هاوڵاتى دوو به‌رپرسى ناو کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که دوێنێ سێشه‌ممه عه‌لى باپیر سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى وه‌ک نوێوه‌ندگیر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگیدا ده‌کات. ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى کۆمه‌ڵ به باشیان نه‌زانى ناویان بهێندرێت، ته‌نها رایانگه‌یاند:" مامۆستا عه‌لى باپیر له‌هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان و ئاماده‌یى نیشانداوه نێوه‌ندگیریان بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆکان به‌رده‌وامن". سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که کێشه‌کانى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى به‌رده‌وامه و چه‌ندین به‌رپرسى نێو یه‌کێتى و ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کردووه و به‌و هۆیه‌وه تواندرا دووجار کۆبونه‌وه له‌نێوانیاندا ساز بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراون. له‌دواین پێشهاتدا دوێنێ سه‌ر له‌ئێواره که‌ناڵى ئایپڵه‌س له‌لایه‌ن هێزێکى ئه‌منییه‌وه داخراو کارمه‌ندانیان ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه کردووه‌ته‌وه. هه‌وڵى که‌سایه‌تییه سیاسیه‌کانى ناو یه‌کێتى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى تا ئێستا بۆ ئه‌وه‌یه‌یه له‌رێگه‌ى گفتوگۆ و دانوساندنه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.
هاوڵاتى دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى هێرشى هێزه ئه‌منییه‌که بۆ سه‌ر که‌ناڵه‌که‌یان ده‌خاته‌روو تێیدا داوا له کونسوڵخانه‌کان و ده‌زاگاکانى ئازادى راده‌ربرین ده‌کات سه‌رکۆنه‌ى بکه‌ن. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى که‌ناڵى ئایپڵه‌س: ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزێکى ئه‌منى هه‌ڵیکوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س، بۆماوه‌ى سه‌عاتێک ئه‌و رۆژنامه‌ڤان و کارمه‌ندانه‌ى له‌ئه‌رکدابون راگیران و ده‌ستبه‌سه‌رکران. له‌هه‌مانکات هه‌ندێ که‌لوپه‌لیان برده ده‌ره‌وه‌ى دامه‌زراوه‌که و به‌شێکى که‌ولوپه‌ل و ده‌رگه‌که‌نیان شکاندن، جگه‌له‌وه‌ى به‌شێکى کامێراى چاودێرییان لێکرده‌وه، کاره‌باى باڵه‌خانه‌یان کوژانده‌وه. پاشان، به‌ڕێوبه‌ر و کارمه‌ندانى دامه‌زراوه‌که‌یان ئازادکردن و هێزه‌کان له باڵه‌خانه‌ى دامه‌زراوه‌که جێگیرکران. هێزه‌کان به ده‌مامک و پۆشاکى سه‌ربازیى و چه‌که‌وه هاتبون، نزیکه‌ى ٥٠ چه‌کدار ده‌بون. ئێمه له دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س، سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و جۆره ره‌فتاره‌ى ئه‌و گروپه‌ده‌که‌ین که به پۆشاکى فه‌رمیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و کردوه‌یان به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کى میدیایى ئه‌نجامداوه و ترس و تۆقاندنیان له‌نێو دامه‌زراوه‌که بڵاوکرده‌وه. دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س، داوا له رێکخراو ى مافى مرۆڤ و پاراستنى ئازادیى رۆژنامه‌ڤانى نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات ئیدانه‌ى ئه‌وکاره نا مه‌ده‌نیانه بکه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له نوێنه‌رانى نێوده‌وڵه‌تیى و کونسڵى وڵاتان ده‌که‌ین له‌ئاستى ئه‌م پێشێلکارییه بێده‌نگ نه‌بن و داواى رونکردنه‌وه له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن. دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س، سه‌لامه‌تى گیانى رۆژنامه‌ڤان و کارمه‌ندانى ده‌خاته لایه‌نه فه‌رمیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ئایپڵه‌س ١٣ی٧ی٢٠٢١
هاوڵاتى شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانى سه‌رۆکى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌جیهاندا جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى رێزه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرده‌وه و رایگه‌یاند، هاوکارده‌بن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى یه‌کێتی ئه‌وه‌ش پاش سه‌ردانى ناوبراو بۆ لاى هاوسه‌رۆکان. سه‌رۆکى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌جیهاندا سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کرد و جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى رێزه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى ته‌ریقه‌ته‌که، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانى سه‌رۆکى ته‌ریقه‌تى که‌سنه‌زانى له‌جیهاندا سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کرد و جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى رێزه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرده‌وه و رایگه‌یاند:" پێویسته کێشه‌کان به دانیشتن و دیالۆگ چاره‌سه‌ربکرێن له‌پێناو سه‌قامگیرى ناوچه‌که و کوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که،" هه‌ردولا به‌ڵێنیاندا که له‌دانیشتن و گفتوگۆ به‌رده‌وامبن و به‌زوترین کات کێشه‌کانى یه‌کێتى نێشتیمانى کوردستان چاره‌سه‌ربکه‌ن." هاوکات شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانى پشتیوانى خۆى دووپاتکرده‌وه بۆ درێژکردنى ده‌ستى هاوکارى به‌مه‌به‌ستى سه‌رکه‌وتنى ئاشتى و دیالۆگ له‌نێوانیاندا.
هاوڵاتى هێزێکى چه‌کدار له‌سلێمانى هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنى IPLS سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و ده‌ستیان به‌سه‌ر بیناى که‌ناڵه‌که‌دا گرتووه‌و چ کارمه‌نده‌کانیشیان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کات، سه‌نته‌رى میترۆ بۆ ئازادى راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانى داوا له‌و هێزه ده‌کات بچنه ده‌ره‌وه‌ى که‌ناڵه‌که. ئه‌مشه‌و هێزێکى چه‌کدار چوونه‌ته سه‌ر بیناى ته‌له‌فزیۆنى IPLS که تائێستا نه‌که‌وتووه‌ته کار، ئه‌و هێزه ده‌ستى به‌سه‌ر به‌شێک له که‌لوپه‌ل و ئامێره‌کانى که‌ناڵه‌که‌دا گرتووه‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوویانه. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه چه‌کداره داوایان له کارمه‌ندانى که‌ناڵه‌که کردوه چۆڵى بکه‌ن، به‌ڵام کارمه‌نده‌کان ره‌تیانکردوه‌ته‌وه، بۆیه هێزه‌که ئه‌و کارمه‌ندانه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه. که‌ناڵه‌که‌ى لاهور شێخ جه‌نگى نووسینگه‌ى سه‌ره‌کیى له شارى سلێمانییه و ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى سه‌روو بیناى بۆڵینگه‌وه‌و ده‌زگاى ژیانیش له ناو شوقه‌کانى ده‌روازه سیتیدایه که ده‌که‌وێته خوار باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى سلێمانى. لاى خۆیانه‌وه سه‌نته‌رى میترۆ بۆ ئازادى رۆژنامه‌وانى و راگه‌یاندن داوا له‌و هێزه ده‌کات بچنه ده‌ره‌وه‌ى که‌ناڵه‌که. دەقی راگەیەنراوی میترۆ: هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەمكوتكردن ئیدانە دەكەین سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتی شۆرنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری. ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی چوونە ناو بینای كەناڵی ئای پڵەسی سەر بە (لاهور شێخ جەنگی)، هاوسەرۆكی یەكێتییەوە. چەند كارمەندێكی دەزگای میدیایی ئای پڵەس، پەیوەندییان بە سەنتەری میترۆوە كرد : باسیان لەوە كرد كە هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای ئۆفیسی سەرەكی كەناڵەكەیان لە گەڕەكی كوردسات، شەقامی شەست مەتری ، كارمەندەكانی ناو دەزگاكەیان لە سوچێكی بیناكە دەستبەسەر كردوە كەلوپەلەكانیان شكاندووە و هەندێكیان ئازار داوە. سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی تازە دامەزراوی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتنی شۆڕنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ئێستادا چه‌ندین هۆکار هه‌ن له‌پشت زیادبوونى نرخى سوته‌مه‌نیى له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که حکومه‌تى هه‌رێم هیچ پلانى بۆ جێگیرکردنى نرخى سوته‌مه‌نى نییه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى چه‌ندین هۆکار ده‌خاته‌روو که بریتین له: 1. زیادبوونى خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نى له‌سه‌ر ئاستى جیهان و به‌رزبونه‌وه‌ى له‌بۆرسه‌ى جیهانیدا، وه ئیدارکردنى په‌تاى جیهانگیرى کۆرۆناو ئاسى کردنه‌وه‌ى ژیان و سێکته‌ره ئابوورییه‌کان. به‌تایبه‌تى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. 2. زیادکردنى ئه‌و رسوماتانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ریده‌گرێت بۆ ڕێکارى یاساى و کارگێڕى هاورده‌ى سوته‌مه‌نى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه. پێشتر مۆڵه‌تى هاورده‌ى سوته‌مه‌نى له‌لایه‌ن پارێزگاى سلێمانییه‌وه ده‌درا بۆ هه‌ر ته‌نێک سوته‌مه‌نى بڕى 15 $ رسومات وه‌رده‌گیرا، وه‌بڕى 18 هه‌زار دینارى عێراقیش باج وه‌رده‌گیرا بۆ هه‌ر ته‌نێک به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م مۆڵه‌ته له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سامانه سروشتیه‌کانه‌وه ده‌درێت و ئه‌و رسوماته زیاد کراوه بۆ 25 $ بۆ هه‌رته‌نێک وه‌رسوماتى باجیش له 18 هه‌زاروه کراوه180 هه‌زار دینار. 3. گۆڕانکارى له نرخى گۆڕینه‌وه‌ى دیارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى ئه‌مه‌ش زیادکردنى نرخى سوته‌مه‌نى ده‌گه‌یه‌نێت به‌و ڕێژه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ى له هه‌رێمى کوردستاندا به‌کارده‌هێندرێت له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه هاورده‌ده‌کرێت. 4. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ پلانێکى نیه بۆ هاوکاریکردن و جێگیرکردنى نرخى سوته‌مه‌نى هاوشێوه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ند. سه‌رۆکى ژوورى بازرانى و پیشه‌سازى سلێمانى بۆ چاره‌سه‌رى گرانى نرخى سوته‌مه پێشنیار ده‌کات به: 1. داوابکرێت به‌شه سوته‌مه‌نى بۆ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌نده‌وه دابین بکرێت و پێشنیار ده‌که‌ین حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارى جدى بۆ ئه‌م بابه‌ته بکات. 2. پێشنیار ده‌که‌ین پێداچوونه‌وه به‌و گرێبه‌ستانه‌دا بکرێت که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پاڵێوگه‌کاندا کردویه‌تى و پابه‌ند بن به‌ناوه‌ڕۆکى گرێبه‌سته‌کانه‌وه‌و وابکرێت ئه‌و پاڵاوگانه به‌شه سوته‌مه‌نى بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌نرخى گه‌ونجاو دابین بکه‌ن. 3. پێشنیارى دامه‌زراندنى دوو پاڵێوگه‌ى هاوچه‌رخ ده‌که‌ین له هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه به‌شێوه‌ى پشک له ڕێگه کۆمپانیایه‌کى پشکداره‌وه، که بتوانێت پێداویستى هه‌رێم بۆ سوته‌مه‌نى به کوالێتى به‌ز دابین بکات. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى به‌ڕیزتان ژووره‌که‌مان له‌ساڵى 2011 وه پێشنیارى دامه‌زراندنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى کردووه بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت کۆنترۆڵى خواستى سوته‌مه‌نى له‌ناوخدا بکرێت و ئه‌و داهاته‌ش نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
هاوڵاتى که‌سوکارى شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان په‌یامێک ئاراسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ده‌که‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، هێشتا زوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ڕۆحى جه‌ماوه‌رى یه‌کێتی، ده‌شڵێن:”تکایه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یامه‌دا گه‌وره‌ى بنوێنن‌و ببنه‌وه به‌براکه‌ى پێشوو بچنه‌سه‌ر مه‌زارى تاڵه‌بانى". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که‌سوکارى شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان که په‌یامه بۆ هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕایده‌گه‌یه‌نن، “به‌ڕێزان هاوسه‌رۆکان له‌یه‌که‌م دێڕى په‌یامه‌که‌ماندا ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌تان به‌بیربێنینه‌وه، ڕابه‌رى کۆچکردومان جه‌نابى مام جه‌لال کاتێ باردۆخێک نه‌ک له‌نێو خۆى یه‌کێتی، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌نێو حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌کان‌و یاخود شیعه‌و سوننه ڕویده‌دا یه‌کسه‌ر خۆى ده‌گه‌یانده نێوه‌ندگیریه‌که‌و له‌که‌مترینکاتدا ته‌واوى کێشه‌کانى چاره‌سه‌رده‌کرد". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه: “ئێستا ئه‌و یه‌کێتیه‌ى که نازناوى حزبى شه‌هیدان‌و چه‌پکه گوڵه‌که‌ى مام‌و خاوه‌نى 22 هه‌زار شه‌هیده که هه‌زارانى وه‌ک ئێمه بۆ یه‌کێتیو نیشتیمان‌و کوردستان‌و ئه‌م خاکه بێ‌باوک بوو ئه‌زیزترین که‌سمان به‌خشیه خاکى پیرۆزى کوردستان ئێستا ئه‌و یه‌کێتیه ئه‌و ئه‌مانه‌ته گه‌وره‌یه له‌ده‌ستى ئێوه‌دایه تکایه تکایه تکایه". هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا که‌سوکارى شه‌هیدان‌و ئه‌نفالکراوان ده‌ڵێن:”مه‌هێڵن خوێنى شه‌هیده‌کانمان به‌هه‌ده‌ر بڕوات له‌وه‌زیاتر برینه‌کانمان قوڵتر مه‌که‌نه‌وه، زۆر دڵ پڕین زۆر نیگه‌رانین داواتان لێده‌که‌ین به‌هه‌مان سیاسه‌تى حه‌کیمانه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لال ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن". هاوکات، داوا له‌هاوسه‌رۆکان کراوه، “ده‌ست له‌ناو ده‌ستى یه‌ک بکه‌ن‌و بڕۆنه‌سه‌ر مه‌زارى پیرۆزى مام‌و به‌ڵێن به‌سه‌رۆک مام جه‌لال بده‌ن به‌ڵێن به‌خوێنى شه‌هیده‌کانمان بده‌ن که وه‌ک برا پارێزه‌رى حزبى شه‌هیدان‌و چه‌پکه‌گوڵه‌که‌ى مام ده‌بن". له‌کۆتایى په‌یامه‌که‌یاندا جه‌خت له‌وه‌شده‌که‌نه‌وه که" هێشتا زووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ڕۆحى ئێمه‌و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتی، تکایه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یامه‌دا گه‌وره‌یى بنوێنن‌و ببنه‌وه به‌براکه‌ى پێشوو، ئێمه هیوامانه پێتانه هێشتا ئامانجى زۆرمان ماوه خه‌ونى نه‌یارانى یه‌کێتى له‌گۆڕنێن‌و ئاوێک بکه‌ن به‌و ئاگره‌ى دڵى دایکى شه‌هیداندا".
هاوڵاتى سه‌رکۆمارى پێشووى ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند له کورترین ماوه‌دا، دانوستانى نێوان تاڵیبان و حکوومه‌تى کابول سه‌رله‌نوێ به جددى ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و داواشى کرد ده‌ست له جه‌نگ هه‌ڵبگیرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، حامید کارزاى له میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا له کابولى پایته‌خت رایگه‌یاند:" پێویسته تاڵیبان و حکوومه‌تى ئه‌فغانستان هه‌رگیز ئه‌و هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ن که بۆ ئاشتیى هاتۆته ئاراوه". سه‌رکۆمارى پێشووى ئه‌فغانستان داواى له تاڵیبان کرد ده‌ست له جه‌نگ هه‌ڵگرێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به کۆنترۆڵکردنى چه‌ند شارۆچکه‌یه‌ک به هیچ شوێنێک ناگات. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به کۆنترۆڵ کردنى چه‌ند شارچۆچکه و ناوچه‌یه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر سێى خاکى ئه‌فغانستان گرتووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆى گرفتێکى ته‌کنیکى له‌ناکاو ته‌واوى یه‌که‌کانى وێستگه‌کانى غازى راوه‌ستا و کاره‌باى نیشتمانى که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به کاتى چاره‌سه‌رکردنى نادات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌وه ده‌خاته‌روو که "ئاگادارى هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه که به‌هۆى گرفتێکى ته‌کنیکى له‌ناکاو له‌کۆمپانیاى داناغاز و راوه‌ستانى ناردنى غازى سروشتى بۆ ته‌واویى وێستگه‌کانى غازی، ته‌واوى یه‌که‌کانى وێستگه‌کان راوه‌ستاو کاره‌باى نیشتمانى که‌م بووه‌وه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له ئێستادا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى کاره‌با و سامانه سروشتیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى دانا غاز سه‌رقاڵى چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌که‌ن، به‌ڵام باسى کاتى چاره‌سه‌رکردنى نه‌کردووه.
هاوڵاتى دادگاى عێراق بۆ لێکۆڵینه‌وه له روداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حسێن له پارێزگاى زیقار که‌به‌هۆیه‌وه 64 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 70 که‌سى دیکه‌ش برینداربون، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى پارێزگاکه و 11 که‌سى دیکه ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، به‌شى لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى عێراق له‌دواین بڕیاریدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به‌هۆى روداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ى حسێن له پارێزگاى زیقار فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ (سه‌دام ته‌ویل) به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى پارێزگاکه و 11 که‌سى دیکه ده‌رکراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنه به‌پێى ماده‌ى 340 له‌یاساى سزادان ده‌رچووه و ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تبارن به که‌مته‌رخه‌مى که‌بووه‌ته‌هۆى که‌وتنه‌وه‌ى روداوه‌که له‌لایه‌ن دادگاوه داواکراون. هاوکات مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، دواى روداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌کى پارێزگاى زیقار که‌به‌هۆیه‌وه 64 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان که‌سى دیکه‌ش برینداربون، حکومه‌ت لیژنه‌یه‌کى باڵاى پێکهێناوه و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه له‌هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وانه‌ى که‌مته‌خه‌م بوون روبه‌ڕوى رێکارى توند ده‌کرێنه‌وه.
هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى په‌رله‌مانى کوردستان، داواى روونکردنه‌وه له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات له‌باره‌ى چۆنێتى خه‌رجکردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا که له‌چه‌ند رۆژى رابردودا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى کرد. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ته‌موزى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى په‌رله‌مان، لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوری، به سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆکى لیژنه و ئاماده‌بونى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانى لیژنه‌که کۆبوه‌وه. بڕیاردرا نوسراوێک ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت بۆئه‌وه‌ى ڕونکردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌کانى هه‌رێم بدات به لیژنه‌ى دارایی. هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى هه‌رێم و داهاته‌کان و باج و هاتنى 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵیى عێراقه‌وه کراوه که حکومه‌تى هه‌رێم روونکردنه‌وه له‌سه‌ر میکانزمى خه‌رجکردنى بدات به لیژنه‌که. هاوکات لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه بڕیاریدا ئاماده‌کارى بکات بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه. 11ى ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێ کردنى ڕێکه‌وتننامه‌ى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق، یه‌که‌مین بڕه پاره له لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق، که بڕى 200 ملیار دیناره، خرایه سه‌ر ئه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له بانکى ناوه‌ندى عێراق لقى هه‌ولێر.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی راسپاردوه كه هاوكاری برینداره‌كانی زیقار بكه‌ن. دوای ئەوەی شەوی رابردو رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناو نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لەشاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار روویدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرسانەمایەک ئاڕاستەی کەسوکاری ئەوانە دەکات کە لەروداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ هەموو هاوکارییەکی تەندروستی و چارەسەری بریندارانی روداوەکەی راگەیاند. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی سوتانی نەخۆشخانەی ئیمام حسێنمان لەشاری ناسرییە بیست کە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە. وتیشی:" بۆ ئەو روداوە خەمناکە پرسەنامە و هاوسۆزی خۆمان بۆ کەس و کاری ئەوانە دەنێرین کە لەروداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوازی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین". جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوپاتیكردۆتەوە ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری تەندروستی رزگاربووان و چارەسەرکردنیان دەردەبڕین، هەروەها لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر خەت دەبین بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی تەندروستی پێویست بۆ شاری ناسرییە. پەیوەست بەم بابەتەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی تایبەتی کرد بۆ گفتۆکردن لەسەر کاریگەری و هۆکاری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە، بۆ هاوسۆزیش لەگەڵ کەس و کاری قوربانییەکان ماتەمینی گشتی راگەیاند. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینی بووتڵی ئۆکسجین هۆکاری ئاگرکەوتنەوەیە لە نەخۆشخانەکە. بەرپرسانی شارەکەش لە هەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەدان لە نەخۆشخانەکەدا بوون.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانییانی روداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی زیقار دەربڕی و دەڵێت، "وەزیری تەندروستیم راسپاردووە هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ بریندارانی نەخۆشخانەی ناسرییە پێشکێش بکات." ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ته‌مموزی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی روداوەکەی ناسرییە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هاوخەمی دانیشتووانی زیقارین بۆ ئەو رووداوە ناخۆشە." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "دڵمان لەگەڵ خەڵکی زیقار و هەموو وڵاتەکەیە بۆ ئەو وێنە بە ئازارانەی کە لە ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکە بینیمان، هاوخەمی خێزانی ئەوانەم کە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون." ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی حوسێنی فێرکاری لە ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار بەرزبووەوە، تەندروستیی زیقار دەڵێت، 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و 50 کەسیش برینداربوون. دوای رووداوەکە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەکە لە بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حوسێنی لە کارەکانیان دوورخستەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەی نائاسایی کازمی و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و فەرماندە سەربازییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لێکۆڵینەوەی خێرا لە ئاستی باڵا لە هۆکاری ئاگرەکە بکرێت، تیمێکی حکومی و ئەمنی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکان دەکەن. کازمی هەروەها ژمارەیەک وەزارەتی راسپاردووە بۆ هاوکاری خێرای پارێزگای زیقار، بەپێی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە هەموو قوربانییانی رووداوەکە بە شەهید هەژمار دەکرێن و مامەڵەکانیان بە خێرایی تەواو دەکرێت، ئەو بریندارانەشی برینەکانیان سەختە رەوانەی دەرەوەی عێراق دەکرێن.
هاوڵاتى هاوڵاتییەكی تەمەن ٧٥ ساڵ له‌سەرەی وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینییدا لە بانکێکی سلێمانی، بورایەوە و بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ، له‌به‌رده‌م بانكی تانجه‌رۆ له سلێمانی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی حسێن محه‌مه‌د ئه‌مین، كه تەمەنی ٧٥ ساڵ بووە، لەكاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا دۆخی ته‌ندروستی تێكچووە و دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە لە ڕێگا گیانی لە دەستداوە. ئەوەش لە کاتیکدایە، چەند جارێکى دیکە لە کاتى بەستى ڕیزدا بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان چەند کەسێکى دیکەى خانەنشین بەهۆى پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخى بنکەکانى وەرگرتنى مووچەوە، بووراونەتەوە، یانیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى لەسەر پرۆسەی دانیشتنی دادگایكردنی چوار لەدەستگیركراوانی بادینان تیمی کوردستانی عێراقی CPT ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، "سەرباری ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو زیندانیانە، یەکێک لەزیندانیەکان ھەڕەشەی خێزانی لێکراوە بۆ داننان بەو تۆمەتانەی کە ڕوبەڕوی کراونەتەوە". لەسەرەتای ڕاگەیەنراوەكەی سی پی تی دا هاتوە، "لەدوای نزیکەی یەک ساڵ لەدەستگیرکردنیان ئەمڕۆ لەدادگای باڵای تاوانەکانی ھەولێر، بەتۆمەتی یٔەنجامدانی کاری سیخوڕی‌و پلانڕێژی بۆ کاری تێکدەرانە، پڕۆسەی دادگایی‌کردنی ھەریەک لەمەسعود عەلی، شێروان تەھا، کارگەر عەباس‌و بەندەوار ئەیوب بەڕێوەچوو". وەك لەڕاگەیەنراوەكەیاندا ئاماژەیان پێكردوە، ئەمڕۆ ئەندامانی تیمی کوردستانی عێراقی CPT چاودێریی پڕۆسەی دادگایی‌کردنی ئەو زیندانیانەیان کرد‌و تێبینیان کرد کە زیندانیان تۆمەتبارکراون بەپلانڕێژی بۆ تیرۆرکردنی پارێزگاری پێشووی دھۆک‌و ھەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی کوڕی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاری بارزانی. ھەروەھا، وەرگرتنی ھاوکاری لۆجیستی لەکۆنسۆڵخانەکانی ئەمریکا، ئەڵمانیاو فەڕەنسا، ھەوڵدان بۆ دروستکردنی گروپێکی سیاسی‌و چەکداری بە ناوی "حرکه المستقبل"، ئەندامبون لەحزبی سیاسی پێشووی بەرھەم ساڵح، ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی‌و دادپەروەری. تیمی کوردستانی عێراقی CPT باسى له‌وه‌شكردوه، سەرباری ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو زیندانیانە، یەکێک لەزیندانیەکان ھەڕەشەی خێزانی لێکراوە بۆ داننان بەو تۆمەتانەی کە ڕوبەڕوی کراونەتەوە، جگەلەوەش ھیچ بەڵگەیەک پێشکەشنەکرا بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕوی دەستگیركراوان كراونەتەوە. لەكۆتاییدا، تیمی کوردستانی عێراقی CPT نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەچارەنوسی زیندانیانی بادینان‌و جەختدەكاتەوە، نابێت دیدار‌و کۆبونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکارانی نێودەوڵەتی وەک تاوان ھەژماربکرێت‌و نابێت پیادەکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین بەتاوان دابندرێت.