هاوڵاتى میدیای فەرمی گۆڕان رایگه‌یاند:" قوباد تاڵەبانی بە فەرمی لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە وەک سەرۆکی نوێی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەستنیشانکرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-07-2021 یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێی پەیوەندییەکانیان و دیاریکردنی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆکی هاوپەیمانی نێوانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و دوای دوو کاژێر کۆبوونەوەکە کۆتاییهات. کۆبوونەوەکە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
هاوڵاتى دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و چالاکوانێکی دیکەی دەستگیرکراوی بادینان لە دادگای ھەولێر دواخرا، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانیش دەڵێت:"ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات". ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ته‌مموز، دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆژکی کەدوو چالاکوانی بادینانن لە دادگای ھەولێر دواخرا، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانیش دەڵێت: "ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات". ئەوەشیخستەڕوو،"شایەتحاڵەکان ئاگایان لەو ئیفادە نەبوو کە بەناویانەوە لەسەر دۆسیەکە دراوە"، بۆیە داوای رزگارکردنی بریکارەکانی کرد". کوڕەکەی بەدەل بەرواری ئەوەیخستەڕوو، "باوکی لەکاتی دەستگیرکردنیدا 110 کیلۆ بووەو ئێستا دابەزیوە بۆ 60 کیلۆ". 11 مانگ پێش ئێستا ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای دھۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا. سەرباری رەخنە و داواکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنیان، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا، سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم بڕیاری دادگای تاوانەکانی ھەولێری بۆ پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان پەسەندکرد و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا درا. ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە، ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکراون و لە شوباتی ئەمساڵیشدا، دادگای تاوانەکانی ھەولێر پێنجیانی دادگاییکرد و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ ھەریەک لەوان دەرکرد.
شاناز حەسەن ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستاندا لەبەرزبونەوەدایەو هاووڵاتیانیش بەلێشاو روودەكەنە بنكە تەندروستییەكان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین. رۆژی دووشەممە 26ی تەمموز، سامان بەرزنجی لەپارێزگای دهۆكەوە هۆشداریدایە هاووڵاتیان كە بچن ڤاكسین لەخۆیان بدەن، ئەوەش دوای ئەوەی ئامارێكی مەترسیداری تووشبوانی راگەیاند كە زیاتر لەسێ هەزار كەس بووە لە (24) كاتژمێردا. هەروەها هەریەك لەپارێزگای سلێمانی و هەولێر چەندین رێنماییان بڵاوكردەوە بۆ خۆپاراستن لەكۆرۆناو وەرگرتنی ڤاكسین. هاووڵاتیان بەدەم داواكارییەكەی وەزارەتی تەندروستییەوە دەچن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین. محەمەد محێدین، پیاوێكی تەمەن (46) ساڵە لەشاری سلێمانی، باس لەوە دەكات خۆی و كوڕەكەی چەندین كاتژمێر نۆرەیان گرتووە تابتوانن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و وتی:»رۆژێك زیاتر لەچەند كاتژمێرێك نۆرەمان گرت تا بتوانین ڤاكسینەكە وەربگرین و خۆمان لەمەترسی تووشبونی كەمبكەینەوە». محەمەد و كوڕەكەی دوو ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووەو بەهاوڵاتى وت:»ئێستا لەڕووی دەرونیشەوە زۆر ئارامترین، چونكە هەست دەكەم بەرگریم پەیدا كردووەو بەهێزترم بەرامبەر ڤایرۆسەكە». هاووڵاتیەكی شاری كەلار باس لەوە دەكات هەردوو ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووەو بەهاوڵاتى وت:» وەرگرتنی ڤاكسین یەكێكە لەڕێكارە خۆپارێزییەكان و پێویستە هەموو هاووڵاتیان وەریبگرن و هیچ مەترسییەكی نیە». سەردار بابەكر، كوڕێكی تەمەن (31) ساڵە دانیشتووی كەلارە، وتی:» راستە بەم وەرزی گەرمایە چەندین كاتژمێر دەبێت نۆرە بگری بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، بەڵام پاراستنی تەندروستی لەهەموو شتێك گرنگترە». لەشاری هەولێریش خەڵكی بۆ وەرگرتنی ڤاكسین رۆژانە چەندین كاتژمێر چاوەڕوانن تا بتوانن ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن. بێ‌دار مو‌سا، كوڕێكی تەمەن (32) ساڵە لەشاری هەولێر، ماوەی دوو هەفتەیە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووەو ئێستا لەچاوەڕوانی ژەمی دووەمی ڤاكسینەكەیە، بە وت: «من زۆر بەپەلەم لەوەرگرتنی ڤاكسینەكە، چونكە دەزانین تاكە هۆكارە بۆ پەیداكردنی بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا». ئەم كوڕە ئەوەی گێڕایەوە، پێش وەرگرتنی ڤاكسینەكە لەڕووی دەروونیەوە زۆر نائارام بووە و وتی:» هیچ هەست بەمەترسی ناكەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەش خۆم دەپارێزم». بێ‌دار ئێستا چاوەڕوانی ئەوەیە نۆرەی بێت ژەمی دووەمی ڤاكسینەكە وەربگرێت. هاوكات شڤان جەمال، (23) ساڵ، دانیشتووی دهۆكەو دوو رۆژە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە، بۆ هاوڵاتى ئەوەی خستەڕوو خەڵكانێكی زۆر لەئێستادا چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤاكسینن و جێگەی دڵخۆشییە كە دەچن بۆ وەرگرتنی لەكاتێكدا پێشتر خەڵك ترسی هەبوو لەوەرگرتنی ڤاكسینەكە. شڤان ئەوەشی روونكردەوە كە پێشتر زۆر دەترسا لەبەكارهێنانی ڤاكسینەكە، بەڵام هیچ نیشانەیەكی نەبووەو تەنیا وەك هەر دەرزییەكی دیكە بووە. رۆژنامەیهاوڵاتى بۆ هاندانی هاووڵاتیان تا دووربن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی ئەم راپۆرتەوە دەیەوێت پاڵپشتی بۆ وشیاركردنەوەی هاووڵاتیان ئەنجامبدات. شێنێ خدر، تەمەن (34) ساڵ، دانیشتووی هەڵەبجە، ماوەی هەفتەیە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووەو بەهاوڵاتى وت:» من رۆژێك زیاتر نۆرەم گرت تا توانیم ڤاكسینەكە وەربگرم، بەڵام ئاواتەخوازم بتوانم ژەمی دووەمیش وەربگرم، چونكە ئێستا هەست دەكەم بەرگرییەكم بۆ ڤایرۆسەكە هەیە و ترسم كەمتر بووەتەوە». ئەم كچە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دوای ئەوەی خۆی ڤاكسینەكەی وەرگرتووە و دایكی و باوكی بردووە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڤاكسینەكە وەربگرن و لە مەترسی كۆرۆنا بەدوور بن. شێنێ، جەختی لەوەشكردەوە»جێگەی خۆشحاڵییە زۆربەی خەڵك لەئێستا دەیانەوێت ڤاكسینەكە وەربگرن و ماوەی چەندین كاتژمێر هەوڵی بەدەستهێنانی بدەن». بەڵێن مستەفا، تەمەن (٢٩) ساڵ، وتی:» پێویستە هەموومان بچین و ڤاكسین وەربگرین، چونكە هیچ ترسی نیە و تاكە هۆكارە بۆ زیادكردنی بەرگری لەشمان لەو ڤایرۆسە». لەمانگی سێی ئەمساڵەوە ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە هەرێم و تائێستا زیاتر لە (200) هەزار ڤاكسین بەهەرسێ جۆرەكەیەوە گەیشتووەتەوە هەرێمی كوردستان. ئارام رۆستەم، راوێژكاری وەزیری تەندروستی، لەلێدونێكدا بەهاوڵاتى وت:»ئێمە تائێستا نەمانتوانیوە ڤاكسینی كۆرۆنا بكڕین، چونكە كۆمپانیا ئەمریكی و ئەڵمانەكە تەنیا لەگەڵ كۆڤاس مامەڵە دەكەن و ئەوانیش زیاتر لەگەڵ دەوڵەت هەڵسوكەوت دەكەن و ئێمەش دەوڵەت نین، بۆیە نەمانتوانیوە بیكڕین». كۆڤاس، كۆڕبەندێكی جهانییە، بۆ كڕین و فرۆشتنی ڤاكسین، تەنیا كار لەگەڵ دەوڵەتەكان دەكات. دكتۆر ئارام رۆستەم، روونیشی كردەوە كەوەزارەتی تەندروستی، لەپلانیدایە، دوو ملیۆن و (400) هەزار ژەم ڤاكسین بكڕن لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان. راوێژكارەكەی وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو كە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ كڕینی ڤاكسین و تائێستا زۆر گرێبەستیان كردووە لەگەڵ زۆر لە كۆمپانیاكان و هیوادارن لەماوەیەكی كورتدا بتوانن بیكڕین. هەروەها جەختی لەوەشكردەوە «ئەو وەفدەی ئێستا لەواشنتنە لەڕێگەی ئەوانەوە كارمان بۆ بكەن بۆ ئەوەی بتوانین ڤاكسین لەئەمریكا بكڕین». «ئێستا هەموو ئەمەلمان ڤاكسینە چینیەكەیە، كە خۆشمان وەك وەزارەت بەكارمانهێناوە و گونجاوە، بۆیە لەوانەیە بتوانین بیكڕین»، راوێژكارەكەی وەزیری تەندروستی وادەڵێت. تائێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە (214) هەزار تووشبووی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، (192) هەزار و (351) کەس لەو تووشبووانە چاكبوونەتەوە و چوار هەزارو (689) تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تايەفه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتي ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه تاوتوێ ده‌كەن. نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مه‌تران ئاڤاك ئاسادۆریيان سه‌رۆكى تايەفه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتي ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان له عێراق كرد. له كۆبوونه‌وه‌كەدا دۆخى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سيحييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگي به‌شداریى و هاوبه‌شي ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له كايه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سياسيى وڵات، دۆخى كه‌نيسه‌كان و پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانيان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق، تاوتوێ كران. هەروەها بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌تران ئاسادۆریيان باسى له دۆخ و ره‌وشى ژيانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه گه‌وره‌ترين ژماره‌يان له زاخۆيه، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه و ستايشى يه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره كرده‌وه.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند: واشنتمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و به‌غداى خۆشه‌ویست به‌رێکه‌وتین، کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ جۆو بایدن و ئیداره‌که‌ى سه‌رکه‌وتووبوو، که خۆى له‌لایه‌نى ئابوورى و سیاسى و رۆشنبیرى ده‌بینییه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 مسته‌فا کازمى بۆ رۆژنامه‌ى گاردیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که :"بوونى سوپاى ئه‌مریکا له عێراق له په‌یوه‌ندى ئه‌منییه‌وه ده‌گۆرێت بۆ په‌یوه‌ندى فێرکارى و هاوکارى بۆ سوپاى عێراق، تا کۆتایى ئه‌مساڵیش هیچ هێزێکى شه‌رکه‌رى ئه‌مریکى له عێراق نامێنێت". له‌کاتى ئێستادا دوو هه‌زارو 500 سه‌ربازى ئه‌مریکا له عێراق بوونى هه‌یه، که هێزى شه‌رکه‌رن و دژى پاشماوه‌کانى داعش چالاکى ده‌که‌ن و پاڵپشتى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام له‌دواى ئه‌م قسانه‌ى مسته‌فا کازمى چیتر ئه‌و هێزه له عێراق نامێنێت و له هێزکى شه‌ڕکه‌ره‌وه ده‌بێته هێزى فێرکاری.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ زۆرترین وه‌زاره‌ت و ده‌سته مووچه وه‌رده‌گرن. به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كاره‌با، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین دابه‌شده‌كرێت. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم لێبڕینى له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵگرت‌و ڕایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه لێبڕین نامێنێت، هاوكات شه‌وى ڕابردوش وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى 4 بۆ 6 ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
هاوڵاتى لە سنووری خورماتوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای عیراق کەوتە خوارەوە. سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە سێ کەس بوون گیانیان لەدەستدا. رووداوەکە کاتژمێر دوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمموزی 2021، لە نزیک گوندی جەرداغڵی لەسنووری ئامرلی سەر بەشارۆچکەی خورماتوو روویداوە، ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ھێزی ئاسمانی عیراق بووە و سێ ئەفسەر کە ستافی ھێلیکۆپتەرەکە بوون گیانیان لەدەستداوە. ھێشتا ھۆکاری کەوتنە خوارەوەکە روون نەبوەتەوە، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان چونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە بە ھۆی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکە سێ ئەفسەر گیانیان لەدەستداوە کە ستافی ھەلیکۆپتەرەکە بوون و یەکێکیان پلەی عەقیدە و دوانی دیکەشیان پلەیان رائیدە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 8 سەنتە. هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 72 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
هاوڵاتى ده‌زگاى هه‌واڵگریى هه‌رسێ وڵاتى ڕووسیا، تورکیا و سووریا، کۆبوونه‌وه‌ى نهێنییان له‌باره‌ى منبج و ناوچه‌کانى دیکه‌ى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا، کردووه و داوا له هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ده‌که‌ن"منبج" چۆڵ بکات و تورکیاش ئاماده‌کارى بۆ له‌شکرکێشى ده‌کات. ماڵپه‌ڕى ستێرک تیڤى بڵاوى کرده‌وه که" سیخوڕه‌کانى میتى تورک له شارى حه‌ڵه‌ب، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لۆبیى ڕووسى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نهێنییان ئه‌نجام داوه و تێیدا پیلانگێڕییه‌ک ئاماده کراوه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر منبج". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌ندامانى هه‌واڵگریى ڕ‌ژێمى سووریایش، به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سیخوڕه‌کانى میت و ئه‌ندامانى لۆبیى ڕووسیا بوون و باس له هێرشێکى نوێى داگیرکارى له دژى ئیدلب و منبج کراوه"به‌شدارانى کۆبوونه‌وه‌که، ڕێککه‌وتوون که منبج بۆ ڕ‌ژێمى سوریا به‌جێ بهێڵن و ڕووسیا و ڕژێم، کاتیان به ئیداره‌ى خۆسه‌ر داوه بۆ ڕاده‌ستکردنى منبج و دواى ئه‌وه‌یش، هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له دژى ئه‌م هه‌رێمه، سه‌ختتر ده‌بن". نزیکه‌ى دوو مانگ ده‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورکیا و میلیشیاکانى هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گونده‌کانى منبج بۆ رێ خۆشکردنى هێرشه له‌شکرکێشییه‌که‌یان.
ماردین نورەدین وەزیرێكی كابینەی نۆیەم لەسەر پشكی گۆڕان دەڵێت:» هەوڵمانداوە ئەو بەڵێنانەی بەخەڵكمان داوە جێبەجێی بكەین و پاشەكشەی لێناكەین»، بەرپرسێكی پێشووی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش دەڵێت:»گۆڕانی پێشوو و ئێستا دروست جیاوازی نێوان نەوشیروان مستەفاو عومەری سەید عەلی-یە». بزوتنەوەی گۆڕان وەكو هێزێك و قەوارەیەكی بەهێز لە 25/7/2009 دەركەوت، بەڵام دەستپێكی بیرۆكەكە و راگەیاندنی وەك قەوارەیەكی سیاسی و لیستێك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی چواری ساڵی ٢٠٠٩، بەدیاریكراوی رۆژی ١١/٤/٢٠٠٩ كاتێك نەوشیروان مستەفا لەدیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی «الشرق الاوسگ»ی لەندەنی ژمارە ١١٠٩٢ ئاشكرای كرد كە رێبەرایەتی لیستێكی تایبەت دەكات، جیاواز لەلیستی حزبەكانی تری كوردستان، بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان. بزوتنەوەی گۆڕان لەخولی سێیەمی پەرلەمان لە 2009دا بووە خاوەنی (25) كورسی پەرلەمان بە رابەرایەتی نەوشیروان مستەفاو دواتر لە 2013 توانی (24) كورسی بەدەستبهێنێتەوە، بەڵام لەهەڵبژاردنەكانی 2018 و پاش ساڵێك لەكۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا كورسییەكانی پەرلەمانی بۆ نیوە دابەزی و تەنها (12) كورسی بەدەستهێنا. كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە 19ی ئایاری 2017 وای كرد كێشە ناوخۆییەكانی لەناو بزوتنەوەكەدا زیاتر كرد بەتایبەت دوای دانانی عومەر سەید عەلی وەك رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەو هۆیەوە بەشێك لەهەڵسوڕاوە دیارەكانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی وازهێنانی خۆیان لەبزوتنەوەكە راگەیاند كە ئێستا بە»هەڵسوڕاوانی خوار گردەكە» ناو دەبرێن. بزوتنەوەی گۆڕان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بە رێككەوتن لەگەڵ پارتی چوار وەزیرو چوار وەكیل وەزیرو چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی بەشدارەو دروشمیان سەروەری یاسا‌و شەفافییەت بووە، بەڵام بەشێك لەو هەڵسوڕاوانەی وازیان لەبزوتنەوەكە هێناوە رەخنەبارانی دەكەن. عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان یەكێك بوو لەوانەی دەستی لەكاركێشایەوە بەهۆی نیگەرانییەكانی لەسیاسەتی كاركردنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەلێدوانێكدا بەبۆنەی ساڵیادی گۆڕانەوە بەهاوڵاتى وت:» جیاوازی نێوان گۆڕانی پێشوو لەگەڵ گۆڕانی ئێستا دروست جیاوازی نێوان نەوشیروان مستەفا و عومەری سەید عەلی-یە». هەروەها وتیشی»گۆڕان لەدوای مەرگی كاك نەوشیروان وەك پرۆسەیەكی سیاسی و رێكخراوەیی و جەماوەری بۆ گۆڕانكاری كۆتایی هات دەكرێ ئێستا ناوێكی تری لێبنرێ، بەڵام هەموو ناوێك و تەنیا گۆڕان نا ....». ئەوانەی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندان داكۆكی لەبزوتنەوەكە دەكەن سەرەڕای ئەوەی داوای پێداچوونەوە بەسیاسەت و كاركردنی بزوتنەوەكەدا دەكەنەوە. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەپشكی گۆڕان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت: «هێزێكی سیاسی پێویستی بەوە هەیە كەبەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ خۆی و بۆ بارودۆخەكە بكات بۆ ژینگەی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی وڵاتەكەی خۆی بكات، پەیوەندی لەگەڵ دەنگدەرەكانی و جەماوەرەكەی و دامودەزگا دەوڵەتی و دەستورییەكانداو رێكخراوە مەدەنییەكان و میدیا و پەیوەندییەكان و دیبلۆماسییەتدا بكات». ناوبراو پێشیوابوو كە بزوتنەوەی گۆڕان هێزێكی جەماوەریی و دەنگدەرە پێویستی بەهەڵسەنگاندنەوەی بەردەوام هەیە، وتیشی»پێویستی بەوە هەیە توانای وەڵامدانەوەی بارودۆخەكەی هەبێت، توانای نوێبوونەوەی سروشتیانەی لەنێو خۆیدا هەبێت، ئەوەش لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن و رەخنە لەخۆگرتن و تووێژینەوە و خوێندنەوەی قۆناغەكان و رووداوەكان و كاتەكان و شوێنەكان و بارودۆخەكان دەتوانێت ئەم كارە بكات». هاوكات هەڤاڵ ئەبوبەكر پێشیوابوو بەلایانەوە پەسەندە كە بەردەوام بزوتنەوەی گۆڕان بتوانێت بەهەمان ئەو هێزو تەوژمەی كە هەیبووە كاربكات و داكۆكیكەرو پارێزگارێكی راستەقینەی داوا رەواكانی خەڵك بێت و بتوانێت بنەماكانی دەوڵەتداری بەهێزو پتەو جێگیر بكات، پێویستی بەوە هەیە لەپڕۆسەی بەخۆداچوونەوەی بەردەوامدا بێت. بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕانەوە، بزوتنەوەكە پێنج ئەندامەكەی فراكسیۆنەكەی لەبەغدا لەدەستدا و ئەو (12) ئەندامەی پەرلەمانی كوردستانیش تەنها شەش كەسیان پابەندن بەسیاسەتی رێكخراوەیی بزوتنەوەكەوە. بەڵێن ئیسماعیل پەرلەمانتاری گۆڕان بەهاوڵاتى وت»بزوتنەوەی گۆڕان لەنێو خەمی خەڵكدا دروستبووە و ناڕەزایی خەڵك لەسیستمی حوكمڕانی و لە چەقبەستویی حزبایەتی لەگۆمی مەنگی كوردستان كە دروست بوو ئەو گۆمەی شڵەقان، هەموو خەمەكەو بەرنامە سیاسییەكانی و هەموو ئەو میكانیزمانەی گرتویەتیە بەر بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە سیاسییەكەی بۆ خەڵك بووە». ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی باسكرد كەهەموو ئەو خەباتە مەدەنیانەی لەسەر شەقام لەكاتی ئۆپۆزسیۆنبووندا كردی لەڕێگەی میدیایی و جەماوەرییەوە و هەموو ئەو خەباتە مەدەنیەی لەنێو پەرلەمان كردی و ئەو خەباتەی ئێستاش لەنێو دەسەڵات دەیكات، تاكە ئامانج لێی خەمی خەڵكە كە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و عەدالەتی ئیجتیماعی و حوكمڕانیەكی رەشیدو سەروەری یاسا‌و بەشداریكردنی خەڵك لەسەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێرزەوەی ئەم وڵاتە. هەروەها وتیشی:»ئەمەش وای كردووە گۆڕان بەو هەموو دژایەتیكردنەوە كەكرا بەو هەموو سزادان و قوربانییەی كە دای بەخۆی لە پێناو خەڵكدا و سەرەڕای ئەو موئامەرە نوێیانەی كەهەیە، بەڵام هێشتا بزوتنەوەكە لەسەر قاچی خۆی وەستاوە، ئەو خەڵكانەش كە گلەیی و گازندەیان لەبزوتنەوەی گۆڕان هەیە هەر گۆڕان بەتاكە دەرچەی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بەهەرێمێكی بەهێزو كەناری ئارامی دەزانن». هاوكات بەڵێن ئیسماعیل پێشیوابوو كە بزوتنەوەی گۆڕان پاشەكشەی لەهیچ پرسێكی خەڵكی كوردستان نەكردووە، ئەو سەوابتانەی كە پەیوەندی بە بەرنامەی سیاسیەت و ئامانجی گۆڕانەوە هەیە بزوتنەوەكە و نوێنەرەكانی و جەماوەرەكەی لەسەری بەردەوامن»ئەو رووداوانەی كە روودەدەن و هەموو ئەو كەیسانەی كە هەیە لەهەرێمی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان نەك لەهیچی پاشەكشەی نەكردووە، بەڵكو هەمیشە بە بەهێزترەوە بەتێڕوانین و ئایدیا و میكانیزمی باشترەوە هەوڵی بۆداوە». وەزیرێكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی گۆڕان داكۆكی لە بزوتنەوەكەی دەكات و دەڵێت:» هەوڵمانداوە كە كار بكەین بۆ ئەو بەڵێنانەی كە بەخەڵكمان داوەو هەوڵبدەین زۆرترین خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك دابین بكەین». كوێستان محەمەد وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» لەماوەی (12) ساڵی تەمەنی بزوتنەوەی گۆڕاندا بەدڵنیاییەوە داوای مافی خەڵك و ئازادی و خۆشگوزەرانیمان بۆ خەڵك كردووە، چ لەخولی سێ و چوار‌و پێج لەپەرلەمان پڕۆژەیاساو بڕیارمان تەقدیم كردووە». ناوبراو وتیشی:»بەفعلی لەكابینەی هەشت و نۆ ئەو سەردەمەی لەحكومەت بووین و هەوڵمانداوە كار بكەین بۆ ئەو بەڵێنانەی كە بەخەڵكمان داوە و زۆرترین خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك دابین بكەین». كوێستان محەمەد ئەوەشی دووپاتكردەوە كە «بەهیچ شێوەیەك لەهیچ قۆناغێكدا نە پاشەكشەیان كردووە نە پاشەكشە دەكەین، لەو بەڵێنانەی كە بەخەڵكمان داوە»
هاوڵاتى ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند:" 25هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یدان". عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند:"بە پێی هەردوو رێنمایی دارایی، ژمارە (٤٢) لە (١٦ی ١٢ی ٢٠١٢)، ژمارە (٣٩) لە (١٣ی ١١ی ٢٠١٣)، فەرمانبەرانی گرێبەست مافی خۆیانە پاش سێ ساڵ لە خزمەت، ڕاژەکانیان بکرێتە هەمیشەیی، بەڵام زیاتر لە هەشت ساڵە ئەو مافەیان لێ زەوتکراوەو زیاتر لە (٢٥,٠٠٠) فەرمانبەری گرێبەست چاوەرێن ببنە خاوەنی هەمان مافی فەرمانبەرانی هەمیشەیی". ناوبراو باسی له‌وه‌شكردوه، زۆرینەی فەرمانبەرانی گرێبەست زیاتر لە هەشت ساڵ و تەنانەت هەیانە (١٥) ساڵە چاوەرێیە، بەجۆرێک کە فەرمانبەر هەیە پاش دە ساڵ لە خزمەت کۆچی دوایی کردووە، بەڵام نە حکومەت خانەنشینی بۆ دەکات، نە لەسەر صندوقی خانەنشینی کەرتی تایبەتیش ماڵ و منداڵەکەی بە مافەکانی گەیشتوون! ئەمە پێشێلێکی زەقی هەموو یاساکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و کرێکارانیشە. عومه‌رگوڵپی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،لە ئێستادا دۆخی دارایی حكومه‌ت لەبارو گونجاوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی، ئەمە بێجگە لەوەی نزیکەی (٥٠٠٠) فەرمانبەر ساڵانە خانەنشین دەبن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بارسوکی بۆ بودجەی تەرخانکراو بۆ مووچە، بەهۆی جیاوازی ئەو مووچەیەی فەرمانبەری لەکاتی خزمەتدا وەریدەگرێت لەگەڵ مووچەکەی لەکاتی خانەنشینی. له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی گرێبه‌ست و وانه‌بێژ له‌هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ببنه فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی و حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر به‌ڵێنی به‌مامۆستایانی گرێبه‌ست و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گرێبه‌ستدا كه بیانكاته هه‌میشه‌یی.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له ماوه‌ى 24کاتژمێرى رابردوودا، 17 هه‌زارو 591پشکنینى نوێى کۆرۆنا ئه‌نجام دراون و له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زارو 468 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون و 19 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئاماره‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا له زیادبونیایه‌و به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌رێم داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ن بچن ڤاکسین وه‌ربگرن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن. دوێنێ سێشه‌ممه 27ى ته‌موز لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆبوویه‌وه‌و تێیدا سه‌ره‌راى توندکردنه‌وه‌ى رێکاره‌کان، بریاریاندا رۆژى 3ى ئاب جارێکى دیکه کۆببنه‌وه بۆ بریاردان له‌سه‌ر پێشنیارى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ.
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و تێیدا سه‌رۆکى حکومه‌ت بریاریدا قه‌زاکانى سۆران و زاخۆ ببنه ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ هاوشێوه‌ى ئیداره‌ى راپه‌رین و گه‌رمیان. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى ته‌موزى 2021، به سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه به‌ڕێوه‌چوو، که بڕیاردرا هه‌ردوو قه‌زاى سۆران و زاخۆ بکرێن به دوو ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، جه‌ختیشى کرده‌وه له پێدانى موچه به‌بێ پاشه‌که‌وت. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن، کۆبوه‌وه، له بڕگه‌ى یه‌که‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، تیشکیان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاته ناوخۆییه‌کان. سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌مو هه‌وڵێک ده‌خاته‌گه‌ێ له پێناو ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاتى گشتى به ئامانجى دابینکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان که کارى هه‌ره له پێشینه‌ى حکومه‌ته"، لایخۆیه‌وه جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت دوپاتیکرده‌وه، که مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى له ڕێکخستنه‌وه‌ى داھاته‌کان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان، خزمه‌تکردنى ھاوڵاتیانه و داواشى له‌وه‌زاره‌ته‌کان کرد، ھاوکار بن بۆ ڕێکخستنه‌وه و سه‌رخستنى ئه‌و پڕۆسه‌یه. له بڕگه‌ى دوه‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستی، ڕاپۆرتێکى ده‌رباره‌ى دۆخى ته‌ندروستى و زیادبونى به‌رچاوى که‌یسه‌کانى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان و به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى مردوان به‌م په‌تایه و ڕێکاره‌کانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌شه‌نه‌کردنى کۆرۆناى خسته‌ڕو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له جێبه‌جێکردنى ئه‌و ڕێکاره خۆپارێزیانه کرده‌وه که له دوا کۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، به‌جۆرێک که هاوسه‌نگى نێوان بژێو و کارى هاووڵاتیان و پاراستنى ته‌ندروستییان ڕه‌چاو بکرێت. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا و پشتگیریکردنى پڕۆژه‌ى فریاگوزارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ڕێکاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا، داواش له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات که هاوکارى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له دابینکردنى ڤاکسین بۆ دانیشتووانى هه‌رێ. له بڕگه‌ى سێیه‌مى کۆبونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى کرد که هه‌ردو قه‌زاى سۆران و زاخۆ ، بکرێن به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که سۆران و زاخۆ، دو ده‌ڤه‌رى گه‌وره و به‌رفراوان و گرنگن و بونیان به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ، کارئاسانى زۆر بۆ هاووڵاتیانى ئه‌و دوو ده‌ڤه‌ره ده‌کات. هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ، باسى له بنه‌ما یاسایى و کارگێڕییه‌کانى بونى هه‌ردو ده‌ڤه‌رى سۆران و زاخۆ کرد به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له سه‌ر دروستکردنى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ له سۆران و زاخۆ دا و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌ته یه‌یوه‌ندیداره‌کانى ڕاسپارد که ڕێکارى یاسایى و کارگێڕى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. له بڕگه‌یه‌کى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دیارده‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت کرا، سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئه‌م دیارده‌یه، زۆر مه‌ترسیداره و پێویسته به زوترین کات کۆتایى پێ بهێنرێت و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک، ڕێگه‌ى پێ بدرێت و ده‌بێ هه‌ڵگرتنى چه‌ک و فرۆشتنى چه‌ک، به‌پێى مۆڵه‌ت بێت و به یاسا ڕێگه پێدراو بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه تۆمارکراوبن، پاشان وه‌زیرى ناوخۆ پڕۆژه یاسایه‌کى تایبه‌تى له‌مباره‌یه‌وه خسته‌ڕو و ئاماژه‌ى به کۆمه‌ڵێک پێشنیار کرد بۆ کۆتاییهێنان به‌م دیارده ترسناکه. له بڕگه‌یه‌کى دیکه‌دا، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى ڕاسپارد که ده‌ست به ئاماده‌کارى پێویست بکه‌ن بۆ دابینکردنى سووته‌مه‌نى بۆ هاووڵاتیان له وه‌رزى زستان، له کۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى ده‌کات له ده‌رئه‌نجامى چواره‌مین دایه‌لۆگى ستراتیجى نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به ئاراسته‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌ماى شه‌راکه‌تى ستراتیجى له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌ى جێگه‌ى بایه‌خى هه‌ردولان به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه.
هاوڵاتى قایمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند:" نابێت هیچ گەڕەکێکی شارەکە بێ کارەبای موەلیدە بێت و هەر خاوەن مۆلیدەیەک سەرپێچیی بکات سزا دەدرێت". ئەمڕۆ، چوارشەممە، 28 تەمموزی 2021، قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ورایگه‌یاند:" لیژنەی موەلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر موەلیدەیەک دەکات کە لە کار کەوتبێت، ئاگاداری دەکاتەوە لە ماوەی یەک رۆژدا موەلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر ئامادەی نەکات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت تا لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی". سیامەند حەمید، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی سەر بە لیژنەی هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:" نزیکەی 700 موەلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و زۆر کارپێکردنی موەلیدەکان رۆژانە چەند موەلیدەیەک لەکاردەکەون، "ئێمە وەک لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاووڵاتییانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی موەلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە موەلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی تا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای موەلیدە بێت". لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای موەلیدەکانەوە سەرۆکی لیژنەی موەلیدەکانی سەر بە لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، دەبێت لەلای موەلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە 400 و هێڵی ئاسایی لە 200 کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری موەلیدەکان دەکەین. قایمقامیەتی سلێمانی داوا دەکات لە کاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر موەلیدەیەک هاونیشتمانییان پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07701363679، بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبکرێت. لەکاتی پچڕانی کارەبای نیشتمانی، بەشێکی کارەبای هاووڵاتییان لەلایەن موەلیدە ئەهلییەکانەوە دابیندەکرێت، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما لەم وەرزەدا، هەندێکجار کێشە بۆ موەلیدەکان دروستدەبێت.
شاناز حەسەن ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە، لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لەتووشبوون و گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا تۆمار دەكات، بەرپرسانی تەندروستیش هۆكارەكەی بۆ هاتنی زۆری گەشتیار لەڕۆژەكانی جەژن و پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بەڕێكارە خۆپارێزییەكانەوە دەگێڕنەوە. بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لەماوەی یەك هەفتەدا نزیكەی نیو ملیۆن گەشتیار روویان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كرد‌و هاووڵاتیانیش بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی یەكتریان دەكرد بەبێ ئەوەی ماسك بەكاربهێندرێت تەوقەو ماچ ئەنجامدەدرا. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت دووركەوتنەوە لەقەرەباڵغی و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان و وەرگرتنی ڤاكسین تاكە چارەسەرو خۆپارێزییە. هەریەك لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك داوایان لە حكومەتی هەرێم كردووە ئەگەر بۆ یەك هەفتەش بێت قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمدا رابگەیەندرێت. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:»تەنیا پێویستە هاووڵاتیان زۆر بەباشی پەیڕەوی رێنماییەكان بكەن و تاكپارێزی و دووركەوتنەوە لەقەرەباڵغی و مەودای نێوان كەسەكان تاكە رێگەیە بۆ كەمكردنەوەی خۆپارێزییەكان». پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەكردەوە كە تاكە هەوڵیان بۆ دەسخستنی زیاتری ڤاكسینەكەیە و هەوڵدەدەن لە رۆژێكدا زۆرترین كەس ڤاكسینەكە وەربگرێت تا لە زووترین كاتدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان سوودی لێ ببینن. بریكاری وەزیری تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان و داخستنی شوێنە قەڕەباڵغەكان بە چارەسەری كەمكردنەوەی تووشبووان دەزانێت. رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزیری تەندروستی، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» لە قۆناغی زۆر مەترسیداری كۆرۆناداین و هەر دێت و حاڵەتەكانیش زۆرتر‌و مەترسیدارتر دەبن». بریكاری وەزیری تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێش جەژن، كیتەكانی پشكنینی كۆرۆنایان لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بەبێ بەرامبەر پێدراوەو ئێستا هیچ كێشەی كیت و پشكنینیان نییە. لەبارەی بەكارهێنانی ماسكیشەوە وتی:»خەڵكی پابەندنین بە رێكارەكانی خۆپارێزییەوە كە ئەوە هەڵەیەكی گەورەیەو ئێستا لەلایەن سەنتەرە جیهانی و زانا عالەمییەكانەوە ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە تاكە رێگەی خۆپارێزی ماسكەو پێویستە بەكاربهێنرێت». لەدوای جەژنی قوربانەوەو هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بەتایبەت لەناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە بۆ ناوچە گەشتیارەكانی هەرێم و پارێزگای دهۆكیش بەتایبەتی بۆتە هۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبون لەو پارێزگایەو رۆژی دووشەممەی رابردوو زەنگی مەترسی لێدرا. بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆك مەترسییەكی گەورە لەبارەی كۆرۆناوە لەپارێزگاكەیاندا باس دەكات و دەڵێت:» زۆری گەشتیاران كۆرۆنایان زیاد كردووە». حەمزە رەزیفی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆك، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»ئێستا دۆخی نەخۆشخانەكانمان باش نین، چونكە زیاتر لە (130) نەخۆش هەیە لەسەر ئۆكسجینن و (35) نەخۆشمان هەیە لەسەر هەناسەدانی دەستكردن كە ئەو ژمارەیە مەترسیدارە بۆ پارێزگاكە». هۆكاری زۆری ژمارەی تووشبوونی لەم هەفتەیەدا بۆ ئەوە گێڕایەوە كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیارەكان كردووەو وتیشی:» ژمارەی پشكنینەكانیش زۆرتر بوون، بۆیە تووشبوو بەو رێژەیە بەرزبووەتەوە». بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆك جەختی لەوەشكردەوە كە هەموو هەنگاوەكانی خۆپارێزی لەم قۆناغەدا گرنگە، بۆیە هەر بڕیارێك بدرێت لپێناو هاووڵاتیاندا پێویستە جێبەجێبكرێت. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» زیادبوونی تووشبون لەم هەفتەیەدا زۆر هۆكاری هەیە، وەك هاتنی گەشتیارو پەیوەست نەبوونی خەڵكی بە رێكارەكانی خۆپارێزی و هاتنی كۆرۆنا دەلتا هەموویان پێكەوە، هۆكاری زۆری حاڵەتەكانن». وتەبێژی تەندروستی هەرێم، وتیشی» رێكارەكان لەئێستادا وەك خۆی ماون و بەردەوامین بۆ توندكردنەوەی رێنماییەكانیش یەكێك بووە لەئەولەویەتمان». پزیشكانی پسپۆر ئاماژە بەوە دەكەن كەزۆربەی ئەوانەی لەئێستادا تووشی كۆرۆنا دەبن گەنجن، بەهۆی زۆری تێكەڵابوون و پەیوەست نەبوون بەڕێكارەكانی خۆپارێزییەوە. محەمەد ئازاد، پزیشك لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار كەڕۆژانە پشكنین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دەكات بەهاوڵاتى وت:» رۆژانە كۆی ئەو نەخۆشخانەی سەردانمان دەكەن تووشبووی كۆرۆنانن و تاك تاكیان هەیە كە كۆرۆنایان نەبێت». هەروەها ئاماژەی بەوەكرد رۆژانە (37) نەخۆش دەبینێت كە زیاتر لە (35)یان تووشبووی كۆرۆنان و بەدەنگمە تێیاندایە ماسك بەكاربهێنێت. دكتۆر محەمەد ئازاد ئەوەشی باسكرد كە ئەوانەی لەئێستادا تووشی كۆرۆنا دەبن زۆربەیان گەنجن، هۆكارەكەی بۆ زۆربوونی تێكەڵاووبوون لە جەژندا گەڕاندەوە كە زۆر كاریگەرییەكی گەورەی هەبووە. ئەو پزیشكەی نەخۆشخانەی كەلار پێیوابوو تاكە هۆكار بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون، خۆپارێزی تاك و هۆشیاركردنەوەیە كە ئێستاش خەڵكانێك هەن باوەڕیان وایە كۆرۆنا راست نیە و بوونی نیە، كۆمەڵێكیش هەن باوەڕبان بەخۆپارێزی نیە كە كەمترین كەس ماسك بەكاردەهێنێت. هاوكات، زانا جەزا، پزپشكێكی پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوو دڵ، لەسلێمانی، رۆژانە زیاتر لە (20) نەخۆش لە نۆرینگەكەی خۆی دەبینێت، بۆهاوڵاتى ئەوەی خستەڕوو كە ماوەی دوو هەفتەیە ئەوانەی سەردانی دەكەن سێ بەشیان تووشبووی كۆرۆنان و گەنجن. زانا جەزا باسی لە راپرسییەك كرد كەخۆی دیاریكردووە، سێ بەشی ئەوانەی سەردانی دەكەن، گەنجن و رۆژانە(8بۆ9) كاتژمێر لەدەرەوەن و لەچەژندا تێكەڵاوییان زۆر بووەو سەردانی سەیرانگاكانیان كردووەو ماسكیان بەكارنەهێناوە.