هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا بەرزبونەتەوە و دەبێت هاوڵاتیان پابەندی خۆپارێزی و بەکارهێنانی ڤاکسین بن". ئەمرۆ شەممە، 24 تەمووزی 2021 سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا بەرزبونەتەوە، بۆیە داوا دەکەن هەر کەسێک نیشانەکانی "ئازاری گەدە و هەڵامەت"ی هەبو سەردانی نەخۆشخانە بکات و پشکنین ئەنجام بدات". رایگەیاند:" لەم قۆناغەدا خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیانە سەرەکیترین هەنگاون بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، تەندروستی سلێمانیش لەئێستادا ژمارەیەکی نەخۆشخانەی دیکەی بۆ پێشوازی لەتوشبوانی پەتاکە ئامادە دەکات". سەباح هەورامی ئەوەشی خستەڕو، لەپاڵ کردنەوەی نەخۆشخانە و دابینکردنی ئامێر و ئۆکسجین، کێشەی کەمی توانایی مرۆییان هەیە و توانای حکومەتیش لەم قۆناغەدا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان سنوردارە، بۆیە داوا دەکەن هەموان لە بەرەنگاربونەوەی پەتاکەدا هاوکاری کەرتی تەندروستی بن.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:' رادەستنەکردنی داهاتەکانی گومرگی هەرێم بە بەغدا "راست نییە". دەشڵێت" سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە". ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمموزی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردوە، بە پێویستی دەزانین هەمو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە". ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەو داتایانەی کە خراوەتە بەردەست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت. ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم رێكارە بەپێی ماددەی ١١ی لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نانەوتی راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی ١ی ٢٠٢١ەوە جێبەجێ دەكرێت." دوای ئەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، لە ماوەی رابردوودا دیوانی چاودێری دارایی بەغدا و هەرێم سەردانی دەروازە سنورییەکانی هەرێمیان کرد و بەغدا سلفەیەکی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، بەڵام تا ئێستا یاسای بودجە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە.
هاوڵاتى لیوای سائیرینی سەر بە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگه‌یاند:" هێزەکانمان بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناحیەی هەریری سنوری پارێزگای هەولێر دەگرنە ئەستۆ". لیوای سائیرینی سەر بە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لەراگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند:" هێزەکانیان بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناحیەی هەریری سنوری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنن. ئاماژە بەوەش دەکەن، هۆکاری بەئامانجگرتنی ئەو بنکە سەربازییەش لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بنکەکە بوەتە "مۆڵگەی هێزە داگیرکارییەکانی ئەمریکا و سیخوڕەکانیان". پێشتر و لە 14ی (نیسان/4)ی ئەمساڵ ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، دواتریش وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ھۆکاری تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، دەرکەوت ھێرشەکە لە رێگەی درۆنی تی ئێن تی کراو بوە و ئاراستەی بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانە کرا بو".
هاوڵاتى گروپێک لە گەنجان و چالاکوانانی سلێمانی بە مەبەستی بەفیرۆنەدانی ئاو پرۆژەی ماڵبەماڵ جێبەجێ دەکەن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بەفیرۆدانی ئاو کەمبکەنەوە. ئەمڕۆ شەممە، عومەر ساڵح سەرپەرشتیاری هەڵمەتی ماڵ بەماڵ بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند:"ئێمە ئەم هەڵمەتەمان لە شاری هەڵەبجە دەستپێکرد و لە دەرگای ماڵان دەدەین و لەرێگای نامەیەکەوە رێنماییان دەکەین کە ئاو بەفیڕۆ نەدەن و نرخی ئەو نیعمەتە گەورەیەی خوا بزانن". وتیشی: "هاوڵاتیان بەدەنگمانەوە هاتوون و لەگەڵمانن و پشتیوانی ئەم هەڵمەتە دەکەن". ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەمڕۆوە هەڵمەتەکە لە شاری سلیمانی دەستپێدەکات و بەردەوامیش دەبین هەتا بتوانین بەفیڕۆدانی ئاو کەم بکەینەوە و ببینە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی کیشەی کەم ئاوی. ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانیەوە زۆربەی شارەكانی هەرێم وشكەساڵیان ڕاگەیاند و لەئێستادا بەهۆی كەمی ئاوەوە زۆربەی هاوڵاتیان پەنا بۆ كڕینی ئاو دەبەن.
هاوڵاتى رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە نزیک شارۆچکەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج، هێرشەکە زیانی ماددی و گیانی نەبووە. لە رۆژی 23ی تەممووزی 2021، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە کوردستان کردە ئامانج. هێرشەکە زیانی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە. هێرشەکان بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان لە کاتێکدایە کە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ماوەی سێ رۆژە لە ئەمریکایە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق کە بڕیارە تەوەری سەرەکیی گفتگوگۆکان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بێت لە وڵاتەکە. گفتوگۆکان لە رۆژی 26-07-2021 بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەدەچن.
هاوڵاتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارێك له‌باره‌ى داهاتى 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌وه ده‌رده‌كات، ڕاوێژكارێكى كازمی-ش ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره‌وه ئاشكراده‌كات. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی، سەباح عەبدولەتیف ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە ئاشکرایکرد:" حکومەتی عێراق دەستیکردوە بەدانانی داهاتی فرۆشتنی 100 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەسندوقێکی سیادیدا، بۆئەوەی دواتر لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق‌و چین لەپڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە بەکاربهێنرێت. وتوشیەتی:"هەموو ئەو کێشە یاساییانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق‌و چیندا هەبون چارەسەرکراون‌و لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوشدا دەستکراوە بەدانانی داهاتی فرۆشتنی 100 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەسندوقێکی سیادییدا". ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، داهاتی فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە لەسندوقێکدا دادەنرێت‌و دواتر لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی چینی‌دا لەپڕۆژەکانی بواری ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بەکاردەهێنرێت. بەوتەی ڕاوێژکارەکەی کازمی، لەسەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەدا چوار پڕۆژەی گەورە جێبەجێدەکرێن کە ئەوانیش بونیادنانی 91 هەزار یەکەی نیشتەجێبونه لەمەدینە سەدری بەغدا بەبەهای هه‌شت ملیار دۆلار، له‌گه‌ڵ دروستکردنی فڕۆکەخانەی ناسریە کە بەردی بناغەکەی دانراوە، هه‌روه‌ها دروستکردنی هه‌زار خوێندنگە لەسەرتاسەری عێراق، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەچوار ناوچەی بەغدای پایتەخت. عەبدولەتیف باسی لەوەشکردوە، ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق‌و چین بەردەوامدەبێت تاوەکو یەکێک لەلایەنەکان داوای ڕاگرتنی دەکات.
هاوڵاتى لە وەڵامی دوا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند بەرپرس و لایەنێکی چینی لەسەر بنەمای بەکارهێنانی تووندوتیژی لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ، پەکین بڕیاریدا سزای ژمارەیەک بەرپرس و رێکخراوی ئەمریکی بدات. لە وەڵامی دوا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند بەرپرس و لایەنێکی چینی لەسەر بنەمای بەکارهێنانی تووندوتیژی لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ، پەکین بڕیاریدا سزای ژمارەیەک بەرپرس و رێکخراوی ئەمریکی بدات لەنێویاندا ویلبور رۆس، وەزیری پێشووی بازرگانیی ئەمریکا. سزاکانی چین چەند رۆژێكی کەم بەر لە سەردانە چاوەڕێکراوەکەی وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ چین. وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر بەرپرسانمان لە هۆنگ کۆنگ هیچ بنەمایەکیان نییە و ئامانج لێیان شێواندنی ژینگەی بازرگانی و کارکردنە لە هۆنگ کۆنگ و پێشێلکردنێكی روونی یاسا نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانە، ئاماژە بەوەش دراوە، لە وەڵامی ئەو سزایانەدا چین سزا بەسەر ژمارەیەک رێکخراو و بەرپرسی ئەمریکی دەسەپێنێت لەنێویاندا وەزیری پێشووی بازرگانی ئەمریکا. لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا چین تۆمەتباردەکات بە هاککردنی یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی لە پەکینی پایتەختی چین و دەڵێت، ئیمەیڵی هەزاران کۆمپانیای ئەمریکی و وڵاتانی دیکە کەوتوونەتە دەستی "هاککەرەکانی سەر بە وەزارەتی ئاسایشی چین" کە لە بەرامبەر سڕینەوەیاندا "داوای ملیۆنان دۆلاریان کردووە". جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: "ئێمە هێرشە سایبەرییەکان دژی وڵاتەکەمان و دژی دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتمان بە جیدی وەردەگرین. وەزارەتی داد بڕیاریدا سزا بەسەر چوار هاککەری وەزارەتی ئاسایشی چیندا بسەپپێنێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکاتەوە." لە بەرامبەریشدا ژاو لیجیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت: "چین دووبارە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات کە دزییە ئەلیکترۆنییەکانیان دژی وڵاتەکەمان بووەستێنن. لەسەر بابەتی ئاسایشی ئینتەرنێت، چیدیکە دەستە پیسەکانتان بە ئێمە نەسڕنەوە و هەموو ئەو شتانەشی کە بە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ناودەبەن، هەڵبووەشێننەوە."
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 7 رۆژی رابردودا، نزیكه‌ی 85.000 گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیان كردوه. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاندوه، "به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه تۆماركراوه‌كان ، له 15 تا 23 ئه‌م مانگه نزیكه‌ی 85.000 گه‌شتیار ، له بازگه و ده‌روازه‌ی سنوری و فڕۆكه‌خانه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداوه و زۆرینه‌یان گه‌شتیاری شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دواین ژماره‌ی گه‌شتیارانی هاتو بۆ پارێزگای سلێمانی، تا ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و كاته ده‌بێته هه‌ژماری كۆتایی سه‌ردانیكه‌ران و له ڕۆژانی داهاتو بڵاوده‌كرێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی سوپاسی خاوه‌نكار و مۆڵه‌ته گه‌شتیاریه‌كان و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و ته‌واوی یه‌كه كارگێریه‌كانی كردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه به‌رچاوه، توانیان به شێوه‌یه‌كی زۆرباش و ئارام ، پێشوازی له میوانه‌كان بكه‌ن".
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان هۆشداریه‌كی له‌باره‌ی زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته ھاوڵاتیان ئه‌م مه‌ترسییه به جدیی ببینن و رێكاره‌كانی خۆپاراستن به‌باشیی جێبه‌جێبكه‌ن. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له گه‌رمیان ھه‌م ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا زیاتر بون، ھه‌میش ئه‌وانه‌ی به‌ھۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه داخل به نه‌خۆشخانه كراون، ھه‌میش زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی مردن به كۆرۆنا. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ھه‌مو ئه‌م داتایانه پێمانده‌ڵێت كه مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا ھێشتا به زه‌قیی له ئارادان و ئه‌گه‌ری زیادبونیشی زیاتره، بۆیه پێویسته ھاوڵاتیان ئه‌م مه‌ترسییه به جدیی ببینن و رێكاره‌كانی خۆپاراستن به‌باشیی جێبه‌جێبكه‌ن و خۆیان به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بۆئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی مه‌ترسی و لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌تر نه‌بینه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 11.094 توشبوی كۆرۆنایان تۆماركردوه، ئه‌مه‌ش له‌مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه زۆرترین رێژه‌ی توشبونه تۆماركرابێت. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 60 كه‌س به‌هۆی توشبونی كۆرۆناوه مردون، هه‌روه‌ها 11.094 توشبوی نوێ تۆماركراون. له‌وباره‌یه‌شه‌وه، فه‌خره‌دین كۆجا وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سبه‌ینێ له ئه‌مڕۆ باشتر بن، ده‌بێت پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه". به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی توركیا، 5.563.903توشبوی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراون، له‌نێویاندا 50.761 مردن هه‌یه.
هاوڵاتى جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:" به‌رده‌وامیی مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌ی به گرنگزانی تیمی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن". به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كۆلۆنێڵ ئه‌شیل كۆمانده‌ری هێزه فڕه‌نسییه‌كان له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له عێراق و سوریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد. له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌رێم له‌ڕوی ئاسایش، مه‌ترسییه‌كان و جموجۆڵه‌كانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌هێزكردن و دامه‌زراندنی بنكه و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه له ناوچه سنورییه‌كان، هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا، پلانی داهاتو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و چه‌ند پرسێكی هاوبه‌ش، تاوتوێكران. هه‌ردولا جه‌ختیان له هه‌مامه‌نگیی زیاتری نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كان كرده‌وه بۆ زیاتر فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش بۆ ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ئێستا كه داعش له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منی تێدا دروستبوه و بوه‌ته هه‌ڕه‌شه و ناسه‌قامگیری و نائارامی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها پاراستنی سنوره‌كان له دزه‌كردنی تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش پێویستی به توندوتۆڵكردنی سنوره‌كان و به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه. جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی دژ به داعشی له ناوچه‌كه‌دا به‌رز نرخاند و سوپاسی هاریكاری و ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی فڕه‌نسای كرد له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچه‌كه هه‌یانه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌ی به گرنگزانی كه تیمی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
هاوڵاتى ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری رایگەیاند:" ماوەی چەند رۆژێکە هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئاژانسەکەیان بڵاودەکرێتەوە و ده‌یانلكێنن به هه‌ندێك كاری نه‌كراوه‌وه، بۆیە "لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گومانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، یه‌كێكه له ئه‌ركه له پێشینه‌كانمان و رێگه ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بووبێت تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت". روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی : هاونیشتمانییانی به‌ڕێز دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگریی ورده و به نهێنی و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه له په‌راوێزی هه‌ندێ پێشهات، هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی له دژی پرۆسه‌كانی سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌ستی پێكردوه. هه‌ندێ لایه‌ن به مه‌رامی زیان گه‌یاندن به ناوبانگی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئاژانس، هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگا تێكۆشه‌ره بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانلكێنن به هه‌ندێك كاری نه‌كراوه‌وه. ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، خاوه‌نی ناوبانگی نیشتمانی و كوردستانییه، جێده‌ستی له پاراستنی ئه‌زموونی حوكمڕانیی هه‌رێم و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سیخوڕی و تاواندا به‌رجه‌سته و باڵایه. كادر و كارمه‌ندانی ئاژانس وله ناویشیاندا پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی دژه تیرۆر، قاڵبووی خه‌باتی نیشتمانی و په‌روه‌رده‌كراوی دیسپلینی سه‌ربازین. پابه‌ندن به یاسا به‌ركاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئیتیكی پیشه‌ییدا ره‌فتار ده‌كه‌ن و ته‌نها رێ پێدراون ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه جێ به‌جێ بكه‌ن كه ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری له پێناو دابین كردنی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌سپێرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆر، به‌شێكه له شانازییه‌كی مێژوویی و به‌رده‌وامی گه‌لی كوردستان. به‌شدارێكی به‌هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه دژ به تیرۆر، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له سه‌رخستنی جه‌نگی جیهانیی دژ به تیرۆر و له پێناو پاراستنی دیموكراسی و ئازادی و ئارامیی و مرۆڤایه‌تی قوربانیی داوه، و به خوێنی شه‌هید و بریندار و شاره‌زایی و پشوودرێژیی ئه‌فسه‌ره‌كانی، سه‌دان نه‌به‌ردی مێژوویی پڕ شانازی بۆ گه‌له‌كه‌مان تۆمار كردووه. به‌م روونكردنه‌وه‌یه ئه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گومانه‌كانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، یه‌كێكه له ئه‌ركه له پێشینه‌كانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری . دڵنیابن رێگه ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ كه‌سێك به‌كاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بووبێت تێوه‌گلابێت له تاوان و كاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌كرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌كرێت و رای گشتییش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئاگادار ده‌كرێته‌وه. هاوكات رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه بیه‌وێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما، ئه‌رك و ماندوبوونی ئه‌فسه‌رانمان بخاته ژێر پرسیار، و گێره‌شێوێنی بكات تا ناو و ناوبانگیان بزڕێنێت. وته‌بێژی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ٢٣\٧\٢٠٢١
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ته‌ممووزی2021، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه، هه‌زار و 598 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و 12 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ڕاگەیاندراوی 24 کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
هاوڵاتى فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "داعش هێشتا ماوە و مەترسییە لەسەر عێراق داعش لەسەر ئایدۆلۆژیێکی نێودەوڵەتیی کاردەکات و هەڕەشەیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە، بۆیە پێویست بە هەوڵی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئەوەی لەنێوببردرێت". ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ فوئاد حسێن، لە واشنتن دی سی، رایگەیاند :"هاوبەشیی نێوان واشنتن و بەغدا ژمارەیەک رەهەندی جیاجیای هەیە و پەیوەندییەکانی دوو وڵاتەکە لەسەر بنەمای رێزلەیەکگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەشن". فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی هاوتا ئەمریکییەکەی کرد و وتی، "ئامادەبوونی ئێمە لێرە لە واشنتن بۆ بەردەوامیدانە بە گفتوگۆی ستراتیژیی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز وەزیر ئەنتۆنی بلینکن." فوئاد حسێن هیواشی خواست کە ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژی "لە بەرژەوەندیی هەر دوو وڵات بن و ببنە هۆکاری قووڵبوونەوەی پێکەوەکارکردن و کاری هاوبەشی نێوان واشنتن و بەغدا." وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەش کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن کۆمەڵێک بوار لەخۆدەگرن، لەوانەش، سەربازی، ئەمنی، ئابووری، تەندروستی، وزە، کارەبا و نەوت. هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق هێشتا پێویستیی بە هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە، چونکە ئەو گرووپە پەڕگیرە "وەکو رێکخراوێکی سەربازی" هێشتا ماوە و بەردەوامیشە لە چالاکییەکانی لەنێو عێراق. وەزیری دەرەوەی عێراقیش سوپاسی ئەمریکاشی کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی چاودێریی نێودەوڵەتیی بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق کە بڕیارە لە 10-10-2021 بەڕێوەبچێت هەروەها بلینکن جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیی عێراق دەکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی تشرینی یەکەم دادپەروەرانە و شەفافانە بەڕێوەبچێت. هاوکات ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد پەیوەندیی نێوان واشنتن و بەغدا زۆر لەوە قووڵتر و فراوانترە کە تەنیا لە رووی سەربازییەوە بێت، وتیشی، "دیالۆگی ستراتیژیی چەندین رەهەندی جیاجیای هەیە، لەنێویشیاندا لەنێوبردنی داعش و دڵنیابوونەوە لە سەرهەڵنەدانەوەی، بەڵام هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات زۆر لەوە قووڵترە." وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە وڵاتەکەی شانازی بە پێکەوەکارکردنی هاوبەش لەگەڵ عێراق دەکات لە بوارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، گۆڕانی کەشوهەوا، وەبەرهێنانی وزەی سرووشتی و دابینکردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ عێراق. رۆژی دووشەممە 19-07-2021 لە بازاڕێکی شاری سەدری سەر بە پارێزگای بەغدا تەقینەوەیەکی خۆکوژی روویدا کە زیاتر لە 80 قوربانی لێکەوتەوە، دواتریش داعش بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتەئەستۆ. لەو بارەوە وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "چالاکییەکانی چەند رۆژی رابردووی داعش لە بەغدا ئاماژەن بۆ ئەوەی کە داعش هێشتا مەترسییە و دەبێت رووبەڕوویان ببینەوە."
هاوڵاتى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری رایگەیاند، بانگەشەکانی وەزارەتی دەرەوەی سوریا سەبارەت بەبونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کەدەبێتەهۆی لاوازبونی سوریا و دابەشبونی گەلەکەی وەک هەڵوێستی بێ بنەما. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، جارێکی دیکە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەرێگەی دەربڕینی هەڵوێستی دور لەخوێندنەوەی دۆخی ئێستا ئیدارەی خۆسەری بەئامانج گرتوە و بەستویەتییەوە بە پرسێکەوە کەهیچ بنەمایەکی نیە، وەک بۆچونیان کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەبێتەهۆی لاوازکردنی سوریا، ئەوەش بەشێکە لەسیاسەتەکانی کە سڕینەوەی ئەوانی دیکە و دەوڵەتێکی ناوەندی و کەسی سەرچاوەکەیەتی و دۆخی ئێستای وڵاتیش بەرئەنجامی ئەو جۆرە عەقڵیەت و بیرکردنەوەیەیە. ئەوەش هاتوە، ئیدارەی خۆسەری پڕۆژەیەکی نیشتیمانی سوریایە و پێداگرە لەسەر پاراستنی یەکێتی خاکی سوریا و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، هەروەها کاردەکات بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و هیچ پلان و پرۆژەیەکی لەسەر حسابی گەلی سوریا بونیاد نەناوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕو، لەکاتێکدا جەخت لە بنەمای گفتوگۆی نیشتیمانی بۆ چارەسەری کێشەکان دەکەنەوە، داوا دەکەن حکومەتی سوریا بەروانگەی عەقڵانییەتەوە کاربکات بۆ چارەسەری کێشەکان و دەستهەڵگرێت لە وتاری وێرانکاری و سڕینەوە و تۆمەتبارکردنی ئەوانی دیکە.