هاوڵاتى سوپاى داگیرکه‌رى ئه‌ردۆغان له رێگه‌ى سه‌دان ئۆبۆس، هاوه‌ن، 46 جار به فڕۆکه و 33 جار به چه‌کى کیمیایى هێرشیان کردووه‌و له به‌رانبه‌ردا گه‌ریلا هه‌لیکۆپته‌رێک ده‌خه‌نه خواره‌وه‌و حه‌وت داگیرکه‌ر ده‌کوژرێن. ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) وبڵاویکردووه‌ته‌وه" چالاکى هێزه‌کانمان له یادى ١٨مین ساڵیادى هه‌نگاوى ١ى حوزه‌یران به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک له رێگه‌ى سه‌دان ئۆبۆس، هاوه‌ن، ٤٥ جار به فڕۆکه و ٣٣ جار به چه‌کى کیمیایى هێرشى کردووه. له به‌رانبه‌ردا چالاکى هێزه‌کانمان به‌رده‌وامه. له چالاکیه‌کاندا هه‌لیکۆپته‌رێک خرایه خواره‌وه، ٧ داگیرکه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێک له‌ناوبرا". زانیارى ورد به‌م شێوه‌یه‌یه: له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى خابور له هه‌رێمى مه‌تینا؛ ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٢:٣٠ هێزه‌کانمان له‌دژى داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى گه‌لى گردى ئازاد چالاکیان کرد و به به‌هێزى له ئامانجه‌کانیاندا. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ٢١:٣٠ هێزه‌کانمان به چه‌کى سووک و بۆمبى ده‌ستى له‌داگیرکه‌رانیاندا له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید زه‌مانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى گردى هه‌کاری. له چالاکیه‌که‌دا ٢ داگیرکه‌ر سزادران و داگیرکه‌رێک بریندار بوو. ٢ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٢:٠٠ له کاتێکدا که هه‌لیکۆپته‌ره‌کان ویستیان گۆڕه‌پانى گردى هه‌کارى بۆردومان بکه‌ن، هێزه‌کانمان له دوو لاوه له هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیاندا. گورز له هه‌لیکۆپته‌رێک وه‌شێنرا و کاتێک ویستى دوور بکه‌وێته‌وه له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدان که‌وته خواره‌وه و تێکشکا. له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى بازه‌کانى زاگرۆس له هه‌رێمێ زاپ؛ ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکه‌ران ویستیان داره‌کانى ده‌ورى زناره‌کانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى شه‌هید شاهین ببڕنه‌وه. هێزه‌کانمان له داگیرکه‌رانیاندا و داگیرکه‌رێک سزادرا. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٧:٢٠ و ٢٢:١٠ هێزه‌کانى یه‌ژه‌ئاستارمان به چه‌کى سووک و به قه‌ناس له داگیرکه‌رانیاندا له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید رێبه‌رى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى کارکه‌ر. ٢ داگیرکه‌ر سزادران. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٤:٣٠ و ٢٢:٠٠ داگیرکه‌ران کاتێک ویستیان به ته‌قه‌مه‌نى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید به‌رخۆدانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى شه‌هید شاهین بته‌قێننه‌وه. هێزه‌کانمان له دوو داوه له داگیرکه‌رانیاندا. دواى ده‌ستوه‌ردانه‌که داگیرکه‌ران کشانه‌وه. له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى مه‌ره‌شى شه‌هید ساڤاش له هه‌رێمى زاپ؛ ٢ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٥:١٠ داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید ساڤوشکاى هه‌رێمى به‌رخۆدانى گردى جوودى له دوو لاوه له‌لایه‌ن هێزه‌کانمانه‌وه کرانه ئامانج. له چالاکیه‌که‌دا گروپى یه‌که‌مى چالاکیه‌که‌دا و دووه‌مى چالاکیه‌که له نزیکه‌وه به چه‌کى سووک و بۆمبى ده‌ستى له داگیرکه‌رانیاندا، ٢ داگیرکه‌ر سزادران، ٢ داگیرکه‌ر بریندار بوون و سه‌نگه‌رێک رووخێنرا. دواى چالاکیه‌که داگیرکه‌ران کشانه‌وه. هێرشى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به چه‌کى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نی؛ ١ى حوزه‌یران، گۆڕه‌پانه‌کانى ئه‌شکه‌وتى برینداران، کارکه‌ر، شه‌هید به‌رخۆدان، شه‌هید شاهینى هه‌رێمى زاپ و گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى وه‌رخه‌لێى ئاڤاشین ٣٣ جار به چه‌کى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نى بۆردومانکرا. هێرشى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به ئۆبۆس، هه‌لیکۆپته‌رى هێرشبه‌ر و فڕۆکه‌ى شه‌ڕ؛ ١ى حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌کانى گردى جوودی، گردى ئێف ئێم، گردى به‌هار، کوره‌ژارۆ، شه‌هید شه‌مدین، شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان، شه‌هید شاهین، چه‌مچح و سیداى هه‌رێمى زاپ له‌لایه‌ن هه‌لیکۆپته‌ره‌کانه‌وه، به سه‌دان جاریش به ئۆبۆس له‌لایه‌ن باره‌گاکانى سه‌ر سنوره‌وه و ٢٥ جاریش به فڕۆکه بۆردومان و تۆپبارانکران. ١ى حوزه‌یران ده‌وروبه‌رى گوندى ده‌شیشێ، سه‌ره‌رۆ، ئێدنێى مه‌تینا، هه‌روه‌ها هه‌رێمه‌کانى گردى هه‌کاری، گردى ئۆرتێ، سه‌رێ مه‌تینا و شه‌هید زه‌مانى به هه‌لیکۆپته‌ر، به ده‌یان جار به ئۆبۆس و ١٧ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکران. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٠:٠٠ گوندى یه‌کمالێى هه‌رێمى گاره به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکران. ١ى حوزه‌یران گوندى شێخانى کالاتوکاى قه‌ندیل ٣ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکرا."
هاوڵاتى چوار وڵاتی عێراق ، سوریا، سعودیه و ئێران به ناوه‌ندی و هۆکاری خۆڵبارین له ناوچه‌که‌دا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن که تاران، تورکیا به یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆڵبارینه ناو ده‌بات. له لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه زانستییه‌کانی ده‌رکه‌وتوه هۆکاره‌کانی خۆڵبارین له ئێران 60%ی هۆکاری ناوخۆیی هه‌یه و 40%یشی هۆکاری وڵاتانی دراوسێیه له هه‌مان کاتیش‌دا وڵاته‌که ناوه‌ندێکی بیابانیی هه‌یه به روبه‌ری نزیکه‌ی 10 ملیۆن دۆنم که سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کییی خۆڵبارینه . ئێران زیاتر له 20 ساڵه گیرۆده‌ی وشکه‌ساڵی و که‌مئاویی بووه که پێشبینیی ده‌کرێت 10 ساڵی دیکه له‌و که‌مئاویی و وشکه‌ساڵه‌ییه ده‌ربازی نه‌بێت و ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیکه دیارده خۆڵبارین چڕتر و زیاتر بکاته‌وه. تورکیا به دروستکردنی به‌نداو هۆکاری 40%ی خۆڵبارینی ناوچه‌که‌یه، چونکه گرتنه‌وه‌ی ئاو به روی سوریا و عێراق وای کردوه زۆنگاوه‌کان وشک بکه‌ن له کاتێکدا ئه‌و زۆنگاوانه رۆڵی باشیان هه‌یه بۆ شێداربونی که‌ش و هه‌و له ناوچه بیابانییه‌کانی دوو وڵاته‌که. ئێران رایگه‌یاندوه پلانی هاوبه‌شی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری خۆڵبارین له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌و پلانه نزیکه‌ی 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت و پێویستی به هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتانی دراوسێ هه‌یه. خۆڵبارین کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ئێران بووه و ئه‌وه‌ش وای کردوه تاران له دوای ده‌ستوه‌ردانه‌کانی له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق پرسی چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکاته پرسی دووه‌م و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌فدێکی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌گه‌ڵ راوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران ره‌وانه‌ی به‌غدا بکات. ئاماره مه‌ترسیداره‌کانی خۆڵبارین ئێران رایگه‌یاندوه نزیکه‌ی 270 ملیۆن هه‌کتار که ده‌کاته زیاتر له یه‌ک ملیار دۆنم، زه‌وی و بیابان له ده‌وروبه‌ری وڵاته‌که‌ی هه‌یه که ناوه‌ندی خۆڵبارینی ناوچه‌که‌یه و ئه‌و روبه‌ره‌ش نزیکه‌ی 127 ملیۆن تۆن گه‌رده‌یله‌ی خۆڵ دروست ده‌کات و هه‌ندێکجاریش به گه‌رده‌یله‌ی سور ناوی ده‌هێنریت. ئه‌و روبه‌ره له خاکه زۆرینه‌ی ده‌که‌وێته‌وه سعودیه، سوریا، عێراق و هه‌ندێک له وڵاتانی که‌نداو، به‌ڵام ناوه‌نده‌که‌ی عێراق و سوریایه. ناوه‌ندی ژینگه‌ی ئێران ئاشکرای کردوه نزیکه‌ی 10 ملیۆن دۆنم زه‌وی وشک و بیابان له وڵاته‌که هه‌یه که ئه‌ویش به ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کیی خۆڵبارین ئه‌ژمار ده‌کرێت. زیاتر له یه‌ک ملیۆن و 200 دۆنم له‌و زه‌ویانه ده‌که‌وێته پارێزگای خوزستان له باشوری رۆژئاوای ئێران که هاوسنوری عێراقه. له لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیی پسپۆرانی ژینگه‌ی ئێران‌دا ده‌رکه‌وتوه له ساڵێکدا لانیکه‌م 150 ملیۆن تۆن گه‌ردیله‌ی سور له شێوه‌ی خۆڵبارین روو له وڵاته‌که ده‌کات. خۆڵبارین هه‌ناسه‌ی له ئێران بڕیوه له پێوه‌ری زانستی پیسبونی که‌ش و هه‌وا نابێت پیسبونه‌که بگاته زیاتر له 100 AQI به‌ڵام خۆڵبارین وای کردوه پێوه‌ری پیسبونی که‌ش و هه‌وا له هه‌ندێک ناوچه‌ی وڵاته‌که بگاته زیاتر له 600 AQI له کاتێکدا دوایین پله‌ی مه‌ترسیداری که‌ش و هه‌وا نابێت 500 AQI تێپه‌ڕێنێت. ئێران له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌وه پیسترین که‌ش وهه‌وای مێژوی وڵاته‌که‌ی له 15 رۆژدا تۆمار کردوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستییی له ساڵێکدا لانیکه‌م 11 هه‌زار و 130 که‌س به‌هۆی خۆڵبارین و پیسبونی که‌ش و هه‌وا له وڵاته‌که گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی کردوه‌ته‌وه له ماوه‌ی خۆڵباریندا رێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌هۆی کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه رویان له نه‌خۆشخانه‌کان کردوه 20% زیادی کردوه. ئاژانسی هه‌واڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) له زاری پسپۆڕانی ئابورییه‌وه بڵاوی کردوه‌ته‌وه که به‌هۆی خۆڵبارینه ساڵانه زیانی 30 ملیار دۆلار به وڵاته‌که ده‌گات که ده‌کاته نزیکه‌ی 3%ی کۆی داهاتی ئێران. ئێران له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌وه پیسترین که‌ش وهه‌وای مێژوی وڵاته‌که‌ی له 15 رۆژدا تۆمار کردوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستییی له ساڵێکدا لانیکه‌م 11 هه‌زار و 130 که‌س به‌هۆی خۆڵبارین و پیسبونی که‌ش و هه‌وا له وڵاته‌که گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن پلانی پسۆڕانی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵی خۆڵبارین پسۆڕانی بواری ژینگه پلانێکی 10 ساڵه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری دیارده خۆڵبارین خستوته‌ڕو که ده‌بێت به پێی پلانه‌که سه‌رجه‌م وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌ک سعودیه، سوریا،عێراق، تورکیا و ئێران پێکه‌وه کاری هاوبه‌ش بکه‌ن و هه‌وڵی رێگریی له به بیانبونی ناوچه‌کانیان و فشۆڵبونی خاکی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن. له راپۆرتی ئه‌و پسپۆڕانه‌دا هاتوه 60%ی خۆڵبارینه‌کانی ئێران هۆکاری وڵاتانی دراوسێی وه‌ک عێراق و سوریا و سعودیه-یه که زیاترین خاکی فشۆڵ و ناوچه‌ی بیابانی و خاکی بێ شێی-یان هه‌یه که شێدارنه‌بونی خاکی سوریا و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستکردنی به‌نداوی گه‌وره له تورکیا و رێگریی له‌و سه‌رچاوه ئاویانه‌ی ده‌چنه روباره‌کانی دیجله و فورات و دواجار ئه‌و دو روباره سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی ئاوئ ئه‌و دو وڵاته‌ن. به پێی پلانه‌که داواکراوه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران هه‌ر چوار وڵاتی سعودیه، سوریا،عێراق، تورکیا هاوشێوه‌ی رێککه‌وتنی پاریس پابه‌ند بکرێن به رێکاره‌کانی رێگریی له گه‌رمبونی زه‌وی و دابینکردنی پاره و تیچوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی که بۆ رێگریی له خۆڵبارین پێویسته بگیرێته‌به‌ر. ئه‌و پسپۆڕانه جه‌ختیان له‌وه کردوه‌ته‌وه که تورکیا به دروستکردنی به‌نداو هۆکاری 40%ی خۆڵبارینی ناوچه‌که‌یه، چونکه گرتنه‌وه‌ی ئاو به روی سوریا و عێراق وای کردوه زۆنگاوه‌کان وشک بکه‌ن له کاتێکدا ئه‌و زۆنگاوانه رۆڵی باشیان هه‌یه بۆ شێداربونی که‌ش و هه‌و له ناوچه بیابانییه‌کانی دوو وڵاته‌که. ته‌نها له باکوری ئێران له کۆی سێ ملیۆن و 600 هه‌زار هه‌کتار روبه‌ری دارستان یه‌ک ملیۆن و 200 هه‌زار هه‌کتاری کراوه به زه‌وی به مه‌به‌ستی شوێنی نیشته‌جێبون که به واتایه‌کی دیکه له ماوی 40 ساڵدا یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و روبه‌ره له دارستان له‌ناوچوه. دیپلۆماسیی خۆڵبارین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای شه‌پۆله خۆڵبارینه‌کانی ئه‌م دواییانه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که به ته‌له‌فۆنی په‌یوه‌ندیی به به‌رپرسانی عێراق ،سوریا، تورکیا و کۆه‌یت کردوه و به نامه‌ی فه‌رمی داوای له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌و وڵاتانه کردوه به‌په‌له له چوارچێوه‌ی گروپێکی نێوده‌وڵه‌تی و هاوبه‌شدا سندوقێک له پێناو چاره‌سه‌ریی خۆڵبارین له ناوچه‌که‌دا دروست بکرێت. عه‌بدوڵاهیان له‌و په‌یوه‌ندیی و نامه‌کانی بۆ ئه‌و وڵاتانه جه‌ختی له‌وه کردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به خێرایی و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری خۆڵبارین نه‌درێت ئه‌وا ژیانی ملیۆنان که‌س له دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه و زیانی دیارده‌که‌ش زیاتر بۆ دانیشتوانی عێراق و سوریا و ئێرانه. ئێران هۆشداریی ده‌داته تاڵیبان و تورکیا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وتاریکیدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر تاڵیبان رێگه نه‌دات ئاوی روباری هیرمه‌ند له ئه‌فغانستانه‌وه وه‌ک پێویست بگاته ئێران ئه‌وا له رێگه‌ی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌دواداچون بۆ کێشه‌کان ده‌که‌ن و هاوکات له‌و مافه خۆش نابن. ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان له درێژه‌ی ئه‌و وتاره‌یدا وتیشی چیتر ئێران رێگه نادات تورکیا به دروستکردنی به‌نداوی گه‌وره ببێته هۆکارێک بۆ که‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ئێران وڵاتانی دراوسێی چونکه ئه‌وه کێشه‌ی بۆ دانیشتوانی هه‌ندێک وڵات دروست کردوه که دراوسێی تورکیان. عه‌بدوڵاهیان وتوی: چیتر نابێت تورکیا به دروستکردنی به‌نداوی گه‌وره ئاوی دیجله و فورات بگرێته‌وه و کێشه بۆ خه‌ڵکی عێراق دروست بکات. ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه ده‌سته‌یه‌کی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ تورکیا پێکهێناوه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ئاو له سنوره هاوبه‌شه‌کانی نێوان تورکیا و ئێران. وشکه‌ساڵی و خۆڵبارین ژیان له ئێران قورس‌تر ده‌که‌ن ناوه‌ندی پارێزگای له ژینگه و پاراستنی سه‌رچاوه‌کانی ئاو له ئێران بڵاوی کردوه‌ته‌وه خۆڵبارین زیاترین روبه‌ری خاکی وڵاته‌که ده‌گرێته‌وه به جۆرێک له کۆی 31 پارێزگا لانیکه‌م خۆڵبارین ژیان له 20 پارێزگا په‌ک ده‌خات. هاوکات ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئێران له راپۆتی ساڵانه‌ی خۆی ئاشکرای کردوه وڵاته‌که که‌وتوه‌ته خشته‌یه‌کی 30 ساڵه‌ی وشکه‌ساڵییه‌وه که تا ئێستا 20 ساڵی تێپه‌راندوه و بۆ تێپڕاندنی ئه‌و دۆخه 10 ساڵی دیکه‌ی پێویسته. محه‌مه‌د میرزاوه‌ند، پسپۆڕ جیۆلۆجی و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی هیدرۆجیۆلۆجی رایگه‌یاند؛ به‌کارهێنانی خراپی ئاو بۆ کشتوکال و پیشه‌سازیی، ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و مایه‌پوچبون بردوه چونکه به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وییه‌وه زۆبه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ژێرزه‌وینییه‌کانی ئاو له‌و وڵاته کۆتایی هاتوه. به پێوه‌ره زانستی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌ر وڵاتێک که زیاتر له 40%ی ئاوی ژێر زه‌ویی به‌کاربهێنێت ئه‌وا وه‌ک مایه‌پوچبون له دابینکردنی ئاو ناوده‌هێنرێت له کاتێکدا له زۆربه‌ی ناوچکانی ئه‌و وڵاته 100%ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه به مه‌به‌ستی کشتوکاڵ و پیشه‌سازیی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرێت ئاوی ژێر زه‌وینه. زیاتر له هه‌زار و 200 شارۆچکه له ئێران هه‌یه که له‌و ژماره‌یه 300یان به بێ ئاو ئه‌ژمار ده‌کرێن. ئێران زیاترین رۆچونی خاکی هه‌یه به‌رپرسان و پسپۆرانی ئیران بڵاویان کردوه‌ته‌وه وڵاته‌که له روی رۆچونی زه‌وی و خاکه‌وه به چواره‌م وڵاتی جیهان ئه‌ژمار ده‌کرێت که زیاترین رۆچون به تایبه‌ت له پێده‌شته‌کانی روده‌دات. له ئاماره ره‌سمییه‌کاندا هاتوه له کۆی 609 پێده‌شتی ئێران زیاتر له 500 پێده‌شتیان دیارده‌ی رۆچونی زه‌ویی رو ده‌دات که ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به به‌کارهێنانی زیاد له پێویستی ئاوی ژێر زه‌وی و کشتوکاڵی نازانستیی. به‌رێوبه‌ری رێگاوبان و شارسازیی له ئێرانیش رایگه‌یاندوه دیارده‌ی رۆچونی زه‌وی نه ته‌نها پێده‌شته‌کان به‌ڵکو گه‌یشتوه‌ته شاره گه‌وره‌کانیش و تاران-ی پایته‌خت یه‌کێکه له‌و شارانه زیاترین رۆچونی زه‌ویی ده‌یگرێته‌وه و ئه‌و دیارده‌یه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر شاره‌که. زۆربه‌ی دارستانه‌کانی ئێران له‌ناو ده‌برێن رۆژنامه‌ی (دنیای ئیقتیساد) له ئێران بڵاوی کردوه‌ته‌وه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردودا زیاتر له 35%ی دارستانه‌کانی وڵاته‌که به بیانوی زه‌وی بۆ یه‌که‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوچون. رۆژنامه‌که ئاشکرای کردوه ته‌نها له باکوری ئێران له کۆی سێ ملیۆن و 600 هه‌زار هه‌کتار روبه‌ری دارستان یه‌ک ملیۆن و 200 هه‌زار هه‌کتاری کراوه به زه‌وی به مه‌به‌ستی شوێنی نیشته‌جێبون که به واتایه‌کی دیکه له ماوی 40 ساڵدا یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و روبه‌ره له دارستان له‌ناوچوه. ئێران لیژنه‌ی پسپۆڕ ره‌وانه‌ی عێراق ده‌کات عێراق که به‌هۆی دروستکردنی به‌نداو له تورکیا و ئێران روبه‌ڕویی که‌مئاویی بوه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت کێشه‌کانی له رێگه‌ی پلانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی چاره‌سه‌ر بکات به تایبه‌ت که که‌م ئاویی که سه‌ره‌کیترین هۆکاری خۆڵبارینه. رۆژی شه‌ممه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی و رێگریی له خۆڵبارین شاندێکی پسپۆر و شاره‌زای ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لی سه‌لاجقه، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی به‌غدایان کرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی کشتوکاڵ سه‌رچاوه‌ئاوییه‌کان و ژینگه‌ی عێراق کۆبونه‌وه. فودا حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌لی سه‌لاجق که رۆژێک دوای سه‌ردانه‌که سازیانکرد رایگه‌یاند ئه‌و شانده که پێکهاتون له لیژنه‌ی پسپۆڕ و شاره‌زای ژینگه، به مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن که هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی خۆڵبارینه له عێراق و ئێران. فواد حسێن وتی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی که‌میی ئاو و سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق و ئێران گفتوگۆ کراوه و ئه‌وه‌ش پێویستی به کاری هاوبه‌شی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه بۆ که‌میی ئاو. لای خۆشیه‌وه عه‌لی سه‌لاجق له کۆنگره‌که‌دا رایگه‌یاند؛ شاندێکی شاره‌زا و ته‌کنیکی ئێران بۆ ژینگه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری کشتوکاڵی و وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق کۆبونه‌ته‌وه و گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر دیادره‌ی خۆڵبارین و گۆڕانکاریی که‌شوهه‌وا له عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که. به وته‌ی ئه‌و هه‌ردولا رێککه‌وتون بۆ هاوکاریی یه‌کتریی له ئاستی ناوچه‌ییدا بۆ جێبه‌جێکی کردنی پلانێکی کرداریی له پێناو نه‌هێشتنی خۆڵبارین. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژینگه رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ عێراق پلانی هاوبه‌شیان ده‌بێت بۆ گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا به تایبه‌ت خۆڵبارین له ناوچه‌که‌دا. ئه‌و وتی له‌سه‌ره‌تای رێگادان و رێگه‌ی زۆر ماوه که پێویسته بیبڕن چونکه دیارده‌ی خۆڵبارین له ئه‌نجامی کاریگه‌رییه‌کانی مرۆڤ له سه‌ر ژینگه دروست بوه و ئه‌وه‌ش پێویستی به کاتێکی زۆر و پلانێکی کرداریی گه‌وره‌یه. عه‌لی سه‌لاجق وتیشی: ئێران و عێراق ئه‌زمونی باشیان هه‌یه له کاری هاوبه‌ش و هیواشیان هه‌یه به هاوکاریی یه‌کتر و هه‌وڵی پسۆڕان و شاره‌زایانی دو وڵاته‌که چاره‌سه‌ریی دیارده‌ی خۆڵبارین بکرێت و کۆتایی به‌و دیارده مه‌ترسیداره بهێنرێت. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که تاران و به‌غدا ده‌توانن له زۆر بواردا به بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی به هاوکاریی رێکخراوه نێوده‌ڵه‌تییه‌کان کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه دوای کۆنگره‌ی هاوبه‌شی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و راوێژکاری ره‌ئیسی سه‌باره‌ت به خۆڵبارین به ته‌له‌فۆنی په‌یوه‌ندیی به مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌کات و داوای لێده‌کات به‌غدا و تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه بکه‌ن چونکه پرسی خۆڵبارین سنوری وڵاتانی تێپه‌ڕاندوه و پێویستی به هه‌نگاوی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان دراوسێکانی ئێران و عێراق.
هاوڵاتى له‌سه‌ر سکاڵایه‌کى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌بێت ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان کارده‌که‌ن، بچنه به‌رده‌م دادگا و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى سۆمۆ ده‌ڵێت مانگى ئاب سکاڵاکه‌یان له دادگاى پاریس یه‌کلاده‌کرێته‌وه. له‌چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى دادگاى فیدراڵى عێراق دژ به سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سکاڵاى له‌سه‌ر کۆمپانیاکانى نه‌وت که له هه‌رێم کارده‌که‌ن تۆمارکردووه. پێگه‌ى "ئۆیل ڕیپۆرت" بڵاویکردوه، بڕیاره ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو دادگاى بازرگانیى عێراق له شارى به‌غدا بۆ ئه‌و سکاڵایه کۆببێته‌وه و داواى له نوێنه‌رى ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه کراوه، له‌و دانیشتنه ئاماده‌بن. عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى سۆمۆ رایگه‌یاند:" به‌غدا پلانى هه‌یه سکاڵا له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌ى نه‌وت تۆمار بکات که له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن". پێشتریش عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سۆمۆ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى نه‌وت و گازى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" ئیستا ئێمه راوێژکاره‌کانى خۆمان راسپاردوه که له‌گه‌ڵ هه‌ردوو نوسینگه‌ى یاسایى جیهانیى له له‌نده‌ن و پاریس ئاگادار بکه‌نه‌وه که له ڕیگاى دادگاوه سکاڵا بکه‌ن له‌و کۆمپانیایانه‌ى که له هه‌رێم کار ده‌که‌ن و قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانکانه‌ش کردوه که پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى تێده‌چێت". هاوکات، سه‌باره‌ت به دادگاى پاریس له‌سه‌ر سکاڵاکانى رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وتى سۆمۆ ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که مانگى ئابى داهاتوو دادگاى پاریس دژ به تورکیا بڕیار ده‌دات و که‌یسه‌که‌یان ماوه و دواى بڕیاردان ده‌بیت تورکیا ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ڕاگرێت و قه‌ره‌بووى عێراق بکاته‌وه. له‌سه‌رده‌مى حکومه‌ته‌که‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، حکومه‌تى عێراق سکاڵایه‌کى له‌سه‌ر تورکیا له دادگاى پاریس تۆمار کردووه له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه‌وه و داواى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و 26 ملیار دۆلار له تورکیا ده‌کات.
سازدانی: نیگار عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که داهاتی خاڵه سنوریه‌کان هیچی بۆ گه‌رمیان خه‌رج ناکرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حکومه‌ت. جه‌لال شێخ نوری، سه‌رپه‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:" بۆ دووسایدکردنى شه‌قامى سلێمانى- که‌لار پێویستیان به 65 ملیۆن دۆلاره‌و حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامیان ناداته‌وه تا بودجه‌که‌یان بۆ خه‌رج بکه‌ن". هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چ پرۆژه‌یه‌ک کراوه بۆ خه‌ڵکی گه‌رمیان؟ جه‌لال شێخ نوری: له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی له‌گه‌رمیاندا ئه‌نجامدراوه و چووه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وە وه‌ک پرۆژه‌ی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون، پرۆژه‌ی بیناو مۆڵ و کارگه. هاوڵاتی: ئایا حکومه‌تی هه‌رێم تاچه‌ند له‌ڕووی ماددییه‌وه پشتیوانی کاره‌کانتان ده‌کات به‌تایبه‌ت پرسی وشکه‌ساڵی؟ جه‌لال شێخ نوری: حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هاوکاری بۆ زۆرێک له‌پرۆژه‌کانی راگرتوه، به‌ڵام گه‌رمیان له ئێستادا رووبه‌ڕووی وشکه‌ساڵی بووه‌ته‌وه. له‌ساڵی پاردا بڕه پاره‌یه‌ک بۆ گه‌رمیان دیاری کرابوو که ته‌رخان بکرێت بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی وشکه‌ساڵی توانیمان به‌شێوه‌یه‌کی باش هاوکاری لادێکان و جوتیاران و ئه‌و شوێنانه بکه‌ین که‌پێویستی به‌وه بوو هاوکاری بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کاریگه‌ری وشکه‌ساڵی و که‌مئاوی که‌م بکه‌ینه‌وه. له پلانماندا هه‌یه پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بونی دیکه بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کان گه‌رمیان دروست بکه‌ین هاوڵاتی: له‌زۆر شوێن ده‌بینێرت بیری نایاسایی له‌سنوری گه‌رمیاندا لێده‌درێت؟ جه‌لال شێخ نوری: ئێمه هاوکاری ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌ین که به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی بیر لێبده‌ن، له‌هه‌ر شوێنێ به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی بیر لێبدرێت ئێمه رێگه‌ناده‌ین و ئیجرائات ده‌که‌ین. هاوڵاتی: گه‌رمیان مافی خۆیه‌تی ببێت به‌پارێزگا بۆ ئه‌و پرسه هیچ هه‌نگاوێک ده‌نێن؟ جه‌لال شێخ نوری: گه‌رمیان زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری هه‌یه بۆ بوون به‌پارێزگابوونی چ شوێنی جوگرافیاکه‌ی چ ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی، به‌ڵام رێگرییه‌ک هه‌یه له‌به‌رده‌م بوون به‌پارێزگابوونی ئه‌ویش کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانه، چونکه له‌کاتی کێشه‌ی مادده‌ی (140) قه‌زاکانی که‌لار-کفری-چه‌مچه‌ماڵ-دوزخورماتوو ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر که‌رکوک، بۆیه ئه‌م بابه‌ته رێگره‌و تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه زیاتر بابه‌تێکی سیاسییه. هاوڵاتی: داهاتی خاڵه سنورییه‌کان چه‌نده‌و چه‌ندی بۆ پرۆژه‌کانی گه‌رمیان خه‌رج ده‌کرێت؟ جه‌لال شێخ نوری: داهاتی خاڵه سنوریه‌کانی په‌یوه‌ندی به‌وه‌زیری داراییه‌وه هه‌یه‌و مانگانه ده‌گۆڕێت، له‌و داهاته‌ش هیچی بۆ گه‌رمیان خه‌رج ناکرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حکومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌ت. هاوڵاتی: شه‌قامی دوو سایدی که‌لار بۆ سلێمانی که‌ی ته‌واو ده‌کرێت، چه‌ند بودجه‌ی ده‌وێ؟ جه‌لال شێخ نوری: ئه‌گه‌ر چی ئێمه پێویستمان به 65 ملیۆن دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێگای که‌لار بۆ سلێمانی ته‌واوبکرێت و داواشمان له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌ش کردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی پێویستمان نه‌دراوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌وڵداین که‌بتوانین ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. له‌ماوه‌ی سێ ساڵی کابینه‌ی نۆیه‌مدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌کمان هه‌بووه که داوامان کردووه جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه وه‌ک پرۆژه‌ی ڕێگه‌وبان و په‌روه‌رده‌و گه‌شتوگوزارو ته‌ندروستی هاوڵاتی: ئه‌و پرۆژه ستراتیژییانه کامانه‌ن که له‌ئێستادا له‌گه‌رمیان بوونی هه‌یه؟ جه‌لال شێخ نوری: خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژی له‌ناوچه‌که بوونی هه‌یه، وه‌ک پرۆژه‌ی به‌نداوه‌کان، پرد‌و رێگه‌وبانه‌کان و وه‌ک دووسایدی که‌لار بۆ کفری که‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان وه‌ک دروستکردنی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون که له‌قه‌زای کفری و که‌لار جێبه‌جێکراوه. هاوڵاتی: تاچه‌ند پشتیوانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبون ده‌که‌ن بۆ تووێژه جیاوازه‌کان؟ جه‌لال شێخ نوری: له‌پلانماندا هه‌یه که پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوونی دیکه بۆ هه‌موو چین و تووێژه‌کانی گه‌رمیان دروست بکه‌ین، هه‌رچه‌نده چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی باش دروستکراوه بۆ مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و چینانه لێی سودمه‌ندبوون. هاوڵاتی: خه‌ڵک نیگه‌رانه له‌دۆخی ئابوری هه‌رێم، چی کراوه ئه‌مه کاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ نه‌کات که له‌ئێستادا سست بووه؟ جه‌لال شێخ نوری: گه‌رمیان ناوچه‌یه‌کی ستراتیژییه‌و جوڵه‌ی بازاڕی له‌ئاستێکی تاڕاده‌یه‌ک باشه به‌حوکمی بوونی مه‌رزی په‌روێزخان و هاوسنوری له‌گه‌ڵ پارێزگای دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، له‌داهاتوودا چه‌ندین هه‌لی کار ده‌ڕه‌خسێ له‌ڕێگه‌ی ته‌واوبوونی کارگه‌ی ئاسنی کفری. هه‌روه‌ها چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی دیکه که ئه‌مانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌رچی دۆخی خراپی ئابوری رووبه‌ڕووی هه‌موو خه‌ڵکێک بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی مووچه‌وه هه‌یه به‌هیوام له‌داهاتوودا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ربکرێت. هاوڵاتی: له‌گه‌رمیان ده‌یان سه‌رمایه‌دار هه‌ن ئێوه قسه‌تان له‌گه‌ڵ کردوون بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌گه‌رمیاندا بکه‌ن؟ جه‌لال شێخ نوری: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره‌کانی گه‌رمیان له‌ماوه‌ی رابردوودا کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیان کردووه به‌ڵێنمان پێیانداوه که بتوانن پرۆژه‌کانیان له‌گه‌رمیان جێبه‌جێ بکه‌ن و ئێمه‌ش کارئاسانیان بۆ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ویان بۆ دابین بکه‌ین و زۆرێکیان ئاماده‌باشیان هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی که‌پرۆژه جێبه‌جێ بکه‌ن. هاوڵاتی: له‌ماوه‌ی سێ ساڵی کابینه‌ی نۆیه‌مدا گه‌رمیان چ داواکارییه‌کی هه‌بووه جێبه‌جێ نه‌کراوه؟ جه‌لال شێخ نوری: ئێمه له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی کابینه‌ی نۆیه‌مدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌کمان هه‌بووه که داوامان کردووه جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه وه‌ک پرۆژه‌ی رێگه‌وبان و په‌روه‌رده‌و گه‌شتوگوزارو ته‌ندروستی. هاوڵاتى: له‌گه‌رمیاندا چه‌ند کێلگه‌ی نه‌وتی هه‌یه‌و سوودی چی بووه بۆ سنووره‌که؟ جه‌لال شێخ نوری: سێ کێلگه‌ی نه‌وتی هه‌یه‌و کێلگه‌ی نه‌وتی (حه‌سیره، چیاسورخ، کورده میر)، سوودی هه‌بووه بۆ ره‌خساندنی هه‌لی کار بۆ ناوچه‌که که‌ڕۆژانه هه‌زار تانکه‌ر نه‌وت ده‌گوێزنه‌وه‌و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین گه‌نج له‌نێو کێڵگه نه‌وتیه‌کاندا کارده‌که‌ن.
هاوڵاتى نامه‌یه‌کى به‌په‌له ئاراسته‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى‌و ڕاى گشتى له‌عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت‌و له‌مه‌ترسیه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ئاگادارده‌کرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشکراکراوه، تورکیا 78 باره‌گاى گه‌وره‌و بچوکى له‌ناو قوڵایى هه‌رێم دامه‌زراندووه. ئه‌مڕۆ 2ى حوزه‌یرانى 2022، له هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان- سلێمانى، به‌شێک له‌ڕۆشنبیران‌و که‌سانى سیاسی و ئه‌کادیمی و ڕۆژنامه‌نوسان له‌سه‌رئاستى هه‌رێمى کوردستان، کۆبونه‌وه‌یه‌کى ڕاوێژکاریی‌و کراوه‌یان سه‌باره‌ت به‌دۆخى هه‌رێم‌و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى باسده‌کرێن له‌سه‌ر داهاتوى هه‌رێمه‌که‌و له‌لایه‌کى تره‌وه هێرش‌و له‌شکرکێشیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رییو خاکى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدا. له‌ڕاگه‌یه‌نراوى کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا که ئاراسته‌ى ڕاى گشتى هه‌رێم‌و عێراق‌و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق‌و هه‌رێم‌و په‌رله‌مانى کوردستان‌و عێراق‌و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان‌و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق‌و کونسوڵخانه‌و باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان کراوه چه‌ند زانیارییه‌کى گرنگ‌و مه‌ترسیدار ئاشکراکراوه. تێیدا هاتووه:"تورکیا مه‌به‌ستى داگیرکارى گه‌وره‌ى هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستى به‌هه‌نگاونان بۆ ناوخاکى هه‌رێم کردوه که نیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا تورکیا ئاماده‌کاریى زیاتریکردووه له‌ڕوى سه‌ربازییو لۆجستیه‌وه‌و تائێستاش به‌دیاریکراوى 37 باره‌گاى گه‌وره‌و 41 باره‌گاى بچووکى له‌هه‌رێمى کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌یه". ئه‌وه‌ش به‌کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕاگه‌یه‌نراوه، "به‌هۆى بۆردومان‌و له‌شکرکێشییه‌کانى سوپاى تورکیاوه تائێستا زیاتر له650 گوند چۆڵکراون، به‌دیاریکراویش له‌ساڵى پاره‌وه تائێستا 34 گوند چۆڵکراون چه‌ندینى تریش له‌به‌رده‌م مه‌ترسى چۆڵکردندان‌و له‌حه‌وت ساڵى ڕابردودا 113 هاوڵاتى سیڤیل شه‌هیدبوون که له‌ناویاندا ژماره‌یه‌کى زۆرى منداڵ هه‌یه". باس له‌وه‌شکراوه، "هێزه‌کانى تورکیا له‌هه‌ندێک شوێن پێنج، له‌هه‌ندێک شوێنیش 10و له‌هه‌ندێک شوێنى دیکه 20 بۆ 30 کیلۆمه‌تر هاتونه‌ته ناو خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بنکه‌و باره‌گاى سه‌ربازیى جێگیریان دامه‌زراندوه". یاداشتنامه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ: ـ ڕاى گشتى هه‌رێمى کوردستان‌و عێراق ـ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان ـ په‌رله‌مانى کوردستان‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ـ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان‌و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق ـ کونسوڵخانه‌و باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان. ـ کۆمکارى وڵاتانى عه‌ره‌بی. ئێمه وه‌ک به‌شێک له‌ڕۆشنبیران‌و که‌سانى سیاسی‌و ئه‌کادیمیو ڕۆژنامه‌نوس له‌سه‌رئاستى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ 2ى حوزه‌یرانى 2022 له‌هاوینه‌هه‌وارى مێرگه‌پان کۆبونه‌وه‌یه‌کى ڕاوێژکاریی‌و کراوه‌مان سه‌باره‌ت به‌دۆخى هه‌رێمى کوردستان‌و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى باسده‌کرێن له‌سه‌ر داهاتوى هه‌رێمه‌که، له‌لایه‌کى تره‌وه هێرش‌و له‌شکرکێشیه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رییو خاکى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدا. به‌ڕێزان.... له‌ئه‌نجامى گفتوگۆکانمان‌و بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌رێمى کوردستانى تێدایه‌و مه‌ترسى حه‌تمى داگیرکاریى به‌شێکى زۆر له‌خاکى هه‌رێم هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رى پێنه‌گیرێت، چه‌ند خاڵێک وه‌ک ڕاسپارده‌ى کۆبونه‌وه‌و یاداشتێک ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستى به‌ڕێزتان، که خۆى له‌م خاڵانه‌دا ده‌بینێته‌وه: ـ به‌شى یه‌که‌م: له‌شکرکێشیه‌کانى تورکیا‌و هه‌وڵى داگیرکاریى خاکى هه‌رێم: 1ـ سه‌باره‌ت به‌له‌شکرکێشیو هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێم، ئێمه هۆشدارى توند ده‌ده‌ینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌هه‌رێم‌و عێراق‌و یۆنامیو باڵیۆز‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌هه‌رێم، که ده‌وڵه‌تى تورکیا مه‌به‌ستى داگیرکارى گه‌وره‌ى هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ستى به‌هه‌نگاونان بۆ ناوخاکى هه‌رێم کردوه که نیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا تورکیا ئاماده‌کاریى زیاتریکردووه له‌ڕوى سه‌ربازییو لۆجستیه‌وه‌و تائێستاش به‌دیاریکراوى 37 باره‌گاى گه‌وره‌و 41 باره‌گاى بچووکى له‌هه‌رێمى کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌یه. له‌لایه‌کى تره‌وه به‌هۆى بۆردومان‌و له‌شکرکێشییه‌کانى سوپاى تورکیاوه تائێستا زیاتر له650 گوند چۆڵکراون، به‌دیاریکراویش له‌ساڵى پاره‌وه تائێستا 34 گوند چۆڵکراون چه‌ندینى تریش له‌به‌رده‌م مه‌ترسى چۆڵکردندان. هێزه‌کانى تورکیا له‌هه‌ندێک شوێن پێنج، له‌هه‌ندێک شوێنیش 10و له‌هه‌ندێک شوێنى دیکه 20 بۆ 30 کیلۆمه‌تر هاتۆنه‌ته ناو خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بنکه‌و باره‌گاى سه‌ربازیى جێگیریان دامه‌زراندوه. پێویسته په‌رله‌مانى عێراق به‌پێى یاسا به‌رکاره‌کان‌و پاراستنى سه‌روه‌رى خاک‌و ئاسمانى وڵات هه‌وڵى جدى بدات بۆ به‌رگرتن به‌هێرش‌و له‌شکرکێشیه‌کانى سوپاى تورکیا له‌نێو خاکى هه‌رێم‌و عێراقدا، به‌تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌کردنى کردنه ئامانجى خه‌ڵکى مه‌ده‌نیو هێرش بۆسه‌ر گونده‌کانى هه‌رێم که له‌دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا له‌چه‌ند شوێنێک ژماره‌یه‌ک قوربانى مه‌ده‌نى له‌ئه‌نجامى هێرشه‌کان که‌وته‌وه. 2ـ سوپاى تورکیا له‌سنورى ناحیه‌ى باشیک نزیکه‌ى 100 کیلۆمه‌تر هاتونه‌ته پێشه‌وه‌و بنکه‌و باره‌گایان چه‌سپاندوه‌و ته‌نها 20 کیلۆمه‌تر دورن له‌شارى موسڵه‌وه، به‌پێى زانیاریه‌کانیش هه‌وڵه‌کانى ئێستا‌و چڕکردنه‌وه‌ى په‌لاماردانه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا شریتێک به‌درێژایى هه‌موو سنوور‌و قوڵایى 30 بۆ 40 کیلۆمه‌تر داگیربکه‌ن‌و هێزى سه‌ربازیى خۆیان له‌ناوچه‌که جێگیربکه‌ن. پێشبینیده‌کرێت گه‌ر ئه‌و هانگاوانه‌ى بۆبنرێت‌و سه‌رکه‌وتوبێت، ئه‌وا هێزه‌کانى به‌ناوه‌ندى سه‌ربازگه‌ى باشیکه‌وه گرێبدات‌و دواتر کار له‌سه‌ر داگیرکردنى موسڵ بکات، بۆیه حکومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌دایه بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى خاکه‌که‌ییو دورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى داگیرکارى تورکیا له‌به‌شێکى گرنگ‌و فراوانى خاکى وڵاته‌که‌ی، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى په‌رله‌مانى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ده‌رکردنى هێزه‌کانى تورکیا له‌نێو خاکى عێراق‌و هه‌رێم. 3ـ لایه‌نه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم‌و عێراق کارى جدی‌و مکوێ بکه‌ن بۆ نه‌هێشتن‌و به‌رگرتن له‌تیرۆرى هاوڵاتیان‌و چالاکانى به‌شه‌کانى تر‌ى کوردستان له‌نێو خاکى هه‌رێمى کوردستانداو پاراستنیان وه‌ک میوانێک له‌ڕوى ئه‌منیه‌ت‌و ژیان‌و ماڵه‌وه. له‌لایه‌کى تره‌وه پاراستنى په‌نابه‌رانى سیاسی‌و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى له‌که‌مپه‌کانى ناوخاکى هه‌رێمى کوردستان که ناوبه‌ناو ده‌کرێنه ئامانجى فڕۆکه‌و بۆردومانه‌کانى سوپاى تورکیا‌و شه‌هیدو بریندارى لێده‌که‌وێته‌وه، ئه‌مه تاوانێکى دژ به‌مافى په‌نابه‌رییو مافى مرۆڤه له‌هه‌موو دونیادا. 4ـ په‌رله‌مانى عێراق به‌رپرسیاره له‌پێداچونه‌وه به‌ڕێککه‌وتنى ئه‌منى نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى عێراق‌و تورکیا به‌جۆرێک که ڕێگه له‌داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورکیا بگرێت له‌نێو خاکى عێراق‌و هه‌رێمى کوردستان. 5ـ سه‌رجه‌م کونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌هه‌رێمى کوردستان‌و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان‌و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیدان‌و له‌سه‌ریانه کارى جدى بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه پیوه‌ندیداره‌کان‌و فشارى به‌هێز له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى تورکیا دروستبکه‌ن بۆ هه‌رچى زووه ڕاگرتنى هێرش‌و له‌شکرکێشه‌کان‌و چونه‌وه شوێنه‌کانى خۆیان له‌پێش هێرش‌و له‌شکرکێشیه‌کانى ئه‌مدواییه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى دۆزى کورد له‌تورکیا، ناچارکردنى به‌به‌ڵێندان به‌پاراستنى ئارامیى ناوچه‌که‌و کۆتاییهێنان به‌هێرش‌و بۆردومانى گونده‌کانى کوردستان. له‌کاتێکدا که سوپاى تورکیا بێگوێدانه خه‌ڵکى مه‌ده‌نى له‌قوڵایى خاکى هه‌رێمداو له‌ناوچه‌کانى دور له‌سنوره‌کانى وڵاته‌که‌ى هێرش‌و بۆردومانى چڕده‌کات‌و له‌ئه‌نجامدا هاوڵاتى مه‌ده‌نى ده‌بێته قوربانی‌و له‌حه‌وت ساڵى ڕابردودا 113 هاوڵاتى سیڤیل شه‌هیدبوون که له‌ناویاندا ژماره‌یه‌کى زۆرى منداڵ هه‌یه. ده‌بێت هه‌رچى زوه ئه‌مکاره ڕابگیرێت‌و سه‌رکۆنه بکرێت له‌کاتێکدا که دیموگرافیاو ژینگه‌و سروشتى کوردستان تێکدراوه‌و به‌چه‌کى کیمیاییش هێرشکراوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌که. ـ به‌شى دووه‌م: دۆخى هه‌رێمى کوردستان، مه‌ترسیه‌کان‌و چاره‌سه‌ر: 1ـ سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، پێمانوایه که ده‌بێت حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى جدى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بکه‌ونه گفتوگۆى بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێرداوه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانى نێوان هه‌ردولاو هه‌رچى زوه چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى بۆ کێشه‌کان بدۆزنه‌وه به‌تیابه‌ت مه‌له‌فى سوته‌مه‌نیو وزه، که گه‌وره‌ترین بابه‌تى جێناکۆکییه له‌ئێستاداو هه‌ردوولا پێداگرن له‌سه‌ر خواسته‌کانى خۆیان، پێویسته ده‌ستور بکرێته خاڵى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى دۆسیه‌کان‌و هیچ لایه‌ک به‌پێى مه‌زاجى که‌سیو حزبی‌و سیاسى بیر له‌بابه‌ته‌که نه‌کاته‌وه‌و بڕیار له‌دۆسیه‌کان نه‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستور بکرێته بنه‌ماى په‌یوه‌ندیه‌کان‌و چۆنێتى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌کانى نێوان هه‌ردوولادا. 2ـ نابێت به‌هیچ جۆرێک ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ڕێگه به‌خۆیان بده‌ن سه‌رکێشى به‌کیان‌و سه‌روه‌رى خاک‌و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بکه‌ن‌و پێداگربن له‌خواسته دارایی‌و ئابوریه‌کانى خۆیان که جگه له‌ده‌سته‌بژێرێکى سیاسى ده‌ستڕۆیشتوو هیچ که‌سى تر سودمه‌ند نه‌بوه له‌و پێداگریانه، بگره مه‌ترسى جدى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دروستبوه که نوێنه‌رى یۆنامى چه‌ندجارێک ئاماژه‌ى پێکردوه‌و له‌کۆتایى مانگى ڕابردوشدا باڵیۆزى ئه‌مریکا به‌ڕونى ئاماژه‌ى به‌بونى مه‌ترسى سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستاندا. 3ـ حکومه‌تى عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێکى فیدراڵى له‌سه‌ریه‌تى شایسته‌ى دارایی‌و ژیانى خه‌ڵکى هه‌رێم‌و سه‌روه‌رى خاکى هه‌رێمى کوردستان نه‌کاته به‌شێک له‌ململانێ سیاسی‌و یاسایی‌و ئیداریه‌کان‌و له‌پێناو سزادانى به‌شێک له‌سه‌رکرده سیاسیه‌کانى هه‌رێمدا چاره‌نوسى خاک‌و خه‌ڵکى هه‌رێم بکه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه، عێراق خاوه‌نى ده‌ستورێکى فیدراڵییه‌و ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک په‌نا ببرێته‌وه‌به‌ر ده‌ستورو سه‌رپێچیکاران ئه‌گه‌ر هه‌بن به‌پێى ده‌ستورو یاسا به‌رکاره‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت نه‌ک سزادانى به‌کۆمه‌ڵى گه‌لێک که به‌شێکه له‌و ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه. به‌شێک له‌ده‌سته‌بژێرو که‌سایه‌تیه سیاسی‌و ئه‌کادیمیو چالاکانى مه‌ده‌نیو ڕۆژنامه‌نوسانى کوردستان. 2ى حوزه‌یرانى ساڵى 2022 مێرگه‌پان ـ سلێمانى ـ کوردستان
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى (هه‌سه‌ده) وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:" هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا له‌سه‌ر ناوچه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان وه‌ک مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه‌و به‌جدى مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین". دوێنێ چوارشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند که" بۆ هه‌ریه‌ک له‌شاره‌کانى مه‌نبه‌ج‌و ته‌لڕه‌فعه‌ت له‌شکرکێشى ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى (هه‌سه‌ده) له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر نوسیویه‌تی:"هه‌ر دوژمنکارییه‌کى نوێ، ته‌واوکارى پلانى دابه‌شکردنى سوریا‌و به‌ش به‌شکردنى باکووره (ڕۆژئاڤاى کوردستان)". هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم له‌تویته‌که‌یدا ده‌شڵێت"هه‌ر هێرشێکى تورکیا ده‌بێته هۆى "سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى مرۆیى ده‌رهه‌ق به‌هه‌زاره‌ها کورد‌و عه‌ره‌ب که له‌ترسى به‌کرێگیراوه‌کان په‌نایان بۆ ناوچه‌کانیان هێناوه." فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده له‌تویته‌که‌دا داواشى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سورییه کاراکانى دۆسیه‌ی سوریا کردووه، که به‌جددى کاربکه‌ن‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه تا نه‌هامه‌تییه‌کى نوێ ڕوو له‌که‌سوکاریان نه‌کات". ڕۆژى 23ى ئایارى 2022 ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ستپێده‌که‌ن‌و ئه‌و ناوچه ئه‌منییه‌ى پێشتر قسه‌یان له‌سه‌ر کردبوو، به‌قووڵایى 30 کیلۆمه‌تر ته‌واوى ده‌که‌ن. پێشتریش ئه‌نکه‌ره دوو ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ئه‌نجامداوه، یه‌که‌میان له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 بۆسه‌ر عه‌فرین بوو، دووه‌میش له‌تشرینى یه‌که‌مى 2019 بۆسه‌ر ناوچه‌ى گرێ سپی‌و سه‌رێکانى بوو.
هاوڵاتى یه‌کێک له نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ به‌ڵێنێکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات که له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه. رۆژى 30ى ئایار، وانه‌بێژان ده‌یانویست له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى دهۆک گردببنه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌کان رێگه‌یان نه‌دا . عه‌لى ره‌ئوف مسته‌فا ، نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمى کوردستان به له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى ى وت " له پارێزگاى دهۆک زۆر ڕێگریمان لێڪرا و هه‌ڕه‌شه‌ى گرتن و ڪوشتنیان لێڪردین ڪه ڪه‌نابێ پرێسڪۆنفڕانس ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام ئێمه ڪه ژماره‌مان 15 نوێنه‌ر بووین سور بوین له‌سه‌ر داواڪارى خۆمان و نڪوڵیمان ڪرد و ڪۆڵمان نه‌دا و به‌رده‌وام بوین تا پرێسکۆنفڕانسه‌که‌مان ئه‌نجام ماندا " هه‌روه‌ها عه‌لى ره‌ئوف ووتیشی" به‌رپرسانى دارایى و په‌روه‌رده هاتنه سه‌ر خه‌ت و بڕیارى خه‌رج ڪردنى شایسته‌ى داراییان داوه بۆ وانه‌بێژان تڪایه مه‌ڵێن هیچ شتێک سوودى نیه". عه‌لى ره‌ئوف ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له‌ناو ڪۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ڪان به‌م شێوه‌یه باس له وانه‌بێژ ڪراوه که‌ڕێز له وانه‌بێژ بگیرێت ،هاوڪارى وانه‌بێژان بڪه‌ن، وتیشى:" له ئه‌گه‌رى دامه‌زراندن ئه‌وله‌ویه‌تى بۆ وانه‌بێژانه‌یه ڪه‌خزمه‌تى زۆریان هه‌یه و ڪۆنن ، دامه‌زراندن له‌ده‌سه‌ڵاتى من ( وه‌زیر ) دا نیه ، به‌ڵڪو له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراییدایه ،ئه‌و وانه‌بێژانه‌ى ڪه ڪه‌متر له 10 به‌شه وانه‌یان هه‌یه لاده‌برێن"، ئه‌مه وته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده بووه له‌ناو کۆبونه‌وه‌که‌دا.
سازدانى: هاوڵاتى وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئاشکراى ده‌کات لابردنى پاشگرى ئیسلامى و گۆڕینى ناوه‌که‌یان بۆ کۆمه‌ڵى دادگه‌رى که هاوکات بووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌و کاته‌که‌دا کۆمه‌ڵ باش نه‌یپێکاوه. محه‌مه‌د حه‌کیم، وته‌بێژى فه‌رمى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌مچاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" ئاسۆى گۆڕانکارى له‌هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى کوردستاندا ده‌بینین". کۆمه‌ڵى دادگه‌رى 31ى ئایار، ساڵیادى حزبه‌که‌یه‌تى و وته‌بێژى کۆمه‌ڵ له‌باره‌ى پرسى ناوخۆى حزبه‌که‌وه وه‌ڵامى چه‌ندین پرس ده‌داته‌وه. به‌جه‌نابى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵم وتووه‌و لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم پێموایه سێ شت ناکۆک بوون له‌زه‌مه‌نێکى که‌مدا یه‌کیانگرته‌وه، (کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵ، هه‌ڵبژاردنى عێراق، ناوگۆڕینى کۆمه‌ڵ له‌کۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ کۆمه‌ڵى دادگه‌رى) پێموایه کاته‌که‌ى جێى تێبینی بوون. حزب ده‌بوو کۆنگره‌که‌ى بخستایه‌ته پاش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وکات ناوگۆڕینه‌که‌ش و ئه‌و تێبینییه با رێژه‌یى بێت له‌سه‌رى دروست نه‌ده‌بوو، ته‌سه‌ورم وایه له‌و کاته‌که‌دا کۆمه‌ڵ باش نه‌یپێکاوه هاوڵاتى: پاش ئه‌و ته‌مه‌نه له‌کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چى به‌ئه‌وله‌ویت داده‌نێن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى کۆمه‌ڵ؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: ساڵیادى حزب وێستگه‌یه‌که بۆ به‌خۆداچوونه‌وه، هه‌موو ئه‌و وێستگانه‌ى بڕیویه‌تى له‌ته‌مه‌نى حزبایه‌تى خۆیدا، خاڵى ئه‌رێنى و نه‌رێنى تێدایه به‌دیده‌کرێت، ده‌بێت له‌خاڵه ئه‌رێنییه‌کانى زیاد بکات و خاڵه نه‌رێنییه‌کانى وه‌کو ئه‌زمونێک له‌به‌رده‌ستى بێت و سوودى لێوه‌ربگرێت و له‌هه‌ڵه‌و که‌موکورتییه‌کان په‌ندى وه‌رگرتبێت تا بتوانێت رووبه‌ڕووى ته‌حه‌دییه‌کانى سه‌رده‌م ببێته‌وه، پێگه‌ى خۆى بپارێزێت و چاوى له‌وه بێت پێگه‌ى به‌رزترو قایمتر بکات له‌هه‌رێمى کوردستان. پێموایه وه‌کو به‌رپرسیارێتى کۆمه‌ڵ له‌م ئان و ساته‌ى کوردستان و عێراقى تێدایه، قورسه و ئه‌رکێکى گه‌وره‌تر چاوه‌رێى ده‌کات و کۆمه‌ڵ ده‌توانێت رووبه‌ڕووى ئه‌و وه‌زعه ببێته‌وه‌و به‌رپرسیارێتى خۆى ئه‌دا بکات به‌حوکمى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى که هه‌یه‌تى. له‌عێراق و کوردستانیش مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى کورسى زۆر هێناوه بۆ باشى خۆى و چالاکى خۆى بگه‌ڕێته‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق وه‌کو یانسیب بووه هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوو له‌میدیاکانى خۆتاندا باس له‌وه کرا که عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌کى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى حزبه‌که هه‌بووه‌و ده‌نگى پێویستى نه‌هێناوه، ئایا پڕۆژه‌که‌ى ره‌تکراوه‌ته‌وه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: پڕۆژه‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر پڕۆژه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و هه‌ندێ له‌خاڵه‌کانى پێویستى به‌گۆڕینى په‌یره‌وى ناوخۆى کۆمه‌ڵ هه‌بووه، په‌یڕه‌وى نێوخۆى کۆمه‌ڵ ده‌ستکاریکردنه‌که‌ى کۆنگره له‌کاتى پێویستدا داوه‌ته ده‌ست ئه‌نجومه‌نى گشتى که 52 که‌سن، ئه‌و ژماره‌یه به دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگى ده‌توانێت ده‌ستکارى په‌یڕه‌و بکات واتا 34 ده‌نگى ده‌وێت، واتا هه‌موو ئه‌ندامانى ئاماده نابن، بۆیه دوو له‌سه‌ر سێى هه‌موو ئه‌ندامانى کۆبوونه‌وه‌که‌ى ده‌وێت ئه‌گه‌ر 35 ئه‌ندامیش ئاماده‌بووبێت 34 ده‌نگی پێویست بووه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و خاڵانه‌ى که په‌یوه‌ست بوون به‌په‌یڕه‌وى ناوخۆ ده‌نگى نه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر نا پڕۆژه‌که‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر پڕۆژه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و زۆر بوار ده‌گرێته‌وه‌و داموده‌زگاکانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵ هه‌م له‌ئه‌نجومه‌نى باڵا‌و هه‌م له ئه‌نجومه‌نى دامه‌زرێنه‌ران و ده‌زگاو مه‌کته‌به‌کانى کۆمه‌ڵ رێنوییان له‌جه‌نابى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵ وه‌رگرتووه‌و پڕۆژه‌که‌ى مامۆستا له‌به‌رده‌ستدا بۆ کارکردن و گه‌شه‌کردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى. هاوڵاتى: ئۆپۆزسیۆنبوونى کۆمه‌ڵ تاچه‌ند واى کردووه پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریتان باشتر بکات؟ محه‌مه‌د حه‌کیم:پێموایه کۆمه‌ڵ به‌وه ناسراوه تائێستا له‌سه‌ر یه‌ک خه‌ت هێناویه‌تى و یه‌ک مه‌وقیف و یه‌ک هه‌ڵوێسته، ئه‌زموونى ئۆپۆزسیۆن بوون کێشه‌ى زۆرى بۆ ئه‌ندامان و که‌وادیرو په‌رله‌مانتارانمان و سه‌رکرده‌کانى کۆمه‌ڵ دروست کردووه. کرۆکى سیاسه‌تى کۆمه‌ڵ ئه‌وه له‌چه‌ند کابینه‌ى سه‌رکردایه‌تیدا بریتیه له به‌رژه‌وه‌ندى تاکى کوردستانى، واتا سیاسه‌تى ئێمه ده‌خولێته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه‌وه، بۆیه هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانى کۆمه‌ڵ هه‌مووى ته‌ماشابکه له‌به‌رژه‌وه‌ندى تاکى کوردستان بووه‌و زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى خستۆته‌لاوه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا. ئۆپۆزسیۆن بوون تاقه‌و تواناى زۆرى به‌کادیرانى کۆمه‌ڵ داوه، به‌شدارى چالاکانه‌ى خه‌ڵکى کۆمه‌ڵ له‌خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌کان له‌ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانى هه‌موو ئه‌مانه گه‌شه‌ى به‌کۆمه‌ڵ داوه. راسته له‌مسته‌واى تموحدا نییه‌و خه‌ڵک چاوه‌ڕوانى زیاتر له کۆمه‌ڵ ده‌کات، ئومێدم وایه له‌ئاینده‌و داهاتووى نزیکدا له‌مڕۆوه به‌پێى پێویستى و چاوه‌ڕوانییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان هه‌نگاو بنێن. هاوڵاتى: په‌شیمان نین له‌لابردنى پاشگرى ئیسلامى، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق یه‌ک کورسیتان هێنا؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: به‌جه‌نابى سه‌رۆکى کۆمه‌ڵم وتووه‌و لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم پێموایه سێ شت ناکۆک بوون له‌زه‌مه‌نێکى که‌مدا یه‌کیانگرته‌وه، (کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵ، هه‌ڵبژاردنى عێراق، ناوگۆڕینى کۆمه‌ڵ له‌کۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ کۆمه‌ڵى دادگه‌رى) پێموایه کاته‌که‌ى جێى تێبینی بوون. حزب ده‌بوو کۆنگره‌که‌ى بخستایه‌ته پاش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وکات ناوگۆڕینه‌که‌ش و ئه‌و تێبینییه‌ى که تۆ باسى ده‌که‌یت با رێژه‌یى بێت له‌سه‌رى دروست نه‌ده‌بوو، ته‌سه‌ورم وایه له‌و کاته‌که‌دا کۆمه‌ڵ باش نه‌یپێکاوه، کاتى کۆنگره‌و کاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ناکۆک بوون له‌گه‌ڵ یه‌کدا. هاوڵاتى: بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسه ده‌که‌ن؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: پێموایه ده‌رفه‌تێکى زۆر هه‌یه کۆمه‌ڵ له‌که‌موکورتییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پێشوو ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌خۆیه‌وه وه‌کو که‌موکورتى حزبى، ئه‌ما ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن و فره بازنه‌یى کارى ده‌وێت له‌عێراق و کوردستانیش مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى کورسى زۆر هێناوه بۆ باشى خۆى و چالاکى خۆى بگه‌ڕێته‌وه ده‌توانین بڵێن هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق وه‌کو یانسیب بووه، حزب هه‌بووه 40 کورسى هه‌بووه له‌عێراقدا هاتۆته سه‌ر دوو کورسى، ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌وه نییه ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵ که‌موکوڕییه‌کانى خۆمان نه‌بینین. هاوڵاتى: کۆمه‌ڵ حه‌وت کورسى له په‌رله‌مانى کوردستان هه‌یه، نییه‌تان هه‌یه زیادى بکه‌ن یان کورسییه‌کانتان که‌مده‌بێته‌وه؟ محه‌مه‌د حه‌کیم: نه‌خێر هه‌رگیز، کۆمه‌ڵ چاوى له‌زیاتره‌و لاى هه‌موو کادرانى کۆمه‌ڵ چاوه‌ڕێى پێگه‌ى زیاترى کۆمه‌ڵ ده‌که‌ین پێمانوایه ده‌رئه‌نجامیش ده‌بینین. بۆیه ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵ ئاسۆى گۆڕانکارى له‌هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنى کوردستاندا ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ى ئومێد لاى خه‌ڵک دروست ببێت و خه‌ڵکیش زیاتر به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکات.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکرایده‌کات، به‌منزیکانه هه‌ریه‌ک له‌پافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتیو نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدى پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆده‌بنه‌وه. شێروان دووبه‌ردانى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى مه‌علومه‌ى عێراقى ئاشکرایکردووه، ده‌ستێوه‌ردانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانى نێوان پارتی‌و یه‌کێتى گرنگیه‌کى زۆرى بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى سیاسیی‌و کۆتاییهێنان به‌چه‌قبه‌ستوویى سیاسیى له‌عێراقدا هه‌یه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" پارتى هێشتا سووره له‌سه‌ر کاندیدکردنى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام مه‌سعود بارزانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى سیاسیى ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نوێى هه‌یه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌منزیکانه یه‌کێتی و پارتى له‌باره‌ى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆماره‌وه کۆده‌بنه‌وه". نێچیرڤان بارزانى له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى سلێمانى کرد‌و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لایه‌نه‌کانى کۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌کگرتوو کۆبوویه‌وه. پێشتر له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى، مه‌سعود بارزانى نێچیرڤان بارزانى راسپارد بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتى له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنى پرسى پۆستى سه‌رۆک کۆمار په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى روونکردووه‌ته‌وه که مه‌سعود بارزانى په‌یوه‌ندییه‌کى مێژوویی‌و خه‌باتێکى کۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کاندا هه‌یه، هه‌ربۆیه نزیکبوونه‌وه‌یه‌کى گه‌وره له‌نێوان پارتی‌و ئه‌و لایه‌نانه‌دا درووستبووه. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه تا سازان له‌نێو ماڵى شیعه که خۆى له‌ڕه‌وتى سه‌درو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بینێته‌وه دروستنه‌بێت، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له‌په‌ڕله‌مان ئه‌نجام نادرێت.
شەنای فاتیح منداڵان گرنگترین تووێژن لەهەموو جیهاندا كە لەلایەن دایكان و باوكان گرنگیان پێدەدرێت و بەخێو دەكرێن و ئامادە دەكرێن بۆ كۆمەڵگا، بەڵام هێشتا لەكوردستاندا بەشێكیان "بێ‌ناز" دەكرێن و دوور لەكەسی یەكەمیان لەخانەی بێسەرپەرشتاندا دەمێننەوە. یەكی حوزەیرانی هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانی منداڵان ناسراوەو ئەو رۆژە بەچەندین كار‌و چالاكی یاد دەكرێتەوە، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەساڵی 1954 بەبڕیاری ژمارە 836 لەبەندی نۆدا (9) وڵاتانی جیهانی راسپارد كەرۆژێك بۆ منداڵان تەرخان بكرێت، هەروەها رێككەوتننامەی مافەكانی منداڵیش لە 29ی تشرینی دووەمی 1989دا دەرچوو و لەهەندێ وڵاتیش 20ی تشرینی دووەم بە رۆژی جیهانی منداڵان دادەنرێت. منداڵا مرۆڤێكە لەنێوان قۆناغەكانی لەدایكبوون و پێگەیشتندا پێناسە دەكرێت و ئاماژەیە بۆ كەسێكی كەم تەمەن، هەروەها بەپێی پێناسەی نەتەوەیەكگرتووەكان بەكەسێك دەوترێت منداڵا كە تەمەنی نەگەیشتبێتە 18ساڵا. لەڕێگەی كردنەوەی دایانگەو باخچەی ساوایان و خوێندنگاكانەوە منداڵان ئامادە دەكرێن لەڕێگەی فێركردن و پەروەردەوە بۆ كۆمەڵگا، ئەوەش بەهاوكاری دایكان و باوكان تا پاشەڕۆژی خۆیان دیاری بكەن، بەڵام بەشێك لەو منداڵانە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لە دایك و باوكان دادەبڕێن و حكومەت لە رێگەی خانە بێسەرپەرشتەكانەوە چاودێرییان دەكات. بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی نزیكەی 400 منداڵ لەلایەن خانە بێسەرپەرشتەكانەوە چاودێری دەكرێن دوور لە دایك و باوكیان. ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" هێڵی گەرمی 116مان كردووەتەوە بۆ ئەو منداڵانەی توندوتیژیتان بەرامبەر دەكرێت كە پەیوەندی دەكەن بەو ژمارەیەو دواتر ئێمەش لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەكەینەوە، پاش رێكارە رەسمییەكان ئەو منداڵانە دێنە خانەكان لای ئێمە تا كێشەكان چارەسەر دەبن". ناوبراو باسی لەوەشكرد كە پڕۆژەی خێزانی جێگرەوەیان هەیە، كە زۆربەی منداڵەكان لەبری خانەكان لەلای خێزانەكان دەمێننەوە بەڵام نابنە منداڵی ئەو دایك و باوكە و لەدوای تەمەنی 25 ساڵی بڕیار دەدات و گرێبەستێك دەكرێت لەگەڵ ئەو خێزانەداو كۆمەڵێك رێنمایی و یاسای خۆی هەیەو " لەئێستادا لەسلێمانی لەبواری جێبەجێكردندایە و لەهەولێریش نزیكە لەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە". بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ژمارەی ئەو منداڵانەی لەهەرێمی كوردستاندا كاردەكەن هەزارو 794 منداڵە، كە 612 منداڵا لەپارێزگای هەولێر و 160 منداڵیش لەپارێزگای سلێمانی و هەزارو 22 منداڵیش لەپارێزگای دهۆك كاردەكەن. وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پڕۆژەی هێڵی فریاكەوتنی منداڵی راگەیاندووە بەهاوكاری چەند كۆمپانیایەكی بواری پەیوەندیكردن و چەند رێكخراوێك جێبەجێدەكرێت و تێیدا خزمەتگوزاری و رێنمایی دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پێشكەش بەمنداڵان دەكرێت. ئیبراهیم تەیب، لێپرسراوی هێڵی فریاكەوتنی منداڵان 116 لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئەوەی خستەڕوو كە ئەم پڕۆژەیە لەیەكی ئابی 2013وە بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن وەزارەتەوە كراوەتەوە و تەنها لەپێنج مانگی رابردوودا هەزارو 719 پەیوەندی بە هێڵەكەیانەوە كراوە و 989 پەیوەندی توانراوە وەڵامبدرێتەوە كە 641 پەیوەندی كوڕ بوون و 348 پەیوەندیش كچ بووە. هەروەها ئەوەشی باسكرد كە پەیوەندییەكانیش بریتی بوون لە 17 پەیوەندی زانیاری و 47 پەیوەندی رابواردن و 474 پەیوەندی هەڵە و 111 پەیوەندی بەكێشەی ئاوارەكان و 423 پەیوەندی بێ دەنگ و 243 پەیوەندی ناوخۆیی " كە بریتین لە 71 پەیوەندی كێشەی خێزانی و 37 پەیوەندی تەندروستی و 35 پەیوەندی پەروەردەیی و هەشت پەیوەندی یاسایی و 37 پەیوەندی دەروونی و 16 پەیوەندی توندوتیژی و پەیوەندییەكی سۆزداری". لەهەرێمی كوردستاندا ئەو منداڵانەی بەهۆكاری جیاجیا لە خێزانەكانیان دادەبڕێن تا تەمەنی هەژدە ساڵی لەخانە بێسەرپەرشتەكان دەمێننەوە كە سەر بەچاودێری كۆمەڵایەتی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتین. خالید عومەر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان لەوەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" نزیكەی پێنج ساڵە ئەم پلانمان هەیە كە داتا‌و ئامارێكی رەسمی دروستبكەین، بەڵام تا ئێستا بەهۆی دۆخی دارایی و كەمی بودجەی وەزارەتەكان ئەنجامنەدراون". هەروەها باسی لەوەكرد كە لەشاری هەولێر دوو خانەی بێ سەرپەرشتان هەیە ئەوانیش خانەی كوڕان و كچان، كوڕەكان زیاتر 30 منداڵا دەبن و كچەكانیش نزیكەی 25 منداڵن و ژمارەكەش بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا دێـت. هاوكات، ژیان جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد كە 60 منداڵی كوڕ وكچ لەخانە بێسەرپەرشتەكانی سلێمانیدا دەمێننەوە و خانەی كچان جیایە و منداڵی كچی تەمەن چوار تا هەژدە ساڵا لەخۆدەگرێت، هەروەها خانەی كوڕانیش كراوە بەدوو بەشەوە بەشێكیان منداڵی كوڕی تەمەن پێنج تادوانزە ساڵ و بەشەكەی دیكەش لە تەمەنی دوانزە تا هەژدە ساڵی لەخۆدەگرێت و خانەی ساوایانیشیان هەیە لە لەدایكبوونەوە تا تەمەنی چوار ساڵی لەخۆدەگرێت. شێرزاد هروری، بەڕێوبەری چاودێری كۆمەڵایەتی دهۆك لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لەپارێزگای دهۆك چوار خانەی بێسەرپەرشتان هەیە، كە دوو خانە لەدهۆك و خانەكەیش لەشاریا تایبەت بەئێزیدیان و خانەیەكیش لە زاخۆ. وتیشی:لەخانەی كچان بەشی ساوایان هەیە كەمنداڵی تەمەن یەك رۆژە تا پێنج ساڵە لەخۆدەگرێت و پاش ئەو تەمەنە ئەگەر منداڵەكە كوڕبێت دەگوازرێتەوە بۆ خانەی كوڕان و " بەشێوەیەكی گشتی 260 منداڵا لەخانە بێسەرپەرشتیەكانی دهۆكدا دەژین". منداڵپارێزی كوردستان-سندوقی منداڵانی كوردستان لەساڵی 1991 بەرنامەیەكی بەناوی (گرتنەخۆ دوورەوە) دەستپێكرد و لەرێگەی ئەو بەرنامەیەوە تائێستا نۆ هەزار منداڵی عێراقی و كورد ksc/ksf لە گیراونەتە خۆ، بەڵام هێشتا بەهەزاران هەیە كە پێویستییان بە پشتگیریە. هاوڵاتی، پەیوەندی كرد بە منداڵپارێزی كوردستان، لەوەڵاماندا ئەوەیان روونكردەوە كە رێكخراوەكەیان بۆ بەرژەوەندی ئەو منداڵانە كاردەكات بە كەمێك كاركردن دەتوانن ژیانیان بگۆڕین بۆ دۆخێكی باشتر بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ژمارەی ئەو منداڵانەی لەهەرێمی كوردستاندا كاردەكەن هەزار و 794 منداڵە، كە 612 منداڵا لە پارێزگای هەولێر و 160 منداڵیش لەپارێزگای سلێمانی و هەزارو 22 منداڵیش لەپارێزگای دهۆك كاردەكەن.
سازدانی: کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا کچه کوردێک له به‌ریتانیا یه‌کێکه له کاندیدان بۆ شاجوانى ئه‌و وڵاته‌و ده‌ڵێت:"به‌ته‌نها جوانی ڕووکه‌ش و ڕوخسار‌و له‌ش ولار مه‌رج نیه، به‌ڵکو کاره خۆبه‌خشیه‌کان و خێرخوازى و ژینگه دۆستى پێوه‌رن بۆ به‌شداریکردن. ڕۆزا کوردۆ ته‌مه‌ن 25 ساڵ کانیدید کراوه بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی شاجوانی که ده‌رگای زیاتر ده‌کاته‌وه بۆ تێکه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ که‌سانی سیاسیی و هونه‌ری و چالاکوانانان. رۆزا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى:" یه‌کێکم له‌کاندیده‌کانی پێشبڕکێی شاجوانی و هیواده‌خوازم تاجی شاجوانی ئینگلته‌را بۆ ساڵی 2022 له‌سه‌ر بکه‌م". رۆزا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که کاتێک پێم وترا دیداره‌که بۆ ڕۆژنامه‌ی "هاوڵاتی"یه، زۆرخۆشحاڵ بووم، وتیشى:"باوکم هه‌میشه خوێنه‌رێکی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌و سایتى هاوڵاتی"یه. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که هه‌ربه‌م دوایانه‌ش له‌گه‌ڵ دایک و باوکى بانگهێشتکراون بۆ چاوپێکه‌تنێک له‌ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی، له‌سه‌ر کاری خۆبه‌خشی له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانی (باڕۆنیس نیکۆڵسۆن) که‌ئافرتێکه زۆر دۆستی کورده‌و زیاتر له30ساڵه له‌نزیکه‌وه کارله‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و کوردستان ده‌کات، وتیشى:" ده‌مه‌وێ سوپاسی پشتگیری دایک و باوک و خاڵم بکه‌م، که‌ئه‌وان هه‌میشه هانده‌رو ڕێخۆشکه‌رم بوون، تابگه‌م به‌خه‌ونه‌کانم". وه‌ک ڕۆزا خۆی ده‌ڵێت، یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کانی ئه‌وانه‌ی ده‌پاڵوێرێن بۆ پێشبڕکێ شاجوانی ئینگلته‌را، بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و کاندیده ده‌بێ که‌سێکی چالاکی بواره‌کانی مرۆڤ دۆستی و ژینگه‌پارێزی و کارى خۆبه‌خشى بێت، وتی:" له‌و پێشبڕکێیه‌دا، به‌ته‌نها جوانی ڕووکه‌ش و ڕوخسار‌و له‌ش و لار مه‌رج نیه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریبیت، به‌ڵکو کار‌و کرده‌وه خۆبه‌خشیه‌کانى وه‌ک ژینگه دۆستى و کارى خۆبه‌خشى پێوه‌رن بۆ به‌شداریکرد ". ڕۆزا کوردۆ، جگه‌له‌وه‌ی که‌خوێندکاری ساڵی چواره‌می زانکۆی وێستمینسته‌ره، له‌شاری له‌نده‌ن له‌به‌شی (biomedical sciences) هاوکات کاری په‌رستاریش ده‌کات، له‌یه‌کێک به‌ناوبانگترین سه‌نته‌ره‌کانی پزیشکی (NHS) له‌ناوچه‌ی هارلی شاری له‌نده‌ن. ئه‌و کچه کورده، ده‌شڵێت که هه‌رله‌ته‌مه‌نی 16ساڵیه‌وه، خولیای بواره‌کانی نوسین و هونه‌ری تابلۆ کێشانى هه‌بووه‌و به‌شداری چه‌ندین پێشانگای تایبه‌ت و به‌ناوبانگی نمایش‌کردنی تابلۆکانى کردووه له‌به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها له‌بواری نوسین و کتێب‌دا، ده‌یه‌وێ زیاتر بره‌و به‌تواناکانى بدات و ئێستا کتبێکی نوێى ئاماده‌یه‌و چاپ و بڵاوی ده‌کاته‌وه به‌ناوی(journey of a thousand Kurds) کۆچی هه‌زاره‌ها کورد، وتیشى:" یه‌که‌مجار به زمانى ئینگلیزى بڵاویده‌که‌مه‌وه‌و دواتریش بۆ خوێنه‌ری کوردزمانیش وه‌ری ده‌گێڕین". ڕۆزا ساڵی 2018 له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی به‌شداری کۆنفراسێکی تایبه‌تی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاى کردووه ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی کوردستانی عێڕاق. ئه‌و کچه کورده له‌ڕێی نوسین و چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا له‌ڕۆژنامه‌کان ده‌خوازێ نه‌هامه‌تی و کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی سه‌رکورد له‌مێژوودا به‌دونیای ده‌ره‌وه بناسێنی، له‌دیدارێکی ئه‌م دوایانه‌ی ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی ده‌ڵێت:" به‌شێکی زۆری ئه‌وکێشانه‌ی ئێستا له‌باشوری کوردستان هه‌ن، ڕه‌گ و ڕیشه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین و ڕژێمه‌کانی پێشوتر که‌ده‌ستیان هه‌بووه له‌کۆمه‌ڵکوژیی و ئه‌نفال و کیمیاباران و ئاواره‌بونی کورد بۆ ده‌ره‌وه". بۆیه ده‌ڵێت:" وه‌ک کوردێکی په‌ناهه‌نده‌و مرۆڤدۆست، زۆر نیگه‌رانم له‌دواین بڕیاری حوکمه‌تی به‌ریتانیا بۆ ڕه‌وانه‌کردنی په‌ناخوازان بۆ ئه‌فریقاو به‌کارێکی قێزه‌ونی ده‌زانم دژ به‌ژیانی په‌ناخوازان، چونکه ئێمه‌ش به‌و ڕۆژگاره سه‌ختانه‌ی ئاواره‌یی و په‌ناهه‌نده‌ی تێپه‌ڕیووین". ڕۆزا ڕوونی ده‌کاته‌وه، که‌چۆن کاتێک له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه به‌ئینگلیزی بدوێن و په‌یوه‌ندی بکه‌ن، به‌ڵام پاش هه‌وڵ و تێکۆشان، ئێستا له‌خێزانه‌که‌یاندا که‌سانی پارێزه‌رو کارمه‌ندی ته‌ندروستی و پیاوی بازرگان بوونیان هه‌یه. "هه‌موو ئه‌وانه‌ی فێری بووین و پێی گه‌یشتوین له‌ئه‌نجامی باوه‌ش بۆکردنه‌وه‌و پێشوازی لێکردنی ئه‌م ووڵاته بووه بۆکه‌سانی وه‌ک ئێمه، هه‌موومان که‌لتوورو حوکمه‌تی به‌ریتانیامان خۆش ده‌وێت به‌وه‌ی پێی به‌خشیون و کار ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی پاداشتی کۆمه‌ڵگای به‌ریتانیا بده‌ینه‌وه، کۆچبه‌رانی وه‌ک ئێمه ده‌توانن ببن به‌به‌شێک له‌به‌ڕێوه‌بردن و هاوکاری کردنی ووڵات له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا"، رۆزا واى وت. ڕۆزاو خێزانه‌که‌ی، هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیان و ماوه‌ی 18 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی، له‌شاری (پلیمۆس) ژیاون و دواتر ڕۆزا بۆ کار‌و خوێندن ناچار بووه بچێته له‌نده‌ن. ڕۆزا ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ پێشبڕکێی شاجوانی ئه‌وه‌یه که"بتوانم له‌و ڕێگایه‌وه پڕۆژه‌یه‌کی خێرخوازیی دروست بکه‌م و سوودم بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌بێت، تابتوانم داهاتویه‌کی گه‌ش بنیادبنێم". هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شداری ده‌نگدان بکات له‌ڕێگای ئه‌پێکه‌وه به‌ناوی miss England ده‌نگ بدات، داوا ده‌که‌م پشتیوانیم بکه‌ن. ڕۆزا کوردۆ، ئه‌و کاته‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها پێنج ساڵان ده‌بێت، هاوشانی دایکی، ڕێگای پڕمه‌ترسی و مان و نه‌مانی هه‌نده‌ران ده‌گرنه‌به‌ر به‌دوای ژیانێکی باشتر‌و پارێزراودا ده‌گه‌ڕان و به‌ڕێگای زه‌مینی و ده‌ریادا، دوای گه‌شتێکی پڕنه‌هامه‌تیی و ترسناک، خۆیان گه‌یاندۆته به‌ریتانیا. "ئێمه هه‌موو به‌و ناخۆشیانه‌دا تێپه‌ڕیوین، بۆیه ئه‌وه به‌شێکه له‌ژیانی ڕابردووی ئێمه. بۆیه من ئێستا هه‌ست ده‌که‌م که‌من کێم. من ئه‌و که‌سه‌م که‌ئێستا له‌به‌ر ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه ده‌بێ بڕوا‌و متمانه‌ی زیاترمان به‌خۆ بێت و هه‌وڵی چونه‌پێشه‌وه بده‌ین بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی"، رۆزا وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هۆشداریى ده‌داته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر باکوورى سووریا و رۆژئاڤاى کوردستان که به‌ه‌دست هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌یه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆمارى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى کۆنتڕۆڵکردنى شارۆچکه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت و شارى منبجى کرد، بلینکن داواى له تورکیا کرد پابه‌ند بێت به‌و رێککه‌وتنى ئاگربه‌سته‌ی، که له ساڵى 2019 واژۆکراوه. ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "هه‌ر هێرشێکى نوێى تورکیا بۆ سه‌ر باکوورى سووریا، شتێکه ئێمه دژایه‌تیى ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که" ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى هه‌مانه ئه‌وه‌یه که هه‌ر هێرشێکى نوێ ده‌بێته هۆى تێکدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمی، ده‌رفه‌ت بۆ لایه‌نه شه‌ڕانگێزه‌کان ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ مه‌رامه‌کانى خۆیان بقۆزنه‌وه." "ئێمه به‌رده‌وامین له شه‌ڕى دژى داعش به‌شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر له رێگه‌ى هاوبه‌شه‌کانمانه‌وه له نێو سووریادا و نامانه‌وێت هیچ شتێک مه‌ترسى بخاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانى هێشتنه‌وه‌ى داعش له‌و سندووقه‌ى که خستوومانه‌ته نێوی"، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وا ده‌ڵێت.
سازدانی: ئارا ئیبراهیم یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتی دەڵێت:" نابێت تەنها حزبی رابردووبین لەخەبات و تێكۆشانی شاخ بین، ئیتر دەبێت ببینە حزبی ئایندەو دواڕۆژ كەچی دەتوانین بۆ میللەتی خۆمان بكەین، لەو رەوشە قورس و خراپەی كەهەیەتی". عومەر شێخ موس، یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:" توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كردووە، ئەوەش لەدژی خواستی خۆیانیشە دەیان ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە". هاوڵاتی: یەكێتی كەی و چۆن دامەزرا؟ عومەر شێخ موس: لەمانگی نیساندا، مام جەلال بەسەردان هاتبووە دەرەوەی وڵات، لەپاریسەوە تەلەفونی بۆ كردم دەمەوێت قسە بكەین و كاك كەمال فوئاد لە بەرلینە، پێكەوە دابنیشین چی بكەین باشە، ئیتر چووم بۆ بەرلین موناقەشەیەكی زۆرمان كرد، لەسەر ئەوە رێككەوتین كە مام جەلال بگەڕێتەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو برادەرانەی لە دەوروپشتی كۆبووبوونەوە كە دكتۆر فوئاد مەعسوم لەقاهیرەوە هاتبوو، كاك رەزاق فەیلی و عادل موراد لەئێرانەوە هاتبوون بۆ شام بۆلای مام جەلال، لەوێ شتێك گەڵاڵە دەكەین چ حزب و بزوتنەوەیەك دروستبكەین. لەوكاتەوە ئەوان بووبوون بە ئەندامی تەجەموعی عێراقی كە هەندێك خاڵیان نوسیبوو، دابویان بە تەجەموعی عێراقی، تەجەموعی عێراقی لەباتی ئەوان لەڕادیۆی دیمەشق بڵاویكردبووەوە، ئێمە پێمان ناخۆش بوو كە بڵاوكرابووەوە. ئیتر بڕیاربوو لە 16 تا 19ی مانگی ئایار بێت، بەڵام خستمانە 29،30،31، ئازار لەبەر مەسەلەی ڤیزا كە خەڵك بتوانن بێن بۆ بەرلین. لەوێ كەدانیشتین بەیانەكەمان بینی و موناقەشەی زۆر بوو، بزوتنەوە بێت سۆشیالیست بێت ماركسییەت بێتن شوعی بێت بۆ كوردستانی عێراق بێ یان بۆ هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستانیش، لەسەر ئەوە ساغ بووینەوە كە مام جەلال بیری لێكردبووەوە بەپەسەندمان زانی لەو چوار برادەرەی لە دیمەشق لەگەڵ سێ برادەری دیكە كە لەكۆبوونەوەكە پەسەندكرا كە ببنە دەستەی دامەزرێنەر ( كاك نەوشیروانی رەحمەتی، من بووم، كەمال فوئاد بوو) لێ زیاد كراین بڕیارماندا رۆژی 1ی 6ی 1975 رۆژی رەسمی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی بێت، بەیاننامەكەی پێشتر كە بەبێ موافەقەتی ئەوان لەدیمەشق بڵاوكرابووەوە هەندێك گۆڕانكاریمان تێدا كرد بەشێوەیەكی دیكە چاكمان كرد‌و بۆ هەموو زمانەكانی دنیا وەرمانگێرا، ئێمە بەعەمدی ناومان نا (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) ساغنەبووینەوە لەسەرئەوەی بۆ كوردستانی عێراق بێت یان بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بێت، من و كاك نەوشیروان لایەنگری ئەوەبووین كە ئەم رێكخستنە لەدواڕۆژدا ببێتە رێكخستنێك بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان، بەداخەوە ئەوە نەبوو ئەو لایەنانەی كە پشتیوانیان دەكردین، ئامادەبوون تەنها بۆ كوردستانی عێراق پشتیوانیمان بكەن. هاوڵاتی: یەكێكن لەو حەوت كەسەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانتان دامەزراند، ئەوكات بەڕێزتان تەمەنتان 33 ساڵ بووە؟ عومەر شێخ موس: دەستەی دامەزرێنەر حەوت كەس بووین و ناوەكان دیارن پێویست ناكات ناویان بڵێم، هەنگاوێكی گەورەی مێژوویمان نا پاش ئەوەی كە شۆڕشی ئەیلول كۆتایی هاتوو گەلی ئێمە تووشی كارەساتێكی زۆر گەورە بوو، ئومێدمان بەو میللەتە بەخشیەوەو نیشانی دوژمنەكانماندا كە بزوتنەوەی كوردی تەواو نەبووە و هەموو كاتێك زیندووەو هەڵساوەتەوە، جارێكی دیكە دەست دەكات بەخەبات و تێكۆشان بۆ مافەڕەواكانی بەشێوەیەكی شۆڕشگێرانەتر بەڕێبازێكی چاك و مۆدێرنتر لەجاران دەكەوێتە رێی خەبات. هەروەها بەباشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەشەكانی دیكەی كوردستان لەگەڵ هێزی پێشكەوتنخوازی جیهاندا، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كەگەلی كورد تێیدا دەژین. ئەو هەنگاوەی دامەزراندنی یەكێتی تا رادەیەكی زۆر ئامانجە سەرەكییەكانی خۆی بەدەستهێنا. بەگەڕانەوە بۆ دەزگاكانی حزب و كۆنگرە یان پلینیۆمی فراوان بەڕێگای راست دەزانم، بە دیالۆگ لەگەڵ خەڵك و جەماوەر كادرانی ناو حزبەكە بتوانین كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەین، پێویستی بەپڕۆسەو گفتوگۆیەكی فراوان هەیە لەناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبەرئەوەی تووشی قەیرانی گەورە بووە هاوڵاتی: ئەمڕۆ 47 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یادی یەكێتیدا، چ قسەیەكت هەیە وەك یەكێك لەدامەزرێنەرانی؟ عومەر شێخ موس: ئێمە بەهێزێكی بچووكەوە دەستمانپێكرد، توانیمان یەكێتی بكەینە ئەو هێزەی كە بوو، بۆچوونی فكری و سیاسی و ستراتیژیمان راست بوو، لەئەنجامدا سەدام حوسەین تووشی قەیران بوو و رووخان بوو، لەو وەختەوە ئومێدێكی گەورەمان بەڕاپەرینی جەماوەر هەبوو لەسەركەوتنی شۆڕشێكی گەورەدا، ئەوە بەدیكرا. كوردستان بەتەواوی وێران بوو، چ پاش شۆڕش و چ لەپاش رووخانی رژێمی سەدام حوسێن، وردە وردە جۆرە ئاوەدانییەك هەبوو، ئەگەر رەوشی كوردستان لەڕووی ئاوەدانی بەراورد بكەیت لەگەڵ ئەو كاتەدا پێشكەوتنێكی ئێجگار زۆر گەورە پەیدا بووەو دەستكەوتی زۆر گەورە بۆ میللەتی ئێمە پەیدا بووە لەلایەن هەموو لایەنەكان، بەڵام بەداخەوە هێشتا كەموكوڕی زۆرەو پێویستە چ حكومڕانی رێك‌وپێك بۆ مەسەلەی دادوەری كۆمەڵایەتی و رێكوپێككردنی خزمەتگوزاری لەوڵاتدا بێتەدی. حزبەكانی ئێمە ئەو دەرسە گەورەیەی پێویستە لێوەربگرین نابێت تەنها حزبی رابردووبین لەخەبات و تێكۆشانی شاخ بین، ئیتر دەبێت ببینە حزبی ئایندەو دواڕۆژ كە چی دەتوانین بۆ میللەتی خۆمان بكەین، لەو رەوشە قورس و خراپەی كە هەیەتی. هاوڵاتی: لەدیداری یەكێتی بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی ناوی هێندرا، چ قسەیەكتان هەیە بۆ دۆخی ناوخۆی یەكێتی؟ عومەر شێخ موس: بەگەڕانەوە بۆ دەزگاكانی حزب و كۆنگرە یان پلینیۆمی فراوان بەڕێگای راست دەزانم، بە دیالۆگ لەگەڵ خەڵك و جەماوەر كادرانی ناو حزبەكە بتوانین كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەین، پێویستی بەپڕۆسەو گفتوگۆیەكی فراوان هەیە لەناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبەرئەوەی تووشی قەیرانی گەورە بووە. یەكێتی هەموو كاتێك كە تووشی قەیران بووەو توانیویەتی ریزەكانی خۆی بپارێزێت و هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ چارەسەر بدۆزێتەوە، بە رای من پێویستە سەركردایەتی ئێستای یەكێتی كە نەوەی دووەم و سێیەمی یەكێتی نیشتمانین بەشێوەیەكی زۆر حزبیانە بەسنگفراوانی لەگەڵ كادران و ئەندامانی خۆیان چارەسەرێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی یەكێتی بگەڕێتەوە سەر رەوشی جارانی خۆی. بەباشی دەزانم هەموو دەزگاكانی یەكێتی بۆ رێك‌وپێك كردنی یەكێتی نیشتمانی، چ كاك بافڵ چ سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی كە هەنگاو بنێن رەوشەكە چارەسەر بكەن، لەهەموو دنیا حزب بەتاكە كەسێك بەڕێوە ناچێت. هاوڵاتی: یەكێتی یەكێكە لەهێزە پێكهێنەرو هاوبەشەكانی حكومەت، هاوشێوەی پارتی و گۆڕان، پێتانوایە پێویستە دۆخی خەڵك ئەولەویەتی كارەكانی بێت؟ عومەر شێخ موس: ئەوەم قبوڵە كە بەرپرسیارێتی لەسەر هەموو ئەو لایەنانە هەیە كە بەشدارن لە حكومەتدا، ئەوان دەبوو ریفۆرم و گۆڕانكاری گەورە بكەن رەوشی كوردستان چاك بكەن، لەبەرئەوەی ئیمكانیاتیان هەبووە، بەڵام بەداخەوە بۆچوونی تەسكی حزبیان رێگای لەوە گرتووە كە دەزگای نەتەوەیی دروست بكەن و دەزگاكانی حكومەت بەچاكی بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم زەمانە بگونجێت رەوشی خەڵكەكە چاك بكەنەوە. ئەوە مانای ئەوە نییە تەنها لەگەڵ یەكێتیم بێت، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانیشمە، بەداخەوە راستە یەكێتی و گۆڕان لەحكومەتدان، بەڵام پارتی یەكلایەنە بەشی زۆری كارەكانی حكومەت، بڕیارەكان لەدەستی خۆیدایەو زۆربەی جومگەكانی كۆنترۆڵ كردووە زۆر بەداخەوە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دیوایی لەكابینەی ئێستا‌و كابینەی هەشتەم و پێشتریش وابووە، چونكە ماوەیەكی زۆرە یەكێتی نەیتوانیوە قورسایی خۆی پیشان بدات، ئەوەش وایكردووە پارتی سو‌و ئیسفادەی لەم رەوشەی یەكێتی كردووە. پێویستە سەركردایەتی ئێستای یەكێتی كە نەوەی دووەم و سێیەمی یەكێتی نیشتمانین بەشێوەیەكی زۆر حزبیانە بەسنگفراوانی لەگەڵ كادران و ئەندامانی خۆیان چارەسەرێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی یەكێتی بگەڕێتەوە سەر رەوشی جارانی خۆی. هاوڵاتی: یەكێتی سوورە لەسەر كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆمار؟ پێتوایە ئەو پۆستە بۆ یەكێتی چ گرنگییەكی هەیە؟ عومەر شێخ موس: منیش لایەنگرێكی بەهێزی هەڵبژاردنی كاك دكتۆر بەرهەم ساڵحم، چونكە بەلێوەشاوەترین كەسی دەزانم خاوەن ئەزمونەو پەیوەندیەكی زۆر باشی لەگەڵ هێزە عەرەبییەكان و نێودەوڵەتییەكان هەیەو كەسێكی شایستەیە بۆ ئەو پۆستە. لەكاتی خۆی كە رێكەوتن لەنێوان یەكێتی نیشتمانی و پارتی كراوە، بەتایبەتی لەنێوان مام جەلالی رەحمەتی و كاك مەسعود، سەرۆكایەتی كۆمار بۆ یەكێتی نیشتمانی بێت و سەرۆكایەتی هەرێم بۆ پارتی بێت، یان ئەگەر ئاڵوگۆڕی تێدا كرا پۆستەكان بەپێچەوانەوە بكرێتەوە، بەڵام ئەوكات پارتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمیان كرد. ئێستا ناكرێ لەو رێككەوتنە پەشیمان ببێتەوەو پارتی نفوس و دەسەڵاتی خۆی زیاتر بكات لەبەغداش لەجیاتی ئەوەی رێز لەو رێكەوتنە بگرێت. پۆستی سەرۆك كۆمار، لەسەر ئەو كەسە دەمێنێ كە پۆستەكە وەردەگرێت، چونكە سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی ئەوەندە زۆر نییە، بەڵام ئێمە بینیمان كە مام جەلال سەرۆك كۆمار بوو لەبەر عێراق و پێداویستییەكانی، مام جەلال بۆ خۆی توانی ناوەرۆكی دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار زۆر زیاتر بكات لەوەی كە لەدەستوردا هەیە، بۆیە لەسەر كاك بەرهەم دەمێنێ كە حزبەكەی چەند پشتیوانی لێبكات و هێزەكان چەند پشتیوانی بكەن، بۆ ئەوەی دەوری كاریگەری زیاتر ببینێ، لەوەدا ئەمینم كە دكتۆر بەرهەم پشتیوانی بكەن و دەرفەتی بۆ بڕەخسێنن دەتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت. توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كردووە، ئەوە لەدژی خواستی خۆیانیشە دەیان ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە هاوڵاتی: توركیا زیاتر لە 40 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی بەزاندووە، بەبیانووی بوونی پەكەكە؟ پەكەكە پارتی تۆمەتبار دەكات كە هاوكاری توركیا دەكات؟ چ قسەكیتان هەیە وەك كەسێكی نەتەوەیی؟ عومەر شێخ موس: ساڵی رابردوو لەوتارێكمدا لە زانكۆی كۆیە بەشێوەی فەرمی باسی ناپەسەندی دروستبوونی شەڕی نێوخۆیم كرد، لەوێ دكتۆرای فەخریان پێبەخشیم، ئەوەبووە كە بەهەموو شێوەیەك شەڕی ناوخۆ لەناو هێزە كوردیەكان دروست نەبێت. ئێمە ئەزمونێكی زۆر تاڵمان هەیە لەشەری ناوخۆ لەهەموو بەشەكانی كوردستان، كوردستانی رۆژئاوا نەبێت. شەری ناوخۆ نێوان لایەنە كوردییەكان زیانێكی زۆر گەورەی بە پرسی نەتەوەیی گەیاندووە، بۆیە لە هەر شێوەیەك و شێوێنێك زەمینەی بۆ خۆش بكرێت بەراستی نازانم، بەگژیدادەچمەوە، چونكە هیچ موبەریرێك نییە ئەوە رووبدات. توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كران ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە، ئەوە نمونەی قوبرس-مان هەیە، نمونەی سوریامان هەیە، كوردستانی عێراقیش كە لێی ناكشێتەوە.نمونەیەكی دیكەیە. بۆیە هیچ جۆرە موبەریرێك نییە كە شەر دروست بێت، پەكەكە هەڵە دەكەن و هەڵەشیان كردووە، ئەوە تەبریر و بیانوو نادات كە زەمینە خۆش بكەین بۆ شەڕ، شەریان لەگەڵ بكرێت بەزەرەری خۆت و میللەتی خۆت دەگەرێتەوە.
هاوڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: بە بڕیاری دروستكردنی ناوچەیەكی ئەمنی 30 كیلۆمەتری دەچنە قۆناغێكی نوێوەو تلرەفعەت و منبج لە"تیرۆرستان" كەمەبەست لێی "هێزەكانی سوریای دیموكرات"ە پاكدەكەنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی حوزەیرانی 2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئاك پارتی دوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە وتارێكدا رایگەیاند:"بە بڕیاری دروستكردنی ناوچەیەكی ئەمنی 30 كیلۆمەتری دەچینە قۆناغێكی نوێوە، تلرەفعەت و منبج لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە." هەروەها ئەردۆغان رەخنەی تووندی لە چەند وڵاتێك گرت بەوەی هاوكاریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكەن و وتی، " ئەو دەوڵەتەی بێ بەرامبەر چەك و پێداویستی سەربازی بە رێكخراوی تیرۆریستی دەدات و ئامادە نییە بە توركیای بفرۆشێت، شایانی نازناوی دەوڵەتی تیرۆرە نەك دەوڵەتی یاسا". ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند ساڵی رابردوودا سوپاكەی ئەردۆغان بەهاوكاری میلیشیاكانی شاری عەفرین و سەرێكانی و گرێ سپیان داگیر كرد. لای خۆیانەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێن سەرەرای ئاگاداركردنەوەی ئەمریكاو روسیا‌و لە هەرەشەكانی ئەردۆغان بۆ داگیر كاری، ئامادەن و بەرپەرچی هەر هێرشێك دەدەنەوە كە بركێتە سەر خاكی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاڤای كوردستان).
