هاوڵاتى به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌کى کارێگێرى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان له لاهور جه‌نگى ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و تا دارشتنه‌وه‌ى په‌یڕوى ناوخۆ و چاککردنى ئه‌و به‌ندانه‌ى په‌یوه‌ندى به هاوسه‌رۆکانه‌وه هه‌یه. نووسراوه‌که که ناوى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌سه‌ره به به‌روارى 17 ى ته‌موز ده‌رچووه‌و له دوو خاڵ پێکهاتووه. له نوسراوه‌که‌دا هاتووه:" خاڵى یه‌که‌م: هاوسه‌رۆک لاهور جه‌نگى تێکڕاى ده‌سه‌ڵاته‌کانى ده‌دات به هاوسه‌رۆک بافڵ تاڵه‌بانى تا کاتى ته‌واوبوونى هه‌موراکردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌ى ناوخۆ". له خاڵى دووه‌میشدا هاتووه" ئه‌م بڕیاره له کاتى ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت". شه‌وى پێنج شه‌ممه 15 ى ته‌موز مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کۆبوونه‌وه‌و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه دراو، بڕیاریشه دواى جه‌ژنى قوربان لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌موارى ده‌سه‌ڵاته‌کانى هاوسه‌رۆک له په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێکبهێنرێت و له دوایدا بخرێته به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتی.
هاوڵاتى کۆشکى سپى رایگه‌یاند، رۆژى 26ى ئه‌م مانگه، جۆ بایدن، سه‌رۆکى ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له کۆشکى سپى پێشوازى له مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق ده‌کات. کۆشکى سپى راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌ى کازمى بڵاوکرده‌وه و که تێیدا هاتووه:" سه‌رۆک بایدن له کۆشکى سپى رۆژى 26ـى ته‌ممووز پێشوازى له مسته‌فا کازمى ده‌کات؛ له سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقدا تاوتوێى هاوبه‌شیى ستراتیژیى نێوان عێراق و ئه‌مریکا بۆ په‌ره‌پێدانى هاوئاهه‌نگیى دولایه‌نه له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى ستراتیژیى هه‌ردولادا ده‌کرێت." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌خت له چه‌ند پرسێکى گرنگى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش ده‌کرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له که‌رته‌کانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، کولتوری، وزه‌و که‌شوهه‌وا. له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى بایدن ده‌رباره‌ى عێراق، کۆشکى سپى نوسیویه‌تى "سه‌رۆک بایدن چاوى له به‌ره‌وپێشبردن و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌و هاوئاهه‌نگییه له‌گه‌ڵ عێراق له بوارى سیاسی، ئابوری، پرسه ئه‌منییه‌کان، له‌نێویاندا هه‌وڵى هاوبه‌ش بۆ دڵنیایى له شکستى یه‌کجاره‌کى داعش."
هاوڵاتى په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و داوایش له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن، سنوورێک بۆ تاوانه‌کانى دابنرێت. ئه‌مرۆ شه‌ممه 17ى ته‌موزى 2021، ئه‌نجوومه‌نى گشتیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده)، به‌یاننامه‌یه‌کى له‌باره‌ى تێکدان و هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیا و به‌کارهێنانى بۆ مه‌رامى تایبه‌ت، بڵاو کرده‌وه. په‌یه‌ده رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تى تورک و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى که سڵ له هیچ تاوانێک ناکه‌نه‌وه، گۆڕستانى شه‌هیدان هه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه و واى بڵاو ده‌که‌نه‌وه که گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن. ئه‌نجوومه‌نى گشتیى په‌یه‌ده، داوا له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنوورێک بۆ کرده‌وه تاوانکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دابنێن و ڕۆڵیان هه‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى (عه‌فرین، سه‌رێکانى و گرێسپی)ى داگیرکراو بۆ زێدى خۆیان. هاوکات، نوورى مه‌حموود، وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)، بانگشه‌کانى ده‌وه‌َه‌تى تورکیا بۆ دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ له عه‌فرین، ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند:"ده‌وڵه‌تى تورک به به‌رچاوى جیهانه‌وه، گۆڕى شه‌هیده‌کانمان هه‌ڵده‌داته‌وه، کور له‌سێ داره ده‌کات و له‌وێدا ده‌یشارنه‌وه، بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و سنوورێکى بۆ دابنێن". سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا، ده‌ستیان کردووه به ده‌رهێنانى ته‌رمى شه‌هیدانى عه‌فرین له‌ناو گۆڕه‌کانیان و وێنه و ڤیدیۆى له ڕاگه‌یاندنه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، که گوایه ئه‌وانه گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن و شه‌ڕڤانانى پێ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه گۆڕى ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ن، که له‌کاتى به‌رخۆدانى عه‌فریندا، شه‌هید بوون.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"وڵات به قۆناغى مه‌ترسیدارى تیرۆرى کوێرانه تێپه‌ڕیووه که ئامانجى بووه بونى بسڕێته‌وه". حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى: "رێز له قسه‌کانى براى به‌ڕێزم موقته‌دا سه‌در ده‌گرم و دوپاتده‌که‌مه‌وه، ئه‌وه داواکاریى هه‌موومانه بۆ خۆڕ‌اگرى و یه‌کڕیزى له‌پێناو رزگارکردنى وڵات و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنێکى بێگه‌رد که عێراقییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى فراوان به‌شداریى تێدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌کانى خۆیان هه‌ڵبژێرن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، عێراق زۆر پێویستى به داڕشتنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنێکى نوێیه بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتییان: "وڵات به قۆناغى مه‌ترسیدارى تیرۆرى کوێرانه تێپه‌ڕیوه که ئامانجى بوه بونى بسڕێته‌وه، به‌ڵام به یه‌کڕیزیى عێراقییه‌کان سه‌رکه‌وتین و عێراق به یه‌کگرتویى ماوه‌ته‌وه". رۆژى 15ى ته‌موز ، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا بێبه‌ریبونى خۆى له حکومه‌تى ئێستا و پێشوى عێراق ده‌ربڕى و رایگه‌یاند، بۆ قۆناغى داهاتوو " به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناکه‌م، به‌ڵام هیوادارین خه‌ڵکى باش و چاکسازییخواز له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن". موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاند:"ره‌وته‌که‌یان هیچ کاتێک به‌شێک نیه له‌وانه‌ى ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى وڵات‌دا و عێراقیان بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌وێت، به‌ڵکو لاى ره‌وتى سه‌در خۆشه‌ویستى و خزمه‌تکردنى نیشتیمانى له‌هه‌مو کورسى و هه‌ڵبژاردنێک گرنگتره".
هاوڵاتى ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی شاندێکی باڵای بەلجیکا بەسەرۆکایەتی ئیریك دی موینك، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی قامشلۆی کردوە و ژمارەیەک ژن و منداڵی نیشتەجێی کەمپی هۆل کەبەرەگەز بەلجیکی بون رادەستی شاندەکە کراونەتەوە. ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسیە و بابەتی جیاوازەوە كراوە لەوانەش پرۆسەی سیاسی و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بەكراوەیی هێشتنەوەی دەروازەی سنوریی باب ئەلهەوا بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان و بەردەوامبونی توركیا لە بڕینی ئاوی شاری حەسەكە، بۆیە داوایان لەشاندەکە کردوە رێگەچارەیەكی دیكە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ خەڵكی رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگرنەبەر. لای خۆیەوە دی موینك، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا باسی لەوەکردوە، بەلجیكا رۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرز دەنرخێنێت لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و دوپاتیكردوەتەوە کە زۆر نیگەرانن لە دۆخی كەمپەكان، بەتایبەتی لەم كاتەدا کە پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبوەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، كار دەكەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان و ڤاكسینەكان بەزوترین كات بۆ کەمپەکان، هەروەها کار دەکەن بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی دورخستنەوەی منداڵان لە "فکری توندڕەوی". لە كۆتایی سەردانەكەدا، ژمارەیەك ژن و منداڵی كەسوكاری چەكدارانی پێشوی داعشی بە رەچەڵەك بەلجیكی رادەستی شاندە كراون و یاداشتنامەیەكی هاوبەشیش واژۆكراوە.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی روسیا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان رایگەیاند:" ئەركی ئەمریكا لەو وڵاتە شكستی خواردووەو ژمارەی هێزەكانی سوپای ئەفغانستانیش هەرچەندە چوار هێندەی چەكدارانی تاڵیبانە، بەڵام دۆخەكە بەم جۆرەیە كە ئێستا دەیبینین. شێرگی لاڤرۆڤ، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، كە لە تاشقەندی پایتەختی ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە ئەفغانستان، بە شكستێكی گەورەی سەربازیی ئەو وڵاتە وەسفكردو وتی:" بەپێچەوانەی لێدوانی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا كە باسی لەوە كردبوو ئەركە ساربازییەكەیان لە ئەفغانستان سەركەوتوو بوو، بەڵام راستییەكەی ئەركی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان شكستی خوارد. وتیشی:" هەرچەندە بایدن ھەوڵیدا دۆخەكە بە رەنگە ئەرێنییەكانەوە پێشكەش بكات، بەڵام دەبێت ئەمریكا بە ئاشكرا ئەمە قبوڵ بكات كە ئەوان شكستیان هێنا. وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداریشیدا لە بەهێزبوونی پێگەی هەردوو رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و قاعیدە لە ئەفغانستان، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەر لەو وڵاتە گەیشتووەتە ئاستێكی پێوانەیی، بەجۆرێك لەئێستادا 90%ی تەواوی ماددە ھۆشبەرەكانی جیھان لە ئەفغانستان بەرھەمدەھێندرێت. لاڤرۆڤ، وتیشی:" بەپێی ئامارەكان، 300 ھەزار سەرباز لە خزمەتی ئیدارەی ئەفغانستاندایە. ژمارەی چەكدارانی تاڵیبانیش سێ بۆ چوار ھێندە كەمترە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەنجامەكان بەم شێوەیە كە دەبینین". وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی نایەوێت ئەفغانستان بگاتە ئاستی ئاژاوەو ئەوەی خستەڕوو كە دەیانەوێت خەڵكی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی ئاشتی و سەقامگیری بژین.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ره‌وشى ئازادى وتن و رۆژنامه‌گه‌ریى له‌سلێمانى مه‌ترسیی له‌سه‌ر نابێت. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ته‌موزى 2021 تیمێک به نوێنه‌رایه‌تیى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان و سه‌نته‌رى میترۆ‌و رۆژنامه‌ى هاوڵاتی، سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان کرد. مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌که بۆ گفتوگۆکردن بوو له ره‌وشى رۆژنامه‌گه‌ریى و ئازادى وتن و بڵاوکردنه‌وه. قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌و دیدیاره‌دا دڵنیایى ته‌واویدا به نوێنه‌رانى سه‌ندیکاو میترۆ و سه‌رنوسه‌رى هاوڵاتى که "به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌ترسى له‌سه‌ر ره‌وشى ئازادیى رۆژنامه‌گه‌ریى له سلێمانى دروست نابێت و هیچ رۆژنامه‌نووسێکیش دووچارى لێپرسینه‌وه نابێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى که هه‌ندێک که‌ناڵ و په‌یجى دیاریکراو داخراون، کارمه‌نده‌کانیان نه نان‌بڕاو ده‌بن و نه دووچارى ده‌رکردن ده‌بن".
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دەکەم بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی وەکو جینۆساید". ئه‌مڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند "ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەکو جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا، هەنگاوێکی گرنگە، پێشوازی لێده‌که‌م". سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش هەنگاوی لەو شێوەیە بنێن و دەڵێت "هیوادارم په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هەنگاوی وا بنێن و ببێته هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه، گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێبوونی دادوه‌ری بۆ قوربانیان". رۆژی 15-07-2021 پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە کۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ دا، هیچ پەرلەمانتارێکیش بە نەخێر دەنگی نەدا و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبووە. پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن جۆرج داڵەمان، پەرلەمانتاری کریستیان دیموکرات پێشنیاز کرابوو، پێشتریش لە 30ی حوزەیران لە کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمان پەسندکراوە. پارتە جیاوازەکانی بەلجیکا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان کۆدەنگن، بەڵام لەبارەی گەڕاندنەوەی هاوژین و منداڵانی چەکدارانی داعشی بەلجیکا بۆچوونی جیاوازیان هەیە.
هاوڵاتى دەروازەی ئیبراھیم خەلیل هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی قەرەباڵغی راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان لەم کاتەدا بەشێوەی ریزبەندی و سەرەگرتن ئەنجام دەدرێت. ئه‌مڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 کامی کەمال، وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەئێستادا ھاتن و چون لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاساییەو بەردەوامە، بەڵام لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشوی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە مەبەستی گەشتیاری ڕو لە وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەوەش بوەتە ئەگەری دروست بونی قەرەباڵغییەکی زۆر. ئەوەش هاتوە، تواناکانی ئێمەو لایەنی تورکیاش بۆ راییکردنی مامەڵە و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە، بۆیە لە ئێستادا لە دوایی ھەماھەنگی لە نێوان بەرێوەبەرایەتی دەروازەیی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل و لایەنی تورکیا، تیمەکانی کارکردن فراوانتر کران و پرۆسەکە خێراتر بوە. وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەبەر ئەم ھۆکارانەش لە سنوری نێوان ئێمەو وڵاتی تورکیادا لەم کاتەدا نوبە (سرە) بۆ گەشتیاران دروست بوە".
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند:" بكوژانی هیشام هاشمی پسپۆڕ و شاره‌زای بواری ئه‌منی و گروپه چه‌كداره‌كانمان ده‌ستگیر كردووه". مسته‌فا كازمی له تویته‌ری خۆی به هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و كوردی تویتێكی كردووه و نوسیویه‌تی" فتی خۆمان بردەسەر و بكوژانی هیشام هاشمی ـ مان دەستگیركرد، پێشتریش گروپەكانی مەرگ و بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان ڕووبەڕووی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد. ڕەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ڕیكلام و موزایەدە كارناكەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەكەین." رۆژی 6ی تەمووزی 2020 یەکێک لە دیارترین پسپۆڕە ئەمنییەکانی عێراق لە گەڕەکی زەییونە لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا کە هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان تێیدا دەژین کوژرا. ئێوارەی ئه‌و رۆژه هیشام هاشمی بەئۆتۆمبێلە پرادۆ سپییەکەی کە گوللە نەبڕ نییە گەیشتەوە بەردەم ماڵەکەی. دوای ئەوە بە چەند چرکەیەک دوو ماتۆڕسکیل کە هەریەکێکیان دوو کەسی لەسەر بووە لەبەردەم ماڵەکەی وەستان، زانیان کە هاشمی هاتەوەو ئۆتۆمبێلەکەی رادەگرێت. پێش ئەوەی هاشمی ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنی تایبەت رابگرێت، یەکێک لە چەکدارەکان دەستیکرد بەتەقەکردن لە شوێنی شۆفێرەکە، دوای ئەوە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ئۆتۆمبێلەکە نزیک بوویەوەو چەند گوللەیەکی لەرێی جامی شکاوی ئۆتۆمبێلەکەوە تەقاند، دواییش تەقەکەرەکە دەمانچەکەی خستە ناو سندووقی ماتۆڕەکەی و لەپشت شۆفێری ماتۆڕەکەوە سواربوو کە چاوەڕێی دەکرد، دوای چەند چرکەیەکی دیکە شۆفێری ماتۆڕسکیلی دووەم کە وێنەی رووداوەکەیان تۆمار دەکرد، یا پێدەچێت تیمی ئەمنی یەدەگ بووبن، ماتۆڕەکەیان لێدەخوڕن و لە شوێنی تاوانەکە دوور دەکەونەوە. سێ منداڵەکەی هاشمیش ئەو دیمەنەی باوکیان بینی کە خەڵتانی خوێن ببوو و بە نیوە مردوویی لە ئۆتۆمبێلەکەی دەهێنرێتە دەرەوە. هاشمی دوای کاتێکی کەم لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان گیانی لەدەستدا. هاشمی، هاوسەرەکەی و چوار منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشت، جگە لەوان ماڵئاوایی لە کۆمەڵێک لە هاوڕێکانیشی لە هەموو بۆچوونە سیاسییەکان لە جیهاندا کرد .
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " پڕۆسەیەكی گۆڕانكاریمان دەست پێكردووە و سزای گەندەڵکاران دەدەین و پاڵپشتی کەسانی دڵسۆز دەکەین". ئه‌مڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 بەپێی راگەیاندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لێپرسراوانی بەشێک لە یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە: " ئەرکی سەرەکی فەرمانگە حکومییەکان خزمەتکردنە و کاری جددی دەکەین بۆ گەیاندن و پێشکێش‌کردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاونیشتمانیان و جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی". بە وتەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاری کراوە و "کرۆکی گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای توانا و دڵسۆزی و خزمەتکردن دەبێت". سەبارەت بە ئامانجی گۆڕانکارییەکان، قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کردووە "بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی حکومەت و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی"، گوتیشی "ئەو کەسانەی کاری باش دەکەن و خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن، پاڵپشتی دەکرێن، بەڵام لە بەرامبەردا قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە تێوەبگلێن لە گەندەڵی و پۆست و پێگەکانیان بۆ مەرامی تایبەتی بەکاربهێنن و دڵسۆز نەبن لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە". لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو "بە هیچ جۆرێک رێگە بە هیزە ئەمنییەکان نادرێت دەستێوەردان لە کاروباری بازاڕ و سیاسەت و بژێویی ژیانی خەڵکدا بکەن". هەروەها راشیگەیاند، تەنیا ئامانج لەو بڕیار و گۆڕانکارییانە خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان و جێبەجێکردنی ئەرکی دامەزراوەکانی حکومەتە لە ئاستێکی باش و پێویستدا لە بەرامبەر خەڵک و رێگریکردن لە هەر هەڵە و کەموکورتییەک کە زیان بە ژیان و کاسبیی خەڵک بگەیێنێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" له‌هه‌مو شاره‌کانى هه‌رێم حاڵه‌تى گوماناوى توشبون به‌کۆرۆناى جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا هه‌یه و حاڵه‌کانیش ده‌ستنیشانکراوه". سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" له‌هه‌موو شاره‌کانى هه‌رێم حاڵه‌تى گوماناوى توشبون به‌کۆرۆناى جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا هه‌یه و حاڵه‌کانیش ده‌ستنیشانکراوه". هه‌روه‌ه داواى له هاوڵاتیان کرد دوربکه‌ونه‌وه له‌تێکه‌ڵاویى و شوێنى قه‌ره‌باڵغ، ته‌نها له‌کاتى پێویست بچن و بابه‌ندبن به‌به‌کارهێنانى ده‌مامک و رێنماییه‌کانى دیکه‌ى کۆرۆنا. وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم باسى له‌وه‌ش کردوه، ئه‌و جۆره نوێى خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه و له‌ئێستادا زۆربه‌ى وڵاتانى گیرۆده‌کردوه.
هاوڵاتى جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ڕایگه‌یاند، سوپاى داگیرکه‌رى تورک، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، که له‌کاتى به‌رگرییکردن له عه‌فریندا شه‌هیدبوون و وه‌ک گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ پیشانى ڕاى گشتیى ده‌دات. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له تویته‌رى خۆى نووسیویه‌تی:" سوپاى تورکى داگیرکه‌ر، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، که له‌کاتى به‌رگرییکردن له عه‌فرین شه‌هیدبوون، دواتر ڕاستییه‌کان ده‌شارنه‌وه و وه‌ک گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵ پێشکه‌شى ڕاى گشتیى جیهانیان ده‌ده‌ن. مه‌زڵوم عه‌بده‌ی، بانگه‌وازیى له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیى کردووه، که ده‌ستبه‌جێ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ڕابگرن و عه‌فرین و دانیشتووانه‌که‌ى له تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى بپارێزرێن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و راوێژکارى ئه‌ڵمانیا له‌کۆشکى سپى کۆبونه‌وه و تێیدا به‌ڵێنیاندا روبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه‌کانى روسیا ببنه‌وه. ئه‌نگێلا مێرکڵ راوێژکارى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى ئه‌مریکاى کرد و له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا کۆبوه‌وه، دواتر له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایانکرد که هه‌ردوولا به‌ڵێنیانداوه پێکه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى روسیا کار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند که پێکه‌وه شانبه‌شانى یه‌ک دژى هه‌نگاوه نادیموکراسییه‌کانى چین بوه‌ستن و بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ش باسیان له‌گرنگى هاوپه‌یمانێتى ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا کرد. له‌باره‌ى پرۆژى بۆڕى گازى (Nord Stream 2)، جۆبایدن رایگه‌یاند:" نابێت وزه وه‌ک چه‌کێکى سیاسى دژى وڵاتان به‌کاربهێنێت". له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌نگێلا میرکڵ سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه له ئه‌ڵمانیا بڕیارى له‌سه‌ر دراوه و به‌رده‌وامده‌بن. دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش بایدن ئاماژه‌ى به‌وه کرد هاوپه‌یمانه‌کانیش له‌سه‌ر هه‌ندێک شت هاوڕا نین، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه ئه‌ڵمانیا دڵنیایى ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که روسیا ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ک چه‌کێک به‌کارنه‌هێنێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهاندا بۆ نزمترین ئاست داده‌به‌زێت، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 73 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 73 دۆلار‌و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 71 دۆلار‌و 36 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئاژانسى رۆیته‌رز له‌باره‌ى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ئه‌وه‌ى بڵاوکردووه‌ته‌وه که رێکخراوى ئۆپێک نزیکبووه‌ته‌وه له‌بڕیارى زیادکردنى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت بۆ بازاڕه‌کانى جیهان و ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریى له‌سه‌ر که‌مبونه‌وه‌ى نرخه‌که‌ى هه‌بووه.