هاوڵاتى سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە يادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی له عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئه‌ندامانی بزووتنەوەکە ده‌کات. ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە يادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت". سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوا دەخوازێت ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات بەڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، له يادى دوازدە ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایه‌نگرانی بزووتنەوەکەتان ده‌كه‌م. بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی کاریگەر، ڕۆڵ و سەنگی بەرچاوی لە کایە و پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئەو پرۆسەیەی ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر یەکڕیزی و پێکەوەیی لە هەموو لایەک دەخوازێت. هیوادارم ئەم یاد و بۆنانە ببنە دەرفەتی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پتەوکردنی پەیوەندی و هاوخەباتیی نێوان لایەنەکان، کاری هاوبەش بۆ چارەی قەیران و گرفتەکان بەرەو پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و بەدیهێنانی ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ گەلی کوردستان. دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
هاوڵاتى پارێزگاری سلێمانی داوا لە حزبەكەی دەكات بە خۆیدا بچێتەوە و دەڵێت: " گۆڕان پێویستی به به‌خۆداچونه‌وه‌و خۆڕه‌خنه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی لۆژیكی و زانستی و سیاسی خۆی هه‌یه، پێویستی به‌خۆدۆزینه‌وه‌و خۆناسینه‌وه‌و خۆگه‌شه‌پێدانێكی وه‌ها هه‌یه كه بتوانێت هه‌میشه وه‌ك قه‌زییه نه‌ك حیزب، به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره هه‌ڵبگرێت". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021 هەڤال ئەبوبەكر ، پارێزگاری سلێمانی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسینێكی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی گۆرانەوە بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاند:" گۆڕان پێویستیی به به‌خۆداچونه‌وه‌و خۆڕه‌خنه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی لۆژیكیی و زانستیی و سیاسیی خۆی هه‌یه، پێویستیی به‌خۆدۆزینه‌وه‌و خۆناسینه‌وه‌و خۆگه‌شه‌پێدانێكی وه‌ها هه‌یه كه بتوانێت هه‌میشه وه‌ك قه‌زییه نه‌ك حیزب، وه‌ك ئامڕاز نه‌ك ئامانج، وه‌ك خه‌م و خواستی گشتیی نه‌ك تایبه‌تیی، به وتارێكی كۆكه‌ره‌وه نه‌ك په‌رتكه‌ر، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره هه‌ڵبگرێت و وه‌ك هێزه سیاسییه ته‌قلیدییه‌كان چاوی له‌سه‌ر زیادكردنی ته‌مه‌نی حیزبیی خۆی نه‌بێت". دەقی نوسینەكەی هەڤاڵ ئەبوبەكر بیستوپێنجیحه‌وت، ئه‌و ژمارانه‌ی بوون به‌ناو، بوون به ناوه‌ڕۆك و بوون به ناونیشانی قۆناغێكی نوێ، بوون به جوڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی سه‌رتاپاگیری ڕه‌وا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیكردنی دۆزی ڕه‌وای نیشتمانیی و وه‌ك پێویستییه‌كی سیاسیی ژیانیی و ژیاریی بۆ گۆڕانكاریی له دۆخی چه‌قبه‌ستوی خود و كه‌س و كۆمه‌ڵ و ژینگه‌و سیستمی گشتیی و مۆدێلی ته‌قلیدیی حیزبڕانیی و حكومڕانیی له كوردستاندا؛ هاته‌كایه‌وه. له ماوه‌ی ته‌مه‌نی سیاسیی خۆیدا، توانی زۆرترین نه‌خشه‌ڕێگاو پلان و پاكێج و پڕۆژه‌و پێشنیاز، به شێوارێكی یاسایی و دادپه‌روه‌رانه له سه‌ر بنه‌مای لێپرسینه‌وه و شه‌فافییه‌ت و نه‌زاهه‌ت، دور له قۆرخكاریی و هه‌ڵسوكه‌وتی بێباكانه، له پێناوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی و سته‌مكارییدا؛ پێشكه‌شبكات و زۆرترین قوربانیی له پێناوی باوه‌ڕو به‌رنامه‌كانیدا، دور له به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی؛ بدات. تا ئه‌مڕۆ، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی تر؛ ستراتیژی وتاری نیشتمانیی گۆڕانی تێنه‌په‌ڕاندووه‌و ڕۆحی گۆڕانكاریش له پنتێكی بچوكی ده‌سته‌یه‌كی زۆر كه‌می گردی زه‌رگه‌ته‌و تاراوگه‌وه؛ چۆته ناو ویژدانی زیندوویی هه‌ر مرۆڤێكی كورد‌و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردستان و هه‌ر ته‌وژم و ڕه‌وت و هێزو حیزب و لایه‌نێكی سیاسیی و هه‌ر كایه‌یه‌كی گشتیی و تایبه‌تی وڵات و ڕه‌وه‌ندی كوردیشه‌وه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ، دوای هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌و عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا هاتونه‌ته كایه‌وه، گۆڕان پێویستیی به به‌خۆداچونه‌وه‌و خۆڕه‌خنه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی لۆژیكیی و زانستیی و سیاسیی خۆی هه‌یه، پێویستیی به‌خۆدۆزینه‌وه‌و خۆناسینه‌وه‌و خۆگه‌شه‌پێدانێكی وه‌ها هه‌یه كه بتوانێت هه‌میشه وه‌ك قه‌زییه نه‌ك حیزب، وه‌ك ئامڕاز نه‌ك ئامانج، وه‌ك خه‌م و خواستی گشتیی نه‌ك تایبه‌تیی، به وتارێكی كۆكه‌ره‌وه نه‌ك په‌رتكه‌ر، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره هه‌ڵبگرێت و وه‌ك هێزه سیاسییه ته‌قلیدییه‌كان چاوی له‌سه‌ر زیادكردنی ته‌مه‌نی حیزبیی خۆی نه‌بێت، به‌ڵكو به دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دۆخ و قۆناغه‌كه‌وه بێت؛ به دروستكردنی مۆدێلێكی نوێی سیاسیی و حكومڕانیی و ده‌وڵه‌تداریی و هه‌میشه له بیری ئه‌وه‌دا بێت كه هه‌ڵوێستی ڕاست و ئاماده‌یی ڕه‌واو تێكه‌ڵیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا و نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكه خاوه‌نماف و په‌راوێزخراوو دوره‌ده‌سته‌كان و داكۆكیكردن له ڕه‌وایه‌تییه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، گۆڕان وه‌ك هێزێكی بزاوتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسیی كارا؛ ده‌هێڵنه‌وه، هه‌ر كاتێكیش گۆڕان نه‌یتوانی به كردار؛ گوزارشت له‌و به‌رنامه‌یه بكات، یان كه‌سه‌كان نه‌یانتوانی به ڕه‌فتار؛ گوزارشت له ڕه‌وایه‌تیی گۆڕان بكه‌ن، ئه‌وا مه‌رج نییه بۆ هه‌میشه گۆڕان داكۆكیی له مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی خواست و پێویستیی خه‌ڵك و قۆناغه‌كه‌دا بكات. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ پیرۆزبێت، تا ئه‌و كاته‌ی پردێكی پته‌و ده‌بێت بۆ گه‌یاندنی هاووڵاتیان به كه‌نارێكی ئارام، به گه‌یاندنی كۆمه‌ڵگا به ژیانێكی باشتر، به گه‌یاندنی حكومڕانیی به حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارو به گه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به ده‌وڵه‌تی یاسا، به گۆڕینی حیزبسه‌نته‌ریی به هاووڵاتیسه‌نته‌ریی، به‌گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتداریی به حكومڕانییه‌كی ڕه‌واو ڕه‌شید. له‌م یاده‌دا پێویسته؛ نه‌وشیروان مسته‌فابین، نه‌ك ته‌نها ڕێبوارێكی ماندوی ڕێگاو ڕێبازی نه‌وشیروان مسته‌فابین.
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و سەرپەرشتیکردنی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە هەموو بوارەکاندا". بەپێی راگەیێندراوەکە؛ کازمی پێش بەڕێکەوتنی بەرەو ئەمریکا رایگەیاندووە، "ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی عێراقدایە بۆ جێگیرکردنی پەیوەندییە بەهێزەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بنەمای رێزگرتن و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا، ئەم سەردانە هەروەها بەرهەمی هەوڵێکی درێژخایەن و کاری چڕە لە گەڕەکانی گفتوگۆی ستراتیژی بۆ رێکخستنی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق." بڕیارە سبەی دووشەممە بە بەشداری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان عێراق و ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەبچێت، بڕیاریشە هەر سبەینێ کازمی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە. هەروەها فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق؛ کە ئێستا لە ئەمریکایە بۆ سەرۆکایەتیکردنی شاندی دانوستاندکاری عێراق لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا، هەینی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی رێکخراوی داعشی تیرۆریست رێکخراوێکی ناوخۆییە و لەنێو عێراقدا چالاکە، بەڵام لە هەمان کاتدا، رێکخراوێکی هەرێمی و نێودەوڵەتییە، هەروەها ئایدیۆلۆژیاکەی نێودەوڵەتییە؛ بۆیە پێویستمان بە کاری نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و ئایدیۆلۆژیاکەی."
هاوڵاتى که‌تیبه‌کانى حزبوڵاى عێراق که سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبین، هه‌ڕه‌شه‌ى زیاد کردنى هێرشه‌کانى سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تا کۆتا سه‌ربازییان له عێراق نه‌کشێنه‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021 ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى، به‌رپرسى ئه‌منى که‌تیبه‌کانى حزبوڵا له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه که ته‌قینه‌وه‌که‌ى ناوچه‌ى سه‌در که بووه هۆى کوژرانى لانیکه‌م 35 که‌س سه‌رکه‌وتوو نابێت وه‌ک بیانوویه‌ک بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى داگیرکه‌ر. به‌رپرسى ئه‌منى که‌تیبه‌کانى حزبوڵا راشیگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر دوژمن به ڕاشکاوانه کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ڕانه‌گه‌یه‌نێت و به شێوه‌یه‌کى مه‌یدانى دڵنیا نه‌کرێته‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌کانى په‌رله‌مان و لیژنه نیشتمانى و ئه‌منییه به‌تواناکانه‌وه، ئه‌وا هێزه به‌رگرییه‌کان پرۆسه‌کانیان له سه‌رجه‌م پێگه‌کان فراوانتر ده‌که‌ن، تا ئه‌و کاته‌ى کۆتا سه‌رباز ده‌کشێته‌وه و پارێزراو نابن. بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ک له کاتێکدایه، له ئێستا قۆناغێکى تر‌ى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له واشنتن ده‌ستى پێکردووه و به‌پێى ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌کان، ئه‌گه‌رى هه‌یه کۆتایى هاتنى ئه‌رکى هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ڕابگه‌یه‌ندرێت.
هاوڵاتى بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەكانی قۆپیە لە ناوەند و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی، لە سبەی یەکشەممە تا دوا رۆژی تاقی كردنەوەكان لەکاتژمێر 6:30 بۆ کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی، سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێن. لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەكانی (غش) قۆپیە لە ناوەند و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریداوە بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەكوردستان لە سبەی یەکشەممە تا دوا رۆژی تاقی كردنەوەكان لەکاتژمێر 6:30 بۆ کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی، سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێم رادەگیرێن. لەدوای کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی ھێڵەکانی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت. تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە 25-07-2021 دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە 18-8-2021 کۆتایی دێت.
هاوڵاتى وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند:" بەهۆی پابەندنەبوونی پارێزگاکانی باشوور بووەهۆی لەدەستدانی حەوت هەزار مێگاوات کارەبا". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021، وەزارەتی کارەبای عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "بەهۆی پابەندنەبوونی پارێزگاکانی باشووری عێراق بە بەشەوزەی خۆیان و راکێشانی کارەبای زیاتر لەوەی کە تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا دەتوانن بیگوازنەوە؛ پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سیستمی کارەبا لە عێراق تێکچوو و بووەهۆی لەدەستدانی نزیکەی حەوت هەزار مێگاوات کارەبا، لە کاتێکدا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا هەوڵدەدەن بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا لەو ئاستە بهێڵنەوە کە بەدیهاتووە و تەنانەت زیاتریشی بکەن." وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە هەموو حکومەتە خۆجێییەکان و پارێزگارەکان دەکەین پابەندی بەشەوزەی پارێزگاکانی خۆیان بن و توانای تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا و بەرژەوەندیی نیشتمانی و تۆڕی کارەبا لە هەموو عێراق لەبەرچاو بگرن." لە سەرەتای مانگی تەممووزی 2021 دا بەهۆی لەکارکەوتنی هێڵێکی سەرەکی گواستنەوەی تەزووی کارەبا لە ناوەڕاستی عێراق سیستمی دابەشکردنی تەزووی کارەبا لە هەموو عێراق کوژایەوە، ئەوەش بووە هۆی بچڕانی کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکان لە کاتێکدا پلەی گەرما لە عێراق گەیشتووەتە نزیکی 50 پلەی سیلیزی، بەڵام دوای نزیکی حەوت کاژێر کارەبا لە پارێزگاکانی عێراق دابینکرایەوە. ئەوە لە کاتێکدایە ئەنجوومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ؛ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا لە عێراق ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 20 هەزار مێگاوات و ئەوە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایە بەدرێژایی مێژووی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت؛ بۆ دابینکردنی کارەبا رۆژانە 24 کاژێر پێویستمان بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە 28 هەزار مێگاوات کارەبایە
هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌هۆى هه‌ڵکشانى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حکومییه‌کان و فه‌رمانبه‌رانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێرى ئاگادارکرده‌وه. راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: یه‌که‌م: پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و فه‌رمانبه‌رانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزی، جێبه‌جێبکه‌ن، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسک) و دروستنه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، هیچ هاووڵاتییه‌ک بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانى بۆى نییه به بێ به‌ستنى (ماسک) بچێته هیچ فه‌رمانگه و داموده‌زگایه‌ک، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌یه‌ک و فه‌رمانبه‌رێک، سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌رپرسیارن. دووه‌م: سبه‌ى یه‌کشه‌مه، یه‌که‌م ڕۆژى ده‌وامکردنى فه‌رمانبه‌رانه، دواى پشووى رۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌ردانیکردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایى جه‌ژن و رێکخستنى مه‌راسیمى تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌یه‌ک و فه‌رمانبه‌رێک، سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌رپرسیارن.
هاوڵاتى له یادى دامه‌زراندنى حزبه‌که‌یدا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پڕۆژه‌ى سیاسیه بۆ ئێستا و داهاتوى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام واقع و دۆخى شێواوى کایه‌ى سیاسیى له عێراق و هه‌رێم ده‌رفه‌تى نه‌داوه وه‌ک پێویست گۆڕانکارییه‌کان بچه‌سپێت." ده‌قى په‌یامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان: ٢٥ى ٧ رۆژى ئیراده‌ى گه‌لێک بۆ دادپه‌روه‌ری هاونیشتیمانیانى کوردستان.. هه‌ڵسوڕاو و گۆڕانخوازانى پێ ئیراده.. (١٢)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له (٢٥ی٧ی٢٠٠٩)، لیستى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به پشتیوانى و ده‌نگى خه‌ڵک به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و رۆژه له مێژوى هاوچه‌رخى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک جه‌ژنى دیموکراسى و دروستبونى هێزێکى مه‌ده‌نى به‌رگریکار له خواست و داواکارییه‌کانى خه‌ڵک ناسرا. هێزێک له رێى سندوقى ده‌نگدان و ململانێى مه‌ده‌نى خه‌باتى بۆ سه‌روه‌رى یاسا، به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، دادى کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌فافیه‌ت و به‌رفراوانکردنى ئازادییه‌کان ده‌ستپێکرد. ئه‌مه‌ش بووه وه‌رچه‌رخانێکى سیاسیى گرنگ له نه‌خشه‌ى سیاسیى ھه‌رێمى کوردستان. ئێمه له‌کاتێکدا ئه‌و یاد و مێژوه پڕشنگداره به بیر خه‌ڵک و گۆڕانخوازانى کوردستان ده‌هێنینه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پڕۆژه‌ى سیاسیه بۆ ئێستا و داهاتوى هه‌رێمى کوردستان، پڕۆژه‌یه‌ک هه‌ڵقوڵاوى داخوازییه‌کانى هاونیشتمانیان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستیه دیموکراتیه‌کانه، پڕۆژه‌یه‌ک رۆژ دواى رۆژ زه‌رورییه‌تى جێبه‌جێکردنى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان زیاتر ده‌بێت، هه‌ر ئه‌م فاکته‌ره‌ش واى کردوه به‌رنامه‌ى سیاسیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ببێته خواستێکى گشتگیر و ته‌نانه‌ت ئێستا وڵاتانى هاوپه‌یمانیش فشار بۆ جێبه‌جێکردنى بکه‌ن. ئه‌زمونى سه‌رکه‌وتوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا؛ ده‌رخه‌رى چه‌ندین لێکه‌وتى ئه‌رێنى بو له کایه‌ى حوکمڕانى و گۆڕانکارى له نه‌ریتى سیاسیی، له‌وانه به‌ها و نرخى ده‌نگى هاوڵاتیان زیادى کرد، کارکردنى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر کێشه و داخوازییه‌کانى خه‌ڵک بوه پێشمه‌رجى کارى سیاسیی، بازنه‌کانى هۆشیارى سیاسیى لاى هاونیشتمانیان فراوان بو، په‌یبردن به ئه‌رک و مافه سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ره‌وپێشچو، تا ئاستێکى باش خه‌باتى په‌رله‌مانى و گفتوگۆى کراوه و وتوێژى به‌رده‌وام جێى به ململانێى چه‌کدارى و به‌کاربردنى رێگه‌چاره‌ى توندوتیژى بۆ سه‌پاندنى بیروڕا له‌ق کرد، داکۆکیکردن له ماف و ئازادییه‌کان چووه قۆناغى راسته‌قینه‌وه، ته‌رازوى هێزى خه‌ڵک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌کان به‌هێزتر بو. هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان.. جه‌ژنى دیموکراسى خه‌ڵکى کوردستان له ٢٥ی٧ی٢٠٠٩دا، چیرۆکى سه‌رکه‌وتنى ئیراده‌ى هاوڵاتیان و هه‌مو ئه‌و ده‌نگده‌ر و پشتیوان و هه‌ڵسوڕاوانه‌یه که به‌گیانى به‌رزى نیشتمانى و چاکسازییه‌وه پشتیوانیان له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کرد، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ رۆژى شانازییه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کى زیندو که ده‌توانێت گۆڕانکارى له‌سه‌ر شانۆى سیاسیى بکات و به دیدێکى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتیانه هه‌نگاو بۆ ئاینده‌یه‌کى پڕشنگدارتر بنێت. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئه‌زمونى ئۆپۆزسیۆنى و له قۆناغى چونه ده‌سه‌ڵاتیش ئامانجى خزمه‌تکردنى خه‌ڵک و جێبه‌جێکردنى به‌رنامه سیاسیه‌که‌ى بو، به‌ڵام واقع و دۆخى شێواوى کایه‌ى سیاسیى له عێراق و هه‌رێم ده‌رفه‌تى نه‌داوه وه‌ک پێویست گۆڕانکارییه‌کان بچه‌سپێت. هه‌ربۆیه سه‌رکه‌وتنى به‌رنامه‌ى سیاسیى گۆڕان، به‌نده به زیادبونى پشتگیرى جه‌ماوه‌رى و فشارى زیاترى دامه‌زراوه‌کانى چاودێرى و لێپرسینه‌وه بۆ په‌یڕه‌وکردنى چاکسازى گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن، هاوکاتیش بۆ به نیشتیمانیکردنى دامه‌زراوه‌کان، بۆ سه‌ربه‌خۆکردنى دادگاکان، بۆ راهێنان و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس وه‌ک هێزى نیشتیمانى دابڕاو له حیزب، بۆ شه‌فافیه‌ت له داهات و چۆنیه‌تى خه‌رجکردنی، بۆ حکومه‌تى هاوڵاتى و مامه‌ڵه‌کردنى یاسایى له‌سه‌ر بنچینه‌یى هاوڵاتیبون، بۆ ئازادى تاک و چه‌سپاندنى سیستمى دیموکراتى له‌ناوخۆدا، بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ى په‌یکه‌ره‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و قه‌واره‌ى سیاسیى ھه‌رێم، بۆ بیناکردنه‌وه‌ى متمانه‌ى ناوخۆیى و به‌هێزکردنه‌وه‌ى تواناکانى به‌ره‌نگارى به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسیانه‌ى روبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. له‌م یاده پێ شکۆیه‌دا، ئه‌وه‌ش به بیر ده‌هێنینه‌وه نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکى چاره‌نوسسازى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له کاتێکدایه که دۆخى سیاسیى و ئیدارى و ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى و سه‌قامگیرى عێراق خراپه، له‌ناو ئه‌م هاوکێشه ئاڵۆزه‌دا کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى کورد له‌وانه ماده‌ى (١٤٠) و مه‌له‌فه‌کانى پێشمه‌رگه و دارایى و سه‌رچاوه سروشتیه‌کان به چاره‌سه‌رنه‌کراوى و هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه یه‌کڕیزى ھێزه کوردستانیه‌کان و داڕشتنه‌وه‌ى گوتارى کوردستانى به دیدێکى نیشتیمانى و په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تێکى هاوسه‌نگ پێویستیه‌کى له پێشینه‌ى ئه‌م قۆناغه‌یه؛ به‌شێوه‌یه‌ک بتوانین بون و پێگه‌ى خۆمان له عێراق و پردى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و پێکھاته و نوێنه‌ره‌کانیان به‌هێزتر بکه‌ین، تا به‌و دیده داکۆکى له مافه به ده‌ستھاتوه‌کانى کورد له ده‌ستور و زامنى ژیانێکى شایسته بۆ ھاوڵاتیان بکه‌ین. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ٢٤ی٧ی٢٠٢١
هاوڵاتى سبه‌ینێ کاتژمێر ھه‌شتى سه‌رله‌به‌یانى له 10 شوێنى جیاوازى شارى سلێمانیدا مه‌فره‌زه ھاوبه‌شه‌کانى ده‌زگا ئه‌منیه‌کان پڕۆسه‌ى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئۆتۆمبێلى تابلۆ ڕه‌ش و بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش و چه‌کى بێ مۆڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌که‌ن. بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، له 10 شوێنى جیاوازى شارى سلێمانیدا مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌کانى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان پڕۆسه‌ى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئۆتۆمبێلى تابلۆ ڕه‌ش و بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش و چه‌کى بێ مۆڵه‌ت ده‌ست پێبکه‌ن. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند:" سبه‌ى یه‌کشه‌ممه مه‌فره‌زه‌کان ھاوبه‌شده‌بن له نێوان ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسى ھاتوچۆ و لیواى پاراستنى سلێمانى و له ده شوێنى شار مه‌فره‌زه داده‌نێن ھیچ که‌س و هیچ ئوتومبێلێک چاوپۆشى لێ ناکرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى ساڵى رابردوو داخلى ھه‌رێم کراون. هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى له‌چاوپێکه‌وتنێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" نزیکه‌ى 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێسه‌ره‌تا له هه‌رێمى کوردستاندا هه‌ن و هه‌ر ئۆتۆمبێلێک تابلۆکه‌ى ساخته بێت به دوو ملیۆن دینار سزا ده‌درێت. عه‌قید سه‌عدوڵڵا عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى رایگه‌یاند:"ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى سه‌ره‌تایان نییه ژمێردراون نه‌ک تۆمار کرابن، ئه‌وه‌یش وایکرد نرخیان هه‌ندێک به‌رز ببێته‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد زیاتر له 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێسه‌ره‌تا له هه‌رێمى کوردستان هه‌ن. له‌ناو سلێمانى نزیکه‌ى سێ هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌ن، له هه‌ولێر نزیکه‌ى هه‌زارو 500 و له دهۆک نزیکه‌ى دوو هه‌زار ئۆتۆمبێل و له هه‌ڵه‌بجه 700 و له گه‌رمیان 900 و له سۆران 9 هه‌زار و له راپه‌ڕین دوو هه‌زارو 600 ئۆتۆمبێلن." به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه دا، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به قاچاخ هاتون، له‌نێو کۆنتێنه‌رى که‌لوپه‌لى دیکه‌دا داخڵکراون. له چه‌ند رۆژى رابردویشدا چه‌ند که‌سێک له‌سه‌ر قاچاخ له سنوره‌کان ده‌ستگیر کراون.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، ده‌ستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆرستى راگه‌یاند و ئاشکرایکرد:" ئه‌و تۆڕه ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌که‌ى بازاڕى وه‌حیلاتى ناوچه‌ى سه‌در بوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021، مسته‌فا کازمى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "فرمێسک و ژانه دڵى خێزانى شه‌هیدانى شارۆچکه‌ى سه‌در رێنیشانده‌رمان بون بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و تۆڕه تیرۆریستییه ترسنۆکانه‌ى که پلانداڕێژه‌ر و جێبه‌جێکه‌رى هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ى بازاڕى وه‌حیلات بون. هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:"سه‌رجه‌میان ڕوبه‌ڕوى دادگا و گه‌ل ده‌کرێنه‌وه و ده‌بنه په‌ند بۆ هه‌موو ده‌ستدرێژیکه‌رێکى تاوانبار". شه‌وى 19ى ئه‌م مانگه، له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدا 30 که‌س کوژراون و زیاتر له په‌نجا که‌سى دیکه‌ش برینداربوون. دواى ته‌قینه‌وه‌که مسته‌فا کازمى فه‌رمانیکرد، به ده‌ستگیرکردنى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌کى لیواى چوارى پۆلیسى فیدڕاڵى که به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئه‌منى بازاڕى وه‌حیلاتى ناوچه‌ى سه‌در بوو.
هاوڵاتى سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دواهەمین بەدواداچوونەکان، لە ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران کە ڕۆژی پێنجشەممەی لە نزیک دورگەی کریتی یۆنان لە دەریای ئیجە ڕووی دا، هەشت لەو کەسانەی بێسەروشوێنن کوردن. ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاند، "دوای ڕووداوەکەی دورگەی کریت، ژمارەیەک کۆچبەر بێسەروشوێن بوون کە بەشێکیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بوون، دەستمان بە بەدواداچوون کرد و دەرکەوت کە لە ڕووداوەدا 10 کەس بێسەروشوێنن کە دوانیان خەڵکی میسر و یەکێکیان کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حەوت کەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن". باسیلەوەشکرد، "دەزگای لووتکە بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ بەدواداچوونەکانی بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ڕزگاربووانی ڕووداوەکە و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکەین پەیوەندیمان پێوە بکەن و بەڵگە پێویستەکانمان بۆ بنێرن". جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران کە 45 سەرنشینی پێ بووە و لە ئەنتاڵیای تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێ کەوتبوو، لە نزیک دورگەی کرێتی یۆنان لەناو دەریای ئیجە ژێر ئاو کەتووە و توانراوە، 35 کەسیان ڕزگار بکرێت و 10 کەسیشیان هەتا ئێستا بیسەروشوێنن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ حزبی شوعی عێراقی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختی راگەیاند، کە بڕیارە رۆژی 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمموزی 2021 رزا زاهر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شوعی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیێندراوی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیچ نییە جگە لە پرۆسەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو سیستەمە سیاسییە، کە سیستەمی پشکپشکێنە و گەندەڵی و هێنانەکایەی قەیرانە." لەبارەی شێوزی بڕیاردان لە کشانەوەی هەڵبژاردن رزا زاهر ئاماژەی بەوە دا، کۆمیتەی ناوەندی بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ رێکخستنەکانی حزب بۆ ئەوەی بڕیاری بەکۆمەڵ بدرێت لە رێگەی وەرگرتنی بۆچوونی سەرجەم ئەندامان لەبارەی بەشداریکردن، یاخود بایکۆتکردنی هەڵبژاردن. زۆرینە پشتوانییان لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن کرد. هەرەوەها ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی حزب لە پارێزگاکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدارییان لەو راپرسییە کرد. پێشتر چەند حزب و لایەنی دیکەش کشانەوەیان لە هەڵبژاردن رایگەیاندبوو. رەوتی سەدر دیارترین لایەن بوو کە لە هەڵبژاردنەکان کشایەوە، دوای کشانەوەی سەدریش گومانی زۆر خرایە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا بەرزبونەتەوە و دەبێت هاوڵاتیان پابەندی خۆپارێزی و بەکارهێنانی ڤاکسین بن". ئەمرۆ شەممە، 24 تەمووزی 2021 سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا بەرزبونەتەوە، بۆیە داوا دەکەن هەر کەسێک نیشانەکانی "ئازاری گەدە و هەڵامەت"ی هەبو سەردانی نەخۆشخانە بکات و پشکنین ئەنجام بدات". رایگەیاند:" لەم قۆناغەدا خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیانە سەرەکیترین هەنگاون بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، تەندروستی سلێمانیش لەئێستادا ژمارەیەکی نەخۆشخانەی دیکەی بۆ پێشوازی لەتوشبوانی پەتاکە ئامادە دەکات". سەباح هەورامی ئەوەشی خستەڕو، لەپاڵ کردنەوەی نەخۆشخانە و دابینکردنی ئامێر و ئۆکسجین، کێشەی کەمی توانایی مرۆییان هەیە و توانای حکومەتیش لەم قۆناغەدا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان سنوردارە، بۆیە داوا دەکەن هەموان لە بەرەنگاربونەوەی پەتاکەدا هاوکاری کەرتی تەندروستی بن.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:' رادەستنەکردنی داهاتەکانی گومرگی هەرێم بە بەغدا "راست نییە". دەشڵێت" سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە". ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمموزی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردوە، بە پێویستی دەزانین هەمو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە". ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەو داتایانەی کە خراوەتە بەردەست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت. ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم رێكارە بەپێی ماددەی ١١ی لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نانەوتی راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی ١ی ٢٠٢١ەوە جێبەجێ دەكرێت." دوای ئەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، لە ماوەی رابردوودا دیوانی چاودێری دارایی بەغدا و هەرێم سەردانی دەروازە سنورییەکانی هەرێمیان کرد و بەغدا سلفەیەکی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، بەڵام تا ئێستا یاسای بودجە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە.