هاوڵاتى هه‌ڵمه‌تێکى به فه‌رمى ناساندنى ئیداره‌ى ڕۆژئاڤاى کوردستان له فه‌یسبووک و تویته‌ر ده‌ستیپێکردووه و تائێستا ملیۆنێک و 350 هه‌زار که‌س ته‌نیا له تویته‌ر، بڵاویانکردووه‌ته‌وه و ئامانجیانه کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دان به ئیداره‌ى ڕۆژئاڤادا بنێت. شه‌وى ڕابردوو ئه‌نجومه‌نى میدیاى کۆمه‌ڵایه‌تیى کوردستان هاشتاگى به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى ڕۆژئاواى کوردستانى به ناونیشانى (#Status4NorthAndEastSyria) له‌سه‌ر تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر ڕاگه‌یاند. به‌پێى ماڵپه‌ڕى (getdaytrends) هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستى جیهان که‌مپه‌ینه‌که له هه‌شت وڵات زۆرترین پشتیوانیى کراوه، وڵاتى تورکیاش به‌پله‌ى یه‌که‌م دێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان که زۆرترین به‌شداریى تۆمارکراوه. ١- تورکیا؛ ١٧٦ هه‌زار توویت ٢- سویتزله‌ندا؛ ١٧٠ هه‌زار توویت ٣- ئوسترالیا؛ ١٦٨ هه‌زار توویت ٤- ئه‌ڵمانیا؛ ١٦٤ هه‌زار توویت ٥- سوید؛ ١٦٨ هه‌زار توویت ٦- به‌لجیکا؛ ١٦٥ هه‌زار توویت ٧- فه‌ره‌نسا؛ ١٥٦ هه‌زار توویت هه‌رچه‌نده ماڵپه‌ڕه‌که عێراقى تۆمار نه‌کردووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش تائێستا ١٧٦ هه‌زار که‌س به‌شدارییان له هاشتاگه‌که‌دا کردووه و به‌شێکى زۆریش له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویان کردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش پله‌ى هه‌شته‌مینى به‌ده‌ستهێناوه له‌کۆى ٢٠ زۆرترین بابه‌ته‌کانى ڕۆژى تۆڕى توویته‌ر. ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ ١٩ى ته‌مموزى ٢٠٢١ نۆ ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستپێکردنى شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستان له ساڵى ٢٠١٢، له ساڵى ٢٠١٥ه‌وه ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له ڕۆژئاواى کوردستان دامه‌زراوه. ڕاگه‌یاندنى ئه‌م هاشتاگه مه‌به‌ست لێى به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى ڕۆژئاواى کوردستانه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیى و جیهانییه‌کان، دوێنێش مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى قه‌سه‌ده داواى له هه‌موو توێژه‌کان کرد به‌شداریى له هاشتاگه‌که‌دا بکه‌ن و پشتیوانیى له به‌فه‌رمیى ناساندنى ستاتۆى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا بکه‌ن. هاشتاگ-بۆ داننان به ڕۆژئاوا
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:" یه‌کێتییه‌کان، دۆستان و لایه‌نگران دڵنیابن ئێستا یه‌کێتییه‌کى نوێ هه‌یه، هه‌موومان خاوه‌نى یه‌کێتین و پێکه‌وه چه‌پکه گوڵه‌که گه‌شاوه‌تر ده‌که‌ین. ده‌قى په‌یامى بافڵ تاڵه‌بانی: به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان، که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و کیمیاباران، که‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان و زیندانیانى سیاسى و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ده‌که‌م. هیوادارام ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ى خێر و خۆشى و ئارامى بۆ هه‌موو لایه‌ک. ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تمان و داڕشتنى ستراتیژێکى نوێى نیشتمانى له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان تاوه‌کو پێکه‌وه به‌سه‌ر کێشه و گرفته‌کانمان زاڵ بین و پێکه‌وه بتوانین له ڕێى حکومه‌ته‌وه کێشه بنچینه‌ییه‌کانى وه‌ک مووچه و بژێوى خه‌ڵک و خزمه‌تگوزارى چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئێمه له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به سیاسه‌ت و ستراتیژێکى نوێوه په‌رۆشیى خۆمان بۆ یه‌کخستنى هێز و تواناکان بۆ خزمه‌تکردنى هه‌رێمه‌که‌مان ده‌رده‌بڕین و باوه‌ڕى ته‌واومان به یه‌کڕیزى گه‌له‌که‌مان هه‌یه له‌پێناو ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر و ئاوه‌دانى زیاتر. ده‌مه‌وێت له‌م ده‌رفه‌ته‌دا دووپاتى بکه‌مه‌وه که یه‌کێتى نوێ به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه و خۆى به خاوه‌نى هه‌موو جیاوازییه‌کان ده‌زانێت. درێژه به سیاسه‌تى حه‌کیمانه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌ده‌ین و به گیانى لێبوورده‌ییه‌وه خه‌بات ده‌که‌ین بۆ کوردستانێکى نوێ. یه‌کێتییه‌کان، دۆستان و لایه‌نگران دڵنیابن ئێستا یه‌کێتییه‌کى نوێ هه‌یه، هه‌موومان خاوه‌نى یه‌کێتین و پێکه‌وه چه‌پکه گوڵه‌که گه‌شاوه‌تر ده‌که‌ین. درێژه به خه‌باتى مه‌ده‌نى و دیموکراسى و ئازادى ده‌ده‌ین و هه‌نگاوه‌کانمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تى گشتی، که ئه‌مه‌ش ڕێگا دروسته‌که‌یه و له‌مه‌ودوا له هه‌موو کایه‌کانى ژیانى ڕێکخراوه‌یى په‌یڕه‌وى ده‌که‌ین. دووباره جه‌ژنتان پیرۆز و هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن. بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له‌باره‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا داوا ده‌کات که:" لێبورده‌یى و پێکهاتنه‌وه و گه‌ردن ئازادى بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن و ئاشته‌وایى. ده‌قى په‌یامى نێچیرڤان بارزانى: به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له خانه‌واده و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له کوردستان، عیراق و جیهان ده‌که‌م، جه‌ژن و پشوویه‌کى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم. هیوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌قامگیرى و خۆشى بهێنێت، کۆتایى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى ژیان ئاسایى ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانى داهاتوومان له دۆخێکى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه. له‌م بۆنه‌یه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌یام و ماناکانى جه‌ژن له لێبورده‌یى و پێکهاتنه‌وه و گه‌ردنئازادى بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن و ئاشته‌وایى و هه‌موومان پێکه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر بۆ کوردستان هاریکار بین. داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیى خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێنمایى و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى بن. جه‌ژن له هه‌مووتان پیرۆز بێت. هه‌موو ساڵێک به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 2021/7/19
هاوڵاتى چوار ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ڵێت گرفتى غاز له‌گه‌رمیان و به‌شێک له سلێمانى چاره‌سه‌رکراوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوونه‌ته که‌فیل. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى چوار په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى هیوا: گرفتى غاز له‌گه‌رمیان و به‌شێک له سلێمانى چاره‌سه‌رکرا پاش به‌دواداچونمان بۆ کێشه‌ى گرانبونى و که‌مبونه‌وه‌ى غاز له گه‌رمیان و هه‌ندێ ناوچه‌ى سلێمانی، توانیمان بگه‌ینه ئه‌نجامێک و کێشه‌ى ژماره‌یه‌ک کارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غاز چاره‌سه‌ر بکه‌ین، خۆشمان وه‌ک ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار ببینه که‌فیل تا به‌ر له جه‌ژن دابه‌شکردنى غازى شلى ماڵان نه‌وه‌ستێ و گرفتى که‌مى غاز دروست نه‌بێت، پاش جه‌ژنیش له‌رێگه‌ى حکومه‌تى خۆجێیى کێشه‌ى کارگه‌کانى غاز و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین. له ئێستاش هه‌وڵه‌کانمان چرکردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى به‌نزین به هاوکارى حکومه‌تى فیدڕاڵ. غالب محمد عه‌لی ئه‌حمه‌د حه‌مه ره‌شید سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین رێبوار که‌ریم مه‌حمود 19 ى ته‌موز 2021
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان بڕیاریدا سه‌رجه‌م وێنه‌کانى خۆى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب و ئۆرگان و دامه‌زراوه‌کانى یه‌کێتى لاببرێن و ته‌نها وێنه‌ى رابه‌رى کۆچکردو مام جه‌لال دابنرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2021، نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى بافڵ تاڵه‌بانى بڵاویکرده‌وه، له‌سه‌ر بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى وێنه‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاھور شێخ جه‌نگى له‌سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌ب و ئۆرگان و دامه‌زراوه‌کانى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و شوێنه گشتییه‌کان لاده‌برێن، ته‌نھا وێنه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لال داده‌نرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که بڕیارى لابردنى وێنه‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
هاوڵاتى وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری پەیوەست بە خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەرکرد. و رایگەیاند، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە فەرمانگەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت دەبێت بەشداربن لە هەڵمەتی تووندکردنی رێکارەکان و چاودێریکردنی تەندروستی. راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ کە لە 13 خاڵ پێکهاتووە، تێیدا هاتووە، هەر کەسێک رەچاوی ماسک بەستن نەکات، 20 هەزار سزا دەدرێت. لە خاڵی پێنجەمی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پێویستە فەرمانبەرانی دامودەزگەکانی حکومەت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمی بکات، رێکاری ئیداری بەرامبەری دەگیرێتەبەر". هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، نوێژی جەژن و نوێژە فەرزەکانی دیکە بە رێکاری تووندی خۆپارێزی ئەنجام دەدرێن، دەبێت نوێژخوێنان رەچاوی بەستنی ماسک بکەن و مەودای دوو مەتر لەنێوانیاندا بێت. چوونەسەرقەبران و دانانی پرسە لە مزگەوت و ماڵان، قەدەخەیە و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەکەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت. بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تەمموزی 2021. جێبەجێدەکرێن.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند:' له‌دوێنێوه تاوه‌كو كاتژمێر 12ى شه‌وى ڕابردوو نزیكه‌ى 2000 هه‌زار توشبوى نوێ تۆماركراوه". هۆشداریشیدا له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن‌و دۆخه‌كه‌ش وه‌ك ئێستا به‌ره‌و مه‌ترسى بڕوات، ئه‌وا ئه‌وكات به‌ناچاریه‌وه ژیان ڕاده‌گیرێته‌وه. وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا له‌هه‌رێمى كوردستان 1985 توشبوى نوێ له‌دوێنێوه تاوه‌كو 12ى شه‌وى ڕابردوو تۆماركراوه. ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، هه‌ر له‌دوێنێوه تاوه‌كو كاتژمێر 12ى شه‌وى ڕابردوو، 19 هاوڵاتى هه‌رێم به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌وته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى، دۆخى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان تادێت به‌ره‌و مه‌ترسى ده‌ڕوات‌و جۆره نوێكه‌ى كۆرۆناش زۆر مه‌ترسیدارو خێرایه له‌گواستنه‌وه‌و بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش وه‌كو یه‌كه. له‌په‌یامێكیشدا هۆشداریدا له‌وه‌ى، "تكاده‌كه‌ین خۆپارێزى بكه‌ن‌و با نه‌گاته ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ژیان بوه‌ستێنینه‌وه، تكایه ئێستا ڕه‌چاوى خۆپارێزى‌و بڕیاره‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وكات دۆخه‌كه ده‌چێته قۆناغێكى نوێوه‌و له‌ده‌ستى هه‌موان ده‌رده‌چێت". ئه‌وه‌شى وت:"له‌سلێمانى‌و سه‌رجه‌م پارێزگاكانى دیكه له‌ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كان جارێكى دیكه ئاماده‌بكرێنه‌وه بۆ توشبوانى كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره ته‌نهاو ته‌نها خۆپارێزیه".
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند:" لەماوەی کارکردنیدا سێ هەوڵ بۆ تیرۆرکردنى هەبوە، ده‌شڵێت:"بەردەوامدەبین لەشوێنکەوتنى سەرجەم تاوانباران‌و دۆزینەوەیان". مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى "حەدەس" ئاشکرایکرد، "بەهۆى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیرانەوە دەبوو لێکەوتە نەرێنیەکان بەهەند وەربگرم". کازمی ئاشکراشیکرد، "سێ‌جار ڕوبەڕوى هەوڵى تیرۆرکردن بوومەوەو من بڕوام بەوە هەیە کە خودا ئەوکات‌و ساتەى بۆ نوسیوم کە ببمە خزمەتکارى ئەم گەلە، وەک چۆن ئەوکات‌و ساتەى بۆ دیاریکردوم کە تیایدا ماڵئاوایى لەژیان دەکەم، بۆیە ئەو بابەتە نیگەرانیکردوم". کازمی ئەوەشیخستەڕوو، "لەلایەن هەندێک لەوکەسانەى کە زیانیان بەرکەوتوە، گومان لەهەنگاوەکانمان هەیە بۆ شوێنکەوتنى بکوژانى خۆپیشاندەران، بەڵام بەردەوامدەبین لەشوێنکەوتنى سەرجەم تاوانباران‌و دۆزینەوەیان".
هاوڵاتى فرۆِكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پابه‌ندی خۆی به جێبه‌جێكردنی به رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دووپات ده‌كاته‌وه و رایگه‌یه‌نێت، چوون و هاتنه‌وه له‌سه‌فه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان له ژێر رێنماییه‌كان ده‌بێت. له راگه‌یه‌ندراوێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا هاتووه: "له‌به‌ر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای كۆڤید 19 و بوونی رێنمایی جیاواز له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و پرسیار كردنی زۆری ھاوڵاتیان ھه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی رێنمایه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه له حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ رۆشتن یان ھاتنه‌وه له‌سه‌فه‌ر له‌ژێر چاودێری تیمه‌كانی ته‌ندروستی". ده‌شڵێت: "لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆمپانیاكان به‌رپرسن له‌ھه‌ر رێنمایه‌ك كه جێبه‌جێبكرێت له وڵاتانی ده‌ره‌وه و پێویسته ھاوڵاتیانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم ئاگادار بكه‌نه‌وه له ھه‌ر رێنمایه‌ك یان رێگریه‌ك كه دروست ده‌بێت له كاتی سه‌فه‌ر كردنیاندا بۆیه به باشمان زانی دوباره رێنمایه‌كان بخه‌ینه‌وه به‌ر چاوی ھاوڵاتیان". ده‌قی رێنماییه‌كان: 1- بۆ ڕۆشتن: له كاتی سه‌فه‌ر كردنی ھاووڵاتیی پێویسته پشكنینی كۆڤید 19ی كردبێت و به «negative» ده‌رچوبێت پێش كه‌متر له 72 كاتژمێر جا ڤاكسینی وه‌رگرتبێت یان وه‌ری نه‌گرتبێت و فڕۆكه‌خانه ھیچ پاساوێك قبوڵ ناكات به‌وه‌ی ھاوڵاتی له وڵاتی ده‌ره‌وه ھاتبێته‌وه رێگه‌ی پێ ئه‌ده‌ن یا نا ئه‌وه به‌رپرسیارێتی فڕۆكه‌خانه نییه. 2- بۆ ھاتنه‌وه: ئه‌و ھاوڵاتیه‌ی به‌ڵگه‌ی پشكنینی «negative» یان به‌ڵگه‌ی ھه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی ھه‌ڵگرتبێت ڕێگه پێدراوه و به ئاسایی داخڵی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. وه ئه‌و كه‌سه‌ی ھیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێ نیه تیمه‌كانی ته‌ندروستی پشكنینی بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن پێش داخڵ بوونی بۆ ھه‌رێمی كوردستان. تێبینی: 1- كۆمپانیاكان به‌رپرسن له پێدانی زانیاری پێویست به ھاوڵاتیان كه له سه‌ر ھێڵه‌كانیان سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن و به‌رپرسیاریتی ھه‌ر كێشه‌یه‌ك به‌ده‌ر له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان. 2- سه‌باره‌ت به مناڵان تا ته‌مه‌نی (10) ساڵ پێویسته تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ھێڵی ئاسمانی ھه‌ماھه‌نگ و ڕاوێژ بكه‌ن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ڕێنمایانه كه له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌رچووه سه‌باره‌ت به ڕێگه پێدان یان ڕێگری كردن له سه‌فه‌ر كردنی ئه‌و مناڵانه. لێره‌دا جه‌خت ده‌كێنه‌وه فڕۆكه‌خانه به‌رپرس نیه له ڕێگرتنی مناڵان له لایه‌ن ھێڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه تكایه.
هاوڵاتى بنکەی ئاسمانی ئیمام عەلی لەناسریەی پارێزگای زیقار گڕیگرت‌و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن. میدیای فەرمی عێراق ڕایگەیاند، "ئاگرەکە بەشی مانەوەی کارمەندان‌و سێ کۆگای ناو بنکەکەی گرتووەتەوەو چەند کەرەڤانەیەکی تایبەتی خوێندکارانی هێزی ئاسمانی سوتاون، بەڵام زیانەکان تەنها مادین‌و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە". بەپێی زانیاریه‌كان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگره‌كه دەدەن. ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ لەکەربەلا هوتێلێک گڕیگرت‌و بەتەواوی سوتا، لەڕوداوەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستداو 78 کەسیش کە لەنێو هوتێلەکەدا بون توانرا ڕزگارکران. هەفتەی ڕابردوش بەشی توشبوانی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەزیقار گڕیگرت‌و سوتا، لەڕوداوەکە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق 60 کەس گیانیان لەدەستداو تەرمی 21 لەوکەسانەش نەناسراوەتەوە.
هاوڵاتى وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند:" لە جەژندا 14 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدەن، ئەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو یەک بۆ دوو کاتژمێر پێدانی کارەبا کەمدەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ته‌مموزی 2021، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی سێ هەزار و 400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاوڵاتیان. ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن. بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە چوارهەزار و 200 تا چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا ھەیە. هەفتەی رابردوو، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، "بڕیارە لە رۆژی 15 تەمموز یەکەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربخرێت، کە بەرەو پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە رۆژێکدا هەنگاو دەنێین".
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، ژمارەیەکی زۆر لە میوان و گەشتیاران سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتو ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا پلانی پێویستی لەوبارەیەوە هەیە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، سەرجەم لیژنەکانی گەشتیاری شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری پشكنینەکانیان بۆ هاوینەهەوار و سەیرانگا و هەمو شوێنەکانی خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەکان چڕدەکەنەوە، سەنتەرى زانیارى له ڕۆژانی جەژن و دواتر لە رێگەى هێلێكى گەرمەوە زانیاری پێوێست پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن لە ڕێگەی یٔەم ژمارە تەلەفونەوە 07725120235 . ئاماژەی بەوەشکردوە، هەماهەنگى تەواو له نێوان گەشتوگوزار و بازگە و دەروازە و فڕۆکەخانە دروستکراوە بۆ ئاسانکاری زیاتر، هەروەها تەواوی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانى گەشتوگوزاری پارێزگاكان بۆ هەر ئاسانكارى و هەماهەنگی و چارەسەری کێشەکان لە پەیوەندی بەردەوام دەبن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی و بەڕێوەچونی کارەکان دەکات، پەیوەندى و ئاسانکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ هەمو لایەنە کارگێڕییە پێویستەکان بۆ هاتن و ڕۆشتنی میوان و گروپە گەشتیاریەکان چ لە سەنتەری شار و دەرەوەی شارەکان بێت.
هاوڵاتى به‌شێک له که‌سوکارى سزادراوانى بادینان ئومێدێکیان ماوه که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌کاربێنێت و لێبورینێکى تایبه‌ت سزادراوانى بادینان ده‌ربکات. که‌سوکارى هاریوان عیسا یه‌کێک له سزادراوه‌کانى بادینان رایگه‌یاند که:" دووه‌م جه‌ژنه که هاریوان له‌گه‌ڵمان نه‌بێت، بۆیه چاوه‌ڕوانین به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه هاریوان و هاورێکانى ئازاد بکرێن و بگه‌ڕێنه‌وه نێو که‌سوکاره‌کانیان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ئومێدیان به نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه تا لێبوردن بۆ سزادراوان ده‌ربکات. پێشتر ره‌حمان غه‌ریب، رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ ئازادى راگه‌یاندن له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌مان داواى ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کرد تا لێبوردنى تایبه‌ت بۆ سزادراوانى بادینان ده‌ربکات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه 19ى مانگه‌وه تا رۆژى هه‌ینى 23ى ئه‌م مانگه، کارى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه راده‌وه‌ستێت. عه‌لى ئیسماعیل ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى پێوه‌رى زیره‌ک له وه‌زاره‌تى کاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که پاش ته‌واوبوونى پشووه‌کانى جه‌ژن، پرۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با له رۆژى شه‌ممه، 24ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌کاته‌وه. هاوکات له‌باره‌ى به‌شداریکردنى هاوڵاتیان له پرۆسه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌که‌وه، ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو تا ئێستا زیاتر له نیوه‌ى هاوبه‌شانى کاره‌با بوونه‌ته خاوه‌ن پێوه‌رى زیره‌ک.