هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، کۆبونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دووه‌م کۆبونه‌وه‌یانه له دواى ده‌رکه‌وتنى گرژییه‌کانى نێوانیان له چه‌ند رۆژى رابردوودا. به‌پێى میدیاى نزیک له لاهور شێخ جه‌نگی، کۆبونه‌وه‌ى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى نزیکه‌ى سه‌عاتێکه ده‌ستى پێکردوه‌و هه‌ریه‌ک له ئاراس شێخ جه‌نگى و پۆلات شێخ جه‌نگى له‌گه‌ڵدایه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى وه‌کو نێوه‌ندگیر له کۆبونه‌وه‌که‌یاندا به‌شداریان کردووه. شه‌وى رابردو هه‌ردوو لا کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام بێ ئه‌نجام کۆتایى هاتبوو. ئه‌مڕۆ له پێشهاتێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراودا، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنه‌که‌ی، له راگه‌یه‌ندراوێکى ره‌سمیدا، ناونیشانى پۆستى بافڵ تاڵه‌بانى له "هاوسه‌رۆک"ه‌وه بۆ "سه‌رۆکى یه‌کێتی" گۆڕی.
هاوڵاتى نورى مالیکى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌ردانێکى ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته پارێزگاى سلێمانى و ئامانج له‌سه‌ردانه‌که‌ى بۆ نێوه‌ندگیرى له‌نێوان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیدا. بریاره ئه‌مشه‌و هه‌ریه‌ک له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى به ئاماده‌بوونى چه‌ند نێوه‌ندگیرێک که پێکهاتوون له به‌رهه‌م ساڵح، عیماد ئه‌حمه‌د، دلێر سه‌ید مه‌جید، مه‌حمود سه‌نگاوى، عه‌دنان حه‌مه‌ى مینا کۆبببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هۆشداریه‌کى له‌باره‌ى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" له‌مساڵدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، زۆرترین توشبو به‌کۆرۆنا و بوونى کۆرۆناى هندى و ده‌لتا تۆمارکرا". له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاویکرده‌وه، "له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردو، زۆرترین توشبوى کۆرۆنا به‌راورد به ساڵى رابردو تۆمارکراوه، نیشانده‌ره‌کانیش باش نین و پێشبینى هه‌ڵکشانێکى دیکه‌ى مه‌ترسیدار ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که "ژماره‌یه‌ک گومانلکراوانى حاله‌تى ڤایرۆسى کۆڕۆناى هیندى ناسراو به دێلتا له کوردستان هه‌یه". به‌پێى ئامارى تووشبووانى کۆرۆنا که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه، له 24 کاژێرى رابردوودا هه‌زارو 368 تووشبووى نوێ له‌هه‌رێم تۆمار کراون. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، بڕیاریه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ورده‌کارى ئامارى توشبوان و گیان له‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا بڵاوبکاته‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان داواى له تورکیا ده‌کات به زوترین کات سه‌رجه‌م هێزه‌کانى له ئه‌فغانستان بکشێنێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى رێککه‌وتندایه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا. سوهێل شاهین، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان رایگه‌یاند:" تورکیا وڵاتێکى گه‌وره‌ى موسوڵمانه و ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندییه‌کى مێژویى له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، هیوادارین دواى پێکهێنانى حکومه‌تێکى نوێى ئیسلامى له وڵاته‌که‌مان له‌داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌کى باش و نزیکمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بێت". ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه، ئه‌نقه‌ره له مانگى ئایارى ئه‌مساڵدا له کۆبونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى ناتۆ پێشنیارى کردووه، کاتێک وڵاتانى ناتۆ له ئه‌فغانستان کشانه‌وه هێزه‌کانى تورکیا له‌و وڵاته بمێننه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا تاڵیبان وه‌ڵامى ئه‌و پێشنیازه‌ى و تورکیاى دایه‌وه بۆ پاراستنى فڕۆکه‌خانه‌ى کابول به هێزه چه‌کداره‌کانى دواى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ناتۆ له ئه‌فغانستان، داوا ده‌کات تورکیا وڵاته‌که‌ى جێبهێڵێت. پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له رۆژى (14 ى نیسانى )2021 دا پلانى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند و بڕیاره تا (11ى سێپته‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى کشانه‌وه‌که کۆتایى بێت.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان داواکارییه‌کى به‌په‌له ئاڕاسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌کات‌و داواى لێده‌کات، ڕاسته‌وخۆ بێته‌سه‌رخه‌ت‌و ده‌شڵێت:"ده‌ستگیرکراوانى بادینان ته‌نها یه‌ک تۆمه‌تیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاندیدو ئه‌ندامى ھاوپه‌یمانى بوون". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى ته‌موزى 2021، شایان عه‌سکه‌رى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌یامێکدا نوسیویه‌تى: "ئه‌مرۆ له‌دادگا بینیمان که ده‌ستگیرکراوانى بادینان ته‌نها یه‌ک تۆمه‌تیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاندیدو ئه‌ندامى ھاوپه‌یمانى دیموکراسى‌و دادپه‌روه‌رى بوون". ده‌شنوسێت:"تکایه ڕاسته‌وخۆ وه‌ره سه‌رھێڵ، سه‌ردانى که‌سوکارى ده‌سگیرکراوان بکه دڵیان بده‌ره‌وه، سه‌ردانى ده‌ستگیرکراوان‌و سزادراوان بکه". ماوه‌ى 11 مانگه پێنج ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاکوانى ده‌ڤه‌رى بادینان به‌تۆمه‌تى کارکردن بۆ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ستگیرکراون‌و ئه‌مڕۆش بۆ دووه‌مجار له‌لایه‌ن دادگاى هه‌ولێر دانیشتنى دادگایی‌کردنیان دواخرا. به‌رهه‌م ساڵح پێش بوون به سه‌رۆک کۆمار، حزبێکى به‌ناوى هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێکهێناو دواتر چووه ناو یه‌کێتى و بووه سه‌رۆک کۆمارى عێراق.
هاوڵاتى بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کان لێپرسینه‌وه‌یه له عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى. بریاره کاتژمێر یه‌کى نیوه‌رۆى رۆژى سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، په‌رله‌مانى عێراق کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات، له‌برگه‌ى حه‌وته‌مدا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که لێپرسینه‌وه له وه‌زیرى دارایى ده‌کرێت. به‌رنامه‌ى کارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق:
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایگەیاند، ئێستا تەنها ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن گەشتی ئێران بکەن کە خاوەن ڤیزای نەخۆشی، بازرگانی، وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندنن، بەپێچەوانەوە لایەنی ئێرانی رێگەیان پێنادات لەدەروازەکان تێپەڕبن. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییانەی لە دەروازەی سنوری باشماخەوە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، پێویستە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە جۆری (PCR) كردبێت و لە كاتی گەشتەكەیدا ئەنجامەكەی پێبێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هیچ هاووڵاتییەك بەبێ بوونی ڤیزا سەردانی بنكە سنورییەكان نەكات، پێویستە هەڵگری یەكێك لەم جۆرە ڤیزانە بێت نەخۆشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندن.
هاوڵاتى میدیاكانی یەكێتی بەفەرمی بافڵ تاڵەبانیان وەکو سەرۆکی یەکێتی ناساند‌و پاشگری "هاوسەرۆک" یان لابرد. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی، لەدەباشان پێشوازیكرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عیراق میدیای فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندراوی كۆبونەوەكی بڵاوكردەوە و بەفەرمی بافڵ تاڵەبانیان وەکو سەرۆکی یەکێتی ناوهێنا. لە دیدارەکەدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا. هەروەها جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاوکراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی هەموولایەنەکان. بە پێی راگەیێندراوەکە بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی هاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژیی نیشتمانی و روونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی هێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق. لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە: "دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی هاوبەشمان هەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە هێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی دیکە کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات". هاوكات شه‌وی رابردوو بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام تائێستا ڕاگەیاندراوی فەرمی كۆبونەوەكە بڵاونەكراوەتەوە.
هاوڵاتى هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی هاتە ناو خۆپیشاندانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی رایگه‌یاند:" سەرمایەدار و بازرگان و خێرخواز و هەموو خەڵكی كوردستان ئەگەر نانێكیان هەیە لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بیكەن بە دوو لەتەوە، چونكە هاوكاری كردنیان ئەركێكی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی و ویژدانی و ئەخلاقییە". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی هاتە ناو خۆپیشاندانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و داوای لەسەر جەم سەرمایەدار و بازرگان و خێرخواز و هەموو خەڵكی كوردستان كرد ئەگەر نانێكیان هەیە لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بیكەن بە دوو لەتەوە، چونكە هاوكاری كردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەركێكی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی و ویژدانی و ئەخلاقییە، ناكرێت ئەم ئازیزانە هەبن و ئێمە بێ خەم سەربنێینەوە، سەر بكەینە سەر سەرین و خەیاڵمان لای ئەو ئازیزانە نەبێت. هەڤاڵ ئەبوبكر وتیشی: داوا لەسەرمایەدار و بازرگان و خێرخوازان دەكەم ئەگەر بە سەوەتەیەك خواردنیش بێت پشتیوانی لەو ئازیزانە بكەن و ڕاستەوخۆ ئەو خواردنانە بگات بە دەستی ئەو كەسانەی كە پێویستیان پێیەتی، بۆ ئەوەی جەژنێك لەم دۆخە قەیرانیاوە بەڕێ بكەن. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەشاری سلێمانی لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوە و بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ داوای نانی جەژنیان كرد.
هاوڵاتى ئەمڕۆ دووشەمە، بۆ دووەم جار دادگایکردنی چالاکوانانی دیکەی بادینان لە دادگای هەولێر دواخرا. هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ دوشەممە و دوای 10 مانگ لە دەستگیركردنیان، چوار چالاكوانی دیكەی بادینان بە ئامادەبونی پارێزەرانیان لە دادگای تاوانەكانی دوی هەولێر دادگایی بکرێن، بەڵام بەهۆی ئەوەی "پەڕاوی تۆمەتبارکردنەکە زۆر بوە و پێشوتریش دادوەر دو دۆسیەی دیکەی بینیوە" پرۆسەی دادگاییکردنەکە دواخرا. بەشدار حەسەن، یەكێک لەپارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان لەکۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە پرۆسەی دادگایکردنی چوار رۆژنامەنوسی دیکەی بادینان لەهەولێر بەڕێوەچو و دەستگیرکراوەکان سەرجەم تۆمەتەکانیان لەدروستکردنی شانەی چەکداری رەتکردوەتەوە، هەروەها لەدۆسیەکەدا تۆمەتبارکراون بەوەی لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لەبەغدا پەیوەندییان هەبوە و ویستویانە پشتیوانی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بکەن، کەئەوەش نابێتە تاوان. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پرۆسەی دادگایکردنە دواخرا و بەهۆی ئەوەی پەڕاوی تۆمەتبارکردنەکە زۆر بوە و پێشوتریش دادوەر دو دۆسیەی دیکەی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکانی بینیوە، قۆناغی دوەمی پرۆسەی دادگایکردنەکەش تائێستا دیارینەکراوە. 28ی ئەم مانگەش دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی تانه‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری له رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادینانی دایه‌وه، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دوی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر، به‌گوێره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ش، بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر پێنج چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانی دیکەی بادینان چوە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. 16ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ دوای دو ڕۆژ له‌دانیشتنی دادگا، دادگای دوی هه‌ولێر سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان (شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سه‌عید، ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا) سه‌پاند. ده‌سته‌ی سزای دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌بڕیارێكدا كه 28ی (نیسان/4)ی 2021 به واژۆی عه‌بدوڵا عه‌لی ئه‌حمه‌د شرفانی سه‌رۆكی دادگای پێداچونه‌وه ده‌رچوه باس له‌وه‌كراوه، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 21ی ساڵی 2003 برگه‌كانی 47، 48 و 49 بڕیاری دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێكی دروسته و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه.
هاوڵاتى لە شەقامی بەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەدان کەمئەندام چادریان هەڵداوە و سفرەی بەتاڵیان ڕاخست. لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، سەدان کەمئەندام چوونەتە بەردەم بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و چادریان هەڵداوە، کەمئەندامان وەک ئاماژەیەک بۆ سفرەی ماڵەکانیان، سفرەی بەتاڵیان ڕاخستووە. کەمئەندامان، بەم چالاکییە ناڕەزایی لەبەرامبەر خراپی دۆخی ئابوورییان دەردەبڕن و دەڵێن، بە مووچەی ١٥٠ هەزار دیناریی، جەژن ناکرێت. ئەوان داوا دەکەن، نانی جەژنیان بۆ دابین بکرێت. ناڕەزایی کەمئەندامان لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، یەکەم ڕۆژڕۆژی جەژنی قوربانە و مووچەش بە ٤٥ ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵای هه‌رێم ئاشكرایكرد، لەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بەشێوازى ئۆنلاین دەستپێدەکات. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند" بەمەبەستى ئاسنکارى بۆ خوێندکاران و قوتابیان و لە درێژەى هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ بە ئەلیکترۆنى کردنى دامەزراوە زانستى و ئەکادیمیەکانى هەرێمى کوردستان، ماوەى دو ساڵە لەلایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و ناوەندنى وەرگرتن و بەهاوکارى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لەنێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە شێوازى ئۆنلاین و لە ڕێگەى پلاتفۆڕمى تایبەت بە گواستنەوەو دابەزین ئەنجام دەدرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ساڵى خوێندنى (2021-2022) بە هەمان شێوەو بە ئامانجى پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بە خوێندکاران و قوتابیان بۆ ئەوەى لە کاتى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین سەردانى وەزارەت و زانکۆکان نەکەن بەتایبەت بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى شارەکان و پارێزگاکانى تر‌ى هەرێمى کوردستانن، وەزارەت لەڕێگەى لینکى (registrationspu.com/student) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین بەشێوازى ئۆنڵاین بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان دەخاتە بەردەستى خوێندکاران، پرۆسەکەش لە 11ی تەمموز تاوەکو 2ی ئەیلول بەردەوام دەبێت. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا باسی لەوەشکرد، مەبەستێکى دیکەى وەزارەت لە پرۆسەى بە ئۆنڵاینکردنى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندنى خوێندکاران، بریتییە لە پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان بە تایبەت لەسەردەمى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆناو مەترسیەکانى ئەم پەتایە لەسەر ناوەندەکانى خوێندنى هەرێمى کوردستان. ئەو خوێندکارانەی داواکاری گواستنەوە پێشکەش دەکەن دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت: 1- قوتابی/ خوێندكار دەرچو بێت لە خولی یەكەمدا بە پلەی باشە یان سەروتر و دانیشتوی هەمان پارێزگا یان نزیک ئەو شارە بێت كە گواستنەوەی بۆ دەكرێت. 2- قوتابی/ خوێندكار ئەگەر دایكی یان باوكی كۆچی دوایی كرد بێت لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ، بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت کە وەفاتنامە (بیان الوفاە) و (صورە القید) و دانیشتوی هەمان پارێزگا یان نزیک ئەو شارە بێت كە گواستنەوەی بۆ دەكرێت ، ئەگەر کۆچ کردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبو، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی (پارالێل) بەڕێژەى سەدا پەنجاى کرێى خوێندن دەبێت. 3- ئەگەر قوتابی/ خوێندكار هاوسەرگیری ببەستێت لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ دەبێت بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت لە گرێبەستی هاوسەرگیری ، وێنەى ڕەسەنى تۆمارى باری شارستانی (صورە القید)ی ڕەسەن و بە فەرمی تۆمار كردنی لە لیستی باری شارستانی و دڵنیایی دەرچون (صحە الصدور) بۆ بەڵگەنامەكان بكرێت، بە هەمان شێوە بۆ ئافرەت ڕەچاوی جیابونەوەی خێزانی (طلاق) بكرێت و لە كاتی دەركەوتنی هەر ساختەكاریيەک لە بەڵگەنامەكان لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت، ئەگەر هاوسەرگیری کردنەکە لە ساڵانی خوێندن نەبو، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی (پارالێل) بەڕێژەى سەدا پەنجاى کرێى خوێندن دەبێت. 4- هەر قوتابى/ خوێندكارێک (تەنها بۆ ڕەگەزی مێینە) لە ساڵانى خوێندنى زانکۆ منداڵی ببێت و بە بەڵگەی فەرمی بیسەلمێنێت ئەگەر منداڵ بونەکە لە ساڵانی خوێندن نەبو، ئەوا گواستنەوەکە بە سیستەمی (پارالێل) بەڕێژەى سەدا پەنجاى کرێى خوێندن دەبێت. 5- منداڵی (كوڕ و كچ)ى شەهیدو ئەنفالكراوەكان مافی گواستنەوەیان هەیە لە نێوان زانكۆ بۆ هەمان كۆلێژ/ پەیمانگەو بەشی کە لێى وەرگیراون و بە نوسراوی پشتگیرى وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و بە واژوی بەڕێز وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان یاخود بەڕێوبەری گشتی دەبێت. 6- قوتابی/ خوێندكاری (كوڕ و کچ)ی مامۆستایانى زانكۆ لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دكتۆرا لە (مامۆستای یاریدەدەر ، مامۆستا ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر ، پرۆفیسۆر) مافی گواستنەوەیان هەیە ئەگەر دەرچوبن، هەروەها (كوڕ و كچ) ى فەرمانبەرانی زانكۆکان و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا ، بە مەرجێک ساڵانى خزمەتى لە (15) ساڵ کەمتر نەبێت. 7- گواستنەوە بۆ کۆلێژى پزیشکى کە سیستەمی ئینتیگرەیشن پەیڕەو دەکات ناکرێت، چونکە قوتابی دادەبەزێنرێتە قۆناغی یەکەم و ئەمەش وا دەکات پلانی ڕێژەی قوتابیانی قۆناغی یەکەم زیاد بکات. 8- قوتابی/ خوێندكار لە خوێندنی بەیانیان مافی گواستنەوەی هەیە بۆ خوێندنی ئێواران بە مەرجێک لە هەمان پسپۆری خۆیدا بێت، دوای لاری نەبونی هەردولا بە ڕەچاوكردنی توانای بەشەكە لەگەڵ كۆنمرەكەی و پێدانى کرێى خوێندن. 9- (قوتابیان/ خوێندكاران)ى كۆلێژە (ئەهلییەكان) بە هیچ شێوەیەک مافی گواستنەوە یان میوانداریان نییە بۆ زانكۆ و كۆلێژە (حكومییەكان). 10- گواستنەوەی قوتابیان/ خوێندكاران لە بەشەكانی ئێواران بۆ بەشەكانی هاوشێوەی بەیانیان ناكرێت لە بەر جیاوازى کۆنمرەى پێشبڕکێ. 11- هەمو گواستنەوەیەكی قوتابیان/ خوێندكاران لە نێوان كۆلێژ و فاکەڵتى و پەیمانگەكان بە ڕێگای كۆلێژ و فاکەڵتى و پەیمانگەكان و سەرۆكایەتی زانكۆكان دەبێت (بە پێى ڕیزبەندی و پەیوەندی). 12- بەرابەركردن و مەقاسەكردنی وانەكان لە لایەن بەشی زانستی داواكراودا ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ناردنی لیستی ئەو وانانەی كە خوێندویەتی لەگەڵ یەكەكان لە ساڵانە و وەرزییەكاندا بە شێوەیەک (ئەگەر وانەی داواكراو زیاتر لە دو وانەی ساڵانە یان چوار وانەی وەرزی بو دەبێ قۆناغێک داببەزێندرێت) و لە كاتی پێشبڕكێ لە سەر گواستنەوەكان لە یەک پرۆسەدا ڕەچاوی كۆنمرەی قۆناغەكەیان دەكرێت و هەمو فەرمانی گواستنەوەی قوتابیان/ خوێندكاران بە واژوی سەرۆكی زانكۆکان دەبێت بە پێى پەیوەندی گواستنەوەكە. 13- بۆ زانکۆکان هەیە سەیری داوای گواستنەوەی هەندێ لە قوتابیان/ خوێندکاران بکات بۆ گشت قۆناغەکانی خوێندن (جگە لە قۆناغی یەکەم) بۆ هەمان بەش بۆ شوێنی نیشتەجێبونیان بە هۆی ئەو نەخۆشییانەى کە زۆر سەخت و قورس و بەردەوام و درێژخایەن و ترسناک و چارەسەریان زەحمەتە.
هاوڵاتى وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:" دەبێت عێراق پابەندی ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنە بێت کە لە نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، عەلوەی هاوچەرخی هەولێری وەک ناوەندێکی ساخکردنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، بە تایبەتیش بەربوومی نێوخۆ بەسەرکردەوە. لەبارەی بەردەوامی گرفتی هەناردەکردنی بەرهەم و بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: "رۆژانە لە پەیوەندیداین لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق، هەر کێشەیەک لە هەر پارێزگایەک کە دێتە پێشەوە خۆمان وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ راستەوخۆ دەکەوینە سەر هێڵ بۆ چارەسەرکردنی". بە وتەی بێگەرد تاڵەبانی گرفتەکە دەوەستێتە سەر رۆژ، "رۆژی وا هەیە باشە، رۆژی وا هەیە گرفتەکان زیاتر تۆخ دەبنەوە، بەڵام ئێمە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هەیە، بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیک شاندی ئێمە جارێکی دیکە بچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی بتوانین یاداشتەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت". وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەشڵێت: "چۆن ئێمە پابەندین بە ناوەڕۆکی یاداشتەکە بەوانیش بڵێین دەبێت پابەندی یاداشتاکە بن، چونکە عێراق یەک وڵاتە و پێویستە بازاڕەکانیشمان هاوبەش بێت".
هاوڵاتى ئەمڕۆ دادگایی‌کردنی بەشێكی تری چالاکوانانی بادینان لەدادگای ھەولێر بەڕێوەدەچێت‌و كەسوكاری دەستگیركراوانیش داوا لەهاوڵاتیان دەكەن ئامادەی دانیشتنەكەبن. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2021، پرۆسەی دادگایكردنی بەشێكی تری دەستگیركراوانی بادینان بەڕێوەدەچێت‌و ئەمەش یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنیانە دوای 11 مانگ لەدەستگیركردنیان. کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان، داوا لەهاوڵاتیان‌و توێژە جیاوازەکان دەکەن، سبەی لەدادگا ئامادەبن‌و بەرگریی لەچالاکوانان بکەن، چونکە ئەوان لەسەر مافی گشتیی دەستگیرکراون. لەڕاگەیەنراوێكدا، کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ نۆ چالاکوان، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی‌و سیخوڕییکردن بۆ ئەمریكا، بەریتانیا، مستەفا کازمی‌و بەرهەم ساڵح دادگایی دەکرێن، بۆیە داوا لەگشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانان‌و خەڵکی مەدەنیی دەکەن، لەدادگای دوی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبن‌و بەرگریی لەچالاکوانان بکەن. ئەو ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانانه‌ى بڕیارە ئەمڕۆ دادگایی بكرێن پێكهاتون لەعەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین، بەدۆسیەیەک‌و عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان مو‌سا ئەحمەدو سلێمان کەمال سلێمانیش بەدۆسیەیەکی تر نێردراون بۆ دادگا، هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2020 دەستگیر کراوان. یه‌ك له‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕوبه‌ڕوى ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانانه كراوه‌ته‌وه بریتیه له‌كاركردنى بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار‌و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.