هاوڵاتى سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی رایگەیاند :" كاتی ئەوە هاتووە کاتی ئەوە هاتووە هەمووان تێبكۆشن لە پێناو بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و دابینكردنی سەقامگیری، ئارامی، ئازادی و دیموكراتی و ژیانێكی شایستە خوشگوزەران بۆ هاوڵاتیان. سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەکێتی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی قەڵغانی رێزلێنانیان بەخشییە عومەر شێخموس، نوسەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی و " جەختمانکردەوە سەركردایەتی یەكێتیی درێژەپێدەری خەباتی دەستەی دامەزرێنەر و سەرجەم تێكوشەرانی خەباتی رزگاری گەلەكەمان ". لەکۆبوونەوەکەدا عومەر شێخموس رایگەیاندووە، "یەكێتیی توانیویەتی چ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و چ لەسەر ئاستی ناوچەكە ڕۆڵ و پێگەی كاریگەری هەبێت لە سەرجەم پرسە گرنگەكان". ئەوەشی خستووەتەڕو، كاتی ئەوە هاتووە لەڕێی بەدیهینانی حكومڕانیەكی تەندروست و گێڕانەوەی متمانە لەنێوان خەڵك ودەسەڵات لە لایەك و لە نێوان جەماوەر و هێز ولایەنە سیاسیەكان لەلایەكی تر، تێبكۆشن لە پێناو بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و دابینكردنی سەقامگیری وئارامی و ئازادی ودیموكراتی و ژیانێكی شایستە خوشگوزەران بۆ هاوڵاتیان. عومەر شێخموس داواشی لە كادیر و دیپلۆماتكارانی حزبەکەی كردوە بەدەوام بن لە یەكخستن و ڕێكخستنی هێز وتواناكانیان لەپێناو یەكڕیزی كورد و گەیاندنی پەیامی "یەكێتیی لەئاشتی وئازادی ومافی مرۆڤ".
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا حیجز بخاتە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت بەهۆی پابەند نەبونیان بە دانی باج. لە نوسراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری کە ئاڕاستەی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر كراوە تیایدا هاتوە، "بە پشت بەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (13)ی 7/8/2019 داوا لە بەرێزیان دەكەن كە بەهۆی پابەند نەبونیان بە دانی باج، نیشانەی گلدانەوە بخەنە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت". مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان 11 بڕیاری بۆ رێکخستنەوەی باج دەرکرد و بەرێژەی جیاواز باجی خستەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت، کۆمپانیاکانی نەوت، کارمەندانی بیانی، ئۆتۆمبێلی گرانبەها، ریکلام، ریستۆرانت، هۆتێل و لێدانی ستیکەر لەسەر بەرهەمی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و لێخۆشبوونیشی لەهەموو جۆرە باجێك هەڵوەشاندەوە. هاوکات لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە بڕیارەکەی حکومەت چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و کۆمپانیاکانیش رەخنەی ئەوە دەگرن بڕیارەکە رەچاوی داهات و کارکردنی کۆمپانیاکان ناکات، بۆ "نایاسا"بوونی بڕیارەکەش بەڵگەی ئەوە دێننەوە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە باجی 2021-یان لێوەرگیراوە لەکاتێکدا باج لەسەر داهاتی ساڵانە دادەنرێت بەگوێرەی رێژەیەک کە بەیاسا دیاریدەکرێت.
هاوڵاتى نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا داوای لە حكومەتی توركیا كرد هێزەكانی خۆی لە وڵاتی سووریا بكێشێتەوە. ئەمڕۆ هەینی 9ی ته‌مموزی 2021، ئەلیكساندەر لاڤرینتیێڤ نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا بۆ كاروباری سووریا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" كە پێویستە سنوورێك بۆ سزادانی بەكۆمەڵی گەلی سووریا دابندرێت. گوتیشی هیوادارن بەم زووانە هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا و توركیا هێزەكانیان لەناو خاكی سووریا بكێشنەوە". لاڤرینتیێڤ هەروەها ئاماژەی بە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەریی خاكی سووریا كرد و وتیشی بەڵێن دەدەن بە نەهێشتنی تیرۆر لەم وڵاتە و دووپاتیش لە پشتیوانیكردن له یه‌كپارچه‌یی و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی سووریا ده‌كەنه‌وه و پلانەكانی لێكدی جیاكردنەوەی خاكی سووریاش لەناودەبەن. ئەم كۆنگرە رۆژنامەوانییە له په‌راوێزی كاره‌كانی شازده‌مین خولی دانوستاندنه‌كان به شێوازی ئه‌ستانه هات، كه له شاری نورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا لاڤرینتیێڤ گوتیشی كە وڵاتەكەی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هێواش هێواش ئارامی و سه‌قامگیری بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه.
هاوڵاتى هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ کۆتایهێنان بە تێکۆشانی گەریلا و کۆتایهێنان بە کورد وا خۆی نیشان دەدات، کە باشووری قبوڵە و وتی، "گەریلا مسۆگەری و هێزی پاراستنی پێگە و قەوارەی باشوورە". ئەمڕۆ هەینی 9ی ته‌مموزی 2021، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات رایگەیاند :"نابێت هیچ کوردێک، هیچ رێکخستنێکی کورد خۆی فریو بدات، دەبێت راستیی پاکتاوکەری فاشیستی دەوڵەتی تورک بە باشی بناسن و لێی تێبگەین. راشیگەیاند، "هەر کات گەریلا زیان و گورزی گەورەى بەربکەوێت ئەو کاتە تەمەنی پێگە و قەوارەی باشوور کۆتایی پێدێت. دەوڵەتی تورک لە دژی هەبوون و زمانی کوردانە و هێشتا پێگە و قەوارەی باشووری کوردستانی قبوڵ نەکردووە، تەنها بۆ پاکتاوکردنی پەکەکە خۆی وا نیشان دەدات، کە قبوڵی دەکات". هۆزات رایگەیاند، دەوڵەتى تورک بە هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان دوو ئامانجی بۆ خۆی داناوە و وتی، "دەیەوێت بزووتنەوەى ئازادی پاکتاو بکات و لەو رێگەیەوە بە ئاسانی بتوانێت کوردان پاکتاو بکات. سەرباری ئەوەش ئامانجی دووەمی ئەوەیە، هەموو باشووری کوردستان داگیر بکات و دەستی بە سەردا بگرێت". لە چاوپێکەوتنەکەدا باسی لەوەشکرد :" دەوڵەتی تورک هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان وەک بەشێک لە سیاسەتی پاکتاوکردن و داگیرکەری بەڕێوەدەبات. لەو هێرشە داگیرکەرییانەیدا دوو ئامانجی هەیە. یەکەم و سەرەکییەکەی، پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادییە. بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی خواستیان بزووتنەوەکەمان پاکتاو بکەن. کاتێک ئەوە بکەن دەتوانن کوردان زۆر بە ئاسانی پاکتاو بکەن. لەپاڵ ئەوەدا ئامانجی دووەمی، داگیرکردنی تەواوەتیی باشووری کوردستان و دەستگرتنە بەسەریدا. ئەگەر پەکەکە پاکتاو بکرێت، لەبەر ئەوەى هەبوونی (سوپای تورک و میت) لە باشووردا زۆر بەهێزە دەتوانن باشووری کوردستان بە تەواوەتی داگیر بکەن". دەقی چاوپێکەوتنەکە:- - گۆشەگیریی قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلان بەردەوامیی هەیە. رێگا نادرێت پارێزەران و بنەماڵەکەى بیبینن. ئێوە لەبارەی گۆشەگیرییەوە چی دەڵێن؟ لە ئیمراڵی سیستمێکی ئەشکەنجە – گۆشەگیریی تایبەت لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، کە ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەری رێککەوتوون و دەوڵەتی تورکی فاشیستیش پاسەوانێتیی بۆ دەکات. چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد، سیاسەتی نکۆڵیکردن و لە ناوبردن لە چوارچێوەی سیستمی گۆشەگیری – ئەشکەنجە لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. لە چوارچێوەی سیاسەتی پاکتاوکردندا رێبەر ئاپۆ لە گۆشەگیریی رەهادایە. پەیوەندیی لەگەڵ گەل، رای گشتیی تورکیا و جیهان و بزووتنەوەکەیدا بە تەواوی پچڕێنراوە و هەوڵ دەدرێت بێکاریگەر بکرێت. رێگری لەوە دەکەن، بۆچوونەکانی رێبەر ئاپۆ بە کۆمەڵگە نەگات. سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست و کلکەکەى دەوڵەتی تورکی فاشیست، لە بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ دەترسن و دەترسن ئەو بیر و رامانە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دروست بکات. جەندرمەى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست لە ناوچەکەدا دەوڵەتی تورکە، کە دوژمنایەتیی خۆی بۆ کوردان، مرۆڤایەتی لە سیستمی ئەشکەنجەى ئیمراڵیدا بە شێوەیەکی زۆر زاڵمانە و چەپەڵ بۆ هەمووان خستووەتەڕوو. سیستمی هەژمونگەرا و باڵادەستخوازی کاپیتالیست، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین دەکاتەوە هەوڵ دەدات کاریگەریی رێبەر ئاپۆ لە ناو ببات و بزووتنەوەى ئازادی پاکتاو بکات. ئەو بەهایانە، کە بە تێکۆشانێکی گەورە و بێ هاوتا و بێ ئەمانی ٤٨ ساڵان بە پێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ ئافرێنراون بخاتە خزمەتی خۆی. سیستمی گۆشەگیریی ئیمراڵی بناغەی سیاسەت و ستراتیژیی ناوچەیی هێزە نێونەتەوەییەکانە، کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات. هەر چۆن بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستیان بە دەستێوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کرد ئێستاش هەوڵ دەدەن بە پاکتاوکردنی رێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکەى و کۆمەڵگەى کوردی ئازاد، ئەو دەستێوەردانەیان بۆ داڕشتنەوە و دیزاینکردنە نوێیەکەیان سەربخەن. هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەشێکە لەو پلانە و وەک پلان و هەنگاوی دووەمی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت. سیستمی گۆشەگیری – ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە دۆخی ئێستادا بە تەواوی تورکیای گەمارۆداوە و خستوویەتییە ژێر دەسەڵاتی خۆی. ٢٢ ساڵە مافەکان و دادپەروەری لە ئیمراڵی جێبەجێ ناکرێن و ئیدی ئەوە بووەتە دۆخی راستیی هەموو تورکیا. بێ مافی و نادادی باڵادەست کراوە. فاشیزمێک، کە ٢٢ ساڵە لە ئیمراڵی کاری پێدەکرێت لە دەسەڵاتدایە و بە سەرتاسەری تورکیادا بڵاوبووەتەوە. سیستمی گۆشەگیریی ئیمراڵی وەرچەرخاوە بۆ سیاسەتی پاکتاوکردنی کوردان، وەرچەرخاوە بۆ یاسای بەڕێوەبردنی فاشیزم لە تورکیا. - بە بەرەنگاربوونەوە لە دژی گۆشەگیری دەتوانرێت کۆتایی بەو گوشار و زۆردارییە بهێنرێت؟ بێگومان. گەلانی تورکیا بە وەستانەوەیان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە – گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەتوانن لەو گوشار و زۆردارییەى فاشیزم رزگاریان ببێت. تاوەکو لە دژی سیستمی گۆشەگیری – ئەشکەنجەى ئیمراڵی نەوەستنەوە، لە تورکیا مافەکان، دادپەروەری، دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی بەدی نایەت. بۆیە دەبێت لە تورکیا رۆشنبیران، هونەرمەندان، بزووتنەوەکانی ژنان و گەنجان، هێزە دیموکراسییەکان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە – گۆشەگیری لە ئیمراڵی تێ‌بکۆشن و داوای ئازادیی رێبەر ئاپۆ بکەن. تاوەکو لە دژی گۆشەگیری نەوەستنەوە و بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەڕێوەنەچێت ناتوانرێت تێکۆشانێکی ئازادی و هۆشمەندانەى دیموکراتیک بەڕێوەبچێت. پشتیوانیکردن لە ئازادیی رێبەر ئاپۆ مەرجی تێکۆشانە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە. مەرجی خاوەنداریکردنە لە داهاتووی ئازاد بۆ تورکیا. خاوەنداریکردن و داوای ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ پێوەرەکانی دیموکراتیکبوون، یەکسیانی و ئازادیپارێزییە، پێوەری داکۆکیکردنە لە مافەکان و دادپەروەری. ئەوانەى بانگەشەی پاراستنی ئەو بەهایانە دەکەن، بەڵام لە دژی سیستمی ئەشکەنجە – گۆشەگیریی ئیمراڵی هیچ ناڵێن، بێگومان سوکترینەکان و دووڕوترینەکانن. ئەستەمە ئەو کەسانە بتوانن بە شێوەیەکی راست و یەکگرتوانە بۆ مافەکان، دادپەروەری، یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی تێ‌بکۆشن. لە دژی سیستمی ئەشکەنجە – گۆشەگیریی ئیمراڵی ساڵەهای ساڵە تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت. گەلی کورد لەگەڵ دۆستەکانیدا بە شێوەیەکی بێ هاوتا بەرەنگاری دەکات. بێگومان ئەو بەرخودانە ئەنجامی گرنگیشی ئافراندووە. گەلەکەمان ٩ ساڵە لە ستراسبۆرگ "چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجالان" بەڕێودەبات. ئەو چالاکییە نیشانەى دڵسۆزییە بۆ رێبەر ئاپۆ. لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا دڵسۆزییەکی گەورە بۆ ئازادیی کوردستان و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەخرێتەڕوو. بەو بۆنەیەوە بە ڕێزەوە لە کەسایەتیی چالاکوانانی ستراسبۆرگ دا سڵاو لەو بەرخودانە گەورەیەی گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەم. لە سایەی تێکۆشانی گەلەکەمان و دۆستەکانمان ئێمە ئەمڕۆ لە جیهاندا گەیشتووینەتە ئاستێکی گەورە بۆ پشتیوانیکردن لە رێبەر ئاپۆ. جگە لە کوردان ملیۆنەها مرۆڤ، سەندیکاکار، سەرۆک شارەوانییەکان، حیزبەکان، رێکخراوەکان، رۆشنبیران، نووسەران، هونەرمەندان، ئەکادیمسیەنەکان و سیاسەتمەداران داوای ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەکەن و کاری بۆ دەکەن و لەو پێناوەدا تێدەکۆشن. ئەوە دۆخێکی زۆر گرنگە. بە رێزەوە سڵاو لەو کەسانە دەکەین، کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن. ئەوە کارێکی زۆر گرنگە، بەڵام سەرباری ئەوەش دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکدا بە شێوەیەکی یەکگرتوانە بەڕێوەبچێت. ئامانجمان ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە، بۆ ئەوەش دەبێت ئێمە زۆر باشتر کار بکەین و تێ‌بکۆشین. داوامان بۆ گەلەکەمان، دۆستانمان، ژنان و هێزە دیموکراتیکەکان ئەوەیە، کە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ گەورەتر بکەن و ئەنجام بەدەست بهێنن. "لە موسڵەوە تاوەکو کەرکوک دەیانەوێت هەموو باشووری کوردستان داگیر بکەن" - گەرمترین رۆژەڤی کوردستان هێرشە داگیرکەرییەکانە بۆ سەر باشووری کوردستان. دەوڵەتی تورکی فاشیست لە ٢٣ی نیسانەوە دەستی بە ھێرشێکی بەرفراوانی داگیرکەری بۆ سەر ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین کردووە و گەریلاش بە بەرخودانێکی مێژوویی وەڵامی دەدەداتەوە. ئامانجی هێرشە داگیرکەرییەکان و ئەو ئاستەى ئێستا چۆن لێکدەدەنەوە؟ پێش هەموو شتێک لە کەسایەتیی شەهیدانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دا بە رێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەکەمەوە. بەڕاستی هاوڕێیانمان لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین مێژووی بەرخودانێکی نوێ دەنووسنەوە. بە ئیرادەیەکی ئاوارتە و بێ هاوتا قارەمانێتی و پاڵەوانی تۆمار دەکەن. بێگومان نهێنیی ئەو ئیرادە و بڕوا بێ هاوتاییە عەشق و خۆشەویستیی گەورەیە بۆ وڵاتی ئازاد و کۆمەڵگەى ئازاد. ئەو بەرخودانە مێژووییە لە ئێستا بە دواوە بە پیتە زێڕینەکان لە مێژووی کوردستاندا و مرۆڤایەتیەدا تۆمار کراوە. گورزی گەورە لە دوژمن دراوە و دوژمن بۆ هەر شوێنێک هاتووە تیایدا چەقیوە و عاسێ بووە. دەوڵەتی تورک هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان وەک بەشێک لە سیاسەتی پاکتاوکردن و داگیرکەری بەڕێوەدەبات. لەو هێرشە داگیرکەرییانەیدا دوو ئامانجی هەیە. یەکەم و سەرەکییەکەی، پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادییە. بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی خواستیان بزووتنەوەکەمان پاکتاو بکەن. کاتێک ئەوە بکەن دەتوانن کوردان زۆر بە ئاسانی پاکتاو بکەن. لەپاڵ ئەوەدا ئامانجی دووەمی، داگیرکردنی تەواوەتیی باشووری کوردستان و دەستگرتنە بەسەریدا. ئەگەر پەکەکە پاکتاو بکرێت، لەبەر ئەوەى هەبوونی (سوپای تورک و میت) لە باشووردا زۆر بەهێزە دەتوانن باشووری کوردستان بە تەواوەتی داگیر بکەن. دیکتاتۆری فاشیست ئەردۆغان لە لێدوانەکانیدا زۆر بە ئاشکرا باس لە ئامانجە داگیرکەرییەکانی دەکات. چیی دەوت؟ دەیوت 'رێککەوتننامەى لۆزان بۆ تورکیا سەرکەوتن نییە. موسڵ و کەرکوک هی تورکیایە. ئێمە لەکاتی گونجاو‌دا دەستوەردان لە باکووری عێراق دەکەین، ئێمە هەڵەى گەورەمان کرد. ئێمە ئەو هەڵەیە لە باکووری سوریا دووبارە ناکەینەوە'. ئەوەى دەیوت، ئێستا ئەنجامی دەدات. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست ئەوەى خۆیان پێی دەڵێن هەڵە، ئێستا دەیانەوێت بە هێرشە داگیرکەرییەکانیان راستی بکەنەوە و نەیهێڵن. دەیەوێت موسڵ تاوەکو کەرکوک داگیر بکات و لەو رێگەیەوە ئامانجەکەیان بۆ پاکتاوکردن جێبەجێ دەکەن. ساڵەهای ساڵە تورکمانە لایەنگرەکانی تورکیا لە موسڵ و کەرکوک رێکخستن دەکات و چەکیان پێدەدات. لە تەلەعەفەر رێکخستنی هاوشێوەی ئەوانەى کەرکوک دروست دەکات. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بە هێرشە داگیرکەرییەکانی ئەوەى سەلماند، کە هەموو کات وەک ئامانجێکی نەتەوەیی کار بۆ میساقی میللی دەکەن. لەو رێگەیەوە لە دیزاینکردنەوە و داڕشتنەوەى ناوچەکەدا دەیانەوێت هەموو دەستکەوتەکانی کوردان لە ناو ببەن. بۆ ئەوەش دەیانەوێت سەرەتا پەکەکە لە ناو ببەن، کە لە بەردەمیاندا بووەتە لەمپەر و ئاستەنگ. گەریلاکانی ئازادی لە دژی داگیرکەری بەرخودانێکی بێ هاوتا بەڕێوەدەبەن. لە حەفتانین تاوەکو خواکورک بەرخودانی فیدایی بەڕێوەدەبەن. ئەو ناوچانە، کە دەوڵەتی تورک دەیخواست لە ماوەی هەفتەیەکدا داگیریان بکات، زیاتر لە ٢ مانگە شەڕێکی گەورە و بەرخودانێکی گەورەی تیادایە. سوپای تورک و چەتەکانی لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا تەنگاو بوون و بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەیانەوێت خۆیان لەو تەنگاوییە رزگار بکەن. بۆ رزگاربوون لەو تەنگاوییە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ش بەکار دەهێنن. پەدەکە هاوکات لەگەڵ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا، لە سنوورەکانی نێوان ناوچەکانی گەریلادا دەستی بە جێگیرکردنی هێزەکانی دەکات. هەوڵ دەدات وا لە گەریلا بکەن، کە نەتوانن جموجوڵ بکەن، نەتوانن سەرکەوتن بە دەست بهێنن. هەوڵ دەدات هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقیش بەشداری ئەو هێرشانە بکات. پەدەکە بە بەکارهێنانی هێزەکانی پاسەوانی سنوور هەوڵ دەدات ناڕەزایەتییەکانی سەر خۆی بخاتە سەر عێراق. دەیەوێت پەکەکە و عێراق، عێراق و دەوڵەتی تورک رووبەڕووی یەکتر بکاتەوە، عێراق بکاتە پارچەیەک لە هێرشەکان و گوشارەکانی رای گشتی بۆ سەر خۆی کەم بکاتەوە. لە هەمان کاتدا لە رێگەى کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەوە هەوڵ دەدات گەریلا ناچار بکات، کە شەڕ دژی پێشمەرگە بکەن، ناچاریان بکات کە بەشداری شەڕ ببن. دەوڵەتی تورک باش دەزانێت تاوەکو هێزە سەربازییەکانی پەدەکە و گەریلا رووبەڕووی یەکتر نەببنبەوە ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، بۆیە هەوڵ دەدات پەدەکە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری شەڕ بکات.
هاوڵاتى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق رایگەیاند: "هه‌رێمى كوردستان هاوكارى حكومه‌تى فیدڕاڵى ناكات له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى داواكراوه هه‌ڵهاتوه‌كان". فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕاگه‌یاند، "دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنی دژى تاوانبارانى كوشتنى هیشام هاشمى ده‌ركردوه، دادگا په‌یوه‌ندى به‌جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كانه‌وه نییه". ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ندێك له دۆسییه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌ران به‌جێگه‌یه‌ندراوه به‌تایبه‌ت له‌كوت و بابل، له‌نێویشیاندا ده‌ركردنى فه‌رمانى له‌سێداره‌دان بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر، بەڵام دۆسییه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌ران ئاڵۆز و زه‌حمه‌ته. سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق باسی لەوەشکردوە، "دادگا گوێى به‌هیچ فشارێك نه‌داوه له‌دۆسییه‌ى قاسم موسڵیح، هه‌رێمى كوردستان هاوكارى حكومه‌تى فیدڕاڵى ناكات له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى داواكراوه هه‌ڵهاتوه‌كان له هه‌رێم ئەوەش دۆسییه‌كى كردارییه". زه‌یدان ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕو، "زۆربه‌ى لێدوانى ڕاگه‌یاندنه‌كان و ژماره‌كان كه سیاسه‌تمه‌داران بڵاویده‌كه‌نه‌وه نادروستن، ئێمه لیژنه‌یه‌كمان دروستكردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌یكه‌رى ژماره‌یه‌ك یاسا و پێداچونه‌وه‌یان".
هاوڵاتى لە پارێزگای وان لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 12 هەزار و 103 کۆچبەری نایاسایی لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون. بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگای وان، تەنیا لە مانگی حوزەیراندا 458 کۆچبەر لەلایەن فەرماندەیی هێزەکانی جەندەرمەوە دەستگیرکراون و سەرجەمیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران کراون. هەر لەماوەی ئەم شەش مانگەشدا 224 کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتیکردن دەستگیرکراون و بەبڕیاری دادگا بەندکراون. جەخت لەوەشکراوەتەوە کە زۆربەی کۆچبەرەکان پاکستانی و ئەفغانین.
هاوڵاتى وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری دەدات له هه‌ڵكشانی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا و لەئێستادا "ڕێژه‌ی توشبوان له نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زیادبووه و دوو هێندی هه‌فته‌كانی پێشووه"دەشڵێت بۆ یەکەمجار لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دەلتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا.. ئەمڕۆ هەینی 9ی ته‌مموزی 2021، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "بۆیەکەمجار پێداویستی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا. هەروەها پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین پێشووەچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (7.8%)ی ئامانج ژەمی یەکەم و زیاتر لە 144 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕژەی لەسەدا (4.4%) ی ئامانج ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە". ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆیەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا. وەزیری تەندروستی دەڵێت، پێشبینی هەڵکشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت و "بەداخەوە جارێکی دیکە ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەکانی پێشووە". ئەوەشی خستوەتەڕو، "تکایە بەهەندی وەربگرن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر بە لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەکانتان بن با هەموومان هاوکار و پاڵپشت بین و ڕێگەبگرین لە هەڵکشانی توندی نەخۆشیەکە و کوردستان‌مان بپارێزین". وەزارەتی تەندروستی داوا لە شوێنە گشتیەکان دەکات پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بن و وەزارەتەکەشیان ئامادەکاری زیاتری رووبەرووبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکات.
هاوڵاتى چه‌کدارانى رێکخراوى تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو ده‌روازه‌ى سنورى نێوان ئه‌فغانستان و ئێران‌دا گرتوه و به‌شێک له سه‌ربازانى ئه‌فغانستانیش به‌ره‌و ئێران هه‌ڵاتون له‌کاتێکدا گفتوگۆ له‌نێوان حکومه‌تى کابول و ئه‌و چه‌کدارانه هه‌یه به‌پێى ئاژانسه‌کان، چه‌کدارانى رێکخراوى تاڵیبان له‌کۆى سێ ده‌روازه‌ى سنورى نێوان ئه‌فغانستان و ئێران، هه‌ریه‌ک له ده‌روازه سنوریه‌کانى "ئیسلام قه‌لعه و ئه‌بو نه‌سێ فه‌راهی"یان کۆنتڕۆڵکردوه. هه‌روه‌ها سه‌ربازانى ئه‌فغانستان ده‌روازه‌کانیان جێهێشتوه و به‌ره‌و سنوره‌کانى ئێران هه‌ڵاتون، له‌ئێستاشدا ته‌واوى ئه‌و دو ده‌روازه‌یه له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه چه‌کداره‌کانى تاڵیبانه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دواى ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌ى نێوانیان، لایه‌نه‌کانى حکومه‌تى ئه‌فغانستان و رێکخراوى تاڵیبان وه‌ک دو لایه‌نى به‌شداربوى کۆبونه‌وه‌کانى تاران راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى کۆبونه‌وه‌ى ئاشتى نێوانیان بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتوه، هه‌ردو لایه‌نى کۆبونه‌وه‌که هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که شه‌ر چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ناکات.
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، زانیارى به‌سود و گرنگیان له‌سه‌ر روداوى ئاراسته‌کردنى موشه‌که‌کانى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ده‌ستگه‌یشتووه. لیوا ته‌حسین خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کان رایگه‌یاند:" ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر پێکهێنرا، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگریى فیدڕاڵ، زانیارى زۆر به‌سودى و گرنگیان ده‌ستکه‌وتووه، که ئه‌نجامى باش له لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌ده‌ستبێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌سه‌ر داواى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، هه‌نگاوى گرنگمان ده‌ستپێکردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى هه‌ولێر هه‌یه، هه‌روه‌ها رێوشوێن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌کان ده‌گرینه‌به‌ر، چونکه به‌ئامانجگرتنى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د که‌لێکێنى ئه‌منیه". هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکراشیکرد، زۆرێک له‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر هه‌یه ده‌ستگیرکراون و لێکۆڵینه‌وه‌ى وردیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت. کاتژمێر 11:30 خوله‌کى شه‌وى 6-7ى ئه‌م مانگه، به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى بۆمبڕێژکراو هێرش کرایه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و "هێرشه‌که هیچ زیانێکى گیانى و ماددى نه‌بوه، ته‌نها ئاگر له پوش و په‌ڵاش که‌وته‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هۆشداریده‌دات له‌وه‌ى، بارودۆخى ته‌ندروستى له وڵات‌دا مه‌ترسیداره به‌وه‌ى شه‌پۆلى تووشبوانى کۆرۆنا له زیادبوندایه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه، بارودۆخى په‌تاى کۆرۆنا له عێراق مه‌ترسیداره و ژماره‌ى توشبووان ڕۆژ له دواى ڕۆژ له زیادبوونه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ڕاگه‌یه‌ندرا که توندترینه به به‌راورد به‌وانه‌ى پێشوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که‌ئه‌مڕۆ ڕۆژى پێنجشه‌ممه به‌رزترین ژماره‌ى توشبووانى ڕۆژانه‌ى په‌تاى کۆرۆنا له‌سه‌ره‌تاى په‌تاکه‌وه تۆمار کراوه و که نۆ هه‌زارو 189 توشبووى کۆرۆنا و 31 گیان له‌ده‌ستدان تۆمارکران، به‌و هۆیه‌وه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى هاوڵاتیان به گوێنه‌دان به ڕێوشوێنه‌کانى خۆپاراستن نه‌به‌ستنى ده‌مامک تۆمه‌تبار ده‌کات. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق داوا له هاوڵاتیان ده‌کات، ده‌ست بکه‌نه‌وه به پابه‌ند بوون به ڕێوشوێنه‌کانى خۆپاراستنه‌وه و ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانى ناوه‌نده‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا بکه‌ن، چونکه جگه له ڤاکسین هیچ ڕێگه‌یه‌کى تر نییه بۆ شکاندنى زنجیره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاکه و کۆنترۆڵکردنى. هاوکات داوا له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کان و چالاکوانانى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و که‌سایه‌تییه ئایینى و عه‌شایه‌رى و ڕێکراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌کات، هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵک و هاندانیان بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه‌کانى خۆپارێزى و وه‌رگرتنى ڤاکسینه‌کان به خێراترین کات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا (پنتاگۆن) هێزێکى شه‌ڕکه‌ر ره‌وانه‌ى عێراق دوکات و ئه‌و هێزه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراق و هه‌رێمى کوردستان جێگیر ده‌کرێت و ژماره‌یان هه‌زار و 800 سه‌رباز ده‌بێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که سوپاى ئه‌مه‌ریکا بڕیاریداوه فیرقه‌ى سترایکه‌ر که له هه‌زار و 800 سه‌رباز پێکدێت ره‌وانه‌ى عێراق بکات. هێزى شه‌ڕکه‌رى سترایکه‌ر له بنکه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و بنکه‌ى ئاسمانى عه‌ین ئه‌سه‌د جێگیر ده‌کرێن که له‌لایه‌ن به‌شێک له میلیشیا شیعییه‌کانه‌وه هێرشى ده‌کرێته‌سه‌ر.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند:"حزبه‌که‌م‌و میدیاى حزبه‌که‌شم پشتیوانیم ناکه‌ن‌و هیچ به‌رگریه‌کیشم لێناکه‌ن، زۆرکات کاراکته‌ر له‌ناو حزبه‌که‌ى خۆم به‌شێکه له‌وه‌ى که په‌لامار ده‌درێم". ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان که هاوکات ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیه له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ دیجیتاڵ میدیاى (واضح)) ده‌ڵێت:"حزبه‌که‌م وه‌کو حزب پشتیوانیم ناکات، ڕاگه‌یاندنى حزبه‌که‌م به‌هه‌مانشێوه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"کاتێک که ڕوبه‌ڕوى هێرشى ناڕه‌وا ده‌بمه‌وه ئه‌وان داکۆکیم لێناکه‌ن، زۆرکاتیش کاراکته‌ر له‌ناو حزبه‌که‌ى خۆم به‌شێکه له‌وه‌ى که په‌لامار ده‌درێم، ڕوئیام ناده‌نێ که چۆن له‌په‌رله‌مانى کوردستان کاربکه‌م". "ئێستا به‌هێز بووم زۆر زۆر به‌هێز بوم، ئه‌گه‌ر ئێستام به‌راورد بکرێت به‌ساڵێک یان زیاتر پێش ئێستا، ئه‌و پشت به‌خۆبه‌ستنه‌م کردومى به‌مرۆڤێکى جیاواز‌و به‌هێز، من سوپاسى حزبه‌که‌م ده‌که‌م که به‌ته‌نها به‌جێیان هێشتم". سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌هه‌رێمى کوردستان دونیاى سیاسه‌ت دونیایه‌کى پیاوانه‌یه، "ئه‌وان پاره‌یان لایه هێزیان لایه نفوزیان لایه‌و بڕواشیان به‌به‌کارهێنانى هه‌یه، هه‌رچى ژنه‌کانیشن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شیان لابێت، بڕوایان به‌به‌کارهێنانى نییه".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، سێ پێشنیاز و پرۆژه‌یاساى به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سه‌ندکرد و له‌وباره‌یه‌شه‌وه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى په‌رله‌مان، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌سه‌رۆکایه‌تیى د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆک و ئاماده‌بونى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و مونا نه‌بى قه‌هوه‌چى سکرتێرى په‌رله‌مان، دانیشتنى ژماره 18ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى سێیه‌م له‌خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا. به‌پێى بڕگه‌ى یه‌که‌مى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که، پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ژماره 22ى ساڵى 2011 له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داکۆکیکردن له‌مافى مرۆڤ، راپۆرتى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕه‌چاوکردن و جێکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و سه‌رنج و تێبینى و پێشنیازانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنى پێشوتردا له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساکه خرابونه‌ڕو، دواى ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى که بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ک له‌ماده‌کانى پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساکه به‌پێشنیازى لیژنه‌ى هاوبه‌شیشه‌وه که‌هه‌بون، به‌ناونیشان و هۆکاره‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندکران، پاشان کۆى یاساکه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگى 81 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سه‌ندکرا. هه‌روه‌ها یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و کورته‌باڵاکان ژماره 22ى ساڵى 2011 له 16 (شازده) مادده و هۆیه‌کانى ده‌رچواندنى پێکهاتوه، مه‌به‌ست له‌ده‌رچواندنیشى گونجاندنى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت و کورته‌باڵاکانه له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕه‌خساندنى هه‌لى کار‌و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزاریى گونجاوه له‌گه‌ڵ دۆخى گوزه‌ران و ژیانى تایبه‌تییان و مسۆگه‌رکردنى مافه‌کانیان له‌بواره‌کانى ته‌ندروستی، کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یى و نه‌هێشتنى جیاکارى له‌به‌رامبه‌ریان. هاوکات، به‌پێى بڕگه‌ى دوه‌مى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کار، پڕۆژه‌یاساى به‌رکارکردنى یاساى ره‌سمى پولى ئیتیحادى ژماره 71ى ساڵى 2012 له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوری، ڕاپۆرتى لیژنه‌ى هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوکردن و جێکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و سه‌رنج و تێبینى و پێشنیازانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنى پێشوتردا له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى پڕۆژه‌یاساکه خرابونه‌ڕو، به‌ناونیشان و هۆیه‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندکران، پاشان کۆى یاسا هه‌موارکراوه‌که خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگى 67 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سندکرا. به‌پێى بڕگه‌ى سێیه‌م و کۆتایى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ش، پڕۆژه‌یاساى به‌رکارکردن و هه‌موارى یاساى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى هه‌ردو که‌رتى تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو ژماره 20ى ساڵى 1998ى هه‌موارکراو، له‌گه‌ڵ راپۆرتى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار خرایه‌ڕو، دواى ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى که‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ک له‌ماده‌کانى پڕۆژه‌یاساکه به‌پێشنیازى لیژنه‌ى هاوبه‌شیشه‌وه که‌هه‌بون، به‌ناونیشان و هۆکاره‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندکران، پاشان کۆى یاساکه هه‌موارکراوه‌که خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگى 72 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سندکرا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم رایگه‌یاند:"وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هیچ بڕوانامه‌یه‌کى نییه و چۆنێتى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌شیان روون ده‌کاته‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایى باسى له‌وه‌کردووه، گشتاندنه‌که ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه که خوێندنى به‌یانیان یان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به بێ مۆڵه‌تى خوێندن به ده‌ر له یاسا و ڕێنمایه به‌رکاره‌کان بڕوانامه‌یان به ده‌ستهێناوه. هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، هه‌موار کردنه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ئه‌وانه‌ى که له نوسراوه‌که‌دا ناویان هاتووه، لێکه‌وته داراییه‌کانى هه‌موارکردنى بڕوانامه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هاوکات، وه‌زاره‌تى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له ڕۆژانى داهاتوو ڕوونکردنه‌وه‌ى یاسایى تایبه‌ت به‌و بڕیاره له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به فه‌رمى ده‌رده‌چێت. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایدا، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت وه‌زاره‌تى دارایى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هیچ بروانامه‌یه‌کى نییه. رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى وه‌زیرى دارایى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕوانامانه‌ى به‌بێ مۆڵه‌تى خوێندن به‌ده‌ستهاتوون رایگه‌یاند:"وه‌زیرى دارایى ناتوانێت بڕیارى له‌و شێوه‌یه بدات، ده‌توانێت بڵێت هه‌ژمارناکرێت، به‌ڵام ناتوانێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، چونکه به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه رێکارى خۆى هه‌یه." له نووسراوه‌که هاتووه، که بڕیاره‌که پاڵپشته به یاساى چاکسازى و له چوارى ئه‌م مانگه‌وه ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کراوه. به‌شێکى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بێ مۆڵه‌تى خوێندن و به مۆڵه‌تى ئاسایى خۆیان یان مۆڵه‌تى بێموچه بڕوانامه‌ى دیکه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، له ئێستاشدا حکومه‌ت باس له‌وه ده‌کات دان به‌و بڕوانامانه‌دا نانرێت، که ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه دەقی ڕونکردنەوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم: (وەزارەتی دارایی بەپێی یاسا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەکی نییە) پاڵپشت بەیاسای چاکسازی‌و لەموچەو دەرماڵە بەژمارە (2) ساڵی 2020و بەنوسراوی (ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بەژمارە (2874) کە بەرواری 7ى 3ى 2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری کردوە باس لەچاوخشاندن بەسەرجەم موچەو دەرماڵەی بەخشین‌و ئیمتیازاتەکانی فەرمانبەران دەکات، بەوپێیە وەزارەتی ئابوری بەگشتاندنی ژمارە (7) بۆ گشت وەزارەت‌و فەرمانگەکانی نەبەستراو بەوەزارەت گشتاندنی دەرکردوە، هەربۆیە دەمانەوێت ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە: 1ـ گشتاندنەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە خوێندنی بەیانیان یان لەدەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەر لەیاساو ڕێنماییە بەرکارەکان، بڕوانامەیان بەدەستهێناوە. 2ـ هەموارکردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێکەوتە داراییەکانی هەموارکردنی بڕوانامەکانیان هەڵدەوەشێتەوە. 3ـ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەکی نییە. 4- لەڕۆژانی داهاتودا ڕونکردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بەفەرمی دەردەچێت.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" ئه‌وانه‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامداوه ته‌نها ئه‌جێنداى خۆیان ده‌بینن". قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاندووه که "به‌ئامانجگرتنى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو نێرده دیپلۆماسییه‌کان کارێکى تیرۆریستییه‌و خزمه‌ت به‌ئه‌جێنداو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى ئه‌و لایه‌نانه ده‌کات که له‌پشت هێرشه‌کانه‌وه‌ن". هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت هه‌وڵه‌کان له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى عێراق و هه‌رێم یه‌کبخرێن بۆ ڕاگرتنى ئه‌م ده‌ستدرێژییانه که پێشێلکردنى سه‌روه‌رییه. هاوکات، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌پشت ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌وه‌ن مه‌ترسیو ئاکامى ئه‌مجۆره هێرشانه نازانن‌و جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندییو ئه‌جێنداى خۆیان هیچ شتێکى تر نابینن.