هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا (پنتاگۆن) هێزێکى شه‌ڕکه‌ر ره‌وانه‌ى عێراق دوکات و ئه‌و هێزه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراق و هه‌رێمى کوردستان جێگیر ده‌کرێت و ژماره‌یان هه‌زار و 800 سه‌رباز ده‌بێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که سوپاى ئه‌مه‌ریکا بڕیاریداوه فیرقه‌ى سترایکه‌ر که له هه‌زار و 800 سه‌رباز پێکدێت ره‌وانه‌ى عێراق بکات. هێزى شه‌ڕکه‌رى سترایکه‌ر له بنکه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و بنکه‌ى ئاسمانى عه‌ین ئه‌سه‌د جێگیر ده‌کرێن که له‌لایه‌ن به‌شێک له میلیشیا شیعییه‌کانه‌وه هێرشى ده‌کرێته‌سه‌ر.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند:"حزبه‌که‌م‌و میدیاى حزبه‌که‌شم پشتیوانیم ناکه‌ن‌و هیچ به‌رگریه‌کیشم لێناکه‌ن، زۆرکات کاراکته‌ر له‌ناو حزبه‌که‌ى خۆم به‌شێکه له‌وه‌ى که په‌لامار ده‌درێم". ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان که هاوکات ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیه له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ دیجیتاڵ میدیاى (واضح)) ده‌ڵێت:"حزبه‌که‌م وه‌کو حزب پشتیوانیم ناکات، ڕاگه‌یاندنى حزبه‌که‌م به‌هه‌مانشێوه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"کاتێک که ڕوبه‌ڕوى هێرشى ناڕه‌وا ده‌بمه‌وه ئه‌وان داکۆکیم لێناکه‌ن، زۆرکاتیش کاراکته‌ر له‌ناو حزبه‌که‌ى خۆم به‌شێکه له‌وه‌ى که په‌لامار ده‌درێم، ڕوئیام ناده‌نێ که چۆن له‌په‌رله‌مانى کوردستان کاربکه‌م". "ئێستا به‌هێز بووم زۆر زۆر به‌هێز بوم، ئه‌گه‌ر ئێستام به‌راورد بکرێت به‌ساڵێک یان زیاتر پێش ئێستا، ئه‌و پشت به‌خۆبه‌ستنه‌م کردومى به‌مرۆڤێکى جیاواز‌و به‌هێز، من سوپاسى حزبه‌که‌م ده‌که‌م که به‌ته‌نها به‌جێیان هێشتم". سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌هه‌رێمى کوردستان دونیاى سیاسه‌ت دونیایه‌کى پیاوانه‌یه، "ئه‌وان پاره‌یان لایه هێزیان لایه نفوزیان لایه‌و بڕواشیان به‌به‌کارهێنانى هه‌یه، هه‌رچى ژنه‌کانیشن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شیان لابێت، بڕوایان به‌به‌کارهێنانى نییه".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، سێ پێشنیاز و پرۆژه‌یاساى به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سه‌ندکرد و له‌وباره‌یه‌شه‌وه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى په‌رله‌مان، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌سه‌رۆکایه‌تیى د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆک و ئاماده‌بونى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و مونا نه‌بى قه‌هوه‌چى سکرتێرى په‌رله‌مان، دانیشتنى ژماره 18ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى سێیه‌م له‌خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا. به‌پێى بڕگه‌ى یه‌که‌مى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که، پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ژماره 22ى ساڵى 2011 له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داکۆکیکردن له‌مافى مرۆڤ، راپۆرتى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕه‌چاوکردن و جێکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و سه‌رنج و تێبینى و پێشنیازانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنى پێشوتردا له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساکه خرابونه‌ڕو، دواى ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى که بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ک له‌ماده‌کانى پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساکه به‌پێشنیازى لیژنه‌ى هاوبه‌شیشه‌وه که‌هه‌بون، به‌ناونیشان و هۆکاره‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندکران، پاشان کۆى یاساکه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگى 81 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سه‌ندکرا. هه‌روه‌ها یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و کورته‌باڵاکان ژماره 22ى ساڵى 2011 له 16 (شازده) مادده و هۆیه‌کانى ده‌رچواندنى پێکهاتوه، مه‌به‌ست له‌ده‌رچواندنیشى گونجاندنى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت و کورته‌باڵاکانه له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕه‌خساندنى هه‌لى کار‌و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزاریى گونجاوه له‌گه‌ڵ دۆخى گوزه‌ران و ژیانى تایبه‌تییان و مسۆگه‌رکردنى مافه‌کانیان له‌بواره‌کانى ته‌ندروستی، کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یى و نه‌هێشتنى جیاکارى له‌به‌رامبه‌ریان. هاوکات، به‌پێى بڕگه‌ى دوه‌مى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کار، پڕۆژه‌یاساى به‌رکارکردنى یاساى ره‌سمى پولى ئیتیحادى ژماره 71ى ساڵى 2012 له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوری، ڕاپۆرتى لیژنه‌ى هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوکردن و جێکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و سه‌رنج و تێبینى و پێشنیازانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنى پێشوتردا له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى پڕۆژه‌یاساکه خرابونه‌ڕو، به‌ناونیشان و هۆیه‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندکران، پاشان کۆى یاسا هه‌موارکراوه‌که خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگى 67 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سندکرا. به‌پێى بڕگه‌ى سێیه‌م و کۆتایى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ش، پڕۆژه‌یاساى به‌رکارکردن و هه‌موارى یاساى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى هه‌ردو که‌رتى تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو ژماره 20ى ساڵى 1998ى هه‌موارکراو، له‌گه‌ڵ راپۆرتى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار خرایه‌ڕو، دواى ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى که‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ک له‌ماده‌کانى پڕۆژه‌یاساکه به‌پێشنیازى لیژنه‌ى هاوبه‌شیشه‌وه که‌هه‌بون، به‌ناونیشان و هۆکاره‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندکران، پاشان کۆى یاساکه هه‌موارکراوه‌که خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگى 72 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سندکرا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم رایگه‌یاند:"وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هیچ بڕوانامه‌یه‌کى نییه و چۆنێتى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌شیان روون ده‌کاته‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایى باسى له‌وه‌کردووه، گشتاندنه‌که ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه که خوێندنى به‌یانیان یان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به بێ مۆڵه‌تى خوێندن به ده‌ر له یاسا و ڕێنمایه به‌رکاره‌کان بڕوانامه‌یان به ده‌ستهێناوه. هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، هه‌موار کردنه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ئه‌وانه‌ى که له نوسراوه‌که‌دا ناویان هاتووه، لێکه‌وته داراییه‌کانى هه‌موارکردنى بڕوانامه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هاوکات، وه‌زاره‌تى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له ڕۆژانى داهاتوو ڕوونکردنه‌وه‌ى یاسایى تایبه‌ت به‌و بڕیاره له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به فه‌رمى ده‌رده‌چێت. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایدا، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت وه‌زاره‌تى دارایى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هیچ بروانامه‌یه‌کى نییه. رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى وه‌زیرى دارایى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕوانامانه‌ى به‌بێ مۆڵه‌تى خوێندن به‌ده‌ستهاتوون رایگه‌یاند:"وه‌زیرى دارایى ناتوانێت بڕیارى له‌و شێوه‌یه بدات، ده‌توانێت بڵێت هه‌ژمارناکرێت، به‌ڵام ناتوانێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، چونکه به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه رێکارى خۆى هه‌یه." له نووسراوه‌که هاتووه، که بڕیاره‌که پاڵپشته به یاساى چاکسازى و له چوارى ئه‌م مانگه‌وه ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کراوه. به‌شێکى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بێ مۆڵه‌تى خوێندن و به مۆڵه‌تى ئاسایى خۆیان یان مۆڵه‌تى بێموچه بڕوانامه‌ى دیکه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، له ئێستاشدا حکومه‌ت باس له‌وه ده‌کات دان به‌و بڕوانامانه‌دا نانرێت، که ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه دەقی ڕونکردنەوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم: (وەزارەتی دارایی بەپێی یاسا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەکی نییە) پاڵپشت بەیاسای چاکسازی‌و لەموچەو دەرماڵە بەژمارە (2) ساڵی 2020و بەنوسراوی (ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بەژمارە (2874) کە بەرواری 7ى 3ى 2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری کردوە باس لەچاوخشاندن بەسەرجەم موچەو دەرماڵەی بەخشین‌و ئیمتیازاتەکانی فەرمانبەران دەکات، بەوپێیە وەزارەتی ئابوری بەگشتاندنی ژمارە (7) بۆ گشت وەزارەت‌و فەرمانگەکانی نەبەستراو بەوەزارەت گشتاندنی دەرکردوە، هەربۆیە دەمانەوێت ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە: 1ـ گشتاندنەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە خوێندنی بەیانیان یان لەدەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەر لەیاساو ڕێنماییە بەرکارەکان، بڕوانامەیان بەدەستهێناوە. 2ـ هەموارکردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێکەوتە داراییەکانی هەموارکردنی بڕوانامەکانیان هەڵدەوەشێتەوە. 3ـ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەکی نییە. 4- لەڕۆژانی داهاتودا ڕونکردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بەفەرمی دەردەچێت.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" ئه‌وانه‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامداوه ته‌نها ئه‌جێنداى خۆیان ده‌بینن". قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاندووه که "به‌ئامانجگرتنى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو نێرده دیپلۆماسییه‌کان کارێکى تیرۆریستییه‌و خزمه‌ت به‌ئه‌جێنداو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى ئه‌و لایه‌نانه ده‌کات که له‌پشت هێرشه‌کانه‌وه‌ن". هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت هه‌وڵه‌کان له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى عێراق و هه‌رێم یه‌کبخرێن بۆ ڕاگرتنى ئه‌م ده‌ستدرێژییانه که پێشێلکردنى سه‌روه‌رییه. هاوکات، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌پشت ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌وه‌ن مه‌ترسیو ئاکامى ئه‌مجۆره هێرشانه نازانن‌و جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندییو ئه‌جێنداى خۆیان هیچ شتێکى تر نابینن.
هاوڵاتى لیژنه‌کانى یاسایی، دارایی، وزه و سامانه سروشتییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى دیاریکراوى خۆیدا و به‌بێ لێبڕین، راسپارده‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت کردووه تا کارى له‌سه‌ر بکات. له‌راسپارده‌کانى په‌رله‌ماندا که بڕیاره هه‌فته‌ى ئاینده راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت هاتووه:"حکومه‌ت په‌له بکات له ئه‌نجامدانى چاکسازى له دۆسیه‌ى نه‌وت به پێى رێکاره یاساییه‌کان، به شێوه‌یه‌ک له کرێ و خه‌رجى کۆمپانییاکانى نه‌وت، به ئاراسته‌ى ئه‌وه‌ى خه‌رجى نه‌وتى که (58٪) که‌مبکرێت و زۆرترین داهاتى نه‌وت بۆ حکومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه"، بۆیه داوا ده‌که‌ن، رێکخستنه‌وه له گرێبه‌سته‌کانى نه‌وتدا بکرێت، هه‌روه‌ها که‌رتى نه‌وت به‌ره‌و پێشه‌سازى ببردرێت. ئه‌مه‌ش "یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ حکومه‌ت له‌به‌رده‌ستبونى داهاتى زیاتر، لانیکه‌م بۆ پێدانى موچه‌ى موچه‌خۆران به بێ لێبڕین". ده‌قى راسپارده‌که‌ى په‌رله‌مان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم: به‌ڕێز سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان بابه‌ت/ راسپارده رێز و سڵاو ... له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان له رۆژى 28-6-2021 هه‌رسێ لیژنه‌ى یاسایی، دارایى و کاروبارى ئابووری، وزه و سامانه سرووشتییه‌کان و پێشه‌سازى و بازرگانی، له‌به‌ر رۆشنایى کۆبوونه‌وه‌ى (17کاژێری) په‌رله‌مانى کوردستان به ئاماده‌بوونى تیمى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر دۆخى دارایى له هه‌رێمى کوردستان. له رۆژى 7-7-2020 هه‌ر سێ لیژنه‌ى په‌رله‌مانى کۆبوونه‌وى هاوبه‌شى خۆیان ئه‌نجام دا و ئه‌م راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌یان ئاماده‌کرد که ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکرێت، به مه‌به‌ستى کۆتاییهێنان به (لێبڕینى مووچه و کارکردن بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ته‌واوى داهاته‌کان بۆ خه‌زینه‌ى حکومه‌ت). راسپارده‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان خۆى له شه‌ش ته‌وه‌ر ده‌بینن، هه‌ر هه‌موویان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که ده‌ستى کراوه ده‌بێ بۆ باشتر کۆکردنه‌وه‌ى داهات، که به شێوه‌یه‌ک دابه‌شبکرێت که چى دیکه پێدانى مووچه له هه‌رێمى کوردستان دوانه‌که‌وێت و به‌بێ لێبڕینى 21٪ دابه‌شبکرێت. هه‌روه‌ها باشترکردن و رێکخستنه‌وه‌ى داهات له هه‌رێمى کوردستان، رۆژانه ئه‌و داهاته کۆبکرێته‌وه‌و به ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌ر 30 رۆژ جارێک مووچه دابه‌شبکرێت و له‌کاتى خۆیدا و به‌که‌مترین ماوه مووچه بگاته ده‌ست مووچه‌خۆران. هه‌روه‌ها داواده‌که‌ین، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارى جددى بکات بۆ ئاماده‌کردن و ناردنى بودجه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان، تاوه‌کو لانیکه‌م شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجیى حکومه‌ت به‌دیبکرێت و، دادپه‌روه‌رى هه‌بێت له دابه‌شکردنى داهاتى هه‌رێمى کوردستان. یه‌که‌م: دۆسییه‌ى نه‌وت: حکومه‌ت په‌له بکات له ئه‌نجامدانى چاکسازى له مه‌له‌فى نه‌وت به گوێره‌ى رێکاره یاساییه‌کان، به شێوه‌یه‌ک له کرێ و خه‌رجى کۆمپانییاکانى نه‌وت، به ئاراسته‌ى ئه‌وه‌ى خه‌رجى نه‌وتى که (58٪) که‌مبکرێت و زۆرترین داهاتى نه‌وت بۆ حکومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه. بۆیه داوا ده‌که‌ین، رێکخستنه‌وه له گرێبه‌سته‌کانى نه‌وتدا بکرێت، هه‌روه‌ها که‌رتى نه‌وت به‌ره‌و پێشه‌سازى ببردرێت. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ حکومه‌ت له‌به‌رده‌ستبوونى داهاتى زیاتر، لانیکه‌م بۆ پێدانى مووچه‌ى مووچه‌خۆران به بێ لێبڕین. داوا ده‌که‌ین حکومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوانه به خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ زیاتکردنى داهاتى نه‌وت وه‌ک ئه‌وه‌ى له دوایین راپۆرتى دیلۆیتدا هاتووه: 1- پێداچوونه‌وه و وردبینیکردن به خه‌رجیى کۆمپانیاکانى نه‌وت (کۆمپانیاکانى خزمه‌تگوزاری، سیسته‌مى پێدانى مووچه و به‌کرێدانى ئالییات، پاراستنى ئاسایشى کۆمپانیاکان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى ئه‌منى که‌رتى تایبه‌ته‌وه). 2- پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستى کرێى بۆرى نه‌وت. 3- پێداچوونه‌وه به سیسته‌مى فرۆشتنى نه‌وت به شێوه‌یه‌ک ئه‌و داشکانه‌ى ده‌کرێت به‌ره‌و که‌مکردنه‌وه بچێت. دووه‌م: دۆسییه‌ى گومرگه‌کان: 1- لیژنه‌ى دارایى و کارۆبارى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان به‌دواداچوونى مه‌یدانى بۆ ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کردووه. ئه‌وه‌ى به‌دیکراوه له گومرگه‌کانى فه‌رمى و نافه‌رمی، وه‌ک پێویست داهاته‌کانى بۆ حکومه‌ت کۆناکرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه خه‌زینه‌ى حکومه‌ت. بۆیه داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین هه‌نگاوى جددى و خێرا بگرنه به‌ر، بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه‌کان له هاورده‌کردنى کاڵاکان به‌رێگه‌ى قاچاغ و کارى قاچاخچییه‌تی. ئه‌مه واده‌کات داهات زیادببێت. 2- ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران په‌له بکات له وه‌رگرتنى بڕیارى کۆتایى له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌کانى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى خزمه‌تگۆزارى پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌نێو ده‌روازه سنوورییه‌کان به شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تدابێت که لانیکه‌م گرێبه‌سته‌کان (50 به 50) بێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێ کۆمپانیا له خاڵه سنوورییه‌کان کاره‌کانیان حکومه‌ت خۆى بیکات وه‌ک (ته‌عقیم، سۆنه‌ر، قه‌پان و راگه‌یاندنى گومرگی). 3- سیسته‌مى بانکى ئه‌لیکترۆنى له ده‌روازه‌کان دابنرێت، رۆژانه کۆى داهاتى ده‌روازه‌کان به شه‌فافییه‌ت تێیدا تۆماربکرێت، ئه‌م سیسته‌مه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى هه‌بێت که رۆژانه چاودیریى داهاتى ده‌روازه‌کان بکرێت. 4- ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ک سیاسه‌تى ده‌روازه سنورییه‌کان له هاورده‌کردن و داهات هه‌بێت. سێیه‌م: باج و رسوومات: رێکخستنه‌وه و سیاسه‌تى ئێستاى باج له هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر هاونیشتمانیانى که‌مده‌رامه‌ت ره‌نگى داوه‌ته‌وه هه‌ست ده‌کرێت له کۆکردنه‌وه‌ى باج دادپه‌روه‌رى نییه له نێوان پارێزگاکان، پێویسته ئه‌نجوومه‌نێکى هاوبه‌ش دروستبکرێت بۆ دانانى ستراتیژییه‌تى باج تاوه‌کو (فه‌جوا) له کۆمه‌ڵگه دروست نه‌بێت. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌نێوان هه‌ر یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری، بازرگانى و پێشه‌سازی، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌ت و سیسته‌مێکى رێکخراو هه‌بێ له وه‌رگرتنى باج. هه‌روه‌ها عه‌داله‌ت هه‌بێ له وه‌رگرتنى باج که به‌شیوه‌یه‌ک نه‌بێ له هه‌ندێ کۆمپانیا وه‌ربگیرێت و له هه‌ندێکى دیکه وه‌رنه‌گیرێت. چواره‌م: کۆکردنه‌وه‌ى داهاتى کاره‌با: پێویست ده‌کرێت پێداچوونه‌وه‌ى جددى بکرێت له گرێبه‌سته‌کانى کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له هه‌رێمى کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ى داهاتى کاره‌با، چونکه حکومه‌ت خۆى ده‌ڵێت داهاتى کاره‌با وه‌ک پێویست کۆناکرێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌نگاوى جددى بهاوێژرێت بۆ بڕینى هێڵى کاره‌با که ده‌دزرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات داهاتى کاره‌با زیاتر کۆبکرێته‌وه. که مانگانه 80 ملیۆن دۆلار خه‌رجى کاره‌با هه‌یه و داهاته‌که‌ى 40 ملیۆن دۆلاره؟ هه‌روه‌ها قه‌رزه‌کانى حکومه‌ت لاى هاونیشتمانییان به پلانێکى نوێ وه‌ربگرێته‌وه که دیدڵاینه‌که‌ى 5 ساڵ بێت به شێوه‌یه‌کى قیست، ئه‌ویش قه‌رزى (کاره‌با، ئاو و قه‌رزه‌کانى دیکه) که ساڵانه 20٪ وه‌ربگیرێت. پێنجه‌م: جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ین هه‌موو هه‌وڵه‌کانى خۆى بخاته‌گه‌ێ بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و نه‌هێشتنى رێگرییه‌کانى به‌رده‌م ئه‌م یاسایه و ئاشکراکردنى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى ئاسته‌نگ بۆ ئه‌م یاسایه دروست ده‌که‌ن. داهاتى یاساکه‌ش به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه وه‌ک له‌نێو خۆدى یاساکه‌دا هاتووه بۆ زیادکردنى مووچه‌ى ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌بێ که که‌مترین مووچه‌یان هه‌یه. شه‌شه‌م: مووچه‌خۆرانى گرێبه‌ست و وانه‌بێژان پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت دیراسه‌تێکى جددى بکات له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى گرفتى مووچه‌خۆرانى (گرێبه‌ست و وانه‌بێژان) له هه‌رێمى کوردستان، تاوه‌کو دڵنیابن له داهاتووى خۆیان.
هاوڵاتى پارێزگارى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان ڕێگه‌ناده‌ن به‌عه‌شواى ئاو به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌شبکرێت له‌ناو شاره‌که‌دا، ده‌شڵێت:"دابینکردنى ئاو بۆ شارى هه‌ولێر ئه‌رکى ئێمه‌یه وه‌ک حکومه‌ت‌و له‌به‌رپرسیارێتیش ڕاناکه‌ین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى‌و رایگه‌یاند:"دابینکردنى ئاو بۆ شارى هه‌ولێر ئه‌رکى ئێمه‌یه وه‌ک حکومه‌ت‌و له‌به‌رپرسیارێتیش ڕاناکه‌ین، هه‌فته‌یه‌کى دیکه کێشه‌ى که‌م ئاوى چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "هه‌رکه‌س کارێکى مرۆیى بکات لاى ئێمه جێگه‌ى ته‌قدیره، هیوادارین بابه‌ته‌کان به‌ئاراسته‌ى دیکه‌دا نه‌برێت که گوایه حکومه‌ت ئه‌وکاره‌ى پێناکرێت یان چه‌ند که‌سێک پێیوابێت به‌چه‌ند تانکه‌ر ئاوێک سۆزى شارێک به‌ده‌ستدێنێت، سۆزى شارێک بۆ ئه‌ولایه‌نه‌یه که هه‌موان ده‌زانن چۆن خزمه‌تى هه‌ولێرى کردوه". هاوکات خۆشناو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" ڕێگه‌ناده‌ین به‌و شێوه‌ى کراوه هه‌رکه‌سه‌و هه‌ستێ به‌عشوایى ئاو به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌شبکات، چونکه ده‌بێت بزانین سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌که کوێیه له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ژیانى خه‌ڵکه‌وه هه‌یه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کى نائاساییدا ده‌نگیدا له‌سه‌ر ته‌واوکردنى رێکاره‌کانى به‌پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراق. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا ئه‌وه‌ى خسته‌روو که ئامانج له‌بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌تى عێراق له‌ڕوى یاساییه‌وه ده‌ستبکات به مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه وه‌ک 19 هه‌مین پارێزگاى عێراق و بودجه و پرۆژه‌ى ستراتیژى بۆ پارێزگاکه جێبه‌جێ بکات. بڕیاربوو له کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیدا پارێزگار و جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاماده‌بن، به‌ڵام له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ئاماده‌نه‌بون و نوسراوێکیان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌ن کردوه که "ده‌ڵێن ناتوانین ئاماده‌بین". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى وتی، بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌ن پشتیوانیکردنێکى یاسایى گرنگه بۆ هه‌ڵه‌بجه و کارئاسانییه بۆ حکومه‌تى عێراقیش بۆ ئه‌وه‌ى له‌چوارچێوه‌یه‌کى یاساییدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا بکات، بۆیه ئاماده‌نه‌بونى پارێزگار و جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا "هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت". ساڵى 1999 په‌رله‌مانى کوردستان بڕیاریدا قه‌زاکانى (هه‌ڵه‌بجه، رانیه، سۆران و ئاکرێ) بکرێن به پارێزگا و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى راسپارد رێنمایى و رێکارى پێویستى بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیاره ده‌ربکات، دواى 22 ساڵیش به‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌ماندا ته‌نها بڕیارى به‌پارێزگاکردنى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێکراوه، که‌تائێستا زۆریک له فه‌رمانگه‌کانى پارێزگا له هه‌ڵه‌بجه‌دا بوونیان نیه.
هاوڵاتى ئیلهام ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى به‌ڕێوه‌به‌ریى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات (م.س.د) رایگه‌یاند، هێرش و داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستانه، بۆ ئه‌وه‌شه خۆى بگه‌یه‌نێت به موسڵ و که‌رکوک. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى به‌ڕێوه‌به‌ریى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات (م.س.د) له چاوپێکه‌وتنێکیدا بۆ ئاژانسى فورات، ئاماژه‌ى به بارودۆخى باکوور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا و هێرش و داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا کرد بۆ سه‌ر باشوورى کوردستان و رایگه‌یاند:" به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سوریا کێشه‌کان قورس‌تر ده‌بن، ده‌وڵه‌ت واده‌زنێت به‌مه قازانجێکى گه‌وره‌ى ده‌ستکه‌وتووه و به گوێره‌ى ئه‌مه سیاسه‌تى خۆى له دژى کوردان سه‌ختتر ده‌کات. ده‌یه‌وێت له نێوان کورد و عه‌ره‌بدا هه‌ندێک زیاتر وروژاندن و ئاژاوه دروست بکات و ده‌ستى میت له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه". ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئامانجى هێرشه‌کانى دوڵه‌تى تورک له باشوورى کوردستان بۆ ئه‌وه‌یه خۆى بگه‌یه‌نێت به موسڵ و که‌رکوک، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه هێرش بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستان ده‌کات؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌بوونى هێزى گه‌ریلا ده‌بێته پێویستییه‌ک له وێ. په‌که‌که‌یش نه‌بوایه ده‌وڵه‌تى تورک بۆ داگیر کردنى باشوورى کوردستان بیانوى تر‌ى هه‌ر ده دۆزییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ تورکیا کورد هێڵى سووره و هه‌موو کات ده‌یه‌وێت هێرشى بکاته سه‌ر. هاوکات، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌ر بۆیه به‌هانه‌ى تورکیا هه‌رده‌م ئاماده بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى سه‌ره‌کیى ده‌وڵه‌تى تورک به‌رفراوانکردنى خاکه‌یه‌تی، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ک ئاسته‌نگیى له پێشى خۆى ده‌ى بینێت، وتیشى:" یه‌که‌مین شوێنیش بۆى داگیرکردن خاکى باشوورى کوردستانه و هه‌بوونى گه‌ریلا-یش له پێشى خۆى به ئاسته‌نگ ده‌زانێت و له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه هێرشى گه‌وره ده‌کاته سه‌ر گه‌ریلا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم لیستێکى نوێى دابه‌شکردنى مووچه بڵاوکرده‌وه و به‌پێى لیسته‌که‌ش ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ى (١٧) وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌کرێت. به‌پێى ئه‌و خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشتر بڵاویکردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى (کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داد‌و سامانه سروشتیه‌کان و ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى و پلاندانان و پیشه‌سازى و بازرگانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و هاوکات ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و دیوانى چاودێرى و دارایى و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ده‌سته‌ى ژینگه‌و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى و کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى مین دابه‌شده‌کرێت. هاوکات مووچه‌ى هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانى (شاره‌وانى و رۆشنبیرى و کاره‌باو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و خوێندنى باڵا‌و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که) له هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌یان پێده‌درێت.
هاوڵاتى لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و داهاتی ناوخۆ بەڕێژەیەکی بەرچاو، هیچ هۆکارێک بۆ بەردەوامی لێبڕینی موچە نەماوەتەوە و داوای هەڵگرتنی دەکەن، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەستپێدەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ته‌ممووزی 2021، لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە وەک یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی داواکارین لە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنن". ئەوەش هاتوە، هەرچەندە نرخی نەوت لە 20 دۆلارەوە بوە بە 76 دۆلار‌و داهاتی گومرگ و ناوخۆ بە ڕێژەی 100% زیادیکردوە، بەڵام هێشتا حکومەت "هەر زۆڵم دەکات لەچینی فەرمانبەران و مامۆستایان و مانگانە حکومەت دەقی پێوە گرتوە لە 21%ی موچە دەبڕێت". لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەران داوا دەکات لێبڕینی موچە کۆتایی پێ بهێنرێت بەپێچەوانەوە "خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەستپێدەکات، هەروەها داواکارین ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن بکرێن بە فەرمانبەری هه میشەیی".
هاوڵاتى فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشدارییەكی توند دەداتە دوژمنانی وڵاتەكەی و رایدەگەیەنێت، ئێران هێرش ناكاتە سەر دوژمنەكانی، بەڵام زۆر بەهێزەوە وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە كە بكرێتە سەری. حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە میانی رێوڕەسمی رادەستكردنی كەلوپەلی سەربازیی نوێ بە هێزەكانی وشكانی سەربە سوپای پاسداران، لەوتەیەكدا رایگەیاند، سوپای پاسداران لە ساتەكانی سەرەتادا شكست بە دوژمنەكانی دەهێنێت، ستراتیژییەتی ئێرانیش بریتییە لە بەرگریی نەك هێرشكردن. لەبارەی هەر هێرشێك كە لەلایەن دوژمنانی ئێرانەوە بكرێتە سەریان، حوسێن سەلامی وتی:" ئێمە شەر دەست پێناكەین، بەڵام لەدوای یەكەم هێرش كە بكرێتە سەرمان، وەڵاممان خێرا و بەهێز دەبێت، چونكە ئێمە پارێزگاری و سەلامەتی هەرێمیمان دەوێت". ئەم هۆشدارییەی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، دوای هێرشە مووشەكییەكەی سەر بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار دێت، كە 14 مووشەكی ئاراستەكرا.
هاوڵاتى دەرباز كۆسرەت رەسول رایگەیاند دەبێت نوێنەرانی یەكێتی لە حكومەت پێشەنگی خزمەتكردن بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بن و خزمەتگوزارییەكان بە باشترین شێوە بە هاووڵاتیان بگەیەنن. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ته‌ممووزی 2021، دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر لەمیانی كۆبوونەوە لەگەڵ تیمی یەكێتیی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هات. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی تایبەتی دەرباز كۆسرەت رەسول، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێرو حاجی مەسیفی و دابان شەدەڵە ئەندامانی سەركردایەتی ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بەرنامەی یەكێتی لە حوكمڕانی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، لەمڕووەوە دەرباز كۆسرەت رەسول رایگەیاند: دەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان پێشكەشی هاووڵاتیان بكات و تیمی یەكێتیش پێشەنگی ئەو خزمەتكردنە بن. بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق و بەشداریكردنی یەكێتی لەو پرۆسەیەدا.
هاوڵاتى ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سنوری گوندی هروریان لەئامێدی بۆردومانکرد و بەهۆیەوە کەسێک برینداربو، لە ئەنجامی بۆردومانەکەش بۆ پێنجەمجار کارەبای نیشتیمانی گوندەکە پچڕا. لەسنوری قەزای ئامێدی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی هروریان بۆردومان کرد و بەهۆی نزیکی بۆردومانەکانیش لەشوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان، کەسێک برینداربوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پێنجەمجار لەئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیا کارەبای نیشتیمانی گوندی هرور پچڕاوە. رۆژی دوشەممەی رابردوش هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیا سێ‌جار گوندی چەلکێ موسڵمانانیان لەئامێدی بۆردومانکرد و یەکێک لەو شوێنانەی بۆردومانکرا گۆڕستانی گوندەکە بو. لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتوە و چەند گوندێک چۆڵکراون.
هاوڵاتى دەستیگیرکراوانى بادینان پەیامێک ئاڕاستەى خەڵکى کوردستان و لایەنەکانى دەرەوەى پارتى دەکەن و رایدەگەیەنن داوا لە گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوە نوێ دەکەین و بچنە سەر شەقامەکان،ئەگەر ئێوە بە فعلی رێگربن پارتی ناتوانێ لەسەر ئەم زوڵمە بەردەوام بێت. لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکراوانى بادینان لەرێی کەسوکارییانەوە پەیامێک ئاڕاستەى رای گشتى دەکەن و دەڵێن" ئاگادارین حوکمەکەمان پەسەند بویە و ھاورێکانیشمان حوکم دەدرێن ئەمەش بریارێکی نا یاسایی و نەدادپەروەرانەیە لە یەکەم رۆژی رفاندمانەوە تا ئێستا زوڵمان لێدەکرێت و سزادانمان بۆ ترساندنی خەلکی ھەرێمی کوردستان و بادینانە بۆ بەرژەوەندی پارتی و رێگێری لە خەباتی مەدەنی". پەیامێکی گرنگ لە زیندانیانی بادینانەوە بۆ رای گشتی: (داوا لە گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوە نوێ دەکەین و بچنە سەر شەقامەکان،ئەگەر ئێوە بە فعلی رێگربن پارتی ناتوانێ لەسەر ئەم زوڵمە بەردەوام بێت) چواشەممەی ئەمرۆ چالاکوان و رۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکانی بادینان بەجیا پەیوەندی تێلەفۆنیان بە خێزانەکانیانەوە کردوە، چەند پەیامێکیان ھەبوە: - ئاگادارین حوکمەکەمان پەسەند بویە و ھاورێکانیشمان حوکم دەدرێن ئەمەش بریارێکی نا یاسایی و نەدادپەروەرانەیە لە یەکەم رۆژی رفاندمانەوە تا ئێستا زوڵمان لێدەکرێت و سزادانمان بۆ ترساندنی خەلکی ھەرێمی کوردستان و بادینانە بۆ بەرژەوەندی پارتی و رێگێری لە خەباتی مەدەنی. - ھەولبدەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم کارەساتە ئاگادار بکەنەوە، دوسیەکە دانەخەن، داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان (UN)، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەکەین کە ئدیعای سیستەمێکی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن فشار بکەن و رێگربن لەم پرۆسەیە نادیموکراسییە. - سوپاسی ھەموو خەلک و لایەنەکان دەکەین کە پاڵپشتمانن، ئێمە بێ تاوانین و سزادانی ئێمە پرسێکی گشتی یە و لەسەر ماف و ئازادی یە و ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسی لەسەر ھەموو لایەکە بێدەنگ نەبێت، بویە داوا لە خەڵک و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن (کۆمەڵ، یەکگرتوو، نەوەی نوێ) دەکەین خۆپیشاندان بکەن، لایەنەکانی ناو دەسەڵات کە لەگەڵ ئەم بڕیارەی پارتی نین (یەکێتی و گۆڕان) بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و بە کشانەوە لەم کابینەیە و لەرێگای تیمی وزاری خۆیان رێگربن لەم ناعەدالەتیە، چونکە ئەمرۆ ئێمەو سوبەینێ نورەی ئێوەیە ئەگەر گشتان دژی ئەم بڕیارە بن پارتی ناتوانێ لەسەر ئەم زوڵمە بەردەوام بێت کە ئەم ولاتەی ئیفلیج کردوە، نەک لایەنەکقن بەڵکو پێویستە کەسە بۆچۆن جیاوازەکانی نێو پارتیش رێگربن لەم پرۆسەیە کە سومعەی خۆیان و ھەرێمەکەشمان ناشیرین کردوە. - شوێنمان لە زیندانی ئاسایشی گشتی زۆر خراپە و دۆخی تەندروستی بەشێکمان باش نیە، بەپێ یاسا دوای حوکم دەبێت ئێمە نەقلی چاکسازی زرکای گەوران لە دھۆک بکرێین چونکە دانیشتوی ئەو پارێزگایەین. ئەو تومەتانەی لە لایەن دادگاکانی پارتیەوە دەخرێنە پاڵمان راست نین، کە ئێمە بە چەکدارو تیرۆرست و سیخۆر لە قەلەم دەدرێن، کاتێکدا ئێمە خۆمان بە خەمخوری یٔەم وڵاتە دەزانین کە پێکدێین لە (رۆژنامەنوس، چالاکوان، پێشمەرگەی دێرین، مامۆستا، دکتور، ئەندازیار و مامۆستای زانکۆ) بۆچۆنی جیاواز‌و خەباتێکی مەدەنیمان ھەبوە و زیانمان بۆ دار‌و درەختێکی ئەم نیشتیمانە نەبویە، بەڵام سەربڵندین لەسەر مافی خەڵک لە زیندانداین و ورەمان بەرزە. گروپی کەسوکاری زیندانیانی بادینان ٧/٧/٢٠٢١