هاوڵاتى وتەبێژی تالیبان رایگەیاند :" ئێمە دەمانەوێت حکومەتێکی دیکە پێکبهێندرێت و شوێنی ئەم حکومەتەی ئێستا بگرێتەو". سوهەیل شاهین، وتەبێژی تالیبان کە هاوکارت ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەکەیە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان لە دەوحەی قەتەر رایگەیاند "دەمەوێت روونی بکەمەوە کە ئێمە باوەڕمان بە قۆرخکردنی دەسەڵات نییە و هەر حکومەتێكیش لە ئەفغانستان کە لە رابردوودا ویستوویەتی دەسەڵات قۆرخبکات شکستیهێناوە. تالیبان نایەوێت ئەو هاوکێشە شکستخواردووە دووبارە بکاتەوە". سوهەیل شاهین وتیشی، حکومەتی ئەفغانستان ئاشتی ناوێت، بەڵکو لەلایەک دەیەوێت ئاگربەست هەبێت و لەلایەکی دیکەش دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بمێنێتەوە و ئەوەش جێگەی قبووڵکردن نییە. وتەبێژی تالیبان دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت حکومەتێکی دیکە پێکبهێندرێت و شوێنی ئەم حکومەتەی ئێستا بگرێتەوە. حکومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تالیبان چەند گەڕێکیان لە گفتوگۆی سیاسی لە دەوحەی قەتەر ئەنجامداوە و بە گوتەی چەند بەرپرسێکی هەردوولا گفتوگۆکان تاوەکو ئێستا ئەرێنین. ئەمە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەمریکا و ناتۆ لە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان کە بڕیارە دوا سەرباز لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ لەو وڵاتە بچێتە دەرەوە.
هاوڵاتى وابڕیارە ئەمرۆ هەینی دانوستانە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق دادەنرێت . لەوچوارچێوەیەدا رۆژنامەی " وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقییەوە گواستوویەتییەوە کە بەمنزیکانە هەردوو وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەردەکەن. پێشتریش نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق لەسەر بانگهێشتی حکومەتی بەغدایە و رۆژی هەینیش لەمیانی گەڕی چوارەمی دانوستانە ستراتیژییەکاندا ئەو بابەتە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. رۆژنامە ئەمریکییەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەبەیاننامە هاوبەشەکەی نێوان عێراق و ئەمەریکا داوا دەکرێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکۆتایی ئەمساڵدا هێزە سەربازییە شەڕکەرەکانی لەعێراق بکێشێتەوە. ئەو بەرپرسانە باسیان لەوەکردووە کە بوونی سەربازیی ئەمریکی لەعێراق تەنیا لەبواری هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت و بەیاننامەکەش جەخت لە گرنگی بوونی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکاتەوە. هەر لەوچوارچێوەیەدا پێگەی "پۆلۆتیکۆ"ی ئەمەریکی لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکا\ی لە واشنتۆنەوە گواستوویەتییەوە کە واشنتۆن و بەغدا گۆڕینی ئەرکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هێزی شەڕکەرەوە بۆ بواری راوێژکاریی رادەگەیەنن، کە ئەوەش تا کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
هاوڵاتى هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیاوە خەڵات دەکرێت. ساڵانە ئەنجوومەنی شارەوانی شاری ڤایمەری ئەڵمانیا لە رێگەی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی ئەو نەتەوانەی لەژێر هەڕەشەدان، خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ بە کەسایەتییەک دەدات. بۆ ئەمساڵیش خەڵاتی ڤایمەر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەدرێتە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان. لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن شارەوانیی ڤایمەرەوە بڵاوکراوەتەوە، "سەلاحەددین دەمیرتاش یەکێکە لە کەسایەتی و سیاسەتڤانە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا. ئەو هەموو تواناکانی خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیخوازانە. دەمیرتاش داکۆکی کردووە لە بەها دیموکراسییەکان و رەخساندنی ئازادی بۆ کریستیان، عەلەوی، ئێزیدییەکان. ئەو بەهەمان شێوە داکۆکیکاری بەردەوام بووە بۆ مافەکانی کورد، ئاشووری، ئەرمەنییەکانی تورکیا. دەمیرتاش بەردەوام داوای خوێندن بەزمانی دایک کردووە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادییەکان هەبووە". رێوڕەسمی خەڵاتەکە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتیی دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت. ساڵی 1998، مەراڵ دانیش بێشتاش، پەرلەمانتاری ئێستای فراکسیۆنی هەدەپە ئەو خەڵاتەی وەرگرت. سەڵاحەددین دەمیرتاش لە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2016ـەوە زیندانییە و لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانیکراوە
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، رایگه‌یاند، له دیداره‌کانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران به‌ڕاشکاوى گفتوۆیان کردووه که ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن بۆ راگرتنى ئه‌و هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌کرێنه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غداو هه‌ولێر و ناوچه‌کانى دیکه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2021، فواد حسێن له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى (ئه‌لحوڕه) ده‌ڵێت:"له دیداره‌کانماندا له‌گه‌ڵ ته‌واوى به‌رپرسانى ئێران و له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاکان، گفتوگۆى چه‌ند پرسێک به راشکاوى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى ده‌که‌ین، له‌وانه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و به‌غداو ناوچه‌کانى تر، ئێرانییه‌کان به‌ڕه‌سمى پێمان ده‌ڵێن ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌و هێرشانه‌وه نییه". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌شڵێت:" له‌میانى چه‌ندین گفتوگۆى دورودرێژدا چ له به‌غداو چ له تاران داوامان له ئێرانییه‌کان کرد ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن له‌باره‌ى هه‌ندێک له گروپه چه‌کداره‌کان بۆ راگرتنى هێرشه‌کان و پێمان وتن، هه‌ندێک له‌و گروپانه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن که له‌ڕوى بیروباوه‌ڕه‌وه سه‌ربه ئێوه‌ن". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ندێک له‌و گفتوگۆیانه به‌رهه‌میان ئه‌وه‌بووه که له قۆناغێکى دیاریکراودا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌کان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه راگیراون.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى چاودێرى که‌شوهه‌واى عێراق جارێکى تر پێشبینى شه‌پۆلێکى دیکه‌ى گه‌رماى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2021، ده‌سته‌ى چاودێرى که‌شوهه‌واى عێراق رایگه‌یاند:" رۆژى یه‌ک شه‌ممه شه‌پۆلێکى دیکه‌ى گه‌رما رووده‌کاته عێراق و پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه". له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌شوهه‌واى رۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى که‌مێک دابه‌زیوه، به‌ڵام سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پله‌کانى گه‌رما به‌رز ده‌بێنه‌وه. هاوکات که‌شناسى عێراق، پێشبینیش ده‌کات تا رۆژى دووشه‌ممه پله‌ى گه‌رما به به‌رزى بمێنێته‌وه.
هاوڵاتى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ره‌به‌ت بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ئاگر له که‌مپى ئاشتى له عه‌ربه‌ت که‌وتوه‌ته‌وه. دابان محمد، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت به هاوڵاتى وت:" به‌هۆى ئاگره‌که‌ى که‌مپى ئاشتى شه‌ش خێمه سوتاون". هه‌روه‌ها وتیشى:" چوار له‌و خێمانه خێزانى تیا بووه و منداڵێکى هه‌شت ساڵ گیانى له‌ده‌ستداوه". تیمه‌کانى ئاگر کوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌که‌و کۆنترۆڵیان کردووه‌و ئاگره‌که‌یان کوژاندووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى فەرەنسا و بەریتانیا ڕێککەوتوون لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی زیاتر و وەبەرهێنان لە دۆزینەوەی تەکنەلۆژیا لە کەناراوەکانی فەرەنسا بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن بەلەمەکانی هەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی لە گەیشتن بە کەنارەکانی بەریتانیا ڕابگرن. ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە و لە راگەیانراوەکەدا هاتووە: بەریتانیا کار لەسەر ئەوە بکات کە ئەو وڵاتە کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ پەناخوازان و ڕێوشوێنەکانی وەک سزا لەسەر کۆچی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە جێبەجێ بکەن. فەرەنساش وتی: کە پۆلیسی زیاتر بڵاوە پێ دەکات بۆ ئەوەی پاسەوانی سنوورەکانی لەگەڵ ئیسپانیا و ئیتاڵیا بکات. فەڕەنسا ژمارەی پۆلیسەکان لە کەناراوەکانی باکوور، لە نێوان شارەکانی بۆلۆن و دونکیرک و دەوروبەری بەندەری دیپ، هەروەها هێزی ئاسمانی بەهێز بڵاو دەکات، لە ھەوڵی بەئامانجگرتنی بەلەمەبچووکەکان کە هەوڵی پەڕینەوەی لە کەناری مەترسیداری دەدەن بەرەو بەریتانیا. بەریتانیا یارمەتی دارایی ئەو شوێنانە دەدات هەروەها پارەدانی زیاتری کۆچبەران لە فەرەنسا لەخۆ دەگرێت و لە نێوان ساڵەکانی 2021 بۆ 2022 نوسینگەی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیان ، ڕۆژی دووشەممە بەلایەنی کەمەوە 430 کۆچبەر لە کەنارەکان پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، کە ژن و منداڵی بچوکی تێدا بووە، ئەو تۆمارە تەنھا بۆ یەک ڕۆژ بووە. وە ھەروەھا بەپێی ئەو داتای کە ئاژانسی هەواڵی PA کۆی کردووەتەوە لە کۆتایی سێشەممەوە، پشت ڕاستی کردۆتەوە
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" دۆخەکە بەهۆی کۆرۆنا مەترسیدارە، رێژەی تووشبوون و مردن لە بەرزبوونەوەیە و بەراورد بە مانگی پێشووتر زۆر زیادیکردووە". سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت رێژەی پشكنینە پۆزەتیڤەکان کە رۆژانە دەکرێن لە 5٪ـەوە بۆ 15٪ زیادیکردووە و دەڵێت رێژەی مردنیش لە بەرزبوونەوەیە. سامان بەرزنجی دەڵێت جگە لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون، رێژەی خەواندن لە نەخۆشخانە و رێژەی تووشبووەکان کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە زیادیکردووە. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 208 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 188 هەزار و 780 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 626 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 14 هەزار و 594 تووشبووش چارەسەر وەردەگرن.
شاناز حەسەن وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:" ژمارەی هاتنی گەشتیارانیش لەم چەند رۆژەی رابردوو زیاتر لە 200 هەزار گەشتیارە". نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەهاوڵاتی وت :"ئەگەرچی تاوەکو ئێستا وەکو دەستەی گشتی گەشتوگوزار هیچ داتایەکی فەرمی سەبارەت بە ژمارەی هاتنی گەشتیاران بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری شارەکانەوە بەدواداچوونم بۆ کردووە، لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان". نادر رۆستی جەختی لەوەشكردەوە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا و بۆ جەژنی قوربان، "زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ کۆتایی جەژن ژمارەکە 250 هەزار گەشیار تێپەڕێنێت، ئەمە پێشبینییە و رەنگە ژمارەکە لەوە زیاتر تێپەڕێت". وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەگەر یاسا و رێنمایی و ئیدارەیەکی باشی گەشتوگوزارییان لە هەرێمی کوردستان هەبێت، دەتوانرێت ژمارەی گەشتیاران زیاد بکرێت و دەڵێت: "ئێستا کێشەمان لەوە هەیە، یاسای گەشتوگوزارمان نییە، رەشنووسمان رەوانەی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت. ئیدارەدان و هەیکەلیەتی گەشتوگوزار لەسەر شێوەی بەڕێوەبردنی گەشتوگوزار کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر گەشتوگوزار. مارکێتینگی گەشتوگوزار، چۆنیەتیی ناساندن و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزار لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێمی کوردستان کاریگەریی خۆی دەبێت". نادر رۆستی پێشیوایە، "بە ئەنجامدانی پرۆژەی نوێی گەشتیاری، وەبەرهێنان لە گەشتوگوزار چ کەرتی تایبەت و چ حکومەت، ئەوکات دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین ژمارەی گەشتیاران زیاد ببێت".
هاوڵاتى سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند:" تاڵیبان لە مەیدانی شەڕدا سەردەکەوێت، بەڵام سەرکەوتنی ئەوان هێندە پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن خێرا نییە و هێشتا ئەو وڵاتە لەبەردەم چەندین سیناریۆدایە". لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری، مارک مێڵی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، تاڵیبان لە مەیدانی شەڕدا سەردەکەوێت، بەڵام سەرکەوتنی ئەوان هێندە پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن خێرا نییە و هێشتا ئەو وڵاتە لەبەردەم چەندین سیناریۆدایە کە دیار نییە کامیان روودەدەن. سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا تاڵیبان لە کۆی نزیکەی 400 یەکەی ئیداری، سەرووی 213 یەکەی کۆنترۆڵکردووە، بەڵام هێشتا ناوەندی 34 ویلایەتەکەی ئەفغانستانی بەدەستەوە نییە. لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، هیبتوڵڵا ئاخوندزادە، سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێت، "لەگەڵ بەرەوپێشڤەچوون و دەستکەوتە سەربازییەکان، ئیماراتی ئیسلامی بە جیدی خوازیاری رێککەوتنێکی سیاسین لە وڵاتەکە." سەرۆکی تاڵیبان باسی لەوەشکردووە، "هەموو دەرفەتێک بۆ دامەزراندنی سیستمێکی ئیسلامی لەلایەن ئیماراتی ئیسلامییەوە بەکاردەهێنرێت." چوار مانگە حکومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان ناوبەناو کۆبوونەوە لە دەوحە دەکەن، ئەمڕۆش گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانیان بەڕێوە دەچێت. سەرۆکی تاڵیبان ئاماژە بەوە دەکات، بزووتنەوەکەیان پابەندە بەوەی بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێت، نەیارەکانیشی بەوە تۆمەتبارکرد کە تەنیا "کات بەفیڕۆ دەدەن". تاڵیبان دەڵێت، ناوچەی سپین بۆلداکیان لەسەر سنووری نێوان ئەفغانستان و پاکستان لە باشووری رۆژهەڵاتی قەندەهار کۆنترۆڵکردووە. تاوەکو ئێستاش بە تەواوەتی نازانرێت ئێستا ناوچە سنوورییەکە بەدەست چ لایەنێکەوەیە، چونکە سوپای ئەفغانستان دەڵێت کۆنترۆڵیان کردووەتەوە. بەگشتی تاڵیبان لەڕووی سەربازییەوە لە بارودۆخێكی یەکجار باشدایە؛ لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ستراتیژی نێوان ئەفغانستان و پاکستانەوە نزیکە و دوو دەروازەی سنووریی لەگەڵ ئێران و دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ تورکمەنستانی کۆنترۆڵکردووە. سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێت، لەبری پشتبەستن بە لایەنی دەرەکی، ئەوان دەیانەوێت لە نێوخۆدا کێشەکانیان چارەسەر بکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، شەڕوپێکدادانی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 270 هەزار ئەفغانی و کۆی ئاوارەکانی بۆ 3.5 ملیۆن کەس بەرزکردەوە. ئەوەی کە 40 ساڵ چەک و تەقەمەنی بە تاکە رێگەی گونجاوی چارەسەرکردنی کێشەکان تەماشاکردووە، ئەستەمە باوەڕ بە مێزەکانی گفتوگۆکان بهێنێت؛ لەکاتێکدا تاڵیبان جەخت لە ئاشتیی و ئاشتەوایی دەکاتەوە و بەڵێنی ژیانێكی ئەفسانەیی نوێ بۆ ئەفغانییەکان دەدات؛ تەقینەوەکانی نێو خەڵکی سیڤیل و کوژرانی چالاکڤان و رۆژنامەڤانان، بەڵێنەکانی تاڵیبان بەتاڵ دەکاتەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی بزووتنەوەکەیشدا هیچ ئاماژەیەک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە رۆژانی جەژنی قورباندا نەکراوە کە لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەکەن.
هاوڵاتى ئه‌مریكا بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى ته‌رخانده‌كات‌و كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند:" بەردەوامدەبین لەفراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی‌و ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێ کوردەکانمان بۆ پارێزگاریکردن لەشوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان". به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه، حكومه‌تى ئەمریکا بڕی 50 ھەزار دۆلاری تەرخانکردوه بۆ مۆزەخانەی سلێمانی. ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ته‌رخانكردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ دانانی پێشانگایەکی نوێیه بۆ نماییشکردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانە کە مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو. ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لەفراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی‌و ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێ کوردەکانى بۆ پارێزگاریکردن لەشوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند:" به‌هۆی زیادبوونی ئاماره‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاره نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکرێتەوە". سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: " دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) كه تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا". سه‌باح هه‌ورامی وتیشی كه ئەمە دوای ئەوەدێت ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان کرد پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن .
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ به‌شداریکردن له خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان وڵاته‌که‌ى و ئه‌مریکا له واشنتۆنه رایگه‌یاند:" ئه‌م خوله‌ى گفتوگۆکان، دوایین خول ده‌بێت و رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق له‌خۆده‌گرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2021، له لێدوانێکدا بۆ میدیاى ره‌سمى عێراق رایگه‌یاند" خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا، دوایین خولى گفتوگۆکان ده‌بێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌م خوله‌ى گفتوگۆکاندا رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌یه‌ک بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ده‌کرێت. فواد حسێن جه‌ختیشى کرده‌وه که "هیچ بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌عێراق بونى نییه"و "ئه‌مریکییه‌کان له‌نێو بنکه سه‌ربازییه عێراقییه‌کاندا بونیان هه‌یه نه‌ک بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریکی." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که له دیدارى نێوان مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکادا، تاوتوێى کۆى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و ئه‌مریکا ده‌کرێت.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا پڕۆژه‌یاسایه‌کى نوێ تێپه‌ڕاند که گه‌یشتنى کۆچبه‌ران به‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌کى قاچاخ به تاوان ده‌زانرێت، پارتى کرێکارانیش دژى یاساکه‌یه. بریتى باتیل، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند:" یاسایى ڕه‌گه‌زنامه و سنوره‌کان چاره‌سه‌رى سیستمى په‌نابه‌رى شکاو ده‌کات کاره‌کانى قاچاخچێتیش کۆتایى پێده‌هێنێت که به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى خه‌ڵکى ده‌په‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ریتانیا". به‌پێى یاساکه که شه‌وى سێشه‌ممه به زۆرینه‌ى 366 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته هێزه‌کانى پاسه‌وانانى سنور بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران که هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه‌ى نۆکه‌ندى ئینگلیزى ده‌ده‌ن له فه‌ڕه‌نسا به به‌کارهێنانى هێز ئه‌گه‌ر پێویست بکات. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى که به‌شێوه‌یه‌کى ناشه‌رعى ده‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه له شه‌ش مانگ بۆ چوار ساڵ سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت و سزاى زیندانیکردنى هه‌تاهه‌تایش بۆ ئه‌و قاچاخچیانه‌ى که سه‌رپێچى یاساکه ده‌که‌ن. هاوکات حکومه‌تى به‌ریتانیا به‌و یاسایه ده‌یه‌وێت چاکسازییه‌کى گشتگیر له بنه‌ماکانى مافى په‌نابه‌رێتیدا بچه‌سپێنیت له‌دواى ده‌رچوونى له یه‌کێتى ئه‌وروپاوه و بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له هه‌وڵه‌کانى په‌ڕینه‌وه‌ى کۆچبه‌ران له‌ڕێگه‌ى نۆکه‌نده‌کانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته چر بکاته‌وه.