هاوڵاتى ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند:" 25هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یدان". عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند:"بە پێی هەردوو رێنمایی دارایی، ژمارە (٤٢) لە (١٦ی ١٢ی ٢٠١٢)، ژمارە (٣٩) لە (١٣ی ١١ی ٢٠١٣)، فەرمانبەرانی گرێبەست مافی خۆیانە پاش سێ ساڵ لە خزمەت، ڕاژەکانیان بکرێتە هەمیشەیی، بەڵام زیاتر لە هەشت ساڵە ئەو مافەیان لێ زەوتکراوەو زیاتر لە (٢٥,٠٠٠) فەرمانبەری گرێبەست چاوەرێن ببنە خاوەنی هەمان مافی فەرمانبەرانی هەمیشەیی". ناوبراو باسی له‌وه‌شكردوه، زۆرینەی فەرمانبەرانی گرێبەست زیاتر لە هەشت ساڵ و تەنانەت هەیانە (١٥) ساڵە چاوەرێیە، بەجۆرێک کە فەرمانبەر هەیە پاش دە ساڵ لە خزمەت کۆچی دوایی کردووە، بەڵام نە حکومەت خانەنشینی بۆ دەکات، نە لە‌سە‌ر صندوقی خانەنشینی کەرتی تایبەتیش ماڵ و منداڵەکەی بە مافەکانی گەیشتوون! ئەمە پێشێلێکی زەقی هەموو یاساکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و کرێکارانیشە. عومه‌رگوڵپی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،لە ئێستادا دۆخی دارایی حكومه‌ت لەبارو گونجاوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی، ئەمە بێجگە لەوەی نزیکەی (٥٠٠٠) فەرمانبەر ساڵانە خانەنشین دەبن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بارسوکی بۆ بودجە‌ی تەرخانکراو بۆ مووچە، بەهۆی جیاوازی ئەو مووچەیەی فەرمانبەری لەکاتی خزمەتدا وەریدەگرێت لەگەڵ مووچەکەی لەکاتی خانەنشینی. له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی گرێبه‌ست و وانه‌بێژ له‌هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ببنه فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی و حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر به‌ڵێنی به‌مامۆستایانی گرێبه‌ست و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گرێبه‌ستدا كه بیانكاته هه‌میشه‌یی.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له ماوه‌ى 24کاتژمێرى رابردوودا، 17 هه‌زارو 591پشکنینى نوێى کۆرۆنا ئه‌نجام دراون و له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زارو 468 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و 19 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئاماره‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا له زیادبونیایه‌و به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌رێم داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ن بچن ڤاکسین وه‌ربگرن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن. دوێنێ سێشه‌ممه 27ى ته‌موز لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆبوویه‌وه‌و تێیدا سه‌ره‌راى توندکردنه‌وه‌ى رێکاره‌کان، بریاریاندا رۆژى 3ى ئاب جارێکى دیکه کۆببنه‌وه بۆ بریاردان له‌سه‌ر پێشنیارى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و تێیدا سه‌رۆکى حکومه‌ت بریاریدا قه‌زاکانى سۆران و زاخۆ ببنه ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ هاوشێوه‌ى ئیداره‌ى راپه‌رین و گه‌رمیان. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى ته‌موزى 2021، به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه به‌ڕێوه‌چوو، که بڕیاردرا هه‌ردوو قه‌زاى سۆران و زاخۆ بکرێن به دوو ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، جه‌ختیشى کرده‌وه له پێدانى موچه به‌بێ پاشه‌که‌وت. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن، کۆبوه‌وه، له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، تیشکیان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاته ناوخۆییه‌کان. سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌مو هه‌وڵێک ده‌خاته‌گه‌ێ له پێناو ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاتى گشتى به ئامانجى دابینکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان که کارى هه‌ره له پێشینه‌ى حکومه‌ته"، لایخۆیه‌وه جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت دوپاتیکرده‌وه، که مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى له ڕێکخستنه‌وه‌ى داھاته‌کان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان، خزمه‌تکردنى ھاوڵاتیانه و داواشى له‌وه‌زاره‌ته‌کان کرد، ھاوکار بن بۆ ڕێکخستنه‌وه و سه‌رخستنى ئه‌و پڕۆسه‌یه. له بڕگه‌ى دوه‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستی، ڕاپۆرتێکى ده‌رباره‌ى دۆخى ته‌ندروستى و زیادبونى به‌رچاوى که‌یسه‌کانى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان و به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى مردوان به‌م په‌تایه و ڕێکاره‌کانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌شه‌نه‌کردنى کۆرۆناى خسته‌ڕو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له جێبه‌جێکردنى ئه‌و ڕێکاره خۆپارێزیانه کرده‌وه که له دوا کۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، به‌جۆرێک که هاوسه‌نگى نێوان بژێو و کارى هاووڵاتیان و پاراستنى ته‌ندروستییان ڕه‌چاو بکرێت. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا و پشتگیریکردنى پڕۆژه‌ى فریاگوزارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ڕێکاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا، داواش له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات که هاوکارى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له دابینکردنى ڤاکسین بۆ دانیشتووانى هه‌رێ. له بڕگه‌ى سێیه‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى کرد که هه‌ردو قه‌زاى سۆران و زاخۆ ، بکرێن به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که سۆران و زاخۆ، دو ده‌ڤه‌رى گه‌وره و به‌رفراوان و گرنگن و بونیان به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ، کارئاسانى زۆر بۆ هاووڵاتیانى ئه‌و دوو ده‌ڤه‌ره ده‌کات. هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ، باسى له بنه‌ما یاسایى و کارگێڕییه‌کانى بونى هه‌ردو ده‌ڤه‌رى سۆران و زاخۆ کرد به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له سه‌ر دروستکردنى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ له سۆران و زاخۆ دا و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌ته یه‌یوه‌ندیداره‌کانى ڕاسپارد که ڕێکارى یاسایى و کارگێڕى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. له بڕگه‌یه‌کى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دیارده‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت کرا، سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئه‌م دیارده‌یه، زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته به زوترین کات کۆتایى پێ بهێنرێت و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک، ڕێگه‌ى پێ بدرێت و ده‌بێ هه‌ڵگرتنى چه‌ک و فرۆشتنى چه‌ک، به‌پێى مۆڵه‌ت بێت و به یاسا ڕێگه پێدراو بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه تۆمارکراوبن، پاشان وه‌زیرى ناوخۆ پڕۆژه یاسایه‌کى تایبه‌تى له‌مباره‌یه‌وه خسته‌ڕو و ئاماژه‌ى به کۆمه‌ڵێک پێشنیار کرد بۆ کۆتاییهێنان به‌م دیارده ترسناکه. له بڕگه‌یه‌کى دیکه‌دا، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى ڕاسپارد که ده‌ست به ئاماده‌کارى پێویست بکه‌ن بۆ دابینکردنى سووته‌مه‌نى بۆ هاووڵاتیان له وه‌رزى زستان، له کۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى ده‌کات له ده‌رئه‌نجامى چواره‌مین دایه‌لۆگى ستراتیجى نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به ئاراسته‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌ماى شه‌راکه‌تى ستراتیجى له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ى جێگه‌ى بایه‌خى هه‌ردولان به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه.
هاوڵاتى قایمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند:" نابێت هیچ گەڕەکێکی شارەکە بێ کارەبای موەلیدە بێت و هەر خاوەن مۆلیدەیەک سەرپێچیی بکات سزا دەدرێت". ئەمڕۆ، چوارشەممە، 28 تەمموزی 2021، قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ورایگه‌یاند:" لیژنەی موەلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر موەلیدەیەک دەکات کە لە کار کەوتبێت، ئاگاداری دەکاتەوە لە ماوەی یەک رۆژدا موەلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر ئامادەی نەکات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت تا لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی". سیامەند حەمید، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی سەر بە لیژنەی هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:" نزیکەی 700 موەلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و زۆر کارپێکردنی موەلیدەکان رۆژانە چەند موەلیدەیەک لەکاردەکەون، "ئێمە وەک لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاووڵاتییانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی موەلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە موەلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی تا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای موەلیدە بێت". لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای موەلیدەکانەوە سەرۆکی لیژنەی موەلیدەکانی سەر بە لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، دەبێت لەلای موەلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە 400 و هێڵی ئاسایی لە 200 کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری موەلیدەکان دەکەین. قایمقامیەتی سلێمانی داوا دەکات لە کاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر موەلیدەیەک هاونیشتمانییان پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07701363679، بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبکرێت. لەکاتی پچڕانی کارەبای نیشتمانی، بەشێکی کارەبای هاووڵاتییان لەلایەن موەلیدە ئەهلییەکانەوە دابیندەکرێت، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما لەم وەرزەدا، هەندێکجار کێشە بۆ موەلیدەکان دروستدەبێت.
شاناز حەسەن ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە، لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لەتووشبوون و گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا تۆمار دەكات، بەرپرسانی تەندروستیش هۆكارەكەی بۆ هاتنی زۆری گەشتیار لەڕۆژەكانی جەژن و پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بەڕێكارە خۆپارێزییەكانەوە دەگێڕنەوە. بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لەماوەی یەك هەفتەدا نزیكەی نیو ملیۆن گەشتیار روویان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كرد‌و هاووڵاتیانیش بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی یەكتریان دەكرد بەبێ ئەوەی ماسك بەكاربهێندرێت تەوقەو ماچ ئەنجامدەدرا. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت دووركەوتنەوە لەقەرەباڵغی و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و وەرگرتنی ڤاكسین تاكە چارەسەرو خۆپارێزییە. هەریەك لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك داوایان لە حكومە‌تی هەرێم كردووە ئەگەر بۆ یەك هەفتەش بێت قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمدا رابگەیەندرێت. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:»تەنیا پێویستە هاووڵاتیان زۆر بەباشی پەیڕەوی رێنماییەكان بكەن و تاكپارێزی و دووركەوتنەوە لەقەرەباڵغی و مەودای نێوان كەسەكان تاكە رێگەیە بۆ كەمكردنەوەی خۆپارێزییەكان». پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەكردەوە كە تاكە هەوڵیان بۆ دەسخستنی زیاتری ڤاكسینەكەیە و هەوڵدەدەن لە رۆژێكدا زۆرترین كەس ڤاكسینەكە وەربگرێت تا لە زووترین كاتدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان سوودی لێ ببینن. بریكاری وەزیری تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان و داخستنی شوێنە قەڕەباڵغەكان بە چارەسەری كەمكردنەوەی تووشبووان دەزانێت. رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزیری تەندروستی، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» لە قۆناغی زۆر مەترسیداری كۆرۆناداین و هەر دێت و حاڵەتەكانیش زۆرتر‌و مەترسیدارتر دەبن». بریكاری وەزیری تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێش جەژن، كیتەكانی پشكنینی كۆرۆنایان لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بەبێ بەرامبەر پێدراوەو ئێستا هیچ كێشەی كیت و پشكنینیان نییە. لەبارەی بەكارهێنانی ماسكیشەوە وتی:»خەڵكی پابەندنین بە رێكارەكانی خۆپارێزییەوە كە ئە‌وە هەڵەیەكی گەورەیەو ئێستا لەلایەن سەنتەرە جیهانی و زانا عالەمییەكانەوە ئە‌وە دووپاتكراوەتەوە كە تاكە رێگەی خۆپارێزی ماسكەو پێویستە بەكاربهێنرێت». لەدوای جەژنی قوربانەوەو هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بەتایبەت لەناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە بۆ ناوچە گەشتیارەكانی هەرێم و پارێزگای دهۆكیش بەتایبەتی بۆتە هۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبون لەو پارێزگایەو رۆژی دووشەممەی رابردوو زەنگی مەترسی لێدرا. بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆك مەترسییەكی گەورە لەبارەی كۆرۆناوە لەپارێزگاكەیاندا باس دەكات و دەڵێت:» زۆری گەشتیاران كۆرۆنایان زیاد كردووە». حەمزە رەزیفی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆك، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»ئێستا دۆخی نەخۆشخانەكانمان باش نین، چونكە زیاتر لە (130) نەخۆش هەیە لە‌سە‌ر ئۆكسجینن و (35) نەخۆشمان هەیە لە‌سە‌ر هەناسەدانی دەستكردن كە ئەو ژمارەیە مەترسیدارە بۆ پارێزگاكە». هۆكاری زۆری ژمارەی تووشبوونی لەم هەفتەیەدا بۆ ئە‌وە گێڕایەوە كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیارەكان كردووەو وتیشی:» ژمارەی پشكنینەكانیش زۆرتر بوون، بۆیە تووشبوو بەو رێژەیە بەرزبووەتەوە». بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆك جەختی لەوەشكردەوە كە هەموو هەنگاوەكانی خۆپارێزی لەم قۆناغەدا گرنگە، بۆیە هەر بڕیارێك بدرێت لپێناو هاووڵاتیاندا پێویستە جێبەجێبكرێت. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومە‌تی هەرێم لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» زیادبوونی تووشبون لەم هەفتەیەدا زۆر هۆكاری هەیە، وە‌ك هاتنی گەشتیارو پەیوەست نەبوونی خەڵكی بە رێكارەكانی خۆپارێزی و هاتنی كۆرۆنا دەلتا هەموویان پێكەوە، هۆكاری زۆری حاڵەتەكانن». وتەبێژی تەندروستی هەرێم، وتیشی» رێكارەكان لەئێستادا وە‌ك خۆی ماون و بەردەوامین بۆ توندكردنەوەی رێنماییەكانیش یەكێك بووە لەئەولەویەتمان». پزیشكانی پسپۆر ئاماژە بەوە دەكەن كەزۆربەی ئەوانەی لەئێستادا تووشی كۆرۆنا دەبن گەنجن، بەهۆی زۆری تێكەڵابوون و پەیوەست نەبوون بەڕێكارەكانی خۆپارێزییەوە. محەمەد ئازاد، پزیشك لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار كەڕۆژانە پشكنین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دەكات بەهاوڵاتى وت:» رۆژانە كۆی ئەو نەخۆشخانەی سەردانمان دەكەن تووشبووی كۆرۆنانن و تاك تاكیان هەیە كە كۆرۆنایان نەبێت». هەروەها ئاماژەی بەوەكرد رۆژانە (37) نەخۆش دەبینێت كە زیاتر لە (35)یان تووشبووی كۆرۆنان و بەدەنگمە تێیاندایە ماسك بەكاربهێنێت. دكتۆر محەمەد ئازاد ئەوەشی باسكرد كە ئەوانەی لەئێستادا تووشی كۆرۆنا دەبن زۆربەیان گەنجن، هۆكارەكەی بۆ زۆربوونی تێكەڵاووبوون لە جەژندا گەڕاندەوە كە زۆر كاریگەرییەكی گەورەی هەبووە. ئەو پزیشكەی نەخۆشخانەی كەلار پێیوابوو تاكە هۆكار بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون، خۆپارێزی تاك و هۆشیاركردنەوەیە كە ئێستاش خەڵكانێك هەن باوەڕیان وایە كۆرۆنا راست نیە و بوونی نیە، كۆمەڵێكیش هەن باوەڕبان بەخۆپارێزی نیە كە كەمترین كەس ماسك بەكاردەهێنێت. هاوكات، زانا جەزا، پزپشكێكی پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوو دڵ، لەسلێمانی، رۆژانە زیاتر لە (20) نەخۆش لە نۆرینگەكەی خۆی دەبینێت، بۆهاوڵاتى ئەوەی خستەڕوو كە ماوەی دوو هەفتەیە ئەوانەی سەردانی دەكەن سێ بەشیان تووشبووی كۆرۆنان و گەنجن. زانا جەزا باسی لە راپرسییەك كرد كەخۆی دیاریكردووە، سێ بەشی ئەوانەی سەردانی دەكەن، گەنجن و رۆژانە(8بۆ9) كاتژمێر لەدەرەوەن و لەچەژندا تێكەڵاوییان زۆر بووەو سەردانی سەیرانگاكانیان كردووەو ماسكیان بەكارنەهێناوە.
هاوڵاتى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە 109 هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە . کۆلۆنێل تۆد بورۆوس، جێگری بەڕێوەبەری گرووپی راوێژکارانی سەربازی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ 59 ئۆتۆمبێلیان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کردووە و، بەردەوام دەبن لە پێدانی راوێژ و پاڵپشتیکردنی "پێشمەرگەی هاوبەشمان" بۆ تێکشکاندنی داعش. هاوكات دوو رۆژ پێش ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 50 هەمەری سەربازیی، سێ تانکی ئاو و 25 بارهەڵگری مامناوەندی رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد. لەو بارەوە سەنتەرى ميديای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی هاوپەیمانان پێشکەش بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەکەن، بەشێک لەو هاوکارییانە گەیشتنە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان واژووی پێدان و وەرگرتنی ئەو هاوکاریانە لە لایەن هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا". ئە‌م پرۆگرامی هاوکاری و پڕچەککردنەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ساڵی 2014ـەوە دەستی پێکردووە و بەردەوام هێزەکانی هاوپەیمانان کۆمەک هاوکاری پێشمەرگەیان کردووە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و پێنج تەوەر گفتوگۆ دەكرێت، یەكێك لەوانە دابینکردنی سووتەمەنیە بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی سەرمادا. ئەمڕۆ، چوارشەممە، 28 تەمموزی 2021، بەپێی راگەیەنراوى فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئە‌م بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:.. یەکەم: بەردەوامی گفتوگۆکانی ئە‌نجومە‌نی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی هەنگاوی کردارەکیی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە. دووەم: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەهۆی ئە‌م پەتایە، و ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئە‌م تەشەنەبوونەی پەتای کۆرۆنا. سێیەم: خستنەڕووی پێشنیاری گۆڕینی هەردوو قەزای (سۆران) و (زاخۆ) بۆ ئیدارەی سەربەخۆ. چوارەم: خستنەڕووی بابەتی (هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت). پێنجەم: دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما.
هاوڵاتى پارێزگاری دهۆک رایگه‌یاند:" دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بەستنی دەمامک بۆ هەموو کەسێک ناچارییە". ئەمڕۆ، چوارشەممە، 28 تەمموزی 2021، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، رایگه‌یاند:" پێویستە سەردانکردنی هەموو شوێنەکان بە دەمامکەوە بێت". هاوكات ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند:" ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵ و گەنج لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 1517 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون و 12 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدستداوە". بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ، زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بووە. لە کۆی سێ هەزار و 250 تووشبوو لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەزار و 364 تووشبوویان لە پارێزگای دهۆک بوون.
هاوڵاتى ئە‌نجومە‌نی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:" نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری نا پێویست واته ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام بدرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه، یان به‌رزكردنه‌وه ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچولۆچی ده‌م و چاو..هتد تێكڕایان حه‌رامه‌و گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌ستكاریكردنی دروستكراوی خودایه‌و شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتانه". ئەمڕۆ، چوارشەممە، 28 تەمموزی 2021، ئە‌نجومە‌نی باڵای فەتوای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە و رایگه‌یاند:" پاش ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاوڵاتیان و توێژه‌رو پسپۆڕان و پزیشكانی بواری نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڕێز پرسیاریان كرد له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی شه‌رعی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌مه‌چه‌شنه، ئه‌نجومه‌نی باڵاش له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له رۆژی سێشه‌ممه 13/7/ 2021 پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ورد‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی به گشتی و ئوسوڵ و قه‌واعیدی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیبه تایبه‌ت ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه دا: كورته‌ی فه‌تواكه: 1ـ هه‌ر جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناجوانكاری پێویست به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی رۆح و له‌شی مرۆڤ له ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا كارێكی شه‌رعیی و دروسته، جاری واش هه‌یه ده‌گاته راده‌ی واجب و پێویست به پێی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نه‌كه‌ی. 2ـ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری پێویست وه‌ك راستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لووت، یان چاندن و راستكردنه‌وه‌ی ددان یان چاكردنه‌وه‌ی پێست به هۆی سوتانه‌وه یان لابردنی په‌نجه‌یه‌كی زیاده، یان جیاكردنه‌وه دوو په‌نجه‌ی لكاو به یه‌كه‌وه یان هه‌ر جۆرێكی تری پێویست، كه به هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی له‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی دروسته ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام واجب نییه. 3ـ نه‌شته‌نگه‌ری جوانكاری نا پێویست واته ته‌نها له‌به‌ر جوانكاری ئه‌نجام بدرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لوت و گوێچكه، یان به‌رزكردنه‌وه ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچولۆچی ده‌م و چاو..هتد تێكڕایان حه‌رامه‌و گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌ستكاریكردنی دروستكراوی خودایه‌و شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتانه‌و ناڕه‌زاییه به‌رانبه‌ر به قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگارو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌و ته‌زویرو ئیحتییاله به زایه‌دانی سامانه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت، بۆیه پێویسته چ هاوڵاتی چ پزیشك خۆیان به‌دووربگرن لێیانه‌وه.
ئارا ئیبراهیم حكومە‌تی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵ مووچەی تەواو دابەشكرد بەبێ لێبرین و لە بەغداوە دڵنیایی دەدرێت لەناردنی مانگانەی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان. بەپێی یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق، حكومە‌تی هەرێم پشكی لەسەدا 12.67ی بۆ دیاری كرا لەبەرنبەر ناردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی عێراق و لەسەدا 50ی داهاتە نانەوتییەكان. پاش 17 جار لە چوونی وەفدی حكومە‌تی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی هەرێم، مستەفا كازمی بەڵێنیدا مانگانە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات. مەسرور بارزانی، سە‌رۆكی حكومە‌تی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان كۆبوونەوە و سە‌رۆكی حكومە‌ت رایگەیاند :» پێمخۆشە بە مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان رابگەیێنم كە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئابووری و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیشە كە لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە نامێنێت و بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەكرێت». سە‌رۆكی حكومە‌تی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند:»ئەگەر حكومە‌تی فیدراڵیش بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی و ناردنی ئەو بەشە بودجەیەی كە لە چوارچێوەی یاسای بودجە‌ی فیدراڵی لەسەری رێككەوتووین، ئە‌وە حكومە‌تی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچە لە كاتی خۆی و بە تەواوی». هاوكات، وتەبێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت رایگەیاند :» ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم بڕیاریدا موچە‌ی مووچە‌خۆران بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە«. ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئە‌م بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم، پاش ئە‌وە دێت كە حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی 2021 عێراق بڕە پارە‌یە‌ك كە 200 ملیارە وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم دە‌نێرێت. دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدەن كە بەغدا مانگانە ئەو 200 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم دەكات تا مستەفا كازمی سە‌رۆكی حكومە‌ت بێت. سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» بەپێی ئەو بەدواداچون و گفتوگۆیانەی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق كردومانە كە هەرێم داتا‌و ئامارەكانی داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەكانیان پێداون». هەروەها وتیشی:» بەپێی رێكەوتنێكی سیاسی لەنێوان مستەفا كازمی و حكومە‌تی هەرێمدا مانگانە 200 ملیار دینار رەوانە دەكرێت تا كۆتایی ساڵ، بەڵام شەش مانگی پێشوو قەرەبوو ناكرێتەوە، واتا دەتوانین بڵێن بەكۆی ساڵەكە مانگانە 100 ملیار دینار دەكات». سەركەوت شەمسەدین، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە دڵنیاییان وەرگرتووە كە تا مستەفا كازمی سە‌رۆكی حكومە‌تی عێراق بێت ئەو برە پارەیە دەنێردرێت بۆ هەرێم، وتیشی:» حكومە‌تی هەرێم مولزەم كراوە تەنها بۆ مووچە ئەو پارەیە خەرج بكات». سەركەوت ئەوەشی ئاشكرا كرد كە وەزیری دارایی عێراق تا ئێستاش ئامادە نییە لەدەرەوەی یاسای بودجە پارە بۆ هەرێم رەوانە بكات، بۆیە بەبریاری مستەفا كازمی لەرێگەی بانكی ناوەندی عێراقەوە ئەو 200 ملیار دینارە دەنێردرێت. هاوكات، رێبوار كەریم وەلی، ئەندامێكی دیكەی فراكسیۆنی هیوایە، لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى جەختی لەوەكردەوە كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و دەستەی دەروازە سنورییەكان و دیوانی چاودێری دارایی قسەیان كردووە، وتیشی:» تا ئێستا بریارەكە ئەوەیە كە مانگانە ئەو 200 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم بكرێت و هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی لە‌سە‌ر نییە
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى یاسا دیاریکراوه به‌ڵام له‌ساڵى 2016ه‌وه به‌نایاسایى راگیراوه، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ باشتربونى دۆخى دارایى پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش ده‌ستپێبکاته‌وه. عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکدا که‌ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى کردوه باسى له‌وه‌شکردوه، ساڵى 2018 حکومه‌تى هه‌رێم جیاوازى پۆلێن و پله به‌رزکردنه‌وه‌ى دادوه‌رانى بۆ ساڵانى 2015، 2016و 2017 گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌که مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى نه‌گرته‌وه.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى "گه‌نده‌ڵى، سه‌رپێچى دارایى به‌رفراوان له داهات و خه‌رجییه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى به‌شێک له داهات و نه‌ناردنه‌وه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى له‌لایه‌ن هه‌ردو حزبى ده‌سه‌ڵاته‌وه" وایکردوه حکومه‌ت له‌ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌دا شکستبهێنێت. عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان هۆکاره‌کانى ئاماده‌نه‌کردنى پڕۆژه‌ى بودجه بۆ "هه‌ستنه‌کردنى حکومه‌ت به به‌پرسیارێتى به‌رانبه‌ر خه‌ڵک و په‌رله‌مان له جێبه‌جێکردنى یاساکان، گه‌نده‌ڵى و سه‌رپێچى دارایى به‌رفراوان له داهات و خه‌رجییه‌کان و لاوازى تواناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له چاره‌سه‌رکردنى پرسه گه‌وره‌و گرنگه‌کان به‌هۆى ناکۆکى سیاسى حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه". ده‌قى نوسینى عومه‌ر گوڵپى: حکومه‌ت جارێکی‌تر شکستىیخوارد له گه‌ڵاڵه‌کردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌و ناردنى بۆ په‌رله‌مان بۆ ساڵى نۆیه‌م به‌نیسبه‌ت حکومه‌ته‌وه، بۆ ساڵى دووه‌م به نیسبه‌ت کابینه‌ى نۆیه‌مه‌وه، حکومه‌ت شکستىیخوارد له گه‌ڵاڵه‌کردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌و ناردنى بۆ په‌رله‌مان، شکست له‌و ئه‌رکه‌ى که ئه‌م کابینه‌یه دو ساڵه به‌ڵێن ده‌دات ئه‌نجامى بدات، خۆ ئه‌گه‌ر له سبه‌ینێشه‌وه پڕۆژه یاساکه بگاته په‌رله‌مان، ئه‌وه دو مانگى پێویسته تا له په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و وه‌زاره‌تى دارایش ڕێنمایى پێ ده‌ربکات و بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، واته کۆتاییه‌کانى ساڵى دارایى 2021، ئه‌و کاته‌ش یاساکه سودى ئابورى نابێت، چونکه له بنه‌مادا یاساى بودجه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵى داراییه تا کۆتایى، هه‌ربۆیه داواى ڕونکردنه‌وه‌مان کردوه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانى دواکه‌وتن لاى حکومه‌ت، شێوازى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ داهات و خه‌رجى، ئه‌و بنه‌ما ژمێریاریانه‌ى که حکومه‌ت پشتیان پێ ده‌به‌ستێت له کاتى نه‌بونى یاساى بودجه‌دا. له خواره‌وه به چه‌ند خاڵێک ئه‌نجامى به‌دواداچون و شیکارییه‌ک بۆ یاساى بودجه و دۆخى دارایى و ئابورى بۆ ڕایگشتى ده‌خه‌مه‌ڕو، که لاى خۆشمانه‌وه به‌رده‌وامین له کارکردن تیایدا. یه‌ک/ هۆکار چییه حکومه‌ت ناتوانێت پڕۆژه یاساى بودجه گه‌ڵاڵه بکات؟ پاش به‌دواداچون، کۆکردنه‌وه‌ى زانیاریى و لێکدانه‌وه، ئه‌م هۆکارانه‌ى خواره‌وه به هۆکارى سه‌ره‌کى نه‌بونى یاساى بودجه ده‌زانم: 1ـ گه‌نده‌ڵى و سه‌رپێچى دارایى به‌رفراوان له داهات و خه‌رجییه‌کان. 1ـ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى به‌شێک له داهات و نه‌ناردنه‌وه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى له‌لایه‌ن هه‌ردو حزبى ده‌سه‌ڵاته‌وه. 2ـ هه‌ستنه‌کردنى حکومه‌ت به به‌پرسیارێتى به‌رانبه‌ر خه‌ڵک و په‌رله‌مان له جێبه‌جێکردنى یاساکان. 4ـ نه‌بونى یاساى بودجه بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵى یه‌ک له دواى یه‌ک، واته نه‌بونى یاساى بودجه له کابینه‌کانى پێش‌و، بوه‌ته هۆى سه‌ختکردنى ئه‌رکه‌که بۆ کابینه‌و حکومه‌تى دواى خۆى. 5ـ نه‌بونى زانیاریى و داتاى داهات و خه‌رجى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان له‌لاى وه‌زاره‌تى دارایى، به‌تایبه‌ت نه‌بوونى زانیاریى و داتاى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان و دۆسیه‌ى نه‌وت له‌لاى وه‌زاره‌تى دارایى. 6ـ لاوازى تواناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له چاره‌سه‌رکردنى پرسه گه‌وره‌و گرنگه‌کان به‌هۆى ناکۆکى سیاسى حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر "ده‌سه‌ڵات" و پاراستنى "به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌کانیان". دو/ بۆچى پڕۆژه یاساى بودجه گرنگه؟ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کى زانستیانه‌و پیشه‌ییانه‌و یاساییانه، حکومه‌ت پڕۆژه‌یاساى بودجه دابڕێژێت، ئه‌وه له توانادا هه‌یه به ڕێژه‌یه‌ک داهات و خه‌رجى هه‌رێم شه‌فاف بکات و دادگه‌ریى و هاوسه‌نگى بچه‌سپێت له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ شار‌و شارۆچکه‌کان و سێکته‌ره‌کان و ته‌رخانکردنى پاره به پێى زه‌روره‌تى خزمه‌تگوزارىیه‌کان بۆ هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ک، هه‌روه‌ک کارى چاودێرى دامه‌زراوه‌کانى چاودێرى ئاسان ده‌کات و هاوڵاتیانیش به‌رچاوڕون ده‌بن له دۆخى دارایى. سێ/ ئه‌کرێت حکومه‌ت یاساى بودجه‌ى نه‌بێت؟ به‌هیچ شێوه‌یه ناکرێت و ناگونجێت حکومه‌ت یاساى بودجه‌ى نه‌بێت، مه‌گه‌ر وڵات له دۆخى زۆر نائاساییدا بژى، وه‌ک شه‌ڕ، یان کاره‌ساتى گه‌وره‌ى سروشتى، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ یه‌ک ساڵ، ئه‌گه‌رنا به پێى بنه‌ماکانى کارى ده‌وڵه‌تدارى و به‌ڕێوه‌بردن، نابێت حکومه‌ت یاساى بودجه‌ى نه‌بێت، کاتێکیش حکومه‌ت پابه‌ندى ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌ى به‌ڕێوه‌بردن نابێت بۆ ماوه‌ى نۆ ساڵ، ئه‌وه وه‌ک ئه‌م دۆخه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى لێ به‌سه‌ر دێت که که‌وتووه‌ته ناو زه‌لکاوێکى گه‌وره‌ى دارایى و ئابورى و ده‌رچوون لێى ئاسان نه‌بێت. چوار/ دۆخى دارایى و ئابورى هه‌رێم به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ له دۆخێک‌دا که هه‌زاران گه‌نج چاوه‌ڕوانى دامه‌زراندن و هه‌لى کار ده‌که‌ن (که من به هێندێک پێوه‌ر ژماره‌یانم به 500 هه‌زار گه‌نج خه‌مڵاندوه) به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێکیان ڕۆژانه سه‌رى خۆیان هه‌ڵده‌گرن و وڵات به جێ‌دێڵن، له دۆخێک‌دا که (30000) فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست چاوه‌ڕێى به هه‌میشه‌ییکردنى ڕاژه‌کانیان ده‌که‌ن، له دۆخێک‌دا که حکومه‌ت یه‌ک دینار ناداته ئه‌و خێزانانه‌ى که هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کى داهاتیان نییه و ژیانیان له خوار هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌یه (که من ژماره‌یانم به 500 هه‌زار هاوڵاتى هه‌ژار خه‌مڵاندوه)، له دۆخێک‌دا که ئه‌گه‌ر پاره‌ى به‌غدا نه‌بێت حکومه‌ت ته‌نانه‌ت تواناى خه‌رجکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى نییه وه‌ک خۆى، له دۆخێک‌دا ئه‌و سامانه‌ى که به گه‌نده‌ڵى ده‌ڕوات رۆژ به ڕۆژ قه‌باره‌که‌ى گه‌وره‌تر ده‌بێت، له دۆخێک‌دا که له زۆر بواردا حکومه‌ت ناتوانێت خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان پێشکه‌ش به هاوڵاتیان بکات، نه‌بونى یاساى بودجه واته نه‌بونى هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌کى ئابورى و دارایى و هیچ به‌رچاوڕۆشنیه‌ک بۆ ئاینده‌ى ئابورى و دارایى هه‌رێم، به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر جاروبار، به‌هۆى به‌غدا، یان به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه، چاره‌سه‌رێکى بچوکى کاتى هه‌بێت، ئه‌وه هه‌میشه خه‌ڵک له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌رى دۆخى خراپى ئابوریدایه و ئاسۆى چاره‌سه‌رى کێشه گه‌وره‌کان نابینرێت. پێنج/ چى بکرێت باشه، چاره‌سه‌ر چییه؟ له کۆتایى ساڵى (2020)و سه‌ره‌تاى ساڵى (2021)ه‌وه‌و تا ئێستاش به به‌رده‌وامى، هه‌وڵمانداوه، حکومه‌ت له‌م دۆخه خراپه نایاساییه بهێنینه ده‌ره‌وه، به‌داخه‌وه تا ئێستا گوێیه‌ک نه‌بوه بۆ بیستن، به‌ڵام ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین. حکومه‌ت به کرداریى پاره‌ى له‌به‌رده‌سته، پاره‌که‌ش زۆره‌و له کاتى تر ئێمه ڕوونمان کردوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌ى کرداریش خه‌رجیه‌کان ده‌کات، یاساى پێویست و بنه‌ماى ژمێریارى هه‌یه تا حکومه‌ت بیکاته بنه‌ماى کارکردنى له پرسه دارایى و ئابورییه‌کاندا، کات هه‌یه‌و توانا هه‌یه، هیچ بژارده‌یه‌ک له‌به‌رده‌م حکومه‌تدا نییه بێجگه له بژارده‌ى جێبه‌جێکردنى یاساکان، بێجگه له گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌یه‌ک که هه‌رێمه‌که‌مان له زه‌لکاوى گه‌نده‌ڵى و ناشه‌فافیه‌ت و خراپى دۆخى دارایى و ئابورى ڕزگار بکات که ئه‌ویش چاکسازى و گۆڕانکاریى ڕاسته‌قینه‌یه، یه‌کێک له‌و هه‌نگاوه گرنگانه‌ش بوونى یاساى بودجه‌یه، که ده‌کرێت ببێته هۆى شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجى، پابه‌ندى به کاراکردنى ڕۆڵى دیوانى چاودێرى دارایى و ڕێزگرتن له کاره‌کانیان و ڕێزگرتن له کارى چاودێرى په‌رله‌مان و پشیوانیکردنى. عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان
هاوڵاتى حکومه‌تى بریتانیا ئامارى نوێى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه که له‌دوێنێ دووشه‌ممه‌وه زۆرترین ژماره‌ى مردن به‌کۆرۆنا له‌نیوه‌ى مانگى ئادارى رابردوه‌وه تائێستا تۆمارکراوه. به‌پێى ئامارى نوێى کۆرۆنا، له‌دوێنێ دووشه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ 23 هه‌زار و 511 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به کۆرۆنا تۆمارکراوه و به‌وه‌ش کۆى گشتى ژماره‌ى توشبوان له‌و وڵاته گه‌یشته پێنج ملیۆن و 745 هه‌زار و 526 حاڵه‌ت. هه‌ر به‌پێى ئاماره‌که، له‌دوێنێوه 131 توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه که زۆرترین ژماره‌ى تۆمارکراوى رۆژانه‌یه له17-ى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 129 هه‌زار و 303 حاڵه‌ت. زۆرترین ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى رۆژانه له‌مساڵدا له 17-ى ئادار تۆمارکراوه که تێیدا 141 که‌س به‌هۆى په‌تاکه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا، دوو هه‌زار و 250 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراوه و 19 توشبوى په‌تاکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئامارێکى نوێى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتوه، له‌دوێنێوه 17 هه‌زار و 641 حاڵه‌تى پشکنین ئه‌نجامدراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش ده‌رکه‌وتوه دوو هه‌زار و 250 که‌س هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌ن، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى توشبوان له‌هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته 220 هه‌زار و 815 حاڵه‌ت. هاوکات ئه‌وانه‌ى به‌هۆى کۆرۆناوه له‌هه‌رێمى کوردستان یانیان له‌ده‌ستداوه به کۆى گشتى گه‌یشته چوار هه‌زارو 721 که‌س. ده‌قى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: هاوکات وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢ هەزار و ١٨٥ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، ٧١ تووشبووش گیانی لە دەستداوە کە حاڵەتی گیان لە دەستدانی تووشبووانی کۆرۆنای شارەکانی هەرێم لە پێش شارەکانی عێراقەوەیە.
هاوڵاتى هاوشێوه‌ى دۆسیه‌ى سلێمان هه‌ڵشۆیی، نزیکه‌ى 80 که‌س ملیۆنێک دۆلار به بڕى جیاواز ده‌ده‌نه که‌سێک که بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى کردووه "بازرگانى نه‌وت و گاز"ه، له‌ئێستادا هه‌ڵهاتووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى ته‌موزى 2021، به‌شێک له‌و هاوڵاتیانه‌ى پاره‌یان داوه به ئیبراهیم قادر ناسراو به "برایم گه‌وهه‌ر" له‌ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایانگه‌یاند، ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئیبراهیم قادر پێى وتون ئه‌و "خاوه‌ن کۆمپانیا و بازرگانى نه‌وت و گازه، هه‌روه‌ها چه‌ندین موڵک، شوقه و کارى دیکه‌ى بازرگانى هه‌یه و خاوه‌نى سه‌رمایه‌کى زۆره، وه‌ک بازرگان‌یش مۆڵه‌تى له‌حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند ئه‌وانه‌ى پاره‌یان داوه به "برایم گه‌وهه‌ر" ژماره‌یان زیاتر له 80 که‌س ده‌بێت و ئه‌و پاره‌یه‌یان به‌مه‌به‌ستى قازانجکردن راده‌ستى ناوبراو کردوه بڕه‌که‌ى له‌نێوان دوو هه‌زار تا چل هه‌زار دۆلار بووه و به‌شێکى دیکه‌شیان زه‌وى کشتوکاڵی، خان‌و و ئۆتۆمبێلیان پێ فرۆشتوه. ئه‌و هاوڵاتیانه ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، له‌پۆلیسى راپه‌ڕین سکاڵایان تۆمارکردوه چونکه ئه‌و بازرگانه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه پاره‌که‌یانى خواردوه و هه‌ڵاتوه، داواش له‌حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌که‌ن تا یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى چاره‌نوسیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافه‌کانیان، سامانى فه‌رمى ئه‌و بازرگانه گلبده‌نه‌وه. مانگى 12ى ساڵى رابردوش که‌سێکى دیکه به‌ناوى سلێمان ئیسماعیل سلێمان ناسراو به سلێمان هه‌ڵشۆیی، مایه‌پوچبونى خۆى راگه‌یاند، به وته‌ى به‌شێک له‌وانه‌ى قه‌رزیان لاى سلێمانه، ئه‌و بازرگانه به‌شێوازى قیست ئۆتۆمبێل، ده‌مانچه، ئاژه‌ڵ و که‌لوپه‌لى دیکه‌ى وه‌رگرتوه و پێى وتون، دواى چه‌ند مانگێک پاره‌یه‌کى زیاتریان پێ ده‌دات.