‌رۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند:" بە دڵنیاییەوە ئۆکرانیا لەم جەنگەی کە بەسەریدا سەپێنراوە سەردەکەوێت و ئەو بابەتەش لەسەر پرسەکانی کات، توانای سەربازی ئۆکرانیا، دانوستانەکان لەگەڵ ڕوسیا و هاوکارییەکانی رۆژئاوا بۆ کیێڤ یەکلایی دەکەنەوە". زیاتر له سێ مانگه هێرشه‌کانى روسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا به‌رده‌وامه و له سه‌ره‌تاى جه‌نگدا روسیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ٤٨ کاتژمێردا کیێڤى پایته‌ختى ئۆکرانیا کۆنترۆڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکاو وڵاتانى ئه‌وروپاو که‌نه‌دا توانا سه‌ربازییه‌کانى ئۆکرانیایان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى سوپاکه‌ى پوتن به‌هێز کردووه.
هاوڵاتى مایکڵ ڕۆبن، لێکۆڵه‌رى ئه‌مریکیى له دوایین ڕاپۆرتیدا نوسویه‌تى:" حکومه‌ته‌که‌ى بایدن ده‌یان فرۆکه‌ى جه‌نگى نوێ له جۆرى ئێف 16 به تورکیا ده‌فرۆشێت، فڕۆکه جه‌نگییه‌کان له بۆردومانى گوند و ناوچه کوردییه‌کانى باکوورى سووریا و عێراق به‌کارده‌هێنێت". مایکڵ ڕۆبن نوێتریین وتارى له ماڵپه‌ڕى واشنتۆن ئێکزامینه‌ر بڵاوکردووه‌ته‌وه و تێیدا ڕه‌خنه له ئیداره‌که‌ى بایدن ده‌گرێت، که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پێشنیازى پاڵپشتى نوێکردنه‌وه و فرۆشتنى که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیى به تورکیا په‌سه‌ندکرد. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئه‌و که‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ى فرۆشتوویه‌تى به تورکیا نۆژه‌ن بکاته‌وه و هاوکات ده‌یان فرۆکه‌ى جه‌نگى نوێى له جۆرى ئێف 16 به تورکیا بفرۆشێت. به‌بڕواى مایکڵ ڕۆبن، که پێشتر به‌رپرس بووه له پنتاگۆن، “ئه‌مه سیاسه‌تێکى ساده و ئاشکرایه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیادا ئارامبکاته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى هاوده‌نگیى و هاوکاریى تورکیا له پرسه‌کانى دیکه‌دا، وه‌ک فراوانکردنى ناتۆ". ڕۆبن ئه‌و هه‌نگاوه به‌لاواز وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت:" جێى به‌زه‌ییه کۆشکى سپى و وه‌زاره‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپا مل ده‌ده‌ن بۆ داواکانى ئه‌ردۆغان و مه‌رایى بۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا کورد و قوبرس و ئه‌رمه‌نییه‌کان باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بایدن، ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه و جه‌یک سولیڤان ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانی، ڕه‌نگه فڕۆکه‌ى ئێف 16، وه‌ک ئامرازێک ببین بۆ ناچارکردنى تورکیا تا له پرسه‌کانى دیکه‌دا هاوکاربێت، به‌ڵام به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى خواسته نه‌گریسه‌کانى تورکیا له‌به‌کارهێنانى ئه‌و فرۆکانه، به‌ته‌واوى بڕیارێکى نابه‌رپرسیارانه‌یه. رۆبن ده‌شڵێت:" تورکیا له‌برى ئه‌وه‌ى به‌شدارى بکات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر یان رێگریکردن له ده‌ستدرێژییه‌کانى ڕووسیا، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى خۆى بۆ بۆردومانى گوند و ناوچه کوردییه‌کانى باکوورى سووریا و عێراق به‌کارده‌هێنێت، له کاتێکدا به‌رپرسانى تورکیا ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانى ئێف 16 بۆردومانى تیرۆریستان ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ناخه‌نه ڕوو، چونکه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نییه". مایکڵ ڕۆبن باس له هاوکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ داعش ده‌کات و ده‌ڵێت:" له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تى تورک چه‌کدارانى داعشى پڕ چه‌ک ده‌کرد و هاوکارى پێشکه‌ش ده‌کردن، کورده‌کانى سووریا کاریگه‌رترین هێزبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تیرۆرستی، ئه‌وانبوون که گه‌مارۆى سه‌ر کۆبانێیان تێکشکاند و سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵمه‌تێکیان کرد که ده‌وڵه‌تى ئیسلامى تێیدا پایته‌خته‌که‌ى (ڕه‌ققه) و خه‌لافه‌ته‌که‌ى له سوریا و عێراق له‌ده‌ستدا". هاوکات خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاى به ئارامترین و سه‌قامگیرترین ناوچه له‌سوریادا پێناسه‌کردووه. رۆبن ده‌ڵێت:" له ڕابردوودا ڕه‌خنه‌م له پارتى کرێکارانى کوردستان گرتووه، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌شێکى بۆچوونه‌کانیاندا ناکۆکم، به‌ڵام ته‌ماشاکردنى په‌که‌که به چاوى سه‌رده‌مى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو و پشتگوێخستنى 40 ساڵ له په‌ره‌سه‌ندنى فیکریى و سیاسیى ئه‌و پارته، ته‌واو بیرکردنه‌وه‌یه‌کى لاوازه".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: هه‌ڵه‌ى کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم واى کردووه به‌غدا بڕیار دژى خه‌ڵکى هه‌رێم بدات
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند:"دروست نیه که گه‌لى کوردستان باجى هه‌ڵه‌ى کاربه‌ده‌سته‌کانى بدات".، راشیگه‌یاند:" میلله‌ت قاچ ده‌کاته ئاسمان و ناچێت بۆ ده‌نگدان، گله‌یى له من و تۆش ده‌کات". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئایارى 2022، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ شارى به‌غدا و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان، رایگه‌یاند:" کێشه‌ى سه‌رۆکى کۆمار له نێوان پارتى و یه‌کێتى بوه‌ته هۆى کولانه‌وه‌ى ململانێکانى ناو هه‌ردوو حزب و بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى که جۆرێک له دورکه‌وتنه‌وه رویداوه ئه‌وه‌ش ناپه‌سه‌نده و جێى ئه‌وه‌یه که ره‌خنه‌ى لێ‌بگیردرێت و نه‌ده‌بو بگاته ئه‌و ئاسته". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ده‌بێت پۆستى سه‌رۆک کۆمارى نێوماڵى کوردى یه‌ک بخات نه‌ک په‌رت بکات، هه‌ر لایه‌نێکى رایه‌کى تر‌ى هه‌یه و ده‌یه‌وێت عورفه‌که ده‌ستکارى بکات یان ده‌خوازێت گۆڕانکارى روبدات ده‌بێت به رێکارى ئوسوڵى خۆى و تێگه‌یشتن و ته‌فاهوم بێت نه‌ک به زۆره‌ملێ بێت". له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى خۆیان به به‌دیلى ده‌سه‌ڵات ده‌زانن، سه‌ڵاحه‌دین به‌هاین راشیگه‌یاند:" ئێمه خۆمان به به‌دیلى ده‌سه‌ڵات نازانین، واقیعه‌که وایه". هه‌روه‌ها وتیشى:" میلله‌ت قاچ ده‌کاته ئاسمان و ناچێت بۆ ده‌نگدان، گله‌یى له من و تۆش ده‌کات". "سه‌رۆکى دادگاى فیدڕاڵى که دادگاکه له‌م دواییانه‌دا هه‌ندێک بڕیاریدا و بابه‌ته‌کان په‌یوه‌ست به‌وه‌وه، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ئێمه جه‌ختمانکرده‌وه که دروست نیه که گه‌له‌ى کوردستان باجى هه‌ڵه‌ى کاربه‌ده‌سته‌کانى بدات و ئه‌گه‌ر گرفتێک هه‌یه له بابه‌تى نه‌وت و کێشه‌کانى دیکه‌دا، که به تاکید کێشه‌ى تریان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا به‌تایبه‌ت هه‌ندێک که‌س سزادراون و لێره قسه‌ى دیکه‌یان هه‌یه، ئه‌وه په‌یوه‌سته به حکومه‌ت و لێره و له‌وێ قسه‌ى له‌سه‌ره، به‌ڵام نابێت ئه‌وه ببێته سزاکانى گه‌لى ئێمه و ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته جیابکرێته‌وه". ، ئه‌میندارى یه‌کگرتوو واى وت. سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که قسه‌یان زۆر له‌سه‌ر بابه‌تى دادپه‌روه‌ى کرد و ئه‌وه‌ى به‌دى ده‌که‌ن گرفته لاى خۆمان هه‌یه، به‌ڵام له‌وێ تاڕاده‌یه‌کى زۆر کۆنتڕۆڵیان کردووه.
هاوڵاتى ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ، کارگیڕى مه‌کته‌بى سیاسى ڕایگه‌یاند:" یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان قه‌ت حزبى بنه‌ماڵه‌یى نه‌بووه و له هه‌زاره‌ها بنه‌ماڵه پێکهاتووه"، راشیگه‌یاند:" هه‌ڵبژاردنیش سه‌نگى مه‌حه‌که بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ململانێکان". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئایارى 2022، ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ، کارگیڕى مه‌کته‌بى سیاسى له دیدارى یه‌کێتى له سلێمانى رایگه‌یاند:" له نێوان دوو کۆنگره‌دا شه‌ش هه‌ڵبژاردن کراوه که ده‌بوو شه‌ش کۆنگره بکرێت، بۆیه گرنگه ساڵانه دیدارمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى کار و چالاکییه‌کانمان و ئه‌داى کارى حزبیمان ئایا حزب توانیویه‌تى له‌و ساڵه‌دا چى بکات ئایا توانیویه‌تى ئامانجه‌کانى بپێکێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" یه‌کێتى ته‌نها حزبى دوێنێ نییه، ئێمه حزبى دوێنى و ئه‌مڕۆ و به‌یانین، بۆیه پێویسته چۆن له رابردوودا هه‌میشه پێشه‌نگ و ده‌ستپێشخه‌ر و داهێنه‌ربووین، ئێستاش به‌رده‌وام داهێنان و نوێگه‌رى بکه‌ین". هاوکات، ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ وتیشی:" ئێمه خۆمان به حزبێکى پراگماتیکى داده‌نێین، نه‌ک به‌حزبى نه‌زه‌رى و هه‌ر خه‌ریکى خوێندنه‌وه ونه‌زه‌ریات بین، بۆیه ئێمه خۆمان به نزیک ده‌زانین له ئێش و ئازاره‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان". " له‌مساڵدا توانیومانه کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ستبهێن، به تایبه‌ت بۆ سنورى سلێمانى که قه‌ڵاى سه‌وزى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه"، ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ وا ده‌ڵێت. له کۆتایشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد:" یه‌کێتى نوێبوونه‌وه ته‌نها له ده‌مووچاودا ناکات، به‌ڵکو ئێمه نوێبوونه‌وه له سیاسه‌ته‌کانماندا ده‌که‌ین که ده‌بێت چۆن خۆمان بگونجێنین له‌گه‌ڵ قۆناغه‌کان که به‌هۆى جیهانگیرییه‌وه دێنه پێشه‌وه، بۆیه لێره‌شه‌وه ده‌ڵێین یه‌کێتى حزبێکى زیندووه و حزبى هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌کانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستانه". ئه‌مڕۆ دیدارى گشتى یه‌کێتى له سلێمانى ده‌ستیپێکرد و له دیداره‌که‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ک سه‌رۆکى یه‌کێتى ناسێندرا و بڕیاره دیداره‌که بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام بێت.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى له دیدارى یه‌کێتى له سلێمانى رایگه‌یاند:"له سیاسه‌تى نه‌وت و سیستمه‌که رازى نیم ئێمه نه‌وتى کوردستان ده‌ریده‌هێنن تا چه‌ند کۆمپانیایه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین یان بۆ ئه‌وه‌مانه خزمه‌تى خه‌ڵکى خۆمانى پێبکه‌ین"، راشیگه‌یاند:"یه‌کێتى ده‌که‌ینه‌وه به یه‌کێتیه‌که‌ى مام جه‌لال و سه‌رۆک کۆمار‌و هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌به‌ینه‌وه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئایارى 2022، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌میانى به‌شداریکردنى له پانێڵێکى تایبه‌تدا له دیدارى گشتى یه‌کێتی، رایگه‌یاند:"پێویسته یه‌کێتى بکرێته‌وه به‌یه‌کێتیه‌که‌ى مام جه‌لال و یه‌کێتى ئێمه، پێویستمان به‌وه‌یه که گه‌نجان و ژنان و چه‌ند لایه‌نێکى تر خوێنى یه‌کێتى تازه بکه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هاوکارى هاوڕێ دێرینه‌کانمان ده‌بێت". ناوبراو راشیگه‌یاند: "زیاتر له 31 سه‌عات و نیو له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌کانى کوردستان کۆبونه‌وه‌م کردوه که بۆ خۆپیشیاندان ده‌که‌ن، دواتر پرسیارى ئه‌وه‌م لێکردن بۆ تائێستا خۆپیشاندانتان نه‌کردوه، کاتێکیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خوێندکارانى خۆپیشانده‌رى زانکۆ و په‌یمانگه‌کان کۆبومه‌وه شه‌رمم ده‌کرد که له‌حکومه‌تێکین که ئه‌و خوێندکارانه به‌و شێوه‌ى پشتگوێ بخات، گه‌نجانى ئێمه زۆر زیره‌کن و ده‌بێت ئومێدیان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه، چونکه ئه‌وه‌ى هه‌مانه نه نه‌وته نه غازه، به‌ڵکو سه‌رمایه‌ى ئێمه‌ن، بۆیه ده‌بێت گه‌نجان به‌وه‌ڕازى نه‌بن که هه‌یه، ئه‌وان ده‌توانن دۆخه‌که بگۆڕن، ئێمه گله‌یى و ره‌خنه‌مان له‌حکومه‌ت هه‌یه". هاوکات، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى باسى له‌وه‌شکرد که هه‌مو خه‌ڵکى کوردستان و حزبه‌کان، ره‌نگه حزبێک یان دوحزب به‌جۆرى حکومڕان رازى نه‌بن، وتیشى:"وه‌ک یه‌کێتى ئه‌مڕۆ سیاسه‌تى خۆمان هه‌یه، پاشکۆى هیچ لایه‌ن و حزبێک نابین، هاوڕێکانمان به‌جێناهێڵین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کۆبونه‌وه‌مان کردوه به‌پارتى دیموکراتى کوردستانیشه‌وه، زۆرینه‌ى لایه‌نه‌کان بۆچونیان وه‌ک ئێمه‌یه، پێویسته چه‌ترێکى وا دروستبکه‌ین و کارێکى واى بۆ بکه‌ین که له‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانکارى راسته‌قینه له‌حکومڕانى کوردستان بکه‌ین". له‌باره‌ى کۆبونه‌وه لایه‌نه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، بافڵ تاڵه‌بانى وتی:"نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان نیگه‌رانه له‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کان پێکه‌وه‌نین، ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتم به‌بیانوى هه‌ڵبژاردن ئێمه‌یان کۆکرده‌وه، جا بزانه ئه‌وه چه‌ند خراپه، پێویسشتمان به‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کۆمان بکاته‌وه، له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه باسمان کرد کۆمسیۆن و بازنه‌کان و یاساى هه‌ڵبژاردن و دابه‌شکردنى کورسییه‌کان و که‌مایه‌تى و کۆتاکان بوو، راسته یه‌که‌م کۆبونه‌وه بوو، به‌ڵام دوا کۆبونه‌وه‌ش نابێت و 9-6 کۆبونه‌وه‌یه‌کى تر ده‌کرێت، ئامانجمانه ئه‌وه‌ى بۆچونه‌کان نزیک ببنه‌وه‌و تا گۆڕانکارى جددى له‌کۆمسیۆن و یاساى هه‌ڵبژاردن بکه‌ین و له‌هه‌ڵبژاردن باڵانسى هێز راستبکه‌ینه‌وه". ده‌رباره‌ى فرۆشتنى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى کوردستان و سیستمى فرۆشتنى نه‌وت، سه‌رۆکى یه‌کێتى وتی، "له سیاسه‌تى نه‌وت و سیستمه‌که رازى نیم، ئه‌وه‌شى تێگه‌یشتوم نزیکه‌ى 60%ى داهاتى نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمپانیاکان که نه‌وت ده‌رده‌هێنن و ده‌فرۆشن و گوازنه‌وه، پرسیارى من ئه‌وه‌یه ئێمه نه‌وتى کوردستان که له‌م خاکه جوانه که ئه‌و هه‌موو خوێنه له‌سه‌ر رژاوه ده‌ریده‌هێنن تاچه‌ند کۆمپانیایه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین یان بۆ ئه‌وه‌مانه خزمه‌تى خه‌ڵکى خۆمانى پێبکه‌ین، به‌و کێشانه‌ى که عێراق هه‌یه که‌چى دۆخه‌که پێچه‌وانه و زیاتر له 30%ى داهاتى نه‌وت ده‌چێت بۆ کۆمپانیاکان و 70%ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى عێراق". "کوردستان هه‌ر غازى ماوه و ده‌بێت سیاسه‌ته‌که‌مان بۆ گاز دروستبێت و خه‌ڵکى کوردستان قازانج له‌و غازه ببینێت، هه‌ڵه تێمه‌گه‌ن ئێمه دژى ئه‌وه نین که غاز به‌کاربهێنرێت و ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا بکرێت، به پێچه‌وانه من و هێزه‌کانى دژه تیرۆر شانبه‌شانى هێزه‌کانى ئه‌وروپا شه‌ڕمان کردوه و ده‌مانه‌وێت غازى کوردستان به‌و جۆره به‌کارنه‌هێنرێت و پێویستمان به سیاسه‌تێکى شه‌فافه که باش بێت بۆ کوردستان و عێراق، ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه‌یه"، بافڵ تاڵه‌بانى واى وت. له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ی، ماوه دو خوله پارتى دیموکراتى کوردستان کاندیدى هه‌یه بۆ سه‌رۆک کۆمارى عێراق، له‌کاتێکدا یه‌کێتى رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه، ئایا له داهاتودا یه‌کێتى کاندیدى ده‌بێت بۆ سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى وتی، "یه‌کێتى کاندیدى ده‌بێت بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌یه ببین به حزبى ژماره یه‌ک، هه‌ربۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت لایه‌نه‌کان و گه‌نجان کۆبکه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره گۆڕانکارى جددى بکه‌ین له حوکمڕانى کوردستان، پێشموایه شتێکى باش ده‌بێت له کوردستان".
عەمار عەزیز نزیكەی مانگێكە ژمارەیەك چالاكوانی ئێزدی داوای كشانەوەی هێزەكانی ناو قەزای شەنگال و دەوروبەری دەكەن، بەرپرسێكی خۆسەری شەنگالیش دەڵێت:» ئامادەین بكشێینەوە، بەڵام دەبێت هەموو هێزەكانی دیكەش بكشێنەوە». سەعید شەمۆ، چالاكوان و ئەندامی گروپی گەنجانی سەربەخۆ لەناحیەی سنونێ لەلێدوانێكدا هاوڵاتى وت: «ماوەی 21 رۆژە گروپی گەنجانی سەربەخۆ كەپێكهاتوون لە 50 چالاكوان، لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە لەناوەندی ناحیەی سنونێ گردبوونەوە ئەنجامدەدەین، دروشمی ئێمە ئەوەیە كە ناوەستین تا داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێن». هەروەها وتیشی :»بەداخەوە ناوچەكەمان بووەتە شوێنی شەڕو ئاڵوزی لەنێوان گروپە چەكدارەكان، ئەمە لەكاتێكدایە هێشتا سەرووی 70% ی خەڵكی شنگال ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان «. شەمۆ دەشڵێت:» جگە لەپۆلیسی ناوخۆ نامانەوێت هیچ هێزێكی تر پاراستنی ناوچەكانمان بكات، دووەم گەڕانەوەو دابینكردنی ئاشتی و بەرقەراری ئەمنی لەتەواوی قەزاكەو پێدانی بەڵێنی كونكرێتی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كە چیتر شەڕ روونەداتەوە». خودێدا چوكی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بەوەكالەت لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى سەرەڕای ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەربڕی، وتیشی:» بەداخەوە تائێستا هیچ لایەنێك بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ئەوانی نەداوە «. خودێدا ئەلیاس، بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆكرات لەناحیەی سنونێ سەر بەقەزای شەنگال لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت: «ئێمە هەموو كاتێك وتوومانە لەبەرەی خەڵكین و هەر لەبەرەی خەڵكدا دەمێنینەوە، پێش ماوەیەك خەڵكی كۆمەڵگای دووگرێ داوایان لەئێمە كرد هێزەكانی خۆمان بكشێنینەوە، بەبێ دوودڵی داواكاری ئەوانمان جێبەجێ كرد «. «بەمەرجێك رازی دەبین و هێزەكانی خۆمان دەكشێنینەوە كەهەموو هێزو گروپەكانی تریش بەهەمانشێوەی ئێمە هێزەكانی خۆیان بكشێننەوە» ، خودێدا ئەلیاس وای وت. بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆكرات لەناحیەی سنونێ سەر بەقەزای شەنگال، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە «قبوڵی ناكەن هێزەكانی تر لەناوەندی شەنگال و ناحیەكان و كۆمەڵگاو گوندەكان بن و ئێمە بەتەنها هێزی خۆمان بكشێنینەوە».
هاوڵاتى به‌هۆى به‌زبوونه‌وه‌ى نه‌وتى خاو له جیهانداو نه‌بوونى به‌نزینى 690 دینارى عێراق بۆ سلێمانى، نرخى یه‌ک لیتر به‌نزین له‌جۆرى نۆرماڵ به هه‌زار دیناره. له ئێستادا نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 115 دۆلار‌و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ى ده‌کرێت، نه‌وتى خاوى ئه‌مریکش به 115 دۆلار‌و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌زبونه‌وه‌ى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا نه‌بوونى به‌نزینى عێراقى له پارێزگاى سلێمانى، جارێکى دیکه نرخى به‌نزین له به‌نزینخانه‌کان زیاد ده‌کرێت. نرخى یه‌ک لیتر به‌نزین له‌جۆرى نۆرماڵ به هه‌زار دینار‌و به‌نزینى موحه‌سه‌ن به هه‌زارو 150 دینار‌و سوپه‌ر به هه‌زارو 200 دیناره. هه‌فته‌ى رابردوو، عه‌لى حه‌مه ساڵح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" به‌نزینى 690 دینارى له به‌نزینخانه‌کانى هه‌ولێر هه‌یه‌و بۆ سلێمانى و دهۆک ره‌وانه ناکرێت". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد له‌کۆى ملیۆنێک لیتر له به‌نزینى عێراقى 690 دینارى، نزیکه‌ى 400 هه‌زار لیترى پشکى سلێمانییه‌و به‌ڵام نانێردرێت.
هاوڵاتى سه‌رپه‌رشتیارى مه‌کته‌بى سکرتارییه‌تى مام جه‌لال، رایگه‌یاند:" یه‌کێتى رووبه‌رووى کێشه‌ى زۆر بووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵى کوشتنى بافڵ تاڵه‌بانى دراوه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئایارى 2022، دیدارى گشتى یه‌کێتى له سلێمانى ده‌ستى پێکردو قوباد تاڵه‌بانى وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى دیدارى یه‌کێتى و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مامجەلال رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵانی رابردودا یه‌کێتی روبه‌ڕوی کێشه‌ی زۆربوه‌ته‌وه و له‌دوای کۆنگره‌ی نوێبونه‌وه‌ی یه‌کێتی هه‌وڵی کوشتنی سه‌رۆک بافڵ تاڵه‌بانی درا". راشیگه‌یاند: "له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆک بافڵ توانیومانه ئارامی بۆ یه‌کێتی بگه‌ڕێنینه‌وه". هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى وتى:"پێویسته داڕشتنێکى راستگۆیانه بۆ سیاسه‌تى حیزبه‌که‌مان بکه‌ین." تاڵه‌بانى وتیشى:"نه‌یاره‌کانمان دڵیان به‌وه خۆشه که یه‌کێتى دۆخى خراپه، به‌ڵام قسه‌یه‌کى مام جه‌لالتان به بیرده‌هێنمه‌وه، سه‌فین له‌بن بێت یه‌کێتى له‌بن نایه‌ت." قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که دیدارى یه‌کێتى ده‌بێته نزیکبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى له جه‌ماوه‌ر، چونکه زۆر که‌س پێیانوابوو دواى مام جه‌لال یه‌کێتى به‌رگه‌ى سه‌ختییه‌کان ناگرێت، به‌ڵام یه‌کێتى نه‌ڕووخاو له‌سه‌ر پێى خۆى ڕاوه‌ستا، بۆیه هه‌ر که‌سێک پێى وایه یه‌کێتى له‌به‌رده‌م رووخاندایه خه‌یاڵى خاوه. هاوکات، قوباد تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:" یه‌کێتى ده‌بێته‌وه به‌و هێزه‌ى ده‌توانێت ته‌قله به فیل لێبدات، چونکه خه‌ڵک چاوه‌ڕێیه یه‌کێتى داهێنه‌رو پێشه‌نگبێت و کۆتایى به‌بڕیارى تاکڕه‌وانه بێنێت بۆیه ڕه‌خنه‌ى لێده‌گیرێت، یه‌کێتى ته‌نها حزبه ره‌خنه ده‌گرێت و هه‌م ره‌خنه‌ش قبوڵده‌کات". قوباد تاڵه‌بانى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌م دیداره ته‌واوکه‌رى کۆنگره‌یه، وتى:"به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک بوو کۆنگره نه‌کرابوو، به‌کۆنگره‌یه‌ک هه‌موو کێشه‌کانى یه‌کێتى چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر باشترین کۆنگره‌ش بکرایه پێویستمان به‌م دیداره ده‌بوو، پێمانوانه‌بوو به‌کۆنگره‌یه‌کى کێشه‌کانى یه‌کێتى چاره‌سه‌ر ده‌کرێت".
هاوڵاتى هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە" . ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیا لە بامەڕنێ بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ لە شارەدێی بامەڕنێ لە دەڤەری ئامێدی، لەئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوو منداڵ شەهیدبوون، کە لەگەڵ خێزانەکانیاندا لە گەشتدابوون، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەکانیان و هەموو گەلی کورد دەکەین و هیوای شیفای بەخێر بۆ بریندارەکان دەخوازین، لەم ڕووداوەدا جارێکی تر ڕووی ڕاستەقینەی پەدەکە و هاوبەشییکردنی دەوڵەتی تورک و سیاسەتە هەڵەکانی بۆ خەڵک ئاشکرابوو. هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەندێک لە بەرپرسان و میدیاکانی پەدەکە، هەوڵیاندا ئەو ڕووداوە بخەنە ئەستۆی هێزەکانی گەریلامان و ئێمەی پێ تۆمەتباربکەن، ئەم هەوڵە ترسی ئەوانە لە ناڕەزایەتیی خەڵکی خاوەن ماف لە دژیان، بەڵام گەلەکەمان چونکە ڕاستیی بە چاوی خۆی بینیوە و دەزانێت، بڕوا بەم تۆمەتانە ناکات، گەریلاکانی ئازادیی بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کورد و باشووری کوردستان، قوربانیی گەورە دەدات و بەشێوەیەکی فیداکارانە دژی دووژمن شەڕدەکات، پەدەکە کە هەمیشە ڕەوایەتیی دەدات بە کۆمەڵکوژیی دووژمن لەسەر گەلەکەمان، پێویستە دەست لەم هەڵوێستە هەڵەیەی هەڵگرێت. هەپەگە دەشڵێت”هێزەکانی گەریلا گورزی کوشندە لە سوپای تورک دەدەن، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە تێکچوونی مێژوویی دەوڵەتی تورکیا بگرن، هەوڵ دەدەن، کە بە دەستی هەندێک هێزی نێو پەدەکە ئاژاوەگێڕیی دروست بکەن و بەم شێوەیە زەمینەی شەڕی ناوخۆی کورد دروست بکەن، پێشتریش لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکرابووەوە، کە پەدەکە بۆ ئەوەی ڕەوایەتیی بە بەشدارییکردنی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بدات، هەندێک پیلانی چەپەڵ جێبەجێ دەکات”. هەروەها، ئاشکرای دەکات، لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢دا هەندێک هێزی پەدەکە لە هەرێمی گۆشینی سیدەکان بەرەو بارەگاکانی گەریلاکانمان پێشڕەویان کرد، ویستیان شەڕ دروست ببێت و بەم شێوەیە ئاژاوە دروست ببێت، بەڵام بە نزیکایەتیەکی بەرپرسیارانە یەکینەکانمان ئەو ئاژاوەگێڕیانەیان پوچەڵ کردەوە، سوپای داگیرکەری تورکیا لە ٢٥ی ئایاردا لە هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدا تێپەڕبوون و لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشیان کردە سەر گردی هەکاریی هەرێمی مەتینا.
شەنای فاتیح وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات كە سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لەلایەن 54 هەزار جووتیارەوە گەنمی تێدا بەرهەم دەهێندرێت. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاریدا گەنمی جوتیاران لەدەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە وەربگرێت بەهەمان نرخی سایلۆكانی عێراق لەرێگەی كۆمپانیای خۆشناو بۆ جووتیارانی پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و كۆمپانیای قەیوان بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین. رۆژی 19ی ئایاری 2022، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە لەپێناو بەبازاڕكردنی بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران، بڕیاردرا گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە بكڕدرێت بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەردوو كۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان) كە پڕۆسەكە جێبەجێدەكەن. بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ نرخی هەرتۆنێك گەنمی پلەیەك 850هەزار دینارە كەهەمان ئەو نرخەیە لەسایلۆكانی عێراق وەردەگیرێت، بەپێی ستاندارتی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق دەبێت و جوتیاران دوای پشكنین و وەرگرتنی گەنمەكانیان راستەوخۆ شایستە داراییەكانیان وەربگرن و لەرێككەوتی 1ی حوزەیران تا 14ی تەموز پڕۆسەكە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم دەستپێدەكات. وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵای حكومەتی هەرێم دەڵێت:" لەهەرێمی كوردستاندا 54 هەزار جوتیار خەریكی چاندن و بەرهەمهێنانی گەنمن". حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵا و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بۆهاوڵاتى ئاماژەی بەوەكرد لەهەرێمی كوردستاندا ساڵانە نزیكەی سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی دەكرێت بەگەنم ئەمە بۆ ساڵێكی ئاسایی، بۆ ساڵێكیش كە وشكەساڵی بێت بەپێی ناوچەكە دەگۆڕێت و لەكوردستاندا 54هەزار جوتیار خەریكی چاندن و بەرهەمهێنانی گەنمن. ناوبراو باسی لەوەشكرد كە گەنم پلەی یەك و دوو و سێی هەیە بەپێی پلەكانی كوالێتیەكەی دەگۆڕێت، وتیشی:"جوتیارانی كوردستان تائاستێكی باش ئاشنان بە جۆر و ئاستی گەنمەكان و بەشێكی زۆری جوتیاران شارەزایەكی باشیان لەو مەجالەدا هەیە". وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە ساڵی رابردوو نزیكەی 126هەزار تۆن گەنم لەهەرێمی كوردستاندا بەرهەم هاتووە و نزیكەی 20هەزار تۆنیش تەسلیم كراوە بە كۆمپانیاكان و ئەوی دیكەش كە مایەوە جوتیاران خۆۆیان ئازاد بوون كەلەبازاڕدا بیفرۆشێت یان هەڵیگرێت بۆ بنەتۆو یان هەرچۆنێك بازرگانی پێوەبكات، بەڵام وتیشی:" بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەكەین گەنمی بەرهەمهێنراو لەساڵی رابردوو باشتر بێت و بگاتە زیاتر لە 300هەزار تۆن، هەرچەندە ئەمساڵ لە هەندێ ناوچە وشكەساڵی راگەیەندراوە؟؟؟". ساڵی رابردوو، وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ یەك تۆن گەنمی پلەیەك 560هەزار دینار و پلەدوو 480 هەزار دینار و پلەسێش 420هەزار دینار دراوە بە جوتیاران، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەی خستەروو كە لەمانگی رابردوودا بۆ هەرتۆنێك لەو سێ پلەیە 50هەزاری دیكە بۆ هەر تۆنێك گەنمی ساڵی رابردوو دراوەتە جووتیاران، چونكە لەیاسای بودجەی 2021 جێگیركرابوو و نەدرابوو بە جوتیارانی كوردستان و لەم دوایەدا بۆیان ناردن، بەشێك لەجوتیاران، وەزارەتی كشتوكاڵ تۆمەتبار دەكەن كە پشتگیری و كارئاسانی بۆ جوتیاران ناكرێت و خۆیان پشتیان بەخۆیان بەستووە. نەجات مەحمود ئاغا، تەمەن 39 ساڵ جوتیارێكی پارێزگای هەولێرە و لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:" ساڵی پار لە زیاتر لە هەزار و 500 دۆنم گەنممان چاندبوو و هەر تۆنێك گەنممان بە 610 هەزار دینار فرۆشت و وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم دوو كۆمپانیای بۆ كڕینی گەنم راسپاردبوو ئەوانیش گەنمی دەرەجە یەكیان بە 475 هەزار وەردەگرت و دەرەجە دوو بە 400 هەزار وەردەگرت و دەرەجە سێی بە 325هەزار وەردەگرت، هیچ جوتیارێك ئامادەنەبوو گەنمی خۆی رادەستی ئەو كۆمپانیایانە بكات بۆ ئەمساڵیش بەهۆی وشكەساڵی و گرانی دەرمانەوە نزیكەی 600 دۆنمێك گەنممان چاندووە". هەروەها كەریم سەعید كەریم، تەمەن 50 ساڵ جووتیارێكی پارێزگای سلێمانییە و لە لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى، ئەوەی خستەروو كە ساڵی پار نزیكەی 50 دۆنم زەوی گەنمیان چاندووە و نزیكەی 15 تۆن گەنمیان هەبوو و هەر تۆنێكیان بە 650 هەزار دینار فرۆشت و بۆ ئەمساڵیش نزیكەی 70 دۆنم گەنمیان چاندووە و هێشتا دروێنەیان نەكردووە و لە ناوەراستی مانگی داهاتوو بەدواوە دەستپێدەكەن. كەریم سەعید وتیشی:" ئێمە پارەی 2014 و 2015 و 2016 لای حكومەتە و تائێستا وەرماننەگرتووە و چەندین جار بەڵێنمان پێدراوە و جێبەجێنەكراوە و لەهەموو دنیادا كشتوكاڵا یەكەم سێكتەرە كەپشتی پێببەسترێت دواتر نەوت دێت، بەڵام بەرپرسانی ئێمە بەهیچ شێوەیەك پشگیری جوتیار ناكەن و هەرچی زەوی كشتوكاڵی چاك و تەخت هەیە كراوە بە شوقە و ڤێلا و بەرنامەیەكیان بۆ ئەم وڵاتە پێنییە". هاوكات، حەسەن پیرۆ هەركی، تەمەن 58 ساڵ جوتیارێكی پارێزگای دهۆكە و نزیكەی 40 ساڵە ئەو كارەدەكات و لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى هێمای بۆ ئەوەكرد كە پارساڵ هەزار و 700 دۆنم گەنمیان چاندووە و بەهۆی وشكەساڵییەوە تەنها 190 دۆنمیان بۆ ماوەتەوە هەر تۆنێكیان بە 535هەزار دینار فرۆشتووە، وتیشی:" بۆ ئەمساڵیش 750 دۆنم گەنممان چاندووە". پیرۆ هەركی داوا لەحكومەتی هەرێم دەكات كە ئێستا وشكەساڵییە و جوتیاران زەرەمەندبوون و با نرخەكان زیادبكرێت تابەرهەمەكانیان نەدەنە عەرەب، كە مەبەست لێی حكومەتی عێراقییە. حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی لە پارێزگای هەولێرو ئیدارەی گەرمیان وشكەساڵی راگەیاندو بۆ ئەو مەبەستەش بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دیناری تەرخان كردووە، بەڵام وردەكاری چۆنێتی خەرجكردنی ئەو برە پارەیە ئاشكرا نەكراوە كە بۆچ بوارێك خەرج دەكرێت، ئایا بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەیە لەرێگەی هەڵكەندی بیری ئیتیوازییەوە یان بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو جووتیارانەیە كە بەهۆی وشكەساڵییەوە زەرەرمەند بوون. جەمیل حسێن، تەمەن 50 ساڵ جوتیارێكی پارێزگای هەڵەبجەیە و زیاتر لە 35ساڵە كاری جوتیاری دەكات لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى باسی لەوەكرد كە ساڵی رابردوو 12 تۆن گەنمی چاندووە لە 240 دۆنم زەویدا و بۆ ئەمساڵیش تەنها هەشت تۆن گەنمی چاندووە، وتیشی:" جوتیار پێویستە لە هەموو لایەكەوە هاوكاری بكرێت، بەڵام لەكوردستاندا ئاسانكاری بۆ جوتیاران ناكرێت و شتەكان لەسەری كەڵەكە ئەكرێت ماندووبوونی لەبەرچاو ناگیرێت ، ئەگەر حكومەت هاوكاری جوتیار نەكات ئابووری وڵات بەرەو داڕوخان ئەڕوات". محەمەد كەریم، تەمەن 28 ساڵ جوتیارێكی ئیدارەی گەرمیانە ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئەوەی پار و ئەمساڵ چاندوویانە بەهۆی وشكەساڵی و بێ بارانییەوە یەك كیلۆیان لێنەدورییەوەو جگە لەزیانی ماددی هیچمان بۆ نەماوەتەوە، وتیشی:" لەكەلار هەتا باوەنوور شوێنی نزیكەی 10هەزار دۆنمی دەیمی گەنم هەیە و یەك كیلۆ گەنمی لێ بەرهەم نەهاتووە، ئەمساڵ و پار بەهۆی بێ بارانییەوە هیچ بەرهەمێكمان نەبووە و تەنانەت ئەوەندەش سەوز نەبووە كە ئاژەڵا سوودی لێوەربگرێت".
هاوڵاتى بەپێی نوێترین ئامارەكانی ئێران ئاشكرا بووە كە زیاتر لە 13 ملیۆن گەنجی وڵاتەكە بەهۆكاری جیاواز ناتوانن هاوسەرگیریی بكەن لەكاتێكدا نزیكەی 90%یان خواستی هاوسەرگیرییان هەیە. لەتووێژینەوەكاندا دەركەوتووە گەنجانی ئێران بەكوڕ و كچەوە لەساڵی 2017 تائێستا كەمترین ژمارەیان هاوسەرگیریان كردووەو ئەوانەشی چوونەتە ئەو پڕۆسەیەوە كەمترین منداڵیان خستووەتەوە. بەوتەی بەرپرسان لەئێستادا زۆربەی ئەو گەنجانەی كە لەئێران هاوسەرگیرییان نەكردووە كچانن و ژمارەیان نزیكەی سێ هێندەی كوڕانەو دەگاتە زیاتر لەپێنج ملیۆن كچ. هەر لەئامارەكاندا ئاشكرابووە زۆربەی ئەو ژنانەشی دوای هاوسەرگیریی یەكەم جیابوونەوەیان لەهاوژینەكانیان، جارێكی دیكە ناچنە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە، بۆیە ئەوەش بارگرانییەكی گەورەیە لەسەرشانی خۆیان و خێزان و وڵاتەكەیان. سەرەڕای هەموو كێشەو قەیرانەكان بەوتەی توێژەران ئێران بەم شێوازە ژیانەی ئێستا رووبەڕووی سۆنامیی بەساڵاچووان دەبێتەوەو وڵاتەكە بەرەو پیریی كۆمەڵایەتیی هەنگاو دەنێت، ئەگەر دۆخی ئێستا باری كۆمەڵایەتیی ئەو وڵاتە چارەسەر نەكرێت گەورەترین ناهاوسەنگیی كۆمەڵایەتیی لەو وڵاتە روودەدات. خەونی هاوسەرگیریی لەئێران لەنوێترین ئاماردا كە ناوەندی توێژینەوەی دانیشتوانی ئێران بڵاوی كردووەتەوە 13 ملیۆن كوڕ‌و كچی گەنج كاتی هاوسەرگیرییان هاتووە ناتوانن بچنە پڕۆسەی ژیانی هاوبەشەوە لەو ژمارەیەش 88%یان مەیلی هاوسەرگیرییان هەیە، بەڵام دۆخی ئابوریی و كۆمەڵایەتیی خواستەكەی لێكردوون بەخەون. زیاتر لە 11 ملیۆن و 600 هەزار كوڕ‌و كچ لەئێران كە خواستی هاوسەرگیرییان هەیەو تەمەنی یاسایی و شەرعیان گونجاوە بۆ ژیانی هاوبەش ناتوانن هاوسەرگیریی بكەن. مەسعود عالەمی، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی دانیشتوانی ئێران رایگەیاندووە ئەگەر لەو ژمارەیە نیوەیان هاوسەرگیریی بكەن ئەوا نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس لە كۆی 84 ملیۆن دانیشتووی ئێران زیاد دەكات. لەئامارەكانی ناوەندی توێژینەوەی دانیشتوانی ئێران‌دا هاتووە تەنها 9%ی ئەو كەسانەی هاوسەگیریی دەكەن لەساڵی یەكەمدا دەبنە خاوەنی منداڵ یان رێگە دەدەن منداڵیان ببێت. ئەو ناوەندە روونیكردووەتەوە بەپێی ئامارەكان مەودای وەچەخستنەوە یان منداڵ بوون لەدوای هاوسەرگیریی سێ ساڵ و چوار مانگە كە ئەو ماوەیەش زۆرە، چونكە دەبێت دوای هاوسەرگیریی هەو كوڕ و كچێك لەئێران، زیاتر لە سێ ساڵ دەخایەنێت كەمنداڵیان ببێت، لەكاتێكدا بۆ هەر هاوسەرگیرییەك لەئێران نزیكەی دوو منداڵ ئەژمار كراوە كە لەزۆر حاڵەتدا دوای ئەو سێ چوار ساڵەش تەنها یەك منداڵ دەخەنەوە كە ئەوەش زۆر كەمترە لەپێوەرە تەندروستی و كۆمەڵایەتییەكانی ئێران. لەتووێژینەوەكاندا دەركەوتووە زۆربەی هۆكاری هاوسەرگیری نەكردن و وەچە نەخستنەوە بۆ باری ئابوریی و نەبوونی كار‌و شوێنی گونجاوی نیشتەجێبوون لەئێران دەگەڕێتەوە. كەمیی پسپۆڕی منداڵبوون و چارەسەری نەزۆكی لەئێستادا سێ ملیۆن خێزانی ئێرانی بەبێ منداڵ دەژین و توانای وەچەخستنەوەیان نییە، لەبەرامبەردا تەنها 80 كلینیكی تایبەت بەمنداڵبوون لەو وڵاتەدا هەیە. بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو كەسانەی لەڕووی تەندروستییەوە توانای وەچەخستنەوەیان نییە ماوەی نزیكەی شەش ساڵیان پێویستە بۆ چارەسەرو دەرمانكردنیان تا بتوانن منداڵیان ببێت. وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی كردووەتەوە لەماوەی 31 ساڵدا تەنها 150 پسپۆڕی منداڵبون و چارەسەریی نەزۆكی لەو وڵاتە بەسەركەوتوویی خوێندیان تەواوكردووە و لەئێستادا سەرقاڵی چارەسەری هاوسەرە نەزۆكەكانن، بۆیە پێویستە زانست و خوێندن لەو بوارەدا لەئێران پەرەی پێبدرێت و زیاترین پسپۆڕ و پزیشك لەو بەشەدا زانستی خۆیان پێشبخەن. هەروەها بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان رێژەی پیری لەهەر وڵاتێك دەبێت لە نێوان 15% بۆ 20% بێت كە لەئێران گەیشتووەتە 22% بەپێی تووێژینەوەكانیش ئەگەر كێشەی نەزۆكیی لەئێران چارەسەر ببێت ئەوا رێژەی پیرو بەساڵاچووان لەو وڵاتە بۆ 12.4% دادەبەزێت. ئێران گیرۆدەی لەباربردنی كۆرپەلەیە وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی كردووەتەوە لەساڵێكدا یەك ملیۆن و 300 هەزار كۆرپەلە لەناودەبرێت كە تەنها یەك لەسەر سێی ئەو ژمارەیە لە رووی تەندروستییەوە رێگەپێدراوەو بەزمانێكی دیكە ناچارییە. لەلایەكی دیكەوە دەستەی كۆنتڕۆڵی دانیشتوان لەئەنجومەنی دەستنیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانە زیاتر لە 530 كۆرپە بەئەنقەست لەناو دەبرێت كە هاوتای كوشتنی زیاتر لەنیو ملیۆن مرۆڤە. پرۆفیسۆر محەمەد ئیسماعیل ئەكبەری، كە سەرۆكی دەستەی كۆنتڕۆڵی دانیشتوانی ئێرانە لەئەنجومەنی دەستنیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی بەمیدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە؛ لەناوبردنی كۆرپەلە لەئێران دوو هێندە لەپێوەرە تەندروستیی و نێودەوڵەتییەكانی جیهان زیاترەو 44%ی كۆرپەكانیش بەهۆی نەبوونی سیستمێكی گونجاو تەندروستییە بۆ پاراستنیان لەباردەچن. دووگیانبوونی ژنان لەسەردەمی جەنگی ئێران و عێراق كەمترە پسپۆڕان و شارەزایانی كۆمەڵایەتی ئێران ئاشكرایان كردووە لەساڵی 1980 تا 1988 واتە لەسەردەمی جەنگی وڵاتەكەیان لەبەرامبەر عێراق هەر ژنێك كە هاوسەرگیری كردووە نزیكەی سێ منداڵی بووە لەكاتێكدا لەو سەردەمەدا رێكخراوی تەندروستیی جیهانی 13 ئامرازی رێگریی لە دووگیانبوونی ژنانی لە رێگەی 15 هەزار تۆڕی تەندروستییەوە بەبێ بەرامبەر دەدایە خێزانە ئێرانییەكان. تەندروستیی جیهانی لەساڵی 1986 بڵاوی كردووەتەوە رێژەی منداڵبوونی خێزانەكانی ناو ئێران 6.4 بۆ 6.8 بووە واتە هەر خێزانێك زیاتر لە شەش منداڵی خستووەتەوە، ئەوەش وای كردوە لەو سەردەمەدا بوترێت كۆمەڵگەی ئێران رووبەڕووی تەقینەوەی زیادبوونی ژمارە بووەتەوە. لەئێستادا كە 30%ی ئەو كچانەی توانای دووگیانبوونیان هەیە هاوسەرگیریان نەكردووەو 70%ی ئەو ژنانەشی هاوسەرگیریان كردووە، زۆرینەیان تەنها یەك جار دووگیان بوون. سۆنامی پیربوونی ژنانی تەنها لەئێران بەپێی ئامارەكانی ئێران نزیكەی 700 هەزار ژنی بەساڵاچوو كە دەكاتە 20%ی كۆی ژنانی وڵاتەكە سەرەڕای تەمەنەكەیان بەتەنها دەژین و بەهەژارترین چین لەقەڵەمدەدرێن بەهۆی دواكەوتویی كۆمەڵایەتییەوە هاوسەرگیریان نەكردووەتەوە، ئەوەش وای كردووە ژنانی تەنهاو بەساڵاچو بەراورد بە پیاوانی تەنها و بەساڵاچوو زۆر زیاتر بێت. 74٪ی ژنانی بەساڵاچووی دانیشتوی ئێران كە تەمەنیان لە 60 ساڵ بەرەو سەرترە توانای خوێندن و نووسینیان نییەو بە نەخوێندەوار ئەژمار دەكرێن. نزیكەی 71%ی ژنانی بەساڵاچوو تەنها لەئێران هیچ داهاتێكیان نییەو تەنها 29%یان خاوەنی مووچە یان داهاتن و پێشبینی كراوە ئەو ژمارەیە لە 30 ساڵی داهاتوودا بۆ سێ هێندە واتە دوو ملیۆن و 100 ژنی بەساڵاچووی هەژار زیاد بكات. لەئێستادا لەهەر 10 كەسی دانیشتوای ئێران یەك كەس بە بەساڵاچوو و پیر ئەژمار دەكرێت لەكاتێكدا پێشبینی كراوە لەساڵی 2050 لەهەر 10 كەسی دانیشتوی وڵاتەكە سێ كەس پیرو بەساڵاچوو بێت. لەو 29%ی ژنانی بەساڵاچووەی ئێران تەنها 3% مانگانە كەمتر لەیەك ملیۆن تمەن داهاتیان هەیە كەدەكاتە 35 دۆلار‌و 13%یش داهاتی مانگانەیان رەنگە بگاتە سێ ملیۆن تمەن كەدەكاتە زیاتر لە 100 دۆلار. د.میرتاهیر موسەوی كە سەرپەرشتیاریی تووێژینەوە لەسەر دۆخی ژنانی بەساڵاچووی ئێران دەكات، رایگەیاندووە كێشەی ئابوریی و كەڵەكەبوونی قەیرانەكان بەسەر خێزانەكانی وڵاتەكە وای كردووە زۆرترین كەس بیر لەوە بكاتە دایكی و باوكی بەساڵاچووی خۆی رەوانەی خانەی بەساڵاچووان بكات، لەكاتێكدا ئەوە لە رووی دەرونییەوە وەك بێلانەكردنی ئەو كەسانە وایەو تەنانەت ئەو بەساڵاچووانە تادوایین ساتەكانی ژیانیان خەون بەگەڕانەوە بۆ ناو ماڵ و حاڵ و خانەوادەكانیان دەبینن. موسەوی هۆشداریی داوە كە لەنەبوونی سیستمێكی گونجاو بۆ خزمەتكردنی بەساڵاچووان لە رووی كۆمەڵایەتی و دەرمان و تەندروستیی لەئێران چینی بەساڵاچوو زۆرترین هەڕەشەیان لەسەرە بەراورد بەچینەكانی دیكەی كۆمەڵگە. ژیانی تەنهایی لەئێران روو لەهەڵكشانە نزیكەی 7.8%ی كۆی دانیشتوانی ئێران بەتەنها دەژین و بەپێی ئامارەكان پێشبینیی كراوە ئەو رێژەیە لەساڵی 2050 بگاتە 16.4% كەئەوەش بەهۆی بەتەنها ژیانكردنی بەساڵاچووانی وڵاتەكەوە دەبێت. لەتووێژینەوەكانی تایبەت بە بەساڵاچووان لەئێران دەركەوتووە ژنان چوار هێندەی پیاوان خواستیان بۆ ژیانی تەنهایی زیاترە. پیربوونی ئێران نەتەوەیەكگرتووەكان لەساڵی 2030 نزیكەی 28%ی دانیشتوانی ئێران پیر دەبن و دەچنە تەمەنی بەساڵاچوو، ئەوەش بەواتای ئەوە دێت لەو ساڵەدا 20 ملیۆن كەس لەوڵاتەكە لە بەساڵاچووان پێكدێن. بەپێی پێشبینییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر بنەمای تەمەن و ژمارەی وەچەخستنەوە لەهەر 4.4 كەسی دانیشتوای ئێران لە 20 ساڵی داهاتوودا یەك كەس پیرو بەساڵاچوو دەبێت و ئەگەر باری كۆمەڵایەتیی وڵاتەكەش بەو شێوازە بەردەوام بێت ئەوا لە 80 ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتوانی ئێران بۆ 31 ملیۆن كەس كەم دەكات كە لەو ژمارەیەش 47%ی بەساڵاچوو دەبن. ئێران بۆ دووگیانبوون، ئیسرائیل دەكات بەگژی ژنانی وڵاتەكەیاندا لەئامارەكانی ساڵی 2020 رێكخراوی تەندروستیی جیهاندا ئاشكرابووە هەر ژنێكی دانیشتوای ئیسرائیل زیاتر لەدوو منداڵی دەبێت و لەهەندێك حاڵەتیشدا سێ منداڵ، بەڵام ئەو ئامارە لەژنانی دانیشتوانی ئێران كەمترەو زۆرینەی ژنان یەك منداڵیان بووە. یەكێك لەپلانە سەرەكیەكانی ئیسرائیل لەساڵانی رابردوودا بەرزكردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی بووە بەهاندانی ژنان بۆ دووگیانبوون و لەو چوارچێوەیەشدا بانگەشەی ئەوە كراوە كەهەر ژنێك بەبێ كێشەیەكی ئەوتۆ تەندروستیی توانای هەشت جار دوو گیانبوونی هەیەو لەئامارەكانی تەندروستیی جیهانیشدا دەركەوتووە ژنانی ئیسرائیل پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی جیهان بە بەردەوامی رێژەی دووگیانبوونیان زۆر بووە. تاهیرە لەباف، پسپۆڕی بواری ژنان و لەدایكبوون لەئەنجومەنی كۆنتڕۆڵی دانیشتوانی ئێران رایگەیاندووە» دروشمی كۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی ئیسرائیل و ئەمریكا بەس نییە لەكاتێكدا ژنانی ئیسرائیل لانیكەم دوو بۆ سێ منداڵیان دەبێت، بۆیە بۆ دژایەتیی ئەو دو وڵاتە زیاتر لە نۆ ملیۆن ژن لەئێران هەیە كە لەتوانایاندا هەیە دوو بۆ چوار جار دووگیان ببن و ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكە بەرز بكەنەوەو ئێران لەپیربوون بپارێزن. لەیاسایەكی نوێ‌دا كەپەرلەمانی ئێران دەری كردووە ئەو ژنانەی كە لەدوو منداڵ زیاتریان ببێت خەڵات دەكرێن و خەڵاتەكەشیان ئۆتۆمبێلەكە، تائێستا لەچوارچێوەی ئەو یاسایەدا كە بە(یاسای گەنجی) ناودەهێنرێت 10 هەزار ژن لەئێران خەڵاتەكەیان وەرگرتووە. كەمی وەچەخستنەوە لەئێران لەقەیرانەوە بۆ كارەسات بەرپرسانی تەندروستیی ئێران هۆشدارییان داوە كەمبوونەوەی وەچەخستنەوە لەچوار ساڵی رابردوودا لەقۆناغی قەیرانەوە گۆڕاوە بۆ كارەسات، چونكە ژمارەی منداڵبوون لەساڵی 2006 تائێستا ساڵانە بە بەردەوامیی كەمیی كردووە. لەئامارەكانی تەندروستیدا دەركەوتووە رێژەی لەدایكبوونی منداڵان لەساڵی 2016 بەراورد بەساڵی 2021 زیاتر لە 22% كەمی كردووە و ساڵی 2021 نزیكەی یەك ملیۆن و 107هەزار منداڵ لەئێران لەدایكبوون، لەكاتێكدا ساڵی 2016 زیاتر لە یەك ملیۆن و 570 هەزار منداڵ لەوڵاتەكە لەدایكبووە. تەندروستیی ئێران هۆشداریی داوە لەئێستادا گەشەی كۆمەڵگەی وڵاتەكە لەمەترسیدایە و ئەگەر یاسای تایبەت بۆ زیادكردنی ژمارەی دانشتوان نەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا هیچ ئاسۆیەك بۆ گەشەی وڵاتەكە لەداهاتوودا بەدیناكرێت.
رەزا مەنوچەهری تیرۆرکردنی چالاکانی سیاسی و پێشمەرگە و گەریلا لەلایەن ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا وەک پلانێکی ستراتیژیی ئەو دەوڵەتە بۆ لە ناوبردنی نەیارانیان بەردەوامیی هەیە پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى تورکیا‌و ئێران به‌رده‌وام بوون له تیرۆرکردنى که‌سایه‌تییه سیاسى و چالاکوانانى کورد له‌ناو هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌دا، له‌م راپۆرته بنکۆڵکارییه‌دا ته‌واوى زانیارییه‌کان خراوه‌ته‌روو. لە ساڵانی ١٩٩٠دەکاندا ئێران زۆرترین تیرۆر و لە ساڵانی دوای ٢٠٠٠ەکانەوە تورکیا زۆرترین تیرۆری لە هەرێم ئەنجامداوە. ئێران و تورکیا بۆ سەرکوتکردنی هێزە کوردییەکان لە رۆژهەڵات و باکووری کوردستان سەرکردەکانی حزبەکان و ئەندامەکانیان و لایەنگرانیان و چالاکوانان دەکەنە ئامانج و بەپێی بارودۆخ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دا تیرۆریان دەکەن. لەم ساڵانەی دوایدا و بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئێران و تورکیا دەستیان بە زنجیرەیەک تیرۆری نوێی نەیارانیان لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دا کردووەتەوە. شێوازەکانی تیرۆری ئەو دوو دەوڵەتە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە هەندێک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و لەم ساڵانەی دوایدا بۆ تیرۆرەکانیان سوودیان لە مووشەک و درۆن وەرگرتووە. تیرۆر و جۆرەکانی و ئامانج لە کاری تیرۆریستی تیرۆر دەستەواژەیەکی فەرەنسییە و بە مانای تۆقاندن دێت. تیرۆر واتە پلاندانانی نەهێنی بۆ کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێکی نەیاری سیاسی، یان کەسێکی خاوەن بیروڕای جیاواز. تیرۆر لە ئێستادا زۆرتر بە مانای تیرۆری سیاسی و کوشتنی کەسە سیاسیی و چالاکوانەکان بەکاردەبرێت، بەڵام تیرۆر بۆ ئامانجی ئابوری و مافیایش ئەنجام دەدرێت. جۆری تیرۆری ئابووری لەم ناوچەیەدا کەمترە، بەڵام تیرۆری سیاسی بۆ ئامانجی سیاسی و سەربازی و سڕینەوەى ئیتنیکی و بیروڕای جیاواز بە چڕی ئەنجام دەدرێت و زۆرینەى هەرە زۆری تیرۆرەکانی ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستان تیرۆری سیاسین. ئەو تیرۆرانەى لەلایەن دەوڵەتەکان و دام و دەزگای هەواڵگرییەکانی دەوڵەتەکانەوە ئەنجام دەدرێن بە تیرۆری دەوڵەتی پێناسە دەکرێن. تیرۆرەکانی ئێران و تورکیا تیرۆری دەوڵەتین. تیرۆری نادەوڵەتیش بەو تیرۆرە دەوترێت، کە گروپەکان ئەنجامی دەدەن. تیرۆر تەنها شێوەی جەستەیی نییە و بەڵکو تیرۆری سیاسی و تیرۆری بایەلۆژی و تیرۆری کەسایەتیش هەیە و دام و دەزگای دەوڵەتە فاشیست، دیکتاتۆر و داگیرکەرەکانی کوردستان ئەو شێوازانەش لە تیرۆر ئەنجام دەدەن و رۆژانەش لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیان و ڕاگەیاندنە دۆستەکانیانەوە لە دژی بزووتنەوەى ئازادیی کورد ئەنجامی دەدەن. تیرۆریزمی ئێرانی کولتوری کوشتنی بە ئەنقەستی کەسانی نەیاری دەسەڵات و دەوڵەت لە ئێران مێژوویەکی کۆن و دێرینی هەیە. مێژووی ئێران دەیان نمونەى لە کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارانی دەوڵەت و پاشا و رابەڕ تیادایە. لە کولتوری سیاسیی ئێران‌دا بۆ ئەنجامدانی تیرۆری کەسانی نەیار هەموو رێگایەکی وەک بەڵێن پێدان، دانوستاندن، سوێند بۆ خواردن، لێخۆشبوو‌ن، پیلانگێڕی و بانگهێشتکردن... هتد گیراوەتە بەر. بۆ نمونە لە ساڵی ١٦١٠ی زاینی‌دا شا عەباسی سەفەوی لە شەڕی قەڵای دمدم دا بەڵێنی بە ئەمیرخانی لەپ زێڕین دا ئەگەر خۆی رادەست بکات ژیانی پارێزراو دەبێت، بەڵام دوای ئەوەى ئەمیرخانی لەپ زێڕین لە قەڵاکە هاتە دەرەوە تەنها لە دوای چەند کاتژمێرێک هەڵیانکوتایە سەر چادرەکەی و خۆی و پیاوەکانیان کوشت. قاجارەکانیش باپیری سمکۆی شکاک-یان بۆ دانوستان و میوانی بانگهێشتی تەورێز کرد لە تەورێز کوشتیان. سمکۆی شکاکیش هەر بە ناوی لێخۆشبوو‌ن و رێککەوتن بانگهێشت دەکەنەوە و لە ساڵی ١٩٣١دا لە شنۆ بۆسەیان بۆ دانا و تیرۆریان کرد. لە سەردەمی رژێمی پاشایەتیی ئێرانیش دا رژێم و سوپای ئێران بەڵێنیان بە قازی محەمەد دابوو، کە ژیانی پارێزراو دەبێت، بەڵام ئەو بەڵێنەش تەنها فێڵێک بوو و قازی محەمەدیان لەسێدارەدا. لە رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دا درێژە بەو تاوانکاری و تیرۆر و فێڵکردنانە بەرامبەر بە نەیارەکانی دەوڵەت و ڕابەری رژێمەکەیان دا. کاتێک رژێمی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨دا لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لەگەڵ عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە دانوستاندا بوو لەسەر مێزی دانوستان و لەکاتی گفتوگۆدا چەکیان لێ دەرهێنا و قاسملویان تیرۆر کرد. تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوتکردنی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەموو رێگایەکی سیاسی و سەربازی و ئایینیی گرتووەتە بەر. سەرەتا بە فتوای ئایەتوڵا خومەینی شەڕی کوردستانیان لە ساڵی ١٩٨٠ دەستپێکرد. بەهۆی ئەو فتوایەوە بە فڕۆکە و تانک و تۆپ هێرشیان کردە سەر شارەکان بە تایبەتی سنە و تاوانەکانی وەک قاڕنێ و قەڵاتانیشیان ئەنجامدا و ئەو شەڕە نزیکەى ١٠ ساڵی خایاند. لە دوای ساڵی ١٩٩١ و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێران شێوازێکی تری بۆ لەناوبردنی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات گرتەبەر و دەستی بە تیرۆری سەرکردەکان، فەرماندەکانیان و پێشمەرگە و ئەندامانیان و چالاکوانان کرد. بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەبدولڕەحمان برومەند ئێران لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە سەرتاسەری جیهان ٥٤٠ تیرۆر و ڕفاندنی نەیارانی ئەنجامداوە. لەو ژمارەیە ٣٩٧ کردەیان تیرۆریستی بوون و ١٤٣ کردەشیان ڕفاندن بووە. لەو ٣٩٧ کارە تیرۆریستییە ٣٢٩ تیرۆریان لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دا ئەنجامدراون و ٦٨ تیرۆری تریشیان لە پاکستان، تورکیا، فەرەنسا... ئەنجامدراون. کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرترین تیرۆری نەیارەکانی، کە زۆربەى هەرە زۆریان کوردبوون و ئەندامانی هێزە کوردییەکان بوون، لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. دەرکردنی موجاهیدینی خەڵق لەعێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم کەمیان کرد و لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پێنجوێن دوو نەیاری ئێرانی تیرۆر کران، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکانی عێراق و پرۆسەى ئازادی و هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم تاوەکو ساڵی ٢٠١٦ ڕاوەستان. لەو ماوەیەدا ئێران بە بۆردومانکردنی و تیرۆرکردن و هاوەنبارانکردنی بارەگاکانی موجاهیدینی خەڵقەوە خۆی زیاتر سەرقاڵ کردبوو، کە ئەو هێرش و پەلامارانەى ئێران بووە هۆی ئەوەى موجاهیدن کەمپی ئەشرەف و بارەگای سەرەکییان لە دیالە چۆڵ بکە و لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڕۆن بۆ بەغدا و لە کامپی لیبەرتی (ئازادی) نیشتەجێ کران، بەڵام هەر بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە، موجاهیدنی خەڵق لە عێراقەوە گواسترایەوە بۆ ئەلبانیا. دەستپێکردنەوەی تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم ئێران لە ساڵی ٢٠١٦ بە تیرۆرکردنی کەمال شێخ سادە ناسراو بە کەمالە خڕە و سدیق ساڵئاوایی لە پێنجوێن دەستیکردووە بە کارە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی کوردستان. هاوکات لەگەڵ ئەو تیرۆرانەدا لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆسە و تیرۆری ئەنجام دەدات. لە ٤ی ١٠ی ٢٠١٦ لە ناوچەى ئەزگەڵەى سەلاسی باوەجانی ١٢ گەریلای پەژاکی تیرۆر کرد. هەر لەو ساڵەدا لە شەڕەکانی قەرەسەقەلی شنۆ و کۆساڵانی نێوان شاهۆ و مەریوان ١٩ پێشمەرگەی حدکا تیرۆرکران. لە کۆتایی ٢٠١٦دا لە شەوی یەلدادا ماتۆڕ سکیلێکی بە بارەگای حزبی دیموکرات دا تەقاندەوە و بەو هۆیەوە ٥ پێشمەرگە و ٢ ئەندامی ئاسایشی هەرێم تیرۆر کران. کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٨‌دا هاوکات لەگەڵ تیرۆرکردنی ئێقباڵ مورادی لە پێنجوێن، قادر قادری لە بالیسان، سەڵاح عەباس و عەباس سەڵاح لە هەولێر، ئەحمەد ئێرانی لە سۆران تیرۆر کرد و بارەگای ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە کاتی کۆبوونەوەى سەرکردایەتیی ئەو حزبەدا موشەکباران کرد و بەو هۆیەوە ١٧ سەرکردە و بەرپرس و پێشمەرگەی ئەو حزبە تیرۆرکران و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. تیرۆرەکانی ئێران بەوانەوە نەوەستاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمەوە مستەفا سەلیمی زیندانیی سیاسیی سزدراو بە حکومی لەسێدارەدان، کە لە دوای ڕاپەڕینی زیندانی سەقز لەو زیندانە هەڵهاتبوو و خۆی گەیاندە هەرێم، لە سنووری پێنجوێن ڕادەستی ئێران کرایەوە و ئێرانیش لە دوای هەفتەیەک لە ١١ی ٤ی ٢٠٢٠دا لەسێدارەی دا. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ لە بۆردومانی شاخی باڵۆسە لە ئاسۆس ٧ گەریلای پەژاک و دوو لایەنگری ئەو حزبە تیرۆرکران. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١دا دوو ئەندامی ڕاگەیاندنی پەژاک بە ناوەکانی زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا لە شەمی شلێری ناوچەى پێنجوێن تیرۆر کران. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە شاهۆ ٣ گەریلای پەژاک بە ناوەکانی شێرکۆ رۆژهەڵات، سیروان ئالانی و هێژا سنەیی تیرۆر کران. لە دوای ئەوەش بەهرۆز رەحیمی (رێبین) لایەنگری پەژاک لە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢١ لە ناوچەى ژاڵەى سلێمانی تیرۆر کرا. لە بەردەوامیی تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی دا مو‌سا باباخانی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی حدک لە ٧ی ئابی ٢٠٢١دا لە هوتێل گوڵی سلێمانی لە هەولێر تیرۆر کرا. لە ٣١ی ١٢ی ٢٠٢١یشدا ئەحمەد بێخەم (هەڤاڵ کەژوان) خەڵکی سەردەشت و لایەنگری پەژاک لە هەولێر تیرۆر کرا. نەریتی تیرۆر لە دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتی تورکیا نەریتێکی دێرینیی تیرۆرکردن و کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارەکانی بە رێگای جۆراجۆر لە ئیمپراتۆریی عوسمانی بۆ ماوەتەوە. لە مێژووی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا دەیان حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارەکانی سوڵتان و کوێرکردنیان و لە قازوخ دانیان هەیە. لە مێژووی عوسمانییەکاندا ژمارەیەکی زۆر میر و ئەمیری ناوچە جیاجیاکان بە ناوی بانگهێشت بۆ لای سوڵتان براونەتە ئیستەنبول و دورخراونەتەوە، زیندانی‌کراون و بێسەرشوێنکراون... هتد. تورکە لاوەکانیش بە هۆنینەوەی ڕەوایدان بە خەونە فاشیستییەکانیان بە پشتبەستن بە ئەفسانەى گورگی بۆر، ئاسێنا، سێوی سوور و ئەرگەنەکۆن... هتد بناغەیەکی تیرۆریان بۆ دەوڵەتی تیرۆر لە تورکیا داڕشتووە، کە تا ئێستا کاری پێدەکرێت. لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتیی مستەفا کەمال ئەتاتورک و رێگاخۆشکردن بۆ کاری زیاتری گروپە توندڕەو و میلیشیا و فاشیستەکانی تورک، هەموو شێوازەکانی کوشتنی بە ئەنقەستیان لە دژی ڕاپەڕینەکانی کورد گرتەبەر. لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و ٧٠ هاوڕێی لە ساڵی ١٩٢٥ لە ئامەد. بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی ئاگری کۆمەڵکوژیی زۆر گەورەی وەک دۆڵی زیلانیان ئەنجامدا، کە ٣٥ هەزار کەسی تیادا کۆمەڵکوژ کرا. لە دوای ئەوەش بە ناوی بانگهێشت بۆ دانوستان لە ساڵی ١٩٣٧ سەید رەزای دێرسیم-یان بانگهێشتکرد بۆ خارپێت و لەوێ لەگەڵ کوڕەکانیدا لە سێدارەیان دا و ٧٠ هەزار هاووڵاتیی دێرسیمییان کۆمەڵکوژ کرد. کۆماری تورکیا لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠کاندا بە تیرۆرکردنی سەرکردەی شۆڕشەکانی ئەو سەردەمەی گەلی کورد و گەلی تورک و چەپەکان وەک، ئیبراهیم کاپیاک کایا، دەنیز گەزمیش، ماهیر چایان، حوسەین ئینان و سەعید قرمزی توپراک (د. شڤان) و حەقی قەرار... هتد شەپۆلێکی ترس و تۆقاندنی بە تورکیادا بڵاوکردەوە، بەڵام ئەو تیرۆرکارییانە نەیتانتوانی کۆمەڵگە بە تەواوی سەرکوت بکات و لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا سێیەم کودەتای سەربازیی کۆماری تورکیایان ئەنجامدا و تیرۆریان زیاتر بە دامەزراوەیی کرد. ڕفاندن و بێسەروشوێنکردن لەباکووری کوردستان لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی پەکەکە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە باکووری کوردستان دەوڵەتی تورکیا دەستیکرد بە خاپورکردنی گوندەکانی باکووری کوردستان و ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی لایەنگرانی پەکەکە. دەوڵەتی تورکیا لە ساڵانی ١٩٩٠دا نزیکەى ٥ هەزار گوندی باکووری کوردستانی خاپور کرد و ١٨ هەزار و ٥٠٠ کوردی باکووری کوردستانی لە هەموو چین و توێژەکان ڕفاند و بێسەروشوێنی کردن، کە دواتر لە دۆسیەى تیرۆری مادیماک، سوسورلوک، ژیتەم و ئەرگەنەکۆن دا بەشێکی باش لە وردەکارییەکانی تیرۆری دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ئاشکرا بوو. لەو چوارچێوەیەدا لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٩٢دا مو‌سا عەنتەر تیرۆر کرا. پلانی تیرۆرکردنی نزیکەى ٧٠ سەرمایەداری کوردیش ئاشکرا بوو. یەکێک لەو سەرمایەدارانە، کە لەو کاتەدا تیرۆر کرا ساواش بوڵدان هاوسەری پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی ئێستای هەدەپەیە. ساواش بوڵدان لە ٣ی حوزەیرانی ١٩٩٤دا لە بەردەم ئوتێلەکەى خۆیدا بە ناوی ئۆتێل چنار لە یەشیل یورتی ئیستەنبول ڕفێنرا دوای دوو رۆژ تەرمەکەى لە رێگای گوندی یوکاریکاراش لە پاریزگای بۆلو دۆزرایەوە. گۆڕی بە کۆمەڵ و تیرۆری تورگوت ئۆزال و تیمەکەى تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئازادیخوازی باکووری کوردستان، کە شێواندنی زۆر و ئەشکەنجەی قورسیان پێوەدیار بوو دۆزرانەوە. ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسک لە ژێر خاک و لە ناو بیری بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی تورکیادا دۆزراونەتەوە. بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەى مافی مرۆڤی تورکیا زیاتر لە ٦٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لە باکووری کوردستان دا هەیە، کە دەوترێت گۆڕی کوردە ئازادیخوازە رفێندراوەکانە. لەو چوارچێوەیەدا دۆسیەى دۆڵی قەسابەکان و چاڵی تێزاب بۆ کوشتن و ئەشکەنجەدان لە دۆسیە دیار و گرنگەکانی ئەو تیرۆر و تاوانکارییانەیە، کە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیداون، سەرباری بەڵگەی زۆر لەسەر سەلماندنی تیرۆری دەوڵەت لە تورکیا، هیچ کارێکی بەرچاو بۆ رێگریکردن لە تیرۆری دەوڵەت بە تایبەتی بەرامبەر بە کورد نەکراوە. کاتێک تورگوت ئۆزال هەوڵیدا کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد لە باکووری کوردستان بکات خۆی و ئەندامانی تیمەکەى هەر یەکە لە ڕووداوێکی جیاوازدا بە شێوەی گوماناوی کوژران، کە لەم ساڵانەی دوایدا بەپێی هەندێک بەڵگە و توێکاری و بە وتەى ئەحمەد ئۆزالی کوڕی ئۆزال، باوکی ژەهرخوارد کراوە. تیرۆرکردنی دۆستی گەورەی کورد تئۆفیلۆس جۆرجادیس لە قوبرس دەوڵەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ تیرۆر لە ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستان، زنجیرەیەک تیرۆری لە دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا، کە دیارترینیان تیرۆرکردنی تئۆفیلۆس جۆرجادیس دۆستی گەورەی کورد لە قوبرس بوو لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩٤ و یەک رۆژ پێش ئاهەنگی گەورەی نەورۆزی قوبرس و یونان، کە خۆی ئەندامی ئامادەکاری ئاهەنگەکە بوو. تئۆفیلۆس جۆرجادیس دامەزرێنەی کۆمیتەى پیشتیوانی لە کورد بوو و رۆژنامەیەکی بۆ ناساندنی دۆزی کورد بە ناوی «دەنگی کوردستان» بلاودەکردەوە، کە لەو کاتەدا زیاتر لە ٧٠ هەزار دانەى لێدەفرۆشا. ئەوەش تورکیای زۆر نیگەران کردبوو، بۆیە دەزگای هەواڵگریی تورکیا و گروپە نەژادپەرەستەکانی تورک بە راسپاردنی گروپێکی مافیایی تئۆفیلۆس جۆرجادیس-یان تیرۆر کرد. لە دوای ماوەیەک هەموو ئەندامانی بەشدار بوو لەو تیرۆرەدا هەر یەکە و لە شوێنێکدا لە یونان و قوبرس کوژرانەوە. دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ و هاوکات لەگەڵ دانوستان لەگەڵ ئۆجالان و پەکەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد بە تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس ئەوەی سەلماندەوە، کە دەستبەرداری تیرۆری دەوڵەت نابێت. هاوپەیمانیی ئاکەپە و لایەنە توندڕەوەکانی دژ بە کورد لە تورکیا لەم ساڵانەى دوایدا بە تایبەتی لە دوای ئەوەى دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە پرۆسەى ئاشتی هێنا و داواکانی کوردی بۆ چارەسەری ئاشتییانەى کێشەى کورد قبوڵ نەکرد، لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥دا شەڕی لە دژی پەکەکە دەستپێکردەوە. ئاکەپە بۆ لە ناوبردنی پەکەکە هاوپەیمانیی لەگەڵ حزبی توندڕەو و نەژادپەرەستی مەهەپە و دەوڵەتی باخچەلی کرد. پۆستی وەزارەتی بە کەسانی توندڕەوی دژ بە کوردی وەک سولەیمان سۆیلو و خلوسی ئاکار دا. هاوکات گروپە توندڕەوەکان و سەرکردەکانی شەڕی ساڵانی ١٩٩٠ی باکووری کوردستان لە دژی پەکەکە یەک بە یەک لەلایەن ئەردۆغانەوە بانگهێشتکران و توانا و ئەزمون و پێشنیازی نوێیان بۆ تیرۆر و لە ناوبردنی پەکەکە خستە بەردەم ئاکەپە و ئەردۆغان. لە ناو ئەو کەسانەدا دیارترینەکانیان بریتی بوون لە محەمەد ئاغار و تانسو چیلەر، کە تێوەگلاون لە کارە تاوانکارییەکانی سوسورلوک، گروپی یەشیل و خەنجەر و ژیتەم و... هتد. ئاکەپە ئێستا بووەتە چەتر و قەڵای هەموو هێزە توندڕەو و تاوانکارەکانی دژ بە کورد و هەموویان پێکەوە کار بۆ لە ناوبردنی پەکەکە دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا ئاکەپە بە پلان و ڕاوێژی تیمە کۆنە تاوانکارییەکان و بە خستنەکاری گروپی میلیشایی وەک ئەسەدوڵا و سادات، کە هەر یەکەیان چەند هەزار میلیشیای توندڕەویان هەیە شانبەشانی پۆلیس و هێزی ئەمنی و سوپا هێرشیان کردە سەر شارەکانی باکووری کوردستان و هەموو جۆرە چەکێکی بەردەستی سوپای تورکیایان لە دژی گەنجانی بەرەنگار لە شارەکاندا بەکارهێنا. ئاکەپە جیاواز لە رژێمەکانی پێشتری تورکیا ئایین و مزگەوت و مەلاکانیشی خستووەتە کار لە دژی گەلی کورد و لە رێگەى ئەوانەوە ڕەوایی بە تاوان و تیرۆرەکانی دەوڵەت و گروپە توندڕەوە نەژادپەرەستەکانی تورک دەدات. تاوانی سوتاندن و کۆمەڵکوژکردنی نزیکەى ٢٠٠ هاووڵاتیی مەدەنی و ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی جزیر لە ژێرزەمینەکانی جزیردا و ئاوارەکردنی ٥٠٠ هەزار کەس و خاپورکردنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار خانوو و دوکان و چەندین شوێنی مێژوویی و تیرۆرکردنی تاهیر ئەڵچی سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی سەربازی و ئەمنی و دەرکردنی ١٦هەزار و ٥٠٠ مامۆستا لەسەر کارەکانیان بە تەنها لە ئامەد و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و دانانی قەیوم لە شوێنیان و زیندانیکردنی پەرلەمانتاران و هاوسەرۆک شارەوانییەکان، داخستنی کەناڵ و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ناوەندە مەدەنی و هونەری و رێکخراوەکان و گۆڕینی تابلۆ کوردییەکان و داخستنی ئەنیستیتۆی کوردی لە ئیستەنبول و ئامەد... هتد لە دیارترین شێوازی ئەو سیاسەتە نوێیەى هاوپەیمانیی ئاکەپەو گروپە توندڕەو و نەژادپەرەستەکانی تورکیایە لە دژی گەلی کورد. تیرۆرەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەو پێیە تیرۆر بریتییە لە دانانی پلان بۆ کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێک لە پێناو دروستکردنی ترس و تۆقاندن بۆ سڕینەوەى نەیارێکی سیاسی، هەموو هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان بۆ لەناوبردنی پەکەکە و جوڵانەوەى ئازادیخوازی کورد لە باکووری کوردستان، دەچێتە خانەى تیرۆری دەوڵەتییەوە. دەوڵەتی تورکیا هەم لە رێگەی دەزگای هەواڵگری و هەم لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازییەوە دەستیکردووە بە تیرۆرکردنی سەرکردەکان و ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە لە سەرتاسەری باشووری کوردستان لە شاخەکان و شارەکان و رێگاکان و لە ناو ئۆتۆمبێل دا دەیانکاتە ئامانج و تیرۆریان دەکات. تورکیا بە کارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوی وەک درۆن و بەکارهێنانی کەسانی هەواڵدەر لەسەر زەوی شوێنەکانی پەکەکە و جموجوڵی ئەندامان و لایەنگرانیان چاودێری دەکەن و لە کاتی گونجاندا دەیانکەنە ئامانج و تیرۆریان دەکەن. تورکیا لەو چوارچێوەیەدا لە شەنگالەوە و بە درێژایی سنووری بادینان و هەولێر و مەخمور و ناوچەکانی شارباژیر و پێنجوێن و سلێمانی و کەرکوک چەندین کردەی تیرۆریستیی ئەنجامداوە. تیررکردنی زەکی شەنگالی و زەردەشت شەنگالی و ٥ فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێزدییەکان لە شەنگاڵ، بۆردومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی مەخمور و تیرۆرکردنی زیاتر لە ١٥ کەسی مەدەنیی ئەو کەمپە بەهۆی بۆردومانەکانەوە، تیرۆرکردنی دیار غەریب ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە، سینانە سور(عەلی ئاکتاش)، سەرحەد ئەمانۆس – ڤارتۆ (ئەمروڵا دورسون) ئەندامانی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە و وتەبێژی پێشوی پەكەكە، قاسم ئەنگین، دەمهات عەگید، جەمیل ئامەد، شوکری سەرحەد و محەمەد زەکی چەلەبی بەشێکن لە کارە تیرۆرکارییەکانى دەوڵەتى تورکیا لە هەرێمی کوردستان. دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان جگە لە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی پەکەکە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕەکانیدا هاووڵاتییانی مەدەنیی باشووری کوردستانیش لە شوێنی کارەکانیان و لە گوندەکانیان و لەسەر زەوییە کوشتوکاڵییەکانیان و تەنانەت لە سەیرانگاکاندا دەکاتە ئامانج و تیرۆریان دەکات. ئەو جۆرە لە تیرۆر بە تیرۆری کوێر پێناسە دەکرێت، چونکە هیچ جیاوازییەک ناکات لە نێوان هاووڵاتییانی مەدەنی و کەسانی چەکدار دا. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا زیاتر لە ١٣٠ هاووڵاتیی مەدەنیی خەڵکی باشووری لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە تیرۆر کراون. لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە تا ئێستاش ئەو تیرۆرکارییەی دەوڵەتی تورک بەردەوامیی هەیە و بۆ نمونە تەنها لە ناوچەی لۆلان لە ساڵی ١٩٩٢ەو تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٤٣ ژن، منداڵ، هاووڵاتى و کەسى بە تەمەن شەهیدبوون. لە کۆمەڵکوژیی کورتەکیشدا لە ساڵی ٢٠١١ بە یەکجار ٧ ئەندامی یەک خێزانی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تیرۆرکرد. لە چوارچێوەی ئەو تێرۆرە کوێرەدا لە ساڵی ٢٠١١ کۆمەڵکوژییەکی گەورەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە رۆبۆسکی ئەنجامدا، کە ٣٣ گەنجی و مێرد منداڵی کوردی تیادا کۆمەڵکوژکران. لە دوای ساڵی ٢٠١٦ەوە بۆردومانکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی وەک کونە ماسی و شوێنە گەشتیارییەکانی شیلادزێ و بادینان و نزیکەى ١٠٠ گوند بەشێکی ترن لە تیرۆری دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد.
هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌ى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق و شه‌ش لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان کۆتایى پێهات و له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و پرسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مووچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان لاى پلاسخارت خرایه‌روو. سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر نوێنه‌رى یه‌کگرتووى ئیسلامى رایگه‌یاند که سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى بڕیاربوو باسى لێوه‌بکرێت، بارودۆخى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و بڕیار بوو باس له په‌یوه‌ندییه‌کانى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بکرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى کات که‌مبوو فریا نه‌کروتوون. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" کۆبوونه‌وه‌که راشکاوانه بووه و ده‌ست خراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌موو که‌مووکورتییه‌کان و باس له‌وه کراوه که پێویسته کێشه‌ى خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکرێت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت و به‌شێک له پاشه‌که‌وتى موچه بدرێته‌وه و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌موار بکرێته‌وه و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چاودێرى بکه‌ن". له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه که بڕیاره بووه 1ى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک و دوو هه‌فته‌ى دیکه له‌وباره‌یه‌وه کۆده‌بنه‌وه‌و لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر واده‌که‌ى رێکده‌که‌ون. له‌ماوه‌ى رابردوودا جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق، رایگه‌یاند که مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌و پێویسته لایه‌نه‌کان کۆببنه‌وه‌و رێکبکه‌ون و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
